=KTML_Bold=ناونیشانی بابەت: ڕۆبۆسکی=KTML_End=
وەرگێڕانی لە تورکییەوە: #کارزان گلی#
لە ساڵیادی 14 ساڵ بەسەر کۆمەڵکووژی ڕۆبۆسکیدا ئەم وتارە بەنرخەی ئەحمەد ئاڵتانتان پێشکەش دەکەم تایبەت بە ڕۆبۆسکی نووسیوە.
ئەوەندە بەدوای شتی پروچووچ مەبەن، ئەم جۆرە وتارانە شەیر کەن با هەموو کوردێک بیزانێت و ئاگاداری بێت.
لە زەوییەکی کراوەدا، بۆردومانی هاووڵاتیان دەکەن و 34 کورد دەکوژن، کاتێک لیژنەی لێکۆڵینەوە دەچێتە ئەوێ، لە گوندییەکان دەپرسن: ”ئێوە کەی بۆردومانی ئەو کەسانەتان بینیووە؟“ بە بڕوای من پرسیارێکی هەڵە لە مرۆڤە هەڵەکان دەکرێت.
ئەوانەی ڤیدیۆی ئەو بۆردومانەیان بینیووە، پێویستە بیانپرسیایە کێ بوو فەرمانی بوردومانی ئەو کەسانەی دا، ئێوەی گوندی کەی ئەو کاتەتان بینی؟ واتە کاتی بۆردومانەکە.
پێویستە سەیری ئەو ڤیدیۆی بۆردومانە بکرێت.
بەڵام ئەوەی کۆکن لەسەری، ئەو ڤیدیۆی بۆردومانە، تاکە خاوەنی ئەو کەسانەن کە دەوڵەتی تورکیا بەڕێوە دەبەن، ئەوانەی بڕوایان پێی هەیە، نیشانی حکوومەتی ئاکەپەی نادەن. یاخود بە شێوەیەکی کەموکوڕی نیشانی دەدەن.
یاخود ترسناکترین ئەگەر، دەسەڵاتی سیاسی نازانێت چی لەناو سوپادا دەگوزەرێت، بۆ ئەوەی ڕویداوە ئینکار بکرێت یان نەکرێت، دەیانەوێت لەسەر زاری گوندییەکانەوە بیزانن و زانیاری وەربگرن،
کام ئەگەر ڕاستە نازانم.
بەڵام کاتێک لە گوندییەکان دەپرسن کەی ئێوە بۆردومانەکەتان بینیوە؟ ئەمە گومانەکانی من زیاتر دەکات، ئەوەشی پێشبینیمان کردبوو، ئەنکەرا بارودۆخەکە تێک دەدات و تاریکی دەکات، ئەمەشی ئاشکرا کردووە. ئێستا کاتێک تابلۆیەکە دەبینین، ئەوەی بینیراوە ڕاستییەکە، بۆ تورکیا و بۆ ئەکەپە هیچ جێگەی ئومێد نییە.
دوو هەفتە بەسەر کوشتنی ئەو مرۆڤانە تێپەریوە، کەچی حکوومەت تاوەکوو ئێستاش دەیەوێت لە گوندییەکان بزانێت کەی بینیویانە کاتێک بۆردومانی ئەو کەسانە کراوە؟ بۆ وەڵامی ئەو پرسیارە، وەڵامەکەتان لە خەڵکی گوندی ڕۆبۆسکی دەست ناکەوێت، بەڵکوو لە ئەنکەرا و لە خەڵکی سڤیل و دەزگای سەربازی دەست دەکەوێت.
ئەگەر بیانەوێت وەڵامەکە وەربگرن، دەتوانن وەڵامەکە بدۆزنەوە، بەڵام لە ڕاستیدا دڵنیا نیم ئاخۆ ئەوان بە دوای ڕاستییەکەدا دەگەڕێن یان نا؟
ئەو بێدەنگییە و تەنانەت داوای لێبوردنێکیان لە بیر چووە، ئەو کەلەرەقییەش هیچ متمانەیەک نادات بە دەستەوە.
ئاکەپە ماوەیەکی زۆرە، لە چارەسەرکردنی کێشە و گەڕان بە دوای وەڵام و شەفافییەت و دابەشکردنی لەگەڵ خەڵکدا دەرچووە، لە شوێنی ئەوەدا زۆر توند بووە و کێشە دروست دەکات و بووەتە ئەو حکوومەتەی هەوڵ دەدات تاوانەکە دابخات و پەردەپۆشی بکات.
دوێنێ لە چوارچێوەی ئۆپەڕاسیۆنی KCKدا، لە ئەنکەرا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی لەیلا زانا، وەکوو ئەوەی باسیش دەکرێت، دەستیان بەسەر لاپتۆپەکەی زانادا گرتووە.
لەیلا زانا تەنیا بۆ کوردەکان نا، بەڵکوو بۆ هەموو تورکیاش بووە بە سیمبول. لە سەردەمی خوێناوی تانسۆ چیللەردا، خۆی و 3 هاوڕێی بەیەکەوە لە پەرلەمانی تورکیا دەرهێنران و لەوکاتەشەوە فشارکردنە سەر سیاسەتی کورد، ئەوانی کرد بە سومبول.
ئەوکاتەی هەڵتان کوتایە سەر زانا، پۆلیس سەری خوالێخۆشبوو ئۆرهان دۆغانی هێنایە خوارەوە و لەناو پەرلەمان دەریان هێنا و سواری سەیارەی پۆلیسیان کرد و لەبەردەم هەموو کەسێک بردیان، ئەو ڤیدیۆیە لەگەڵ ڤیدیۆیەکانی تردا هاوارێک بوو.
هەرخۆی ئەو جۆرە ڤیدیۆیانە و لە قۆناغی هەڵسوکەوتی حکوومەتیش بەرامبەریان بە هۆی ئەوەی ڕێپێوان دەکەن و بە توندی ڕووبەڕوویان دەبنەوە، پێمان دەڵێت کەشوهەوای سیاسی بە پەلەیی گۆڕانی بەسەردا دێت.
ئێمە بوینەتە مۆدێل بۆ هەموو موسڵمانەکانی جیهان، کە ئەو وڵاتەین لە دیموکراتی دوور کەوتوینەتەوە، ئەو چاوەڕوانییەی دەدرەوشایەوە، کاڵ دەبێتەوە و ئەو گەشبینییەش بەرەو ڕەشبینی دەچێت.
ئاکەپە بە ئومێدی ئەوەی ئەم وڵاتە بگۆڕێت و بەرەو سەردەمی زێڕینی ببات و بە دیموکراتی بکات دەرچووە، ئەو کاتانەشی کەسانێک بە شێوەیەکی زۆر جیدی و توند پاڵپشتیان لە ئاکەپە دەکرد، ئێستا بە توندترین شێوە ڕەخنەی لێ دەگرن. پێشوتریش ئەوانەی نەفرەتیان لە ئاکەپە دەکرد، ئێستا باوەش بۆ ئەوان دەکەنەوە.
هانێس سۆوبۆد سەرۆکی گروپی سۆسیالیستەکان لەناو پەرلەمانی ئەورووپا، بە شێوەیەکی زۆر توند پاڵپشتی لە ئاکەپە و حکوومەتەکەی دەکرد، بەڵام دوێنێ بە شێوەیەکی زۆر جیدی ڕەخنەی لە ئاکەپە گرت.
هانێس گوتی: ”رەخنە لە حکوومەت دەگرم، بە هۆی ئەوەی ڕۆژنامەنووسان دەستگیر دەکات و هەروەها توندیشە بەرامبەر بە کەمال کلیچدارئۆغڵو، سەرۆکی جەهەپە کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیایە“.
بەڵام ئەوەی کە گیان دەردەکات و ڕەخنەکە توند دەکاتەوە، داوای گۆڕانی حکوومەت دەکات و دەڵێت ”حکوومەت ستراتیژیەتی ڕاستی لە دەستداوە، پێشتر ستراتیژییەتی تورکیا ئاشکرا و ڕوون بوو، دەبێت لە چوارچێوەی دیموکراتیدا کێشەکان چارەسەر بکرێن. ئەوەشی پەیوەندی بە دەستوورەوەیە هیچ شتێکی ڕوون و ئاشکرا بوونی نییە و چی ڕوو دەدات کەس نازانێت، ئەمەش بۆ دیموکراتی تورکیا باش نییە“
سەردەمانێک تورکیا مۆدێلێکی باش بوو بۆ دونیای عەرەب، ئێستاش بە هۆی ئەو کێشانەی ڕوو دەدەن لە سیاسەتی ناوەخۆدا، بوینەتە نموونەیەکی خراپ بۆ دونیای موسڵمانان، ئەمەش هەر
Hannes باسی دەکات.
ئاکەپە بەبێ ئەوەی هیچ کێشەیەک چارەسەر بکات، زۆر توند بووە و بە خۆریاتی بووە، زۆریش کەلەڕەق بووە و هەموو تاوانەکانی خۆی پەردەپۆش دەکات. بەبێ ئەوەی یاسایەکی تەندروست دروست بکات، ئەم وڵاتەش بەو شێوە خوارە بەڕێوە ببات، ڕەخنەکان زیاتر دەبن و لە دونیای بەرەوپێشیشدا، لە ماوەیەکی کەمدا هاوکاری دیموکراتی کۆتایی پێ دێت.
ئەوەشی دەمێنتەوە، لە بەرامبەردا هاوکاری سەربازی ئێران و سووریا دەکرێت، باشە ئێمە پێشتریش لەناو ئەو چیرۆکەدا نەژیاوین؟
ئەو هاوکارییە سەربازییە، لە کۆتاییدا تا کوێ دەڕوات نازانن؟
ئێمە دەزانین، دیارە تیمەکەی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان نایزانن. با سەرۆک وەزیران دابنیشێت و ئەو مێژووە نزیکە بخوێنێتەوە، با سەیری ئەوە بکات، ئەوەی بڕوای بە تۆڵە و حیساباتی سەربازی هەبووە، چیان لێ بەسەر هات و جارێکی تر سەیری بکاتەوە.
ئەم وتارە لە #14-01-2012# لە ماڵپەری (تایم تورک) بڵاوبووەتەوە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=