ڕووباری خوەرەسووی کرماشان
#هانی مورتەزا#
ئەم ڕووبارە کە بە ناوی قەرەسووش دەناسرێت ڕووبارێکە کە بە دەشتی #کرماشان#دا تێدەپەڕێت. خوەرەسوو لە سەراوی ڕوانسەرەوە کە لە پەنجا کیلۆمەتریی باکووری ڕۆژاوای کرماشان و لەناو شاری #ڕوانسەر# هەڵکەوتووە سەرچاوە دەگرێت. 15 کیلۆمەتر بەر لەوەی بگاتە کرماشان ڕووباری ڕازاوەر و چەند لقی دیکەی ئەم ڕووبارەی تێکەڵ دەبێت و دواتر لە نزیک گوندی قزانچی تێکەڵ بە ڕووباری مێرگ دەبێت. خوەرەسوو لە درێژەی ڕێگەکەیدا بە ناو شاری کرماشاندا تێ دەپەڕێت و لەم ناوچەیەش دوو ڕووباری کوڵەکەو و ئاوشۆرانی تێکەڵ دەبێت و پاش بەجێهێشتنی کرماشان و لە نزیک فرامان، تێکەڵ بە ڕووباری گاماسیاو دەبێت. ئەم دوو ڕووبارە پێکەوە ڕووباری سەیمەرە پێک دەهێنن کە دواتر دەڕژێتە ناو دەریاچەی بەنداوی کەرخە. ئەم ڕووبارە لە پاش بەنداوەکە دەبێتە دوو لق. لقێکی بەرەو تاڵاوی هوورولعەزیم لەسەر سنووری نێوان ئێران و ئێراق دەچێت و لقەکەی دیکەشی دەڕژێتە ناو ڕووباری کاروونەوە و لە کۆتاییدا تێکەڵ بە شەتولعەرەب دەبێت و بە ناوی ئەروەندروود دەڕژێتە ناو کەنداوە وە. درێژیی ڕووباری خوەرەسوو 170 کیلۆمەترە. [1]
قەرەسوو یان خوەرەسوو (بە کوردیی باشووری: قەرەسۊ یان خوەرەسۊ، بە فارسی: قرەسو) ڕووبارێکە لە دەشتی کرماشان کە لەناو خوودی شاری کرماشان تێ دەپەڕێت. ئەم ڕووبارە لە سەراوی ڕوانسەر لە باکووری ڕۆژاوای کرماشان سەرچاوەی گرتووە و لە دوای تێپەڕبوون لە شار، لە ناوچەی فەرامان لەگەڵ ڕووباری گاماسیاو تێکەڵ دەبێتەوە. [2]