سەدان کەس لە سنووری کرماشان بەهۆی بوومەلەرزە برینداربوون
باکووری کوردستان
- دەوڵەتی تورکیا لە 11کەڕەک و گوندی لیجە قەدەغەی هاتوچۆی لە دژی هاووڵاتییان راگەیاند. سوپای تورکیا دوای راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان لەناوچەکەدا دەستپێکردووە.
[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- بەهۆی
بوومەلەرزەبوومەلەرزەکەی دوێنێ شەوەوە، سەرچاوەکان باس لە کوژرانی 8 کەس و برینداربوونی زۆرتر لە 700 کەس دەکەن لە سنووری
کرماشانکرماشان.
[1]
- بەرپرسی تۆڕی ناوەندی بومەلەرزەزانی پارێزگای کرماشان رایگەیاند: لەدوای ئەو بومەلەرزە بەهێزەکەی لە کرماشان روویدا
161 بومەلەرزەی سوک و مام ناوەند لەو پارێزگایە تۆمارکراوە.
[5]
- بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ پێش، ژمارەیەک لە
کۆڵبەرکۆڵبەرانی کورد لە بەرزاییەکانی داڵانپەڕی مەرگەوەر، لە لایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە تەقەیان لێدەکرێت و لە ئەنجامی ئەو تەقەکردنەدا، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی مامەش عەلیزادە خەڵکی ناوچەی تەرگەوەڕ، بە سەختی بریندار بوو.
[3]
- چەند ڕۆژ پێش، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی حشمەت ئادمنتەمەن 28 ساڵ خەڵکی گوندی ئەسپەڕێز سەر بە دێهستانی پیرشالیاری شاری
سەوڵاواسەوڵاوا، لە لایەن مەئموورانی ئیتلاعاتی سەر بە هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
[3]
باشووری کوردستان
-
لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 90 بومەلەرزە شاری خانەقینخانەقین و دەوروبەری هەژاندوە.
[5]
بوومەلەرزەکەی گەرمیان - کەلار
- کاتژمێر: 23:00، ئاگرێک لە بازاڕی قەیسەریی مێژوویی
کەرکوککەرکوک کەوتەوە و بەهۆیەوە سەدان دوکان سووتان و زیانی ماددی و مێژووییی لێکەوتەوە.
[1]
- ئەمڕۆ جارێکی دیکە خوێندکارانی زانکۆی
سلێمانیسلێمانی لەبەردەم کەمپی نوێی زانکۆ گردبونەوەیان ئەنجامدا. ئەو خوێندکارانە، جەختیان کردەوە، کە تا ئەو کاتەی تەواوی داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت، بەردەوام دەبن لە دەربڕینی ناڕەزایی.
[6]
- ئێوارەی ئەمڕۆ،
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانتەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، لە بارەگا سەرەکیی خۆیان لە شاری سلێمانی، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییان لەسەر بڕیاری داخستنی حزب و ڕێکخراوە بێ مۆڵەتەکان ڕێکخست، کە دوێنێ لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەرکرا. لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا،
شیلان شاکرشیلان شاکر، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی قسەیکرد و ئەوەی خستەڕوو: دوای دەرچوونی ئەو بڕیارە، ئەمڕۆ بەشی ئاسایشی ڕزگاریی لە شاری سلێمانی سەردانی بارەگاکەمانی کرد و داوای پیشاندانی مۆڵەتی لێ کردین، ئێمەش پێمانوت کە مۆڵەتی هەرێممان نییە بەڵام مۆڵەتی عێراقمان هەیە.
[6]
- عاسی محەمەد زەنگەنە دانیشتووی شاری
کفریکفری کە یەکێکە لەوانەی لە سەر دۆسیەی
ئەنفالئەنفال داواکراو بوو، چوار ساڵ لەمەوبەر خۆی رادەستی دادگا کرد بوو، ئەمڕۆ لە زینداندا کۆچی دوایی کرد.
[7]
دەرەوەی کوردستان
- هەفتەی رابردوو کۆبوونەوەیەک بە بەشداری ژمارەیەک شارەزای کورد، عەرەب و ئیسرائیلی لە ئورشەلیم بەڕێوەچوو کە تێیدا سیستەمی فیدراڵیزم بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست تاوتوێ کرا، بەتایبەتیش لە عێراق، سووریا، ئوردن و ئیسرائیل، ئەمەش وەکو بەشێک لە چارەسەری ئەو دۆخە ئاڵۆزەی لە چەندین ساڵی رابردوودا رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی گرتووەتەوە. یەکێک لەو بژارانەی لەوێدا خراوەتەڕوو، پێکهێنانی جۆرێک لە کۆنفیدراڵی لە نێوان وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا بووە.
[4]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان