پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,051
وێنە 105,415
پەرتووک PDF 19,103
فایلی پەیوەندیدار 95,987
ڤیدیۆ 1,285
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی کۆیە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
ژین
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای ...
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئەنجام: 10 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 1



نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

ئاشتبوونەوەی بنەماڵەی ئەحمەد تورک و بنەماڵەی شەریف تەمەللی
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: پۆلێننەکراو | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئاشتبوونەوەی بنەماڵەی ئەحمەد تورک و بنەماڵەی شەریف تەمەللی

ئاشتبوونەوەی بنەماڵەی ئەحمەد تورک و بنەماڵەی شەریف تەمەللی
بنەماڵەی ئەحمەد تورک و بنەماڵەی شەریف تەمەللی کە 27 ساڵ بوو دووژمنی یەکتربوون، لە گوندی ئەحمەد تورک (قەسرا قەنجۆ)ی سەر بە شاری مێردینی باکووری کوردستان، لە خواردنی ئاشتی دا لەگەڵ یەکتر دانیشتن. لەو نیوەڕۆیەدا کە ڕۆژی 10ی ئەو مانگە بەڕێوەچوو و 15 هەزار کەس تێیدا ئامادەبوون، ئەحمەد تورک سەرۆکی کۆما کۆمەڵگەی دیموکراتی KCD و سەڵاحەدین دەمیرتاش سەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراتی BDPیش تێیدا بەشداربوون. دەمیرتاش گوتی " ئیدی دەبێ دووژمنایەتی نێوان عەشیرەت و بنەماڵەکانی کورد کۆتایی بێت".
لەناوچەی دێرکی مێردین، بنەماڵەی ئەحمەد تورک و شەریف تەمەللی، یەکەمجار لەڕۆژی 30-09-2010 لە گوندی مسووری شەریف تەمەللی یەکەمین خواردنی ئاشتی ڕێکخرا، لەبەرامبەردا دوای 11 ڕۆژ ئەحمەد تورک لە گوندەکەی خۆی میوانداریی کردن. لە خواردنی ئاشتیدا جگە لە دەمیرتاش، گولتان کیشناک هاوسەرۆکی BDP و ژمارەیەک پەڕڵەمانتار و سەرۆک شارەوانی BDP و نزیکەی 15هەزار کەس نانی نیوەڕۆیان لە قەسرا قەنجۆ خوارد.
بەهۆی بەشداری زۆری خەڵک لە عەشیرەتی هەردوولا، ڕێگەی گوند قەرەبالغەییەکی یەکجار زۆری تێکەوت و ئۆتۆمبێلەکان تێک ئاسێ ببوون. هەرچەندە 35 ڕەشمال و خێوەتی گەورە هەڵدران، بەڵام بەشی دانیشتنی هەموو ئامادەبووانیان نەکرد و ڕایەخ لە دەرەوە و کورسی لەبەر هەتاو دانران بۆ ئەوانەی جێگەیان لەژێر خێوەتەکاندا نەبووەوە.
لەو میواندارییەدا 550 حەیوان سەربڕدران. 330 ئافرەت بە ئامادەکردنی خواردنەوە خەریکبوون، بە خزمەتکارانی پیاوەوە نزیکەی 2000 کەس بەشدارییان لە خزمەتکردنی میواناندا کرد بە هەرەوەزی. بەشێوەیەک بۆ گەیاندنی خواردن بۆ ژێر خێوەتەکان لە شوێنی ئامادەکردنی خواردنەوە، خزمەتکارەکان بە ڕیزە قاپەکانی خواردنیان لە یەکتر وەردەگرت.
ئەحمەد تورک، سەرۆکی پارتی کۆمەڵگەی دیموکراتی DTP کە سەرەتای ئەمساڵ داخرا، بە سیاسەتکار و سەرکردەیەکی ئاشتیخواز لەلایەن جیهان و تەنانەت لەنێو تورکیاشدا ناسراوە، لەو میواندارییەدا لەگەڵ دووژمنی پێشووی شەریف تەمەللی کۆتری ئاشتییان فڕاندن و، لە وتارێکدا بۆ ئامادەبووان دڵخۆشی خۆی بۆ ئەو ئاشتی و پێکهاتنەوەیە خستەڕوو.
سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی BDP لە وتارێکدا گوتی، ئەوان لە هەوڵێکی بەردەوامدان بۆ کۆتایی هێنان بە ناکۆکی و دووژمنایەتی نێوان هەموو بنەماڵە و عەشیرەتەکان لە باکووری کوردستان و گوتی " بۆ ئەوەی شەپۆلەکانی ئاشتی لە هەرێمەوە بەرەو هەموو تورکیا بنێرین ئێمە لەنێو هەوڵدانی بەردەوامداین، هیوادارین شەپۆلەکانی ئاشتی لە هەموو تورکیادا بڵاوبکەینەوەو ئاشتی باڵادەست ببێ".
دەمیرتاش لەو میواندارییەشدا ڕەخنەی لە هەڵوێستی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک وەزیرانی تورکیا گرت و گوتی " سەرۆک وەزیر ئەردۆغان، دەیەوێ کێشەی کورد لەرێگەی دەرەوەو لەنێوبردن چارەسەر بکات، بەڵام کێشەکە بەم شێوەیە چارەسەر نابێت، دەبێ کێشەکە بە ڕێگەی دانوستاندن لەگەڵ کورد و بە موخاتەب گرتنی کورد چارەسەرببێ".
ئەم بابەتە 24,790 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 82%
82%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 19-10-2010 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 17-02-2013 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 24,790 جار بینراوە
بیروڕاکانتان
دەستخۆشی لە بەریزان صەلاح دەمیرتاش و احمد تورك و تاك بەتاكی هەردوو بنەمالەكە دەكەم بۆ ئەو ئاشتبوونەوەیە كە كورد لە ئیستادا زۆر زۆر بیویستمان بییەتی و كە جیتر ناكۆكی و ململانی لە نیوان هەموو عەشیرەت و بنەمالەو خیل و كوندو حزبەكانی كوردستاندا نەمینیت، كوشت و ئازاردان قەت كۆتایی نایەت ئەكەر ئاشتبوونەوە نەكریتە بەربەست و بەرجەستە كردنی كیانی لیبووردەیی لەنیوانماندا، هیوا دارم ئەوە ببیتە نەریتیكی جوان لەهەر جوار بارجەی كوردستان و ئاشتبوونەوەی كشتی لەهەموو ناوجەكان بەرجەستە بكریت، دووبارە بیرۆزە و سەركەوتن بۆ كورد و كوردستان.
jamila
10-06-2015 08:41:28
jamelemahmod@yahoo.com

فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.136 KB 19-10-2010 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
ئەحمەد تورک
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەحمەد تورک

ئەحمەد تورک
بەناوبانگترین پەڕڵەمانتار و سیاستمەداری کوردە لە تورکیادا، تەمەنی 66 ساڵە، لەچوار خولی پەڕڵەماندا ئەندام بووە، ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار دەبێتە پەڕڵەمانتاری CHP لە #ماردین#، بەدوای کودەتا سەربازییەکەی 1980دا، دەخرێتە زیندانی دیاربەکرەوە، لە 1994یشدا دیسان بۆ ماوەی 22مانگ دەخرێتە زیندانەوە. لەگەڵ دامەزراندنی DTP، بەسەرۆکی ئەو پارتە هەڵدەبژێردرێت.
ئەحمەد تورک کە دڵی بە (پیل) کاردەکات، ئێستا سەرۆکی فراکسیۆنی DTPیە لە پەڕڵەمانی تورکیادا. ئەو تاکە پەڕڵەمانتاری ئەو وڵاتەیە کە لە 1993دا بەمەبەستی ئاگربەست و شەڕ ڕاوەستان، سەردانی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان#ی لەدەشتی بیقاعی لوبنان کردووە.
ئەم بابەتە 17,654 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 5
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 11
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری کەس: زیندانی سیاسی
جۆری کەس: چالاکی سیاسی
جۆری کەس: پەڕڵەمانتار
زمان - شێوەزار: کرمانجیی سەروو
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باکووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-02-2009 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 04-06-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 17,654 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.114 KB 24-02-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
ئەحمەد تورک: ئێکەیتا نەتەوی کلیلا سەرکەڤتنا دۆزا کورد و ژیانەکا ئازادە
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کرمانجی - کوردیی سەروو
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
کوردیی ناوەڕاست0
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەحمەد تورک

ئەحمەد تورک
ئەڤرۆ:
ھەڤسەرۆکێ باژێرڤانیا مێردینێ د داخۆیانیەکی دا ڕاگەھاند د سەدسالا 21 دا گەلێ کورد دیرۆکێ سەرەراست دکەت و ژ نوو ڤە دیرۆکا بەرخوەدانێ و سەرفرازیێ د نڤیسینیت و بەرخوەدان و سەرکەڤتنا کۆبانێ و شنگالێ سەلماند کو تاکە ھەڤپەیمانێ جیھانا پێشکەڤتی ل ڕۆژھەلاتا ناڤین کوردن و دڤێت بۆ ب تەمامی ژ ناڤبرنا تیرۆرستان و ژ نوو ڤە ئاڤەدانکرنا کۆبانێ و شنگالێ جیھان دەستێ ھاریکاریێ درێژی کوردان بکەت.
ئەحمەد تورک ھەڤسەرۆکێ باژێرڤانیا مەزن یا مێردینێ د داخۆیانیەکا تایبەت دا بۆ ڕۆژناما ئەڤرۆ ل سەر بابەتێن گەرم یێن ڕۆژەڤێ و ھەلبژارتنا بھێت یا تورکیا و ڕەوشا کۆبانێ و شنگالێ ئاخڤی و ڕاگەھاند کۆ د سەدسالا 21 دا ڕەوشەکا زێرین و د ھەمان دەمێ دا ژی مەترسیدار ھاتیە پێشیا کوردان و گۆت: (ئەڤرۆ ھەموو دەرفەتێن ئازادیێ کەڤتیە دەستێ گەلێ مە و ھەکە ئەم یەکگرتنا خوە د وارێن سیاسی، سەربازی، دبلۆماسیێ و ژیانا جڤاکی دا دروست بکەین و بەرژەوەندێن نەتەوی بدەینە پێش ھەموو بەرژەوەندیێن دی ئەز باوەر دکەم ئەم دشێین ئازادیا خوە ڕاگەھینن و ھەموو مافێن خوە گەرەنتی بکەین، ژ بەر کو ڕۆلێ گەلێ کورد ئێدی ل بەر چاڤە و بێی کوردان چو پرسێن ڕۆژھەلاتا ناڤین چارە نابن و گەلێ کورد بوویە کلیلا چارەسەریێ و ئەڤرۆ سەرکەڤتنا گەریلا، پێشمەرگە و شەرڤانان ل دژی تیرۆرستێن قاعیدە و داعشێ سەرنجا جیھانێ ڕاکێشاندیە سەر کوردستانێ و بوویە سەدەم کو پشتەڤانێن ئازادیا گەلێ کورد د ئاستێ نێڤدەولەتی دا گەلەک زێدەتر ببن و دڤێت ئەم ڤێ دەرفەتێ بۆ خوە بکەینە دەرفەتا زێرین و بنگەھێ یەکگرتنا نەتەوی دروست بکەین).
ھەڤسەرۆکێ باژێرڤانیا مەزن یا مێردینێ ل سەر بەرخوەدان و سەرکەڤتنا ھێزێن کوردان ل کۆبانێ، شنگال و دەڤەرێن کەرکووکێ ژی ڕاگەھاند دوژمنێن گەلێ کورد وەسا ھزر دکرن کو ھێزێن کوردان ناھێنە ل گەل ھەڤ و ناکەڤنە د یەک سەنگەری دا و دێ ل ھەمبەر تیرۆرستێن داعشێ تووشی شکەستنەکا دیرۆکی ببن و گۆت: (لێ ھەم ل باشورێ وەلات ب ھەوار چوونا ھێزێن گەریلا و ھەم ژی ل کۆبانێ ب چوونا ھێزێن پێشمەرگە ھاتە سەلماندن کو ئێدی گەلێ کورد ب ھەموو ھێزێن خوە ڤە پشتا ھەڤدو دگرن و ھیڤیێن نەحەز و دوژمنان د قرکا وان دا ھشت و باوەریەکا مەزن دا گەلێ کورد و ڕایا گشتی یا جیھانێ کو کورد ئێدی بۆ ئازادی و سەرفرازیا خوە یەک دەستن و پێکڤە نە، ل دووڤ ھزرا من کلیلا سەرکەڤتنا ھێزێن کوردی ل ھەمبەر داعشێ ژی ئەڤ یەکە).
ئەحمەد تورک د پشکەکا دی یا ئاخڤتنا خوە دا ژی ل سەر ھەلبژارتنێن #07-06-2015# یێ پەرلەمانێ تورکیا ژی ڕاوەستیا و دیار کر، ھەلبژارتنێن ڤێجارێ یێن پەرلەمانێ تورکیا بۆ گەلێ کورد گەلەک گرنگن و دڤێت ئەم بەندا 10% یێ ھەلبژارتنان دەرباز بکەین و گۆت: (بۆ سەرکەڤتنا قۆناغا ئاشتیێ و چارەکرنا پرسا کوردی دڤێت گەلێ کورد د مەیدانا سیاسەتێ دا بن و ل پەرلەمانێ تورکیا بۆ وەرگرتنا مافێن گەلێ کورد کار بکەین و بۆ ڤێ یەکێ ژی دەربازکرنا بەندا 10% بۆ مە ژ ھەر تشتەکێ گرنگترە و ئەز باوەر دکەم ئەم دێ ب باشی لێ ب خەباتەکا گەلەک مەزن سەرکەڤتنا خوە ڕاگەھینن و بۆ ڤێ یەکێ ژی داخواز ژ ھەر کوردەکی دکەم کو بەرژەوەندیێن خوە یێن تاکەکەسی یان مالباتی بدەنە ڕەخەکی و د بەرەیێ ئازادی و دیمۆکراسیێ دا جھێ خوە بگرن و دەنگێ خوە بدەنە پارتا دیمۆکراسیا گەلان، ژ بەر کو دۆزا گەلێ کورد ئێدی ھاتیە وێ ئاستی کو بگەھیتە ئەنجامەکا باش و بۆ ڤێ یەکێ ژی یەکگرتن پێدڤیە).
ھەڤسەرۆکێ باژێرڤانیا مەزن یا مێردینێ د ئاخڤتنا خوە دا ل سەر پاشەرۆژا گەلێ کورد ژی ڕاوەستیا و دیار کر ئەو ژ ھەر پێشکەڤتنەکا گەلێ کورد ل باشور، ڕۆژئاڤا و ڕۆژھەلاتێ کوردستانێ دلخوەش دبن و گۆت: (ئەز گەلەک گەشبینم کو دۆزا گەلێ کورد ل ھەر چار پارچێن کوردستانێ ژی بگەھیتە سەرکەڤتنێ و دڤێت ھەر پارچەکا کوردستانێ پارچێن دی ژی حەمبێز بکەت و د ڕەوشا خراب دا بگەھیتە ھاوارا وێ و ئەزموونا کۆبانێ و شنگالێ ببیتە ئەزموونا یەکگرتنا نەتەوی و ھەموو ھێزێن کوردستانی د چارچۆڤێ بەرژەوەندیێن بلندێن کورد و کوردستانی دا دەستێ ھەڤدو بگرن و ژ سەرکەڤتنا ھەڤدو دلخوەش ببن و ئێش و ئازارێن ھەڤدو ژی پارڤە بکەن، ژ بەر کو دیرۆکێ ڕەوشەکا زێرین بۆ گەلێ کورد ئافراندیە و ھەکە ئەم ژ ڤێ ڕەوشێ مفایێ وەرنەگرین و نەگەھنە سەرکەڤتنێ و ئازادیێ دیرۆک چو دەمەکێ مە نابۆریت).[1]
ئەم بابەتە بەزمانی (کرمانجی - کوردیی سەروو) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەت ب زمانا (کرمانجی - کوردیی سەروو) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە 396 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | rojnameyaevro.com
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
ڕۆژی دەرچوون: 09-02-2015 (9 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی سەروو
شار و شارۆچکەکان: ماردین
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 31-08-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 01-09-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 19-12-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 396 جار بینراوە
ئەحمەد تورک: ئەردۆغان هێز و دەسەڵاتی ئەوەی هەیە کێشەی کورد لە تورکیادا چارەسەر بکات
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەحمەد تورک

ئەحمەد تورک
عەبدولسەلام ئاکنجی
بەربژێری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بۆ گەورە شارەوانیی مێردین دەڵێت: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەسەڵات و هێزی ئەوەی هەیە کێشەی کورد لە تورکیادا چارەسەر بکات، چونکە دەتوانێت قەناعەت بە دەوڵەتی قووڵیش بکات لە تورکیا .

ئەحمەد تورک، بەربژێری دەم پارتی بۆ گەورە شارەوانیی #مێردین# لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ عەبدولسەلام ئاکنجی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی ڕووداو باسی زۆر بابەتی تایبەت بە ئەگەری دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی چارەسەری، پەیوەندی نێوان دەم پارتی و پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) و، بەربژێرنەبوونەوەی لەیلا زانا و کشانەوەی باشاک دەمیرتاش بۆ پۆستی گەورە شارەوانییەکان و دانانی قەیووم لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان کرد.

لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ساڵی 2019دا هەدەپە لە بەشێک لە شارەوانییەکان دا پاڵپشتی لە بەربژێرانی جەهەپە و لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکانی دیکەی تورکیا کرد، وەک ئیستەنبووڵ و ئەنقەرە و ئەوەش هۆکارێک بوو بۆ ئەوەی بەربژێرەکانی ئۆپۆزیسیۆن لەو دوو گەورە شارە سەرکەون.

لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی مانگی ئاداری ئەمساڵیش دا هەدەپە پاڵپشتی لە کەمال کڵچداروغلو، بەربژێری جەهەپە و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی دیکە کرد. هەڵبژاردنەکە چووە گەڕی دووەم و لە ڕۆژانی پێش هەڵبژاردنەکەدا جەهەپە لەگەڵ ئومیت ئوزداخ، سەرۆکی پارتی زەفەری دژە کۆچبەر و دژە کورد کۆبووەوە و هەندێک بەڵێنی پێدا و بوونە هاوپەیمان.

ئەحمەد تورک لەو بارەوە قسەی بۆ ڕووداو کرد و وتی، ئەوەی جەهەپە کردی بریتی بوو لە درووستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ڕەگەزپەرستترین کەس و هەر بۆیە دەم پارتی لەگەڵ جەهەپە ڕێگەیان لەیەکتر جیا کردەوە.

سیستمی دەم پارتی هاوسەرۆکایەتییە هەر بۆیە شانبەشانی ئەحمەد تورک، دەڤریم دەمیریشی بەربژێر کردووە، بەڵام ئەحمەد تورک کەسایەتییەکی زیاتر ناسراوە لەبەر ئەوە زۆربەی لایەنگر و ئەندامانی دەم پارتی لە مێردین پاڵپشتی لەو دەکەن.

دەقی هەڤپەیڤینەکە:

ڕووداو: بەڕێز #ئەحمەد تورک# ، ئێستا دۆختان چۆنە؟

ئەحمەد تورک: ڕۆژ باش، سوپاستان دەکەم، هەر تەندرووست بن. خەریکی چالاکین، بەڕاستی پڕۆسەیەکی زۆر گرنگە بۆ ئێمە، بۆ داهاتووی گەلی کورد، بۆ ئازادی و ئاشتی؛ لەپێناو سەرکەوتنی پارتەکەمان خەریکی خەباتین. ئامانجمان تەنیا بردنەوەی شارەوانییەکان نییە، بەڵکوو ئامانجمان ئەوەیە گەلی کورد خاوەندارێتی لە خۆی و ناسنامەکەی بکات، هەروەها خاوەندارێتی لە ژیانی بکات. وەک تۆش باست کرد، دوو جار قەیوومیان بۆ شارەوانیی مێردین دانا، بۆ ئەم شارە مێژووییە. بۆ ئەوەی ویستی گەلەکەمان ڕوون بێت، جارێکی دیکە خۆمان بۆ گەورە شارەوانییەکە بەربژێر کردووەتەوە، واتە خەریکی ئەم خەباتەین.

ڕووداو: کاتێک کەشی هەڵبژاردن دەستی پێ کرد، ئێمە لەنێو خەڵک دا ڕاپۆرتمان دەکرد و ئەوەیان پێ وتین کە دەم پارتی ئەحمەد تورک لە مێردین، لەیلا زانا لە ئامەد دەکاتە بەربژێر و لە ئیستەنبووڵیش باسی بەربژێربوونی باشاک دەمیرتاش و مەرال دانیش بەشتاش هەبوو. بۆچی لەیلا زانا نەبووە بەربژێر. ئێوە هاوڕێی یەکن و هیچ زانیارییەکتان لەبارەی هۆکارەکە هەیە؟

ئەحمەد تورک: دەمانویست لەیلا زانا لەگەڵ دەم پارتی بگەڕێتەوە نێو سیاسەت و لەگەڵ پارتەکەی و گەلەکەی کار بکات. لەیلا زانا لای گەلی کورد بەهایەکی زۆری هەیە؛ هەر بۆیە پارتەکەمان داوای لێکرد و خۆشم قسەم لەگەڵی کرد.

ڕووداو: داواتان لێکرد ببێتە بەربژێری شارەوانیی کام شار؟

ئەحمەد تورک: داوامان لێکرد بۆ ئیستەنبووڵ، هەروەها بۆ ڕووهاش. ئەویش وتی، سیاسەت ناکات و ئیدی بەسە. بڕیارەکەی ئەوە بوو.

ڕووداو: بۆچی نەیکرد ؟

ئەحمەد تورک: نامەوێت لەبارەی کەس قسە بکەم؛ ئێوە دەتوانن پرسیار لە خۆی بکەن کە بۆچی پەسندی نەکرد؟ لە سەرەتاوە ئەم کار و خەباتە کرا بۆ ئەوەی لەیلا و هەڤاڵانی لەنێو سیاسەت دا ڕۆڵی خۆیان بگێرن، بەڵام ئێوە دەتوانن ئەو پرسیارە کە هەتبوو لە خۆی بکەن.

ڕووداو: ئەوەی کە پەیوەندی بە باشاک دەمیرتاشەوە هەیە، جۆش و خرۆشێکی زۆر لەنێو خەڵک و دەنگدەری دەم پارتی دا درووست بوو. بۆچی دەم پارتی بڕیاری خۆی گۆڕی، بەتایبەت دوای ئەوەی باشاک دەمیرتاش وتی، دەیەوێت ببێتە بەربژێر لە ئیستەنبووڵ؟

ئەحمەد تورک: دەتوانێت ئەو پرسیارە لە ناوەندی گشتیی پارتەکە بکەیت بۆ ئەوەی بزانیت بۆچی دۆخەکە وای لێهات. وەک خۆم، دەمویست باشاک لە ئیستەنبووڵ ببێتە بەربژێر، بەڵام ئەوە بڕیاری حیزبە و دەتوانن لە ئەوان بپرسن کە هۆکار چییە. من ناتوانم لەسەر ئەو بابەتە هیچ بڵێم.

ڕووداو: ئێمە لە مانگی ئادارداین. بۆ زۆربەی خەڵک ئادار سەرەتای بەهارە و مانگی بیستنی دەنگی سرووشتە؛ هەروەها بۆ گەنجان مانگی خۆشەویستییە؛ بۆ سرووشتیش مانگی ژیانەوەیە. ئایا بەهار بۆ ئەحمەد تورک چ واتەیەکی هەیە؟

ئەحمەد تورک: لە ئاداردا زۆر شتمان بەسەر هاتووە. لە 2ی ئاداری 1994دا لە پەڕڵەمان دوورخراینەوە و زیندانی کراین؛ نزیکەی ساڵێک لە زیندان ماینەوە. بەشێک لە هەڤاڵانمان 10 ساڵ سزای زیندانیان بەسەردا سەپێنرا. ئەو ڕۆژانە بۆ گەلی کورد و پارتەکەمان ڕۆژانی پڕ لە تاریکی بوون؛ ئەوەش کاریگەریی خراپی کردە سەر ئێمە.

لە لایەکی دیکەوە 8ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانە، ڕۆژێکی نوێ و خۆشە؛ مافی ژن و پاراستنی مافەکانی ژن لە هەموو شوێنێک باسی لێوە دەکرێ. ئەگەر لە وڵاتێکدا ژن بەشداری لە سیاسەت دا نەکات، ئەو وڵاتە نابێتە وڵاتێکی دیموکراسی. ژنی کوردیش، شۆڕشگێڕە و خاوەندارێتی ڕۆژی خۆی دەکات، هەروەها خاوەندارێتی 8ی ئادار دەکات. لە باکووری کوردستانیش ئەو ڕۆژە بۆ ئێمە ڕۆژێکی پیرۆز و بەنرخە. هەروەها 21ی ئادار نەورۆزە کە ڕۆژی سەرەتای بەهار و ڕۆژێکی نوێیە. نەورۆز بۆ کورد ڕۆژی بەرخودانە. ئێمە بەوجۆرە نەورۆز پیرۆز دەکەین و دەڵێین ڕۆژی بەرخودانە و پیرۆزی دەکەین.

ڕووداو: تۆ لە پەڕڵەمان دوورخرایتەوە، زیندانی کرایت، کاری سیاسیت لێ قەدەخە کرا و زۆر شتی دیکەش ڕوویاندا. لەگەڵ هەموو ئەوانەیشدا بوویتە سەرۆکی شارەوانیی مێردین و دوای 3 مانگیش قەییووم دانرا بۆ شارەکە، بەڵام دیسانیش وازتان لە سیاسەت نەهێنا و ئێستا بوونەتە بەربژێر. چی دەڵێی لەم بارەیەوە؟

ئەحمەد تورک: بەڕاستی نەوەک تەنیا لە مێردین، ئێمە دەمانەوێت لە خاکی خۆمان، لە وڵاتمان لە کوردستان ژیانێکی نوێ و ژیانێکی ئازاد دەستپێبکات. ڕێکخستنی ئەو ژیانەش لەلایەن سیاسەتمەدارانەوە دەکرێت. چەندین ساڵە ئێمەش سیاسەت دەکەین. ئێمە بۆ داهاتووی گەلەکەمان، بۆ ژیانێکی ئازاد و ژیانێکی ئاشتییانە خەبات دەکەین.

ڕووداو: ترسی ئەوەتان هەیە کە جارێکی دیکە قەییووم دابنرێت؟

ئەحمەد تورک: ئەوەی ڕاستی بێت، نازانین. ئەم دەسەڵاتە جێگەی متمانە نییە و دیار نییە چی دەکات، بەڵام دوو جار قەییووم دانرا و جاری سێیەم بڕوا ناکەم ڕووبداتەوە. قەییوومەکان هیچ شتێکیان بۆ خەڵکی نەکرد. قەییووم دەرگەی شارەوانی لەسەر خەڵک داخست. ئێستا بۆ ئەوەی بچیتە باڵەخانەی شارەوانی، دەبێت مۆڵەت لە پۆلیس وەربگریت و دواتر بچیت. شارەوانی بۆ کەسی دەسەڵاتدار و ئەو کەسانەی لە دەوروبەری دەسەڵاتن کار دەکات. زۆر شت هەن کە ئێمە نامانەوێت ئێستا باسیان بکەین. پێش سێ ڕۆژ، پارەی شارەوانییەکە بەسەر سێ شارەوانی کە لە دەستی ئاکپارتیدان دابەش کرا. ئێستا ئەم شتانە دەکەن.

ڕووداو: بۆچی شتێکی وایان کردووە؟

ئەحمەد تورک: وادەبینن کە گەورەشارەوانییەکە لەدەست دەدەن؛ نایانەوێت ئێمە لە گەورەشارەوانییەکە لە بواری ئابووریدا کارێک بکەین. زۆر لە کار و چالاکییەکانی شارەوانییان بەستووەتەوە بە پارێزگاوە و هاوئاهەنگییان درووستکردووە، واتە دەیانەوێت شارەوانی بخەنە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان و لەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتدا بەڕێوەی ببەن.

ڕووداو: گوتتان، بڕوا ناکەم جارێکی دیکە قەییووم دابندرێت. لەسەر چی بنچینەیەک وا دەڵێن؟ ئایا پارتی دەسەڵاتدار بەڵێنێکی داوەتە ئێوە یان تەنیا پێشبینی دەکەن؟

ئەحمەد تورک: نەخێر، هیچ بەڵێنێکی نەداوەتە ئێمە. بەڕاستی لەنێوانماندا هیچ ڕێککەوتن و بەڵێنێک نییە. ئێمە ئەوە دەبینین. ئەو کەسانەی دەسەڵاتدارن، ئاکەپە، بەم سیاسەتە ناتوانن سەرکەوتوو بن، ڕۆژ دوای ڕۆژ دەنگیان کەم دەکات و ناچار دەبن پێداچوونەوە بە سیاسەتەکانیاندا بکەن و سیاسەتی خۆیان بگۆڕن. ئەگەر ئەوان بە دوژمنایەتیکردنی گەلی کورد سیاسەت بکەن، ئەوا دەدۆڕێن. بۆیە هیوادارین سیاسەتێکی نوێ بێتە ئاراوە. بە ڕاستیش پێویستە دەرگە بە ڕووی گەلی کورددا بکرێتەوە. ئەگەر بە چاوی نەیار سەیری گەلی کورد بکرێت، تورکیا نابێتە وڵاتێکی دیموکراسی؛ هەروەها لە بواری ئابووریشدا ناتوانێت بەرەوپێش بڕوات و لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و لەسەر ئاستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش ڕۆژ دوای ڕۆژ کاریگەرییەکەی کەمتر دەبێتەوە. بۆیە پێویستە سیاسەتێکی نوێ پەیرەو بکەن.

ڕووداو: دڵنیایتکە سەرکەوتن بەدەستدەهێنیت؟

ئەحمەد تورک: بە پێی ئەو ڕاپرسیانەی دەکرێن، ئێمە ٪56 و ئەوان لەنێوان 32-33٪ دەنگ دەهێنن. ئەنجامەکان بەو جۆرە دەبن.


ڕووداو: بە پێی قسەکانت بێت، دەنگەکانی ئاکپارتی کەمیان کردووە و ئەو دەنگانەی ئێوەش بەدەستیان دەهێنن، وەک دەنگەکانی هەڵبژاردنی ساڵی 2019 دەبن.

ئەحمەد تورک: بەڵێ، دەنگەکانیان کەمی کردووە، بە ڕای ئێمە وایە.

ڕووداو: ئەگەر لە هەڵبژاردندا سەرکەوتنتان بەدەستهێنا و وەک سەرۆکی شارەوانی هەڵبژێردران، یەکەمین کار کە بیکەن چی دەبێت؟


ئەحمەد تورک: پێویستە باوەش بۆ گەل بکەینەوە. ئەمڕۆ لە شاری مێردین کورد هەیە، عەرەب هەیە، سریانی هەیە، ئێزدی و زۆر ئایینی دیکەش هەن. ئێمە دەمانەوێت هەموویان لە باوەش بگرین. مێردین شارێکی مێژووییە؛ شارێکە کە دەرگەی بە ڕووی گەشتیارییدا کراوەیە. پێویستە ئەو دەرفەتانەی لەبەردەستمانن، گەلیان لێ ئاگادار بکەینەوە. پێویستە سیاسەتێکی کراوە پەیرەو بکەین. هەر کارێک کە دەیکەین، پێویستە بە شەفافی بیکەین.

ڕووداو: مێردین شارێکی فرەنەتەوە و فرەزمانە. هەڵوێستی سریان و عەرەبەکان بەرانبەر سیاسەتەکانتان چۆنە؟ بۆ ئەوەی ئەوان دەنگتان پێ بدەن، ئێوە چ بەڵێنێکیان پێدەدەن؟

ئەحمەد تورک: لە بواری خزمەتکردندا هەموویان لەخۆدەگرین. لە بواری کولتوورییشدا دەڵێین، پێویستە سریانەکان بتوانن بە زمانی خۆیان بدوێن. ئێمە دەمانەوێت لەژێر سایەی دەسەڵاتی شارەوانییدا ئەم دەرفەتە درووست بێت. بۆ کورد، سریان و عەرەبیش بیر لە کردنەوەی کۆرسی خوێندن دەکەینەوە. لە بواری کولتووری و بوارەکانی دیکەیشدا دەمانەوێت تەواوی گەلی خۆمان، هەموو بیر و بڕوایەک لەخۆ بگرین. ئێمە سیاسەتێکی وەها پەیڕەو دەکەین. کاتێک سەیری مێردین دەکەم، دەڵێم خۆزگە هەموو تورکیا وەک مێردین بوایە. ئەمڕۆ سریان، کورد، عەرەب، تات، محەلمی و ئێزدی لە مێردین دەژین. بەراستیش هیچ کێشەیەک لەنێوانیاندا نییە.

ڕووداو: پەیوەندیتان لەگەڵ ئەو پێکهاتانە چۆنە؟ سریانەکان چۆن سەیری ئێوە دەکەن؟ عەرەب چۆن سەیری سیاسەتی ئێوە دەکات؟

ئەحمەد تورک: ئێوەش باش دەزانن، ئێستا پەڕڵەمانتارێکی ئێمە سریانە. سریانەکان بە متمانەی تەواوەوە سەیری پارتەکەی ئێمە دەکەن. ئەوان نزیکن لە ئێمە و بڕوایەکی زۆریان پێمان هەیە؛ بە هەموو شێوەیەک هاوکاریمان دەکەن و دەنگی خۆیان بە ئێمە دەدەن. ئێمە لە سیاسەتماندا دەڵێین، ئێمە پارتی هەموو گەلانین؛ ئێمە بەرگری لە برایەتی گەلان دەکەین؛ دەمانەوێت گەلانی کورد، تورک و عەرەب لە بواری دیموکراسیدا بۆ داهاتوویەکی ئازاد، یەکسان، دادپەروەر و دیموکرات پێکەوە خەبات بکەن.

ئێستا کەسانی سۆسیالیست، تورکە شۆڕشگێڕەکان لەنێو ئێمەدا هەن. دەم پارتی دەیەوێت هەموو گەلان لەخۆ بگرێت، بەڵام ئەمڕۆ کێشەی کورد هەیە و یەکەمین شتیش ئەوەیە کە دەبێت دۆزی کورد چارەسەر بکرێت. دەبێت هەموو کورد لەنێوان خۆیاندا دیالۆگێکیان هەبێت بۆ ئەوەی بتوانن بۆ داهاتووی کورد دیدارێک بکەن. ئێمە دەمانەوێت بگەین بەو ئامانجە. ئەمڕۆ لەنێو کورددا لە باکوور، باشوور، ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا، بۆ داهاتووی گەلی کورد کەموکوورتی لە پەیوەندیدا هەیە. دەمانەوێت هەموو کێشەکانی کورد لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکرێن. کورد دەتوانێت پێکەوە بژیت، پێکەوە خەبات بکات. داوای ئێمە ئەوەیە کە بۆ داهاتووی گەلی کورد یەکگرتوویی درووستبکەین.

ڕووداو: گوتتان لەنێو پارتەکەتاندا لە هەموو پێکهاتە و نەتەوەیەک هەیە، بەڵام بەهۆی پشتیووانی لایەنە چەپەکان دەنگدەرانی ئێوە ناڕازین. لە هەڵبژاردنی ڕابڕدوودا ئەو ڕەخنەیەش هەبوو، واتە هاوپەیمانێتی نێوان دەم پارتی و چەپە تورکەکان ڕەخنەی زۆری لێگیرا. ئێوە ئەمە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

ئەحمەد تورک: ئەوە ڕاست نییە. ئەو کەسانەی لەگەڵ ئێمە خەبات دەکەن، هاوشێوەی ڕۆژی یەکەم بەو بیروبۆچوونەوە لەگەڵ ئێمەن، بەڵام سۆسیالیستە تورکەکانیش جیاوازن و ئەوانیش یەکگرتوو نین. هەندێک کەس هەن بەڕاستی دەیانەوێت لەگەڵ گەلی کورد خەبات بکەن. ئێمە دەڵێین، پێویستە سۆسیالیستەکان هاوکاری گەلی ستەملێکرا و بکەن، نەوەک ئەوەی لەسەر میراتی کورد خۆیان گەورە بکەن. ئەمڕۆ لە تورکیادا کاتێک سەیری دۆخەکە دەکەین، دەبینین کە 80٪ برسییە؛ کاتێک سەیری پارتە سۆسیالیستەکانی تورکیا دەکەی، دەبینی کە هێزیان نییە. کاتێک لە وڵاتێکدا بە ڕێژەی 80٪ برسیبوون هەبێ، پێویستە سۆسیالیستەکان زیاتر بتوانن کار بکەن، بەڵام لەم بوارەدا لاوازییەک دەبینین؛ هەر بۆیە هەندێک جار مشتومڕ درووست دەبێت.

ڕووداو: بە ڕای ئێوە، لایەنی سۆسیالیستی وەها هەیە کە خۆی لە سەرووی سیاسەتی کوردەوە ببینێتەوە؟


ئەحمەد تورک: ئێمە ئەوە قبووڵ ناکەین. ئەوە ڕاست نابینین.


ڕووداو: ئەوانەی ئەو کارەیان کردووە، هەن؟

ئەحمەد تورک: هەندێک لایەن بە هێزی کورد، بە دەنگ و خەباتی کورد چوونەتە پەڕڵەمان و دواتر جیابوونەتەوە. پێمان وایە ئەوە درووست نییە.

ڕووداو: ئایا مەبەستتان پارتی کرێکارانی تورکیا (تیپ)ە؟

ئەحمەد تورک: بۆ نموونە، با بڵێین ئاهمەت شیک (پەڕڵەمانتاری پارتی کرێکارانی تورکیا) و زۆر کەسانی دیکە هەن. ئێمە دەڵێین ئەو کەسانەی کە دۆستی گەلانی چەوساوەن، پێویستە خزمەتی گەلانی ستەملێکرا و بکەن و خواستی گەلانی چەوساوە دەرببڕن و بۆ ئەو مەبەستەش خەبات بکەن. نابێت ئەو کەسانە بە دەنگی گەلانی ستەملێکرا و پێگەی خۆیان بەهێز بکەن. ئێمە ئەوە دەڵێین.

ڕووداو: بانگەشەتان بە کوردییە یان بە تورکی؟ پەیوەندیتان لەگەڵ خەڵکی مێردین چۆنە؟

ئەحمەد تورک: بانگەشە زیاتر بە کوردی دەکەین، لە ناوچە جیاوازەکان بە کوردی دەیکەین. لەو شوێنانەی عەرەب هەیە، لەبەر ئەوەی عەرەبیمان زۆر باش نییە و ئەوانیش کوردی نازانن، هەندێک جار بە تورکی دەیکەین، وەک ڕشمل، ناوەندی شاری مێردین، میدیاد، گەڕەکی محەلمییەکان و ئەستێل. کاتێک لەو شوێنانە لەگەڵ خەڵک کۆدەبینەوە یان میتینگێک ساز دەکەین، کەمپینەکەمان بە تورکی دەکەین. بەڵام لەو شوێنانەی کە کورد دەژیت، بە کوردی لەگەڵیان قسە دەکەین.

ڕووداو: لەنێو نەوەی نوێدا بەکارهێنانی زمانی کوردی زۆر کەم بووەتەوە. ئەگەر بوون بە سەرۆکی شارەوانی، بۆ ئەوە چی کارێک دەکەن؟ ئایا زمانی شارەوانی دەکەنە کوردی؟ بۆ کوردی چی دەکەن بۆ ئەوەی ئەم زمانە جارێکی دیکە لەنێو ئەم نەوەیەدا ببووژێتەوە؟

ئەحمەد تورک: بە شێوەیەکی فەرمی ئەو شتە قەدەخەیە، کەواتە بە فەرمی ناتوانین شتێکی لەو جۆرە بکەین، چونکە شارەوانی شوێنێکی فەرمییە. بەڵام کاتێک دەست بە کار و چالاکییەکانمان دەکەین، لە دیدارەکاندا لەگەڵ خەڵک و لەگەڵ ئەو کەسانەی لە شارەوانیدا کار دەکەن، بە کوردی قسە دەکەین. بەڵام شتی فەرمیش بە تورکی دەکەین.

ڕووداو: بەڵام وەک شارەوانی، ئێوە دەتوانن زۆر شت بکەن، وەک کردنەوەی کۆرسی کوردی و کردنی تابلۆکان بە کوردی و شتی دیکەش.


ئەحمەد تورک: لە هەموو گوندەکان تابلۆمان بە زمانی کوردی داناوە.

ڕووداو: ئەو تابلۆیانە لە شوێنی خۆیانن؟

ئەحمەد تورک: بەڵێ، لە شوێنی خۆیانن، بەڵام زۆر شتیان هەڵگرتووە و تێکیان داوە. لەسەر باڵەخانەی شارەوانیش نووسراوی بە کوردی هەیە کە نووسراوە شارەوانیی گەورەی مێردین، چی بە تورکی هەیە و چی بە کوردی نووسراوە. ئەمە لە سەردەمی ئێمەدا کراوە.

ڕووداو: ئێوە ئەو تابلۆیانەتان داناون؟

ئەحمەد تورک: بەڵێ، ئێمە داماننابوون. پێشتر لە هیچ گوندێک و لە هیچ شوێنێکی دیکە تابلۆ بە زمانی کوردی نەبوو. ئێمە دەستمان پێکرد و ئێستا لە هەموو گوندەکان بە تورکی و بە کوردی هەن.

ڕووداو: لە مێردین 10 ناوچە هەن. ئێستا پێنج ناوچە لە دەستی ئاکپارتیدان و پێنجی دیکەش لە دەستی دەم پارتیدان. ئێوە بۆ ئەو ناوچانەی لە دەستی ئاکپارتیدان، کارێکی جیاواز دەکەن؟

ئەحمەد تورک: بەڵێ، ئێمە خەباتێکی جیاواز بۆ ئەو ناوچانە بەڕێوەدەبەین، بەتایبەتیش کار دەکەین بۆ ئەو ناوچانەی هەندێک ئاڵۆزییان تێدایە. وەک دەبینین لە دەرەوە ژمارەیەکی زۆری پۆلیسیان هێناوەتە هەندێک ناوچە. لە ستەورێ نزیکەی 60-70 ناوی ڕووسی ئاشکرا کران.

ڕووداو: دەکرێت گەشتیار بن؟

ئەحمەد تورک: نازانین، بەڵام لەوێ تۆمار کراون و ئێمەش سکاڵامان کرد. لە قەزاکانی وەک شەمرەخ، ئۆمەرلی، کەربۆران، مەهسەرت ژمارەیەکی زۆر دەنگدەری نوێ تۆمار کراون. گوێمان لەم شتانە دەبێت. ئێمە ناڕەزایی دەردەبڕین، بەڵام ناڕەزایەتییەکانمان لەبەرچاو ناگیرێت. ئەمە نەوەک تەنیا لە مێردین، بەڵکوو لە هەموو کوردستان دەکرێت. ئەمڕۆ لە شوێنێکی وەک شرنەخ 4-5 هەزار پۆلیس و سەرباز ناویان تۆمار کراوە. لە چەلێش هەمان شتە. لە ڕاستیدا حکومەت و ئەو کەسانەی ئەمڕۆ کار دەکەن، کەسانی وەک دادوەر و دەستەی هەڵبژاردن لەژێر کاریگەرییی دەسەڵاتدان. ئێمە هەرچەندە ناڕەزایەتیش دەرببرین، ناڕەزایەتییەکە لەبەرچاو ناگیرێت.

ڕووداو: وەک دەزانرێت زۆرێک لە ئێزدی و سریانەکان کۆچیان کردووە، بەڵام دەیانەوێت بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان. هیچ هەوڵێکتان لەو بارەوە هەیە؟ ئێوە دەتوانن لەو بارەیەوە چی بکەن؟

ئەحمەد تورک: ئێمە دەڵێین وەرنەوە بۆ وڵاتی خۆتان؛ بانگەوازم بۆ هەموو ئەو کەسانەیە ژیانیان لە کوردستان، لە وڵاتی خۆیان بەسەر بردووە و دەیانەوێت بگەڕێنەوە. هەروەها بانگەوازم بۆ ئەوانەیە منداڵەکانیان لە ئەڵمانیا، سویسرا و ئەورووپا گەورە بوون و گەنجەکان نایانەوێت بگەڕێنەوە. ئەگەر سریانەکان مێردینیان بەجێ نەهێشتایا، ژمارەیان زۆر زیاتر دەبوو.

ڕووداو: ئەوان دەیانەوێت بگەڕێنەوە، بەڵام ڕووبەڕووی زۆر کێشە دەبنەوە. زەوی و زارەکانیان کەوتووتە دەستی خەڵکی دیکە. کێشەی لەو جۆرە ڕوویداوە. ئایا شارەوانی دەستوەردان لەو بابەتەدا دەکات؟

ئەحمەد تورک: ئەو کارە بە شارەوانی چارەسەر نابێت. ئەوانەی زەوییەکانیان بە زەبری هێز لێ وەردەگیرێت، تەنیا حکومەت و دەوڵەت دەتوانێت کێشەکە چارەسەر بکات. ئێستا دەرفەتەکانمان چین؟ نازانین. لە ڕاستیدا کاتێک دەبینە سەرۆکی شارەوانی، حکومەت هاوکارییەکان دەبڕێت. ڕێگەمان پێنادات پڕۆژەکانمان جێبەجێ بکەین.

هەندێک پڕۆژەی پاڵپشتیی دارایی ئەوروپی ھەبوون کە هێنامانن بۆ ئێرە، بەڵام نەیانویست لە مێردین جێبەجێیان بکەین. ئەو پڕۆژانە نەک تەنیا بۆ مێردین، بەڵکوو بۆ هەندێک شاری دیکەی تورکیاش دانرابوون. لە ئەنقەرە لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا قسەم کرد و ئەوانیش وتیان، ئەگەر لە مێردین مۆڵەت نەدرێت، هاوکاریی شارەکانی دیکەش ناکەین، بەڵام لە ناچارییدا واژۆیان کرد. ئەوە پڕۆژەیەکی زۆر گەورە بوو بۆ گەیاندنی ئاو بە زۆرێک لە گوند و ناوچەکان.

ڕووداو: ئێوە لە باڵەخانەی شارەوانی ڕازین؟ من کاتێک دەیبینم بێزار دەبم.

ئەحمەد تورک: باڵەخانەکە لە سەردەمی ئێمەدا درووست نەکراوە. یەکەم جار ساڵێک و 2 مانگ سەرۆکی شارەوانی بووم. ئەو کاتە ڕێگەم بە پڕۆژەی زیاتر لە 4 نھۆمی نەدا. لەنێوان قوبالا و مێردین شاخێک هەیە و وتم، مەرجێکم هەیە و ئەگەر باڵەخانەکان بە شێوەی ڤێلای 1-2 نهۆمی درووست دەکرێن، مۆڵەت دەدەم. ئەگەر شوقە درووست بکەن، ڕێگە نادەم. ئەو باڵەخانەیەی باسی دەکەیت خراپەیەکی گەورەیە کە لە مێردین کراوە. کاتێک سەیری دەکەین، دەبینین هەموو سیمایەکی مێردینی گۆڕیوە.

ڕووداو: مێردین شارێکی مێژوویی و جیاوازە. ئەگەر ببیتە سەرۆکی شارەوانی، ئایا ڕێگری لەو باڵەخانانە دەکەیت کە لەگەڵ دیزاینی مێردین یەکناگرنەوە؟


ئەحمەد تورک: بەڵێن دەدەم ڕێگە بە باڵەخانەی بەرز نەدەم.


ڕووداو: ئەی ئەگەر دەنگدەرەکانت زویر بوون لەو بڕیارە؟


ئەحمەد تورک: با زویر بن. دەبێت ئەم شارە بپارێزین. ملیۆنان گەشتیار دێنە مێردین. ئەگەر ئەوە بگۆڕن، هیچ گرنگییەکی شارەکە نامێنێتەوە.

ڕووداو: بۆچی مێردین لە سنووری خۆی دەرنەچووە؟ واتە بە بچووکی ماوەتەوە. بۆ ئەوەی گەشتیاری زیاتر بێن بۆ ناوچەکە، پێویستە چی بکرێت؟


ئەحمەد تورک: لە چەند ساڵی ڕابردوودا مێردین بووەتە یەکێک لە شوێنە گەشتیارییە نموونەییەکان. زۆرجار لە زۆربەی هۆتێلەکاندا هیچ شوێنێک نامێنێ. لە مانگەکانی ئادار، نیسان و ئایاردا زۆرێک لە گەشتیاران شوێنێک نادۆزنەوە تێیدا بمێننەوە. کاتێک سەیری دۆخی ئابووریی تورکیا دەکەین، تێدەگەین کە ڕۆژانە ئەو کەسانەی سەردانی شوێنە مێژوویی و گەشتیارییەکان دەکەن کەم دەکات، نەوەک تەنیا لە مێردین، بەڵکوو لە هەموو تورکیا بەو جۆرەیە، چونکە لەلایەنی ئابوورییەوە ئاستەنگیی زۆر گەورە هەن.

ڕووداو: لەیلا زانا پێشتر بانگەوازی بۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کرد و ڕایگەیاند، پێویستە پڕۆسەی چارەسەری لە ساردکەرەوە دەربهێنرێت، دواتر دەمیرتاشیش ڕایگەیاند، ئەگەر دەم پارتی لەگەڵ ئاکپارتی کۆنەبێتەوە، کارێکی هەڵە دەکات. پاشان ئێوە قسەتان کرد و گوتتان نە کڵچداروغلوی سەرۆکی پێشووی جەهەپە و نە ئەوەی ئێستاش بەرنامەیەکیان بۆ چارەسەری کێشەی کورد نییە. ئەوەی کێشەی کورد چارەسەر بکات، ئەردۆغانە. مەبەستتان چییە؟

ئەحمەد تورک: دەمانەوێت لەم وڵاتەدا گفتوگۆ و ئارامی هەبێت. پێشتریش وتمان بە شەڕی چەکداری کێشەکە چارەسەر نابێت. بە کۆبوونەوە دەتوانین کێشەی کورد بە ڕێگەیەکی دیموکراسی چارەسەر بکەین. دیالۆگ بۆ ئێمە پێویستە. ئێمە دەمانەوێت دیالۆگ لەگەڵ هەموو لایەک بکەین. داوای ئێمە ئاشتییە. خواستی ئێمە برایەتیی گەلانە. جەهەپە ناتوانێت دەوڵەتی قووڵ ڕازی بکات. کەسێکی وەک ئەردۆغان کە ئەمڕۆ هەموو دامودەزگاکانی بەدەستەوەیە، ئەگەر بیەوێت دەتوانێت ئەو کارە بکات و کێشەکە چارەسەر بکات. بەڵام جەهەپە ئەگەر بیشیەوێت، ناتوانێت دەوڵەتی قووڵ ڕازی بکات. من ئەوەم گوتووە، واتە نەمگوتووە تەنیا ئەردۆغان کێشەی کورد چارەسەر دەکات، بەڵام وتم ئەردۆغان دەسەڵات و هێزی هەیە. ئەوەی ئەمڕۆش ستەم لە کورد دەکات، ئەردۆغانە.

ڕووداو: بە بۆچوونی ئێوە، ئایا ھێز و دەسەڵاتی ئەردۆغان تا ئەمڕۆش ماوە؟

ئەحمەد تورک: پێم وایە ئەمڕۆش ئەو دەسەڵاتەی هەیە؛ تا ساڵی 2028ش لە دەسەڵاتدایە. خەبات و ئەرکی ئێمە ئەوەیە پڕۆسەی چارەسەری دووبارە ببێتە ڕۆژەڤ.

ڕووداو: ئایا بۆ ئەوە کار و هەوڵتان ھەیە؟

ئەحمەد تورک: بە شێوەیەکی فەرمی هەوڵێکمان بۆ ئەو بابەتە نییە. ئێمە کۆبوونەوە دەکەین و دەبینین زۆر کەس ناڕەزایەتی خۆیان بەرانبەر هەوڵێکی لەو جۆرە دەردەبڕن.

ڕووداو: دیدار و کۆبوونەوەتان لەگەڵ ئاکپارتی هەیە؟

ئەحمەد تورک: بەڵێ، لەگەڵ هەندێک کەس، بەڵام بە فەرمی لەگەڵ ئەردۆغان نەخێر. لەگەڵ هەندێک کەسایەتی لەنێو پەڕڵەماندا کۆدەبینەوە.

ڕووداو: ئەو کەسانە کێن؟

ئەحمەد تورک: ناتوانم ناویان بهێنم. ئەوە درووست نییه.‌.

ڕووداو: ئایا مەبەستی ئەردۆغانتان پێ دەگەیێندرێت؟ ئایا سەرەڕای هاوپەیمانی لەگەڵ مەهەپە، ئەردۆغان شتێکی لەو جۆرەتان بۆ دەکات؟


ئەحمەد تورک: ئەمڕۆ ئەو دەرفەتە نییە. دەمانەوێت بەرەوپێشەوە بڕوات.

ڕووداو: دوای هەڵبژاردن دەکرێت ڕووبدات؟

ئەحمەد تورک: تاوەکوو ئەو کاتەی هاوپەیمانییان لەگەڵ مەهەپە هەبێت، ئەوە نابێتە ڕۆژەڤ. ئەوان بە ھاوپەیمانی لەگەڵ مەھەپە ڕۆژ دوای ڕۆژ دەسەڵاتی خۆیان لەدەست دەدەن. ئەگەر ڕۆژێک لە ڕۆژان لە مەهەپە جیاببنەوە و هیچ پەیوەندییەکیان پێکەوە نەمێنێ، ئێمە دەڵێین ناچارن سیاسەتێکی نوێ بگرنەبەر.

ڕووداو: لەو بڕوایەدان کە لە مەهەپە جیا ببنەوە؟

ئەحمەد تورک: پێم وایە دەکرێت؛ بارگرانییەکی گەورە لەسەر شانیانە. دادوەر و داواکاری گشتی هەموویان لەدەستی مەهەپەدان. دیموکراسی بەم شێوەیە بەدی نایەت؛ ھەروەھا گەلی کورد، گەلی تورک، ئەو گەلانەی ئەمڕۆ لە تورکیا دەژین، لەم سیاسەتە ناڕازین.

ڕووداو: لە ساڵی 2019 هاوپەیمانیی ڕاستەوخۆتان لەگەڵ جەهەپە هەبوو. ئەو کات نەتاندەزانی کە کلیچدارئۆغڵو و ئۆزگور ئۆزێل ناتوانن چارەسەرییەک بدۆزنەوە. ئێوە ئێستا هەستتان بەمە کردووە یان ئەوە تاقیکردنەوەیەک بوو؟

ئەحمەد تورک: ئەوەی ئێمە تاقیکردنەوەیەک بوو و ویستمان کاریگەریی سیاسەتی مەهەپە -ئاکەپە لەسەر تورکیا کەم بکەینەوە. سیاسەتی ئێمە ڕاست بوو. ئێمە دەمانوت جەهەپە هەنگاوێک بۆ دیموکراسی دەنێت، بەڵام لە کۆتاییدا بینیمان کە ئەوان پەیوەندییان لەگەڵ ڕەگەزپەرستترین کەسەکاندا کردووە. ئێمەش وتمان ئەگەر ئەو پەیوەندییە هەبێت، ئێمە بە شێوەی سەربەخۆ بەشداری لە هەڵبژاردندا دەکەین و هیچ هاوپەیمانێتییەکیان لەگەڵ ناکەین.

ڕووداو: کەسە ژیرەکانی نێو کۆمەڵگە بانگەوازیان بۆ پەکەکە کردبوو دەست لە چەک ھەڵبگرێت بۆ ئەوەی ڕێگە لە بەردەم چارەسەریی سیاسی بکرێتەوە. ئایا لەم بابەتەدا بانگەوازتان بۆ پەکەکە و پارتەکەتان هەیە؟

ئەحمەد تورک: لەو بابەتەدا ناتوانین هیچ بکەین. ڕۆژانە ڕۆژاڤا بۆردوومان دەکەن. تا ئێستا ڕۆژاڤا یەک گوللەی بە ئاڕاستەی تورکیا نەتەقاندووە. کاتێک ئەم دوژمنایەتییە بەرانبەر کورد بکەن و نەیانەوێت کورد لە هیچ ناوچەیەکدا دەستکەوت بەدەستبهێنێت و مافەکانی بەدەستبهێنێت و دوژمنایەتی کورد بکەن، ئێمە ناتوانین بانگەوازێک بکەین. بۆیە کاتێک بیانەوێت لەگەڵ کورد بن، ئامێزیان بۆ کورد بکەنەوە، دیالۆگێک دەستپێبکەن، زمانی کوردی و ناسنامەی کورد قبووڵ بکەن، ئەو کات ئێمەش بانگەوازێک دەکەین بۆ ئەوەی شەڕی چەکداری بوەستێت. ئەو کاتە چیمان لەدەست بێت، دەیکەین. ئەمڕۆ ئێوە دەبینن لە ڕۆژاڤا، لە قەندیل شەو و ڕۆژ کورد دەکرێتە ئامانج. دۆخەکە بەم شێوەیە بێت، چۆن بڵێین دەست لە چەک ھەڵبگرن؟ ئەگەر بشڵێین ھیچ بەهایەکی نابێت. پێویستە بناخەی دۆخەکە ئامادە بێت. ئەگەر ئەو بناخەیە نەبێت، بە وتن و قسە هیچ ناکرێت.

بناخەکە چۆن ئامادە دەکرێت؟ بەو جۆرە دەبێت کاتێک ئەو کەسانەی دەسەڵاتدارن بیانەوێت ئامێز بۆ کورد بکەنەوە، دان بە کورددا بنێن و بڵێن کورد نەتەوەیە و مافی خۆیەتی زمانی خۆی هەبێت. ئەگەر بەو بیرکردنەوە تەماشای بکەن، ئەو کاتە کێشەکە چارەسەر دەبێت.

ڕووداو: پێتان وایە ئەردۆغان دەیەوێت جارێکی دیکە پڕۆسەی چارەسەری دەستپێبکاتەوە؟

ئەحمەد تورک: من ئێستا ئەوە نایبینم، بەڵام سیاسەت ڕۆژ دوای ڕۆژ لە گۆڕاندایە. ئێمە لەو بڕوایەداین، پێش هەموو شتێک کورد دەبێت دیالۆگێک لەنێوان خۆیاندا دەستپێبکەن. ئەم دیالۆگە دەبێت لە هەر چوار پارچەی کوردستاندا هەبێت. ئەوە کاریگەریی لەسەر وڵاتانی دیکەش دەبێت. دەوڵەتیش بە پێی ئەوە هەنگاو دەنێت. بۆیە ئەگەر کورد بە چاوی دوژمنایەتییەوە سەیری یەکدی بکەن، هیچ کێشەیەک چارەسەر نابێت. ئەوە بناخەکەیە. [1]
ئەم بابەتە 33 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | rudaw.net 20-03-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 7
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 20-03-2024 (0 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی سەروو
شار و شارۆچکەکان: ماردین
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 23-03-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 24-03-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 23-03-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 33 جار بینراوە
ئەحمەد تورک: تورکیا کوردی لە ئامێز بگرتایە، دەبووە یەکێک لە زلهێزەکانی جیهان
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەحمەد تورک

ئەحمەد تورک
#ئەحمەد تورک# ، سیاسەتڤانی کورد و بەربژێری دەم پارتی بۆ گەورەشارەوانیی مێردین دەڵێت: ئەگەر تورکیا کوردی لە ئامێز بگرتایە، دەبووە یەکێک لە زلهێزترین وڵاتەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و جیهان.

ئەحمەد تورک، کە پێشتر سەرۆکی گەورەشارەوانیی مێردین بووە؛ بۆ هەڵبژاردنی شارەوانی، کە لە 31ی ئاداری 2024دا دەکرێت، بووەتە بەربژێری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان-دەم پارتی بۆ سەرۆکایەتیی گەورەشارەوانیی مێردین.

ئەحمەد تورک لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ساڵی 2014دا خۆی بۆ گەورەشارەوانیی مێردین بەربژێر کرد و بە دەنگی خەڵکی شارەکە لە هەڵبژاردنەکەدا بردیەوە. ساڵی 2016 لەسەر کار لادرا و قەیوم لە شوێنی دانرا. لە ساڵی 2019دا جارێکی دیکە خۆی بەربژێر کردەوە و سەرکەوت، بەڵام بۆ دووەمین جار لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و قەیوم لە شوێنی دانرا.

ئەحمەد تورک لە دیمانەیەکدا، کە ئەمڕۆ سێشەممە 26ی کانوونی یەکەمی 2023 بڵاوکراوەتەوە، دەڵێت: بۆ جاری سێیەم بە سەرۆکی گەورەشارەوانیی مێردین هەڵبژێردرێت و قەیوم لە شوێنی دابنرێت، ئیدی مەحاڵ دەبێت باسی دیموکراسی لەو وڵاتەدا بکرێت.

تورک، وتیشی، دوو جار بوومە سەرۆکی گەورەشارەوانیی مێردین، بە ئیرادە و پشتیووانیی خەڵک. هەردوو جارەکەش ئیرادەی خەڵک زەوتکرا و قەیوم بۆ شارەوانییەکان دانران. دژی ئەم نادادپەروەری و کردەوە دژە دیموکراسییە جارێکی دیکە بوومەوە بەربژێر. با بزانین لەمەودوا چ جۆرە پڕۆسەیەک دەستپێدەکات.

ئەو سیاسەتڤانە کوردەی باکووری کوردستان وتیشی، بێگومان قۆناخێکی ئاسان نییە، بۆ ئێمە و بۆ داهاتووی تورکیا قۆناخێکی ئاسان نییە. پێویستە هەموو لایەک بەرپرسیارییەتی هەڵبگرێت لە کۆتاییهێنان بەم دۆخە، چونکە کورد و تورک مێژوویەکی هەزار ساڵەیان هەیە. ئەگەر سیاسەتێکی گشتگیر هەبووایە، پێم وایە ئەم هەموو مردنە، ململانێ، گرژییە، یان سیاسەتی دابەشکارییە کۆتایی بێت.

ئەحمەد تورک باس لە کاریگەریی فەرامۆشکردنی کورد لەسەر پێگەی تورکیا دەکات و دەڵێت: من باوەڕم وایە ئەگەر تورکیا سیاسەتێکی پەیڕەو بکردایە کە کوردەکانی لە ئامێز گرتبا، دەبووە یەکێک لە زلهێزترین وڵاتەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و جیهانی ئەمڕۆ، بەڵام ترسێکی بەردەوام هەبوو، چەمکێک هەبوو کە کوردی وەک مەترسی دەبینی. هەرگیز نەمانتوانی ڕوونی بکەینەوە، کە ئەم چەمکە هەڵەیە.[1]
ئەم بابەتە 188 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | rudaw.net 26-12-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 9
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 26-12-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: ماردین
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 30-12-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 31-12-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 30-12-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 188 جار بینراوە
ئەحمەد تورک؛ لە سەمسوور ڕایگەیاند، ئەو زیانەی دەسەڵاتداری گەیاندوویەتی لە زیانەکانی بوومەلەرزەکە زیاترە
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەحمەد تورک؛ لە سەمسوور ڕایگەیاند، ئەو زیانەی دەسەڵاتداری گەیاندوویەتی لە ز...

ئەحمەد تورک؛ لە سەمسوور ڕایگەیاند، ئەو زیانەی دەسەڵاتداری گەیاندوویەتی لە ز...
$سیاسەتمەداری کورد #ئەحمەد تورک# کە بەشداری کە کارەکانی هاوکاری لە #سەمسوور#ی کردبوو ڕایگەیاند، ئەو زیانەی دەسەڵاتداری گەیاندوویەتی لە زیانەکانی بومەلەرزەکە گەورەترە.$
وتەبێژی هەدەپە ئەبرو گونای، سیاسەتمەداری کورد ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی کەجەدە بەدران ئۆزتورک، بەڕێوەبەرانی دەبەپە و پەڕڵەمانتارانی هەدەپە ئەمڕۆ لە سەمسوور بەشدارییان لە چالاکییەکانی هاوکاری گەیاندندا کرد.
شاندەکە سەردانی جەمخانەیان کرد کە هاوکارییەکانی تێدا ئامادە دەکرێن و خواردنگەیەک کرد کە لەلایەن شارەوانی چنارەوە درووست کراوە.
ئەحمەد تورک لەوێ قسەی کرد و وتی، ئەمڕۆ لە 12یەمین ڕۆژی کارەساتەکەداین. بە داخەوە گەلەکەمان ڕووبەڕووی مەرگەساتێکی گەورە بووەتەوە. بەپێی لێکۆڵینەوەکانمان تەنیا لە سەمسوور دەیان هەزار کەس ژیانیان لەدەستداوە. بە داخەوە والی ئێرە ئاگای لە گەل نییە. والی سەمسوور ئاگای لە کارەساتەکە نییە. کاتێک هاتینە ئێرە، کەس بەو وێرانکاریە ڕانەگەیشتبوو. بۆ ڕزگارکردنی خەڵک لەژێر داروپەردووی خانووە ڕووخاوەکان هیچ هەوڵێک نەدرابوو. بەڵام ئێمە ئەو ڕاستییەمان بینی، نەک هەر گەلی کورد لە چوارلای تورکیاوە خەڵک هاتن بۆ ئێرە. گەل هەوڵیدا شتێک بکەن. بەتایبەتی ڕێکخراوە مەدەنییەکان، پارتە چەپگرەکان و هەدەپە لە ڕۆژی یەکەمەوە هەوڵیاندا خۆیان بگەیەننە هەموو شوێنێک. دەوڵەت هەوڵیدا ڕێگریی لەو چالاکییانە بکات. ئەو هەوڵانە هێشتاش بەردەوامن.
وەک دەزانن لە پازارجخ ئەو شوێنەی ئێمە هاوکاریمان تێدا کۆدەکردەوە دەستیان بەسەردا گرت. لەوێش قەیومیان دانا. ئەمڕۆش بۆ هەڤاڵانمان لێرە تەنگوچەڵەمە ساز دەکەن، دەمانەوێت خۆمان بگەیەنینە گوندەکان، بەڵام ئەو هاوکارییەی بۆ ئێرە دێت دەستی بەسەردا دەگیرێت. لێرە ئێمە بەرەوڕووی مەرگەساتێکین. ئێمە گەورەیی مەرگەساتەکە دەزانین. ئەو کارەسات و زیانەی دەسەڵات سازی کردووە لەوەی بومەلەرزەکە گەورەترە. حکومەت بەم جۆرە کە چەندین ڕۆژ هیچی نەکرد، لەبەر ئەوەی چاوەڕێی دەسەڵات بوون، هیج کارێک نەکرا، زۆر ڕێکخراو کارەکانیان ڕاگرت. کاتێک مرۆڤەکان لەژێر داروپەردووی خانووە ڕووخاوەکاندابوون، هیج کارێک ئەنجامنەدرا. بەڵێ ئەوان چی دەکەن با بیکەن، بە شەو و ڕۆژ هەوڵماندا خۆمان بگەیەنینە گەلەکەمان. پارتەکەمان ئەمڕۆ نەک هەر لە سەمسوور، لە پازارجخ، مەرەش، ئەلبیستان، هاتای و دیلۆکیش لەگەڵ زۆر ڕێکخراوی مەدەنی، لە هەوڵێکی گەورەدایە. ئەوان چیدەکەن با بیکەن، بە دڵنیاییەوە ئێمە لەگەڵ گەلەمانداین ئەم دۆخەش پێکەوە تێدەپەڕێنین.
$'دەوڵەت خێمەشی نەنارد' $
لای خۆیەوە ئەبرو گونای وتی، دەوڵەت نەیتوانی گەلەکەمان ڕزگار بکات، نەیتوانی تیمی فریاگوزاری ڕەوانە بکات. دەوڵەت خێمەشی نەنارد. ئەوانەی لە بومەلەرزە ڕزگاریان بوو بە برسێتی، تینویەت و سەرما جێهێڵدران. لە یەکەم ساتەوە، پارتەکەمان هەوڵیدا خۆی بگەیەنێتە هەموو شوێنێک. لەپێناو دابینکردنی پێداویستییەکان کەوتینەتە ئامادەباشییەوە. لە یەکەم ڕۆژەوە هاتین بۆ ئەو شارناەی بومەلەرزە تیایاندا ڕوویدابوو، لەگەڵ هاوڕێ خێرخواز و خۆبەشەکانمان چالاکی زۆرمان بەڕێوەبرد.
لە کۆی زیاتر لە 60 شارەوانی تەنیا شەش شارەوانیمان قەیومی بۆ دانەنراوە. ئەو شارەوانیانەشمان کە قەیومیان لەسەر دانەنراوە لەپێناو هاریکاری لێقەوماوانی بومەلەرزە کەوتنە ئامادەباشی و سەفەربەرییەوە. ئەگەر شارەوانییەکانمان دەستیان بەسەردا نەگیرایە، زوتر برینی گەلەکەمان ساڕێژ دەکرد. جارێکیدیکە دەیڵێینەوە، ئێمە کۆمەڵگەی دیموکراتیکی گەلان، کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان، دەبەپە و هەموو پێکهاتەکانمان لێرە، درێژە بە کار و چالاکییەکانمان دەدەین.
سەرچاوە: فەیس بووکی: کۆماس شابازی
#17-02-2023#
[1]
ئەم بابەتە 307 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | فەیسبووکی (حەسەنی قازی)
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سەمسوور
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
وەرگێڕدراو لە زمانی: تورکی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 18-02-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 19-02-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 19-02-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 307 جار بینراوە
لەیلا زانا، جەلال تاڵەبانی و ئەحمەد تورک
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لەیلا زانا، جەلال تاڵەبانی و ئەحمەد تورک

لەیلا زانا، جەلال تاڵەبانی و ئەحمەد تورک
#لەیلا زانا#، #مام جەلال# و #ئەحمەد تورک#[1]
ئەم بابەتە 41,040 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - هاوڕێ باخەوان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 82%
82%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 26-01-2013 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 06-01-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 41,040 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.174 KB 26-01-2013 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
لەیلا زانا، نەجمەدین کەریم و ئەحمەد تورک
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لەیلا زانا، نەجمەدین کەریم و ئەحمەد تورک

لەیلا زانا، نەجمەدین کەریم و ئەحمەد تورک
#لەیلا زانا#، #نەجمەدین کەریم# و #ئەحمەد تورک#[1]
ئەم بابەتە 4,247 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - هاوڕێ باخەوان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 82%
82%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 25-09-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 25-09-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 06-01-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 4,247 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.172 KB 25-09-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
نامەکەی‌ ئەحمەد تورک بۆ جەلال تاڵەبانی
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
نامەکەی‌ ئەحمەد تورک بۆ جەلال تاڵەبانی
بەڵگەنامەکان

نامەکەی‌ ئەحمەد تورک بۆ جەلال تاڵەبانی
بەڵگەنامەکان

گەورەی هێژا، زۆر بەڕێز سەرۆک کۆماری عیراق مامی گەلی کورد... مام جەلال مامی من.. لەقوڵڵایی دڵمەوە سڵاو و ڕێزی خۆمت ئاڕاستە دەکەم
بە زیاتر لە نیو سەدە خەبات لەپێناوی ئازادی و ئاشتیدا لەدڵی میللەتی کورددا جێگەی خۆت کردۆتەوە.
خەباتی ئاشتی و ئازادیی میللەتی کورد، ئەمڕۆ پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێ. کوردەکان خەبات دەکەن بۆ ژیانەوەو مانەوەی خۆیان، ئەوەتا ئەمڕۆ پێویستمان بە ئەزموون و ڕێنماییە بەرفراوانەکانی تۆیە، چونکە جەنابت ژیان و عەقڵ و دانایی خۆت بۆ ئازادی گەلی کورد تەرخان کرد.
لەم قۆناغە مێژووییەدا، ئومێد دەخوازم و باوەڕیشم وایە جارێکی دیکە بە تەندروستییەکی باش دەگەڕێیتەوە ناومان و دەبیتەوە ڕێنیشاندەری هەموومان. لەو قۆناغەدا کە لەژێر چاودێری پزیشکیدا بوویت، من و هاوڕێکانم بەردەوام پرسیاری تەندروستی جەنابتمان لە کاک بەهرۆز کردووە. لەم ڕۆژانەی دواییدا هەواڵی تەندروستی جەنابت و بەرەوپێشچوونی بارودۆخەکەمان پێگەیشت. ئەمە گەورەترین بەختەوەرییە بۆ من.
ئێمەش و هەموو میللەتی کوردیش دەست بەدوعاین بۆ جەنابت. هیوادارم بە زووترین کات بگەڕێیتەوە ناو خانەوادەو میللەتەکەت، کە تێکۆشانێکی گەورەت لەپێناویدا کردووە. هەموومان چاولەڕێین. چرکە بە چرکە کات دەژمێرم بۆ ئەوەی دەستە موبارەکەکانی تۆ ماچ بکەم.

ئەحمەد تورک
سەرۆکی شارەوانی گشتی ماردین
ئەم بابەتە 10,888 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 88%
88%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 25-04-2014 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 10,888 جار بینراوە
هێرشی تورکەکان بۆسەر ئەحمەد تورک
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 3
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هێرشی تورکەکان بۆسەر ئەحمەد تورک

هێرشی تورکەکان بۆسەر ئەحمەد تورک
ئاپریلی 2010
ئەم بابەتە 37,147 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 66%
66%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 21-04-2010 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 21-08-2015 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 37,147 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.120 KB 21-04-2010 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
گۆرانیەکی هەڵپەڕکێ
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
بەبۆنەی تێپەڕبوونی دوو سەد ساڵەی سلێمانی یەوە
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
چەردەیەک لە ژیانی قەرەج لەناو ئەوروپا و لەناو کورددا
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
کورتەباس
هەنگاوێک بۆ دوا ساڵەکانی پەنجاو وەبەرچاوهێنانەوەیەکی رۆژانی رەشی کرێکارانی قوڕ لە هەولێر لەپێش شۆڕشی تەمووزی 1958دا
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
کورتەباس
دادگایی تاوانبارانی ئەنفال

ڕۆژەڤ
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی کۆیە
16-12-2008
هاوڕێ باخەوان
قشڵەی کۆیە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
ژین
25-06-2012
هاوڕێ باخەوان
ژین
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
05-05-2013
هاوڕێ باخەوان
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,051
وێنە 105,415
پەرتووک PDF 19,103
فایلی پەیوەندیدار 95,987
ڤیدیۆ 1,285
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
گۆرانیەکی هەڵپەڕکێ
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
بەبۆنەی تێپەڕبوونی دوو سەد ساڵەی سلێمانی یەوە
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
ژیاننامە
شەرمین وەلی
کورتەباس
چەردەیەک لە ژیانی قەرەج لەناو ئەوروپا و لەناو کورددا
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
کورتەباس
هەنگاوێک بۆ دوا ساڵەکانی پەنجاو وەبەرچاوهێنانەوەیەکی رۆژانی رەشی کرێکارانی قوڕ لە هەولێر لەپێش شۆڕشی تەمووزی 1958دا
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
کورتەباس
دادگایی تاوانبارانی ئەنفال

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.39 چرکە!