پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,211
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,692
ڤیدیۆ 1,279
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئەنجام: 24 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 3



نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

08-09-2018 - بارەگاکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە بۆردوومانکران و ڕامین، زانیار و لوقمانیش لەسێدارەدران
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
پۆل: ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بۆردوومانی بارەگاکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

بۆردوومانی بارەگاکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە
$رۆژهەڵاتی کوردستان$=KTML_Embed_Begin=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Embed_Alt=بارەگاکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە بۆردوومانکران=KTML_Embed_Source=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153213/0001.MP4?ver=131808710908279302=KTML_Embed_End=
- کاتژمێر 4ی ئەم بایەنییە، #ڕامین حسێن پەناهی# لەسێدارەدرا.[2]
- بنەماڵەی زانیار مورادی لەسەر دواین دۆخی زانیار و لوقمان باس لەوە دەکەن، کە لە کاتژمێر 03:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە لە بەردەم زیندانی ڕەجائی شەهری کەرەج وەستاون، بەرپرسانی زیندانەکە زانیاری ڕوونیان پینەداون کە سزاکەی جێبەجێکراوە یاخود نا. ئاماژەیان بەوەشکردووە، کە بەرپرسانی زیندان یاری بە هەستیان دەکەن و جارێک دەڵێن لەسێدارە دراون و جارێکیش دەڵێن سزاکە جێبەجێنەکراوە، بەوەش لە گومان و دلەراوکێدا هێشتویاننەتەوە.[3]
- #زانیار موڕادی# و #لوقمان موڕادی# لەسێدارەدران.[2]
- بەهۆی لەسێدارەدانی هەر سێ لاوە کوردەکەی ڕۆژهەڵات و هێرشی داگیرکەری ئێران بۆسەر کۆیە، چالاکوانانی ڕۆژهەڵات کەمپینی من لە ماڵ نایەمەدەر و مانگرتنی سەرتاسەرییان بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو لە هەموو شار و شارۆچکەکانی ڕۆژهەڵات ڕاگەیاند.[2]
$باشووری کوردستان$=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153213/0008.JPG=KTML_Photo_Alt=بریندارانی حیزبی دێموکرات لە بۆردوومانەکەی ئەمڕۆی کۆیە=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153213/0008.JPG=KTML_Photo_End=
- چەند بارەگایەکی #حیزبی دیموکراتی کوردستان#ی ئێران لە شارۆچکەی #کۆیە# لەلایەن داگیرکەری ئێرانەوە موشەک باران کرا و قوربانی لێکەوتەوە. =KTML_Red=سەرچاوەکان باس لە شەهیدبونی 14 کەس کە 6یان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندین و برینداربوونی دەیان کەس دەکەن. هەریەک لە #مستەفا مەولودی# سکرتێری گشتی حزبی دیوکراتی کوردستان و #خالید عەزیزی# سکرتێری پێشوی ئه و حزبە بریندارن، موشەکبارانەکە لە کاتێکدا بووە کە حیزبی دیموکرات پلینیۆمی بەستووە و کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی لایەنگرانی حزب لە ئارادابووە=KTML_End=.[2]
- داگیرکەری ئێران دیسان تۆپبارانی ناوچەکانی #سیدەکان# و #حاجی ئۆمەران#ی دەستپێکردەوە.[2]
- سەرۆکی فراکسیۆنی #بزووتنەوەی ئیسلامی# لە پەرلەمانی کوردستان، ڕایگەیاند لەسەر بۆردوومانەکەی کۆیە، پێویستە پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بکات.[5]
- هێزەکانی هاوپەیمانان بە پشتیوانی هێزەکانی کۆماندۆی سەر بە #پێشمەرگە# ناوچەی شۆراو لە نێوان #خورماتوو# - #کفری# بۆردومان دەکەن و ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتیان بۆ لەناوبردنی #داعش# له و سنوورە دەستپێکردووە.[1]
- پاش هێرشەکەی ئێران بۆ سەر بارەگای هەردوو دیموکرات لە شاری کۆیە، تیمێکی تایبەتی شارەزایانی ئەمنیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لەو هێرشە، چوونەتە کۆیە و شوێنی هێرشەکەیان لە نزیکەوە بینیوە.[7]
- لەسنوری #خانەقین# لە پەلامارێکی چەکدارانی داعش بۆ سەر بازگەیەکی چەکدارانی #حەشدی شەعبی#، چەکدارێکی بازگەکە کوژرا کە کوردە.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153213/0031.JPG=KTML_Photo_Alt=بریندارانی حیزبی دێموکرات لە بۆردوومانەکەی ئەمڕۆی کۆیە=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153213/0031.JPG=KTML_Photo_End=
- فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە، لەسەر بۆردومانکردنی بارەگای حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران داوای کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکات.[1]
- بێگەرد تاڵەبانی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: تاوەکو ئێستا هیچ داوایەک ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان نەکراوە بۆ کۆبوونەوە لەسەر بۆردومانکردنی بارەگاکانی حزبی دیموکراتی ئێران و دەشڵێت، بەڵام پەرلەمان بێ دەنگ نابێت.[1]
- هەردوو فراکسیۆنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، دوو بەیاننامەی هاوبەشیان بڵاوکردەوه و تێیدا پشتگیری خۆپیشاندەرانی شاری بەسڕەیان کردو ئیدانەی هێرشەکەی سەر کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان کرد لە شاری کۆیە کە چەندین کەس تێیدا شەهیدو برینداربوون.[6]
- دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەردەم موزەخانەی ئەمنە سوورەکە لە شاری #سلێمانی# کۆمەڵێک لە ڕۆژنامەنووسان، چالاکوانان و چین و توێژەکانی گردبوونەوەکیان بۆ ئیدانەکردنی لەسێدارەدانی ڕامین حسێن پەناهی، زانیار و لوقمان مورادی لەشاری سلێمانی ئەنجامدا.[4]
- چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانی شاری #هەولێر#، دژی هێرشە موشەکییەکەی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) و حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک) لە شاری کۆیە و لەسێدارەدانی هەریەکە لە ڕامین حسێن پەناهی و زانیار و لوقمان مورادی، زیندانیانی سیاسیی کورد، گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و داوای داخستنی کۆنسوڵخانەی ئێران-یان کرد.[3]
- بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بە بەردەوامیی هێزە ئاسمانییەکانی تورکیا بە بیانووی هەبوونی بارەگاکانی #پەکەکە#، چەند ناوچەیەک لە سنوری شارۆچکەی #ئامێدی# بۆردومان دەکەن، سەرچاوەیەکیش لە شارەدێی شێلادزێ ڕایدەگەیەنێت: دوێنێ و ئەمرۆ هەشت گوند لە دەڤەری ڕێکان و دوسکی ژۆری بۆردومان کراون و دارستانی ئەو ناوچانە ئاگری گرتووە.[1]
- هێزەکانی پۆلیسی ئیتیحادی لەمیانی هەڵمەتەکانی گەڕان و پشکنیندا بۆ ژمارەیەک لەگوندەکانی دەوروبەری پارێزگای #کەرکووک#، دەستگیرکردنی 27 کەسیان ڕاگەیاند، هاوکات 54 بۆمبی چێندراویش پوچەڵکراوەتەوە.[1]
- #هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد# و #شاناز ئیبراهیم ئەحمەد# بریندارەکانی حزبی دیموکراتیان لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی بەسەرکردەوە.[6]
$رۆژئاوای کوردستان$
- کاتژمێر 09:00 بەیانیی ئەمڕۆ هێزەکانی ڕژێمی سوریا لە نزیک فڕۆکەخانەی #قامیشلۆ# بە زۆر گەنجێکیان دەستگیرکردبوو و خواستبویان بیبەن بۆ سەربازیی زۆرەملێ. هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی خۆبەڕێوبەریی قامیشلۆ دەستیان لەو دۆخەکە وەرداوە و چوونە شوێنی ڕووداوەکە و لە ئەنجامدا بەهۆی ڕوودانی شەڕەوە بەلانیکەمەوە 13 سەربازی ڕژێم کوژران و ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی قامیشلۆ شەهید بوو و 2 ئەندامی تری ئاسایشی ناوخۆی قامیشلۆ بریندار بوون.[4]
- پارتی مارکسیست لنینیست، کۆمۆنیست (MLKP) لە ڕۆژئاوا بە مەراسیمێکی بەشکۆ 25هەمین ساڵی دامەزراندنی خۆی پیرۆزکرد.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- دوای ئەوەی 26-ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کورد لە شاری دینسلانکەنای ئەڵمانیا قەدەغەکرا، ئەمرۆ بە بەشداربوونی دەیان هەزارهاووڵاتی گردبوونەوەی دۆسڵدۆرف دەستیپێکرد. دەیان هەزار هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاوازەکانی ئەورو#پاوە# ئەمڕۆ خۆیان گەیاندە دۆسڵدۆرف و بەشداری گردبوونەوە بۆ ئازادیی ڕێبەر #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# لە شاری دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا بوون.[4]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153213/0032.JPG=KTML_Photo_Alt=گردبوونەوەی دۆسڵدۆرف بە بەشداربوونی هەزار هاووڵاتی بەڕێوە دەچێت=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153213/0032.JPG=KTML_Photo_End=
- وەزارەتی دەرەوەی ئێران باڵیۆزی عێراقی لە وڵاتەکەی بانگهێشت کردووه و پەیامێکی ناڕەزایی توندی پێداوە لەسەر ئه و ڕوداوانەی کە لەشاری بەسڕە ڕویداو بەهۆیەوە هێرشکرایە سەر کونسڵخانەی تاران لەوشارە، ئەوەش بەپێی هەواڵێک کە ئاژانسی ئاڕتی ڕوسی بڵاویکردووەتەوە.[1]
- ئاژانسی هەواڵی فارس نیوز ئەمڕۆ بڵاویکردەوە: بەتۆمەتی پەیوەندییان بە گروپە چەکدارییەکان و ئەنجامدانی کردەوەی تێکدەرانە لە ڕۆژئاوای ئێران زانیار و لوقمان مورادی و ڕامین حسێن پەناهی لەسێدارەدراون.[1]
- ڕێکخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ ڕایگەیاند حەپەساوین بە لەسێدارەدانی هەریەک لە زانیار و لوقمان مورادی و ڕامین حوسێن پەناهی لەلایەن دەسەڵاتی ئێرانەوە.[5]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
ئەم بابەتە 14,827 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری دواڕۆژ - 08-09-2018
[2] دیارینەکراو | کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن
[3] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 08-09-2018
[4] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 08-09-2018
[5] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 08-09-2018
[6] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پوک میدیا - 08-09-2018
[7] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری باسنیوز - 09-09-2018
فایلی پەیوەندیدار: 60
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 43
بەڵگەنامەکان
ژیاننامە
شەهیدان
مۆزەخانە
وێنە و پێناس
ڤیدیۆ
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پارت / لایەن: حەشدی شەعبی
شار و شارۆچکەکان: ئامێدی
شار و شارۆچکەکان: کۆیە
شار و شارۆچکەکان: قامیشلۆ
شار و شارۆچکەکان: چۆمان (باڵەکایەتی)
شار و شارۆچکەکان: سیدەکان
شار و شارۆچکەکان: خورماتوو
شار و شارۆچکەکان: کفری
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
شار و شارۆچکەکان: کەرکووک
شار و شارۆچکەکان: خانەقین
شار و شارۆچکەکان: ئاگری
وڵات - هەرێم: ڕۆژاوای کوردستان
وڵات - هەرێم: ئەڵمانیا
وڵات - هەرێم: ئێران
وڵات - هەرێم: تورکیا
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-09-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 08-09-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 14,827 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.465 KB 08-09-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی وێنە 1.0.344 KB 08-09-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی وێنە 1.0.245 KB 08-09-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی وێنە 1.0.165 KB 07-09-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
بیرەوەری پێشمەرگەیەکی هێزی داڵاهۆی حیزبی دێموکرات لەسەر شەڕێکی ساڵی 1988 لەگەڵ سوپای ئیراندا
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بیرەوەری پێشمەرگەیەکی هێزی داڵاهۆی حیزبی دێموکرات لەسەر شەڕێکی ساڵی 1988 لە...

بیرەوەری پێشمەرگەیەکی هێزی داڵاهۆی حیزبی دێموکرات لەسەر شەڕێکی ساڵی 1988 لە...
بابەت: بیرەوەری
نووسینی پێشمەرگەی تێکۆشەر: محەمەد ئەحمەدی(حەمە بچکۆل)
مێژوویەکی تاڵ و پڕ لە بیرەوەری لەوە ئەچێت کەم و کوڕی هەبێت بەڵام ویستم ئەوەی کە لەبیرمە لێرەدا ئامژەی پێ بدەم، لەوانەشە کەسانێک کاردانەوەیان هەبێت لەسەر ئەم نووسینە بەڵام ئەمە مێژووە ئەگەر شتێکم لە بیر چوو بێت پێشەکی داوایی لێبوردن دەکەم، ئەگەر هەر کام لە هاوڕێیان زانیاری زیاتری لایە سوپاسگوزارم ئاگادارمان بکات.
ئەم وێنە و سەرگوزەشتەیە سەرەتایی هاوینی ساڵی 1988 پێشمەرگەکانی هێزی #داڵەهۆ# و تیمێکی تەشکیلاتی ئەو کاتی کۆمیتەی #ماکوان#ی هێزی #شاهۆ#، ئەگەر هەڵە نەبم 2 ڕۆژ دوایی شەڕی لای حەوت کانی لە بەرامبەر ئاواییەکانی بڕوەن بڕوەنگەل وێنەکە گیراوە چەند کەس لە وێنەکەدان، بەداخەوە ڕیزی خۆیان جیاکردەوە، بە جۆرێک چوونە پاڵ دوژمن، چونکە مێژووە دەینوسم، شوێنی گرتنی وێنەکە دەشتی سێف بوو لە نزیک قوچی واچی.
-کردنەوەی ئاگرەکە چاوەڕوانی ئەوە بووین کە گۆشتمان بۆ بێت و بیبرژێنین، بەڵام کاتی گەیشتنی خواردنەکە دەرکەوت کە گۆشەکە کرابوو بە قاورمە بۆمان، هاوکات هەواڵێکی خۆشمان پێدرا لە لایەن ئەو تیمەی کە خوارنەکەیان بۆ هێناین، کە مامۆستا محمەمەد سەیفوری بە سەلامەت دەرباز بووە.
ئەو شەڕە هەر لە بەیانی زوو دەستی پێکرد دوژمن بە هێزێکی زۆرەوە پەلاماری هێزەکەی ئێمەیان دا کە لە حاڵی پشودابووین چونکە دوژمن لە شەڕی ڕۆژی پێشتر لە سەر چیایی تەتەوەر زەربەیەکی گەورەی بەرکەوتبوو بەخەیاڵی گڵاویان ویستیان تۆڵە بکەنەوە بەڵام لەمەشیان شکستیان خوارد ولوتیان شکا.
وەک لەسەرەوە ئاماژەم پێ دا مامۆستا محمەدە لەگەڵ 5 پێسمەرگەی تر بەندە یەکێک لەوان بوو پێکەوە دیدەبان بووین، شەڕەکە زۆر گەرم بوو، بەڵام باقی هێزەکەمان بە بڕیاری فەرماندەی ئەوکاتی هێز ع--م شوێنی شەرەکەیان بردەوە ئاراسەی بەرزاییەکان بەجێ هێشتبوو، بەڵام بەداخەوە ئێمە ئاگادار نەبووین، لەو کارە دواتر باسی ئەوەیان کرد کە گوایە مامۆستا محمەدە بێسیمی کوژاوەتەوە نازانم ڕاست یان چی!
تەقەو ئاگربارانی دوژمن تا دەهات زیاتر دەبوو لەسەرمان، لە نزیک ئێمەوە چەن لاشەی کوژراوانی دوژمن کەوتبوو. کاک سروش ڕۆیشت بۆ ئەوەی چەکی کوژراوەکان بهێنێ لەپڕ گەڕایەوە وتی 2 کەس زیندوون خۆیان حەشارداوە، ئێمەش بانگمان لێ کردن کە خۆیان تەسلیم بکەن دوایی چەند جار بانگ کردن ئینجا وڵامیان دایەوە کە ئایا نامان کوژن مامۆستا محمەد وەک سەرپەل لەگەڵمان بوو پێی وتن کە ئێمە دیل ناکوژین بەڵام ئەوان هەر باوەڕیان نەدەکرد تاکۆتایی بە ناچاری هاتنەوە خوارەوە و چەکەکانیان لێ وەرگیرا ناوەکانیشیان باشم لە بیرە 1 حەمید وەیسی 2 فەرەیدون کەرەمی.
پاشان دیلەکان چەکەکانیان لێ وەرگیرا داوای ئاویان کرد منیش جەوانەیەک ئاوم پێ بوو هەندێک ئاوم پێ دان، تەقە لەسەر ئێمە بۆ ماوەیەک وەستا ئێمەش کەوتنیە ڕێ بە هیوای ئەوەی بگەینە هاوڕێیانمان بەڵام ناوە ناوە دیلەکان دەیانگوت نامانکوژن ئێمەش دەمانووت نەخێر ئێمە دیل ناکوژین، هاوکات باسی هێزی بێ ئەژماری دوژمنیان بۆ ئەکردین کە 3 ماشین پەیتا پەیتا هێز دەهێنێت بۆ یارمەتی هێزەکانیان.
زۆر نەڕۆیشتین کۆمەڵێک چەکدارمان بینی لە بن دارێکی گەورەدا دانیشتبوون ئێمە وامانزانی کە هێزی خۆمانن، کاتێک یەکێکیان لە سێبەرەکە هاتە دەرەوە بینیمان کە چەکداری دوژمنە بۆیە مامۆستا محەمەد بانگی لێ کرد کە خۆی تەسلیم بکات بەڵام کابرا گەڕایەوە دوا مامۆستاش تەقەی کرد ئێمەش بە دوای دا، جێگاکەی ئێمە زۆر ناهەموار بوو لە چەند لاوە داگیران بە ڕێژنەی گولە.
لەوێ دا بڕیار درا دیلەکان بەرەڵا بکەین یەکێک لە هاوڕێیان لە گەڵ ئازاد کردنیان نەبوو، بەڵام ئازادمان کردن زۆر سوپاسگوزاریان کرد کە ئازاد کراون و پیان وتین کە ئاگامان لە خۆمان بێت دۆژم هێزێکی بێ ئەندازەی کۆکردوەتەوە، پاش ڕۆیشتنی دیلەکان و بەردەوامی تەقە لەسەرمان بیرمان لەوە کردەوە کە چۆن خۆمان دەرباز بکەین لەو شەڕە نابەرامبەرە، بەڵام مامۆستا محەمەد وتی من ڕاکە ڕاکەم پێ ناکرێ، بۆ ئێمە لەو حاڵەتەدا باشترین بژاردە دەرباز بوون بوو بەهەر شێوەیەک چوون ئێمە بێ هیوا بووین لە هاوکاری هاوڕێیانی هێزەکەمان بەردەوام پیان دەگوتین: کە چۆن دەتوانن خۆتان دەرباز دەکەن بیکەن فەرماندەی هێز دەیگوت ئێمە هێزەکە ناخەینە مەترسییەوە بۆ دەرباز کردنی ئێوە، لە باری سەربازییەوە کارێکی گونجاو نییە هێزێک بخەیتە مەترسی بۆ دەرباز کردنی چەند پێشمەرگەیەک.
بۆیە ئێمە بەدەم تەقەکردنەوە و لە سێبەری دارەکان دا دەڕۆیشتین و بۆ ئەوەی بتوانین دەرباز بین، بەڵام هەرچی دەهات تەقە لە سەرمان زیاد دەبوو، لە میانەی تەقەی دوژمن دا بە داخەوە 2 هاوڕێمان بریندار بوون کە برینی یەکیان زیاتر قورس بوو. من لە پێشەوە بووم و مامۆستا لە دواوە بانگمان کرد کە فڵان برنیدارە ئەگەر ئەتوانی چەکەکەی لە گەڵ خۆت بێنیت، بەڵام وڵامی نەبوو کاک سروش چەند جار بانگی کرد وڵامی نەبوو، ئێمەش بە ناچاری بەردەوام بووین لە مەیلەو دەرباز بوون، پیاو حەق بڵێ بریندارەکان خۆیان دەڕۆیشتن سەرەڕای قوڵی برینی یەکێکیان ئەگینا بۆمان دەرباز نەدەبوون چوون 5 کەس بووین و دوانمان بریندار زۆر سەخت بوو، ئەوەندەی لە بیرم بێت بەرەو شوێنی شەڕەکەی بەیانی گەڕاینەوە بەڵام تەقەکە لەسەرمان کەمیکرد، دواتر بۆمان دەرکەوت کە مامۆستا وەک پاڵەوان سەنگەری لە دوژمن گرتوە بەردەوام تەقە دەکات بۆیە تەقە لە سەر ئێمە کۆتایی هات.
باشم لە بیرە کاتەکە دوای نیوەڕۆ بوو نزیکی ئاوایی بووینەوە، لە ناو کۆمەڵێک داری بچووکدا خۆمان حەشاردا، هاوکات چاوەدیری ئاواییمان ئەکرد، چەند ماشینێک هاتن بۆ ئاوایی دیتمان کە هێزی چەکدار دائەبەزین بۆ پشتیوانی هێزەکانیان، تێنینی تەقە لەسەر ئێمە نەما بۆیە پێمان وابوو، کە لەوێ بمێنینەوە تا هەوا تاریک بوو دواتر بۆی دەرچین، هەرچەن هیچکام لە ئێمە شارەزای ناوچەکە نەبووین، یەکێک لە هاوڕێیان وتی: با بە تەنیشت ئاوایی دا بڕۆین، کە بێ شکە منیش لام پەسەند نەبوو، کە هەوا تاریک بوو بەرەبەرە هێزەکانی دوژمن ناوچەکەیان جۆڵ دەکرد و ئێمەش کەوتنینە ڕێ، بەرەو هەمان شوێنی نیوەڕۆ کە لە شەڕەکەدا بووین هاوکات لە پێوەندی دا بووین لە گەڵ هێزی خۆمان و وەرگرتنی زانیاری کە چۆن بەیەک بگەین. بەڵام بە داخەوە لێمان بە شکبوون کە ئێمە بە دیل گیراوین و بە زۆر قسەمان پێ دەکەن کە ئەو جۆرە کارانەش ڕوو ئەدا لە کاتی وەهادا.
بەهەر حاڵ چەند ناونیشانیان بۆ داناین بەڵام ئاکامی نەبوو ناچار ئەوان بەردەوام دەبن لە ڕۆیشتن و 3 کەس لەهاوڕێیان بە دیار ئێمەوە دائەنیشین، تایەک بگرین، ئەوانیش (شەهید مەحمود مەمەدی شەهید حەمە سەرباز و کاک ئەلابەخش کەرەمی) دوای نزیک بە چەند کاتژمێر ڕێگا ڕۆیشتن و ڕێنوێنی ئەو هاوڕێیانە بەیەک گەیشتین، پاش پشوویەک بەردەوام بووین لە ڕێگا ڕۆیشتن تا بەرەبەیان ڕۆژەکەی لە جێگایەک ماینەوە و بۆ لای ئێوارەکەی بەڕێ کەوتین بۆ لای هێزەکەمان شەو گەیشتیە جێگایەک لەسەر کانی و ئاوێک لەوێ هاوڕێی شەهیدمان کاکی حەسەن چاوەروانمان بوو، پاش پشوویەکی کەم بەردەوام بوون تا گەیشتینە لای هێزەکەمان و بەیەک شاد بووینەوە، دوای ڕۆژێک پشوو وەک لە وێنەکەدا دیارە، بەڕێکەوتین بەرەو شوێنی مەبەست و لە ناو ڕێگا لە جێگایەک لە تەنیشت کانی چەرموو لە سیاوانە بە مامۆستا محمەد سەیفوری شادبوینەوە لەو شەڕەدا تەنیا 2 بریندارمان هەبوو سەرەڕای ژمارەیەکی زۆری کۆشتەی دوژمن 2 دیلیش هەبوون.
یادی ئەو ڕژگارە بە خێر، هەر چەند زۆر سەخت و دژوار و پڕ مەترسی بوو، بەڵام پێکەوە تێمان پەڕاند، سڵاو لە سەرجەم ئەو پێشمەرگە ئازا و بەجەرگانە، بەداخەوە کە پۆلێک لەو هاوڕێیانە دواتر لە کات وساتی جیاجیادا بەجیان هێشتین چونە ڕیزی شەهیدانی سوورخەڵاتی گەل.
1- شەهید حەسەن مەقسودی (کاکی حەسەن)
2- شەهید مەحمود محەمەدی
3- شەهید محەمەد وەیسی(حەمە سەرباز)
4-شەهید ساڵەح بەیگ- لەسێدارەدرا
5-شەهید عوسمان عەزیزی
6- شەهید جەهانگیر سەلیمی- لە سێدارەدرا
7- شەهید عەبددوڵا ئەلایاری
8- شەهید حسێن سوبحانی
9- شەهید محەمەد علیئاوایی
10- هاوڕێ سروش مەحمودی کە بەڕەچەڵەک لە نەتەوەی بەلوچ بوو بە داخەوە چەند ساڵ پێش لە وڵاتی کەنەدا بە شێوەیەکی گوماناویی کوژرا.
لە کۆتایی دا سڵاو دەنێرم بۆ گیانی پاکی شەهیدەکان و ڕۆحیان ئارام بێت، ماباقی هاوڕێیان هیوادارم کە هەموویان لە ژیاندا مابن، ئاگام لە هەندێکیان نییە
[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەم بابەتە 883 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | میترا نیوز
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاداشت
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: کرماشان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 04-02-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-02-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-02-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 883 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1108 KB 04-02-2022 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کۆیە لە بۆردومانەکانی حیزبی دێموکرات کاری پیشەیی خۆی ئەنجامدا
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

كارمه‌ندانی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کۆیە

كارمه‌ندانی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کۆیە
دوا بەدوای موشەک بارانکردنی بنکە و بارەگاکانی #حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران# لە #کۆیە# لەلایەن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی کوردستانەوە لە بەرەبەیانی #28-09-2022# تاوەکو کاتژمێر : 3:00ی دوای نیوەڕۆ، بەڕیوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کۆیە بە ئەفسەر و کارمەندانییەوە هەموو بنکەکانی کۆیە و هەرمۆتە و زانکۆ و تیمی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکان و ئاگری مۆڵگە گڕگرتووەکانیان کوژاندەوە و بەمەش مەترسی تەقینەوەی جبەخانە سەرەکیەکانی دوورخستەوە.[1]
ئەم بابەتە 812 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی کۆیە
فایلی پەیوەندیدار: 2
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: هەواڵ
پۆلێنی ناوەڕۆک: پۆلێننەکراو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
شار و شارۆچکەکان: کۆیە
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 28-09-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 28-09-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 28-09-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 812 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1121 KB 28-09-2022 ئاراس ئیلنجاغیئـ.ئـ.
بەڕێوەچوونی سمینارێکی هاوبەش بەبۆنەی یادی 77ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکرات
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سمینارێکی هاوبەش بەبۆنەی یادی ٧٧ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکرات

سمینارێکی هاوبەش بەبۆنەی یادی ٧٧ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکرات
هەردوو لایەنی حیزبی دێموکرات، لە یادی 77 ساڵەی دامەزرانی حیزبدا و لە دواقۆناغەکانی یەکگرتنەوە دا، سمینارێکی هاوبەشیان بۆ بەڕێزان حەسەن شەرەفی و عومەر باڵەکی پێکهێنا.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 24ی گەلاوێژی 1401ی هەتاوی، بە بەشداریی بەڕێز #مستەفا هیجری# (لێپرسراوی گشتیی #حیزبی دێموکراتی کوردستان#ی ئێران) و بەڕیز #خالید عەزیزی# (سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان) و سەدان کادر و پێشمەرگەی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات و لە دواقۆناغەکانی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکراتدا و بەبۆنەی 77هەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی ئەو حیزبە، سمینارێکی هاوبەش بۆ بەڕیزان کاک حەسەن شەرەفی، جێگری یەکەمی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کاک عومەر باڵەکی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە یەکێک لە بنکەکانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەڕێوە چوو.
سمینارەکە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاریی کوردستان دەستی پێکرد. پاشان بەڕێز حەسەن شەرەفی، جێگری یەکەمی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە دەسپێکی قسەکانیدا باسی لەوە کرد کە بەڕێوەچوونی ئەم سمینارە هاوکاتە لەگەڵ دواقۆناغی یەکگرتنەوەی هەر دوو لایەنی دێموکرات و ئەوەش مزگێنییەکی خۆشە بۆ خەڵکی بەئەمەگی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بیری هێنایەوە کە 25ی گەلاوێژ هاوکاتە لەگەڵ دامەزرانی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان ژێکا ف کە سێ ساڵ دواتر حیزبی دێموکراتیش لەو ڕێکەوتە دا دامەزرا و دامەزرێنەرانی ژێکاف هەمان دامەزرێنەرانی حیزبی دێموکرات بوون.
ڕێزدار شەرەفی لە بەشیکی دیکەی قسەکانیدا وتی: دامەزرانی حیزبی دێموکرات ئاوات و ویستی خەڵکی شۆڕشگێڕی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی وەدیهێنا و دامەزرانی کۆماری کوردستانی لێکەوتەوە کە پەرچەکردارێک بوو بەرامبەر بە دەسەڵاتی دیکتاتۆری ڕێژیمی پاشایەتی کە ئەمەش شانازییەکی مەزنە بۆ حیزبی دێموکرات کە لە هیچ کات و سەردەمێکدا سەری بۆ هیچ دەسەڵاتێکی پاوانخواز نەوی نەکردووە و هەمیشە بە شانازییەوە بەرگری لە مافی ڕەوای گەلەکەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە. حیزبی دێموکرات لە کاتی دامەزرانی کۆماری کوردستان دا، وێرای ئەوەی کە وەکوو ئێستا ڕاگەیاندن بەو شێوەیە بەرفراوان و ئاسان نەبووە بەڵام سەرنجی تەواوی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی بۆ لای خۆی ڕاکێشا و دوای کۆماری کوردستانیش هەمیشە خاوەنی زۆرترین جەماوەر و لایەنگر بووە، ئەوەش دەرخەری ئەوەیە کە حیزبی دێموکرات حیزبی کۆمەڵانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
ناوبراو لە کۆتایی وتەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە حیزبی دێموکرات باوەڕی تەواوی بە یەکسانی ژن و پیاو هەیە و لەو بوارەدا لەسەر هەموو پڕەنسیپەکانمان پێداگرین.
دواتر بەڕیز عومەر باڵەکی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین لە بە ئەنجام گەیشتنی پڕۆسەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی دێموکرات، بە ئاماژە بە کاریگەریی حیزبی دێموکرات لەسەر گەشەی هەست و بیری نەتەوەیی، بابەتێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و وتی: گەشەی بیری نەتەوەیی بە پاڵپشتی حیزبی دێموکرات نەک هەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڵکوو لە هەر چوارپارچەی کوردستان ڕەنگدانەوەی هەبووە و دامەزراندنی حیزبی دێموکرات پێویستییەکی مێژوویی بوو کە لەسەر دەستی پێشەوا قازی محەممەد و لەسەردەمی خۆیدا دامەزراوە و لەو هەلومەرجە بە قازانجی بەرژەوەندییەکانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆڵی کاریگەری هەبووە.
هەروەها بەڕێز باڵەکی لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا باسی لەوە کرد کە: دامەزرانی حیزبی دێموکرات لە سەردەمی ڕێژیمی پاشایەتیی پەهلەویدا، بەرپەرچدانەوەیەکی بەهێز بوو بەدژی ئەو ڕێژیمە و حیزبی دێموکرات بۆ پەرەپێدانی بیری شوناسخوازی نەتەوەیی کەوتە دروست کردنی هیما نەتەوایەتییەکانی وەک ئاڵا، سروودی نیشتمانی، سپای میللی، بەرەسمی دانانی زمانی کوردی، جیژنی نەتەوەیی و لە هەمان کاتدا دروست کردنی هاوپێوەندی نەتەوەیی لە هەر چوارپارچەی کوردستان و دروست کردنی بەستێنی ئاشتەوایی نێوان عەشیرە کوردەکاندا.
ناوبراو لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئیستاش دوای 77ساڵ، گوتاری حیزبی دێموکرات پێداگری لەسەر یەکیەتیی نەتەوەیی، دانی سەنگ و قورسایی بە خەباتی مەدەنی، باوەڕمەند بوون بە چارەسەریی ئاشتیانەی پرسی کورد، پاریزگاری لە سەروەرییە نیشتمانییەکان و هاندانی خەڵک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پاریزگاری لە ژینگە و کلتور وفەرهەنگی نەتەوەیی دەکا.
شایانی باسە کە سمینارەکە بە شادی و خۆشحاڵیی بەشداربووان بەبۆنەی گەیشتن بە دواقۆناغەکانی پڕۆسەی یەکگرتنەوەی حیزبی دێموکراتەوە کۆتایی پێهات.[1]
ئەم بابەتە 819 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | kurdistanmedia.com
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 15-08-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 16-08-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 16-08-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 21-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 819 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.169 KB 16-08-2022 هەژار کامەلاهـ.ک.
بەڵگەنامەی کۆنگرەکانی حیزبی دێموکرات (کۆنگرەی 1 تا کۆنگرەی 9) بەرگی 1
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەڵگەنامەی کۆنگرەکانی حیزبی دێموکرات (کۆنگرەی 1 تا کۆنگرەی 9) بەرگی 1

بەڵگەنامەی کۆنگرەکانی حیزبی دێموکرات (کۆنگرەی 1 تا کۆنگرەی 9) بەرگی 1
ناونیشانی پەرتووک: بەڵگەنامەی کۆنگرەکانی حیزبی دێموکرات (کۆنگرەی 1 تا کۆنگرەی 9) بەرگی 1
شوێنی چاپ: #هەولێر#
لە بڵاوکراوەکانی کۆمیسیۆنی چاپەمەنی #حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران#
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ: یەکەم
[1]
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستان و کورد- 16-02-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: بەڵگەنامەیی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
فایلی PDF: بەڵێ
فۆڵدەرەکان: مێژووی هاوچەرخ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 29-02-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 29-02-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 29-02-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 26 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.147 KB 29-02-2024 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
فایلی PDF 1.0.14 MB 554 29-02-2024 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
بەڵگەنامەی کۆنگرەکانی حیزبی دێموکرات (کۆنگرەی 10 تا کۆنگرەی 17) بەرگی 2
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەڵگەنامەی کۆنگرەکانی حیزبی دێموکرات (کۆنگرەی 10 تا کۆنگرەی 17) بەرگی 2

بەڵگەنامەی کۆنگرەکانی حیزبی دێموکرات (کۆنگرەی 10 تا کۆنگرەی 17) بەرگی 2
ناونیشانی پەرتووک: بەڵگەنامەی کۆنگرەکانی حیزبی دێموکرات (کۆنگرەی 10 تا کۆنگرەی 17) بەرگی 2
شوێنی چاپ: #هەولێر#
لە بڵاوکراوەکانی کۆمیسیۆنی چاپەمەنی #حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران#
ساڵی چاپ: 2021
ژمارەی چاپ: یەکەم
[1]
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستان و کورد -16-02-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: بەڵگەنامەیی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
فایلی PDF: بەڵێ
فۆڵدەرەکان: مێژووی هاوچەرخ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 29-02-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 29-02-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 29-02-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 30 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.145 KB 29-02-2024 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
فایلی PDF 1.0.15 MB 630 29-02-2024 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
بەیاننامەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات سەبارەت بە ڕووداوەکانی کوردستانی باشوور
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بەیاننامەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات سەبارەت بە ڕووداوەکانی کوردستانی باشوور
بەڵگەنامەکان

بەیاننامەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات سەبارەت بە ڕووداوەکانی کوردستانی باشوور
بەڵگەنامەکان

دوای خۆپیشاندانەکانی سلێمانی و هەڵەبجە ڕۆژی هەینی 17ی ڕەزبەر، 9ی ئۆکتۆبری 2015، خۆپیشاندانی خەڵکی شاری قەڵادزێ لە کوردستانی عێراق کە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە خراپی وەزعی ئابووری و بێ‏هیوایی خەڵک لە ئاکامی کۆبوونەوەکانی لایەنە سیاسییەکان بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ پرسی سەرۆکایەتی هەرێم وەڕێ‏خرابوو، لە ڕێڕەوی ئارام و ئاشتیخوازانەی ترازا و توندوتیژیی لێ کەوتەوە و، بەداخەوە لە ئاکامدا کوژران و برینداربوونی خەڵک و پۆلیس و زەرەردان و سووتاندنی بنکە و بارەگای حیزبی و حکوومەتی لێ کەوتەوە و دواتر چەند شارو شوێنی دیکەی کوردستانی عێراقیشی گرتەوە.
ئەم ڕووداوە نەخوازراوانە لە هەل‏ومەرجێکدا ڕوو دەدەن کە کورد وەکوو هێزێکی ئازادیخواز و دژی تیرۆر لە هەموو جیهاندا ناسراوە و لە ناوەندەکانی بڕیاری نێونەتەوەییدا بە ئەرێنی دەکەوێتە بەرباس، بۆیە کوردەکانی باشووری کوردستان دەتوانن بە پێڕەو کردنی سیاسەتی دروست و دێموکراتیک داهاتوویەکی گەش بۆ خۆیان دابین بکەن، لە لایەکی دیکەوە دوژمنانی کورد کە چاویان بە ئارامی، ئاسایش و گەشەکردنی کوردستان هەڵنایە، توانیویانە زەربەی ئەمنییەتی و ئابووری لێ بدەن و بەرەوڕووی شەڕ و گەمارۆی ئابووری و نان‏بڕینیان بکەنەوە، لە ئێستاشدا بە دڵنیاییەوە هەوڵ دەدەن کە لە ناڕەزایەتی دەربڕینی ڕەوای خەڵک و گرفتەکانی ژیانیان کەڵکی نابەجێ وەربگرن و بە ئاژاوەنانەوە لە نێوهێزە سیاسییەکانی کوردستاندا، ئەوەندەی دیکە زەربە لە ئەزمونی کوردستانی عێراق بدەن و لەو دڵنیاییە جیهانییەی کە بەرامبەر بە کورد پەیدا بووە کەم بکەنەوە و کورد لە چاولەدەستیی هێزە ئیقلیمیەکاندا ڕابگرن، بەداخەوە کێبەرکێی نادێموکراتیک و دواکەوتووانە، سیاسەتی تۆڵەکردنەوە و بەهێندنەگرتنی ئازار و مەینەتییەکانی خەڵک لە لایەن هێزە سیاسییەکانی ئەو بەشەی کوردستانەوە، فەزایەکی گونجاوی بۆ پلانڕێژی ناحەزانی کوردستان پێک‏هێناوە.
ئێمە بەداخبوونی خۆمان بۆ ئەو ئاڵۆزییە و کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک لە خەڵک و تێکدانی موڵک و ماڵی گشتی و حیزبی ڕادەگەیەنین. وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کوژراوەکان و هیواخواستن بۆ چاکبوونەوەی هەرچی زووتری بریندارەکان، داوا لە خەڵک و هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی باشوور دەکەین کە هێمنی و مەنتیقی سیاسەتی نەتەوەیی و خەڵکی بپارێزن، هەوڵ بدەن کە هەموو ناتەبایی و گرفتەکان و جیاوازیی بۆچوون و سیاسەتەکان لە ڕێگای دیالۆگ و شیوازی مەدەنی و ئاشتیخوازانەوە چارەسەر بکەن، چوونکە لە ئاگرتێبەربووندا، ماڵی هەموان دەسووتێ.
ئێمە وەک حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، زۆر دڵخۆش بووین بە پێکهاتنی هەرێمی کوردستانی باشوور و لە پێناوی سەرکەوتن و پاراستنی ئەو ئەزموونەدا هەزینە و باجی زۆرمان داوە، چاوەڕوانیمان لە خوشک و براکانمان لە کوردستانی عێراق ئەوەیە کە بە پاراستن و گەشەپێدانی ئەو دەسکەوتە، دڵی هەموو کوردێک خۆش بکەن، چوونکە سەرکەوتنی کورد لە کوردستانی عێراق، دڵی هەموو کوردێکی نیشتمانپەروەر شاد دەکا و تێکچوونی ئەو وەزعیەت و دەسکەوتە، تۆوی بێ‏هیوایی لە نێو هەموو کورددا دەچێنێ و هەموان لێی داخدار و زەرەرمەند دەبین.
بۆ گەڕانەوەی ئارامی بۆ کوردستان و چارەسەری ئاشتیانە لە ڕێگای دیالۆگەوە، پێشتر چی لە دەستمان هاتووە کردوومانە، ئێستاش بۆ قسەی خێر و داواکاری لە لایەنەکان بۆ هەوڵی ئاشتیانە و مەدەنی لە پێناوی پێکهاتن و چارەسەریی کێشەکاندا، بە دڵفراوانیەوە ئامادەین. هیوادارین کە هێزە سیاسییە نیشتمانپەروەرەکانی کوردستانی باشووریش لە پێناوی باشترکردنی ژیانی خەڵک و چارەسەریی کێشەکان و لە پێناوی بەرژەوەندیی گشتیدا چاو لە بەرژەوەندی و داخوازییە حیزبییەکان بپۆشن، تاکوو کەشێک بێتە ئاراوە کە هەموان تێیدا سەرکەوتوو بن.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
دەفتەری سیاسی
18ی ڕەزبەری 1394ی هەتاوی
10-10-2015
ئەم بابەتە 6,906 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
شوێنەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 10-10-2015 (9 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 93%
93%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 10-10-2015 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 6,906 جار بینراوە
پۆلێک پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات، لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پۆلێک پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات، لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا

پۆلێک پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات، لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 5,455 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | فەیسبووکی بەڕێز (ڕەشید زەرواوی)
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پارت و ڕێکخراوەکان
وشە و دەستەواژە
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 80%
80%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 15-08-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 15-08-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 15-08-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 5,455 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1165 KB 15-08-2017 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
پەیامی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی کۆچی دوایی قادر حاجی عەلی
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەیامی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی کۆچی دوایی قادر حاجی عەلی

پەیامی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی کۆچی دوایی قادر حاجی عەلی
دەزگای پێوەندییە گشتییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی #قادر حاجی عەلی# تێکۆشەری دێرینی #بزووتنەوەی گۆڕان# پەیامێکی هاوخەمی بۆ سەرکردایەتیی ئەو بزووتنەوەیە نارد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بەڕێز: خانەی ڕاپەراندنی بزووتنەوەی گۆڕان
وێڕای سڵاو و ڕێزمان
بەڕێزان!
بەداخێکی گرانەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرینی گەلەکەمان قادر حاجی عەلی کەسایەتیی سیاسی و ناسراوی بزووتنەوەکەتانمان پێ گەیشت.
بەو بۆنەوە لەلایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە هاودەردی و سەرەخۆشیی خۆمان لە بنەماڵەی نیشتمانپەروەری و هەموو سەرکردایەتیی بزووتنەوەی گۆڕان و جەماوەری بزووتنەوەکەتان ڕادەگەیەنین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەتان لەم ڕووداوە ناخۆشەدا دەزانین و سڵاوی ئەمەگناسی و وەفاداریمان بۆ گیانی پاکی ئەم ڕۆڵە خەباتگێڕ و نیشتمانپەروەرەی گەلەکەمان دەنێرین.
ڕۆحی شاد بێ
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
دەزگای پێوەندییە گشتییەکان
#محەمەد نەزیف قادری#
[1]
ئەم بابەتە 1,577 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | میترا نیوز
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 10-11-2020 (4 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: کۆیە
شێوازی دۆکومێنت: دەستنووس
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 04-02-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 04-02-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,577 جار بینراوە
خاڵی جەوهەریی سیاسەتی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکرات پابەندبوون بە کلتووری دێموکراتیک و دیالۆگی بونیادنەر
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

محەممەد ساڵح قادری

محەممەد ساڵح قادری
وتوووێژ: ڕەحمان سەلیمی

#حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران# هەر لە سەرەتای دامەزرانییەوە یەکێک لە ڕەساڵەتاکانی ئەوە بووه کە خەباتەکەی لەگەڵ خەباتی گەلانی ئازادیخوازی ئێران بۆ هێنانە سەرکاری سیستمێکی دێموکرات پەیوەندی پێ بدات.
حیزبی دێموکرات لەماوەی 75 ساڵ خەباتدا یەکێک لە ڕەهەندکانی خەباتەکی ئەو بووه کە پرسی کورد لە وڵاتانی دەرەوە و لە ڕێکخراوە نێونەتەوییەکاندا زەق بکاتەوە و بۆ ڕاکێشانی سەرنج و پشتیوانیی وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ دۆزی ڕەوای کورد هەوڵی داوە و بەردەوامە.
لەم پەیوەندییەدا لەگەڵ بەرێز''محەممەد ساڵح قادری'' بەرپرسی پەیوەندییە کوردستانییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە وتووێژێکدا ئەم بابەتەمان خستووەتە بەرباس کە سەرنجتانی بۆ خوێندنەوەی ڕادەکیشێن.

- حیزبی دێموکرات لە کاتی دامەزرانیدا یەکێک لە ڕەساڵەتەکانی ئەوە بوو کە خەباتەکەی لەگەڵ هێزە ئازادیخوازەکانی دیکەی ئێران پەیوەندی بدات، لەم بوارەدا چەندە سەرکەوتوو بووە؟

وەک دەزانین بابەتێک بە نێوی دەوڵەتی نەتەوەیی ئێران، شتێکی دەستکرد و ساختەیە و لەو جوگرافیایەی کە ئێستا بە ناوی ئێران دەناسین، نەتەوەی جیاواز هەن و سەدان ساڵیش دەبێت کە بە پێچەوانەی سیاسەتی پەراوێزخستنی سیستەمەکان، توانیویانە بەو فرەجۆرەییەوە درێژە بەمانەوەی خۆیان بدەن. دەوڵەتی نەتەوەیی ئێران کە ڕەزاخانی پەهلەوی هەوڵی دامەزراندنی دا، هەوڵێک بوو بۆ سڕینەوەی ناسنامە جیاوازەکانی دیکە کە تا ئێستاش درێژەی هەیە. بۆیە خەباتی ڕزگاریی نەتەوەیی کورد لەو سیستەمەدا چەندە بۆ کورد گرینگ بێ، ئەوهێندەش بۆ نەتەوەکانی دیکەش گرینگە و پێچەوانەی ئەمەش ڕاستە.
لە بنەڕەتیشدا یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەسەر بناخەی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە حیزبی دێموکرات بە هاوپەیوەندی و هاوئاهەنگی لەگەڵ حیزب و ڕێکخراوە دێموکرات و ڕزگاریخوازەکانی نەتەوەکانی دیکە لە ئازەربایجان و ئێران، بتوانێت داواکارییەکانی کورد لە ئێراندا بە ئاکام بگەیەنێت، هەرچەند لەم پەیوەندییەدا پاڵەپەستۆ و زەختی هەرکام لە وڵاتانی هاوپەیمانی شەڕی دووهەمی جیهانی لە ئێراندا بە تایبەتی یەکیەتیی سۆڤیەت لە لایەک و ئەمریکا لە لایەکی دیکەوە لەسەر حیزبی دێموکراتی کوردستان و فیرقەی دێموکراتی ئازەربایجان و باقی هێزە سیاسییەکانی ئەو سەردەمەی ئێران شوێندانەر و کاریگەر بووە، بەوحاڵەش ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان و بەتایبەت پێشەوا قازی محەممەد زۆریان هەوڵ داوە تاکوو لەو بارودۆخە هەستیارەی ئەو سەردەمەدا بتوانن لە نێوان هاوکێشە جیا جیاکاندا، بە گرتنەبەری سیاسەتێکی حەکیمانە، بە پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ فیرقەی دێموکراتی ئازەربایجان و هەروەها پەیوەندی دۆستانە لەگەڵ حیزب و لایەنە سیاسییەکانی دیکەی ئێران، داخوازە نەتەوەییەکانی کورد بە چارەسەری بگەینن. ئاکامی ئەو جۆرە سیاسەتە لەو دەرفەتە مێژووییەدا، پێکهێنانی کۆماری کوردستان و وەدیهێنانی گەلێک دەسکەوتی نەتەوەیی بۆ کورد بوون کە شوێنەواری ئەرێنی ئەو پەیوەندی و سیاسەتانەی حیزبی دێموکرات لەو سەردەمەدا، وەک بەشێک لە مێژووی هاوچەرخ بۆ ئێستا و داهاتووی کورد مایەی لێی فێربوونن.

- حیزبی دێموکرات لە سەر چە بنەمایەک لەگەڵ حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و ئێران و دەرەوە پەیوەندی و دۆستایەتی دروست دەکات؟

پابەندبوون بە کولتووری دێموکراتیک و دیالۆگی بونیادنەر و تەعامولی نەرم لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان، بەدەر لە جیاوازیی فکری، بە مەبەستی ڕەواندنەوەی گرژییەکان و ڕەخساندنی کەشێکی سالم و لەبار بۆ هاوکاریی دوولایەنە، خاڵی جەوهەریی سیاسەتی پەیوەندییەکانی حیزبی دێموکراتە. هەروەها لەلایەن حیزبی دێموکراتەوە بۆ دامەزراندنی پەیوەندییەکی سالم و درێژخایەن لەگەڵ هەر لایەنێک کە لە ژینگەی سیاسیدا بۆ دێموکراسیی و ئامانجە نەتەوەییەکانی کورد خاوەن پێگە و کاریگەر بێت، چەند پرەنسیپی سەرەکی وەک بنەما بۆ دامەزراندنی ئەو پەیوەندییە بە بنەما گیراون تاکوو لەو ڕێگەیەوە بتوانێت بە پاراستنی سەربەخۆییی بڕیاردان و ڕێزگرتنی بەرانبەر، دوور لە لۆژیکی دەستێوەردانی نێوخۆیی یان سڕینەوە، بە فورمولی قبووڵکردنی یەکتر و هاوکاری و هاوبەشیی دوولایەنە، هاوسەنگی و بەرژەوەندیی دوولایەنە بپارێزێت. لە سەر بنەمای وەها پڕەنسیپگەلێک، گەڕان بۆ دۆزینەوەی هاوپەیمان و هاوخەبات لە تێکۆشانی ڕزگاریی نەتەوەییدا، بۆ حیزبی دێموکرات و هەموو نەتەوەکانی پێکهێنەری ئێران، زۆر پێویستە و دەبێ هەموو گەلانی ژێردەستی ئێران تواناکانیان بۆ ڕزگاری لە دەسەڵاتی ناوەندگەرایی کە هەوڵی سڕینەوەیان دەدات، یەکبخەن.

- حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە چەند ڕێکخراوی نێونەوتەوەییدا ئەندامە و ئەندامبوونی لەو ڕێکخراوانەدا چەندی کاریگەریی هەبووە کە پرسی کورد بەرجەستە بکرێتەوە؟

- حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە بە مەبەستی ناساندنی پرسی کورد بە دونیای دەرەوە و ڕاکێشانی سەرنج و پشتیوانیی وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ دۆزی ڕەوای کورد و هەروەها لەقاودانی پیلانی ڕێژیمەکانی پاشایەتی و ئیسلامی لە ئێران، هەوڵێکی زۆری داوە، لەو پەیوەندییەدا جێ پەنجە و شوێنەواری بیر و زانایی و ماندووبوونی ڕێبەری گەورەمان دوکتۆر قاسملوو، گەلێک بەرچاو و دیارە. دوکتور قاسملوو بناخەداڕێژی سەڕەکی و مێعماری جێبەجێکاری پەیوەندییە ناوچەیی و نیودەولەتییەکانی حیزبی دێموکرات و گەلی کورد بە ڕووی دونیای دەرەوە بووە و لە سایەی ماندووبوون و کەسایەتیی خاوەن باندۆری دوکتور قاسملوویە کە تاکوو ئێستاش زۆر ڕێکخراو و سیاسەتمەدار لە وڵاتانی ئورووپا و ئەمریکا پشتگیریی دۆزی ڕەوای کورد دەکەن.
لەسەر بنەمای هەمان ڕێچکە و بیرۆکەی دێپلۆماسیی دوکتور قاسملوو، حیزبی دێموکرات توانیویەتی لە چەندین ڕێکخراوی نێودەوڵەتی وەک: ئەنترناسیۆنالی سوسیالیستSI، ڕێکخراوی نەتەوە بێ دەوڵەتەکانUNPO و ڕێکخراوی ژێنێڤاکاڵ، بەفەرمی ببێتە ئەندام و لەگەڵ چەندین حیزب و ڕێکخراو و دامەزراوەی بەهێزی دیکەش لە وڵاتانی ئورووپا و ئامریکا و کانادا، پەیوەندی دۆستانە و هاوکاریی نزیکی هەیە و لە بواری سیاسی و مافی مرۆڤ و ژنان و لاواندا، پێکەوە هاوکاری دەکەین.

- بەشی زۆری ئۆپۆزیسیونی فارس سەبارەت بە مافە نەتەوەییەکانی گەلانی ئێران هاوشێوەی ڕێژیمی ئێران دەڕوانن، ئایا حیزبی دێموکرات لە هاوپەیوەندی لەگەڵ نەتەوەکانی دیکەی ئێران هەتا چەند سەرکەوتوو بووە کە ئۆپۆزیسیۆنی فارس بینێتە سەر ئەو قەناعەتە کە ڕێز لە فرەچەشنی بگرن و مافەکانی گەلانی دیکەی ئێران بە ڕەوا بزانن؟

بەر لە هەر شتێک یاسایەکی نەنووسراو و لە هەمانکاتدا ئاشکرای سیاسەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە، ئەویش ئەوەیە کە چەندە هێزت هەبێ، ئەوهێندەش مافت هەیە. کێشەکە بەرلە قەناعەت پێکردنی ئەم و ئەو، لەوە دایە کە ئێمە چەندە بەهێز و ڕێکخراو بین، ئەوهێندەش مافمان دەبێت. ئەوجا دوای ئەوە بابەتی قەناعەتی لایەنەکانی دیکە دێت.
لەلایەکی دیکەوە، یەک لەو هۆکار و کێشە سەرەکییانەی کە تا ئێستا بووەتە هۆی مانەوەی دەسەڵاتی ڕێژیمی ئیسلامی لە ئێراندا، بوونی عەقڵییەتی پان ئێرانیزم و پاوانخوازانەی بەشێک لە هێزە ئوپوزیسیۆنەکانی بەناو سەرانسەریی فارسە کە حازر نین بە قبووڵکردنی پێشمەرجی دێموکراسی کە داننان بە ناسنامە و مافی وەک یەکی نەتەوەکانی نێو جوگرافیای سیاسیی ئێرانە، زەمینە بۆ کاری هاوبەش و ڕووخاندنی ئەو ڕێژیمە دیکتاتۆرە پێک بێنن. لە وەها دۆخێکدا بەمەبەستی بەهێزکردنی پانتایی خەبات لە دژی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، هەوڵمان داوە لەگەڵ حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کورد، بەلووچ، عەرەب، تورکمەن و ئازەری، بەستێنی کاری هاوبەش پێک بێنین و هەوڵ بۆ ڕووخاندنی ڕێژیم و جێگیرکردنی سیستەمێکی دێموکراتیکی فیدراڵ لە ئێرانی داهاتوودا بدەین تاکوو مافی وەک یەکی نەتەوەکان لە وەها سیستەمێکدا دەستەبەر بکرێت. هاوکات لەگەڵ ئەو لایەنە فارسانەش لە دانوستانداین تاکوو ئەو ڕاستییە قبووڵ بکەن کە ئیتر نکۆڵیکردن لە ناسنامەی نەتەوەییی نەتەوەکان و مافی چارەنووسیان، قبووڵکراو نییە و ڕێگای پێکەوە ژیانی ئاشتییانە و سەقامگیری سیستەمێکی دێموکراتیک لە ئێرانی داهاتوودا، دانان بە بوون و مافی وەک یەکی نەتەوەکانی نێو جوگرافیای ئێرانە و لە غەیری ئەمەدا مانەوەی شتێک بە ناوی ئێران، زۆر ئەستەمە. هەرچەند ئێستا بەشێک لەو لایەنە فارسانە بە ڕواڵەت دان بە جۆرە دێموکراسییەکی ناوچەیی دەنێن کە لانیکەمی مافی نەتەوەکان لە خۆ بگرێت، بەڵام هیچ گرەنتییەک نییە کە ئەوانیش لە کاتی بەدەسەلات گەیشتن و بەهێز بوونیاندا، هەڵنەگەڕێنەوە.

حیزبەکانی کوردستان بەگشتی ڕوانگەیان لە سەر حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چۆنە؟

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سێ ڕەهەندی جیا جیاوە توانیویەتی ڕێز و متمانەی هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بە گشتی بۆ خۆی دەستەبەر بکات، یەکەم: بەهۆی مێژووی خەبات و مکوڕبوونی لە سیاسەتی نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی. دووهەم: بەهۆی ڕێزگرتن لە خەباتی نەتەوەیی، هێز و لایەنە کوردستانییەکان و پشتیوانی و هاوکاریکردنیان لە هەلومەرج و قۆناخە هەستیارەکاندا. سێهەم: خۆپاراستن لە دەستێوەردان لە کاروباریاندا و هەوڵدان بۆ یەکڕیزی و یەک گوتاری لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندی باڵای نەتەوەییدا، بە هۆی ئەم سیاسەتە دروستەوە، دەبینین زۆربەی هێزە کوردستانییەکان و ڕەوەندی کوردی لە دەرەوەی وڵات، بەرانبەر بە حیزبی دێموکرات، ڕوانگەیەکی ئەرێنی و پڕ لە پێزانینیان هەیە و حیسابێکی خاسمانی بۆ پێگە و ئێعتباری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکەن.

- لە کۆتاییدا، لە یادی 75 ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکرات ئەگەر قەسەیەکتان هەیە فەرموون.

یادی 75 ساڵەی حیزبی دێموکرات، یادکردنەوە لە مێژووی خەباتی پڕ لە هەوراز و نشێوی نەتەوەی کورد بۆ گەیشتن بە ڕزگاری و سەربەستییە، یادکردنەوە لەو هەموو قوربانی و فیداکارییەی ڕۆڵەکانی نەتەوەی کوردە کە لەو ڕێبازەدا بەخشیویانە، وێستگەی تێڕامان و بیرکردنەوە لە داهاتووی ئەو خەباتە و چۆنیەتی خۆگونجاندن لەگەڵ ڕاستییەکانی کۆمەڵگاکەمانە تاکوو بتوانین بە سیاسەتێکی زانستی و سەردەمیانە، بەسەر کەندوکۆسپەکاندا زاڵ بین و ئامانجەکانی 25ی گەڵاوێژ بۆ گەلی کورد وەدی بێنین.[1]
ئەم بابەتە 71 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | kurdistanmedia.com
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 21-08-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 21-08-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 21-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 71 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەونی یوسف
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,211
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,692
ڤیدیۆ 1,279
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەونی یوسف
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.719 چرکە!