پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
بەسەرهاتی ڕزگاربوونی فاتیح سەنگاوی لە پڕۆسەی ئەنفالدا
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
20-04-2024
هومام تاهیر
ڤیدیۆ
چەند دیمەنێک لە پاش پڕۆسەی ئەنفالکردنی دۆڵی جافایەتی
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شێخ حسێنی هەزارکانی ئەو پیاوەی لە ئەنفالدا فەرمانی سەدامی شکاند و وتی نامەوێت ئازاد بکرێم
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 516,582
وێنە 105,233
پەرتووک PDF 19,087
فایلی پەیوەندیدار 95,727
ڤیدیۆ 1,283
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئەنجام: 8 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 1



نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

بەردەوام بوونی سیاسەتی بە عەرەبکردن هەڕەشەیە بۆ لەناوبردنی کوردی پارێزگای دیالە
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خەلیل ئیسماعیل محەمەد

خەلیل ئیسماعیل محەمەد
د. #خەلیل ئیسماعیل محەمەد#

پارێزگای دیالە بەهۆی ئەوەی کە نزیکە لە سەرسنووری ئێراق و ئێرانەوە پێگەیەکی ستراتیژی و گرنگی هەیە، بە درێژایی 300 کیلۆمەتر ئەم سنوورە درێژ دەبێتەوە، هەروەها بارێکی جیوستراتیژی ئەم پێگەیەی پارێزگاکە گرنگتر دەکات، چونکە بەرزونزمایییەکانی لەسەر سنوورەوە تا قوڵایی ناو خاکی ئێراق لە بەغدای پایتەختی ئێراق نزیکی دەخاتەوە، هەروەها بەدرێژایی سەر ئەو سنوورە کۆمەڵێک سامانی نەوتی لەخۆ دەگرێت. هێڵی خوراسانی مێژوویی کە تا ئێستاش ڕۆڵێکی کاریگەر لە پێوەندییەکانی نێوان ئێراق و ئێران دەگێڕێ، هەر بەو سنوورەدا تێدەپەڕێ و کاریگەرییەکەی لەسەر هەردوو ئاستی بازرگانی و سەربازییە، پارێزگای دیالە یەکێکە لەو چواردە لیوایەی کە لەگەڵ درووستبوونی دەوڵەتی ئێراق لەدوای جەنگی جیهانی یەکەمەوە درووست بووە، پێشترچەند قەزایەکی لەخۆدەگرت، لەوانە: دلتاوا (خاڵس) ، خانەقین و مەندەلی و شارۆچکەی ناوەند کە بە شارۆچکەی خوراسان دەناسرا، بەڵام ئەم پێکهاتە کارگێڕییە بەپێی بارودۆخەکان زۆربەی جار گۆڕانکاری زۆری بەسەردا دەهات، ئامانجی سەرەکیش لەم گۆڕانکارییانە چەسپاندنی سیاسەتی بەعەرەبکردن بوو لەو پارێزگایەدا، کەواتە دەتوانین بڵێین پارێزگای دیالە لەهەردوو لایەنی سرووشتی و مرۆییەوە نموونەیەکی بچووککراوەی ئێراقە، لەپاڵ ئەو دۆڵ و دەشتاییانەی کە لەخۆراوا و باشووری خۆراوای ئەو پارێزگایەوەن چەند زەوییەکی بەرزایی و شاخیشی تێدایە، کە تا بەرەو خۆرهەڵات و باکووری خۆرهەڵات سەربکەوێت چیاکان بەرزتر دەبنەوە، بارانێکی زۆریش دەشت و دۆڵەکانی پارێزگاکە دەگرێتەوە، دانیشتووانی کورد زیاتر لە خۆرهەڵات و باکووری خۆرهەڵاتی ئەم پارێزگایە کۆبوونەتەوە، بەڵام چڕی دانیشتووانی عەرەب لە ناوچەکانی خۆراوا و باشووری خۆراوا هەن، بۆیە بەشێک لە جوگرافیاناسان ئەم پارێزگایە دەخەنە سەر باکووری ئێراق، هەندێکیشیان بە بەشێک لە هەرێمی کوردستانی دەزانن، هەروەکو چۆن لە پەڕتووکی (باکووری ئێراق) ئاماژەی پێکراوە، کە لە نووسینی هادی دەفتەر و عەبدوڵڵا حەسەنە، لە جێگەی تریش بە (ناوچەی ناوەندی ئێراق) دەناسرێت، وەک لە پەڕتووکی (باکووری ئێراق) دیاریکراوە کە لەنووسینی شاکر خسباکە، لەبەر ڕۆشنایی بایەخی ئەم پێگە جوگرافی و جیۆستراتیژییەی پارێزگاکەدا، هەروەها لەبەر ئەو توانا زۆرەی لە ڕووی ئابووری و دیموگرافییەوە هەیەتی، دیالا پێگەیەکی بنەڕەتی پێکهێناوە لەناو تەوەرە سیاسییەکانی بە عەرەبکردندا کە سێ تەوەرن و دەسەڵاتدارانی ئێراقی بە وردی پلانیان بۆ داڕشتووە، لەپاڵ هەردوو تەوەری کەرکووک و موسڵدا، گرنگترین ئاماژە سیاسییەکانی بەعەرەب کردن لەم پارێزگایانەدا ئەمانەن:
1- جێبەجێکردنی یاسای ڕەگەزنامەی ئێراقی، کە کۆمەڵگەی ئێراقی کردە دوو بەشەوە، بەشێکیان پاشکۆی عوسمانییەکان و بەشێکی تریش پاشکۆی ئێرانین، ئەم یاسای ڕەگەزنامەیە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێراقییەوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆسەکانی دەرکردن و دوورخستنەوەیەکی بەرفراوانی کوردە فەیلییەکان لەپارێزگای دیالە دۆزرایەوە، تاکو دووریان بخەنەوە بۆ ئەو دیوی سنوور، بە هەنجەتی پێنەدانی ڕەگەزنامەی ئێراقی، ئەم پرۆسانەش چڕ تر دەبوونەوە هەرکاتێک پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەتی ئێراق وئێران تووشی قەیران دەهاتن.
2- هەڵمەتەکانی کۆڕەو پێکردن کە دانیشتووانی کورد لەو پارێزگایەدا دووچاری دەبوونەوە بەتایبەتی لە ساڵانی حەفتاکان و هەشتاکانی سەدەی پێشوو، دوای ئەوەی بەرەو پارێزگاکانی ناوەند و باشووری ئێراق دەگوازرانەوە، هەندێکیشیان دەخرانە ناو کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون لە نزیک شارە گەورەکان، یان لە نزیک شەقامە گشتییەکانی هاتوچۆ، بۆ ئەوەی بەئاسانی کۆنترۆڵیان بکەن.
3- پشتگوێ خستنی بە ئەنقەستی ژێرخانی ئابووری شاروشارۆچکە کوردییەکان، بەتایبەتی فەرامۆشکردنی تەواوی شارۆچکەی مەندەلی و دەوروبەری کە خەڵکەکەی بەردەوام بەهۆی نەبوونی ئاوی خاوێنەوە، لە سکاڵا دابوون، ڕەز وباخ و ئاژەڵەکانیان بێ ئاو دەکران، بۆیە زۆربەیان ناچار بوون بەرەو بەعقوبە و بەلەتروز و بەغدا و میقدادیە کۆچ بکەن، ئەمە جگە لەوەی کە جەنگی نێوان ئێران وئێراق کۆمەڵێک ئاکامی سلبی خستە سەر دانیشتووانی کورد لەوپارێزگایەدا کاتێک شاروگوندەکانیان بوونە گۆڕەپانی جەنگێکی هەشت ساڵە لەنێوان ساڵانی 1980 هەتا 1988، ئەمەش حکومەتی ئێراقی خستەسەر ئەو هەنجەتەی کە ناوەندی شارۆچکەی مەندەلی بگوازێتەوە بۆ بەلەتروز، بەوشێوەیە شارۆچکەی مەندەلی تەنیا وەک شارەدێیەکی بچکۆلەی لێهات، لەبەر ڕۆشنایی ئەمانەی کە ڕوویدا پێکهاتەی نەتەوەیی دانیشتووانی پارێزگاکان بە درێژایی سەدەی ڕابردوو لە بەرژەوەندی عەرەبە نیشتەجێبووەکاندا گۆڕانکاری زۆری بەسەرداهات، لە ساڵی 1947 ڕێژەی کورد لە پارێزگاکەدا لە 26، 6% بووە، کەچی لە ساڵی 1977 ئەم ڕێژەیە دابەزی بۆ لە 10، 7% ئەمەش ئەو واتایە دەگەیەنێ کە ڕێژەی دانیشتووانی کورد لە 16% لەو ماوەیەدا دابەزیوە، بەڵام ڕێژەی دانیشتووانی عەرەب لە 76% تا 88% لە کۆی دانیشتووانی ناوچەکە بەرز بۆتەوە، لە شارۆچکەی خانەقینیش ڕێژەی دانیشتووانی کورد لە ساڵی 1947 دەگەیشتە لە 80%، بەڵام لەژێر ڕۆشنایی ئەنجامەکانی سەرژمێری دانیشتووانی ساڵی 1977 ڕێژەی کورد دابەزی بۆ 27% هەروەها ڕێژەی کورد لە شارۆچکەی مەندەلی دابەزی بۆ کەمتر لە 1%، نسیبی شارۆچکەی سەعدیە لە سیاسەتی بەعەرەب کردن زۆر زیاتر بوو، لێکۆڵینەوە مێژوییەکان ئاماژە دەدەن بەوەی زۆربەی زۆری دانیشتووانی سەعدیە کورد بوون، بەرلەوەی دوچاری گۆڕینی نەتەوەیی و کۆچپێکردن ببنەوە، لە بەرژەوەندی دانیشتووانی عەرەبدا، لە لێکۆینەوەیەکی خوالێخۆشبوو محەمەدەمین زەکی هاتووە، کە شارۆچکەی قزلەر باخ «سەعدیە» دوو گەڕەکە، یەکەمیان بەناوی «چولک» کە کوردی تێدا دەژی، دووەمیان بە ناوی «خالیدی»کە کورد و تورکمانی تێدا نیشتەجێیە، ئەوەش لەسەردەمی عوسمانییەکانەوە، دواتر لە پەڕتووکی مێژوونووسی بەناوبانگ عەبدولرەزاق حەسەنی، کە لەژێر ناوی ئێراق لەکۆن و نوێدا هاتووە کە دەڵێت دانیشتووانی شارۆچکەی سەعدیە زۆربەی زۆریان بە کوردی قسە دەکەن، هەروەک شارۆچکەی خانەقین، گەڕیدەیەکی بەناوی ڕیچ لە پەڕتووکێکیدا بەناوی گەشتەکەی ڕیچ بۆ ئێراق ساڵی 1820 ئاماژە دەدات بەوەی کە دانیشتووانی شارۆچکەی سەعدیە بە زمانی تورکی و کوردی و فارسی دەدوێن، هیچ جۆرە زمانێکی عەرەبی لەو شارۆچکەیەدا نییە، لە درێژەی وتەکانیدا ڕیچ دەنووسێت دوای ئەوەی بەرزاییەکانی حەمرینی تێپەڕاندووە لە دەشتاییەکدا کە چوار دەوری تەپۆلکەی بەرزایی بووە نزیک شارۆچکەی «قزلر باک» کۆمەڵێک ڕەشماڵی سوورەمیری و زرگوشی و خێڵەکانی دەلۆ و قەرەلوس و جافەکانی بینیوە، کە ئەمانە هەموویان هۆزەکانی کوردن، لە پەڕتووکێکی تریش دا بەناوی «خەنجەرەکان و چیاکان» کەنووسەرەکەی مێژوونووسێکە بەناوی ئەحمەد فەوزی ئاماژە دراوە بەوەی ڕێژەی کورد لە شارەدێی «قزلر باک» تا دەگاتە جەلەولاش لە 50% زیاترە ئەوەش بەپێی ئەو ئەنجامانەی کە لە سەرژمێری دانیشتوواندا ساڵی 1947تۆمار کراون، بەڵام سەرژمێرییەکەی ساڵی 1977 دابەزینێکی زۆری لەو ڕێژەیە پێوە دیارە بە شێوەیەک دانیشتووانی کورد دابەزیون بۆ 5% ئەوەشمان لەبیر نەچێت کە لە ڕاپۆرتەکەی «د میستۆرا» نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ساڵی 2009 بە تەواوی ددانی ناوە بە گۆڕانکارییەکی دیموگرافی کە بەسەر پارێزگای دیالەدا هاتووە، هەروەها ئاماژەی داوە بە سیاسەتی بەعارەبکردنی هەردوو شارۆچکەی خانەقین و مەندەلی، جەخت لەسەر ئەوەش کردەوە کە لە 90% ئەفسەرە کوردەکان لە جەلاولاوە بەرەو شوێنانی تر گواستراونەتەوە، هەروەها ئاماژەی بە بڕیاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی ژمارە1496 دا کە لە ساڵی 1981 دەرچووە تیایدا فەرمان دەرکراوە بۆ تەرحیل پێکردنی هەموو خێزانە کوردەکانی شارۆچکەی جەلەولا.
سەبارەت بە شارۆچکەی مەندەلیش کە لە قووڵایی مێژوودا بەشێک بووە لە میرنشینە کوردییەکانی «حەسنەوی و گاوانی و عیاری و بابانی» هەروەکو چۆن لە پەڕتووکی شارە کوردییە کۆنەکان کەنووسەرەکەی خوالێخۆشبوو جەمیل ڕۆژبەیانییە ئەو ڕاستییە هاتووە کە مەندەلی شارێکی کوردییە دانیشتووانەکەشی بە کوردی قسەیان دەکرد، هەروەکو چۆن لە فەرهەنگی ئیعلامی تورکی ئاماژەی پێدراوە و تێیدا هاتووە «کورد نیوەی دانیشتووانی شاری مەندەلی پێکدەهێنن، هەر لەبارەی ئەم پرسەوە عەبدولرەزاق حەسەنی لە نووسینەکانیدا ئاماژەی داوە بەوەی کە دانیشتووانی مەندەلی بە زمانی کوردی و هەندێکیشیان بە فارسی و تورکی لەگەڵ یەکدا دەدوێن، هەندێک لە عەرەبیش تێدەگەن، بەڵام بە خواروخێچی» کەچی سیاسەتی بە عەرەبکردن کە درێژەی کێشا بەرەو ناو شارۆچکەی مەندەلی بووە هۆی نەهێشتنی بوونی کورد لەپێناوی سەپاندنی بەرژەوەندی عەرەبە هاوردەکان، لەلایەکی ترەوە بەپێی ڕاپۆرتەکەی «دیمیستۆرا» ئاماژە کراوە بە موعانات و ئازاری دانیشتووانی مەندەلی لەبەرانبەر سیاسەتی جیاکاری و ڕەگەزایەتی، ئەوەش بە ئامانجی درووستکردنی پشتێنەیەکی ئەمنی کە لەسەر سنووری ئێراق و ئێران درێژ دەبێتەوە ئەنجام دەدرێت، لە ئاکامی کۆچپێکردن و دەرپەڕاندنی دانیشتووانی کورد لەسەر زێد و ماڵی خۆیان، لەلایەکی تریشەوە ڕاپۆرتەکە جەختی لەسەر پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هۆزەکانی دەوروبەری مەندەلی کردۆتەوە، کە لە ڕووی بازرگانی و زمانەوە بەستراونەتەوە بە هەرێمی کوردستان، هەروەها داخوازینامەی ئەنجوومەنی شارەدێی مەندەلی لە ساڵی 1926 بۆ ئەوەی شارەدێکە بچێتەوە سەر هەرێمی کوردستان سیاسەتی بە عەرەب کردن کە ئەمڕۆ لە پارێزگای دیالە دەکرێت، سیاسەتێک نییە کە ئێستا پلانی بۆ دارێژرابێ، بەڵکوو درێژبوونەوەی سیاسەتی بەعسییە شۆڤینییەکانی پێشووە، ڕەنگدانەوەی هەمان ئامانجی بەعسییەکانە، هەروەها لە ئامراز و کەلوپەلەکانیشدا هەمان ئامانجیان هەیە، چونکە گرفتی کورد لە ئێراقدا لەسەر بناغەی جیاوازی بوون لە ڕووبەڕوی جوگرافی نییە، هەروەها لەسەر نەخشەدانانی سنووری هەرێم نییە، بەڵکوو گرفتەکەیان لەسەر بناغەی بوونی کوردە لە ناوچەکەدا، کوردستان لە تێڕوانینی حاکمدارانی عەرەبەوە بەشێکە لە نیشتمانی عەرەبی، گەلی کوردیش بەشێکە لە گەلی عەرەبی، هەموو ئەو نەتەوانەی کە زمان و سیمای نەتەوەییانەی تایبەت بەخۆیان هەیە لەناو چوارچێوەی نەخشەکانی نیشتمانی عەرەبدا دەژیین، وەک نەتەوەی کورد لە تێڕوانینی ئەیدۆلۆژیانەی عەرەبەوە بەشێکن لە درێژبوونەوەی دەوڵەتێکی عەرەبی، هەروەها ناسنامەی عەرەبیش بەسەر خاک و نیشتمانیاندا دەچەسپێنن، ئەمەش لە ڕێگەی داگیرکاری و زاڵبوونەوە نەهاتووە بەڵکوو لەئاکامی واقیعێکی مێژوویی درێژبۆتەوە، بۆیە ئەو عەرەبانە چاویان بەرایی نادات کوردەکان ببینن زەوی و نیشتمانی خۆیان هەبێت، توانەوە و لەناوبردنی گەلی کورد تەنیا ئامانجی نەتەوەی عەرەبییە، هەر بەو ئامانجەشەوە حکومەتەکانی یەک لە دوای یەک لە ئێراقدا سیاسەتی خۆیان دادەڕێژنەوە.[1]
ئەم بابەتە 320 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 8
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 03-10-2011 (13 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 87%
87%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 17-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 18-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 24-01-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 320 جار بینراوە
بەڕێوەبەری شارەدێی گوڵاڵە: پارێزگاری دیالە ڕێگرە لەئاوەدانکردنەوەی شارەدێیەکە
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
پۆل: ئامار و ڕاپرسی | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بەڕێوەبەری شارەدێی گوڵاڵە: پارێزگاری دیالە ڕێگرە لەئاوەدانکردنەوەی شارەدێیەکە
ئامار و ڕاپرسی

بەڕێوەبەری شارەدێی گوڵاڵە: پارێزگاری دیالە ڕێگرە لەئاوەدانکردنەوەی شارەدێیەکە
ئامار و ڕاپرسی

بەڕێوەبەری شاردەێی #گوڵاڵە#، ڕایدەگەیەنێت، لەلایەن پارێزگاری #دیالە#وە هیچ پرۆژەیەک پێشکەش بە ناحیەکە ناکرێت، لەبەرئەوەی لە دوای #داعش#-ە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی پێشمەرگەدایە و بەڕێوەبەری ناحیەی سەعدیەش دەڵێت، پرۆژەی جۆراوجۆریان پێشکەش کراوە.
#یەعقوب یوسف#، بەرێوەبەری شارەدێی گوڵاڵەبە خەندان-ی ڕاگەیاند، پاش شەڕی داعش سنوری گوڵاڵە، بەتەواوەتی کەوتە ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی پێشمەرگە، ئەمەش وای کردووە لە لایەن حکومەتی خۆجێيی دیالەوە و بە تایبەتی لایەنە سووننەکان، هیچ پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری پێشکەش بە ناوچەکە نەکرێت.
وتیشی، بەهۆی شەڕی داعش-ەوە بەشێکی زۆری ناحیەکە وێران و خاپور بووە و پێویستی بە پرۆژەو ئاوەدانکردنەوەیە.
لەگەڵ ئەوەی پارێزگای دیالە پرۆژە پێشکەش ناکەن، هاوکات ڕێگریش دەکەن لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کە حاڵی حازر لە ناوچە ڕزگاربووەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش پرۆژەی جۆراو جۆر و خزمەتگوزاری جێبەجێدەکەنیەعقوب یوسف وای وت.
ئێستا زیاتر لە 13هەزار ئاوارە گەڕاونەتەوە ناو ناحیەی گوڵاڵە، بەڕێوەبەری ناحیەکە دەڵێت، بەراورد بە ناحیەی #سەعدییە# کە بە دەست حەشدی شەعبی-یەوەیە، خەڵێکی زۆر زیاتر بۆ گوڵاڵە گەڕاوەتەوە بەڵام هیچ پرۆژەیەک لە ناوچەکەدا بوونی نییە.
لای خۆیەوە، ئەحمەد زەرگوشی، بەرێوەبەری شارەدێی سەعدییە بە خەندان-ی ڕاگەیاند، لە سەعدییە ژمارەیەک پرۆژە ئەنجامدراون و هەروەها ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیش سەردانی ناوچەکە دەکەن و لەرووی خزمەتگوزارییەوە پرۆژەی جۆراوجۆریان بۆ ناوچەکە پێشکەش کردووە.
ئەحمەد زەرگوشی، وتیشی، سەرقاڵی گەڕانەوەی ئاوارەکانن لە کەلارو خانەقین-ەوە بۆ سەعدییە.
هەردوو ناحیەی گوڵاڵە، و سەعدییە سەر بە شارۆچکەی #خانەقین#ن و دانیشتوانەکەی لە کورد، عەرەبی شیعەو وسوونە و تورکمان پێکهاتوون.
ئەم بابەتە 6,044 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
ژیاننامە
شوێنەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 11-08-2017 (7 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ئاوەدانکردنەوە
شار و شارۆچکەکان: خانەقین
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 70%
70%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 11-08-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 11-08-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 14-05-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 6,044 جار بینراوە
خولی لاوانی پلە یەکی ئێراق-لە قۆناغی شەش تیمی پێشمەرگە میوانی لە دیالە دەکات
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خولی لاوانی پلە یەکی ئێراق-لە قۆناغی شەش تیمی پێشمەرگە میوانی لە دیالە دەکا...

خولی لاوانی پلە یەکی ئێراق-لە قۆناغی شەش تیمی پێشمەرگە میوانی لە دیالە دەکا...
تیمەکانی لاوان و تازەپێگەیشتووانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە بەردەوام لە یاریی فەرمی خولەکانی کوردستان و ئێراق دان و لە درێژەی یارییەکانیان، تیپی تۆپی پێی لاوانی یانەی پێشمەرگە دەچێتەوە نێو کێبڕکێ‌ بەهێزەکانی خولی پلە یەکی ئێراق قۆناغی شەش تیمی و تێیدا لە یەکەم یاری خۆی میوانداری لە لاوانی یانەی دیالە دەکات =.
بڕیارە لە کاتژمێر 3:30 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە #26-09-2023# و لەسەر یاریگەی یانەکەی لە ناوچەی فەرماندەیی، تیپی تۆپی پێی لاوانی یانەی پێشمەرگە میوانداری لە لاوانی یانەی دیالە بکات.
جێگەی باسە، تیمەکانی بەشداری قۆناغی شەش تیمی دابەشی سەر دوو کۆمەڵە کراون و لاوانی پێشمەرگە لە کۆمەڵەی یەکەم لە بەرانبەر لاوانی یانەکانی دیالە و سەناعات کارەبای یاری دەکات =.
هەروەک بەحری، سەماوە و مەسافی ناوەڕاست-یش لە کۆمەڵەی دووەم بەریەک دەکەون و دواتر خاوەن زۆرترین خاڵ لە هەردوو کۆمەڵە ڕاستەوخۆ دەگەنە خولی نایابی یانەکانی ئێراق.
[1]
ئەم بابەتە 117 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پارت و ڕێکخراوەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 25-09-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وەرزش
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 94%
94%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سروشت بەکر )ەوە لە: 18-11-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 19-11-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سروشت بەکر )ەوە لە: 18-11-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 117 جار بینراوە
دیالە چوار ملیۆن درەخت لەدەستدەدات
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: ئامار و ڕاپرسی | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
دیالە چوار ملیۆن درەخت لەدەستدەدات
ئامار و ڕاپرسی

دیالە چوار ملیۆن درەخت لەدەستدەدات
ئامار و ڕاپرسی

نزیکەی‌ چوار ملیۆن دارو درەختی‌ بەرهەمدار لەپارێزگای‌ دیالە لەناودەچن کە بەشوێنی سەرەکی‌ بەرهەمهێنانی‌ پرتەقاڵ لەعێراق ناودەبرێت و چەندین گرفتیش بەهۆکار دادەنرێن بۆ لەناوچونی‌ باخە بەرهەمدارەکان.
بەپێی ئامارێکی‌ کشتوکاڵی‌ دیالە کە دەست هاوڵاتی کەوتوە لە 30 ساڵی‌ ڕابردودا پاریزگاکە نزیکەی‌ چوار ملیۆن درەختی‌ جۆراوجۆری‌ لەدەستداوە بەهۆی‌ وشکەساڵی‌ و سوتان و ئافاتە کشتوکاڵییەکان.
ئەمە جگە لەناوچونی‌ هەزاران داری‌ بەری‌ وەکو هەنارو پرتەقاڵ کە ژمارەیەکی‌ زۆر له و دارانە دوای‌ ڕوخانی‌ بەعس لەناوچون.
بەهۆی‌ لەناوچونی‌ ئه و دارە بەرهەمدارانەوە لەپارێزگای‌ دیالە ڕێژەی‌ بەرهەمهێناوە میوە له و پارێزگایە کەمی‌ کردوە، کە پێشتر بەروبومی‌ دارەکانی‌ دیالە پێداویستی‌ زۆربەی‌ پارێزگاکانی‌ عێراقی‌ دابین دەکردو بەشوێنی‌ سەرەکی بەروبومی پرتەقاڵ ناسرابو بەهۆی‌ زۆری‌ بەرهەمی‌ ساڵانەی‌ ئه و میوەیەوە.
ئەندامێکی‌ پێشوی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگای‌ دیالە، چەندین گرفت دەخاتەڕو کە بونەتە هۆی‌ لەناوچونی‌ دارە بەرهەمدارەکانی‌ دیالە، جەخت لەسەر ئەوەشدەکاتەوە ئەگەر ئه و گرفتانە چارەسەرنەکرێن ژمارەیەکی‌ زیاتر دار لەناودەچن.
زیاد ئەحمەد، بەهاوڵاتی‌ ڕاگەیاند بەهۆی‌ بارودۆخی‌ سیاسی‌ عێراقەوە باخداری‌ سودێکی‌ ئەوتۆی‌ نەماوه و سەوزه و میوە لەنێو بازاڕدا بەئاسانی‌ بۆ خاوەن باخەکان نافرۆشرێت، وتی‌ “جگە لەوەش خاوەن باخەکان ناتوانن باخەکانیان بەخێو بکەن بەهۆی‌ خراپی‌ باری‌ ئەمنییەوە، ئەمەش هۆکارێکی‌ تری‌ لەناوچونی‌ ئه و دارانەیە”.
ئه و ئەندامەی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگای‌ دیالە، ڕونیشیکردەوە جاران حکومەت بەدابینکردنی‌ ئاوو دەرمان و پێداویستیەکانی‌ تر هاوکاری‌ خاوەن باخەکانی‌ کردوه و هەوڵی‌ بوژاندنەوەی‌ باخەکانی‌ داوە، بەڵام لەئێستادا خاوەن باخ پشتیوانی‌ ناکرێت و بەربومی‌ باخەکانیشی‌ لەبازاڕدا بۆ ساغناکرێتەوە، “ئەمەش وایکردوە باخەکانیان پشتگوێی بخەن و گرنگی‌ پێنەدەن”.
پێشتر حکومەتی‌ عێراق بەفڕۆکه و ڕشتنی‌ دەرمانی‌ کشتوکاڵی‌ بەسەر باخەکاندا هاوکاری‌ خاوەن باخەکانی‌ کردوە، ئەمە جگە لەوەی‌ نرخی‌ میوە لەبازاڕەکاندا بەرزبوه و خاوەن باخەکان توانیویانە بەروبومەکانیان ساغبکەنەوە.
لەماوەی‌ نۆ ساڵی‌ ڕابردودا بەهۆی‌ خراپی‌ بارودۆخی‌ ئابوری‌ هاوڵاتیانەوە خاوەن باخەکان نەیانتوانیوە گرنگی‌ بەباخەکانیان بدەن، ئەمەش وایکردوە بەهەزاران باخ لەناوبچن.
دڵشاد مەلا کە لەناوچە کوردستانیەکانی‌ دیالە باخی‌ هەیە، ئاماژە بەوەشدەکات کەمئاویی و پشتگیرینەکردنی‌ خاوەن باخەکان لەلایەن حکومەتەوە هۆکاری‌ پشتگوێخستن و لەناوچونی‌ باخەکانی‌ پارێزگای‌ دیالەیە.
ئه و خاوەن باخە، ڕونیکردەوە دارەکانیان بەهۆی‌ کەمئاوییەوە هەموی‌ وشکبوەتەوه و حکومەتیش هیچ پشتیوانییەکیان ناکات، ئەمەش وایکردوە بەروبومی‌ دارەکان بەدارەکانەوە وشک ببنەوە.
دڵشاد وتیشی‌ “هەندێک لەخاوەن باخەکان باخەکانیان دەسوتێنن و دەیکەنە شوێنی‌ نیشتەجێبون و دەیفرۆشن”.
ناوچە کوردستانیەکانی‌ پارێزگای‌ دیالەش کە ژمارەیەکی‌ زۆر باخیان تێدایە بەتایبەت ناوچەکانی‌ سەعدیه و خانەقین، کە لەناوچونی‌ داری‌ بەرهەمدار ئه و ناوچانەشی‌ گرتوەتەوە.
بەپێی‌ ئامارێکی‌ فەرمی‌ کشتوکاڵی ناوچەکە کە دەست ڕێکخراوە مەدەنیەکانی‌ خانەقین کەوتوە، لەماوەی‌ شەش ساڵی‌ ڕابردودا سەدو پەنجا باخ لەخانەقین سوتێنراون کە گومان دەکرێت لەلایەن خاوەنەکانیان سوتێنرابن.
زیاد ئەحمەد، وتی‌ “خاوەن باخەکان خۆیان باخەکانیان دەسوتێنن و دەیکەنە شوێنی‌ نیشتەجێبون و دەیفرۆشن”.
بەڕێوەبەری‌ ناحیەی‌ جەلەولاش، ئاماژە بەوەدەکات کە دەوروبەری‌ شارو شارۆچکەکانی‌ دیالە بەباخ گیراون، هۆکاری‌ سەرەکی‌ لەناوچونی‌ باخەکانیش کردنی‌ باخەکانە بەشوێنی‌ نیشتەجێبون.
ئەنوەر حسێن بەهاوڵاتی‌ وت “خاوەن باخەکان شوێن باخەکانیان دەکەنە شوێنی‌ نیشتەجێبون و پارچە پارچەی‌ دەکەن و دەیفرۆشن”.
هەروەها وتی‌ “هاوکاری‌ نەکردنی‌ خاوەن باخەکان لەلایەن حکومەت و ساغ نەبونەوەی‌ نرخی‌ میوە لەبازاڕەکاندا وایکردوە خاوەن باخەکان باخەکانیان بکەنە شوێنی‌ نیشتەجێبون”.
- 18-04-2014
ئەم بابەتە 5,261 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی هاوڵاتی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
شوێنەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 18-04-2014 (10 ساڵ)
وڵات - هەرێم: ئێڕاق
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 76%
76%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 18-04-2014 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 18-04-2014 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 5,261 جار بینراوە
قۆناغی دووەم دەست پێدەکات-لاوانی پێشمەرگە میوانداری لە لاوانی دیالە دەکەن
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

قۆناغی دووەم دەست پێدەکات-لاوانی پێشمەرگە میوانداری لە لاوانی دیالە دەکەن

قۆناغی دووەم دەست پێدەکات-لاوانی پێشمەرگە میوانداری لە لاوانی دیالە دەکەن
تیپی تۆپی پێی لاوانی یانەی پێشمەرگە درێژە بە یارییەکانی لە خولی لاوانی پلە یەکی یانەکانی ئێراق دەدات و هەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە ڕیزی یانە نایابەکانی ئەو خولە چڕ دەکاتەوە.
ئەمە و بڕیارە تیپەکەی یانەی پێشمەرگە لە یەکەم یاری لە قۆناغی دووەمدا و لەنێو یاریگە و هاندەرانی خۆیدا لە ناوچەی فەرماندەیی شاری #سلێمانی# میوانداری لە لاوانی یانەی دیالی بکات و بڕیارە ئەو یارییە لە کاتژمێر 4:45 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە #23-08-2023# بەڕێوە بچێت.

سەبارەت بە خولی لاوان، وسام محەمەد بازک زانیاری زیاتری لەسەر تەواوی خولەکە و یاریەکانیان بە پێشمەرگە سپۆرت داو وتی، تیپی تۆپی پێی لاوانی یانەی پێشمەرگە بە دوو خولی بەهێزدا گوزەر دەکات کە خۆشبەختانە لە هەردوو خولەکە سوپاس و ستایش بۆ خودای گەورە سەرکەوتوبووین، هەروەک وسام ئاماژەی پێکرد کە خولی لاوانی پلە یەکی ئێراق بە بەشداری 15 یانەیە و یانەکان دابەشی سەر سێ‌ کۆمەڵەی پێنج تیمی کراون کە یانەی پێشمەرگە لە بەرانبەر لاوانی هەریەک لە یانەکانی (دیالی، مرور، سامەرا و ڕومادی) یارییەکانی ئەنجام داوە کە لە قۆناغی یەکەمدا توانیمان لە یانەی مرور و سامەرا ببەینەوە و لە بەرانبەر لاوانی یانەی دیالی یەکسان بین، هەروەک بەهۆی ئامادەنەبوونی یانەی ڕومادی تیپەکەمان بە سەرکەتوو هەژمار کراو بەو ئەنجامانەش بوینە خاوەن 10 خاڵ و لە پێشەنگی یانەکانی کۆمەڵەکەمانین، بازگی سەرپەرشتیاری گشتی وتیشی، لە پاش ئەنجام دانی یارییەکانی قۆناغی دووەم 6 یانە دەگاتە قۆناغی کۆتایی و دواتر لیژنەی پێشبڕکێکانی یەکێتی تۆپی پێی ئێراق وادە و شێوازی بەڕێوەچوونی یاریەکانمان دیاری دەکات.

لە دوا وتەی وسام محەمەد، سوپاسی دەستەی ڕاهێنەرانی تیپەکانی تۆپی پێی لاوان و تازەپێگەیشتووانی کرد کە دڵسۆزانە و خۆنەویستانە بەشداریان لە دوو خولی بەهێز کردووە و لە هەردوو خولەکە ئەنجامی کاریگەر و بەرچاویان هەیە.
جێگەی باسە لاوانی یانەی پێشمەرگە لە قۆناغی یەکەمی خولەکە توانی 10 خاڵ کۆبکاتەوە و یانەی دیالەی میوانی خاوەن 6 خاڵە و جیاوازیان 4 خاڵە بەو پێوانەیە لاوانی پێشمەرگەی سلێمانی سەرکەوتنی یەکلاکردۆتەوە.
[1]
ئەم بابەتە 191 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پارت و ڕێکخراوەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 22-08-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وەرزش
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 94%
94%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سروشت بەکر )ەوە لە: 11-09-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 12-09-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 12-09-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 191 جار بینراوە
لاوانی پێشمەرگە خاڵێکی گرنگی لە دیالە وەرگرت
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لاوانی پێشمەرگە خاڵێکی گرنگی لە دیالە وەرگرت

لاوانی پێشمەرگە خاڵێکی گرنگی لە دیالە وەرگرت
تیپی تۆپی پێی لاوانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە یەکەم یاری لە قۆناغی دووەمی شەش تیمی خولی پلە یەکی لاوانی یانەکانی ئێراق ئەنجام داو بووە میوانی لاوانی یانەی دیالە.
یارییەکە لە کاتژمێر 3:30 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە #05-10-2023# و لەسەر یاریگەی یانەی ناوبراو لە شاری دیالە بەڕێوەچوو، تێیداو لە گێمی یەکەم و لە پاش پێنج خولەک، (بینەر ڕزگار) توانی گۆڵی یەکەم و پێشکەوتن بۆ تیمەکەی، تیمی لاوانی پێشمەرگە تۆمار بکات.
ئەمە و دوای چڕ بوونەوەی هەواڵەکانی یاریزانانی یانەی دیالە دواجار توانیان ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە و تا کۆتایش ئەنجام بەو شێوەیە مایەوە و پێشمەرگە خاڵێکی گرنگی هێنایەوە و کۆی خاڵەکانی بۆ 5 خاڵ بەرز کردەوە.
=KTML_Bold=ڕیزبەندی یانەکان=KTML_End=:
گرووپی یەکەم-

پێشمەرگە 5 خاڵ لە 3 یاری
دیالە 2 خاڵ لە 3 یاری
سەناعات کارەبایی 2 خاڵ لە 2 یاری
[1]
ئەم بابەتە 139 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پارت و ڕێکخراوەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 05-10-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وەرزش
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: ئێڕاق
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 94%
94%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سروشت بەکر )ەوە لە: 29-11-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 30-11-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سروشت بەکر )ەوە لە: 29-11-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 139 جار بینراوە
ناوچە کوردستانییەکانی سەربە پارێزگای دیالە و واست
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: نەخشەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 1
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ناوچە کوردستانییەکانی سەربە پارێزگای دیالە و واست

ناوچە کوردستانییەکانی سەربە پارێزگای دیالە و واست
ئامادەکردنی: محەمەد ڕەئوف
ئەم بابەتە 9,039 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 58%
کوالیتیی بابەت
 30%-39%
خراپ
 40%-49%
خراپ
 50%-59%
خراپ نییە
 60%-69%
باش
 70%-79%
زۆر باشە
 80%-89%
زۆر باشە
 90%-99%
نایاب
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 20-06-2014 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 20-06-2014 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 9,039 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1156 KB 20-06-2014 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
ڕاپۆرتی کارگێڕیی لیوای دیالە بۆ ساڵی 1919 قەزای خانەقین
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕاپۆرتی کارگێڕیی لیوای دیالە بۆ ساڵی 1919 قەزای خانەقین

ڕاپۆرتی کارگێڕیی لیوای دیالە بۆ ساڵی 1919 قەزای خانەقین
ناونیشانی پەڕتووک: ڕاپۆرتی کارگێڕیی لیوای دیالە بۆ ساڵی 1919 قەزای خانەقین
ناوی وەرگێڕ: #محەمەد حەمەساڵح تۆفیق#[1]
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | کتێبخانەی PDF
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فایلی PDF: بەڵێ
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
وەرگێڕدراو لە زمانی: ئینگلیزی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 03-04-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 03-04-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 03-04-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 870 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.16 KB 03-04-2022 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
فایلی PDF 1.0.1562 KB 52 03-04-2022 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
کورتەباس
سەرەتای خوڵقان لە دەقەکانی کوردی دا
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
تەمسیلی (سەرفترە)
کورتەباس
ئافرەت و داب و نەریتی کوردەواری
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
گرنگترین ڕێبازەکانی مۆسیقا کە تازە دەرکەووتون
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
چۆن منداڵەکەت پەروەردە دەکەیت؟
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
بەسەرهاتی ڕزگاربوونی فاتیح سەنگاوی لە پڕۆسەی ئەنفالدا
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
20-04-2024
هومام تاهیر
ڤیدیۆ
چەند دیمەنێک لە پاش پڕۆسەی ئەنفالکردنی دۆڵی جافایەتی
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شێخ حسێنی هەزارکانی ئەو پیاوەی لە ئەنفالدا فەرمانی سەدامی شکاند و وتی نامەوێت ئازاد بکرێم
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 516,582
وێنە 105,233
پەرتووک PDF 19,087
فایلی پەیوەندیدار 95,727
ڤیدیۆ 1,283
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
کورتەباس
سەرەتای خوڵقان لە دەقەکانی کوردی دا
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
تەمسیلی (سەرفترە)
کورتەباس
ئافرەت و داب و نەریتی کوردەواری
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
گرنگترین ڕێبازەکانی مۆسیقا کە تازە دەرکەووتون
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
چۆن منداڵەکەت پەروەردە دەکەیت؟
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.172 چرکە!