پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,217
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,692
ڤیدیۆ 1,279
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئەنجام: 6 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 1



نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

بنکەی خێرخوازی دکتۆر ڕەئوف
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
پۆل: پارت و ڕێکخراوەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 3
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بنکەی خێرخوازی دکتۆر ڕەئوف

بنکەی خێرخوازی دکتۆر ڕەئوف
کورتەیەک لەسەر مێژووی
بنکەی خێرخوازی دکتۆر ڕەئوف و چالاکی و بەرنامەکانی
بیرۆکەی بنکەکەو پرۆژە خێرخوازییەکە ئەندازیارەکەی خوالێخۆشبوو(دکتۆر ڕەئوف کێخوا عەزیز کێخوا ڕەشیدی تەقتەق)ە، دکتۆری کۆچکردوو لە (12-08-2002) داوایەکی بەرزکردۆتەوە بۆ جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی کردنەوەی بنکەیەکی تایبەتی خێرخوازی پەروەردەیی، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرواری (18-08-2002) بەنوسراوی (1/16/4779)ڕەزامەندی لەسەر ناوەڕۆکی داواکەی خوالێخۆشبوو دکتۆر ڕەئوف داوە، بەئەنجامدانی پرۆژەکە، بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێم لە(18-08-2002)بەنوسراوی ژمارە(480)ی نوسینگەی تایبەت داوای لە سەرۆکایەتی شارەوانی تەقتەق کردووە کەزەوی بۆ پڕۆژەی ناوبراو تەرخانبکرێت.
لەکۆتایی ساڵی(2002)پرۆژەکە بۆ بونیاتنان کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە کە بەشێوەیەکی سەرەکی پێک دەهات لە دروستکردنی(8)دووکان لەسەر شەقامی سەرەکی تەقتەق وهۆلێک وژووری کارگێری و کارگوزارودەبلیووسی و گەنجینەیەکی بچووک، لەساڵی(2003)بیناکە تەواوکراو لەساڵی(2004)ەوە پرۆژەکە چووە بواری جێبەجێکردنەوەو دەستی بەکارە خێرخوازییەکانی کرد.
لەبەرواری(09-05-2004)بەگوێرەی کۆنوسێک لەنێوان بەرێوەبەرایەتی ناحیەی تەقتەق وخوالێخۆشبوو دکتۆر ڕەئوف پرۆژەکە کەوتە بواری کردارییەوە بەمشێوەیەی خوارەوە:
لیژنەیەک پێکهێنرا بەسەرۆکایەتی دکتۆر ڕەئوف عەزیز ڕەشید یان(هەڵات)ی کوری یان نوێنەری خێزانەکەی بەسەرۆکی لیژنەو هەریەک لە(عەبدی عەبدولکەریم ئۆمەر و جەبار سوارە ڕەحمان)بوونە ئەندامی ئەو لیژنەیە، بەهۆی ئەوەی خوالێخۆشبوو دکتۆر ڕەئوف لەماوەی نێوان ساڵانی(2002-2006)دووچاری نەخۆشی هات وە لەبەرئەوەی مامۆستا(کاکەخان نەسرەدین ئەمین) بەرێوەبەری ئەوکاتی ناحیەی تەقتەق بۆ پرۆژەکە خەمخۆر بوو، لەلایەکیتریشەوە دۆستی نزیکی خوالێخۆشبوو بوو بۆیە وەک نوێنەری خانەوادەی دکتۆر ڕەئوف، لەلایەن دکتۆر ڕەئوف خودی خۆیەوە دیاریکرا بەسەرۆکی جێبەجێکاری پرۆژەکە، ناوبراو دلسۆزانە بۆماوەی(6)ساڵان لە(2004-2010)کارەکانی بنکەکەی خۆبەخشانەوسەرکەوتوانە بەرێوەبرد.
لەحوزەیرانی 2004ەوە بنکەکەمان شوێنی کتێبخانەی گشتی تەقتەقی دابینکرد، چونکە کتێبخانەی گشتی تەقتەق ئەوکات بینای تایبەت بەخۆی نەبوو، تاوەکو(10-07-2013)ئینجا کتێبخانەی گشتی تەقتەق دوای(9)ساڵ بینای تایبەت بەخۆی بۆکراو بنکەکەمانی چۆڵکرد.
لەلایەن بەرێوەبەری ناحیەی تەقتەق(سەرکەوت ڕەسول عەزیز)داوا لەسەرۆکایەتی بنکەکەمان کرا کە بۆماوەیەکی کاتی یارمەتی فەرمانگەی چاودێری کۆمەلایەتی تەقتەق بدرێت کەبچێتە نێو بینای بنکەکەمان، سەرۆکی بنکەکەمان(وهاب عەزیز ڕەشید)لەبەر بەرژەوەندی گشتی لەلایەک وکاری خێرخوازی وخۆبەخشانەی بنکەکە ڕەزامەندی دا بۆ ئەوەی فەرمانگەی ناوبراو بچێتە نێو بیناکەو بۆماوەیەکی پێویست بێ بەرامبەر فەرمانگەی چاودێری کۆمەلایەتی تەقتەق لە(10-07-2013ەوە تاوەکو نیسانی 2015)نزیکەی سالێک وشەش مانگ لەبینای بنکەکەمان مایەوە، واتە بینای بنکەکەمان(11)ساڵ توانی شوێن بۆ دوو فەرمانگەی گشتی و حکومی خێرخوازیانە دابین بکات ئەوانیش(کتێبخانەی گشتی وفەرمانگەی چاودێری کۆمەلایەتی)بوون.
فەرمانگەی چاودێری کۆمەلایەتی لەنیسانی 2015 لەلایەن بەرێوەبەرایەتی ناحیەی تەقتەقەوە شوێنی فەرمانگەی دابەشکردنی کارەبای کۆنی تەقتەقی بۆ فەرمانگەی چاودێری کۆمەلایەتی دابینکردو بنکەکەمان هاوکارییەکی تری فەرمانگەی ناوبراوی کرد بە سپۆنسەرکردنی بۆیاغکردنەوەی فەرمانگەی دابەشکردنی کارەبای کۆنی تەقتەق لەسەر ئەرکی خۆی.
لەماوەی ئەو 11ساڵەی کە بینای بنکەکەمان بەخشرابووە هەردوو فەرمانگەی ئاماژەپێدراو، پرۆژە خێرخوازییەکەی دکتۆر ڕەئوف واقیع حالانە بەو شێوەیەی خوارەوە ڕاییدەکرا:
یەکەم: لەماوەی نێوان(09-05-2004ەوە تاوەکو 01-05-2015)بیناکە خۆبەخشانەو بێ بەرامبەر هەردوو فەرمانگەی کتێبخانەی گشتی وچاودێری کۆمەلایەتی گرتبووەخۆ.
دووەم: زیاتر لە2/3ی داهاتی دووکانەکان ڕاستەوخۆ لەمەراسیمی ساڵانەی خەڵاتی دکتۆر ڕەئوف وەک دیاری دەبەخشرایە خوێندکارە سەرکەوتووەکانی قوتابخانەوخوێندنگە بنەڕەتی وئامادەییەکانی ناو شارۆچکەی تەقتەق کەلەماوەی(10)خەڵاتی ساڵانەی دکتۆر ڕەئوف دا(424)قوتابی وخوێندکار نزیکەی(90)ملیۆن دیناریان پێ بەخشراوە وەک خەڵات.
سێیەم:1/3ی داهاتی دووکانیش لەسەردەمی هەرسێ سەرۆک بنکەکەوە(دکتۆر ڕەئوف ومامۆستاکاکەخان و وهاب عەزیز)ئاراستەکراوە بۆ یارمەتیدانی مزگەوت وقوتابخانەوکتێبخانەوقوتابی و خوێندکاری هەژارو خەڵکی دەست کورت.
چوارەم: ڕوونکردنەوە سەبارەت بەداهاتی دووکانەکان، دیارە ژمارەی دوکانەکان زانراون(8)دوکانن، بەگوێرەی بارودۆخی بازاڕ جیاوازی کەوتووە لەکرێی مانگانەی بۆنمونە سەرەتای بەکرێدانەکە لە 2004ەوە کرێی هەردووکانێک تەنها(50)پەنجا هەزار دیناربووەو داهاتی هەموو ساڵەکە خۆی داوە لە(4،800،000)چوارملیۆن وهەشت سەد هەزار دینار، بەگوێرەی جولانی بازاڕو بارودۆخی ئابوری کرێیەکان دەگۆڕان لە(50بۆ 75)ولە(75بۆ 100)ولە(100بۆ125)و دواجار لە(125بۆ150)هەزاردینار بۆ هەردووکانێک بەکرێ چووە، هەندێک لەخەڵاتەکانی ساڵانەی دکتۆر ڕەئوف خانەوادەی دکتۆر لەدەرەوەی داهاتی بنکەکە پارەی خۆیان دەخستە خەڵاتەکانەوە، تا دوا خەڵات داهاتی بنکەکە ئێستا لەیەک ساڵدا(15)ملیۆن دینارە کە بۆ پرۆژە خۆژینە خێرخوازییەکە خەرج دەکرێت.
وەرچەرخانی بنکەکە لەنیسانی 2015ەوە
دوای ئەوەی بینای بنکەکەمان لەنیسانی 2015ەوە بەتەواوەتی چۆڵکرا، هەردوو فەرمانگەی بێ بینا چوونە بینای تایبەت بەخۆیان، چونکە بینای بنکەکەمان لەماوەی ئەو(11)ساڵە ماندوو کرابوو پێویستی بەنۆژەنکردنەوە هەبوو، بۆیە سەرۆکایەتی بنکەی خێرخوازی دکتۆر ڕەئوف بۆ جێبەجێکردنی پەیامی خوالێخۆشبوو دکتۆر ڕەئوف بڕیاری نۆژەنکردنەوەی بۆ بنکەکە دەرکردو بنکەکە لەستافێکی کارا خۆی ڕێکخست ئەمانیش:
1-وهاب عەزیز ڕەشید سەرۆکی بنکە
2-هەڵات دکتۆر ڕەئوف عەزیز ئەندامی بنکە
3-ئاراس عومەر فەتحوڵلا ئەندامی بنکە
ستافی بنکەکە دوای ووتوێژو ڕاوێژ بەرنامە ڕێژی بۆ پلانی نوێی خێرخوازی بنکەکە تەریب لەگەڵ پەیامی خوالێخۆشبوو دکتۆر ڕەئوف و کارکردن لەسەر ئەو بنەمایانەی کە دکتۆری خوالێخۆشبوو بنکەکەی لەسەر بونیادنابوو، پشت بەستن بەسیاسەتی خۆژینی بنکەکە لەڕووی داهاتە دیارەکەیەوە پرۆژە خێرخوازییەکە لەخەڵاتی ساڵانەی دکتۆر ڕەئوفەوە بۆ خوێندکارە سەرکەوتووەکانی تەقتەق فراوانکراو(6)بڕگەی تری پرۆژە خێرخوازییەکە زیادکرا بۆ زیاتر خزمەت گەیاندن بەبواری پەروەردەوفێرکردن لەشارۆچکەی تەقتەق ئەوانیش:
یەکەم: دابینکردنی هۆلی وانەبێژی لەبنکەکە بۆ:-
1- خولی بەهێزکردنی هاوینەی خوێندکارانی ئامادەییەکانی تەقتەق بەتایبەت بۆ هەردوو وانەی(بیرکاری و زمانی ئینگلیزی) پۆلی دوازدەیەم بێ بەرامبەر.
2- خولی فێربوونی زمانی ئینگلیزی وەک زمانێکی ستانداردی جیهانی بۆ گەنجان ولاوان و قوتابیان وخوێندکارانی شارۆچکەی تەقتەق.
3- خولی پیشەیی و هونەری گونجاو لەگەڵ هۆل وشوێنی بنکەکە.
4- کارئاسانی بۆ ڕێکخراوە پیشەییە قوتابی و خوێندکارییەکان لەتەقتەق بۆ ئەنجامدانی کاری وانەبێژی لەبنکەکە خۆبەخشانەوبێ بەرامبەر.
5- رێخۆشکردن بۆ مامۆستاوپسپۆڕو کادری شارەزای بواری پەروەردەو فێرکردن کەشوێنی وانەبێژی بێ بەرامبەریان بۆ دابینکراوە.
دووەم: دابینکردنی سەنتەری کۆمپیوتەر بەهاوکاری کۆمپانیای ڤێنتیجی ئەندازیاری بۆ:
1- کردنەوەی خولی فێربوونی زانستی کۆمپیوتەر بۆ پۆلی حەوتەم وهەشتەمی بنەڕەتی.
2- کردنەوەی خولی فێربوونی کۆمپیوتەر بۆ مامۆستایان وفەرمانبەرانی فەرمانگە حکومی و خوێندنگەکانی شارۆچکەی تەقتەق.
سێیەم: دابینکردنی هۆلی خوێندنەوە بۆ:
1- قوتابیان وخوێندکارانی خوێندنگە بنەڕەتی و ئامادەییەکانی تەقتەق.
2- ئەو مامۆستایانەی خۆبەخشانە وانە بەخوێندکاران دەڵێنەوەو شوێنیان نیە.
چوارەم: وەشاندنی گۆڤارێکی ساڵانەی پەروەردەیی و ڕۆشنبیری گشتی بۆ:
1- بڵاوکردنەوەی چاڵاکیەکانی بنکەی خێرخوازی دکتۆر ڕەئوف.
2- کۆکردنەوەی داتا پەروەردەییەکان و ئاماری ساڵانەی ژمارەی قوتابی و ساواو خوێندکاری خوێندنگە بنەرەتی و ئامادەییەکان و باخچەکانی تەقتەق.
3- دیارخستنی تواناکانی قوتابی و خوێندکارو گەنجانی شارۆچکەی تەقتەق.
4- خستنەڕووی تواناکان لەبواری هونەری و موزیک وشێوەکاری وکەلتوری و پیشەگەری و تاد.
5- داتاکانی بەروبومە بەرهەمهاتووەکانی کشتوکاڵی و گەشتیاری و خزمەتگوزاری و تاد.
6- پێشنیاری زانستی و گونجاو بۆ پێشخستنی شارۆچکەی تەقتەق.
پێنجەم: دابینکردنی کتێبخانەیەکی بچوک بۆ:
1- خوێندکاران وتوێژەرانی تەقتەق تا سوود لەسەرچاوەکانی وەربگرن.
2- خوێندکاران وقوتابیان تا بتوانن لەئامادەکردن و پێشکەشکردنی ڕاپۆرتەکانیان سوودی لێوەربگرن.
3- قوتابیان وخوێندکاران تاوەکو لایەنی خوێندنەوەیان بەهێز بکەن.
شەشەم: خەڵاتی ساڵانەی دکتۆر ڕەئوف بۆ:-
1- یەکەمی سەر ئاستی تەقتەق لەقۆناغی شەشەمی بنەڕەتیەوە تاوەکو دوازدەیەمی وێژەیی و زانستی لەقوتابخانە بنەڕەتی و خوێندنگە ئامادەییەکانی ناو شارۆچکەی تەقتەق.
2- پێدانی بڕوانامەی ڕێزلێنان بۆ هەموو ئەو قوتابی و خوێندکارانەی لەسەر ئاستی قوتابخانەو خوێندنگەکانیان لەپۆلەکانی خۆیان پلەی یەکەم بەدەست دێنن لە پۆلی شەشەمەوە تاوەکو دوازدەیەمی وێژەیی و زانستی.
ئەم بابەتە 22,037 جار بینراوە
هاشتاگ
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 10
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری ڕێکخراو : خێرخواز
شار و شارۆچکەکان: کۆیە
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 11-04-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 12-04-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 22,037 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1120 KB 11-04-2017 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
دکتۆر ڕەئوف لەخانەکەی کێخوا عەزيزی تەقتەق
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دكتۆر ره‌ئوف

دكتۆر ره‌ئوف
ئەم وێنەيە ئەرشيفی کاک #وهاب عەزيز ڕەشيد# #تەقتەق#ی-يە، ساڵی 1968 گيراوە لە خانەکەی ماڵی کێخوا عەزيزی کێخوا ڕەشيدی تەقتەق، دکتۆر #ڕەئوف کێخوا عەزیزی کێخوا ڕەشیدی کێخوا سەعید# کەسايەتی مێژوی تەقتەق و کوردستان خاوەنی #بنکەی خێرخوازی دکتۆر ڕەئوف# لەسەر پشتی وڵاغە بەرزەيەکە وێنەکەی بۆ يادگاری گرتووە.
ئەم بابەتە 2,113 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - ئاراس ئیلنجاغی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: کۆیە
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 12-02-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 12-02-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 12-02-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,113 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.183 KB 12-02-2019 ئاراس ئیلنجاغیئـ.ئـ.
ساڵانەی دکتۆر ڕەئوف
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ساڵانەی دکتۆر ڕەئوف

ساڵانەی دکتۆر ڕەئوف
ساڵانەی دکتۆر ڕەئوف
گۆڤارێکی ساڵانەی پەروەردەیی و ڕۆشنبیری گشتییە
بنکەی خێرخوازی دکتۆر ڕەئوف لە تەقتەق دەریدەکات
ژمارە 1 ی ئەیلولی 2015
خاوەن ئیمتیاز: هەڵات ڕەئوف عەزیز
سەرنوسەر: ئاراس ئیلینجاغی
نەخشە ساز: پەیام ئەحمەد
ناونيشان: تەقتةق، شەقامی سەرەکی، بەرامبەر پارکی شەهيد ناميق تاڵەبانی، نزيک مزگەوتی گةورەی تەقتەق
ئەم بابەتە 4,692 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 2
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 7
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 31-03-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 05-04-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 05-04-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 4,692 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.155 KB 31-03-2019 زریان سەرچناریز.س.
سێزدەمين خەڵاتی ساڵانەی دکتۆر ڕەئوف
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سێزدەمين خەڵاتی ساڵانەی دکتۆر ڕەئوف

سێزدەمين خەڵاتی ساڵانەی دکتۆر ڕەئوف
لە يازدەمين ساڵوەگەڕی خوالێخۆشبوو دکتۆر ڕەئوف بەرێوەچوو
بەئامادەبوونی بەرێوەبەری ناحيەی #تەقتەق# بەوەکالەت(فاتح حسين حمدامين) و نوێنەری بەرێوەبەرايەتی پەروەردەی #کۆيە# سەرپەرشتياری کارگێڕی(کەمال عوسمان عەلی) و سەرۆکی بنکەی خێرخوازی دکتۆر ڕەئوف(وهاب عەزيز ڕەشيد) ونوێنەری خانەوادەی دکتۆر ڕەئوف خاتوو(گەلاوێژ مەلا نوری) هاوسەری دکتۆری کۆچکردو ئەندازيار(هەڵات دکتۆر ڕِەف) و سەرپەرشتيارانی پەروەردەيی کۆيە و بەرێوەبەری خوێندنگەکانی ناو شارۆچکەی تەقتەق و بەرێوەبەری فەرمانگە حکوميەکانی تەقتەق و کەسايەتيەکانی شاری تەقتەق و کەس و کار و دايک وباوکانی خوێندکارانی سەرکەوتوو لەسەر ئاستی تەقتەق و کۆيە، ئەمڕۆ 17-9-2017 ڕۆژی يەکشەممە لە سعات 10ی سەر لەبەيانی لە يازدەمين ساڵوەگەڕی خوالێخۆشبوو دکتۆر ڕەئوف سێزدەمين مەراسيمی ساڵانەی خەڵاتی ساڵانەی دکتۆر ڕەئوف
بەرێوەچوو.
بڕگەکانی مەراسيم بە ساتێ وەستان بۆ گيانی پاکی خوالێخۆشبوو دکتۆر ڕەئوف و شەهيدانی ڕێگای کوردستان دەستی پێکرد و وتەی بەخێرهێنانی ئامادەبوان لەلايەن سەرپەرشتياری مەراسيم(حاکم فاتح حسين) پێشکەشکراو وتەی بەرێوەبەرايەتی پەروەردەی کۆيە لەلايەن مامۆستا(کەمال عوسمان) خوێنرايەوه و وتەی بەرێوەبەری بنکەی خێرخوازی دکتۆر ڕەئوف لەلايەن(#ئاراس ئيلنجاغی#) يەوە بۆ ئامادەبوان پێشکەشکرا ودواتر ئاماری ساڵانەی پەروەردەيی و چالاکيەکانی بنکەی خێرخوازی دکتۆر ڕِەئوف و لێدوان و بيروبۆچونی خوێندکارانی سەرکەوتووی سەر ئاستی تەقتەق و کۆيە و پەيڤی مامۆستايانی خۆبەخش بەڕاپۆرت و ڤيديۆيی بە داتاشۆ بۆ ئامادەبووان نمايشکرا، و خەڵاتی ڕێزڵێنان بەخشرايە(10) مامۆستای خۆبەخش و خەڵات و ڕێزڵێنانيش درا بە(19) قوتابی و خوێندکار و(1) کامێرمان و فۆتۆگرافەر و ڕاگەياندنکاری سەرکەوتوو خۆبەخشی تەقتەق-يش خەڵاتکرادواتر لەکؤتاييدا وتاری بنەمالە لەلايەن هەلات دکتؤر ڕەئوف خوينرايەوە.
جێگەی ئاماژەيە(#بنکەی خێرخوازی دکتۆر ڕەئوف#) لەساڵی خوێندنی(2003-2004)دامەزراوە بۆ خزمەتکردن بە توێژی خوێندکاران خۆبەخشانە و بێ بەرامبەر و تا ئەمڕۆ464خوێندکار و قوتابی سەرکەوتووی تەقتەق و دەوروبەری خەڵاتکردووە بە گوژمەی(95)نەوەد وپێنج مليۆن دينار.[1]
ئەم بابەتە 6,332 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - ئاراس ئیلنجاغی
فایلی پەیوەندیدار: 3
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 16-09-2017 (7 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: پەروەردە
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: کۆیە
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 17-09-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 17-09-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 17-09-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 6,332 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1163 KB 17-09-2017 ئاراس ئیلنجاغیئـ.ئـ.
ڕەئوف کێخوا عەزیزی کێخوا ڕەشیدی کێخوا سەعید - دکتۆر ڕەئوف
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook3
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail1
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕەئوف کێخوا عەزیزی کێخوا ڕەشیدی کێخوا سەعید

ڕەئوف کێخوا عەزیزی کێخوا ڕەشیدی کێخوا سەعید
ناوی تەواوی (ڕەئوف کوڕی کێخوا عەزیزی کێخوا ڕەشیدی کێخوا سەعید) ە، لە خانەوادەیەکی کێخوا زادەی مەلاکی #تەقتەق#-ە، ساڵی (1947) لە شارۆچکەی تەقتەق چاوی بەژیان هەڵێناوە، دوای کێخوا عەزیزی باوکی ئەو وەک کوێخایەکی خاوەن بڕوانامەو مەعریفە وئەکادیمیەکی پسپۆڕ لە بنەماڵەکەیان دەرکەوت، خێزانەکەشی ناوی (گەلاوێژ محەمەد نوری) نەوەی مەلا نوری ئیمام قاسمی شاری #کەرکووک#ە.
دکتۆر ڕەئوف وەک هەموو منداڵانی تەقتەق خوێندنی سەرەتایی لە زێدی خۆی تەقتەق دەستپێکردووە و قۆناغەکانی تری ناوەندی و ئامادەیی لە #کۆیە# و #هەولێر# تەواوکردووە.
ساڵی 1969 لە زانکۆی بەغدا کۆلیژی ڤێتەرنەری بەسەرکەوتوویی تەواوکردووە و لەبەر بەرزی ئاستی زانستی و توانای خوالێخۆشبوو بۆ زیاتر خوێندن و بڕینی قۆناغە زانستییەکانی تر ڕوو دەکاتە وڵاتی بەریتانیاو لە زانکۆی لیڤەرپولی بەریتانی لە خوێندنی باڵا وەردەگیرێت و بەسەرکەوتوویی ساڵی 1976 لە زانکۆی لیڤرپول ماستەری لە بواری زانستی پزیشکی ڤێتەرنەری بەدەستهێناوە، لە هەمان زانکۆ و پسپۆڕیدا لە ساڵی 1979 دکتۆرای تەواوکردووە.
دوای تەواوکردنی قۆناغەکانی خوێندن لەسلک وپۆستی جیاجیادا خزمەتیکردووە وەک:
1- پیشەی پیرۆزی مامۆستایەتی لە پەیمانگەی ڤێرتێرنەری لە شاری بەغدا لەنێوان ساڵانی (1970-1971) .
2- بۆماوەی چوار ساڵان بەڕێوەبەری فەرمانگەی بەیتەرەی هەولێر بووە (1971-1975) .
3- چوارساڵیتر لەنێوان ساڵانی (1980-1984) لە زانکۆی #موسڵ# مامۆستایەتی کردووە.
4- لەنێوان ساڵانی (1984-1988) بەڕێوەبەر بووە لە کۆمپانیای پەلەوەڕی گشتی لە ناوچەی کوردستان (مەبەست هەرێمی باشووری کوردستان) ە.
5- ساڵێک بەڕێوەبەری تاقیگەی ڤێرتێرنەری بووە لە ناوچەی کوردستان (1988-1989) .
6- لەنێوان ساڵانی (1991-1993) بۆ ماوەی 2 ساڵ مامۆستای #زانکۆی سەڵاحەدین# بووە.
7- بۆ ماوەی سێ ساڵان وەک پسپۆڕ لەڕێکخراوی فاو کاریکردووە لەنێوان ساڵانی (1997-2000) .
8- دامەزرێنەری بنکەی خێرخوازی دکتۆر ڕەئوفە لە تەقتەق لەنێوان ساڵانی (2002-2003) .
9- لە ساڵی (2003-2004) لێپرسراوی کۆمیتەی ڕیفڕاندۆم بووە لە وڵاتی بەریتانیا.
بەداخەوە ئەم مرۆڤە بەتواناو بلیمەتەی شارۆچکەکەمان ماوەی تەمەنی کوورت بوو (59) ساڵ ژیا، ئەو مرۆڤە خۆراگرە چوارساڵ (2002-2006) دووچاری نەخۆشی هات و ورە بەرزانە دوای سێ نەشتەرگەری لە وڵاتی بەریتانیاوئەڵمانیا، دواجار لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتی #15-09-2006# لە دەمژمێر 2:10 دوو و دەقیقەی بەیانی ماڵاوایی لێکردین و دڵەگەورەکەی لەلێدان کەوت و لە گۆڕستانی (بانەڕەقە) ی زێدەکەی خۆی تەقتەق بەخاک سپێردرا.
دوای کۆچی دوایی دکتۆر ڕەئوف لە ساڵی 2011 ڕێزلێنانی فەخری دەی جیهانی پێدراوە و هەروەها لە شاری (#زاخۆ#) ش بنکەیەک بۆ توێژینەوەی ڤێرتێرنەری بەناوی ئەم زاتەوە ناونراوە، و لە ساڵی 2015ەوەش بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە بۆ ڕێزلێنان لەکارە خێرخوازییە پەروەردەییەکانی خوێندنگەیەکی بنەڕەتی بەناوی (خوێندنگەی دکتۆر ڕەئوفی بنەڕەتی کوڕان) ناو لێنا.
جگە لەکارە جوان وچاکەکانی دکتۆر لە دوای خۆی دوو کوڕی بەناوەکانی (هەڵات:ئەندازیارە و ڕۆژ: دکتۆری نەخۆشییە دەروونیەکانە، لەگەڵ کچێک بەناوی شیرین مامۆستای زمانی ئینگلیزییە) بەجێهێشتووە.[1]
ئەم بابەتە 19,459 جار بینراوە
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 10
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1947
ڕۆژی کۆچی دوایی: 15-09-2006 (59 ساڵ)
جۆری کەس: خێرخواز
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): کۆیە
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 12-04-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 14-09-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 19,459 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.191 KB 12-04-2017 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کەسایەتی دکتۆر ڕەئوف؛ ژیان و کار و هەڵوێستی مرۆڤدۆستانەی
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کەسایەتی دکتۆر ڕەئوف؛ ژیان و کار و هەڵوێستی مرۆڤدۆستانەی

کەسایەتی دکتۆر ڕەئوف؛ ژیان و کار و هەڵوێستی مرۆڤدۆستانەی
#ئاراس ئیلنجاغی#
2012
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: بیبلۆگرافیا
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فایلی PDF: بەڵێ
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 15-12-2013 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 25-07-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 18,283 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.158 KB 15-12-2013 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی PDF 1.0.19 MB 74 15-12-2013 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
عەونی یوسف
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,217
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,692
ڤیدیۆ 1,279
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
عەونی یوسف
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
ژیاننامە
مهناز کاوانی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.109 چرکە!