پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,949
وێنە 104,268
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,726
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
ئەنجام: 10 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 1
















نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

ئاسۆی قومری لەنێو حیزبی سۆسیالیستی کوردستاندا (حسک)
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئاسۆی قومری لەنێو حیزبی سۆسیالیستی کوردستاندا (حسک)

ئاسۆی قومری لەنێو حیزبی سۆسیالیستی کوردستاندا (حسک)
#ئاسۆی قومری# لەنێو حیزبی سۆسیالیستی کوردستاندا (#حسک#)

چۆن لە خەباتی گەلاندا پاڵەوانی ئەفسووناوی سەر هەڵدەدەن و لە پێناوی شۆڕش و بەرخودانەکاندا گەردن لە چەقۆ دەسوون، ئاواش لەبەرامبەر خائین و خۆفرۆشاندا دەبنە مەزەی مێژوویەکی ڕەش و وەکوو کەسانێکی قێزەوەن و بوودەڵە؛ ناوبانگ دەردەکەن. لێرەوە بە پێویستی دەزانم وەکوو مشتێک لە خەرواری خیانەتی بەکرێگیراواندا، ئاماژە بە یەکێک لە داردەستە پیاوکوژەکانی ڕژێمی بەعس بدەم کە ئەویش ئاسۆی قومرییە.
ئاسۆی قومری، ئەو ئەڵقەلەگوێیەی بێ دەستپاراستن لە نامەردایەتی، هاوڵاتییانی شاری #سلێمانی#ی هەراسان کردبوو. چاوساغی دوژمن و هەڵکوتانە سەر ماڵان و دەستدرێژیکردنە سەر گەنجان و داوێنپیسی و باج و سەرانە وەرگرتن بووە سیمایەکی دیاری کەسایەتیی ناپاکی و سیخوڕی و نەفسنزم و چۆکدادەری خیانەتکار بوو. لەوانەشە ئێستا لای هەندێک مێژووی پڕخیانەتی فۆرمات کرابێ و بە جوامێرانە ناسرابێت و دوور نییە مووچەی شەهیدانەی پێشمەرگەشی بۆ بڕابێتەوە! ئاسۆ لە گەڕەکی باخی شێخ لەتیف لە شاری سلێمانی، لە داوێنی ئافرەتێکی لەڕ و لاواز کە ناوی قومری بوو، هاتە دونیا وە. لە کۆشی خێزانێکی هەژار و نەدار، کە زۆر جار هاوکاری و یارمەتیی خەڵکی فریایان دەکەوتن و کەلێنێکی بۆ ژیان پڕ دەکردەوە. ئاسۆ وەک مناڵێک هاتە دنیاوە، وەکوو خەسڵەتی هەر مناڵێکی تر، نە تاوانی دەزانی و نە لە چەمکی تاوانیش تێدەگەیشت و لەنێو ژیانێکی پڕ لە گیروگرفت و کێشمەکێشدا ئاسۆ گەورە بوو. لاوێکی پێچەوانەی دایکی، کەڵەگەت و باڵابەرز و گەنمڕەنگ. لە کاتی سەربازیدا بوو بە ئینزیبات و بە کڵاوێکی سوورەوە؛ خۆی و تفەنگەکەی زۆر جار لەبەردەم مزگەوتی گەورەی سلێمانی ڕادەوەستا، لەوێ ئەرک و فەرمانی سەربازیی بەجێ دەگەیاند و بە تێپەڕبوونی ڕۆژگار، ئاسۆی لاو بە ناوی دایکیەوە بانگ دەکرا، هەر بۆیە بە ئاسۆی قومری ناسرابوو.
پاش ئەوەی مام ئاراس چەند ساڵێکی کەمی دوای پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی شاخ؛ پەیوەندیی بە شۆڕشی نوێی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# باڵی بزووتنەوەی سۆسیالیست دەکات، واتە لە ساڵی 1978دا تفەنگی پێشمەرگایەتی لە شان دەکات و دواتر وەک هێزێکی سەرەکی جیا دەبنەوە لە یەکێتی و دەبێتە حیزبی سۆسیالیستی یەکگرتووی کوردستان (حسیک) و دواتر دەبنەوە بە حیزبی سۆسیالیستی کوردستان (حسک). ئاسۆی قومرییش کاتێک سۆسیالیست دروست دەبێت، ڕوو لە شاخ دەکات و لەنێو حسکدا دەبێتە پێشمەرگە.
وەک پێشتر ئاماژەم پێ دا، ئاسۆی قومری لەنێو هێزەکەی مام ئاراسدا وەک پێشمەرگە ڕۆڵی خۆی دەبینی، تاوەکوو ئەو کاتەی لەلایەن هێزەکەی وەهابەوە چەک دەکرێن. ئاسۆی قومری لە کۆتایی ساڵی 1980دا خۆی ڕادەستی دوژمن کردەوە و بوو بە گەورەسیخوڕێکی گوێلەمشتی بەڕێوەبەڕی ئاسایشی بەعس (مودیر ئەمن)ی سلێمانی و ڕەنگە بۆ ڕادەستبوونی بە ڕژێمەوە، پاساوی خۆی هەبووبێت، بەڵام هێشتا ئەمە ناکاتە ئەوەی کە لە هەموو کارێکی نامرۆڤانەی خۆیدا و بێ گوێدانە هیچ بەهایەکی ئەخلاقی بکەوێتە پەلاماردانی سەدان ڕۆڵەی شار و ڕادەستی ڕژێمی بەعسیان بکات. نەک هەر ئەوە، بەڵکوو بە جۆرێک تاوان بخاتە ئەستۆی هەندێک لە هاوڵاتییانی سڤیل و ڕەوانەی پەتی سێدارە بکرێن. خیانەتی ئاسۆی قومری هێندە سنووری بەزاندبوو کە پتر لە بیست و پێنج لاوی خوێنگەرم و دڵسۆزی شارەکەمانی بە دەستی خۆی خەڵتانی خوێن کردبوو و شەهیدی کردبوون، جگە لەوانەی بەنهێنی شەهیدی دەکردن و تەرمەکانی سەرەونگوم دەکردن. لەبەر ئەوە ئاسۆی قومری بووە جێی باوەڕ و متمانەی گەورەی مودیر ئەمن و پیاوکوژانی بەعس و زۆر جاریش ڕۆڵی ئەفسەر و دادوەری لێکۆڵینەوەی دەبینی لە کاتی لێکۆڵینەوە و ئەشکەنجەدانی زیندانیانی ئەمن و لە چۆنێتیی ئەشکەنجەداندا سەرپشک کرابوو. ئاسۆی قومری سەرانەوەرگرتنی لە بازرگانان و دەوڵەمەند و دووکانداران و کاسبکاران و قوتابیانی قوتابخانەکان فەرمانبەران ببووە خەسڵەتی نامەردانەی، هەر کەسێکیش سەرپێچیی ویست و حەز و ئارەزووەکانی ئەوی بکردایە، بەئاسانی تۆمەت و تاوانی ئەوتۆی بۆ دەخوڵقاند، دەبووە مایەی سەرخواردنی، یان دەبووە دەردەسەری و ملکەچی و سەرئێشەیەکی گەورە، دواجار ئه و کەسە ناچار دەبوو بە سەرانەیەکی زۆر لەوەی داوای دەکرد، لە تەونی جاڵجاڵۆکەیی ئاسۆی قومریی سیخوڕ ڕزگاری بێت. لەو کرداری خیانەتکارانەیەی قێزەوەنتر ئەوە بوو گەلێک جار دەمانچە و نارنجۆک (ڕومانە) و بەیاننامەی سیاسیی حیزبەکانی کوردستانی دەکرد بە ماڵ بەسەر گەنجانەوە و بە تۆمەتی کاری ڕێکخراوەیی ڕادەستی ئاغاکانی ئاسایشی (ئەمن)ی سلێمانی دەکردن، پاشان بە پارەیەکی خەیاڵی ئازادی دەکردن. ئاسۆی قومری لە کۆتایی ساڵی 1980دا تەسلیم بە ڕژێم بووەوە و بەتەواوی کەوتە کاری خراپە. ئاسۆی قومری یەکەم تاوان و یەکەم دیاری کە پێشکەشی ڕژێمی کرد و یەکەم کەسیش لە سلێمانیدا منی دەستگیر کرد و ڕەوانەی زیندانی ئەمنی سلێمانیی کردم.
بە کوردی و بەکورتی: غەدر و خیانەت لای ئاسۆی قومری ببووە کاسپی بۆ خۆدەوڵەمەندکردن. هەموو ئەو سەروەت و پارانەی پەیدای دەکردن، لە ڕێگای سەرسەرێتی و داوێنپیسی و بەدڕەوشتیدا خەرجی دەکرد و هەندێک جار شەوانی سووری بۆ ئەمنەکانیش دەسازاند. یەکێک لە ئاکارەکانی، وریاییەکی لەڕادەبەدەری هەبوو و لە ئاکامی ڕەفتارە دزێوەکانیدا متمانەی بە کەس نەبوو، گومانی لە هەموو کەس دەکرد، هەمیشە گوێقوڵاخ و بەهەست بوو، ئەمەش ببووە هۆکاری ئەوەی کە ساڵانێکی زۆری خزمەتی لە دیوەخانی غەدر و خیانەتدا درێژە بکێشێت.
یەکێک لە کەسە نزیک و جێی متمانەکانی ئاسۆی قومری، هاوڕێکەی (نوورە کۆپە) بوو کە بڕوای تەواوی پێی هەبوو. نوورە کۆپە بە ڕاستی و دروستی نازانم باوکی ناوی چی بوو، گەنجێکی کورتەباڵای سمێڵ شۆڕی دەمبەخەندە و پێکەنین بوو. بەبەردەوامی و لە ناڕەحەتترین کاتەکانی ژیانیدا، تەنها بۆ ساتێکی کەمیش ڕووخساری گرژ نەدەبوو، هەمیشە دڵخۆش و دەستبڵاو بوو.
لە بەشەکانی پێشووی لاپەڕەکانی ئەم پەرتووکەمدا، باسم لە هەندێک کەسایەتی و پێشمەرگایەتیی نێو حیزبی سۆسیالیست (حسک) کردووە، کە سەرکردایەتییەکەیان لە دۆڵەتوو بوو، نزیک سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ناوزەنگ، ئەو دەمەش نوورە کۆپە لەگەڵ ئاسۆی قومریدا پێشمەرگەی سۆسیالیست (حسک) بوون و هەندێک زانیاریم لەسەر ژیانیان هەیە. نوورە کۆپە بە هیچ شێوەیەک گوێی بە پارە و ماڵی دنیا نەدەدا، هەمیشە ڕەنگی ڕەشی هەڵدەبژارد و تەنانەت لە ماوەی ژیانی سیخوڕیدا لەگەڵ ئاسۆی قومری، هەمیشە سەرتاپای جلوبەرگی ڕەشی لەبەر دەکرد، بەڵام کاتێک مرۆڤێک بەو جۆرە بەبێ گوێدانە سەروەت و سامان و هیچ گیروگرفتێک و هەمیشە لە ساتەکانی ژیانیدا بەو شێوەیە دڵخۆش بێت و پێچەوانەی ڕاستییەکان و دژ بە گەلەکەی ببێت بە سیخوڕ و مرۆڤکوژ و خوێنڕێژ، ئەوە دەردەخات ئەم زاتە تەواو گەمژە و گێل و نەفامە، دەنا بۆچی دەبێت کار و کردەوەی لەو جۆرە هەڵبژێرێت کە مەترسیدارترین ڕەفتاری دڕندانەی مرۆڤە بەرامبەر مرۆڤەکانی دەوروبەری. نوورە کۆپە و ئاسۆی قومری هاوڕێی گیانیبەگیانیی یەکتر بوون، ئاسۆی قومری زۆر زۆری خۆش دەویست و جگە لەوەی هاوڕێی منداڵیی یەکتر بوون، لە سەردەمی پێشمەرگایەتیشدا تاوەکوو ئەو کاتەی من وەک میوانێک و هاوکارێکی بریندارەکانیان و دوای چەککردنی هێزەکەی مام ئاراس و گەڕانەوەیان لە شارباژێڕەوە و دواتر بۆ بلەکێ و سەرکردایەتییان لە دۆڵەتوو لەگەڵیاندا بووم، هەردووکیان هەمیشە پێکەوە دەگەڕان و پێکەوە لەژێر خێمەیەکدا دەخەوتن.
لەیادمە ئەو کاتەی لەلای هاوڕێی دێرینم مام ئاراس لە دۆڵەتوو میوان بووم، شەوێک بە ڕادیۆیەکی مام ئاراس گوێم لە گۆرانییەکی فارسی دەگرت و نوورە کۆپەش نەخەوتبوو، هاتە لامەوە و لەخۆیەوە پێدەکەنی. منیش پرسیارم لێ کرد بەوەی من سەیری فیلمێکی کۆمێدی ناکەم و ئەم گۆرانییە فارسییەش ئاوازێکی ناخهەژێنە، دەبێت هۆکاری ئەم پێکەنینەی تۆ چی بێت؟ لە وەڵامدا گوتی: خۆشم نازانم پێکەنینم بە چی دێت! ئەرێ ئێمە بۆچی هاتووین لەم شاخەدا دەژیین؟ منیش لە وەڵامدا گوتم: من دەزانم بۆچی هاتووم بۆ ئەم شاخە، ئەی تۆ بۆ نازانیت بۆچی هاتوویت بۆ نێو ئەم ژیانە ترسناک و ژیانە زەحمەتە؟ بەپێکەنینەوە بەتەنها بەجێی هێشتم و دوور کەوتەوە و خۆی کرد بە خێمەکەیدا و منیش بەتەنها گوێبیستی ئاوازەکە بووم و ئیرەج گۆرانیی دەچڕی. ئێستەش نەمزانی مەبەستی پێکەنین و پرسیارەکەی نوورە کۆپە چی بوو! ئاسۆی قومری و نوورە کۆپەی هاوڕێی منداڵی و پێشمەرگایەتیی هێندە بەتین و متمانەپێکراوی یەکتر بوون، تەنانەت هەردووکیان بەیەکیشەوە گەڕانەوە بۆ ناو ڕژێمی بەعسی فاشی و هەردووکیان هاوخیانەت و هاوبکوژ و هاوجەللاد و هاوجاش بوون. هاوشێوەی ئاسۆی قومریی هاوڕێی، ئەویش دەستی لە غەدر و خیانەتکاری نەدەپاراست. یەکێکی تر لە هاوڕێکانیان فەرەجە شەل بوو، ئەویش یەکێک بوو لەوانەی پاسەوانێکی گوێڕایەڵ و متمانەپێکراوی ئاسۆی قومری بوو. فەرەج لە سەرەتاوە شەل نەبوو، دوای ئەوەی خۆی و نوورە کۆپە و ئاسۆی قومری کەوتبوونە بۆسەی هێزی پێشمەرگەوە و دەستڕێژیی گوللەیان لێ کرابوو، فەرەج قاچی بریندار ببوو. چەندین جاری تر لە شەڕ و بۆسەی پێشمەرگەدا بریندار و دەرباز بووبوون. ملشۆڕیی فەرەج، متمانەی لەلای پیاوانی ئاسایشی (ئەمن)ی سلێمانی بۆ پەیدا کرابوو، لەبەر ئەوە گەلێک جار پاسەوانێتیی ئەوانیشی پێ دەسپێردرا و بە هیچ شێوەیەک کەمتەرخەمیی نەنواند لە خیانەتکردن و گرتن و ئازاردانی خەڵکی بێتاوانی شارەکە و زیندانیکردنیان لە ئاسایشی سلێمانی. لە ساڵی1991دا و لە کاتی ڕاپەڕینی گەلەکەمان و ڕزگارکردنی سەرتاسەریی کوردستان، ناوبراو لە ئاسایشی سلێمانی لەلایەن جەماوەر و هێزی پێشمەرگە و بەرەی گەلەوە زیندانی کرابوو، پاشان ڕەوانەی زیندانی قەڵاچوالان کرابوو. پێشتر لەلایەن خەڵکییەوە لایەکی برۆ و سمێڵی تاشرابوو. بەداخەوە ئەو هەموو ڕەفتارە ناشرینانە و خیانەتانەی فەرەج دەرهەق بە خەڵکی کوردستان کردبوونی، فەرەج ئازاد کرابوو، ناشزانم هۆی ئازادبوونەکەی لەبەر چی و چۆن بوو! بەهەرحاڵ، دوای ڕاماڵینی دامودەزگا سەرکوتکەرەکانی ڕژێمی بەعس و پڕۆسەی ئازادکردنی کوردستان، شەقامی بۆ تەخت دەبێت و خۆی دەخزێنێتە نێو یەکێک لە هێزەکانی پێشمەرگەی حیزبەکانی کوردستان و من بۆخۆم لە ساڵی 1995دا لە کاتی سەفەرکردنم بۆ هەندەران و لە سەردانێکمدا بۆ شاری #دهۆک#، لەوێ چاوم پێی کەوت...


#شەهاب کەریم#
#مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە؛ ڕۆژگارە سەختەکانی شاخ 1979-1991# [1]
ئەم بابەتە 1,290 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] پەرتووک | کوردیی ناوەڕاست | مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 54
پەرتووکخانە
ژیاننامە
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-07-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 23-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 23-07-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,290 جار بینراوە
ئاهەنگی نەورۆزی 1983 لە گوندی بالیسان، پێشمەرگەکانی پاسۆک و حسک
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئاهەنگی نەورۆزی 1983 لە گوندی بالیسان، پێشمەرگەکانی پاسۆک و حسک

ئاهەنگی نەورۆزی 1983 لە گوندی بالیسان، پێشمەرگەکانی پاسۆک و حسک
ئاهەنگی نەورۆزی 1983 لە گوندی بالیسان، پێشمەرگەکانی پاسۆک و حسک
21-03-1983 [1]
ئەم بابەتە 11,981 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 7
پارت و ڕێکخراوەکان
شوێنەکان
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 78%
78%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 05-02-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 23-08-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 11,981 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.174 KB 05-02-2017 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
پێناسێکی کۆنی پێشمەرگەیەکی حسک
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پێناسێکی کۆنی پێشمەرگەیەکی حسک

پێناسێکی کۆنی پێشمەرگەیەکی حسک
[1]
ئەم بابەتە 4,214 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - هاوڕێ باخەوان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
وشە و دەستەواژە
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 80%
80%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 29-08-2014 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 09-09-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 4,214 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.168 KB 29-08-2014 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان - حسک
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: پارت و ڕێکخراوەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان - حسک

حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان - حسک
[1]
ئەم بابەتە 10,351 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - هاوڕێ باخەوان
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 118
بەڵگەنامەکان
پەرتووکخانە
ژیاننامە
شەهیدان
وێنە و پێناس
کورتەباس
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 94%
94%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 09-08-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 09-08-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 09-09-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 10,351 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.154 KB 09-08-2017 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
حسک
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: وشە و دەستەواژە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
حسک
وشە و دەستەواژە

حسک
وشە و دەستەواژە

ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە 1,062 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئی-فەرهەنگ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 62%
62%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 10-01-2011 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 02-09-2012 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,062 جار بینراوە
حسک و بەدیلگرتنی نەوشیروان مستەفا
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

حسک و بەدیلگرتنی نەوشیروان مستەفا

حسک و بەدیلگرتنی نەوشیروان مستەفا
#شەهاب کەریم#
کاتێک لە مێژوو ورد دەبینەوە، دەبینین زۆربەی کارەسات و ڕووداوە جەرگبڕەکان؛ لە دەرئەنجامی کێشە و ململانێی بەرژەوەندیی حیزبەکاندا بووە. هێندەی قوربانیدان لە سەردەمی شەڕی کورد کوشتن و لایەنی هێزە سیاسییەکاندا بووە، نیو هێندە لە شەڕی دژ بە ڕژێمی بەعسدا نەبووە. دیل و کوشتن و زیندانیکردن و بێڕێزی و ئازار و ئەشکەنجەدان لە سەردەمی شەڕی ناوخۆ، بەتایبەت شەڕەکانی بەرەی جود، کە حیزبی سۆسیالیست(#حسک#)و (#پارتی دیموکراتی کوردستان#)پارتی(و حیزبی شیوعی عێراق(ح. ش. ع)و پارتی سۆسیالیستی کورد(پاسۆک)؛ کە بەرەی (جود)یان پێک هێنابوو دژ بە #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#. برایەکم بە چەند ساڵێک لە من منداڵتر بوو و پێشمەرگەی حیزبی شیوعی بوو، ناڕەزایی دەربڕیبوو و گوتبووی من برایەکم بە ناوی (شەهاب) پێشمەرگەی یەکێتییە، چۆن دەستم دەچێتە خوێنی براکەم. داوای کردبوو بەوەی دوور بخرێتەوە لە چالاکییەکانی ڕۆژانەی هێزی پێشمەرگەی حیزبەکەی ئەنجامی دەگەیەنێت و گواسترابووەوە بۆ سورێن. هەر لە بارەی ناشرینییەکانی شەڕی براکوژییەوە، لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا (مەلیحە کەریم) خوشکی مام ئاراس بۆ ساڵیادی شەهیدبوونی براکەی بەدەم گریانەوە دەڵێت: تەنها ئەوانە لە ئازار و زامی شەڕی براکوژی دەگەن، کە پریشکی ئەو ئاگرە تا سەر ئێسقان جەستە و دەروونی سووتاندوون. بۆیە شەڕی ناوخۆ هێندە قێزەوەنە، هەر چی سیفەتیکی ناشرینی هەیە بیدەیتە پاڵی؛ هێشتا قابیلیەتی. لێرەدا بە پێویستی دەزانم باسی نموونەیەکی تری هەڵە و تاوانەکانی شەڕی کوردکوژەی نێوان یەکتر بکەم، ئەویش شەهیدکردنی جەزای عەلی کاتب 1، #نەوشیروان مستەفا# دەڵیت: هەر چەندە خەڵکی کوردستان بەباشی کەسایەتیی عوسمانی قالە منەوەر دەناسن و بە فەرماندەیەکی شارەزای ناو دەبەن، عوسمانی قالە منەوەر کابرایەکی وریا بووە و زۆر زوو بۆنی مەترسیی کردووە... نەوشیروان مستەفا له کتێبه کەیدا)پەنجەکان یەکتری دەشکێنن(باسی ئەوە دەکات که پێشمەرگەیەک فیشەکی له دەست دەردەچێت و چەند پێشمەرگەیەک بریندار دەکات و جەزای عەلی کاتبیش دەچێت بەهانایانەوە بۆ گوێزانەوەی بریندارەکان. عوسمانی قالە منەوەر ئۆتۆمبێلەکەی خۆی دەدات بە جەزای عەلی کاتب و لە کاتی گواستنەوەیاندا لە شارباژێڕ، ئاوات قارەمانی لەو سنوورەدا دەبێت و گوایە چەند ڕۆژێک لەوەوپێش چەند پێشمەرگەیەکی تیپی 37ی شارباژێڕ چەند چەکێکی کەرتەکە دەفڕێنن و لای عوسمانی قالە منەوەر دەبنە پێشمەرگە و ئاوات قارەمانیش داوای چەکەکان دەکاتەوە و عوسمانی قالە منەوەریش وەڵامی ئاوات بەناشرینی دەداتەوە، لەو کاتەشدا جەزای عەلی کاتب بە ئۆتۆمبێلەکەی عوسمان بریندارەکان ده گوێزێتەوه و پێشمەرگەکانی ئاوات قارەمانی که ئۆتۆمبێله که دەبینین بە عوسمانی قالە منەوەر، تێدەگەن و دەستڕێژییان لێ دەکەن و جەزای عەلی کاتب شەهید دەبێت و چەند پێشمەرگەیەکی یەکێتییش شەهید و بریندار دەبن. یەکێک لە ناویاندا، سیروان مەولوود ناوێک دەبێت که چوار فیشەکی بەر دەکەوێت و شەهید نابێت، دواتر لە کەرتی ئێمەدا، واتە کەرتی سێی ئەزمەڕ، تیپی 47ی پیرەمەگروون درێژەی بە خەباتی سیاسی و پێشمەرگایەتی دا. ئەمانە هەر هەموو کارەسات و ڕووداوی نێو شەڕی کوردکوژەن، جۆری ململانێ و گیروگرفتەکانی هێزە سیاسییەکان زیاتر ڕووبەڕووی هێزی پێشمەرگە دەبوونەوە و بەرپرسەکانیش هەر کاتێک چاویان بە یەک بکەوتایە، ڕێزیان لە یەک دەگرت و لە کاتی دوورکەوتنەوە و دوورەپەرێزدا پلانیان بۆ لەناوبردنی یەکتر دادەنا و هێزی پێشمەرگەیان تێوە دەگلاند. لە ئەنجامی شەڕی براکوژی، سنوورەکانی ئازادکراوی ژێر دەسەڵاتی هێزی پێشمەرگە تا دەهات تەسکتر دەبوونەوە و هێزە سیاسییەکان لە بارودۆخێکی خراپدا بوون و ڕۆژانەش چەندین پێشمەرگەی کوردستان شەهید دەبوون.
دیلکردنی نەوشیروان مستەفا
کاتێک نەوشیروان مستەفا؛ سکرتێری کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان دەبێت، وەک خۆی دەڵێت بە کارێکی تایبەت بۆ دیدەنی دایک و خوشک و براکەی دەچێتە #شارەزوور# و لە گوندی قەویلە لە ماڵێک میوان دەبێت و چاوەڕوان دەبێت کارە تایبەتەکەی مەیسەر بێت. هێزی پێشمەرگەی حیزبی سۆسیالیست)حسک(لەو سنوورەدا دەبن و هەواڵیان پێ دەگات بە سەرپەرشتیی (ملازم تایەر)، بەرپرسێکی سۆسیالیست بە شێوەی میوانداری بانگی دەکەن و دوای هەندێک گفتوگۆ و دوای نانخواردن ویستم ئیزنیان لێ وەربگرم و بڕۆم، ملازم تایەر گوتی نەختێکی تر ڕاوەستە و چووە دەرەوە، خولەی حەمە تاتە هاتە ژوورەوە و تفەنگەکەی من بە دیوارەکەدا هەڵواسرابوو، دەستی دایە و بردی، ئیتر تێگەیشتم...
ملازم تایەر پیاوێکی بەئەدەب بوو، شەرمی دەکرد بڵێت ڕاست و ڕەوان تۆ گیراویت، هەندێ منجەمنجی کرد، بەگیرم هێنا، ئاخرییەکەی گوتی برادەران حەز دەکەن لەگه ڵیاندا بمێنیتەوە، من ئیتر نائومێد بووم لێیان...
بەم جۆرەی نەوشیروان مسته فا خۆی باسی دەکات، وەک دیلێک لەلای سەرکردایەتیی سۆسیالیست دەستبەسەر دەبێت و پاش ماوەیەک ئازاد دەبێت و دەگەڕێتەوە نێو سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. بەڵام وەک هەندێک لەو پێشمەرگانەی لەگەڵ مام ئاراسدا بوون لە گرتنی نەوشیروان مستەفادا؛ باسی دەکەن، لە مانگی 2ی ساڵی 1981دا دوای چەند شەڕ و پێکدادانێک لەنێوان هێزەکانی یەکێتی و سۆسیالیست لە بەرزنجە، نەوشیروان مستەفا بەدیلی دەکەوێتە دەست هێزەکانی سۆسیالیست کە مام ئاراس فەرماندەیان دەبێت. لەو کاتەدا هەندێک لە پێشمەرگەکانی سۆسیالیست داوا دەکەن لە مام ئاراس کە دەستبەجێ نەوشیروان مستەفا بکوژن، مام ئاراس ڕێگا نادات، دەڵێت: (ئەو دیلە، دیل کوشتن لەگەڵ ئەخلاقی بەرزی پێشمەرگەدا یەک ناگرێتەوە. لە هەمان کاتدا ئەو سکرتێری کۆمەڵەی ڕەنجدەرانە، ناکرێت ئێمە بۆ خەباتی نەتەوەیەک چەک بکەینە شانمان، بەڵام دەستمان بە خوێنی سەرکردەیەکی کورد سوور بکەین!) بۆیە دەیبات ڕادەستی سەرکردایەتیی حزبی سۆسیالیستی دەکات. لە ماوەی ئەو بیست و سێ ڕۆژەی لەلای سۆسیالیست دەبێت، بەڕێزەوە مامەڵەی لەگەڵدا دەکات. مام ئاراس بە سروشتی خۆی کەسێکی بەڕێز بوو، بۆیە دەڵێن چەند جارێک خواردنی بۆ هێناوە. تەنانەت ڕۆژی ئازادکردنیشی، بە دەستی خۆی چەکەکەی دەکاتەوە شانی و پارچەیەک (جگەرەی ڕۆسمەن)ی ئەو کاتەی دەداتێ، جگەرەی ڕۆسمەن و دیمۆری و جمهوری لە ساڵانی شەست و حەفتاکاندا هەبوون و نەوشیروان مستەفاش حەزی زۆری بە کێشانی جگەرەی ڕۆسمەن هەبوو، چونکە جگەرەکێشێکی سەرسەخت بوو. ئەوەشی لە بارەی سووکایەتیکردن بە نەوشیروان مستەفا لەلایەن مام ئاراسەوە دەگوترێت، هیچ بنەمایەکی نییە. ڕاستیی ئەوەی گوایه مام ئاراس بەزۆر سەمای به نەوشیروان مستەفا کردوو ه، ناڕاستگۆیی و بوختان ه و مام ئاراس ک هسێکی ب هرێز و شۆڕشگێڕێکی دڵسۆز و پابەند بووە بە ڕەوشتی سیاسی و پێشمەرگایەتی و دابونەرێتی کوردەواری. ئه وه ی هه یه، ڕووداوێک ه ل هو کاته دا ڕوو د هدات ک ه نەوشیروان مستەفا لای سۆسیالیست دەبێت، پێشمەرگەکانی سۆسیالیست لەگەڵ خۆیان دایدەنێن و پێکەوە دەبن لە یەک ماڵدا. شەوێک هەمووان دەکەونە قسەی خۆش و گێڕانەوەی یادەوەری، یەکێک لەو پێشمەرگانەش بە ناوی شەهید مەلا نووری دەڵێت: کاک نەوشیروان، تۆ بۆ قسەیەکمان بۆ ناکەیت؟ ئەویش بەبێزارییەکەوە دەڵێت: خۆ سەماتان بۆ ناکەم! لەو کاتەشدا پێشمەرگەیەک لەبەر خۆیەوە دەڵێت: خۆ خراپ نییە! ئه مه هەموو ڕووداوه که یه، تەنها قسەی نەوشیروان خۆی بوو ه و کاردانه وه یەک بوو ه و دەنا هیچ ڕووی نەداو ه. دوابەدوای ئازادبوونی نەوشیروان مستەفا و گەڕانەوەی بۆ نێو یەکێتی و شەڕی بەرەی جود، شەڕی کوردکوشتن هەر لەئارادا بوو. یەکێتی لە سنوورەکانی خۆیدا ڕێی بە هێزی پێشمەرگەی سۆسیالیست نەدەدا و بە هەمان شێوە سۆسیالیست ڕێی بە هێزی پێشمەرگەی یەکێتی لە سنوورەکانی خۆی نەدەدا کار و چالاکییەکانیان بکەن و بۆ لەناوبردنی یەکتر؛ بۆسەیان بۆ یەکتر دادەنا، لە زاری یەکێک لە ڕزگاربووی نێو کارەساتێکی جەرگبڕی نێو گوندی سۆیلەمیش، ئەو کارەساتە بووە هۆکاری شەهیدبوونی مام ئاراس و هاوەڵەکانی. [1]
ئەم بابەتە 1,930 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] پەرتووک | کوردیی ناوەڕاست | مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە، شەهاب کەریم
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاداشت
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 27-01-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 27-01-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 27-01-2021 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,930 جار بینراوە
دەستەيەک لە پێشمەرگە دێرینەکانی حسک
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دەستەيەک لە پێشمەرگە دێرینەکانی حسک

دەستەيەک لە پێشمەرگە دێرینەکانی حسک
دەستەیەک لە پێشمەرگە و سەرکردە و فەرماندەکانی #حسک#
ڕاوەستاوەکان لە ڕاستەوە:
#شەهید ڕێباز#، سەلام گۆمەشینی، ابراهیم، #قادر عەزیز#، موحسین عوسمان
دانیشتوەکان لە ڕاستەوە :
مەجید، حەسەن لەیلانی، نەهرۆ، شەهید لەتیف عارەب
ئەم وێنەيە ساڵی 1980 لە(دۆڵەتوو) گيراوە
ئەم بابەتە 1,896 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - ئاراس ئیلنجاغی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 86%
86%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 14-07-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 14-07-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 14-07-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,896 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1101 KB 14-07-2018 ئاراس ئیلنجاغیئـ.ئـ.
شەهید مام ئاراسی حسک؛ قارەمانی ڕۆژگار و شەهیدی دەستی غەدر
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شەهید مام ئاراسی حسک؛ قارەمانی ڕۆژگار و شەهیدی دەستی غەدر

شەهید مام ئاراسی حسک؛ قارەمانی ڕۆژگار و شەهیدی دەستی غەدر
ئەوانەی لەنێو شۆڕشدا ون بوون
شەهید #مام ئاراس#ی #حسک#؛ قارەمانی ڕۆژگار و شەهیدی دەستی غەدر
یاسە هەتیوی هاوڕێم یەکێک بوو لەو پاڵەوانانەی لە شۆڕشدا ون بوو. ئەو کاتەی کە بووین بە دراوسێ، لە گەڕەکی چوارباخ لەنزیک مزگەوتی عەبدوڵڵا لوتفی و لە قوتابخانەی سەرەتایی چوارباخ و ئەیوبییە پێکەوە لە یەک پۆلدا بووین، لە قوتابخانەشدا هاوڕێیەتیمان هێندە بەتین بوو؛ مامۆستای پۆلەکەمان نەیدەهێشت لەسەر کورسییەک پێکەوە بین، چونکە لە کاتی وتنەوەی وانەی مامۆستاکەماندا، وا ڕێک دەکەوت لەگەڵ سەیرکردنی یەکتردا هەردووکمان پێدەکەنیین، تاکوو وای لێ دەهات ئاگامان لە وانەوتنەوەی مامۆستا نەدەما. ڕۆژێکیان هێندە پێکەنیین، بە بۆنەی ئێمەوە؛ تەواوی پۆلەکەمان بە دەستی مامۆستا لێی درا، دواتر مامۆستا من و یاسینی هێنایە بەر چاوی تەواوی قوتابییەکان (ئەو ساڵانە وا بوو، مامۆستا لێدانی لە پۆلەکاندا بەرامبەر بە قوتابی لە قوتابخانەدا بەکار دەهێنا)، مامۆستا بە یاسینی وت: هەردوو دەستت درێژ بکە! پاشان بە دار کەوتە سەر پەنجەکانی یاسین و زۆری لێ دا وەک ئیهانەکردنێک و تێکشکاندنی باری کەسایەتیی دوو منداڵی قۆناغی سەرەتایی. یاسین هەردوو دەستی لە کاتی لێداندا لا نەدەبرد، ئێستەش وێنەکەی لەبەر چاومە، خوێن بە پەنجەکانیدا دەهاتە خوارەوە. ئەوەی من لە یاسینم بینی، زۆر سەرنجی ئازایەتیی ڕاکێشام. کاتێک مامۆستا پێی وت: بڕۆرەوە شوێنی خۆت!، یاسین بەو تەمەنە بچووکەی خۆیەوە هەر لەبەردەمی مامۆستادا ڕاوەستابوو. هێندە بەو منداڵییەوە چاونەترس بوو، مامۆستاش سڵی لێ دەکردەوە. دوابەدوای ئەو، منیش هەردوو دەستم بۆ مامۆستا درێژ کرد و بەئارەزووی خۆی تا هێزی تێدا بوو بە دار دەیکێشا بە هەر دە پەنجەکانی دەستمدا، ئازار دەچووە دەروونم، بۆیە بەڵێنم بە مامۆستا دا بەوەی جارێکی تر لە کاتی وانەوتنەوەدا پێنەکەنم و گوێڕایەڵی وانەوتنەوە بم. یاسین چەند ساڵێکی کەم لە من گەورەتر بوو، هەردووکمان یەکترمان تاوانبار دەکرد بەوەی کێ خەتابار بێت. لەبەر ئەم بوێرییانەی یاسین لەنێو نەک پۆلەکەدا بەڵکوو لەنێو قوتابخانەکەشدا، بە مناڵێکی چاونەترس ناو دەبرا.
لەیادمە لە پۆلی یەکی ناوەندی بووم، مامۆستا عەبدولڕەحمان وانەی پێ دەوتینەوە، لە کاتی وانەوتنەوەدا قوتابییەک لە پشتمەوە بوو، داوای هاوکاریی لێ کردم بەوەی پێنووسەکەی کەوتۆتە خوارەوە و بەلای ژێر پێی مێزەکەی مندا هاتووە، منیش ئاوڕم بۆ دواوە دایەوە و پێنووسەکەم دایەوە دەستی، لە ڕاستیدا هیچ تاوانێک نەبوو، بەڵکوو هاوکاریی هاوڕێ قوتابییەکەم کرد، مامۆستا بانگی کردم بۆ پێشەوەی پۆلەکە و گوێی ڕاکێشام و لاجانگی بەرز کردمەوە و تا هێزی تیا بوو شەقێکی لە دواوە تێ هەڵدام و گونم تەواو ئازاری پێ گەیشت، چونکە پێڵاوی چەرمی نووکدرێژی لەپێدا بوو. من لەتاو ئازاری جەستەمدا نەمدەزانی چی بکەم، وام دەزانی بە سواری فڕۆکەیەکەوەم و لە تەواوی بەرزیی ئاسماندا بۆ سەر زەوی فڕێ دراومەتەوە خوارەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هەموو قوتابییەکانی نێو پۆلەکە بە دەنگی بەرز بە من پێدەکەنین. جگە لەوەش نەیانهێشت بێمەوە بۆ قوتابخانە، وەک بڵێی تاوانێکی زۆر سەختی مرۆییم کردووە، دواتر داوایان لێ کردم بەوەی باوکم یان دایکم سەردانی قوتابخانە بکات بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر تاوانەکەی من کە لە پۆلەکەدا کردوومە. کاتێک چوومەوە بۆ ماڵەوە، نەمدەوێرا ئەو تاوانە سەختەی کە کردوومە؛ بۆ باوکمی بگێڕمەوە و پێی ڕابگەیەنم، بۆ ئەوەی لە بەڕێوەبەری قوتابخانە بپاڕێتەوە و لێم خۆش ببن و جارێکی تر بتوانم لە قوتابخانەدا درێژە بە خوێندن بدەم، ناچار دایکم بە باوکمی ڕاگەیاند و چیرۆکی تاوانە گەورەکەی کە من کردبووم لە قوتابخانەدا؛ بەهێمنی بۆ گێڕایەوە، ئەویش نەیهێشت بەسەرهاتەکە تەواو بکات، بەر هێزی لێدانی قەوارەی دەست و مەچەکی خۆی دام و کەوتە لێدانم و دوو هێندەی شەق وەشاندنەکەی مامۆستا عەبدولڕەحمان ئازاری ناخی دەروونی دام. وا ڕێک کەوت لە ساڵی 1984؛ ساڵانی ژیانی پڕ نەهامەتی و دەردەسەری بەڕێکردن و تەمەن بەرەو هەڵکشان دەڕۆشت و لە سەروبەندی دانوستانی نێوان #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و ڕژێمی بەعسدا بوو، ئەو دەمەش تەمەنم بیست و سێ ساڵان دەبوو، ئه و ساڵه (1984) لەگەڵ دوو پێشمەرگەی کەرتەکەماندا بە کاری شۆڕش هاتبووینەوە ناو شاری #سلێمانی# و دانوستان لەئارادا بوو، ئەو مامۆستایەی کە لە پۆلی یەکی ناوەندی بووم و شەقی تێ هەڵدام، لە کۆڵانێکدا بەڕێکەوت دوای ئەو هەموو ساڵە بینیمەوە، داوای هاوکاریم لەو دوو پێشمەرگەیەی کە لەگەڵمدا بوون؛ کرد و ئەوانیش هاتن لەگەڵمدا و چوومە بەردەمی مامۆستا عەبدولڕەحمان، دوای سڵاوکردن، پێم ڕاگەیاند: مامۆستا، دەمناسیتەوە؟ وتی: نەخێر! وتم: من فڵانە قوتابی بووم، بەبێ هیچ تاوانێک تۆ کەسایەتیی منت بەبەر چاوی تەواوی قوتابییەکانی پۆلەکەمدا شکاند و هەر هەموویان بە من پێدەکەنین، بەڵام ئێستە من بووم بە پێشمەرگە و بەرگری لە مافی تۆی هاوڵاتیی کورد دەکەم. جا گەر ئەمرێکیشت هەیە، من لە خزمەتی تۆدام. و ناونیشانی کەرت و تیپەکەمان دا پێی کە تیایدا پێشمەرگە بووم. مامۆستام بەجێ هێشت و دڵم پڕ بوو، فرمێسک بە چاومدا هاتە خوارەوە و وەک منداڵ دەگریام، خۆشم نەمدەزانی هۆکاری گریانەکەم بەو تەمەنەوە چی بوو کە لە منداڵیدا لێی دام و نەشدەگریام! ئەو دوو پێشمەرگەیەش کە لەگەڵمدا بوون، ئێستە لە ژیاندا ماون و یەکێکیان لە کوردستان دەژی و ئەوی تریشیان لە هەندەران. ئەو کاتە ژیانی قوتابی زۆر ناڕەحەت بوو، لەو دەمەدا و بگرە ئێستەش لە هەندێک قوتابخانەدا لێدان بۆ تەمبێکردنی قوتابی بەکار دێت. هەر لە تەمەنی منداڵیدا بووین، لە کۆتایی شەستەکاندا، لە زستانێکی سارد و بەستەڵەکدا، پێشتر بەفرێکی زۆر زۆر باریبوو، یاسین بە هەلی زانیبوو بەرەبەیان بە دیواری قوتابخانەکەدا چووبووە نێو قوتابخانە و بە بەفر؛ پەیکەرێکی گەورەی پێشمەرگەی دروست کردبوو. هێندە گەورە دروست کرابوو، بە ئەندازەی باڵای خۆی دەبوو. بەو منداڵییەوە هێندە جوان نەخشەی سەروسیمای پێشمەرگە و چەکەکەی سەرشانی کردبوو، جێی دید و تێڕوانین و پرسیاری زۆر بوو، وەک تابلۆیەکی نەخشینی دەستی نیگارکێشێکی بەناوبانگ و تابلۆیەکی نێو هۆڵی مۆزەخانەیەک. نەخشاندنی دیمەنی ئەو پەیکەرە بەفرینە، لەو فەرشانە دەچوو کە بە دەست چنرابێت و وێنەی شەهیدێکی تێکۆشەری کوردستانی لەسەر نەخشابێت و لە هەموو ماڵێکی هەژاردا هەڵواسرابێت و بە جۆرێک ناخی دەهەژاندیت؛ هیچ پێناسەیەکی لە جوانیدا بۆ نەدەکرا، تەنها وشەی پێشمەرگە نەبێت کە مەرگی خۆی؛ پێش هەموو ئاواتەکانی و حەز و ئارەزووەکانی ژیانی پێش خستووە. ئەو دەمە کاتێک بەیانیان کۆ دەبووینەوە لەنێو قوتابخانەدا، تەواوی قوتابییەکان بەڕیز دەوەستاین و سروودی ئەی ڕەقیبیان پێ دەگوتینەوە. دوای سەرنجی زۆری مامۆستاکان، پرسیار کرا بەوەی کێ دروستی کردووە؟ یاسین هێندە ماندوو و سەرمای ببوو، تەواوی جەستەی هەڵدەلەرزی و وەڵامی دایەوە و وتی: من دروستم کردووە! بەڕێوەبەری قوتابخانە تەماشای کرد و وتی: هەمووتان چەپڵەی بۆ لێبدەن! هەمووان پێکەوە چەپڵەمان بۆ لێدا و سروودی ئەی ڕەقیبمان دەگوتەوە. ئیتر لەو ڕۆژەوە یاسینە هەتیو بوو بە قارەمانی نەک قوتابخانە، بەڵکوو لە تەواوی گەڕەکەکاندا باس لەو کارە جوانەی دەکرا کە هەستوسۆزێکی کوردانە لە دەروونی منداڵێکی وەک ئەودا چێنرابوو، ئەو هەستە لە مرۆڤێکی گەورەتر لەوەوە چاوەڕوان دەکرا، نەک لە منداڵێکی وەک یاسینی تەمەن هەشت نۆ ساڵان.
هەر منداڵ بووین، هەر چەندە کوردبوون ئاگای لە مناڵی و گەورەیی نییە و نایزانێت، کە یاریی چاوشارکێ و ڕاوڕاوێنمان دەکرد، خۆمان لەسەر بەرەنگاربوونەوە ڕادەهێنا، یاریی پێشمەرگە و جاش و عەسکەرمان دەکرد، یاسە هەتیو بەخۆڕسک وریا و زیرەک بوو، ئەو لە یارییەکاندا ڕۆڵی پێشمەرگەی دەبینی، بە تفەنگە دارینەکەیەوە دیوارە و دیوار سەربازە بەعسییەکانی ڕاو دەنا، هێندە بەحەماسەتەوە دەنگی تەقەی تفەنگەکەی بە دەمیەوە دەیشیڕاند، ئارەقەی دەکرد. ئەگەرچی گەمەی شەڕی پێشمەرگە و پیاوانی ڕژێم (ئەمنەکان) مەشقێکی مناڵانە بوو، بەڵام ئێمە لە گەورەییدا لەگەڵ خۆماندا بردمانەوە بۆ چیاکان. یاسینی هاوڕێم لە ڕێکەوتی 18/10/1957دا لەدایک بووە، کەریم تۆفیقی باوکی پۆلیس بوو، دواتر چووبووە نێو ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، چەک و ئەزموونەکەی یاسین وەک نەهامەتی و نەدارییەکەی دەگەڕایەوە بۆ کارەکەی باوکی. باوکی ئەزموونێکی دەوڵەمەندی لە شار و گوندەکانەوە کۆ کردبوویەوە، بە پۆلیسی گوازرابوویەوە بۆ #پێنجوێن# و دواتریش بۆ سوورداش و گەبە و گولیجە و #قەڵادزێ# و هەڵشۆ و بنگرد و بارەگای دەبەنە و بێتواتە، جگە لەوەش بەشداریی گرتنی شارەدێی بنگردی کردووە، بۆیە لە هەر شار و شارۆچکە و دێیەکدا پەڕەیەک زیاتری خستبووە سەر کتێبی ژیانی. کەریم تۆفیق لە عەشرەتی جاف و بنەماڵەیەکی ئایینپەروەر بووە و کوێخا سمایلی تەلانیش کە باوەڕپێکراو و ڕیشسپی و پیاوماقوڵی عەشرەتی جاف بوو، لە کەسە نزیکەکانی بوو.
پاشان کەریم تۆفیق بە ڕەزامەندیی خۆی، داوا دەکات وەک پێشمەرگەیەک لە دۆڵی جافایەتیدا بەرگری لە خاک و نیشتمانەکەی بکات. کاتێک بەرەو دۆڵی جافایەتی ملی ڕێگا دەگرێتە بەر، لە ڕێگادا دەکەوێتە بۆسەی دوژمن و پاشان بەدیلی دەبرێت بۆ ڕانیە و دواتریش دەگوێزرێتەوە بۆ زیندانی شاری سلێمانی و پاش چەند مانگێگ لە ئەشکەنجەدان، دواتر وەک دەستبەسەرێک ڕەوانەی شاری فەلوجە دەکرێت و دوای ئەوەی ئازاد دەکرێت، جارێکی تریش دووبارە لە کۆمەڵکوژی و ڕەشبگیریی ساڵی 1963دا لە سەردەمی حوکمڕانیی زەعیم سدیق بێسەروشوێن دەکرێت و پاش چەند ڕۆژێک لە بەتانییەکی خوێناویدا دوای ئەشکەنجەدانێکی زۆر، لەبەردەم دەرگای ماڵەکەیان فڕێی دەدەن. ئەویش چەند ڕۆژێکی کەم بەرگەی ئاسەواری ئەو ئەشکەنجە توندە دەگرێت و گیان لەدەست دەدات و دەبێتە یەکێکی تر لە شەهیدەکانی ڕێگای بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان. لەوە بەدواوە لەبەر بێباوکی، یاسین کەریم تۆفیق لەنێو هاوڕێیان و مناڵانی گەڕەکدا ناوی یاسینە هەتیوی بەسەردا دادەبڕدرێت.
ڕەعنا خانی دایکی دوای بێسەروشوێنبوونی هاوسەرەکەی، بە خێزانێکی چەند مناڵێکەوە دراوسێمان بوون و لە نزیکەوە مێژووی قارەمانێتیی ئەو ئافرەتە دەزانم. یاسین هەمیشە ورەبەرز بوو، لە خۆی ڕادەبینی و بەوپەڕی خۆبەگەورەییەوە نەیدەهێشت بێباوکیی پێوە دیار بێت و خۆی بە کەسێکی بێباوک بزانێت، واتە لەناو ئاپۆڕەی جەماوەر و لەنێو هاوەڵەکانیدا ڕۆڵی گەورەی دەبینی و لە ڕووخساریدا بەدی نەدەکرا لە نازی باوکایەتی بێبەش بێت. هەمیشە قسەخۆش و سەروزمان شیرین بوو. یاسین هەر لە مناڵییەوە سەرکردە بوو، هەر لە مناڵییەوە پێشمەرگە و شۆڕشگێڕ بوو، دیار بوو بەسەرهاتی بێسەروشوێنکردن و شەهیدکردنی باوکی؛ کاریگەریی زۆری لەسەر دانابوو. دیارە لە زمانی ڕەعنا خانی دایکیەوە چیرۆکەکانی باوکی بیستبووەوە و هەمیشە باسی دەکرد کە باوکیان گرتووە و پاش ماوەیەک لە بەتانییەکیانەوە پێچاوە و لەبەردەم ماڵەکەی خۆیاندا بە جلوبەرگی خوێناوییەوە فڕێیان داوە. چیرۆکی قوربانیدانی بنەماڵەی یاسین تۆفیق (یاسینە هەتیو) که دوایی له شۆڕشی نوێدا بە مام ئاراس ناوبانگ دەردەکات، بە شەهیدبوونی باوکی دەست پێ دەکات و بەداخەوە لە شۆڕشی نوێی گەلەکەشماندا مام ئاراس دەبێتە شەهیدی دەستی غەدر و تۆڵەی بە ناهەقی شەڕی براکوژی کە لە ساڵی 1981دا ئەنجام درا. بەڵام تراژیدیای ئەم خانەوادەیە لە پێناوی کوردستاندا و لە مێژوویەکی پڕ سەروەریی یەکەبەیەکەی ئەندامانی خێزانەکەیان و بنەماڵەکەیانەوە، هەر لە زیندانیکردن و ئەنفالکردنی پتر لە یانزە مرۆڤی گەورە و بچووک و منداڵی شیرەخۆرەوە، تاوەکوو دەگاتە بەتەمەنترین ژن و پیاوی ئەم بنەماڵەیە؛ درێژ دەبێتەوە. دوای شەهیدبوونی باوکی مام ئاراس و گوللەبارانکردنی مام ئاراس، زاواکەی (تاهیر جەلال) دەبێتە درێژەپێدەری خەباتی بزووتنەوەی نیشتمانیی گەلی کورد، کە لە زیندانەکانی ڕژێمی بەعسدا لەسێدارە دەدرێت. کاتێک گوێبیستی وشەی یاسینە هەتیو دەبم، جوانترین یادەوەریی ئەو قارەمانەم بەبیر دێتەوە و لە چوارچێوەیەکی زێڕیندا لە ئەلبووی یادەوەرییەکانمدا هەڵواسراون. بەبیرم دێت لە ساڵیادی جەژنی نەورۆزدا، لە گەڕەکی چوارباخ، لەناوەڕاستی گەڕەکەکەدا تەواوی خەڵکی کۆ ببوونەوە و بە بەرزاییەکی گەورە و بەرفراون دارێکی زۆریان کۆ کردبووە و ئافرەتان بە پۆشاکی کوردیی ڕەنگی جۆراوجۆر و لاوانی گەڕەک بە پۆشاکی کوردی و جامانە و فەقیانەی شۆڕی بازوویان، لە چواردەوری ئەو کۆمەڵە زۆرە دارەدا کۆ ببوونەوە و گۆرانیی ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆز هاتەوەیان دەچڕی. لەنێوان دایکم و ڕەعنا خانمی دایکی یاسیندا وەستابووم، کە لە هەمان کاتیشدا من پێم دەگوت دایە ڕەعنا، لەپڕ یاسین بە دارێکی درێژ بەسەر بەرزیی دارەکەی دەستیەوە بە بڵێسەی ئاگرێکی بەتین و بەوپەڕی جۆشوخرۆشەوە بە دەستەکەی تری نەوتی دەکرد بە دارەکاندا و بە سروودی نیشتمانی و گۆرانیی نەورۆزەوە گڕی بەر دایە دارەکان. ڕەشبەڵەک و ئاهەنگ و درووشمی یان کوردستان یان نەمان گوێی دوژمنانی کەڕ کردبوو، کڵپەی ئاگر هێندەی نەمابوو ئاسمان بسووتێنێت و ئەستێرەکانیش لە تینی ڕووناکیی ئاگرەکەی لەمەڕ ئاهەنگەکەی ئێمە، شەرم لە ڕووناکی و درەوشانەوەی خۆیان بکەن. ئەو حەشاماتەی لە چواردەوەری گڕوتینی ئاگرەکەدا بوون، هەموو تێکڕا بەگشتی سوپاس و ستایشیان بۆ مەزنی و دڵسۆزی و قارەمانێتیی یاسین دەردەبڕی. یاسە هەتیو بەمنداڵی جگە لەوەی سەرمەشقی ئەو گەمەیە بوو، لە خوێندنگەش شاگردێکی گوێڕایەڵ و چوست و چالاک بوو. یاسە هەتیو کاتێک ڕەعنا خانمی دایکی ئەگەر پەنجا فلسی پێ بدایە، دەچوو شیرینیی سەردەمی منداڵیی وەک کونجی و مەسکەت و لوقمی پێ دەکڕی و دابەشی دەکرد بەسەر هاوڕێکانیدا، ئەمە لە کاتێکدا بە هۆی شەهیدبوو نی باوکیانەوە؛ هەژاری ناڕەحەتی کردبوون. ڕەعنا خانمی دایکی هێندە ئافرەتێکی قارەمان بوو، سەری بۆ هیچ نامەردێک دانەدەواند و کاری نان دروستکردنی دەکرد، وەک چۆن هەر پیاوێکی هەژاری خاوەنی چەند ئەندامێکی خێزان، کرێکاری و جووتیاری بۆ بژێویی ژیانی تەواوی ئەندامانی خێزانەکەی دەکات، ڕەعنا خانمیش شەڕی لەگەڵ کێشە و ململانێکان و گرفتەکانی نێو ژیانی دەکرد. ڕەعنا خانم ئافرەتێکی باڵا مامناوەندی گەنمڕەنگی وتەخۆش و خووڕەوشت بەرز بوو. لەیادمە من و یاسین لەدوای تەواوبوونی قوتابخانە، دەچووینە خزمەتی ئەو مەریەمەی کە لەلای مەسیحی مەزن خۆشەویستە، بەڵام مەسیح هێشتا گەورەیی حەزرەتی ڕەعنای بۆ پێناسە نەکراوە، گەر من مەسیح بوومایە، ڕەعنا خانمم لە جێی مەریەم پێ مەزنتر دەبوو و هەر واشە، لە دیدی مندا دایە ڕەعنای دایکی یاسین لە حەزرەتی مەریەم گەورەترە، نانی دروست دەکرد و کیژۆڵە تەمەن نۆ ساڵانێکی قژ هەڵبزرکاوی دەمبەخەندە و پێکەنینیش جووتێ نەعلی لاستیکی دڕاوی لەتەنیشت خۆیەوە دانابوو، ئەویش مەلیحە خانی خوشکی مام ئاراس بوو، چەند کولێرەبەڕۆن و نانی تیریی کردبووە سەنگەرێک، دەتگوت ئەو ئافرەتە شۆڕشگێڕانەی ڕۆژئاوای کوردستان و ئەو کیژە نازادرە قارەمانانەی #قەندیل#ن کە شەڕی مان و نەمان دەکەن لە پێناوی بستێک خاکی کوردستان و ژیانیان پێش مەرگ دەخەن. مەلیحە خانم کیژێکی زۆر جوان بوو، سەرقۆڵی ئەو کراسەی لەبەریدا بوو هێندە ئارەقەی نێوچەوان و گەردنی پێ سڕیبوو، زەرد ببوون و تەڕ ببوون، وەک بڵێی بارانێکی زۆری زستان باریبێت و ئەمیش لەژێر ڕەحمەتی سروشتی بارانباریندا تەڕ بووبێت. یاسینیش دەستی دایە دوو کوێرە و کولێرەیەکی دا بە من و پێکەوە خواردمان. هێندە لەزەتی بۆنوبەرامی کولێرەکانی دایە ڕەعنا لەلام ماوە، بە هەموو خواردنە بەتامەکانی ئەم سەردەمە تامی ئەو کولێرەیەی ڕەعنای دایکی یاسین نادات. یاسین بەهەژاری و بێباوکی گەورە ببوو، ئەویش حەزی دەکرد وەک هەموو مناڵیکی نێو خێزانێک و هەمیشە لە سۆز و خۆشەویستیی باوکی بێبەش نەبێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا یاسین بەو منداڵییەی خۆیەوە ئاسوودەیی ئەوەی پێوە دیار بوو کە خێزانەکەیان خەڵاتێکی گەورەیان بە میللەتەکەیان بەخشیوە، ئەویش شەهیدبوونی باوکی بوو. لەو سەردەمەدا، واتە لە ساڵانی حەفتاکاندا، وشەی: هەتیو، بێوەژن، قەیرەکچ، پیرێژن، کورتەباڵا...؛ ئەم وشانە بۆ تیروتوانج بەکار نەدەهێنران، هێندە ڕێز لە یاسینە هەتیو دەگیرا، هێندە ڕێز لە منداڵێک نەدەگیرا کە باوکی لە ژیاندا مابوو. ڕێزگرتن و پاراستنی شکۆی دراوسێیەتی هێندە کولتوورێکی جوان و بەهێز بوو، کاتێک خێزانێک بیویستایە ژیانی هاوبەش بۆ کچەکەی یان کوڕەکەی پێک بهێنێت، ئەو خێزانە پێی شەرم بوو هاوسەرگیری لەگەڵ خێزانی ماڵە دراوسێکەیدا بکردایە، چونکە وایان دەبینی هەردوو لایان خوشک و برای یەکن. باوک و دایک لەنێو خێزاندا ڕۆڵی کاریگەریان هەبوو لە پەروەردەکردنی ئەندامانی خێزانەکانیان، هەمووان ڕێز و تەبایی لە نێوانیاندا هەبوو. تەواو بە پێچەوانەی ژیانی ئێستا بوو کە درۆکردن زیاترە وەک لە ڕاستیبوون، بێڕێزی و بێ مۆڕالی بە ئەندازەیەک تەشەنەی کردووە، هێشتا تاوانەکان نابنە هۆی پێناسەکردنیان و هۆکاری دەرخستنی زیاتریان. ئێمەش ئەو کاتە بە هەمان شێوە بە هۆی تێکەڵبوونی باوکمان بە شۆڕش و کوردایەتییەوە؛ خێزانێکی نەدار بووین و پاش ماوەیەک قۆناغی سەرەتاییشمان تەواو بوو، ماڵەکەمان گواستەوە بۆ گەڕەکی جوولەکان کە هێندە دوور نەبوو لە گەڕەکی چوارباخەوە و لە ناوەندیی سیروان و لە پۆلی یەکی ناوەندیدا درێژەم بە خوێندن دا و لەوەبەدواوە یاسینم نەدییەوە تاکوو ڕۆژی بوونم بە پێشمەرگە لە شاخ. کۆتایی ساڵی 1979 کە چوومە شاخ و بووم بە پێشمەرگە (تەمەنم هەژدە ساڵ بوو)، ناوبانگ و قارەمانێتیی مام ئاراس ببوویە وێردی سەر زاری زۆربەی خەڵک. بەر لەوەی بچمە شاخ و ببمە پێشمەرگە، دەنگدانەوەی مام ئاراس لە شار؛ ڕژیمی تۆقاندبوو، منیش بۆ یەکەم جار لە بلەکێ دوای ئەو هەموو بیرەوەرییەی منداڵی و لێکدابڕان، بە دیداری یاسینە هەتیو شاد بوومەوە و فرمێسک بە چاومدا هاتە خوارەوە و ئیتر لەو ڕۆژەوە بیرەوەرییەکانی منداڵیی من و منداڵیی یاسە هەتیو لە چوارچێوەی زێڕینی کونجی ئەلبوومی یادەوەرییەکاندا هەڵواسران و لاپەڕەیەکی نوێی یادەوەریی پڕ کارەساتی خوێناوی و پڕ تراژیدیای نوێی شۆڕشگیڕی و خەبات و کوردایەتی بە ڕووی چارەنووسی بێکۆتا و نادیاردا هەڵدرایەوە و جارێکی تر مێژوویەکی پڕسەروەری و مێژوویەکی پیرۆزی هەمیشە زیندووی پڕ غەدر و ترس و تۆقاندن و ژیانی پڕ لە دڵەڕاوکێ بوونەوە ئەزموونێک لە ڕەنج و ماندووبوونی خەباتی ڕۆژگارە سەختەکانی هەوراز و نشێو و گەرمای هاوین و سەرمای شەوانی زستان...
شەوێکی هاوین لەسەر جێگەی تەنهاییمدا ڕاکشابووم، نازانم خەوم لێکەوتبوو یان خەونم دەبینی یان چووبوومە نێو خەڵوەتەوە و بە ئازارەکانی مێژووی ژیانمدا دەچوومەوە و کەوتبوومە قووڵایی بیرکردنەوەی چەندین نەبەردی و قارەمانێتیی ئەو تێکۆشەرانەی بەرگرییان لە خاک و نیشتمان دەکرد، کە تا ئێستەش هەندێکیان گۆڕیان ون و مێژوویان بەنادیاری ماوەتەوە یان مێژوویان چەندین پرسیاری تری لە خۆیدا هەڵگرتووە، جارجارەش نەغمەی بولبول و دەنگی باڵندەکانی ئاسمان و جریوەی چۆلەکەکانی سەر گوێسەبانەی سەربان؛ هێندەی تر جوانییان دەبەخشی بە بیرکردنەوەم و هێندەی تر تامەزرۆی بیرکردنەوەی هاوڕێیان و هاوسەنگەرانم دەبووم کە لە ڕابردوودا بەجێم هێشتوون و ئەوانیش بۆ هەتاهەتایی ماڵئاواییان لە ژیان و خودی خۆم کرد.
بەدەم بیرکردنەوە و چاوی پڕفرمێسکەوە و بەرەو مەنزڵگای شۆڕشگێڕان ورد و درشت هەنگاوی لەسەرخۆم دەنا و تەنها بۆ ماچکردنی کێلی سەر گۆڕەکەی مام ئاراس، دوو کاتژمێرم بڕی لە گۆڕستانی سەیواندا. دوای چەندین ساڵ بە دیداری خاتوو مەلیحەی خوشکی شەهید مام ئاراس شاد بووم، ئەم شێرەژنە جگە لەوەی باوک و برای شەهید بوون، لەگەڵ ئەوەشدا تاهیر جەلالی هاوسەری لە ژیانێکی کورتی هاوسەریدا بە هەناسەی سارد و ژیانی پڕئازارەوە بۆ دواجار بەجێی دەهێڵێت و شەهید دەکرێت. کاتێک بە دیداری شاد بووم و لە هەوڵی باسکردنی مێژووی ژیانی شەهید مام ئاراس و پرسیاری لەسێدارەدانی شەهید تاهیر جەلالی هاوسەری بووم، بە پێچەوانەی ئەوەی غەمبار بێت، بە ڕووخسارێکی گەشەوە سەری بەرز کردەوە و لەبریی ئەوەی لەسەر ژیانی خۆی و قوربانیدانی بنەماڵەکەی بدوێت، چیرۆکی ئافرەتێکی دراوسێی خۆیانی بۆ گێرامەوە کە چۆن هاوسەرەکەی لە شەوێکی ساردی زستاندا لەتەنیشت مناڵەکانیەوە لەنێو جێگەدا دەیبەن، بۆ دواجاریش جەستەی شێوێنراوی خوێناویی بۆ دەهێننەوە. ئازایەتی و قارەمانێتیی خاتوو مەلیحەی خوشکی شەهید مام ئاراس لەوەدا بوو، سەرەڕای ئەوەی باوک و برا و هاوسەری شەهید ببوون، بەپێچەوانەوە لە ئاستی مێژووی خەباتگێڕاندا هێشتا خۆی بە کەم دەزانی بەوەی کە ئەوان پێشەنگی شۆڕش و کوردایەتین. کاتێک تاهیر جەلالی هاوسەری سەرقاڵی ڕێکخستن و پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە شۆڕشەوە دەبێت، لە ساڵی 1985دا لە تەمەنی (29) ساڵیدا لە بازگەی #چەمچەماڵ#-#کەرکووک# دەستگیر دەکرێت و دواتر بەرەو زیندانی هەیئەی خاسە و دادگای بەعس (مەحکەمە خاسە)، دادگایی نادادپەروەرانە دەکرێت و لە زیندانی ئەبو غرێب لەسێدارە دەدرێت. دوای تێپەڕبوونی هەژدە ساڵ، واتە دوای ڕووخانی ڕژێمی فاشیستی بەغدا، لە گۆڕستانی کەرخی بەغدا لەگەڵ چەند تێکۆشەرێکی تری وەک شەهیدان بەکر دارتاش و جەباری حاجی ڕەشید تەرمەکانیان دەدۆزرێنەوە و لە مانگی پێنجی ساڵی 2003دا تەرمی پیرۆزیان لە مەراسیمێکی پڕشکۆ دەهێننەوە بۆ شاری سلێمانی و لە گۆڕستانی سەیوان هەر ڕێک لەتەنیشت شەهید مام ئاراسدا بە ئامێزی خاکی دایک دەسپێردرێت. بەپێی ئەو بەڵگەیەی بەردەستم کەوتووە، کاتێک تاهیر جەلال لەنێو ژووری زینداندا دەبێت لە کەرکووک واتە هەیئەی خاسە کە ترسناکترین زیندانی ڕژێمی بەعس بووە، جەللادێکی نەخوێندەوار بۆ ترس و دڵەڕاوکێی زیندانەکان بە کێبڵێکەوە و بە هێز و توانای خۆی بە دەرگا ئاسنینەکاندا دەکێشێت و لەنێو چەندین زیندانیانی تری ئەو ژوورەدا بە تاهیر جەلال دەڵێت: ئێمە زانیاریی زیاترمان لە بارەی تۆوە دەست کەوتووە، بەوەی تاوانباری 'مخرب ' لەناوچوو مام ئاراس خزمتە و تۆش تاوانباریت وەک ئەو! هەر چەندە زیندانەوانە بەعسییەکە بە سووکایەتی پەیوەندیی ئەوان ئاماژە پێ دەدات، بەڵام شەهید تاهیر بەوپەڕی شانازییەوە دەڵێت: نەک تەنها خزم، ئەو سەرکردە و پێشەنگمان بووە...
شەهید تاهیر جەلال لەدوای خۆی، جگە لە خاتوو مەلیحە کەریم تۆفیقی هاوسەری، چوار منداڵی چاوگەش و چوار منداڵی چارەنووس نادیاری ئەو سەردەمە بە ناوی (بابان، تابان، تانیا، بەندی) بەجێ دەهێڵێت. خاتوو مەلیحە دەڵێت: پیرۆزترین مێژووی ئەوەیە کە ئەو ڕۆژەی بەندی چاوی بە دنیا هەڵدەهێنێت، لەگەڵ یادی چلەی ڕۆژی شەهیدبوونی تاهیر جەلالی باوکیدا بەراورد دەکرێت و دەبێتە یادگارییەکی پیرۆزی مەزن بۆ یادی ڕۆژی لەدایکبوونی بەندی ئەو بنەماڵەیە. سەرگوزەشتەیەکی یەکجار ناخهەژێن و بەئازاری تری ئەم بنەماڵەیە، ئەویش ئەوەیە کە خوشکێکی تری شەهید مام ئاراس؛ خاتوو سەبریە کە خوشکی گەورەی مام ئاراسە، بە (10) منداڵەوە لە کاتی ئەنفالدا دەستگیر دەکرێت.
یەکێک لە ئازارە سەخت و نەبڕاوەکانی کورد، برینی قووڵی ئەنفالە. ئەنفال دەرکی ئەو تونێلە نەبڕاوەیە کە مرۆڤی کورد پێیدا تێپەڕ دەبێت و ناگاتە هیچ شوێنێک. ئەو برینەیە، سوێ و ئازاری ساڵانەی ڕۆح نوێ دەکاتەوە. ئەو ئازارەیە کە هەمیشە ڕۆحی کوردبوونمان زیندوو دەکاتەوە و خەباتی نوێمان جۆش دەدا و دەرگای بوون و تێکۆشانمان بۆ دەخاتەوە سەرپشت و چەکەرەی لەدایکبوونمان هەزارەها جار شین دەکاتەوە. ئەنفال ماڵێکی پڕ لە ئێسک و پرووسکی بەجێماو و سووتماکی پڕ تاوانە، دەستی ڕەشی زوڵم و ویژدانێکی نەکڵۆکی زوڵم و ژانە، ئەنفال دەستی سۆزی دین و پژمەی سۆفیی ڕدێن درێژ و زیکری درۆی ڕۆحکێشانە، ئەنفالی ژن و منداڵ و پیر و گیاندارانی نێو بوونێکی پاوانخوازی سوورەتێکی چەپێنراوی درۆی بێویژدانە. ئەم بێویژدانییە گەورە و بچووکی نەفامیوە و تەنانەت منداڵی سەر بێشکەی کردووەتە پێکانی ئامانجەکانی ڕژێم و هەزاران کۆرپەی ساوای لە بیابانەکانی عەرەبیدا زیندەبەچاڵ کردووە. ئەنفال، واتە کوشتن و بڕین و گوللەبارانکردن و زیندەبەچاڵکردن، بەبێ جیاوازی لەنێوان ژن و پیاوی بەساڵاداچوو و گەورە و بچووک و تەنانەت سووتاندنی دار و درەخت و نەهێشتنی ئاژەڵەکان و کوشتنی باڵندەکانیش بە ئاسمانەوە.
کاتێک ئەم ڕەفتارە نامرۆییە دەرهەق بە هاوڵاتییانی سڤیل دەکرێت و تۆڵەی کوشتنی جەللادەکانی ڕژێم لە لوولەی تفەنگی شۆڕشگێڕانەوە ئەنجام دەدرێت لە دۆڵی جافایەتیدا کە زۆرترین بارەگا و هێزی چەند حزبێکی لێ بوو، بەتایبەت مەڵبەندی دوو و سەرکردایەتی و ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانی و زۆرینەی هێزی پێشمەرگەی یەکێتی کە زۆرترین مێژووی پڕسەروەرییان لەوێدا نەخشاندبوو، ئەوا خاتوو سەبریەی خوشکی شەهید مام ئاراس بە دە منداڵەوە، لەگەڵ چەندین هاوڵاتیی سڤیلدا دەستگیر دەکرێن. لە سەرەتای دەستگیرکردنی خاتوو سەبریەی خوشکی مام ئاراس، پاش ئەوەی هاوڵاتییانێکی زۆر لەنێو ژوورێکی بچووکدا بە ناوی ئەنفالەوە زیندانی دەکرێن، سێ منداڵی بچووکی لە تینووێتی و برساندا، لە ماوەی تەنها یەک شەو و ڕۆژدا ڕۆحیان دەردەچێت و کۆتایی بە ژیانیان دێت.
ئەم سەرگوزەشتەیە لە زاری ئافرەتێکی بەساڵاچووی ڕزگارکراوی نێو زیندانەکانی ئەنفالدا ئاماژەی بە تاوانەکانی ڕژێم داوە کە چۆن ئەم خاتوونە بەرەنگاری ئەم هەموو ئازار و ئەشکەنجەیە بووەتەوە کە سێ منداڵی بچووک لە باوەشی خۆیدا دەبنە قوربانیی گەل و شەهید دەبن، ئەمە لە کاتێکدا هاوسەرەکەی (بەکر تەلانی) تێکۆشەرێکی دێرینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و لەو کاتەی خانەوادەکەی بە تەواوی منداڵەکانیەوە بەر شاڵاوی ئەنفال دەکەون، بەکر تەلانی لەگەڵ هێزی پێشمەرگەدا بەشداری شەڕەکانی دژ بە ئەنفال دەبێت و لە هەمان کاتیشدا ئەمان دەستگیر دەکرێن.
لێرە و لەوێ ژیاننامەی ناحەزانی کوردمان بەرچاو دەکەوێت کە بێباکانە خۆیان بە دڵسۆز و تێکۆشەری دێرین دەزانن، بۆ هەر ڕەفتار و کردارێکیان سەرانی باڵای پارتە سیاسییەکانی کوردستان دەکەنە گەواهیی کارەکانیان و بەڕوونی پێمان دەڵین بەبێ ئەوان؛ ڕێوشوێنی دادگا هەڵناگرن و ئامادەی لێپێچینەوەی تاوانەکانیان نابن. ئەوان بە دیوێکی تردا پێمان دەڵێن پێشمەرگە هۆکاری ئەنفال و کارەساتی کیمیابارانی شەهیدانی #هەڵەبجە# بوون و میللەتیان بەجێ هێشێت و بەگورگانخواردوو دران و ئێمەی دوژمنانی گەلی کوردیش وەک پارێزەر لە خاک و خەڵکدا لە کاتی ئەنفالکردنی هاوڵاتییانی سڤیلی گەورە و بچووکی کوردستاندا ئەوەی توانیمان؛ بەرگریی سەر و ماڵمان کردووە و ڕێنیشاندەر و بەخێوکەری شۆڕشیش بووین. ئەنفالچییەکان دەیانەوێت خۆڵ بکەنە چاوی خەڵکی بەگشتی و پێمان بڵێن ڕزگارکەری کوردستانن... دەکرێت ئەمە بکرێتە خاڵێکی گرنگ بۆ ڕیسواکردنی هەموو ئەوانەی لە ڕابردوودا بەنهێنی و ژێربەژێر سیخوڕییان بۆ ڕژێمە خوێنمژەکانی ناوچەکە کردووە. چیرۆکی بنەماڵەی یاسینی هاوڕێم، درێژکراوەی چەندان چیرۆکی تری قوربانیدان و غەدر و تاوانن بەرامبەر نەتەوەی کورد و مرۆڤایەتی. ئاخر بۆیە من تا ئێستەش تامەزرۆی بیستنی وشەی یاسە هەتیوم نەک مام ئاراس، تامەزرۆی بیستنی ئەو ناوەم کە مەشخەڵەکەی دەستی بەداگیرساوی گەیاندە دەستی بنەماڵە و هاوڕێ و هاوشاری و دوای شەهیدبوونیشی؛ هەموو کوردستانیشی ڕووناک کردەوە. دیارە زۆرن ئەوانەی کە چاوەڕوانی ڕۆژی دادگاییکردنی خۆفرۆشانی گەل و نیشتمان دەکەن؛ کەسوکاری شەهیدان، ئەنفالکراوەکان، زیندانیانی سیاسی و کوردپەروەران و دڵسۆزانی خاک و نەتەوە... دادگاییکردنی تاوانباران، گەڕاندنەوەی شکۆیە بۆ گشت ئەو مافە خوراوانەی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی ئەم گەلەدا تاکی کورد بە خاکەکەی بەخشین. ڕاپەڕین و دروستبوونی دەسەڵاتی خۆجێیی کورد، ئاهێکی خستەوە نێو دەروونی خەڵکی کوردستان و ڕۆژی گەل لەدایک بوو. هەمووان دەزانین ڕێژەی سیخوڕان و ژمارەیان؛ سەد بەرابەر زیاتر بە ژمارەی پێشمەرگەکانی کە لە شاخ بوون، کەمترین پێشمەرگە و زۆرترین خاکفرۆش لە کوردستاندا بوونیان هەبوو. بەداخەوە لەدوای ڕاپەڕینی سەرتاسەریی ئازادکردنی کوردستان، بە پاساوی سەرکەوتنی ڕاپەڕین و خوێننەڕشتنی کورد بە دەستی کورد، لێبوردنی گشتییان بۆ گشت سیخوڕانی وڵات دەرکرد. گەرچی لە مێژووی دوای ڕاپەڕیندا بۆ خەڵکیان سەلماند کە هیچ بەتەنگ تاکی کوردەوە نایەن، جگە لەوەی دەیانەوێت بۆ مەرامە تایبەتییەکانی خۆیان هەموو لاشەی کورد بکەنە پرد. ئەوی ڕۆژێک خوێنی کوردیان دەپاراست و لە سزای نیشتمانفرۆشێکدا دەوەستان و بێدەنگییان هەڵدەبژارد و لە شەڕی ناوخۆشدا هەزاران ڕۆڵەی وەک مام ئاراس و ڕۆڵەی خەڵکیان کردە سووتەمەنیی دەستکەوتەکانی خۆیان و سەدان شۆڕشگێڕی ماندوونەناسیان گۆڕون کرد، کە ئێستا بە شەهیدی حیزب ناو دەبرێن نەک شەهید لە پێناوی خاک و نیشتماندا.
شەهیدکردنی مامە ڕیشە و حەسەن کوێستانییان حەڵاڵ کرد و لێبوردنی گشتییش بەر تەحسین شاوەیس کەوت کە گەورەترین سیخوڕ و خوێنڕێژ و بکوژی دەیان سەرکردەی نێو شۆڕش و بکوژی چەندین پێشمەرگەی کۆڵنەدەر بوو، کە بە پلەیەکی بەرزیش خانەنشین کرا. پرسی دادگاییکردنی تاوانباران؛ پرسێکی ئاسان و خۆشدەست نییە بۆ خەڵکی کورد و دادگاکەی، بۆیە دەمەوێت لێرەدا بە هەندێک سەرگوزەشتەی خەباتگێڕاندا بچمەوە و هەر هیچ نەبێت بتوانم ویژدانم بەوە ئاسوودە بکەم کە ئەوەی بینیومە و بیستوومە، وەک لە سەرەتاوە ئاماژەم پێ داوە، لەم پەرتووکەدا بینووسمەوە. پێش ئەوەی ئاماژە بە ڕووداو و کارەساتەکانی کوردکوژیی نێو حیزبەکان و جۆری خەباتی پڕسەروەریی ئەو تیکۆشەرانە بدەم کە ئێستە هەندێکیان لە ژیاندا ماون و تەمەن بە باڵایاندا هەڵدەدات و هەندێکیشیان بە خوێنی گەشیان ئازادیی سەرتاسەریی کوردستانیان بۆ نەوەی دواڕۆژ دروست کرد، ئاماژە بە هەندێک لەو هاوڕێ و لاوە خوێنگەرمانەی سەردەمی منداڵی و سەردەمی خوێندن لە قوتابخانەدا دەدەم کە هەندێکیان وەک سەربازی ونبوو چارەنووسیان نادیارە.
لە قوتابخانەی چوارباخ و ئەیوبیە، لە یەک قوتابخانەدا و لە دوو زەمەنی جیاوازدا پێکەوە بووین. مامۆستا نووری کە برای مامۆستا تەها بوو، بە هەمان شێوە لە پۆلەکەدا وانەی پێ دەوتینەوە و بەڕێوەبەری قوتابخانەکەمان بوو. قوتابخانەی چوارباخ بەرامبەر بە مزگەوتی عەبدوڵڵا لوتفی بوو، ئەوانەی لەیادمن کە لە پۆلی پێنج و شەشی سەرەتاییدا پێکەوە بووین: ڕزگاری شێخ ساڵح، کە ئەویش لە خانەوادەیەکی هەژار و شۆڕشگێڕ بوو، دواتر لە تیپی 31ی سلێمانیی یەکێتیی نیشتمانی بوو بە پێشمەرگە و لە ساڵی 1986دا گوازرایەوە بۆ مەڵبەندی دوو، شەرەفی ئەندامێتیی پێ سپێردرا و بوو بە ڕابەر سیاسیی تیپی پارێزگاری و ئێستەش لە هۆڵەندا دەژی، ناسراوە بە مامۆستا ڕزگار. پێشڕەو تەها، کوڕی مامۆستا تەها کە لە قوتابخانەی چوارباخ لە پۆلی پێنجی سەرەتایی وانەی پێ دەوتینەوە. پێشڕەو ئەندامی ڕێکخستنی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و دواتر لە تیپی 57ی سەرگرمە بوو بە پێشمەرگە و لە هەڕەتی لاویدا تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بوو و ماڵئاوایی هەتاهەتایی لە ژیان کرد. ڕزگاری عومەری سەیید عەلی، ئێستە لە ژیاندا ماوە. یاسین شەریف، زیرەکی قوتابخانەکە بوو، هەموو ساڵێک بە پلەی یەکەم دەردەچوو، هیچ زانیارییەکم لەسەر مێژووی ژیانی نییە. هەروەها هەڤاڵ مامۆستا نووری تۆفیق، کە ئەویش لە هەڕەتی لاویدا کۆچی دوایی کرد، کە ئامۆزای پێشڕەوی مامۆستا تەها بوو. ڕێبوار فەتاح، چارەنووسی نادیارە. ئازاد #خانەقین#ی لە کارەساتی #هەکاری# شەهید بوو. ماجیدی پاسۆک، هەروەها زاهیر لە تیپی 55ی قەرەداغ پێشمەرگە بوو. ئاکۆی فەرەجی خەیات شەهید بوو. کەمال ناسرا بوو بە بە کەمالە دان سەگ، لەناو #پارتی دیموکراتی کوردستان# بوو بە پێشمەرگە و تەها مەحوی قوتابخانەی تەواو کرد و ئێستە لە سلێمانی پزیشکە. ئەحمەدی حاجی عەبدوڵڵا ناسراوە بە ئەحەی حاجی عەبدوڵڵا، لەناو یەکێتیدا بوو بە پێشمەرگە. نەریمان، برای #مەریوان#ە شبر. داوای لێبوردنیش دەکەم بەوەی ناوی سەردەمی هاوڕێیانی قوتابخانەی سەرەتایی و ئەو هاوڕێیانەی گەڕەکم لەیاد نەماوە. ئەمە کورتەیەک لە ژیانی منداڵیی هاوڕێی خۆشەویستم یاسە هەتیو و دواتر لە کۆتایی ساڵی 1979دا بووم بە پێشمەرگە و یاسینیش لە ساڵی 1978دا ببوو بە پێشمەرگە لەناو یەکێتیی نیشتمانی، بەڵام لە باڵی بزووتنەوەی سۆسیالیست. بەداخەوە کێشە و ململانێی حیزبی هەر لە سەرەتای دروستبوونی حیزبەکانەوە، تاکوو ئێستەش کوردستان ئازاد کراوە و حیزب و حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمان لەئارادایە، کێشە و گرفتەکان ڕوویان لە زیادبوونە نەک کەمکردنەوە. دەمەوێت بە مێژووی ڕووداو و کارەساتی ئەو گیروگرفتانەدا بگەڕێمەوە، کە گێڕانەوەیان بوونەتە مایەی سەرئێشان و جگە لە کورد کوشتن، هیچ سوودێکی تری بە میللەتەکەمان نەگەیاندووە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی زۆرترین سەرکردە و فەرماندە و تێکۆشەری دێرینی قارەمانی تیا بوونەتە قوربانی.
مستەفا چاوڕەش لە کتێبی یادەوەرییەکانیدا دەڵێت:
یەکێتیی نیشتمانی کە ئەوکات لە چەند باڵێک پێک هاتبوو (کۆمەڵە، بزووتنەوە، خەتی گشتی)، لە دروستبوونی یەکێتییەوە لەگەڵ هەموو کارە باشەکان و پێکەوە ئیشکردن، کێشمەکێش هەر هەبوو. پاش گەڕانەوە هەموومان، سەرکردایەتی لەسەر سنوور گەڕایەوە لە سێکوچکەی تورکیاوە، بارەگای سەرکردایەتی لە دۆڵەکۆکە و دوایی دۆڵەنێ و دواتریش لە نێوزەنگ بوو. ئەو کاتەش دکتۆر مەحموود عوسمان و شەمسەدین موفتی هاتبوونەوە، ڕۆژانە کێشە دروست دەبوو، هیلاکی و نەبوونی و هەژاریی پێشمەرگە دیار بوو. برادەرانی بزووتنەوە؛ کاک ڕەسووڵ مامەند و دکتۆر مەحموود عوسمان و هەڤاڵەکانیان، بارەگاکانیان بردە ئەوبەری شێنێ بۆ دۆڵەتوو و گۆڕەشێر. ئەو بەڕێزانەی سەرکردایەتییان دەکردن، کەمیش نەبوون، ئەوانەی لەبیرمە: (ڕەسووڵ مامەند، دکتۆر مەحموود عوسمان، حاجی ئیبراهیم، سەیید کاکە، قادر جەباری)، هەندێکی تریش بوون. ئەمەش دەنگی دایەوە و بەیانیان دەرکرد و جیابوونەوەی خۆیان ئاشکرا کرد. پاش ئەوەی هەردوو لا هەوڵی جددیی زۆر دەدەن هەریەکە و زۆرترین کادر و پێشمەرگە بەلای خۆیاندا ڕابکێشن و لەگەڵ خۆیاندا بیبەن، لە هەرێمەکانیش هەر بەو شێوەیە بوو، لە هەرێمی 3ی شارباژێڕ، عوسمانی قادر منەوەر بزووتنەوە بوو، بە حوکمی ئەوەی پەیوەندیی باشمان بە کادر و پێشمەرگەکانی کۆمەڵەوە هەبوون، هەوڵی ئەوەم دەدا هەرێمەکە کێشەی تێ نەکەوێت. ڕەسووڵ مامەندیش وەڵامیان بۆ عوسمانی قادر منەوەر ناردبوو بەوەی ڕۆڵی خۆی ببینێت و هێز جیا بکاتەوە، واتە لەناو یەکێتیدا هێزەکان ببنە دوو بەش و هێزێک لەگەڵ خۆی بەرێتە ناو بزووتنەوە...
پاش ئەوەی مستەفا چاوڕەش داوا لە عوسمانی قادر منەوەر دەکات و دەڵێت: کاک عوسمان، برادەرانی خۆمان لە نێوزەنگن بۆچی پێکەوە نەچین بۆ نێوزەنگ، هەر هیچ نەبێت بتوانین ڕۆڵمان هەبێت لەو جیابوونەوەیەدا، عوسمانیش وەڵام دەداتەوە و دەڵێت: منیش پێم باشە. لەو دەمەشدا سەرەتای ڕووخانی محەمەدڕەزا شا بوو، هاتوچۆی نێو شارەکان بێ کۆنترۆڵ دەبێت و مستەفاش لەگەڵ عوسمانی قادر منەوەر دەچنە شاری #سەردەشت#، بۆ ئەوەی بچنە سەرکردایەتی لە نێوزەنگ. لەنێو شاردا هەردوو لا بەڕێکەوت چاویان بە زۆربەی زۆری سەرکردایەتیی بزووتنەوە دەکەوێت و هەر لەوێشدا عوسمانی قادر منەوەر لەگەڵیاندا دەڕوات و مستەفا چاوڕەش بەجێ دێڵێت. دواتر مستەفا چاوڕەش لە ئێران لە شاری سەردەشت نامەیەک بۆ #نەوشیروان مستەفا# دەنێرێت بەوەی ناتوانم بێم بۆ لاتان بۆ سەرکردایەتی لە نێوزەنگ، چونکە عوسمانی قادر منەوەر لێم جیا بووەتەوە و لەگەڵ برادەرانی سەرکردایەتیی بزووتنەوەدا ڕۆشتووە و منیش دەبێت فریا بکەوم بگەڕێمەوە شارباژێڕ، نەبا عوسمانی قادر منەوەر هێزەکە لەگەڵ خۆیدا ببات. دواتر هەردوو لایان بەجیا دەگەڕێنەوە و مام ئاراس کە فەرماندەی کەرتی دوو و جێگری هەرێمی سێی شارباژێڕ بوو، لەگەڵ هێزەکەی عوسمانی قادر منەوەر دەڕوات و دەچێتە ناو بزووتنەوە کە پێشتر یەکێتی بووە لەگەڵ هەرێمەکەی مستەفا چاوڕەش، دواتر دەڵێت: بەداخەوە مام ئاراس لە شەڕی ناوخۆدا لە #شارەزوور# شەهید بوو...
ئەم پەرەگرافانەی سەرەوه، قسە و گێڕانەوەی مستەفا چاوڕەشە کە ئێستا و لە کاتی نووسینەوەی ئەم یادەوەرییەمدا ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، بەڕێزی باس لە ڕاستیی مێژووی چەند ساڵەی خەباتی چەکداریی شاخ دەکات و ئاماژەی ڕاستەقینە بە جۆری جیابوونەوەی ئەو تێکۆشەرانە دەدات کە لەناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە. بەڵام لە گێڕانەوەی مێژووی خەباتگێڕاندا، بێڕێزیی بە خەبات و تێکۆشانی هیچ پێشمەرگەیەک و کادر و فەرماندە و سەرکردە و دڵسۆزی شۆڕشگێڕانی کوردی نەکردووە.
هەروەها تێکۆشەری دێرینی سەرکردەی ئاڵای شۆڕش؛ پشکۆ نەجمەدین، باس لە کورتەمێژوویەکی جۆری چەککردنی فەرماندە مام ئاراس و پێشمەرگەکانی کەرتەکەی دەکات و بە چ شێوازێک پلانی داڕشتنی چەککردنی مام ئاراس دەکات، مام ئاراس لەبەر ئەوەی پێشمەرگەیەکی دەستکەرەوە بوو، سڵی هەموو کارێکی نەگونجاوی لە کاتی هێرشکردندا بەرامبەر لێ دەکرا، بۆیە وتەی یا اللە بۆ چەککردنی مام ئاراس و پێشمەرگەکانی بووەتە وشەی نهێنی و کاتێک دەڵێن یا اللە، هەر هەموو پەلاماری تفەنگەکان دەدەن.
مامۆستا پشکۆ نەجمەدین لە کتێبەکەی؛ ئەزموون و یاد دا دەڵێت:
من زۆربەی کات لەگەڵ وەهاب و کەرتەکەیدا دەگەڕام و هەڵسوکەوتم دەکرد، ئەگەرچی بە کادرێکی عەسکەریی توند و بەزەبر ناوی ڕۆشتبوو، دیسانیش پیاوێکی ئازا و بزێو و وریا و ڕەوشتبەرز بوو. لە گوندی پاڕەزان بووین و هەواڵی کەرتێکی سۆسیالیستمان وەرگرت کە ئاسۆی قومرییان لەگەڵدایە و لە گوندێکی دەوروبەری چوارتان، وەهاب گوتی: دەڕۆین چەکیان دەکەین، ئاسۆی قومری سەر بە موخابەراتە و بەپێی هەواڵی ڕێکخستنەکانی ناوشار؛ دەوڵەت بۆ دەستوەشاندن و ئاژاوە ناردوویەتی. دۆڵ بە دۆڵ و شاخ وەڕێ کەوتین و نیوەشەو گەیشتینە گوندی تایەن. لەنێو گونددا دابەش بووین، پشوومان دا و شیومان خوارد، پێخەفمان هەڵگرت و بۆ ماڵی خودا. لەو ڕۆژگارانەدا زۆربەی کارەساتەکان لە مزگەوتدا دەقەومان، چونکە جێگەی حەوانەوەی هەمووان بوو. سۆسیالیست پێش ئێمە لە مزگەوتدا جێگایان گرتبوو، سڵاومان کرد و پێمان گوتن: ئەمشەو دەمانەوێت پێکەوە بخەوین و هەندێک قسەوباسیش لەسەر چۆنیەتیی ڕێکخستنی کاروبارەکانمان بکەین. ئێمە پلانی خۆمان دانابوو. ئەوان نزیکی (20) چەکدار و ئێمەش بە ژمارە هەر هێندە دەبووین. مام ئاراس و عەبدوڵڵا هەمزە لێپرسراویان بوون. وەهاب و من، مام ئاراسمان خستە نێوانی خۆمان و پێشمەرگەکانی دیکەش هەر کەسە و کاری خۆی پێ سپێردرابوو. پاش کەمێک گفتوگۆ و قسەوباس، ئیدی پەرلەی یا اللە بوو بە دەستپێکی پەلامار و زۆرانبازیی ئەو پێشمەرگانەی پێش چەند چرکەیەک پێکەوە قسانیان دەکرد و بە یەکتربینین گەشابوونەوە، ژیانیان کەوتە سەر پەلەپیتکەی چەکی یەکتر، کارەکە زۆری نەخایاند و تەقەشی تێدا نەکرا و خوێنی تێدا نەڕژا، هەموویانمان چەک کرد و دەستی ئاسۆمان لە پشتەوە شەتەک دا لە جێدا. جگە لە ئاسۆی قومری و نوورە کۆپە، ئەوانی دیکەمان ئازاد کردن. هەر ئەو شەوە بەرەو شارباژێڕ و پاشان بلەکێی ئەودیوی بناری سورکێو بە دیل و دەستکەوتەوە ڕۆیشتین. پاش چەند ڕۆژێک، بە فەرمانی سەرکردایەتیی یەکێتی؛ چەکەکان بۆ سۆسیالیست گەڕێنرانەوە، ئاسۆی قومرییش کە هیچ گومانێک لەوەدا نەبوو باوەڕپێکراوی موخابەراتە، ئازاد کرا و لە گوڵ کاڵتری پێ نەگوترا. ئاسۆ یەکسەر گەڕایەوە شار و وەکوو دڕندەترین فەرماندەی جاش بوویە بکوژی دەیان پێشمەرگە و خەڵکی بێگوناه. دەیانگوت: ئەو ڕۆژەی مام ئاراس و مەفرەزەکەی بێ چەک دەگەڕێنەوە بارەگاکەیان لە بلەکێ، هەردوو ڕەحمەتی؛ عوسمانی قادر منەوەرە و مام هێرش سەرگەرمی گفتوگۆ و مشتومڕ دەبن و باس لە هۆکاری کێشە و گرفتەکانی نێوان یەکێتی و سۆسیالیست دەکەن، عوسمان دەڵێت: یەکێتی پاوانخواز و شەڕفرۆشە و هیچ گرووپ و لایەنێکی پێ قبووڵ ناکرێت و شەڕ لەگەڵ ئاسمانیشدا دەکات. مام هێرش دەبێژێت: وا نییە، ئێوە خۆتان پۆخڵەواتن و هێزەکانتان پڕن لە کەسانی گومانلێکراو... دەنگەدەنگی ئەمان تا دێت هەڵدەکشێت و لەپڕ مام ئاراس و کۆمەڵەکەی خۆیان بە ژووردا دەکەن و... عوسمان دەڵێت: ئەوە چییە؟ ئەی چەکەکانتان کوان؟ مام ئاراس دەڵێت: وەهاب چەکی کردین. عوسمانی قووشقی دەبێت و دەڵێت: ئەمەش خەتای ئێمەیە، هەی مام! مام هێرش و عوسمان، هاوڕێی خۆشەویستی یەکدی بوون و پاشتر هەریەک لە کات و شوێنی جیادا شەهید کران.
مامۆستا پشکۆ نەجمەدین ئەوەی کە خۆی بینویەتی و خودی خۆشی بەشداربووی نێو ئەو چیرۆک و بەسەرهاتەیە، لێ منیش دەمەوێت ئەنگوست بخەمە سەر هەندێک ڕاستی و دروستیی ئەو مێژووە کە زۆر گرنگە لەلام، چونکە ئەم ڕووداو و بەسەرهاتانە بەشێکی گەورە و گرنگی نێو خەباتی ئەو شۆڕشانەن کە لە ڕابردوودا لەلایەن چەندین حیزبەوە کراون و هەریەکەشیان خاوەنی زۆرترین قوربانیدانن. دوو هەفتە دوای ئەوەی مام ئاراس و هێزەکەی چەک بکرێن، من بەڕێکەوت لە شارباژێڕدا بووم لە گوندی عازەبان، ئۆتۆمبێلێکی پیکاپی شۆفرلێتی پشت بەتاڵ بە چەند نەفەرێکەوە وەرگەڕابوو و لە نێوانیاندا چەند پێشمەرگەیەکی ناسراوی تیا بوو، یەکێکیان بە ناوی لەتیف؛ هەمان پێشمەرگەی هێزەکەی مام ئاراس بوو، لەو ڕووداوەدا گیانی لەدەست دابوو و ماڵئاوایی هەتاهەتایی لە ژیان کردبوو. دوو پێشمەرگەی ناسراو، هەردووکیان بە هەمان شێوە لە هێزەکەی مام ئاراسدا بوون، واتە سۆسیالیست بوون، یەکێکیان بە ناوی نەجم هۆنگەرێنی و ئەوی تریشیان بە ناوی کەریمی دادە مەنە، ناسراو بوو بە دکتۆر چالاک و هەردووکیان قاچیان شکابوو. بەڵام لە ڕاستیدا نازانم هۆکاری چی بوو لەو کاتەدا لەگەڵ مام ئاراسدا نەبوون، دەنا ئەوانیش چەک دەکران و ڕەنگە تووشی ئەو ڕووداوی هاتوچۆیەش نەبوونایە و نە لەتیف کۆچی دوایی بکردایە و نە نەجم هۆنگەرێنی و کەریمی دادە مەنەش (دکتۆر چالاک) قاچیان بشکایە. خەڵکی گوندەکە، بە گەورە و بچووکەوە غەمگین و پەشۆکاو بوون، دەنگی گریان و لەخۆدانی دایکان و خوشکانی کۆچکردووان، تەواوی باڵندەکانی سەر درەختەکانی گوندی غەمبار کردبوون و تەنانەت مەلەکانیش بەسەر ئاسمانی گوندەکاندا کۆچی #گەرمیان# و کوێستانیان نەدەکرد. دەنگی گریانی خوشک و دایکانی کۆچکردووان، سەدان ئاوازی غەمگینی لێ دروست دەبوون و فرمێسکی ئازیزان زەویی تەڕ کردبوو، تەمێک بە پانتایی سەر ئاسمانی گوندەکەدا بەری ڕۆژی گرتبوو، لەپڕ باران دەباری و سەر زەوی بۆنی فرمێسکی گرتبوو. هەندێک لە دانیشتووانی گوندەکە بەسەر گوێسەبانەکانی خانووە قوڕینەکانەوە غەمبار و ئەسرین لە چاویاندا قەتیس مابوو و دەگریان، پیاوان لەدەوری تەرمەکاندا پەشۆکاو ببوون، تەرمێک لەژێر ئۆتۆمبێل و تەرمێک لە دووریی چەند مەترێکەوە؛ جۆگەلەیەکی خوێنی دروست کردبوو و منێکی شەکەت و ماندوو نەمدەزانی چی بکەم و چۆن هاوکار بم لەو کارەساتە جەرگبڕە پڕ تراژیدیایە. حاجی محەمەدی ڕدێن سپی بە گۆچانەکەیەوە پرسیاری ئاڕاستە کردم و وتی :هەتیوە ڕیوەڵە، تۆ چ کارەیت و چی دەکەیت لەم گوندە؟ منیش وتم: من پێشمەرگەی یەکێتیم و دەمەوێت بەرەو سەرکردایەتی بڕۆم... ئەودەم سەرکردایەتی لە ناوزەنگ بوو. حاجی محەمەد بە قوڕگی پڕ گریانەوە و بە دەستە لەرزیوەکەی و گۆچانەکەی دەستیەوە وتی: هەتیوە ڕیوەڵە، دە باشە ساتێک بوەستە! منداڵێکی نارد بەدوای لاوێکدا، دیارە کەسی نزیکی خۆی بوو، پێی وت: ئەم پێشمەرگەیە بەرە با یارمەتیی ئەو دوو پێشمەرگە بریندارە بدات، بەڵام با کەسی ناو ئاوایی نەزانێت، چونکە هەردووکیان بەبرینداری دوو شەوە لەنێو ئەو دۆڵەدا شاردوومانەتەوە. منیش لە ڕووداوی وەرگەڕانی ئەو ئۆتۆمبێلە و کۆچکردنی لەتیف، شەرم تەواو دایگرتبووم کە پێیان بڵێم برسیمە و شەکەت و ماندووبوونم پێوە دیار بوو، تەواو بێهێز بووبووم، چونکە لە شەوی ڕابردووەوە هیچم نەخواردبوو، هیچ شوێنێک نەبووبووە شوێنی حەوانەوەم. کوڕە لاوەکە پێشم کەوت و بە دووریی نیوکاتژمێر ڕێکردن و لە دۆڵێکدا بە دیداری دوو پێشمەرگە بریندارەکە شاد بووم، ئەوانیش بریتی بوون لە نەجم هۆنگەرێنی ناسراو بە خاڵە نەجم و کەریمی دادە مەنە ناسراو بە دکتۆر چالاک و هەردووکیان لەبەر ئەوەی پێویستییان بە هاوکاریکردن بوو، زۆر خۆشحاڵ بوون و داوایان لەو کوڕە لاوە کرد بەوەی دوو هێستریان بۆ پەیدا بکات و دواتر لە گوندەکەی تر تەسلیمی کەسێکی تری باوەڕپێکراوی خۆیان دەکەنەوە.
لە ڕاستیدا من چەکم پێ نەبوو، ئەوانیش هێندە ئاواتەخوازی ئەوە بوون کە خۆیان دەرباز بکەن و بگەنە هاوڕێکانیان، واتە کەرتەکەی مام ئاراس، هیچ پرسیارێکیان لێ نەکردم، خاڵە نەجم هۆنگەرێنی تاقمەکەی خۆی دامێ و تفەنگەکەی بە خۆی بوو، کەریمی دادە مەنەش (دکتۆر چالاک) تاقم و تفەنگی خۆی بە خۆی بوو، ئەوان بە قاچی شکاوەوە بە سواری هێسترەوە و منیش شەو و ڕۆژێکە نانم نەخواردووە و گوند بە گوندی شارباژێڕ (بزەنگیان، گورگەیەر، نۆدێ، چنگیان، کانی ماسی، قەیماسە، موبڕە، مامەخەلان، چاڵەخەزێنە) و بە شاخی سورێندا سەر کەوتین و گەیشتینە بلەکێ. لە هەریەکێک لەم گوندانەدا دوو هێسترم بۆ پەیدا دەکردن و لە گوندەکەی تردا تەسلیمم دەکردنەوە و ئەوانیش ڕەوانەی خاوەنەکانیان دەکردنەوە، من یەکێتی و ئەوانیش برینداری سۆسیالیست، من بێ چەک و ئەوان چەکدار...
کاتێک گەیشتینە بلەکێ بە دیوی ئێراندا، چووینە دیوەخانی کوێخا مەحموود، لەوێ مام ئاراسم بینی و لەگەڵ هاوەڵەکانی، بریتی بوون: لە مەحموود محەمەد (خولەی حەمە تاتە) و ڕەئووفە سوور، دیاری، ناوی باوکی نازانم و ناوی نهێنی بوو، ئاسۆی قومری و نوورەکۆپە کە پێشتر دەستگیر کرابوون و بە وتەی خۆیان هەڵهاتبوون. ئاسۆی قومری سکاڵای ئەوەی دەکرد گوایە لەلایەن جەلالییەکانەوە داوای هەزار دیناریان لێ کردووە و بەو مەرجەش وەهاب ئازادی بکردایە. لەیادمە ئاسۆی قومری دەیگوت: قومریی دایکم هاتووە بۆ لای وەهابە کەچەڵی جەلالی و داوای هەزار دیناری لێ کردووم، بۆ ئەوەی بە کەفالەت ئازادم بکەن. منیش وەڵامم بۆ قومریی دایکم ناردووە (ئەوکات ماڵەکەیان لە باخی شێخ لەتیف بوو)، گوایە قومریی دایکی ئاسۆ هەژار و نەدار بووە و ئەو بڕە پارەیەی بۆ پەیدا نەکراوە بۆ ئەوەی کوڕەکەی ئازاد بکەن و داوای هاوکاریکردنی لە دراوسێ و خەڵکی گەڕەک کردووە، ئەوانیش هاوکارییان کردووە (تەنانەت هەندێک کەس دەیانگوت گوایە سواڵیشی بۆ کردووە) و هەزار دینارەکەی بۆ وەهاب هێناوە و پارەکەیان لە قومریی دایکی ئاسۆ وەرگرتووە و پێیان ڕاگەیاندووە تۆ بگەڕێرەوە و ئێمەش پاش چەند ڕۆژێک ئاسۆ و نوورە کۆپە ئازاد دەکەین و قومرییش گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی و دواتر جەلالییەکان بەڵێنەکەیان نەهێناوەتە دی و ئاسۆ و نوورە کۆپەیان ئازاد نەکردووە، تاوەکوو خۆیان ڕایانکردووە و گوند بە گوندەکان ڕێیان کردووە تاکوو گەیشتوونەتەوە بە مام ئاراس. هاوەڵەکانی ئاسۆی قومری کاتێک چیرۆکی خۆدەربازکردن و هاوکاریکردنی دایکی لە دراوسێ و خەڵکی گەڕەک دەگێڕایەوە، هێندە بە حەماسەت و دڵێکی پڕ لە قین وشەکانی لە زار دەهاتنە دەر، هێندەی نەدەمان هەر لەوێدا بڕیاری تەسلیمبوونەوەی خۆی بدات و جارجاریش دەیڕوانییە من و جنێوی بە جەلالییەکان دەدا. کاتێک دوای چەندین جار و بۆ یەکەم جار یاسە هەتیوم (مام ئاراس) بینییەوە، ئیتر چاوم پڕ بوو لە فرمێسک و ناوی یاسە هەتیو بۆ چەند ساڵی نووسینەوەی مێژووم لەبیر چووەوە و ناوی مام ئاراس بووە وێردی سەر زمانم. لە ڕووخساریدا، مێژووی چارەنووسی گەلێکم تێدا بەدی دەکرد. لەو کاتانەوەی من کە تامەزرۆی خوێندنەوەی مێژووی سەرکەوتنەکانی شۆڕشەکەی کوبا بووم، هەر لەو نیگایەدا هەمان پاڵەوانێتیی جیڤارام لە توانا و دڵسۆزی و خەباتگیڕێکی وەک مام ئاراسم دەبینییەوە. لە ڕاستیدا تا ئێستاش من پێم وایە مام ئاراس واتە جیڤارا و جیڤاراش واتە مام ئاراس لە مێژووی شۆڕشی نوێی نەتەوەی کورددا، ئەمەش لێکدانەوەی من بوو. کاتێک بۆ یەکەم جار بە دیداری یاسە هەتیو شاد بوومەوە، من بە چاوی فرمێسکەوە و مام ئاراسی هاوڕێی منداڵیم بەزەردەخەنەوە و بەبەر چاوی هەموو پێشمەرگە چەککراوەکانەوە لەبەرم هەستا و توند باوەشی پێدا کردم و بەداخەوە زەردەخەنەکەی بوو بە گریان و لێواری یەخەی کراسەکەی تەڕ کردم، کەوتە پرسیار و پێی گوتم: دوای قوتابخانەی سەرەتایی چوارباخ، چیت بەسەر هات؟ و منیش گوتم: ئەو ئاوەی تۆ بۆت ڕشتین، پێی ئێمەشی تەڕ کرد. ئەی پێشینان نەیانگوتووە گەورە ئاو دەڕێژێ و بچووک پێی لێ دەخات، مەگەر یاسین گیان تۆ لە من گەورەتر نیت؟ مام ئاراس وتی: هەتیو، تۆ ئێستەش وا دەزانی منداڵە عەجوولەکانی چوارباخین! دەمت داخە، ئێستە من مام ئاراسم و تۆش شەهاب... وتم: باشە، من هەر یاسە هەتیوەکەم پێ خۆشترە، وەک لە مام ئاراسەکەی ئێستات. ئەویش وەڵامی دامەوە: تۆ ئێستەش بە ئەقڵی منداڵی ڕەفتار دەکەیت، ئێستە ئێمە نوێنەری میللەتێکین و دەبێت گیانی خۆمانیان بۆ فیدا بکەین.
نازناوی مام ئاراس وەک ناوی نهێنیی ئەو بوو لە ڕێکخستنەکانی شار لە سەرەتادا کە ئەم ناوەی ناوی هاوڕێی خۆشەویستی ئاراسی حاجی حسێن بوو، ئەویش کوڕی گەڕەکی چوارباخ بوو، کاتێک مام ئاراس چووە شاخ، ئاراسی حاجی حسێنیش دوای تەواوکردنی کۆلێژی ماف لە زانکۆی بەغدا، دەستبەجێ پەیوەندی دەکات بە مام ئاراس و دەبێتە پێشمەرگە، بەڵام بەداخەوە دوای چل ڕۆژ لە پێشمەرگایەتی؛ شەهید دەبێت، یاسین ئیتر دوای ئەوە بەتەواوی ناوی مام ئاراسی هەڵگرتبوو. مام ئاراس جگە لەوەی فەرماندەیەکی قارەمان و چاونەترسی شاخ بوو، سەرکردەیەکی وریا و چالاکی ڕێکخستنەکانی شار بوو، خاوەنی چەندین چالاکی بوو دژی ڕژێمی بەعس، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا هەمیشە دەم بە زەردەخەنە و قسەخۆش بوو، گەنجێکی تا بڵێی ڕۆحسووک بوو، خاوەن قسە و بڕیار و کەسایەتیی تایبەت بە خۆی بوو. لەیادمە کاتێک ویستم لەگەڵ ئەواندا بگەڕێمەوە بۆ سەرکردایەتی لە ناوزەنگ و ئەوانیش بە هەمان شێوە دەیانویست بگەڕێنەوە بۆ سەرکردایەتیی حسک کە لە دۆڵەتوو بوو، هەردوو سەرکردایەتی نزیکی یەک و بەرامبەر بە یەک بوون (لە کۆتایی ئەم مێژووەشدا باس لە دووری و نزیکیی هەردوو سەرکردایەتییەکان دەکەم کە چەندە پێکەوە ئاسوودە و تەبا بوون). مام ئاراس زۆر وردبین و لە هەموومان تێگەیشتووتر بوو، پێی گوتین: برایان، ئەوەی کە ئێمە لەلایەن برایانی یەکێتییەوە چەک کراوین، نابێت کەس بزانێت و بۆ شانی هەردوولامان جوان نییە. مەحموود محەمەد (خولەی حەمەتاتە) وەڵامی دایەوە و گوتی: لەگەڵ ڕێزم بۆ کاک شەهاب، مەڵێ برایانی یەکێتی، بڵێ جەلالییەکان. ئاسۆی قومرییش گوتی: بڵێ جاش جەلالییەکانی بەکرەجۆ. مام ئاراس فەرماندەیەک بوو ڕۆڵی سەرکردایەتیی دەبینی و گوتی: برایان، وەختی ئەو قسانە نییە و تەنها کاتمان لێ کەم دەکاتەوە، ڕێگایەکی دوورودرێژمان لەبەرە... بۆ ڕۆژی دواتر سەرلەبەیانی بەڕێ کەوتین، بەڵام نازانم خاڵە نەجم و دکتۆر چالاک چییان لێ هات، دیار بوو ئەوان بە ئۆتۆمبێل ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی ئێرانیان کردبوون.
مام ئاراس بانگی کردمە ئەملاوە و گوتی: شەهاب گیان، تۆ کە بوویت بە پێشمەرگە، بێگومان لە هەستی دەروونێکی پاکەوە و زوڵم و زۆریت پێ قبووڵ نەکراوە، ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی بەرگری لە خاک و نیشتمان و گەلێکی چەوساوەی وەک میللەتی کورد بکەیت... گوتە شیرینەکانی هاوڕێی خۆشەویستی منداڵیم و ئێستەش لە بلەکێی کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا، جارێکی تر منی گەڕاندەوە بۆ ئەو منداڵەی لە خێزانێکی هەژاری خۆڕاگر بەرامبەر بە هەموو ئەزموونە ناخۆشەکانی ژیان بەسەر منداڵێکی تەمەن هەشت نۆ ساڵانی وەک یاسین گیان، کە باوکی لە ڕێی بەرگریکردن لە شەرەفی کورد و خاکی کوردستاندا خوێنی بەخشی و ڕەعنای دایکی یاسە هەتیو، مام ئاراسی شۆڕشگێڕی بەرهەم هانی. دایە ڕەعنای دایکی مام ئاراس، لەو کاتەوەی هاوسەرەکەی تێکۆشەری شاخ و دۆڵ و چیاکانی کوردستان دەبێت، هەمیشە بە ڕووی خۆش و نەفرەت لە دوژمن؛ هاوکاریی تێکۆشەرانی شاخ و شار دەبێت. کاتێک جەستەی خوێناویی هاوسەرەکەی لە کونجی بەر دەرگای ماڵەکەیدا لە توێی بەتانییەوەکەوە فڕێ دەدرێت، ورەی پۆڵایین و خۆڕاگریی زیاتر دەبێت و ماڵەکەی دەبێتە حەشارگەی ئەندامانی ڕێکخستنە نهێنییەکانی ناوشار. هەر کاتێکیش هێزی پێشمەرگە بۆ دەستوەشاندن لە دوژمن بهاتنایەتە نێو شار، ڕەعنا خانی دایکی مام ئاراس بە هوتافکێشان و یان کوردستان یان نەمان پێش خەڵکی گەڕەک دەکەوت و ورەی بەرزی دەبەخشییە خەڵکی گەڕەک و پێشمەرگەش بە سروودی نیشتیمانییەوە ڕووبەڕووی دوژمن دەبوونەوە... بەم شێوەیە گەشتەکەمان بەرەو سەرکردایەتی لە بلەکێوە دەستی پێ کرد و لە دۆڵی و دوو#چۆمان# و ئالان و ناوچەی سیوەیل و گڵەسوورەمان بڕی و تەواو شەکەت و ماندوو ببووین. بەڵام من و مام ئاراس لەبەر ئەوەی هاوڕێی منداڵیی یەکتر و دانیشتووی یەک گەڕەک بووین، بەدەم ڕێگەوە باسمان لە یادەوەرییەکانی ڕابردوومان دەکرد و بێزاری و ماندووبوونمان پێوە دیار نەبوو. ئەوەی زۆر ناڕەحەتی کردبووین، هیچ کەسێکمان چەکمان پێ نەبوو. کاتێک گەیشتینە گوندی بێژوێ، بۆ حەوانەوە و پشوودان ڕوومان لە چەند ماڵێک کرد، من بە ژنەکەم گوت: نەبێتە ئەرک و ماندووبوون، میوان ڕادەگرن؟ وەڵامی دایەوە و گوتی: ئێوە چ کارەن؟ مام ئاراسیش لە وەڵامدا گوتی: ئێمە پێشمەرگەی ئەودیوین... ژنەکەش گوتی: ئەی کوا چەکەکانتان؟ هەردووکمان زۆر شەرمەزار بووین و گوتم: چەکمان لە سەرکردایەتییە و گوتی: تڕحێو لەم پێشمەرگانە، ئاوا کوردستانی عێراق ڕزگار دەکەن! من ئەقڵم بێت ئێوە قاچاخچین و لێتان قەوماوە، ڕاویان ناون و هێسترەکانتان هەڵهاتوون... لە ڕاستیدا ئەو قسەیە بۆ ئێمە زۆر ناخۆش بوو، گوتی: شەهاب گیان، ئەمەش بەزمی کوردایەتی! گەر یەکێتی ئێمەی چەک نەکردایە، ئێمە کارمان بە ئێرە چی دەبوو! خۆ ئەوە کردیشیانین بە قاچاخچی... منیش دەستم کرد بە پێکەنین و گوتی: پێم ناڵێیت بە چی پێدەکەنیت؟ منیش گوتم: مام ئاراس گیان، بە قاچاخچییەکی وەک تۆ پێدەکەنم... هاوڕێ پێشمەرگەکانی ترمان چووبوونە ماڵان و پشوویان دابوو و خواردنیان بۆ ئامادە کردبوون، ئەوەی کە نانی نەخواردبوو؛ من و مام ئاراس بووین، بەڵام دواتر لە گوندی قەلەڕەش تووشمان بوو بە ماڵێکەوە، لەوێ پشوومان دا. لە ڕاستیدا هیچ خەبەر و باسی سەرکردایەتیمان دەزانی، نە خەبەری برادەرانی ئەودیو، چونکە ئێمە لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا بەرەو سەرکردایەتی بەڕێ کەوتبووین. دواتر چووینە ئەشکان و بێوران و شەوێک لە قولەهەرمێ نەخۆشخانەی شۆڕشی لێ بوو، شەومان ڕۆژ کردەوە، بەرەو زەڵی و شێنێ کۆتاییمان بە گەشتەکە هێنا. سەرکردایەتیی یەکێتی لە ناوزەنگ بوو، سەرکردایەتیی سۆسیالیست (حسک) لە دۆڵەتوو بوو، بە مام ئاراسم گوت: من دەچم بۆ ناوزەنگ و تۆش کارەکانی خۆت جێبەجێ بکە. دیار بوو ئەو ماوەیە ئێمە بەڕێوە بووین، سۆسیالیست و یەکێتی ڕێک کەوتبوون و هەواڵی ئەوەیان پێ گەیشتبوو بەوەی بگەڕێنەوە بۆ دیوی کوردستانی باشوور و لەوێ چەکەکانیان وەربگرنەوە. مام ئاراس گوتی: ئێمە بەو حاڵە گەیشتووینەتە ئێرە، جارێکی تر بگەڕێینەوە هەر وا ئاسان نییە! لەسەر داواکاریی مام ئاراس، بۆ هەفتەیەک لەگەڵیاندا مامەوە. من و مام ئاراس و خولەی حەمەتاتە و ڕەئووفە سوور و ئاسۆی قومری و نوورە کۆپە لە خێمەیەکدا دەخەوتین. لەوبەریشمانەوە چەند خێمەیەکی تری لێ بوو، لە ناویاندا ئافرەتێک بە ناوی زەکیە تیایدا دەژیا، کورتەباڵایەکی قسەخۆش و خڕیلانە بوو. منیش دواتر بە مام ئاراسم گوت دەچم بۆ ناوزەنگ. نامەیەکی دامێ بە تیپ بەسترابوو و گوتی: کە چوویتە ئەوبەر، بیدە بە #مەلا بەختیار#. پێشمەرگە خووڕەوشتی بەرز بوو، من نەمدەزانی نامەکەی مام ئاراس چیی تیایە، پاشان ئەوە کاری من نەبوو بیکەمەوە. کە گەیشتمە لای مەلا بەختیار، لە خێمەیەکدا بوو، دەستێ جلی خاکیی مەیلەوسەوزی کاڵی کەتافیی لەبەردا بوو. منیش هەموو ئەو ڕووداو و بەسەرهاتەی هاتنی نەجم هۆنگەرێنی و کەریمی دادە مەنە و هاتنی خۆمانم بۆ گێڕایەوە، مەلا بەختیار گوتی: حسک چۆن دەبینی؟ منیش گوتم: هێزی پێشمەرگە هەمیشە گیانی خۆی بەخت دەکات و قوربانی دەدات، 'حسک'یش بە قوربانیدانی شەهیدەکانیان چەک پەیدا دەکەن و بەرگری دەکەن. ئەویش لە وەڵامدا گوتی: هیچ گەلێک بەبێ قوربانیدان، سەرکەوتن بەدەست ناهێنێت... پاش دوو ڕۆژ لە سەرکردایەتی لە ناوزەنگ، لە بەرنامەدا بوو بگەڕێمەوە بۆ شارباژێڕ و بۆ چاوپێکەوتنی مام ئاراس گەڕامەوە بۆ دۆڵەتوو و شەوێک لای مام ئاراس ڕۆژمان کردەوە و ئەوەی کە ڕاسپاردەی ئەوان بوو؛ نامەکە بوو، گەیاندبوومە شوێنی خۆی و ئەوەشی لەگەڵ مەلا بەختیاردا باسمان کرد، بۆ مام ئاراسم شی کردەوە و زۆر زۆری پێ خۆش بوو، تەنانەت مام ئاراس پێی ڕاگەیاندم و گوتی: ئەوەی تۆ لەگەڵ مەلا بەختیاردا گوتووتە، دڵنیام لەوەی کە هەندێک پێشمەرگەی سۆسیالیست (حسک) بەو شێوەیەی تۆ وەسفی ئێمەی بکردایە.
بۆ سبەی مام ئاراس و مەحموود محەمەد (خولەی حەمەتاتە) و ڕەئووفە سور و نوورە کۆپە و ئاسۆی قومری و دوو پێشمەرگەی تری لێ بوو یەکەم جارم بوو بە دیداریان شاد بم، ناویان کاروانی حەسەن تەیارە و ئەنوەرە سووری ئاسنگەر بوون و بەداخەوە پاش ماوەیەک بیستمەوە گوایە هەردووکیان شەهید بوون. پێش ئەوەی بەجێیان بهێڵم، مام ئاراس کەمێک زویر دیار بوو، منیش گوتم دەڕۆمەوە بۆ شارباژیڕ، بەڵام ناڕەحەتم بەوەی ڕووخسارت باش نایەتە بەر چاوم... مام ئاراس ناڕازیی بەرامبەر بە ئاسۆی قومری و نوورە کۆپە دەردەبڕی و دیار بوو حەزی نەدەکرد لای من باسی بکات و منیش بە ڕووخسارێکی گرژ و بەغەمبارییەوە بەجێم هێشتن. چۆن لەگەڵ مام ئاراس و هاوەڵەکانیدا لە بلەکێیەوە بەڕێ کەوتین تا گەیشتینە دۆڵەتوو، بە هەمان ڕێگادا بەتەنیا و بەپێ گەڕامەوە و چەند جارێکیش بە ئۆتۆمبێل، تاوەکوو گەیشتمەوە بلەکێ و لەوێشەوە بۆ چاڵە خەزێنەی سەر سنووری کوردستانی باشوور. کاتێک چوومەوە ئەوێ، دووبارە بە هەمان شێوە لە کوێوە نەجم هۆنگەرێنی (خاڵە نەجم) و کەریمی دادە مەنە (دکتۆر چالاک) کە هەردووکیانم لە شارباژێڕەوە هێنابوون بۆ بلەکێی، بەو ڕێگایەدا گەڕامەوە بۆ گوندی عازەبان لە شارباژێڕ. لە گوندی عازەبان شەهید سەڵاحی موهەندیس لەگەڵ چەند پێشمەرگەیەک بۆ حەوانەوە و پشوودان دانیشتبوون و هەروەها بۆ ئەوەی تاریک دابێت و بچنەوە ناو گوندەکە. لە ڕاستیدا من نامەیەکم پێ بوو دەبوو بەئەمانەتەوە بمبردایەتەوە بۆ شار، یادی بەخێر و ڕۆحی شاد بێت سەڵاحی موهەندیس پلانی گەڕانەوەی بۆ دانام چۆن بگەڕێمەوە و ئاگاداریشی کردم بەوەی بەرەبەیان بەئاگادارییەوە لە گوندی خەراجیانەوە بچمەوە شار، چونکە ملازم موحسین زۆر جار لەوێدا بۆسە بۆ پێشمەرگە و دۆست و لایەنگران و کادرانی شۆڕش دادەنێ و تەنانەت بەدیلییش شەهیدیان دەکات. منیش بەوپەڕی ڕێز و گوێڕایەڵییەوە ڕێنماییەکانی شەهید سەڵاحی موهەندیسم وەرگرت و تاکوو گەیشتمە گوندی خەراجیان و لەوێشەوە پەڕیمەوە ئەوبەر بەرەو گەڕەکی جوولەکان. بۆ پشوودان و ترسی ژیانم، ماڵی لەعلیی پوورم کە وەک بنەماڵەی حەمە ئاشەوان و کەسایەتییەکی ناودار و لە کتێبی یادی سلێمانیدا ناو دەبرێت کە یەکەم کەس بووە لە گەڕەکی جوولەکان ئاشی هاڕینی گەنمی هەبووە و یارمەتیی چەکدارەکانی خولەپیزەی داوە و هاوکاریی زۆرینەی خەڵکی نەدار و هەژاری کردووە؛ لەو گەڕەکەدا بوون. ماڵی لەعلیی پوورم چەند منداڵێکی بچووکی هەبوون، تەنها بۆ یەک کاتژمێر مۆڵەتی دام لەوێ بم و لە ماوەی ئەو یەک کاتژمێرەدا فرمێسک بە چاوانیدا دەهاتە خوارەوە، بە چاوێکی بۆ من دەگریا و بە چاوەکەی تریشی لە منداڵەکانی دەترسا، نەبا من لەوێدا بگیرێم و ئەوانیش بێتاوان لەناو ببرێن. لەبەر ئەوەی کاتێک بووم بە پێشمەرگە، هێشتا مۆڵەتی سەربازیم ساڵێکی مابوو، بەڵام ئەو کاتەی کە هاتبوومەوە؛ ئەو مۆڵەتەم نەمابوو، دەبوو خۆم زیاتر بپارێزم. بۆ شەوی دواتر بەنهێنی چوومەوە بۆ ماڵەوە، بەدزییەوە بە دیواری حەوشەی ماڵەکەماندا سەر کەوتم و خۆم کرد بە ماڵدا، بینیم دایکم و جەمیلەی خوشکم پێکەوە نوێژیان دەکرد و دوعایان بۆ من دەکرد. کاتێک لە نوێژ بوونەوە و منیان بینی، دایکم بە چاوی سووری پڕگریانەوە باوەشی پیا کردم و گوتی: بڕۆ، لێرە مەبە! ئەو ڕژێمە بە جۆرێک ترس و تۆقاندنی خستبووە نێو دەروونی تاک بە تاکی ئەو میللەتە ستەمدیدەیە، دایک ڕۆڵەی خۆی لە ماڵەکەی خۆی دەردەکرد بۆ ئەوەی ژیانی پارێزراو بێت. پاش ئەوەی نامەکەم بەئەمانەتەوە گەیاندە دەستی ڕەزاق لە ڕێکخستنە نهێنییەکانی ناوشار، بەنیاز بووم شەوێک لەگەڵ تەواوی ئەندامانی خێزانەکەماندا بمێنمەوە و دواتر بگەڕێمەوە بۆ ناو هێزی پێشمەرگە. بێستوونی سدیق سوارە لەگەڵ ئەوەی خزمایەتیمان هەبوو، دراوسێشمان بوو، ئەویش پێشتر لە ساڵی 1979دا لە زیندانەکانی ڕژێمدا بۆ ماوەی بیست ساڵ حوکمی بەسەردا سەپێنرابوو، دواتر بەر لێبوردنی گشتی کەوتبوو و لە ڕابردوودا ماڵیان لە گەڕەکی باخی شێخ لەتیف بوو و دراوسێی ماڵی ئاسۆی قومری ببوو، بەڕێکەوت چاوم پێی کەوت و گوتی: ئاسۆی قومری منی بینیوە و هەواڵی تۆی لێ پرسیوم، منیش پێم گوتووە: دوێنێ بیستوومە کە هاتووەتەوە. منیش بێئاگا و زۆر شادمان بووم بەوەی ئاسۆی قومری لە شاردایە، بە مەزندەی خۆم وای بۆ دەچووم کە ئەویش وەک من بە کارێکی شۆڕش گەڕابێتەوە. دوای ئەوەش هەواڵم پێ گەیشت چەند جارێک چووە بۆ ماڵی خۆمان و منیش بە دایکمم گوت: بۆ سبەی دەگەڕێمەوە بۆ شارباژێڕ و بۆ لای هاوڕێیانی پێشمەرگە. گەر دەیەوێت بمبینێت، شوێنی خۆم بۆ دیاری کرد. بۆ سبەی ئاسۆی قومری هێندە عەوداڵی بینینی من بوو، لەپێش مندا لە شوێنی دیاریکراودا ئامادە بوو. من هێندە بە حەماسەت و خۆشحاڵییەوە بەرەو ڕووی چووم و ویستم هەواڵی مام ئاراس و هاوڕێکانی لێ بپرسم، بەڵام بەداخەوە ئەو بەپێچەوانەوە، لەگەڵ نوورە کۆپەی هاوڕێی دەمانچەیان لێ دەرهێنام و گوتیان: دەست هەڵبڕە! و نوورە کۆپەش لە دواوە دەستی بەستمەوە و لە ڕێگاش پێش ئەوەی بگەینە دائیرەی ئەمن، گوتی: خەمت نەبێت، لەبەر ئەوەی هاوڕێی دێرینی مام ئاراسیت، هێندەت بۆ تێناچێنم کە لەسێدارە بدرێیت...
من ئەو کارە نابەجێیەی بەسەرمدا هات، وەک خەونێک دەهاتە پێش چاوم. خۆ لە ڕاستیدا خەون نەبوو، بەڵام جێی پرسیاری زۆر بوو، شۆڕشگێڕێک ڕۆژانێک بووبێت ویستبێتی گیانی خۆی لە پێناوی هاوڕێ و هاوسەنگەران و میللەتەکەیدا بەخت بکات، لە بارودۆخی ئێستەدا بەپێچەوانەوە، پێشمەرگە وەک نێچیرێک بە قوڕگی شێرێکی دڕندەدا بکات. من چەند مانگێک لەمەوپێش حیزبەکەیم بەرز و پیرۆز لە ناوزەنگ لای مەلا بەختیار نرخاند، بەڵام بەپێچەوانەوە ڕادەستی ڕژێمێکی دیکتاتۆرم دەکات. من دەڵێم ئاسۆی قومری لە تۆڵەی ئەوەی دایکی ماڵە و ماڵ سواڵی بۆ دەکرد، تاکوو ئەو هەزار دینارەی تێکۆشەری دێرین و فەرماندە وەهاب کە ناسراو بوو بە وەهابە کەچەڵ بۆ ئازادکردن و بڕوا و متمانەی ئاسۆی قومری لە داهاتوودا داوای هەزار دیناری لێ کردبوو، لەبەر ئەوە بوو بە پیاوی ڕژێم، چونکە ئەو ڕووداوە بە جۆرێک ئازاری ناخ و دەروونی ئاسۆی قومریی دابوو، هەمیشە دەیگوت ئەو ئازارەی لە ناخ و دەروونی دایکمدایە، دەبێت هەرگیزاوهەرگیز لەیادم نەچێتەوە... لە سلێمانیدا منیش یەکەم کەس بووم بە دەستی ئاسۆی قومری ڕاپێچی کونجی زیندانەکانی ڕژێم کرام و بۆ ماوەی بیست ساڵ حوکم درام.


#شەهاب کەریم#
#مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە؛ ڕۆژگارە سەختەکانی شاخ 1979-1991# [1]
ئەم بابەتە 1,224 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] پەرتووک | کوردیی ناوەڕاست | مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 54
پەرتووکخانە
ژیاننامە
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-07-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 23-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,224 جار بینراوە
فەرماندەی هەرێمی نۆی باڵەکی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان - حسک و چەند پێشمەرگەیەک
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

فەرماندەی هەرێمی نۆی باڵەکی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان - حسک و چەند پێش...

فەرماندەی هەرێمی نۆی باڵەکی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان - حسک و چەند پێش...
شوێن: گوندی ناوەندەی #باڵەکایەتی#
ساڵی گیرانی وێنەکە: 1980
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: فەرماندەی هەرێمی نۆی باڵەکی #حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان - حسک# و چەند پێشمەرگەیەک لە ڕاستەوە: شەهید وەسمان گەلەژێری، ئەنوەر ناوەندەیی فەرماندەی هەڕیمی نۆی باڵەک، حاجی مسلیح ناوەندەیی، ئەحمەد عومەر گوندە ژۆری، دانیشتووەکە: دکتۆر زرار گەلەژێری.
ناوی وێنەگر: نەناسراوە[1]
ئەم بابەتە 1,674 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | باڵەکایەتی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
شوێنەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 00-00-1980 (44 ساڵ)
سکۆپی وێنە: ڕەش و سپی
شار و شارۆچکەکان: چۆمان (باڵەکایەتی)
فۆڵدەرەکان: مێژووی هاوچەرخ
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 10-06-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 10-06-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 10-06-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,674 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.199 KB 10-06-2023 ئاراس ئیلنجاغیئـ.ئـ.
لیستی ناوی هێزە تایبەتەکەی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان - حسک بڵاوکرایەوە
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لیستی ناوی هێزە تایبەتەکەی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان - حسک بڵاوکرایەوە

لیستی ناوی هێزە تایبەتەکەی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان - حسک بڵاوکرایەوە
لیستی ناوی 552 کەس لە هێزە تایبەتەکەی حسک بڵاوکرایەوە.
لەم لیستەدا ناوی سیانی و پلەی سەربازی و تەمەنی 552 کەس بڵاوکراوەتەوە لە هێزە تایبەتەکەی حیزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان.[1]
ئەم بابەتە 651 جار بینراوە
هاشتاگ
فایلی پەیوەندیدار: 19
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پارت و ڕێکخراوەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 25-04-2023 (1 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 27-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سروشت بەکر )ەوە لە: 27-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سروشت بەکر )ەوە لە: 27-04-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 651 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1101 KB 27-04-2023 زریان عەلیز.ع.
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,949
وێنە 104,268
پەرتووک PDF 18,883
فایلی پەیوەندیدار 94,726
ڤیدیۆ 1,232
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 2.016 چرکە!