ڕووباری دیجلە
#هانی مورتەزا#
یەکێک لەو دوو ڕووبارەیە کە بە ناوچەی مێزۆپۆتامیادا تێپەڕ دەبن. لە باکووری #ئامەد# لە #باکووری کوردستان#ەوە سەرچاوە دەگرێت. لە باکووری گوندی پیشخاپوور دێتە ناو خاکی #باشووری کوردستان#ەوە. ڕووباری دیجلە بە گشتی درێژییەکەی 1900 کیلۆمەترە کە زیاتر لە 600 کیلۆمەتری بە خاکی باکووری کوردستاندا دەڕوات و دێتە باشووری کوردستان، 120 کیلۆمەتریش بە باشووری کوردستاندا دەڕوات و دەچێتەوە #بەغدا# و لەوێوە بەرەو کەنداو دەچێت. بەر لەوەی بڕژێتە ناو کەنداو، تێکەڵ بە ڕووباری فورات دەبێت و دواتر لەگەڵ ڕووباری کاروونی ئێران تێکەڵ دەبێت و دەڕژێتە ناو کەنداو. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 127 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!