ڕووباری قزڵ ئۆزەن
#هانی مورتەزا#
ئەم ڕووبارە کە ناوەکەی تورکییە و بە مانای زێڕی ڕەوان یا چەمی سوورە، لە کوێستانەکانی چلچەمە لەنێوان هەردوو شاری #سەقز# و دیواندەرەی پارێزگای #سنە# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرچاوە دەگرێت. دووەمین ڕووباری درێژی ئێرانە. پاشان بە ناوچەکانی هەوشار و گەڕووسی #ڕۆژهەڵاتی کوردستان#دا تێپەڕ دەبێت و بەرەو پارێزگای زەنجان لە ئێران دەچێت. لە پارێزگای گیلانی باکووری ئێران تێکەڵ بە ڕووباری شاهروود دەبێت و پێکەوە ڕووباری سفیدروود درووست دەکەن. سفیدروود، لە نزیک شاری ڕەشت دەڕژێتە ناو دەریای قەزوێن (خەزەر)ەوە. درێژییەکەی 670 کیلۆمەترە و ساڵانە 500 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 25 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!