پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
لەیلا قاسم سمبولی خەباتی ژنان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ئەحمەد کایا چریکەیەکی بەسۆز لە باکوورەوە بۆ هەموو کوردستان
17-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,210
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,691
ڤیدیۆ 1,279
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئەنجام: 7 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 1
















نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

پەیامی دەفتەری سیاسی بەبۆنەی 27 ساڵەی شەهیدبوونی د. سادق شەرەفکەندی
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەیامی دەفتەری سیاسی بەبۆنەی 27 ساڵەی شەهیدبوونی د. سادق شەرەفکەندی

پەیامی دەفتەری سیاسی بەبۆنەی 27 ساڵەی شەهیدبوونی د. سادق شەرەفکەندی
هاونیشتمانیانی بەرێز!
خەڵکی خەباتکاری کوردستان!
تێکۆشەران، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان!
27 ساڵ پێش ئێستا و لە 26ی خەرمانانی 1371ی هەتاویدا، دوکتور سادق شەرەفکەندی، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان؛ فەتاح عەبدولی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب و نوێنەری حیزب لە دەرەوەی وڵات؛ هومایون ئەردەڵان، نوێنەری حیزب لە وڵاتی ئاڵمان و دۆستی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ئاغای نووری دێهکوردی؛ لە بێرڵین، پێتەختی ئاڵمان تێرۆر کران. بەرنامە ئەم تێرۆرە وەک لە دواییدا بەڕوونی سەلمێندرا، لەلایەن کاربەدەستانی هەرەسەرووی ڕێژیمەوە بڕیاری لەسەر درابوو و، بۆ جێبەجێکردنەکەی کۆمەڵێک تێرۆریست و دەستوپێوەندیی خۆیانیان بۆ ئەرکدار کردبوو.
دوکتور سادق شەرەفکەندی یەکێک لە ڕێبەرە هەڵکەوتووەکانی حیزبی دێموکرات بوو کە پاش تیرۆری دوکتور قاسملووی مەزن توانیی وەک سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان جێگەی نەمر قاسملوو پڕ بکاتەوە و جۆرێک حیزبەکەی بەڕێوە ببا و ڕێبەریی بکا، کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بێنێتە سەر ئەم قەناعەتەی تێرۆری دوکتور قاسملوو ئەوەندەی حسێبیان بۆ کردبوو لەسەر حیزبی دێموکرات کاریگەریی نەبووە.
دوکتور سەعید هەر وەک تا ئێستا چەندین جار لە یادی و بیرهێنانەوەی تیرۆر کردنەکەیدا باس کراوە، کەسایەتییەکی شوێندانەر و هەڵکەوتوو بوو. تیژبیر، هزرڕوون و پێشکەوتنخواز بوو. مرۆڤێکی بە هەڵویست، پڕکار، وردبین، پڕوزە و ماندوونەناس بوو. ئەو تایبەتمەندییانە وایکردبوو کە لە بەرپرسایەتیی سکرتێری حیزبی دێموکراتدا تواناکانی زیاتر دەربکەوێ و، پڕکاری، شێلگیری و جیددی بوونی ببێ بە وێردی زمانی هەموو ئەو کەسانەی دەیانناسی و لە نیزیکەوە کاریان لەگەڵ دەکرد. دوکتور شەرەفکەندی کاتێک بوو بە سکرتێر کە حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕێبەرێکی وەک د. قاسملووی لەدەستدا بوو، کە بە کەسایەتیی کاریزماتیکی خۆی و لە ماوەی 18 ساڵ سکرتێرییدا، ستاتویەکی زۆر گرینگی بۆ حیزبی دێموکرات لەنێو بزووتنەوەی کورد و لە ئاستی ئۆپۆزیسیونی سەراسەریی ئێراندا دەستەبەر کردبوو. پاراستنی ئەم پڕستیژ و ئەم قورساییەی حیزبی دێموکرات کاتێک گرینگ دێتە بەرچاو کە دەبینین دوکتور سەعید زۆر زوو، و تەنانەت بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو جێگا و کەلێنی دوکتور قاسملوو پڕ دەکاتەوە. بۆیە ئەوەی بەحەق لە پەسنی دوکتور سەعیددا گوتراوە لەجێی خۆیەتی کە “دوکتور سەعید کەسایەتییەکی شایستە بوو بۆ جێگرەوەی ڕێبەرێکی هەڵکەوتووی وەک د. قاسملوو.”
دوکتور سەعید یەکێک لە نوخبە و کەسایەتییە پێگەیشتووەکانی نێو ڕێزەکانی حیزبی دێموکرات بوو کە شوێن پەنجەی بە جێگیربوونی زۆر لە بەها و بایەخە شۆڕشگێرییەکانی جێکەوتوو لە فەرهەنگی سیاسیی حیزبدا دیارە، کە خاوێنی ئەدبیاتی سیاسی و ئەخلاقی شۆڕشگێڕی لە سیاسەتدا و چەسپاندن و پێداگری لەسەر ئوسوول و پڕەنسیپەکان چەند نموونەیەک لەوانن.
هەر وەک باس کرا دوکتور سەعید پێش ئەوەش کە بە سکرتێری حیزب هەلبژێردرێ کەسایەتییەکی هەڵکەوتوو بوو، بۆیە کە ئەرکی نەفەری یەکەمی حیزبی کەوتە سەرشان، بە شێوەیەکی زۆر شایستە حیزبی دێموکراتی مودیرییەت کرد. وەک دەگوترا حیزبی دێموکرات “بێ قاسملوویی پێوە دیار نەبوو”. لەباری تەشکیلاتی و پێکهاتەی ڕێکخستنەوە حیزبی دێموکرات یەکگرتوو و خاوەن ئورگان و ڕێکخراوەی جۆراوجۆری حیزبی بوو کە بە مودیرییەتی دوکتور سەعید زۆر سیستماتیک کارەکانی دەچوونە پێش، لە ڕووی جموجۆڵ و هەڵسوورانی پێشمەرگانە لەگەڵ ئەوەدا کە هەلومەرجی ناوچە بەتایبەت لە سنوورەکانی ئێران و عێراق بەدوای کۆتایی هاتنی شەڕی ئێران و عێراق گۆڕانی بەرچاوی بەسەردا هاتبوو و بۆ تێکۆشان سەخت و ئەستەمتر بوو؛ بەڵام ئەرکی پێشمەرگانە وەک ڕابردوو لە زۆربەی نزیک بە تەواوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان درێژەی هەبوو. لە بوارەکانی دیپلۆماسی و پێوەندییە دەرەکییەکانی حیزبی دێموکرات هەروا حیزبێکی دیار و لەسەر خەت بوو، و بۆ پیوەندی گرتن بە دونیای دەرەوە و لەقاودانی ماهییەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ناساندنی خەبات و تێکۆشان و مافی ڕەوای خەڵکی کوردستان پێشەنگ و لەمەیداندا بوو. لە نێوخۆی کوردستانیش لەگەڵ ئەوەدا هەلومەرج زۆر دژوار و مەترسیدار بوو، بەڵام بەپێی ئەو جێگەوپێگەیەی حیزبی دێموکرات لە نێو خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا هەیبوو، چالاکییەکانی حیزبی دێموکرات لە هەموو ئاستەکاندا وەک ڕابردوو دیار و بەرچاو بوون و دەدرەوشانەوە. خەڵکی کوردستانیش کە هەمیشە پشتیوان و قەڵای حیزبی دێموکرات بوون؛ هەر وەکوو پێشوو چاوی ئۆمیدیان هەر لەسەر حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو.
د. شەرەفکەندی کە لە قۆناغی هەستیاری دوای ڕاگیرانی شەڕی ئێران و عێڕاق و لێکەوتەکانی ئەم بارودۆخە باری قورسی ئیدارەی حیزبی کەوتبووە ئەستۆ؛ سەرباری هەلومەرجی ئەستەم و دژواری ئێران و ناوچەکە کە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر پرسی کورد هەبوو، هەوڵی دەدا بە ئیبتکاری عەمەل و ژیریی خۆی مەیدانداریی سیاسی بکا و پێگە و قورسایی حیزبی دێموکرات لە جووڵانەوەی کورد و بەستێنی خەبات دژی کۆماری ئیسلامی بەهێزتر بکا.
دوکتور شەرەفکەندی بە باوەڕ لەسەر ئەوەی تەنیا لە حاڵەتی لێکگرێدانی بزووتنەوەی سیاسیی کوردستان لەگەڵ بزووتنەوە سیاسییەکانی ناوچەکانی دیکەی ئێران و لە فازی خەباتێکی سەراسەریدا دەکرێ پاشەکشە بە کۆماری ئیسلامی بکرێ؛ هەوڵێکی زۆری بۆ کاراکردنەوەی ئۆپۆزیسیونی دژبەری ڕێژیم دەدا. دوکتور سادق پێی وابوو کە نەبوونی ئۆپۆزیسیونێکی کارا و لەسەرپێ یەکێک لە هۆکارەکانی درێژبوونەوەی تەمەنی کۆماری ئیسلامییەوە، بۆیە بەجیدییەتەوە دەیویست ئەم بەتاڵاییە پڕ بکاتەوە و ئەو مەیدانە لەدەستی ڕێژیم دەربێنێ. ئەوەش ڕێبەرانی ڕێژیمی بەتەواوی نیگەران کردبوو، بۆیەش بڕیاریان دا جارێکی دیکەش لە سەری حیزبی دێموکرات بدەن بۆوەی هەم بزووتنەوەی سیاسیی کوردی پێ لاواز بکەن و هەم ڕێگە لە وەدیهاتنی پلان و بەرنامەکانی دوکتور شەرەفکەندی بۆ هێزمەندکردنی ئۆپۆزیسیون بگرن. بەمجۆرە بڕیاری تێرۆرکردنی دوکتور شەرەفکەندی لە “کمیتە عملیات ویژە” و لەلایەن ڕێبەرانی هەرەسەرووی ڕێژیمەوە درا و خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.
کۆماری ئیسلامیی ئێران کە تا ئەو کات بۆ تێرۆرە سیاسییەکانی و حەزفی فیزیکیی دژبەرانی تەنانەت لە نێو خاکی ئورووپادا تێچوویەکی ئەوتۆی نەدابوو، ئەمجارەیان ئاوای بۆ نەچووە سەر و تێرۆری دوکتور شەرەفکەندی بەگران لەسەری شکایەوە. چونکی دادگای لێکۆڵینەوە لە تێرۆری 17ی سێپتامبری بێرلین کە بە دادگای “مێکۆنووس” ناوی دەرکردبوو، پاش زیاتر لە سێ ساڵ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە، دواجار لە ڕێکەوتی 21ی خاکەلێوەی 1371 حوکمی خۆی دا. لەم بڕیارەدا دادگای مێکونووس ڕایگەیاند کە تێرۆری دوکتور سەعید شەرەفکەندی و قوربانییانی دیکەی جینایەتی مێکونووس تیرۆرێکی سیاسیی نێودەوڵەتییە و لە لایەن کاربەدەستانی پلەبەرزی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بڕیاری لەسەر دراوە و ڕێژیم بەهۆی دەستوپێوەندی و نێردراوەکانی جێبەجیی کردوە. ئەم بڕیارە لە کورتخایەندا دەرەنجامی خراپی بۆ کۆماری ئیسلامی هەبوو و هەروەها دواجار بوو بەهۆی ئەوەی کۆماری ئیسلامی نەتوانێ وەک پێشوو درێژە بە تێرۆر و لەسەر ڕێ لابردنی نەیارانی سیاسیی خۆی لە ئورووپا بدات.
لە ساڵیادی تێرۆری دوکتور شەرەفکەندیدا ڕەنگبێ هەموو جارێ ئەم پرسیارە بکرێتەوە کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لەپێناو چیدا ئەم پیلانەی گێڕا و چەندە تێیدا سەرکەوت؟ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای بەتاڵانبردنی دەسکەوتەکانی شۆڕشی گەلانی ئێران و گرتنەدەستی جڵەوی دەسەڵات، زۆر زوو لە خەسڵەتی خەباتی مافخوازانەی گەلی کورد و سەنگ و قورسایی و ئامانجەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان گەیشت. بۆیە هەر دوای ئەوەی خەڵکی کوردستان لە یەکەم هەنگاودا بە “نا”گوتن بەو ڕێژیمە شەرعییەتی سیاسیی بردە ژێر پرسیار و کاتێک زانی کە ناتوانێ بە بیری چەقبەستوو، دوگماتیزمی ئایینی و شوینیستیی خۆی بەرەوڕووی هزر و بیری حیزبی دێموکرات و جووڵانەوەی کورد بێتەوە، زۆر زوو شمشیری لە ڕوو بەست و وەک هەر ڕێژیمێکی توتالیتێر سڕینەوە و حەزفی فیزیکیی ئەم دژبەرەی خستە سەرووی ئەولەوییەتەکانی.
سەپاندنی شەڕ، گەمارۆی ئابووری، تێرۆر و بەرنامە بۆ دابڕاندنی خەڵک و حیزبی دێموکرات لە یەکتری سیاسەتێک بوون کە ڕێژیم لە هەموو ئاستەکاندا خستیە بواری جێبەجێکردنەوە؛ بەڵام حیزبی دێموکرات قایم و پشت ئەستوور بە قەڵای لەگیران نەهاتووی پشتیوانیی خەڵکی کوردستان هەروا چقڵی چاوی ڕێژیم بوو، بۆیەش ئەوان کەوتنە پیلانی تێرۆری ڤییەن. بەڵام لە دوای نەمانی دوکتور قاسملوو و بە بوونی دوکتور سادق لەجێی وی، حیزبی دێموکرات و خەبات و سیاسەتەکەی نەک هەر لەجێی خۆی بوو، بەڵکوو هیممەت و هەوڵەکانی دوکتور شەرەفکەندی دەچوو هەتا ئۆپۆزیسیۆنێکی بەهێز و توانامەند لەدژی کۆماری ئیسلامی بەرەوڕووی ڕێژیم بکاتەوە. ترسی ڕێژیم لە کەسایەتیی کەموێنە و شوێندانەری دوکتور شەرەفکەندی و قورسایی لە بزووتنەوەی سیاسیی کورد و ئێراندا هیچ ڕێگایەکی بۆ نەهێشتنەوە جیا لە حەزفی فیزیکی و لەسەر ڕێ لابردنی. هەوڵێک لە ڕێژیم لە بەشە عەمەلیاتییەکەیدا سەرکەوتوو بوو، بەڵام بەوەش ئامانجەکانی نەپێکا و ئەوەی لە نەبوونی دوکتور شەرەفکەندیدا دەیدی و بۆی دەگەڕا، کە نەهێشتن و لەپێخستنی حیزبی دێموکرات بوو؛ نەهاتنە دی. ڕاستە تێرۆریزمی کۆماری ئیسلامی توانی ئەم زەبرە قورسە لە جووڵانەوەی کورد بدا و حیزبی دێموکرات لە توانا و کاریگەریی هزری و مەیدانیی زیاتری د. قاسملوو و د. شەرەفکەندی بێبەش بکا؛ بەڵام ئەو شەهیدە گەورانە لە ڕێبازیاندا زیندوون و ئیلهام وەرگرتن لەو ڕێبەڕانە هەر وا چڕای ڕێگای تێکۆشانی ڕێبوارانی ڕێگەی حیزبی دێموکراتە.
هاونیشتمانیانی خۆشەویست!
ئێمە لە کاتێکدا یادی 27 ساڵەی تێرۆری دوکتور سەعید و هاورێیانی، فەتاح عەبدولی و هومایون ئەردەلان دەکەینەوە، کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە هەموو ئاستەکانی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتی لە نێوخۆ و لە دەرەوەی وڵات و لە ئاستی هاوکێشە نێودەوڵەتییەکاندا کەوتووەتە هەلومەرجێکی زۆر دژوارەوە. سیاسەتی دەستتێوەردان لە کاروباری نێوخۆیی وڵاتان، دروستکردنی میلیشیا لە ژێرناوی جۆراوجۆر بۆ شەڕی نیابەتی، تەرخانکردنی زۆربەی داهاتی وڵات و خەڵکی ئێران بۆ ئاژاوەگێڕی و قەیرانخوڵقێنی ڕێژیمی تووشی چالشی جیددی کردوە هەم لە بواری سیاسی و هەم لە بواری ئابووریدا. لەو بارودۆخەدا کارایی دەزگای دیپلۆماسی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ تێپەڕین لەو قۆناغە ئەستەمە لە نزمترین ئاستی خۆیدایە. لەنێو خۆی وڵاتیشدا کەڵەکەبوونی قەیرانە کۆمەڵایەتی، ژینگەیی و ئابوورییەکان هیندەی دیکەی خەڵک لەو ڕێژیمە بێزراو کردوە. لەگەڵ ئەوەشدا ئەم بارودۆخە دەرفەتی بۆ تێکۆشان و خەباتی هەمەلایەنە لەدژی ئەم ڕێژیمە لە کوردستان و لە ئاستی سەرانسەریشدا زۆرتر ڕەخساندوە و لەم پێوەندییەدا حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ئیلهام وەرگرتن لە ڕێبازی ڕێبەرانی شەهیدی؛ لەسەر هەست و لەسەر پێیە و هەموو دەرفەتێک دەقۆزێتەوە کە یارمەتی بکا بە گۆڕینی ئەو ڕێژیمە بە ڕێژیمێکی دێموکراتیک؛ نیزامێکی سیاسی کە تێیدا مافی نەتەوایەتی و سیاسی و کۆمەڵایەتیی خەڵکی کوردستان دابین بووبێ و دێموکراسیی لە ئێراندا جێگیر کردبێ.
بەڕێزان!
لەگەڵ ئەوەدا دڵنیاین کە ئەگەر ئەم ڕێبەرانە هەروا پێشەنگمان بان، بزووتنەوەی سیاسیی کوردستان و ئێران لە ئاستێکی بەرزتردا دەبوو، بەڵام بە شاهیدی یار و نەیار، حیزبی دێموکراتی کوردستان لە نەمانی ئەم دوو ڕێبەرە بەتوانایەشدا کە دەستی غەدر و تاوانی کۆماری ئیسلامی لە حیزبی دێموکرات و جووڵانەوەی کوردی ستاند؛ بەهۆی ئیلهام وەرگرتن لێیان هەر لەسەر پێیە و یەکێک لە هێزە شوێندانەرەکانی بزوتنەوەی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانە و لە بڕینی ڕێگا و ڕێبازیان بەردەوام دەبێ. گەلی کوردیش تێرۆر و شەهیدبوونی سەرکردە و ڕێبەرانی نەبووەتە هۆی ئەوەی لە تێکۆشان بوەستێ و لە ژێر ڕووناکایی و تیشکی باوەڕە پیرۆزەکانی ڕێبەرانی شەهیددا بە پتەوی بەرەو سەرکەوتن هەنگاو دەنێ.
سەرکەوێ بزووتنەوەی مافخوازانەی خەڵکی کوردستان،
نەمان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران،
سڵاو بۆ شەهیدان و،
پڕ ڕێبوار بێ ڕێگای شەهیدان پێشەوا، قاسملوو، شەرەفکەندی.
26ی خەرمانانی 1398ی هەتاوی[1].
ئەم بابەتە 2,287 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستان و کورد - 28-09-2019
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 17-09-2019 (5 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: ئێڕاق
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 28-09-2019 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 28-09-2019 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,287 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.267 KB 28-09-2019 نالیا ئیبراهیمن.ئـ.
فایلی وێنە 1.0.148 KB 28-09-2019 نالیا ئیبراهیمن.ئـ.
د. سادق شەرەفکەندی، ڕێبەرێک بۆ هەموو سەردەمەکان
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

د. سادق شەرەفکەندی، ڕێبەرێک بۆ هەموو سەردەمەکان

د. سادق شەرەفکەندی، ڕێبەرێک بۆ هەموو سەردەمەکان
حیزبی دێموکراتی کوردستان
خوێندنەوە / داونلۆدکردنی پەرتووکی: د. سادق شەرەفکەندی، ڕێبەرێک بۆ هەموو سەردەمەکان
ژمارەی داونلۆد: 1,762 جار
داوا لە نووسەر، وەرگێڕ و دەزگای پەخشەکان دەکەین ئەگەر پێیان باش نییە ئەم پەرتووکە لێرەوە داونلۆدبکرێت! ئەوا پێمانی ڕابگەیەنن.
ئەم بابەتە 15,138 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاداشت
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فایلی PDF: بەڵێ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 14-09-2011 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 26-01-2015 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 15,138 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.139 KB 14-09-2011 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی PDF 1.0.15 MB 43 14-09-2011 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
د. مارف عومەر، د.سادق شەرەفکەندی و د.ئۆرخانی جەلیل ساڵی 1990
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

د. مارف عومەر، د.سادق شەرەفکەندی و د.ئۆرخانی جەلیل ساڵی 1990

د. مارف عومەر، د.سادق شەرەفکەندی و د.ئۆرخانی جەلیل ساڵی 1990
شوێن: شاری مۆسکۆی پایتەخی ڕووسیا
ساڵی گیرانی وێنەکە: #1990#
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە لە ڕاستەوە: (1-#مارف عومەر گوڵ#، 2- #سادق شەرەفکەندی#، 3- #ئۆردیخانی جەلیل#- لە پشتەوە).
لە کۆنفرانسی کوردکانی سۆڤیتدا.
ناوی وێنەگر:(نەناسراو)
[1]
ئەم بابەتە 1,643 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | فەیسبووکی بەڕێز (موحیب مەهابادی)
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 86%
86%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 30-01-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سروشت بەکر )ەوە لە: 30-01-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سروشت بەکر )ەوە لە: 30-01-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,643 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.164 KB 30-01-2022 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
سادق شەرەفکەندی
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: شەهیدان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook1
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp2
Viber0
SMS0
Facebook Messenger1
E-Mail0
Copy Link3
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû2
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch1
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سادق شەرەفکەندی

سادق شەرەفکەندی
لە 21ی بەفرانباری ساڵی 1316ی هەتاوی (#11-01- 1938#) لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەردا لە گوندی #تەرەغە#ی #بۆکان# لەدایک بوو. لە تەمەنی منداڵیدا باوکی لەدەستدا و سەرپەرشتییەکەی، کەوتە سەرشانی براگەورەکەی، شاعیر و نیشتمانپەروەری گەورەی کوردستان خوالێخۆشبوو مامۆستا #هەژار موکریانی#ی نەمر. سەردەمی منداڵیی محەمەد سادق، هاوکات بوو لەگەڵ پەرەئەستاندنی خەباتی ڕزگاریخوازانەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دامەزراندنی کۆماری کوردستان. ڕێنۆینی و ئاموژگاریەکانی برا زانا و خەباتگێڕەکەی و زۆر دیمەن لە قۆناخی مێژوویی ئەوکات لەبیر و زەینیدا نەخشی بەست. پۆلی یەک و دووی سەرەتایی لە بوکان و پاشان کەبنەماڵەکەی لە #مەهاباد# گیرساوە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لەو شارەو ساڵی ئاخیری دەبیرستانی لەتەورێز تەواوکرد و ساڵی 1338ی هەتاوی (1959) لەدانشسرای عالیی تاران لیسانسی شیمیی وەرگرت. شایانی سەرنجەکە لە هەموو پلەکانی خوێندندا یان خاوەنی پلەی یەکەم یان یەکێک لەباشترین قوتابییان و خوێندکاران بوو. هەر لەو ساڵەدا بوو بە مامۆستای دەرسی شیمی و هەتا ساڵی 1344ی هەتاوی (1965) لە شارەکانی #ورمێ# و مەهاباد بە ئەرکی مامۆستایەتییەوە خەریک بوو. لەو ماوەیەدا وەک مامۆستایەکی شارەزا ناوی دەرکرد و بۆ پێگەیاندنی قوتابییانی کوردستان زەحمەتێکی زۆر و بەرچاوی کێشا بە جۆرێککە ئەو قوتابییانەکە ئەو دەرسی پێدەوتن و لەزانستگاکان قبووڵ دەبوون، ساڵ بەساڵ زیاتر دەبوون. سەرەنجام ساواک، دەزگای جاسوسیی ڕێژیمی حەمەرەزا شا ئەو خزمەتەی لە کوردستان پێ ڕەوا نەدی و لەگەڵ ژمارەیەک مامۆستای دیکەی هابیر و هاوکاری بۆ شارەکانی اراکو کرجو چەند شاری دیکەی دوور خستنەوە. محەمەد سادق شەرەفکەندی ساڵی 1349ی هەتاوی (1970) بۆ زانستگای تربیت معلم نەقڵ کراو وەک ئاسیستانی بەشی شیمی کاری پێ ئەسپێردرا. پاش نیشاندانی لێوەشاوەیییەکی تەواو لەو ئەرکەدا، ساڵی 1351ی هەتاوی (1972ی زایینی) بەکەڵک وەرگرتن لەبورسی وەزارەتی علووم چوو بۆ فەڕەنسا و پاش چوار ساڵ مانەوە لەو وڵاتە توانی دوکتورای شیمیی ئانالیز (شیمی تجزیە) لە زانستگای ژمارە 6ی پاریس وەربگرێ. دوکتور سادق شەرفکەندی ساڵی 1355ی هەتاوی (1976ی زایینی) گەڕایەوە تاران و وەک استادیاری شیمی لە زانستگای تربیت معلم درێژەی بەکاری مامۆستایەتی دا کەلەبەجێهێنانی ئەو ئەرکەشدا بەتەواوی سەرکەوتوو بوو. هەر بۆیە بوو بەخۆشەویستی مامۆستایان و خوێندکارانی ئەو زانستگایە و وەک مامۆستایەکی دڵسوز و لە هەمان کاتیشدا خەباتگێڕ ناوی دەرکرد. دوکتور محەمەد سادق شەرەفکەندی ساڵی 1352ی هەتاوی (1973ی زایینی) کاتێک لە پاریس دەورەی دوکتورای دەدیت، لە ڕێگای مامۆستای مەزن دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوی ڕێبەرەوە لەگەڵ بەرنامە و پێرەوی نێوخۆی #حیزبی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان# ئاشنا بوو و داوای ئەندامەتیی حیزبی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کرد. پاش گەڕانەوەی بۆ ئێران بوو بەرابیتی نێوان دوکتور قاسملوو و ئەندامانی کۆنی ڕێبەرایەتیی حیزب و لەو پەیوەندییەدا زەحمەتێکی زۆری کێشا و زۆر جاریش گیانی خۆی خستە مەترسییەوە. دوای ڕووخانی ڕیژیمی پاشایەتی و دەستپێکردنەوەی تێکۆشانی ئاشکرای حیزبی دێموکرات، ساڵی 1358ی هەتاوی (1979ی زایینی) بوو بە موشاویری کومیتەی ناوەندی و ڕەشەمەی ساڵی 1358 (فیورییەی1980ی زایینی) لە کۆنگرەی چوارەمی حیزبدا بەئەندامی کومیتەی ناوەندی هەڵبژێردرا و بەرپرسایەتیی کومیتەی حیزب لە تارانی پێ ئەسپێردراکە ئەو بەرپرسایەتییەشی بەلێوەشاوەیی و کارزانییەوە بەئەنجام گەیاند. سەرەتای هاوینی ساڵی 1359ی هەتاوی (1980ی زایینی) لەلایەن ڕێبەرایەتیی حیزبەوەبۆ کاری تەواووەخت بانگ کرایەوەکوردستانو هەموو توانای خۆی لەخزمەت حیزب نا. لەپلینومی کومیتەی ناوەندی لە هاوینی ساڵی 1359ی هەتاوی (1980ی زایینی) دا بەئەندامی دەفتەر سیاسی هەڵبژێردرا. لە کۆنگرەکانی پێنجەم، شەشەم، حەوتەم، هەشتەم و نۆهەمی حیزبدا هەموو جارێ بەئەندامی کومیتەی ناوەندی و لەکومیتەی ناوەندییشدا هەموو جارێ بەئەندامی دەفتەری سیاسی هەڵبژیردراوەتەوە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/93/0007.JPG=KTML_Photo_Alt=سادق شەرەفکەندی=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/93/0007.JPG=KTML_Photo_End=
دوکتور سادق شەرفکەندی ماوەی بوونی لەرێبەرایەتیی حیزبدا زۆرتر بەرپرسایەتیی بەشی تەبلیغات (ڕادیوو چاپەمەنی) ی لەسەرشان بووو لە ساڵی 1365ەوە هەتا کاتی شەهید بوونی مامۆستای گەورەمان دوکتور قاسملووی نەمر ئەرکی جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی بەئەستووەبوو. دوکتور سادق شەرفکەندی لە یەکەم پلینومی دوای شەهید بوونی دوکتور قاسملوودا بەتێکڕای دەنگی ئەندامانی کومیتەی ناوەندی بەسکرتێری گشتیی حیزب هەڵبژیردرا و لە کۆنگرەی نۆهەمی حیزبیشەوە تا کاتی شەهیدبوونی (26ی خەرمانانی ئەمساڵ (1371) ڕێکەوتی17-09-1992) ئەرک و بەرپرسایەتیی قوورسی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بەِرێوەدەبرد. خەباتگێڕی مەزنی گەلەکەمان دوکتور سادق شەرفکەندی لە ماوەی ئەو دوازدە ساڵەی دواییدا ڕۆڵێکی بنەڕەتی لەرێبەرایەتیی حیزبو جووڵانەوەی گەلەکەماندا هەبوو. یەکێک لەبەوەجترینو شارەزاترین ڕێبەرانی نێو ڕیزەکانی بزووتنەوەی میللی دێموکراتیکی گەلەکەمان بووو بەهەق دەبێ بڵێین کەقوتابییەکی لێوەشاوەو یارێکی وەفاداری دوکتور قاسملووی نەمر بووو پاش دوکتور قاسملوویش بوو بەمامۆستای ئیدامەکاری و درێژەدان بەرێبازو ڕێگای دوکتور قاسملووو بەلێهاتووی و لێوەشاوەیی خۆی نەیهێشت بێ قاسملوویش بەم جۆرەکەئاواتی دوژمنانی بزووتنەوەبوو بەحیزبەوەدیار بێ. دوکتور سادق هەر لەو کاتەوەکەهاتەنێو ڕێبەرایەتیی حیزب یەکێک لەدرێژەرانی کاریگەریی سیاسەت و هەڵوێستەکانی حیزب بوو، لەسەر پاراستنی ئوسوولو پرنسیپەکانی حیزب شێلگیرو پێداگر بوو، ئەفرادی دوو دڵو ڕاڕای دەدانەبەر هێرشو ڕێگای پێ نەدەدان شوێنی خراپ لەسەر ڕەوتی بزووتنەوەو کاروباری حیزبی دابنێن. ئەو کادرو #پێشمەرگە#کانی حیزبی خۆش دەویستن بەڵام ئەو خۆشەویستییەهەرگیز شوێنی لەسەر هەڵسەنگاندنی واقیعبینانەی کادرو پێشمەرگەکانو کاروباری ئەوان دانەدەنا. دڵپاکی و بێغەرەزیی کاک دوکتور سەعید بۆ هەموو هاوڕێیانی حیزبی بەتەواوی دەرکەوتبوو هەر بۆیەش ئامۆژگارییەکانی وەردەگیران. نەخشی گرینگی تەشکیلاتی لەحیزبو بزووتنەوەدا زۆر بەباشی هەست پێکردبوو، بەڵام هەرگیز تەشکیلاتی بەجێ خەڵک دانەدەناو لەدەمارگرژی و سکتاریستی بەدوور بوو، چونکەئەو تەشکیلاتی حیزبو خودی حیزبیشی بۆ ڕێبەرایەتیکردنی خەباتی گەل دەویستن. تێکۆشەر دوکتور سادق ئینسانێکی شوجاع، بەورە، بەئەخلاق، ڕاستگۆو درووستکارو بەراستی سادق بوو. لەهەقو عەداڵەت پشتیووانی دەکرد و لە هەموو ئەو تایبەتمەندییانەلەسیاسەت و کردەوەدا کەڵکی وەردەگرت. ئینسانێکی پڕکار بووو ماندوویی نەدەناسی، هەموو کات و وەختی خۆی بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەحیزبییەکان تەرخان کردبوو، شۆڕشگێڕێکی بەتەواو ماناو دێموکرتێکی واقیعی بوو، کەلەهەر کارو کردەوەو هەڵوێستێکیدا ئەو تایبەتمەندییانەی خۆیان دەنواند. بڕوایەکی قووڵی بەدێموکراسی و مافی گەلانی ئێران هەبوو، هەر بۆیەلەڕوانگەی ئەوەوەپێوانەی هەر حەرەکەتێکی خەباتگێڕانەلە ئێرانو کوردستاندا بریتی بوو لەتێکۆشان بۆ سەقامگیرکردنی ئازادی و دێموکراسی و مافەرەواکانی گەلی کورد و گەلانی ئێران. سیاسەت و تاکتیک بۆ دوکتور سادق زاراوەو دەستەواژەی خەیاڵی و زەینی نەبوون، لەڕوانگەی ئەوەوەسیاسەت کردەوەی خەباتگێڕانەبوو، هەر بۆیەش بەهەقو کردەوەببوو بەئاوێنەی تایبەتمەندییەمەزنەکانی حیزبی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. دوکتور سادق شەرەفکەندی ئینسانێکی خاکی و خەڵکی و بەتواچع بوو، هەر ئەوەندەکەلەراست دۆستان و هاوڕێیانی دا ڕووخۆشو بەگوزەشت بوو، لەراست دوژمنانو نەیارانی حیزبو گەلدا توند و بێلێبوردن بوو، قوورسو قایم لە بەرانبەریاندا ڕادەوەستاو زەڕڕەیەک نرمشو هەنگاوێک گەڕانەوەی بۆ نەبوو. ئەو خەڵکی کوردستانی بەرەگو پێستییەوەخۆش دەویست، هەر بۆیەش گیانو ژیانی بۆ خزمەت بەوان تەرخان کردبوو. ئەو لەو سیاسەتمەدارانەنەبوو کەخەڵکیان وەک ئامرازی بردنەپێشی مەبەستەکانی خۆیان دەوێ، ئەو بۆ خۆی پێشڕەوی خەباتی خەڵکی کوردستان بووو جگەلەقازانجو بەرژەوندییەکانی گەل هیچ قازانجو بەرژەەوندییەکی تایبەتیی و شەخسی بەلاوەگرینگ نەبوو. ئەو بۆ کادرو پێشمەرگەکانی حیزب تەنیا هەر سکرتێری گشتی نەبوو، ئەو دۆست و هاواڵی هاوڕێیان بووو بەرادەیەک لەگەڵیان تێکەڵاوو لێیان نیزیک بوو کەهەر هاوڕێیەک بەڕاشکاوی دەیتوانی پریسکەی دڵی خۆی لەلای هەڵڕێژێو لەڕێنوێنییەبەکەڵکەکانی کەڵک وەبگرێ. کاک دوکتور سادق بڕوایەکی قووڵی بە هاوکاریی گەلان و هەموو ئازادیخوازانی ئێران هەبوو، لەو بڕوایەدا بوو کەرووخاندنی ڕێژیمی ئاخوندی بەبێ نیزیکی و هاوکاری و هاوپەیوەندی هێزەنیشتمانپەروەر و خەباتگێڕەکانی ئێران، کارێکی مومکین یان لانی کەم هاسان نییە، هەر بۆیەلەهەر دەرفەتێک بۆ ئەو مەبەستەکەڵکی وەردەگرت و بەکردەوەهەوڵی بۆ دەدا و سەرنجام لەو ڕێیەدا گیانی بەختی ئازادیی ئێرانو خودموختاری کوردستان کرد. یادو ناوی شەرەفکەندیی مەزن هەمیشەبەنەمری دەمێنێتەوەو خەبات و تێکوشانی پڕشنگداری لەپێناو ئامانجەپیرۆزەکانی حیزبی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانو گەلی کورد و خەڵکی ئێراندا و تایبەتمەندییە شۆڕشگێڕانەکانی دوای نەمانیشی ڕێنوێن و ئیلهامدەری تێکۆشەرانی وڵاتەکەمان دەبێ.[1]
ئەم بابەتە 108,970 جار بینراوە
هاشتاگ
فایلی پەیوەندیدار: 21
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 28
پارت و ڕێکخراوەکان
پەرتووکخانە
ژیاننامە
شوێنەکان
شەهیدان
هۆز - تیرە - بنەماڵە
وێنە و پێناس
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 11-01-1938
ڕۆژی شەهیدبوون: 17-09-1992 (54 ساڵ)
جۆری کەس: تیرۆرکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): مەهاباد
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (شەهیدبوون): ئەڵمانیا
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 07-11-2008 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئەوین کامەران )ەوە لە: 18-09-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 108,970 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.272 KB 18-09-2023 ئەوین کامەرانئـ.ک.
فایلی وێنە 1.0.142 KB 28-10-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
محەمەد سادق شەرەفکەندی، ژیان و تێکۆشانی سیاسی 1938-1992
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
محەمەد سادق شەرەفکەندی، ژیان و تێکۆشانی سیاسی 1938-1992
کورتەباس

محەمەد سادق شەرەفکەندی، ژیان و تێکۆشانی سیاسی 1938-1992
کورتەباس

د. هۆشمەند عەلی مەحمود شێخانی
لە ژمارە 35ی 2015 لە گۆڤاری زانستەمرۆڤایەتیەکانی زانکۆی کۆیە بڵاوکراوەتەوە.
ئەم بابەتە 10,338 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: بیبلۆگرافیا
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: کۆیە
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 78%
78%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-06-2015 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-06-2015 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 10,338 جار بینراوە
محەمەد سادق شەرەفکەندی، ژیان و تێکۆشانی سیاسیی
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

محه‌مه‌د سادق شه‌ره‌فكه‌ندی، ژیان و تێكۆشانی سیاسیی

محه‌مه‌د سادق شه‌ره‌فكه‌ندی، ژیان و تێكۆشانی سیاسیی
ناونیشانی پەڕتووک: محەمەد سادق شەرەفکەندی، ژیان و تێکۆشانی سیاسیی (1938-1992)
ناوی نووسەر: #هۆشمەند عەلی مەحمود حەمەد#
شوێنی چاپ: #زانکۆی کۆیە#
ساڵی چاپ: 2015[1]
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: کۆیە
فایلی PDF: بەڵێ
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 04-10-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 04-10-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 04-10-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 658 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.124 KB 04-10-2022 ئاراس ئیلنجاغیئـ.ئـ.
فایلی PDF 1.0.114 MB 44 04-10-2022 ئاراس ئیلنجاغیئـ.ئـ.
هەڵبژاردەیەک لە وتارەکانی دوکتور سادق شەرەفکەندی
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەڵبژاردەیەک لە وتارەکانی دوکتور سادق شەرەفکەندی

هەڵبژاردەیەک لە وتارەکانی دوکتور سادق شەرەفکەندی
[1]
خوێندنەوە / داونلۆدکردنی پەرتووکی: هەڵبژاردەیەک لە وتارەکانی دوکتور سادق شەرەفکەندی
ژمارەی داونلۆد: 1,124 جار
داوا لە نووسەر، وەرگێڕ و دەزگای پەخشەکان دەکەین ئەگەر پێیان باش نییە ئەم پەرتووکە لێرەوە داونلۆدبکرێت! ئەوا پێمانی ڕابگەیەنن.
ئەم بابەتە 14,398 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - هاوڕێ باخەوان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فایلی PDF: بەڵێ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 04-10-2011 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 09-09-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 14,398 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.123 KB 04-10-2011 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی PDF 1.0.1755 KB 230 04-10-2011 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
ژیاننامە
عەونی یوسف
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بەناز عەلی

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
لەیلا قاسم سمبولی خەباتی ژنان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ئەحمەد کایا چریکەیەکی بەسۆز لە باکوورەوە بۆ هەموو کوردستان
17-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,210
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,691
ڤیدیۆ 1,279
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
ژیاننامە
عەونی یوسف
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بەناز عەلی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.453 چرکە!