ڕووباری زێی گەورە
ئەم ڕووبارە لە ناوچەی #جۆلەمێرگ# لە #باکووری کوردستان#ەوە سەرچاوە دەگرێت. و دێتە ناو پارێزگای #هەولێر# لە #باشووری کوردستان#، بە باکووری ڕۆژاوای شاری هەولێردا دەڕوات و سەرەنجام تێکەڵ بە #ڕووباری دیجلە# دەبێت. درێژییەکەی 451 کیلۆمەترە. [1]
زێی گەورە یان زێی مەزن (بە کوردیی باکووری: Zêyê Mezin یان Zêyê Behdînanê) ڕووبارێکی کوردستانە کە سێ بەشی ڕۆژھەڵات، باکوور، باشوور دەپێوێ، زێی گەورە لە خاکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەردەکەوێت، لە ناوچەی جۆلەمێرگ دەچێتە ناو باکووری کوردستان و دواتر دەربازی باشووری کوردستان دەبێت و بە ناوچەی گرک و دەشتی ھەولێردا دەرباز دەبێت، لە سەرزەوی نەمروود دا تێکەڵی دیجلە دەبێت و ئاوەکەی زیاد دەکات، دیجلە 33%ی ئاوەکەی خۆی لە ئاوی زێی گەورە وەردەگرێت. [2]