بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: بەڵگەنامە - وەشانی 1ەم
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 31-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅31 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,958) پەڕتووک||
✌️ شاپوور فەیروزی
خەڵکی : کامیاران
له دایکبووی : کرماشان 1943
کاتی شەهیدبوون : 1992-05-31
شوێنی شەهیدبوون : قسڵان. باشووری کوردستان
شوێنی گڵکۆ : رانیە
چۆنیەتیی شەهیدبوون : تیرۆر
پلەی تەشکیلاتی : ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی[1]
👫 فرانسیس یوسف شابوو
پەڕڵەمانتاری مەسیحی خولی یەکەمی پەڕڵەمانی کوردستان لەساڵی 1993 کوژرا و تائێستاش تیرۆرکەرانی نادیارن.
👫 عەزیز محەمەد
سکرتێری حیزبی شیوعی ئێڕاقی و وەرگری خەڵاتی لینین.
لە 31-03-1924 لە گوندی (بێرکۆت)ی نزیک شاری هەولێر لە دایک بووە، باوکی کوردێکی هەژاری جوتیاری گوندی (بێرکۆت) بووە، دایکی کچە مەلا بووە و لە ناوچەکانی وان و باش قەلاوە هاتۆتە هەولێر، دایکی خەڵکی باکووری کوردستان بووە.
عەزیز محەمەد لە تەمەنێکی زۆر بچووکدا لەگەڵ دایکیدا دێنە شاری هەولێر و باوکی و دایکی بۆ هەتاهەتایە بەجێیدەهێڵن. لە مزگەوتی (ابوبکر) فێری قورئان خوێندن دەبێت و لە پیرزین و شاوەیس و بەحرکە دەرسی فەقێی دەخوێنێت، بەڵام دواتر واز لە خوێند
👫 حسێن میسری
ساڵی 1957 لە گەڕەکی شوان لە شاری کەرکوک لەدایکبووە.
لەبەر باری سیاسی و ئابوری خێزانەکەیان نەیتوانیوە بخوێنێت، بۆیە خۆی فێری نووسین و خوێندنەوە کردووه و لە ماوەیەکی زۆر کەمدا بووەتە خوێنەرێکی زۆر باشی دەقە شانۆییە عەرەبی و بیانییەکان، زمانی عەرەبی، تورکی، هیندی بەباشی زانیوە.
ساڵی 1977 کە بۆ خوێندنی کۆرسی شانۆیی دەچێتە میسرو لە گەڕانەوەی نازناوی میسری وەردەگرێت.
ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار لە شاری موسڵ لە شانۆیی (من الزی قتل الوحش) وەکو ئەکتەر بەشداری کردووە، لە نووسینی عەلی سالم و عەدنان جویدجاتی
📊 بابەت 373,917 | وێنە 58,929 | پەڕتووک PDF 10,958 | فایلی پەیوەندیدار 42,239 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,541 |
ئەنجام: 2 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 1 ژمارەی تۆمار لە لاپەڕەیەکدا:
ریزبەندی














ℹ️
🔄 نوێکردنەوە
📥 Export to MS Excel
Facebook
Twitter
Google+
LindedIn
Viber
Facebook Messenger
WhatsApp
Email
📋 Copy Link to Clipboard
📅 22-01-2018 ℹ️ | 🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

ناشتنی تەرمی 12 شەهیدی سڤیل و 2 شەهیدی شەڕڤان لە عەفرین


فایلی پەیوەندیدار 📂
کوردستان
- ئاژانسی بەناوبانگی رۆژ نیوز لەلایەن گورگە بۆرەکانی تورکەوە هاککرا، هاککەرە تورکەکان لەسەر دەستپێکی ماڵپەڕەکە بە زمانی تورکی نووسیویانە: ئەندێشەی کوردستان لە گۆڕدەنێین.[1]
باشووری کوردستان
- لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا، بەپێی مادەی (11)ی یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق کورسییەکی کۆتا بۆ کوردی فەیلیفەیلی دیاریکرا.[2]
- لە درێژەی پشتیگیرییەکانی هاوڵاتیانی باشوری کوردستان بۆ کانتۆنی عەفرین-ی ڕۆژئاوای کوردستان دژ بە هێرش و پەلامارەکانی دەوڵەتی تورک، ئەمڕۆش لە چەندین شار و شارۆچکە چلاکایی بەڕێوەدەچێت.[4]
- 41 حزبی هەرچوارپارچەی کوردستان ئیدانەی هێرش و بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر کانتۆنی عەفرین لەرۆژئاوای کوردستان دەکەن و داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکاننەتەوە یەکگرتووەکانیش دەکەن لەئاستی پێشلکارییەکانی تورکیا هەڵوێستی هەبێت.[2]
- مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانی سەر کانتۆنی عەفرین بڵاوکردەوەو رایگەیاند، بەهێرش و بۆردومانەکانی سوپای تورکیا و چەند لایەنێکی دیکە بۆ سەر عەفرین و گیانلەدەستدان و قوربانیبوونی خەڵکی سڤیلی ئەو شارە زۆر نیگەرانن.[1]
- ئاسایشی دهۆکدهۆک هێرشی کردە سەر ڕیکخەران و بەشداربووانی گردبوونەوەیەک، کە بڕرابوو بۆ پشتیوانیی عەفرین ئەنجام بدرێت و دوو چالاکوانیان دەستگیرکرد.[4]
- تەرمی ژنێک بە سوتێنراویی لە سنووری گەرمیانگەرمیان دۆزرایەوە، پۆلیسی گەرمیانیش ڕایدەگەیەنێت، کە لەبەر زۆری ڕێژەی سوتانەکەی، تەرمەکە ناناسرێتەوە.[4]
- تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجەهەڵەبجە شەشەمین کۆنفڕانسی خۆی لەژێر دروشمی بەرەو کۆمەڵگایەکی شارستانی، نوێ‌ بوونەوە و بەردەوام بوون ساز کرد.[4]
رۆژئاوای کوردستان (بەرخودانی عەفرین)
- بۆمبارانی تورک بۆسەر عەفرینعەفرین و دەوروبەری بەردەوامیی هەیە و پێکدادانی چڕیش لەنێوان هێزەکانی هەردوولادا روودەدات.[1]
- هێزەکانی سوریا دیموکرات ڕایدەگەیەنێت، رووسیا لە رووداوەکانی عەفرین خیانەتی لە کورد کردووە و هەڵوێستێکی خراپی بەرامبەر کورد هەبووە.[2]
- سوپای تورکیا رایدەگەیێنێ لە ناوچە ئەعزازی رۆژئاوای کوردستان کە لەژێر دەسەڵاتی سوپای سوریای ئازاد دایە، دەستیان بە هێرشی زەمینی کردووە بۆ سەر عەفرین. هاوکات رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند: لەگەڵ رووسیا رێککەوتووین لە ئۆپەراسیۆنی عەفرین پاشگەزنابینەوە.[3]
- دوو بەرپرسی پەیەدە کە سەردانی ئەمریکایان کردووە داوادەکەن واشنتن لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد لە عەفرین ناوچەی دژەفڕین رابگەیەنێت.[2]
- وەزیری دەرەوەی بریتانیا رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی بە وردی و لەنزیکەوە چاودێری بارودۆخی عەفرین دەکات، دەڵێت تورکیا مافی خۆیەتی سنورەکانی بە سەلامەتی بهێلێتەوە، بەڵام پێویستە لەتوندوتیژی خۆیان بەدووربگرن.[2]
- نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاندند، لە ئێستاوە زیاتر لە 300 هەزار کەس لە عەفرینەوە ئاوارە بوون. دەشڵێت لە 60%ی خەڵکی عەفرین پێویستیان بە یارمەتییە.[3]
- زەکەریا شێخۆزەکەریا شێخۆ پەیامنێری کەناڵی رووناهی بە هۆی تۆپبارانی سوپای تورکیا برینداربوو و رەوانەی نەخۆشخانەی عەفرین کرا و لە ئێستادا تەندروسی ناجێگیرە.[2]
- بەپێی ئامارەکانی یەپەگەیەپەگە، تەنها لە شەڕی ئەمڕۆدا، زیاتر لە 53 سەربازی سوپای تورک لە سنووری عەفرین کوژراون.[4]
📌 کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
🗄 سەرچاوەکان
[1] ⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن
[2] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 22-01-2018
[3] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 22-01-2018
[4] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 22-01-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ دهۆک
🏙 شار و شارۆچکەکان: 🕊️ عەفرین
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ هەڵەبجە
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ کەلار (گەرمیان)

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 22 2018 12:00AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Jan 22 2018 9:12AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Jan 23 2018 8:53AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 3,906 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.350 KB Jan 23 2018 12:00AMهاوڕێ باخەوان
📷 فایلی وێنە 1.0.260 KB Jan 22 2018 1:54PMبەناز جۆڵا
📷 فایلی وێنە 1.0.166 KB Jan 22 2018 9:28AMبەناز جۆڵا
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

ناشتنی تەرمی 12 شەهیدی سڤیل و 2 شەهیدی شەڕڤان لە عەفرین

📚 فایلی پەیوەندیدار: 22
📂[ زۆرتر...]
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 34
📊 ئامار و راپرسی
1.👁️حکومەتی هەرێم بڕی 53.7 ملیۆن دۆلار دەداتە کۆمپانیای DNO
2.👁️داهاتی مەرزی باشماخ لە نۆ مانگی ساڵی رابردوودا زیاتر لە سێ ملیار دۆلار بووە
3.👁️نزیکەی 98 کەناڵی ناوخۆیی و 38 کەناڵی ئاسمانی و 160 رادیۆمان هەیە
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️البلاغ الختامي لإجتماع الأحزاب والجهات السياسة الكوردستانية حول الهجوم التركي على عفرين
2.👁️بيان إلى الرأي العام من الهلال الأحمر الكردي فرع عفرين
3.👁️حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی هێرشەکەی تورکیا بۆ شاری عەفرین پەیامێکی بڵاوکردەوە
4.👁️حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆنفرانسی رۆژنامەوانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکردەوە 22-01-2018
5.👁️دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی دەرکەوتنی گروپێکی چەکداری نەناسراو لە بناری بەمۆ بڵاو کردەوە
6.👁️راگەیاندنی کۆتایی کۆبوونەوەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان سەبارەت بە هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین
7.👁️سەبارەت بە دۆخی عەفرین پەڕڵەمانتاران داوای پشتیوانی دەکەن
8.👁️سەرجەم وەزارەت و فەرمانگە حکومییەکان دەبێت ئەو پارانە بۆ وەزارەتی دارایی بگەڕێننەوە کە لە پێشینەی بەردەوام و پێشنە جۆراوجۆرەکان
9.👁️نداء عاجل من مسيحيي عفرين
10.👁️هەڵوێستی حکومەتی هەرێم لەبارەی عەفرین
11.👁️ڕاگەیەندراوێک لە ڕۆژنیوزەوە سەبارەت بە هاککردنی ماڵپەڕەکەی
12.👁️ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، لە ڕاگەیندراوێکدا بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان
✌️ شەهیدان
1.👁️Fedakar Botan (Egîd Ozbey)
2.👁️أوجلان احمد خليل (تولهلدان ولات)
3.👁️ئۆجەلان ئەحمەد خەلیل (تۆلهلدان وەڵات)
4.👁️بشار العواد (دياب يوسفيه)
5.👁️بوشناق عفرين (خليل محمد)
6.👁️بيريفان جودي (اليف دال)
7.👁️جما نزال (جافرش سري كانيه)
8.👁️جمال محمود (خبات قرموع)
9.👁️جودي ديار (خوشناف حبش)
10.👁️حسن حسن (سرحات سري كانيه)
11.👁️زيدي امانوس (رمضان أحمد)
12.👁️سلاف سركفتن (اينور اليجي)
13.👁️سيبان عفرين (محمد شيخو)
14.👁️عەگید ئۆزبەی
15.👁️قلندار كاركر (رضوان حميد)
16.👁️محمد تركي (لوند سري كانيه)
17.👁️معصوم عفرين (علي محمد)
📖 کورتەباس
1.👁️قسەی زۆرو هیچ نەگوتن
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️زەکەریا شێخۆ
📂[ زۆرتر...]
📝 حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆنفرانسی رۆژنامەوانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکردەوە 22-01-2018 | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆنفرانسی رۆژنامەوانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی
📝 بەڵگەنامەکان


نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی: سەردانی بەغدا سەرەتایەکی باشە بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ و چارەسەرکردنی کێشەکان
دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەنجامی هەردوو سەردانەکەی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ بەغدا و کۆماری ئیسلامیی ئێران و دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکۆمار و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، خستە ڕوو.
لە سەرەتای کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا بەڕێز سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە سەردانی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، گوتی: بە بۆچوونی ئێمە، ئەم سەردانە سەرەتایەکی باشە بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ و چارەسەری ئەو کێشانەی لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدادا هەیە. لەم کۆبوونەوەیەدا بە شێوەیەکی گشتی باسی ئەو کێشانەمان کرد و لە چوارچێوەی ئەو لیژنانەی پیشتر دروست کراون و سەردانی بەغدایان کردووە و دوایی لە بەغدا سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە، لەو چوارچێوەیەدا داکۆکیمان لەسەر ئەوە کردەوە کە دەبێ کێشەکان لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا چارەسەر بکرێت. ئەمە هەم جەنابی سەرۆک وەزیران ئەم خواستەی نیشان دا لە بەغدا و هەم ئێمە لە هەرێمی کوردستانیش داکۆکیمان لەسەر ئەوە کردەوە کە دەمانەوێ ئەم کێشانە لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا چارەسەر بکرێن.
سەبارەت بە دۆسیە باسکراوەکان لە کۆبوونەوەکەی بەغدا، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی گوتی: ئێمە باسی مووچەمان لەگەڵ بەغدا کردووە، مەسەلەی نەوتمان باس کردووە، پرسی فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکانمان باس کردووە، ئەمانە هەموویان لیژنەیان بۆ دانراوە و جەخت کراوەتەوە کە ئەم لیژنانە کاری خۆیان دەکەن و ئێمە بەردەوام لە پەیوەندیدا دەبین بە هیوای ئەوەی بگەین بە چارەسەرێکی تەواو بۆ هەموو ئەو کێشانەی لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا هەیە.
بەڕێز سەرۆک وەزیران هەروەها ڕایگەیاند: لەسەر بانگهێشتی کۆماری ئیسلامی کە چووین بۆ ئێران، کۆبوونەوەمان هەبوو لەگەڵ جەنابی سەرکۆمار، سەرۆکی پەرلەمان، بەرپرسانی دیکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران. ئەوەی گرنگە ئەوەیە جەخت کرایەوە لەسەر پەیوەندیی مێژووییی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران و خواستی خۆیان نیشان دا بۆ ئەوەی پشتگیریی لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بکەن و ئەگەر بتوانن ڕۆڵێک بگێڕن لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا. هەروەها باسی ئەوەمان کرد کە چۆن بتوانین ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێراندا قەبارەکەی زیاتر بکەین لەوەی ئێستا هەیە. جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە دەبێ ڕێکاری پێویست بگرینە بەر بۆ ئەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کاری وەبەرهێنان لە هەردوولا زیاتر بکرێت و ڕەنگدانەوەی ئەو پەیوەندییە مێژووییە بێت کە لەنێوان گەلی کوردستان و ئێراندا هەیە. ئێمە سوپاسیان دەکەین بۆ ئەو پێشوازییە و هیوادارین ئەمە ببێتە هۆی پەیوەندییەکی باشتر لە هەموو ڕوویەکەوە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران.
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی وێڕای ئاماژە بە نەبوونی هیچ وادەیەکی دیاریکراو بۆ کرانەوەی فڕۆکەخانەکانی هەرێم، باسی لە مووچەی فەرمانبەران کرد و گوتی: دوای ئەوەی ئەو کێشانە دروست بوو لەنێوان ئێمە، وەسفی ئەم سەفەرەمان کرد بە (دەستپێکردنێکی باش)، من خۆم پێم وایە دەستپێکردنێکی باشە، بە ئاراستەیەکی ڕاست دەڕۆین بۆ چارەسەری ئەو کێشانەی کە هەیە، نەک تەنیا ئەم دوو وەزارەتە، ئێمە باسی وەزارەتەکانی دیکەمان کرد، بەڵام ئەوەی گرنگە با جارێک ئەم دوو وەزارەتە تەواو ببێت و مووچەکانیان دەست پێ بکرێت وەک مافێکی هەرێمی کوردستان، دوایی ئەوە هیوادارین ئەوانی دیکەش جێبەجێ بکرێت.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە داواکاریی ئێران بۆ پاراستنی سنوورەکانی نێوان هەردوولا، بەڕێز سەرۆک وەزیران داواکارییەکەی بە سروشتی دانا و ئاماژەی بەوە کرد کۆماری ئیسلامیی ئێران دراوسێی ئێمەیە و مەعقوول نییە هێزێکی چەکدار لە هەرێمی کوردستانەوە بچێتە ناو خاکی ئێران و کردەوەی سەربازی لەناو خاکی ئێران ئەنجام بدات و بگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان، ئەوە تەوەقوعێکی زۆر بەجێیە، نەک کۆماری ئیسلامی، هەر وڵاتێکی دراوسێ دەبێ ئەو تەوەقوعەی هەبێ و ئێمەش دەبێ ئەو تەوەقوعە زۆر بە جددی وەربگرین و کاری لەسەر بکەین کە نابێ هەرێمی کوردستان بکەین بە مەیدانی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە دژی دراوسێکانمان. ئێمە داوا دەکەین ئەو هێز و لایەنانەش ڕێز لە یاساکانی هەرێمی کوردستان بگرن. هەرێمی کوردستان لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا سەلماندوویەتی کە فاکتەری سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا لەگەڵ دراوسێکانی. ئێمە وەک هەرێمی کوردستان نامانەوێ ئەوە تێکبچێت، دەمانەوێ بەردەوام بێت.
دەربارەی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاش، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پەیوەندیی ئێمە لەگەڵ ئەمەریکا، پەیوەندییەکی باشە، پێش سەفەری ئێمە بۆ بەغدا، شاندێکمان بەڕێزان (برێت مەک گۆرک، باڵیۆز و کەسێکی دیکەیان کە ئێستا جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەیە) هاتن بۆ هەولێر و باسی پەیوەندیی خۆمانمان کردووە و پەیوەندییەکانمان باشە.
بەڕێزیان لەسەر پرسی کرانەوەی فڕۆکەخانەکان دووپاتی کردەوە کە چاوەڕێن هەندێ بابەتی تەکنیکی هەیە ئەوانە جیبەجێ بکرێت و هیوادارین بە زووترین کات بکرێتەوە.
سەبارەت بە ئەگەری کۆبوونەوەی زیاتری نێوان هەولێر و بەغدا بەتایبەت لە پەراوێزی کۆنفرانسی داهاتوو لە داڤۆس، بەڕێزیان ئاشکرای کرد کە دیسانەوە لە داڤۆس کۆبوونەوەمان دەبێ لەگەڵ بەڕێز سەرۆک وەزیران، لەگەڵ بەڕێز وەزیری نەوتیش کۆبوونەوەمان دەبێ لە داڤۆس، ئەمەش بەردەوامیی ئەو کۆبوونەوانە دەبن کە لە بەغدا کردوومانە و تا گەیشتن بە چارەسەر بەردەوام دەبین.
لەسەر کۆبوونەوەکانی بەغدا و تاران کە ئایا واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی لێکەوتەوە، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی گوتی: بەر لەوەی سەفەری بەغدا بکەین، ئەوان لیژنەیان نارد بۆ ئێرە کە پێنج لیژنە بوون. ئێمە ڕێگەچارەی کێشەکانمان دەستنیشان کردبوو و کۆنووسەکانیش لەنێوان هەردوولامان ئیمزا کراون، بەڵام وەک ڕێککەوتنی گشتگیر، هیچ ڕێککەوتنێک نەبووە. لەگەڵ ئێرانیش هیچ ڕێککەوتنێکمان واژۆ نەکردووە، بەڵکوو دەستپێکردنی چاککردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئەوان بووە و دەستپێکردنەکە زۆر باش بووە و هیوادارین زیاتریش ببێت.
بەڕێز سەرۆک وەزیران لە بارەی کار و بڕیاری لیژنە دروستکراوەکانەوە ڕایگەیاند: دەستووری عێراق بە ڕوونی ماف و ئەرکی ئێمەی دەستنیشان کردووە و بەغداش لەسەر مەسەلەی نەوت. ئێمە لە چوارچێوەی ئەو دەستوورەدا دەمانەوێ کێشەکانی خۆمان لەگەڵ بەغدا چارەسەر بکەین. پێمان وایە مەسەلەی چارەسەری نەوت دوو قۆناغە، قۆناغێک ئێستایە دەبێ بەپەلە چارەسەری بکەین، قۆناغێکیش درێژخایەنترە کە پێویست بە کۆبوونەوەی زیاتر دەکات. پێویست بە دانیشتنی جددی دەکات لەسەر ئەو مەسەلانەی کە لەم چەند ساڵەدا لە بواری نەوتدا هاتووەتە پێش، ئەمانە هەموویان باس بکرێت و ڕێگەچارەیان بۆ بدۆزرێتەوە، ئەو ڕێگەچارەیانە دەبێ بە شێوەیەک بێت کە هەم جێی ڕەزامەندیی بەغدا بن و هەم جێی ڕەزامەندیی هەولێریش بن، ئێمە ئاوا کار لەسەر ئەم بابەتە دەکەین.
سەبارەت بە کاریگەریی پەیوەندیی بازرگانیی هەرێم لەگەڵ ئێران لەسەر تورکیا، بەڕێز سەرۆک وەزیران جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هیچکام لەو وڵاتانە ئەلتەرناتیڤی یەکتر نین. تورکیا و ئێران دوو دراوسێی گرنگی ئێمەن. هەرێمی کوردستان سیاسەتی ئەوەیە کە پەیوەندیی باش بێت لە چوارچێوەی عێراق لەگەڵ ئەم دوو وڵاتەدا. هەم دەیەوێ قەبارەی بازرگانیی تورکیا لە عێراق زیاتر بێت، هەم لە ئێرانیش زیاتر بێت، وەکو یەک.
دەربارەی پێشبینییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری کێشەکان لەگەڵ بەغدا، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی گوتی: سەفەری ئێمە بۆ بەغدا لە ئەنجامی هەندێ تەلەفۆن بووە لەنێوان جەنابی سەرۆک وەزیران عەبادی و بەندە و دۆستانی هەردوولامان کە هەوڵی جددییان داوە بۆ ئەوەی ئەو دانیشتنە بکرێت لەنێوان ئێمەدا. پێم وایە هەر خودی سەفەر و دانیشتن لەگەڵ جەنابی سەرۆک وەزیران دەستپێکردنێکی باشە و دەمانەوێ هەر لێرە ڕانەوەستێت و بە شیوەیەک بێت کە ئەمە بەردەوام بێت بۆ ئەوەی بگەین بە چارەسەرێک بۆ هەموو ئەو کێشانە کە هەیە لەگەڵ بەغدا. ئێمە لەلای خۆمانەوە ئامادەین و هیوادارین ئەو کێشانە بە زووترین کات چارەسەر بکرێت.
سەبارەت بە پێویستیی پاراستنی سنوورەکان، بەڕێزیان ئەوەی دووپات کردەوە کە مەبەستی ئەوان لە بەزاندنی سنوورەکان، هێزە سەربازییەکانە نەک هێزی سیاسی، لەو ڕووەوە گوتی: لە هەرێمی کوردستان و وەک سیاسەتی هەرێمی کوردستان، ئێمە دەمانەوی بە ئارامی، بە ئاشتەوایی، بە لێکتێگەیشتن بین لەگەڵ دراوسێکانمان.
کێشەکانی کوردستان و عێراق ئەوەندە زۆرە کە نامانەوی کێشەی دیکەش زیاد ببێت. ئێمە وەک پرەنسیپ دژی ئەوەین هیچ هێزێکی سەربازی لە وڵاتی ئێمەدا هێرش بکاتە سەر وڵاتانی دراوسێ، بەڵێ ئەمە بۆ پەکەکەشە، ئەمە بۆ ئێرانیشە، بۆ هەردوولا.
لەسەر سەردانی ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ بەغدا کە بە پێچەوانەی سەردانەکانی پێشووی، نەهاتە هەرێمی کوردستان، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی هیوای خواست جارێکی دیکە بەڕێزیان سەردانی هەولێر بکات.
لە بەردەوامیی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا بەڕێز سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ڕووداوەکانی عەفرین دوا و گوتی: ئەو ڕووداوانەی کە لە عەفرین ڕوودەدەن جێی نیگەرانیی جددیی هەرێمی کوردستانە. هەرێمی کوردستان هیوادارە و داوا دەکات ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت و نیگەرانیی گەورەی ئێمە ئەو خەڵکە سڤیلایە کە لەناو شاری عەفریندان. هیوادارین ئەم مەسەلەیە بە گفتوگۆ و بە کەمترین زەرەر چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە.
سەبارەت بە پرسی کەرکووک بەوەی کە بە گوێرەی نووسینێکی سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، بەغدا بەنیازە کەرکووک کە ناوچەیەکی جیناکۆکە، بخاتە سەر بەغدا، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی گوتی: نامەوێ وەڵامی کۆمێنتێکی ئەو بدەمەوە چونکە نەمدیوە، بەڵام وەک پرەنسیپ، ماددەی (140) ماددەیەکی ڕوونی دەستوورییە و باس لە چۆنیەتیی چارەسەری ئەو شوێنانە دەکات کە پێی دەڵێن جێناکۆک، واتە ناوچەیەک کە نە هەرێمی کوردستان دەتوانێت بە تەواوی دەسەڵاتی بەسەر ئەو سنوورانە هەبێت، نە حکوومەتی فیدراڵیش دەتوانێ دەسەڵاتی تەواوی لەسەر هەبێت. ئێمە هەڵوێستی خۆمان دووپات دەکەینەوە و پێمان وایە بە جیبەجێکردنی ماددەیەکی دەستووری کە پێی دەڵێن ماددەی (140)ی دەستووری عێراق، باشترین چارەسەرە بۆ ئەو کێشانەی کە لەو ناوچانەدا هەن. ئەمەش یەکێک بووە لەو بابەتانەی کە بە وردی لەگەڵ جەنابی سەرۆک وەزیران قسەمان لەسەری کردووە. هەم لەسەر ماددەی (140) و چۆنیەتیی جێبەجێکردنی و هەم لەسەر ئەوەی کە ئەمە دەبێتە هۆی گەڕانەوەی سەقامگیری و ئاسایش بۆ ئەو سنوورانە و بۆ ئەو خەڵکە. ئێمە پێشبینی ناکەین ئەم کێشانە بە شەو و ڕۆژێک چارەسەر بکرێن، بەڵام هیوادارین بگەین بە ڕێککەوتنێک لەسەر نەخشەڕێگایەک کە لە ئەنجامدا چارەسەری ئەو کێشانە بێت کە جارێکی دیکە سەقامگیری و ئاسایش بە تەواوەتی بگەڕێتەوە بۆ عێراق بە کورد و عەرەب و تورکمان و مەسیحی و هەموو پێکهاتەکانی. ئەوە داوای ئێمەیە و پێمان وایە دەبێ زۆر بە جددی هەوڵ بدرێت بۆ جێبەجێکردنی ئەو ماددە دەستوورییە.
سەبارەت بە پرسی بودجەی عێراق و پشکی هەرێمی کوردستانیش، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند: بەڕێز سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەرۆک وەزیرانی هەموو عێراقە و پێویست بەوە دەکات ئەو دڵنیا بێت لەوەی پێکهاتەکانی عێراق، مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی خۆیان وەربگرن، ئەمە وەک پرەنسیپ. دووەم، ڕوونە، بەشی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراق 17 لەسەدە، 14 لەسەدە، 13 لەسەدە، هەرچەندە، لە (ئای.ئێم.ئێف) جێگیر کراوە. لە دانوستانی (ئای.ئێم.ئێف) لەگەڵ عێراق جێگیر کراوە کە دەبێ چەند بدرێت بە هەرێمی کوردستان. هەرێمی کوردستان داوا لە بەغدا دەکات ئەوە جێبەجێ بکرێت و ئەو ماف و شایستە داراییانە کە هەیە لەوێ جێگیر کراوە. جا ئەوە دەبێتە چەند لەسەد ئەوە بابەتێکی دیکەیە، بەڵام پێم وایە ئەوەی (ئای.ئێم.ئێف) گرنگترین بەڵگەیە بۆ هەرێمی کوردستان و بەغدا کە جێبەجێ بکرێت.
22-01-201822-01-2018

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 22-01-2018
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
📝 سەرچاوەی بەڵگەنامە: 📄 بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم
📄 شێوازی دۆکومێنت: 📠 چاپکراو
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 95% ✔️
95%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
95%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 22 2018 7:13PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 22 2018 7:57PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jan 22 2018 7:57PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 2,328 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی کۆنفرانسی رۆژنامەوانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️22-01-2018
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️نێچیرڤان بارزانی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 11,56 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574