=KTML_Bold=ناونیشانی بابەت: ناوچەی قەمچیان=KTML_End=
نووسینی: #چرۆ هەورامی#
کاتێک لە جادەی #مەریوان#-#سەقز#ەوە تێپەڕ دەبیت، جیا لە #تاڤگەی گەوێڵە# ناوچەیەکی گەشتیاری دەبینی کە لە زنجیرە شاخگەلێکی بەرز پێک هاتووە و سرووشتێکی نایابی هەیە. ئەم ناوچەیە دارستانێکی چڕوپڕی هەیە و ڕووبار و چەندین کانیی لێیە. لە چیاکانی قەمچیاندا قارچک (کارگ)، ڕێواس و پیچک و... هەن، هەروەها شوێنی ژیانی چەند جۆر باڵندە و ئاژەڵی کێوین، وەک:
ورچورچ،
ڕێویڕێوی،
گورگگورگ، سمۆرە،
کەروێشککەروێشک،
کەوکەو و هەڵۆ و...، قەمچیان لە هەر چوار وەرزی ساڵدا دیمەنێکی تایبەتیی هەیە، بەڵام لە وەرزەکانی بەهار و هاویندا خەڵکێکی زۆرتر بە مەبەستی سەیرانکردن و هەروەها بۆ کۆکردنەوەی گیای خۆراکی و دەرمانی سەردانی دەکەن. [1]