کۆشکی خەسرۆئاوا
#چرۆ هەورامی#
کۆشکی خەسرۆئاوا سەردەمانێک شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەی ئەردەڵان بووە لە شاری #سنە#، ئەم بینا مێژوویییە بە گرینگترین بینای کوردستان ناسراوە. ئەم کۆشکە یەکێک لە جوانترین و باشترین تەلارسازییەکانی لەنێو کۆشکەکانی کوردستاندا هەیە و گچکە جوانەکانی دەتوانن سەرسامتان بکەن، لەم کۆشکەدا چەندین ڕێوڕەسم بەڕێوە دەچوو و پاشاکانی سەردەمی قاجاڕ بۆ ئاهەنگ و پشوودان گەشتیان بۆ ئەم کۆشکە دەکرد و میوانی بنەماڵەی ئەردەڵان دەبوون. [1]