ڕووباری فورات
#هانی مورتەزا#
لە دوو لقی سەرەکی پێک هاتووە:-
قەرەسوو؛ لە باکووری #ئەرزڕۆم#ەوە سەرچاوە دەگرێت و درێژاییەکەی 460 کیلۆمەترە
موراد؛ لەنێوان دەریاچەی #وان# و ئاراراتەوە سەرچاوە دەگرێت و درێژاییەکەی610 کیلۆمەترە.
ئەم دوو لقە لە باکووری ڕۆژاوای ئالازیق یەک دەگرن و فورات پێک دەهێنن. ڕووباری فورات لە سنووری باکووری کوردستانەوە دەچێتە خاکی ڕۆژاوای کوردستان و سووریاوە و لەوێوە دێتە ناو خاکی ئێراقەوە. لە باشووری ئێراق لە نزیک شاری بەسرە لەگەڵ ڕووباری دیجلە تێکەڵ دەبن و شەتتولعەرەب (شط العرب) پێک دەهێنن. شەتتولعەرەب بە سنووری نێوان ئێران و ئێراقدا تێپەڕ دەبێت و لەگەڵ ڕووباری کاروونی ئێران یەک دەگرێت کە لە دوای ئەو تێکەڵ بوونە لە ئێران پێی دەگوترێت (آروندرود-ئاروەند ڕود) و لە کۆتاییدا دەڕژێتە کەنداوەوە. [1]
ڕووباری فورات (بە عەرەبی: الفرات) یەکێکە لەو دوو ڕووبارەی کە بەناوچەی مێزۆپۆتامیادا تێپەڕ دەبێت. فورات لە باکووری کوردستان (ناوچە شاخاوییەکانی باشووری ڕۆژھەڵاتی تورکیا)، سەرچاوە دەگرێت و دەڕژێته ڕۆژاوای کوردستان (باکووری سووریا) و شانبەشانی دیجلەوە بە ناو خاکی ئێراقدا تێ دەپەڕێت. [2]