پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,149
وێنە 105,406
پەرتووک PDF 19,104
فایلی پەیوەندیدار 95,972
ڤیدیۆ 1,285
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی کۆیە
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
ژین
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای ...
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موک...
ئەنجام: 13 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 2



نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

ئاوڕدانەوەیەک لە کودەتاکەی بەکر سدقی و ستراکتۆری سەرەتایی سوپای عێراق
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئاوڕدانەوەیەک لە کودەتاکەی بەکر سدقی و ستراکتۆری سەرەتایی سوپای عێراق
کورتەباس

ئاوڕدانەوەیەک لە کودەتاکەی بەکر سدقی و ستراکتۆری سەرەتایی سوپای عێراق
کورتەباس

ئاوڕدانەوەیەک لە کودەتایەکەی بەکر سدقی و ستراکتۆری سەرەتایی سوپای ئێراق
نووسین: #محەمەد کامەران#
#06-01-2021#
نزیکەی سەد ساڵ بەسەر دامەزراندنی سوپای ئێراق تێپەڕ دەبێ؛ سوپایەک کە شەش مانگ بەر لە تاج لەسەردانانی شا فەیسەڵی یەکەم وەک دووەم لەشکری ڕێکخراو لە جیهانی عەرەبیدا – دوای میسڕ – دامەزرا. سوپایەکە زادەی تێکهەڵچڕژانی ئەو ئەفسەرانە بوو کە پێشتر، لە ژێر حوکمی عوسمانیدا، لە ئەکادیمیە سەربازییەکانی بەغدا و سلێمانییەوە دەردەچوون و دواتر ڕەوانەی ئیستەنبۆڵ دەکران تا لەلایەن پسپۆڕی ئەڵمانییەوە فێری دیسپڵێن و تەکنیکی سەربازی بن. بەدەر لە سەربازە ئاساییەکان، نووری سەعید، عەلی جەودەت ئەلئەیووبی، جەعفەر ئەلعەسکەری، و جەمیل ئەلمەدفەعی، کە کەسانی دیاربوون لە یەکە سەربازییەکانی سوپای عوسمانی، تا پێگەی سەرۆک وەزیران پەلیان کوتا. لەگەڵ بەرپابوونی یاخیبوونەکەی شەریفی مەککە لە حیجاز (باوکی مەلیک فەیسەڵ)، ئەم ئەفسەرانە کۆمەکییان بە لەشکرکێشی بەڕیتانیا کرد بۆ لەبەریەکهەڵوەشاندنی تەخت و تاجی عوسمانی. بەکر سدقی بە ڕەگەز کوردیش لەم ئەفسەرە لاوانە بوو کە لە ئیستەنبۆڵ خوێندبووی و دواتر لە سووریاوە خۆیدایە پاڵ یاخیبوونەکە.

سوپای ئێراق سەرەتا ڕێدۆزی بۆ بەرژەوەندیەکانی بەڕیتانیا دەکرد بۆ پاراستنی سامانی نەوتیی ویلایەتی موسڵ لە هەڕەشەکانی تورکیا بەر لەوەی لە ساڵی 1925 بەیەکجاری بە خاکی ئێراقەوە بلکێندرێ، و سوپایەکە بە شەختەبەندی ئیمپریالیستی سندم کرابوو تا نەبێتە سوپایەکەی نیشتیمانی: تا کۆتایی ساڵی 1932ش – دوای ماوەیەکی کەم لە ئازادبوونی فەرمی ئێراق لەژێر حوکمی کۆلۆنی –  لە 550 ئەفسەر و 9000 سەرباز بڕی نەدەکرد، کە بەسەر چەند بەتالیۆنێک دابەشکرابوون و پتر لە ویلایەتی موسڵ چڕکرابوونەوە. لە سەرەتای سیەکان، بەرپرسە ئێراقییەکان وردە وردە جەزبەی فراوانکردنی سوپاکەیان بۆ گەڕابۆوە. ئێراق، بە ڕێنمایی بەڕیتانیا، بوو بە خاوەن هێزی ئاسمانیی و دەریایی و پلەبەندی سەربازی بە شێوەیەکی پتەو ڕەگی داکوتا. هەروەها، لە ساڵی 1935 دەوڵەت (یاسای بەسەربازییکردنی زۆرەملێ)ی دەرکرد، کە ژمارەی سەربازەکانی ترەکاند، و بۆ یەکەم جار بازنەی لەشکر لە بەتاڵیۆنی بچووک بچووکەوە بۆ چەند فرقەیەکی فراوان پەرەیسەند: تا ساڵی 1941، پێنج فرقە پێکهاتن، کە 44، 000 سەربازی کارایان لەخۆدەگرت، و سوپا پتر لە 250، 000 چەکداری یەدەگی هەبوو.

بەکر سدقی فەرماندەی فرقەی دووی سوپای ئێراق بوو، و ڕۆڵی سەرەکی لە دامرکاندنەوەی یاخیبوونی ئاشوورییەکان و ئێزیدیەکان و شیعەکان هەبوو، کە زۆرجار بە کۆمەڵکوژی دۆخەکە ئەهوەن دەبۆوە، بە تایبەتی لە پرسی ئاشوورییەکان. ئەم سەرکووتکردنانە هەڕمێنی سیاسی و سەربازی بەرچاوی بۆ سدقی فەراهەمکردبوو، بە ڕادەیەک کە بەڕیتانییەکان بە “چاکترین و بەهێزترین فەرماندە لە سوپای ئێراق” بانگیان دەکرد. بەکر سدقی بە گەیشتنی بە پۆستی سەرۆک ئەرکانی سوپای شاهانەی ئێراق گەیشتە ترۆپک. زۆرجار سدقی لەلایەن ئەفسەرانی ترەوە بەمە تاوانبار دەکرا کە هەستی کوردانەی بەسەر هەستی ئێراقی ڕادەشکاند، ئەمەش لە پەلکێشکردنی ئەفسەرانی کورد بۆ یەکەکانی سوپا بەرجەستەبووبوو.

لە سەروبەندی بەهێزبوونی سوپا، هەستی نەتەوەیی و خەبات دژی بەڕیتانیا لە وڵات گەڵاڵەبووبوو. ئەم تێکوەپێچانە پتر لە سوپا ڕەنگی دابۆوە، بە تایبەتی کە یاسین هاشمی سەرۆک وەزیران چاوی لە دیکتاتۆریەکی پشتئەستوور بە بەڕیتانیا چڕکردبۆوە و شا غازی – کە دوای شا فەیسەڵی یەکەم هاتە سەر دەسەڵات – لاتەریک کردبوو. یاخیبوونەکەی ناو سوپا لەلایەن حیکمەت سلێمانەوە سەرکردایەتی دەکرا دژ بە یاسین هاشمی و حوکمی کۆڵۆنیاڵی بەڕیتانیا. شا غازی لە سیاسەت پیادە بوو و پتر شوێنکەوتەی هەوا و هەوەسی خۆی کەوتبوو. هەروەها، بیری نەتەوەیی عەرەبی لە مێشکیدا پژا بوو و بەربەرەکانێی دەسەڵاتی بەڕیتانیای دەکرد، بۆیە بەڕیتانیا لە ڕێی یاسین هاشمییەوە چاوی لێ سووردەکردەوە و پەراوێزی خستبوو. لە ئەنجامدا، شا غازی و حیکمەت سلێمان و بەکر سدقی یەکیانگرت، و لە کۆتایی مانگی دە-ی 1936 کودەتایان ئەنجامدا.

کودەتایەکە یەکەم کودەتای سەربازی مۆدێرن بوو لە جیهانی عەرەبی، و یەکەم دەستێوەردانی سوپا بوو لە کاروباری سیاسی وڵات لە ئێراق. بەکر سدقی پشتیوانی فرقەی یەک و هێزی ئاسمانی وڵاتی هەبوو. فرۆکە جەنگییەکانی ئێراق بە سووکی بەغدایان بۆردوومان کرد، و یاسین هاشمیش لە دەسەڵات لادرا. بەڕیتانیا لە دوورەوە چاودێری دۆخەکەی دەکرد، بەڵام کە جەعفەر ئەلعەسکەری لەلایەن بەکر سدقییەوە کوژرا، گورج بە پیری نووری سەعید و یاسین هاشمی و ڕەشید عالی گەیلانی-ەوە هات و لە ئێراق دەربازی کردن. سەرئەنجام، حیکمەت سلێمان ڕاستەوخۆ حوکومەتی نوێی پێکهێنا، بەڵام بەکر سدقی وەک فەرماندەی هێزە چەکدارەکان دەسەڵاتی ڕەهای لە وڵاتدا هەبوو و کودەتایەکە هەر بە ناوی “کودەتاکەی بەکر سدقی” ناوی ڕۆیشتبوو. حوکومەتەکە بە پز و ساوایی دوای ساڵێک کەمتر سەری نایەوە، بەڵام سدقی لە پەراوێزی هەموو ئەو سنوورانە تێپەڕی کە بەڕیتانیا داینابوو: چەکی لە ئەڵمانیا و ئیتاڵیا دەکڕی کە ئەمەش پێشێلکاری پەیماننامەیەکی ئێراقی بوو لەگەڵ بەڕیتانیا کە بەهۆیەوە ئێراق ناچارکرابوو تەنیا چەکی ئینگلیزی بکڕێ؛ ڕاوێژکاری سەربازی بۆ ئوردن و چەند وڵاتێکی تری عەرەبی دەنارد تا مەشقی چەکداری بە سوپایەکانیان بکەن؛ و سەرباز و خۆبەخشی ئێراقی دەنارد بۆ فەڵەستین تا دژ بە بەڕیتانیەکان بجەنگن.

بەکر سدقی، هاوشان لەگەڵ فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکەی، لەسەر دەستی سەربازێکی تورکی خەڵکی تەلەعفەر لە سەردانێکی بۆ بنکەیەکی سەربازی سوپا لە موسڵ کوژرا. حوکومەتەکەی حیکمەت سلێمانیش دواتر ڕاستەوخۆ گلایە خوار. دوای دوو ساڵ، شا غازی لە ڕووداوێکی تەمومژاویدا مرد، کە دەنگۆ هەبوو لەلایەن نووری سەعید و بەڕیتانییەکانەوە کوژرابێ چونکە وا بڵاوبووبۆوە کە مەیلی لکاندنی کوێتی و پەیوەندی ژێربەژێریشی لەگەڵ سوپای نازیدا هەبێ.

لەگەڵ ڕاپسکانی، سوپای ئێراق، وەک زۆربەی سوپاکانی جیهانی سێ، پەیتا پەیتا لە قوڕە چەورەی دەستی کۆلۆنیالیستەکان بوو بە ئامرازێک بۆ چەوساندنەوە و تۆقاندنی هاووڵاتیان، بەربەرەکانیکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت، و دنەدان بە کودەتای سەربازی. کودەتایەکەی بەکر سدقی دیاردەی داڵەنگاندنی زۆرەملێی دەسەڵاتی لە ئێراق کرد بە نەریت. تا دووبارە گەڕانەوەی بەعسییەکان لە ساڵی 1968یش، دەسەڵاتی سیاسی لە وڵات گەپجاڕی ئەفسەرە پلەبەرزەکانی سوپا بوو: عەبدولکەریم قاسم لە ساڵی 1958، بەعسییەکان لە 1963، عەبدولسەلام عارف لە 1964، و گەڕانەوەی بەعسییەکان لە 1968، پاکییان لە ڕێی کودەتای سەربازی جڵەوییان گرت و بەرییان دا. ئەم نەریتیەش بەهۆی هەستی نەتەوەیی قەتیسکراوی کۆمەڵێک ئەفسەر بوو کە خۆیان بە “ئەفسەرە نەتەوەپەرستەکان” دەناساند. ئەم ئەفسەرانە لە ساڵی 1927ەوە ڕقێکی ئاگرینیان بەرامبەر بە هەژموونی بەڕیتانی لە ئێراق گەڵاڵەکرد؛ پێشڕەوەکانیان بریتیبوون لە سەڵاحەدین سەباغ، محەمەد فەهمی، کەمال شەبیب، مەحموود سەلمان.

بەکر سدقی و ڕەشید عالی گەیلانی و عەبدولکەریم قاسم و چەند کەسایەتیەکی دیاری بەعسی – کە گشتییان بە کودەتا هاتنەسەر دەسەڵات یان هەوڵی کودەتایان دا –  هەڵقوڵاوی ئەم کۆمەڵەیە بوون و ڕێنماییان لەوان وەردەگرت. تا هەنووکە کوشتنەکەی بەکر سدقی پشتڕاستنەکراوەتەوە، بەڵام گومان دەکرێ “ئەفسەرە نەتەوەپەرستەکان” کوشتبیان، لە ژێر پاساوی برەو پەیاکردنەکەی لە مەیدانی سیاسی، سەرکووتکردنی بەشێکی زۆر لە فەرماندەکانی سوپا و دامەزراندنی ئەفسەرە هاوڕێ و هاونەتەوەکانی خۆی، هەوڵەکانی بۆ چاکسازییکردنی سەربازی، و پەیوەندییە پتەوەکانی لەگەڵ ئێران و تورکیا.  هەرچۆنێک بێ، بەعسییەکان و بە دیاریکراویش سەدام حوسێن سوپای ئێراقیان کرد بە پەزی خۆیان و لە ویستی یاریکردن بە دەسەڵات دایانشۆرین.
[1]
ئەم بابەتە 1,419 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 01-06-2021 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: سەربازی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 03-11-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 03-11-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 03-11-2021 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,419 جار بینراوە
جێگيربونی سوپای عێراق لە شوان
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

يه‌كه‌يه‌كى سوپا له‌ شوان

يه‌كه‌يه‌كى سوپا له‌ شوان
جێگيربوونی يەکەيەکی سوپای #عێراق# لە شارەدێی #شوان#ی سەربەناوەندی پارێزگای #کەرکووک# لە #16-01-2018#.
ئەم بابەتە 2,835 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - ئاراس ئیلنجاغی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: کەرکووک
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 85%
85%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 18-01-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 18-01-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 2,835 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.190 KB 18-01-2018 ئاراس ئیلنجاغیئـ.ئـ.
دادگای سەربازی عێراقی مافی داوەتەوە وەزارەتی بەرگری بۆ ئەوەی سکاڵای یاسایی لەسەر پێشمەرگە تۆمار بکات سەبارەت به و چەکانەی سوپای عێراق کە لەدوای داگیرکردنی موسڵ کەوتووەتە دەستی
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دادگای سەربازی عێراقی مافی داوەتەوە وەزارەتی بەرگری بۆ ئەوەی سکاڵای یاسایی ...

دادگای سەربازی عێراقی مافی داوەتەوە وەزارەتی بەرگری بۆ ئەوەی سکاڵای یاسایی ...
#18-04-2018#
ئەم بابەتە 3,630 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 18-04-2018 (6 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: عەرەبی
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: ئێڕاق
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 91%
91%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 28-04-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 28-04-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 28-04-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,630 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1110 KB 28-04-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
سوپای عێراق
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سوپای عێراق

سوپای عێراق
سوپای عێراق بریتییە لە هێزی نیزامی کۆماری عێراق، لقەکانی لە (هێزی وشکانی، هێزی دەریایی، هێزی ئاسمانی) پێکدێت. سوپای عێراق لە ساڵی 1921 دوای پێکهێنانی یەکەم یەکەی هێزە چەکدارەکان لە ماوەی ئینتیدابی بەریتانی لەسەر عێراق، دامەزراوە. ئەو کاتە فەوجی (موسا کازم) پێکهێنرا کە بارەگاکەی لە بەغدابوو، دواتریش هێزی ئاسمانی عێراق لە ساڵی 1931 لەچوارچێوەی هەمان فەوج پێکهێنرا، پاشان لە ساڵی 1937 هێزی دەریایی عێراقی دروستکرا و ژمارەی سەربازانی سوپای عێراق تا کۆتایی جەنگی (عێراق – ئێران) بۆ ملیۆنێک سەرباز بەرز بۆوە. پاش هاتنی ئەمریکییەکان بۆ عێراق لە ساڵی 2003، (پۆل برێمەر)ی حاکمی مەدەنی ئەمریکی لە عێراق بڕیارێکی دەرکرد بە هەڵوەشاندنەوەی سوپای عێراقی پێشوو و دووبارە پێکهێنانەوەی سوپای عێراق و پڕچەککردنی.
پێکهێنانی سوپای عێراق:
پاش شۆڕشی بیستی سەدەی ڕابردوو، یەکەم حکومەتی عێراقی دەستپێشخەرییەکی کرد بۆ پێکهێنانی بناغەی سوپای عێراق، بۆیە لە 06-01-1921 دا فەوجێک دروستکرا کە ناوی (موسا کازم)ی لێنرا، ئەو فەوجە لەو ئەفسەرانە پێکهاتبوو کە پێشتر لە سوپای عوسمانیدا کاریان کردبوو، بارەگاکەیشی لە ناوچەی (کازمیە)ی ناو شاری (بەغدا)ی پایتەختی عێراق بوو. پاش ئەوەی بە سەرۆکایەتی فەریق (جەعفەر عەسکەری) وەزارەتی بەرگری عێراق دروستکرا، سوپای عێراق لەسەر بنەمای بەسەربازکردنی خۆبەخشانە، فرقەی یەکەمی پیادەی لە (دیوانیە) و فرقەی دووەمی پیادەی لە (#کەرکووک#) دروستکرد، لە ساڵی 1931 عێراق سەربەخۆیی لە بەریتانییەکان وەرگرت، ئەو کاتە هێزی ئاسمانی عێراقی پێکهێنرا، پاش چەند ساڵێکیش هێزی دەریایی عێراقی دروستکرا کە لە ژمارەیەک بەلەم و کەشتی بچووکی دەریایی پێکهاتبوو.
لە ساڵی 1936دا سوپای عێراق بەشداری لە یەکەم کودەتای سەربازیدا کرد کە بە سەرکردایەتی فەریق (بەکر سدقی) سەرۆکی فرقەی دووەمی پیادە بوو، پاشان وەزارەتێکی نوێ بە سەرۆکایەتی (حیکمەت سلێمان) پێکهێنرا، لە مانگی 5ی ساڵی 1941 سوپای عێراق چووە ناو شەڕێک دژی ئینگلتەرا، لەو شەڕەدا سوپای عێراق لە 4 فرقەی پیادەی پڕ چەک و ئامادە پێکهاتبوو، فرقەی یەکەم و سێیەم بنکەکەیان لە شاری (بەغدا) بوو، بەڵام فرقەی دووەم لە کەرکووک بوو، فرقەی چوارەمیش لە شاری (دیوانیە) بوو و چاودێری هێڵی ئاسنینی دەکرد کە لە بەغداوە بەرەو بەسڕە درێژ دەبۆوە. لە ساڵی 1958یش سوپای عێراق لە 4 فرقەی پیادە پێکهاتبوو، فرقەی 1 لە (دیوانیە)، فرقەی 2 لە (کەرکووک)، فرقەی 3 لە (دیالە) و فرقەی 4 لە (موسڵ). لەو ساڵەدا سوپای عێراق هەڵسا بە ئەنجامدانی کودەتایەکی سەربازی بە سەرکردایەتی (عەبدولکەریم قاسم) کە ناونرا شۆڕشی (14)ی تەمووزی 1958. لە ساڵی 1963ش سوپای عێراق کودەتایەکی دیکەی بەسەر حوکمی (عەبدولکەریم قاسم)دا ئەنجامدا، لە 1968یش سوپای عێراق کودەتایەکی دیکەی ئەنجامدا و بەهۆیەوە (حزبی بەعسی عێراق) گەیشتە دەسەڵات، پاش ماوەیەکیش (سەدام حوسێن) چووە سەر حوکم و هێزێکی شەڕکەری گەورەی پێکهێناو ساڵانێکی دوور و درێژ شەڕی دژی ئێران کرد، دواتر سوپای عێراق تووشی لاوازبوونێکی گەورە هات، ژمارەی سوپای عێراق لە ساڵی 1981دا زیاتر لە 200 هەزار سەرباز دەبوو کە لە 12 فرقەدا کۆکرابوونەوە، بەڵام لە ساڵی 1985 بۆ 500 هەزار سەرباز بەرز بۆوە کە لە 23 فرقەدا کۆکرابوونەوە.
لەگەڵ چوونە سەر دەسەڵاتی (سەدام حوسێن) و گەیشتنی بە بەرزترین پلەی هەڕەمی دەسەڵات لە عێراق، لە ساڵی 1979دا ئیسلامییەکانی ئێران بە سەرکردایەتی (خومەینی) شۆڕشی ئیسلامییەکانیان بەرپاکرد و ڕژێمی تازەی ئێرانیان پێکهێنا، ئەمە بووە هۆی بوونێکی واقعیتری ئێران لە ناوچە و گوندە سنوورییەکانی نێوان (عێراق و ئێران)، ئەمەش وایکرد کێشە و ناکۆکی لە نێوان عێراق و ئێراندا دروست ببێت و ڕێککەوتننامەی ساڵی 1975 بەناوی (رێککەوتننامەی جەزائیر) کە لە دژی کورد هەردوو وڵات بەستابوویان، هەڵبوەشێننەوە و لە ڕۆژی 22/9 یەکەم ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی عێراقی پاش چوونە ناوەوەی هێزە عێراقییەکان بۆ ناو خاکی ئێران دەستیپێکرد.
لە ماوەی شەڕدا کە 8 ساڵی خایاند، سوپای عێراق گەیشتە لوتکە و هێزەکانی گەشتە یەک ملیۆن سەرباز کە ئەو کاتە چوارەم گەورەترین سوپا بوو لە جیهاندا کە لە 50 فرقەی هێزە وشکانییەکان پێکهاتبوو. لەو ماوەیەشدا هێزەکانی گاردی کۆماری پێکهێنا کە یەکێک بوو لە بەهێزترین یەکە چەکدارەکانی عێراق. ژمارەی سەربازانی گاردی کۆماری لە مانگی ئابی ساڵی 1990دا بۆ 150 هەزار سەرباز بەرز بۆوە. پاش شەڕی دووەمی کەنداو (جەنگی عێراق – کوێت)لە ساڵی 1991، ژمارەی سەربازانی گاردی کۆماری لە نێوان 60 – 80 هەزار سەرباز دەبوو. لە کاتێکدا پێشتر سوپای عێراق بەهێزترین سوپای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای (ئاسیا) بوو، چونکە لە ڕووی ژمارە و ئاستی تەکنەلۆژییەوە زۆر باڵادەست بوو.
پاش کۆتاییهاتنی جەنگی (عێراق – ئێران)، سەرۆکی پێشووی عێراق (سەدام حوسێن) بڕیارێکی لە ناکاوی بە هێرشکردنە سەر (کوێت) دەرکرد. هێرشەکە ئەنجامدرا، قەیرانی کوێتیش بە یارمەتی هێزە هاوپەیمانییە جیهانییەکان بە سەرۆکایەتی (ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا) کۆتایی هات، ئەو کاتە ئەمریکا جەنگی دژی عێراق بۆ ئاادکردنی کوێت ڕاگەیاند و جەنگەکەشی ناونا (گەردەلوولی بیابان)، بۆیە زۆربەی هەرە زۆری سوپای ئاسمانی عێراق لەماوەی ئەو جەنگەدا لەناوچوون، لەو کاتەشەوە تا ساڵی 2003، ئابڵووقەیەکی ئابووری توند خرایە سەر عێراق.
پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ دیراساتی ستراتیژی 01-01-1997 لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردۆتەوە، پەیکەری سوپای عێراق لەو ساڵەدا لە 7 بارەگای فەیلەق و 6 فرقەی زرێپۆش و میکانیکی و 12 فرقەی پیادە و 6 فرقەی هێزی حکومی و 4 کەتیبەی گاردی کۆماری و 10 فرقەی کۆماندۆ و 2 فرقەی هێزە تایبەتەکانی پاشکۆی کەتیبەکان بوونیان هەبووە، ئەو کاتە ژمارەی سەربازانی عێراق 350 هەزار سەرباز بووە.
پاش دەستبەسەرداگرتنی عێراق لە لایەن ئەمریکییەکان لە ساڵی 2003، پەیکەری سوپای پێشووی عێراق کە ناوی (پاسەوانی نیشتمانی لەخۆی نابوو) هەڵوەشێنرایەوە و دووبارە بەناوی (سوپای عێراقی نوێ) دروستکرایەوە. یەکەم لیوای سوپای عێراقی نوێ لە کۆتایی ساڵی 2003 پێکهێنرا، ئەویش بریتی بوو لە لیوای یەکی لەناکاو (تدخل سریع)، کە بە یەکەم هێزی سوپای عێراقی نوێ دادەنرێت، دواتر سوپای عێراقی نوێ لە 15 فرقەی پیادە پێکهێنرایەوە کە ژمارەی سەربازەکانی نزیکەی 350 هەزار سەرباز دەبوو.
لە ئێستادا و لە دوای کشانەوەی سوپای ئەمریکا لە عێراق لە ساڵی 2011دا، ژمارەی دەبابەکانی سوپای عێراق 700 دەبابەیە، هەروەها هێزە وشکانییەکانی عێراق خاوەنی ژمارەیەکی زۆر لە زرێپۆش و مەدفەعی و چەکی قورسە، هەروەها ژمارەی سەبازانی سوپای عێراق بە قسەی گوتەبێژی فەرمی حکومەتی عێراقی، نزیکەی 2 ملیۆن سەرباز دەبێت.
هێزی ئاسمانی عێراقی لە هەزار و 600 سەرباز پێکدێت، لە ئێستادا فڕۆکەی شەڕکەریان بەدەستەوە نییە، بەڵام فڕۆکەی مەشقکردن و هەلی کۆپتەری هێرشبەریان بەدەستەوەیە، لە ئێستادا هێزە ئاسمانییەکانی عێراق پلانی داناوە، تا ساڵی 2020، ببێتە خاوەنی 96 فڕۆکە لە جۆری (ئێف 16)، هەروەها فڕۆکەی فەڕەنسی لە جۆری (میراج).
هێزی دەریایی عێراقیش تەنیا 800 سەربازی هەیە، پلانی داناوە بۆ ئەوەی ژمارەی سەربازانی بۆ 2 هەزار و 500 سەرباز بەرز بکاتەوە، پاش ئەوەی لەگەڵا (ئیتاڵیا) ڕێککەوتووە بۆ کڕینی 4 کەشی مامناوەندی کە ئەرکی پاراستنی کەنداوەکانی عێراق دەبێت، ژمارەی گروپی هەر کەشتییەک 32 دەریاوان دەبێت، لە ئێستادا عێراق 2 لەو کەشتیانەی بەدەست گەیشتووە.
پلە سەربازییەکان:
پلە سەربازییەکان لە سوپای عێراق بە جۆرێک ڕێکخراوە کە لە بچووکترین پلەوە بۆ بەرزترین پلە دەڕوات، پلە بەرزەکە فەرمان بەسەر پلە نزمەکەدا دەکات، بەم جۆرە ڕیزبەندی پلەی سەربازی عێراقی لە نزمترینەوە بۆ بەرزترین دانراوە:
پلەی ڕیزبەندی یاریدەدەرانی ئەفسەر:
- سەرباز کە هیچ نیشانەیەکی بۆ دانەنراوە.
- سەربازی یەکەم کە تەنیا خەتێکی سپی لەسەر شان دانراوە.
- نایب عەریف کە 2 خەتی سپی لەسەر شانە.
- عەریف کە 3 خەتی سپی لەسەر شان دانراوە.
- ڕەئیس عورەفا کە 4 خەتی سپی لەسەر شانە.
- نائب زابت کە داڵێکی لەسەر یەخەیەتی.
پلەی ئەفسەر:
- ملازم: تەنیا ئەستێرەیەکی لەسەر شانە.
- ملازمی یەکەم: 2 ئەستێرەی لەسەر شانە.
- نەقیب: 3 ئەستێرەی لەسەر شانە.
- ڕائید: نەخشی داڵێکی لەسەر شانە.
- موقەدەم: داڵێک و ئەستێرەیەکی لەسەر شانە.
- عەقید: داڵێک و 2 ئەستێرەی لەسەر شانە.
- عەمید: داڵێک و 3 ئەستێرەی لەسەر شانە.
- لیوا: داڵێک و دوو شیری یەکتربڕی لەسەر شانە.
- فەریق: داڵێک و دوو شیری یەکتر بڕ و ئەستێرەیەکی لەسەر شانە.
- فەریقی یەکەم: داڵێک و دووشیری یەکتربڕو 2 ئەستێرەی لەسەر شانە.
- موهیب ڕوکن: داڵێک و 2شیری یەکتربڕ و خەتێکی سوور لە سەر شانیدایە.

ماوەتەوە ئاماژە بەوە بکەین کە سوپای عێراق جگە لەوەی بەشداری لە چەندان شەڕی دژی وڵاتانی دیکەدا کردووە، لە ناوخۆی عێراقیشدا بەشدارییەکی کارای لە یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکاندا کردووە و بەشداری لە تاوانی جەنگ کە بەرامبەر بە گەلی کورد ئەنجام دراوە. لەمڕۆشدا (نوری مالیکی) سەرۆک وەزیرانی عێراق سوپای عێراق لە بەرژەوەندی خۆی و بۆ یەکلاکردنەوەی کێشە و ناکۆکییە سیاسییەکان بەکار دەهێنێت.[1]
ئەم بابەتە 14,969 جار بینراوە
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: سەربازی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 06-01-2013 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 14,969 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.114 KB 06-01-2013 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
سوپای عێراق کوردە ئەنفالکراوەکان دەگوازنەوە بۆ بیابانەکانی خوارووی عێراق
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سوپای عێراق كورده‌ ئه‌نفالكراوه‌كان ده‌گوازنه‌وه‌ بۆ بیابانه‌كانی خوارووی ع...

سوپای عێراق كورده‌ ئه‌نفالكراوه‌كان ده‌گوازنه‌وه‌ بۆ بیابانه‌كانی خوارووی ع...
شوێن: بەغدا
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1988ی زایینی
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: ئیڤاکانی سوپای عێراق کوردە ئەنفالکراوەکان دەگوازنەوە بۆ بیابانەکانی خوارووی عێراق.
ناوی وێنەگر: ئەکاونتی شوان سلێمان وەرگیراوە.[1]
ئەم بابەتە 699 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | ئەرشیفی شوان سلێمان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: بەغدا
وڵات - هەرێم: ئێڕاق
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 14-01-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 14-01-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 31-07-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 699 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.248 KB 31-07-2022 ئاراس ئیلنجاغیئـ.ئـ.
فایلی وێنە 1.0.1511 KB 14-01-2022 ئاراس ئیلنجاغیئـ.ئـ.
سەرکردایەتی ئۆپراسیۆنی دیجلە لە سوپای عێراق، بڕیاری تەعریب کردنی چوار ناوچەی کوردستانی دەرەوەی هەرێمی دەرکرد
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سەرکردایەتی ئۆپراسیۆنی دیجلە لە سوپای عێراق، بڕیاری تەعریب کردنی چوار ناوچە...

سەرکردایەتی ئۆپراسیۆنی دیجلە لە سوپای عێراق، بڕیاری تەعریب کردنی چوار ناوچە...
#21-01-2018#
ئەم بابەتە 4,116 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 21-01-2018 (6 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: عەرەبی
شار و شارۆچکەکان: خانەقین
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: ئێڕاق
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 90%
90%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 02-02-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 02-02-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 02-02-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,116 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.141 KB 02-02-2018 بەناز جۆڵاب.ج.
سەرۆکایەتی هەرێم: کورد لە 1% سوپای عێراق پێکدەهێنێت
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
پۆل: ئامار و ڕاپرسی | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
سەرۆکایەتی هەرێم: کورد لە 1% سوپای عێراق پێکدەهێنێت
ئامار و ڕاپرسی

سەرۆکایەتی هەرێم: کورد لە 1% سوپای عێراق پێکدەهێنێت
ئامار و ڕاپرسی

وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، تاوەکو ساڵی 2008، لە عێراق کار بە مەبدەئی تەوافوق کراوە و لەوکاتە بەدواوە لە چەند مادەیەکدا پێشێلی دەستووری کراوە دژی گەلی کورد و لەسوپادا تەنیا یەک لەسەدی کوردن.
د.ئومێد سەباح، وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم لەمیانەی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسێکدا سەبارەت بە ڕەهەندە یاساییەکانی ڕیفراندۆم کە ئەمرۆِ 2ی ئاب لە هەولێربەڕێوەچوو، ڕایگەیاند تا ساڵی 2008 کار بە تەوافوق کراوە لە عێراقدا، بەڵام دوای ئەو ساڵە هێزە سیاسییەکانی عێراق باسی زۆرینە و حوکمی زۆرینەیان کرد، پێشێلکاری گەورە لە دژی دەستوور ئەنجامدراوە.
وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم، ئاشکراشیکرد، لە مادەی 9ی دەستوری عێراقیدا هاتووە کە دەبێت #سوپای عێراق# لە پێکهاتەکان پێکبهێنرێت و کورد بەڕێژەی لە%20 بەشداری سوپا بکات، بەڵام ئێستا کورد ڕێژەی لە%1یشی پێنەدراوە.
ناوبراو، ئەوەشی خستەڕوو، هەر لە مادەی 9ی دەستووری عێراقیدا هاتووە کە نابێت هێزی میلیشیا دروستبکرێت جگە لە سوپا، بەڵام حەشدی شەعبی درووستکراوە و لەگەڵ ئەوەشدا پێکهاتەی ئەو هێزە تەنیا شیعەیە کە ئێستا کێبڕکێ لەگەڵ سوپای عێراقدا دەکات.
ئومێد سەباح، ئاماژەشی بەوەکرد، بەپێی دەستور دەبوو جگە لە ئەنجوومەنی وەزیران، پەرلەمانێکی دیکە هەبوایە کە مافی پێکهاتەکانی بپاراستایە، بەڵام تائێستا ئەوە نییە و کورد تەنها دەتوانێت ڕێژەی نزیکەی لە%25ی پەرلەمان پێکبهێنێت.
وتیشی لەمادەی 4ی دەستوری عێرقیدا باس لەوە دەکات کە دەبێت زمانی کوردی و عەرەبی وەک یەک ئاست بەکاربهێنرێت، بەڵام ئێستا لە کەرکووک و ناوچەکانی دیکە کار بە نوسراوی عەرەبی دەکرێت.
وتەبێژەکەی سەرۆکایەتی هەرێم، جەختیشی لەوەکردەوە، عێراق بە ڕواڵەت فیدراڵە و لە مادەی 9 و چوار و چەند مادەیەکی دیکەی دەستووردا باس لە مافی کورد و پێهکاتەکان کراوە، بەڵام لەلایەن حکومەتەکانی عێراقەوە پێشێلکراوە.
02-08-2017
ئەم بابەتە 4,020 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دواڕۆژ - 02-08-2017
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 02-08-2017 (7 ساڵ)
وڵات - هەرێم: ئێڕاق
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 88%
88%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 02-08-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 02-08-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,020 جار بینراوە
شەڕی هەندرێن و هێرش بۆ سەر سوپای عێراق 1966/12/05
بە ڕێنووسێکی پوخت لە ماشێنی گەڕانەکەماندا بگەڕێ، بەدڵنیاییەوە ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شەڕی هەندرێن و هێرش بۆ سەر سوپای عێراق 1966/12/05

شەڕی هەندرێن و هێرش بۆ سەر سوپای عێراق 1966/12/05
بیرەوەریەکانی مستەفا چاوڕەش
شەڕی هەندرێن و هێرش بۆ سەر سوپای عێراق

سەرکردایەتیی سەربازیی ئه و کاتە نەخشەی بۆ دانرا. ئه و کاتە من ڕابەری سیاسیی پەلەکەی خۆمان بووم. سەرکردایەتیی لقی کوردستانی حیزبی شیوعی لە دەرگەڵە بوون. وەک لەبیرم بێت، ئەم کەسانە بوون: مەلا ئەحمەد بانیخێڵانی، ئەبووحیکمەت، عادل سەلیم و هەندێک کەسی تریش. مامۆستا بەهادین نووری و مامۆستا کەریم ئەحمەد لەوێ بوون. هێزەکانی پێشمەرگەش فاخر حەمەدئاغای مێرگەسووری و ڕەئیس کەمال نەعمان کە ئەفسەرێکی عەرەب بوو، منیر عەسکەر مامۆستا بوو و خەڵکی عەینکاوە بوو، ملازم خدر لەسەر تۆپەکان بوو، ئێستاش هەر ماوه و لە هەولێره. ئەفسەرەکان ملازم عەبدولڕەحمان و ملازم ئیحسان بوون. ڕەنگە ناوی تریشم لەبیر چووبێ. لەگەڵ ئەم هێزەی ئێمەش بە سەرپەرشتیی عزەت سلێمان بەگ و زراری برای. بەڕاستی ئەوەی بیرم بێت، لەسەر شاخ و بەرزاییەکانی دەوروبەری ئەم هێزانەم بینی. ئێمە لەسەری هەندرێن بووین، لەبەر سەرما چووبووینە ئەشکەوتێک پێیان دەوت ئەشکەوتی گامۆر، دووکەڵی ئاگر خەریک بوو کوێری دەکردین. سەرما و باران تاکو ڕۆژی 05-12-1966 بەردەوام بوو. له بەرنامەی هێرشکردنەکەدا دەستەدەستە جیا کراینەوە بۆ هێرش بۆ سەر سوپاکەی عێراق. لەلای خۆمانەوە بە تۆپی 81 ملم و 82 ملم بە سەرپەرشتیی ملازم خدر کەمال نەعمان لە دوای نیوەڕۆوە دەست کرا بە تۆپبارانی سەنگەرەکانی سوپای عێراق. لە کۆسپی سپی لەولای بەرزێوەوە تۆپخانە هەبوو، لەسەر جادەی هاملتۆن لە پێچەکەی کە لادەداتەوە بەره و بەرسرین، چەند تۆپێکی 125 ملمی لێبوو. ئامرهێزی باڵەک عەبدوڵڵا ئاغای پشدەری و خوالێخۆشبوو فڕا نسۆ هەریری لەوێ بوون، هەروەها ئیدارەی هێزی باڵەک عەبدولڕەزاق بێتوشیی خەڵکی کۆیە بوو. به و حسابەی شەڕەکە لە سنووری هێزی باڵەکدایە بە سەرکردایەتیی شۆڕشی خوالێخۆشبوو کاک ئیدریس بارزانی و کاک مەسعود بارزانی، ئەوانیش دوور و نزیک سەرپەرشتیی هێزەکانیان دەکرد. لەگەڵ دەستپێکردنی هێرش دژی حیزبی شیوعی هەندێک پڕوپاگەندەیان بڵاو کردەوه. شیوعییە کان هەندرێنیان فرۆشت و خیانەتیان کرد، ئەمە ڕۆژانی پێش هێرشی ئێمە تاکو 12/5 بوو، چەند ڕۆژێ ئەم قسانە کرا، بەڵام ئێوارەی هێرشی ئێمە هەموو ئه و پڕوپاگەندانە بەتاڵ بوونەوە و قسەی ناحەزان پوچەڵ کرایەوە.

دەوری سەعات 3:30ی پاشنیوەڕۆ هێرشی ئێمە دەستی پێکرد. هەر هێزەش جێگەی بۆ دەستنیشان کرابوو. من خۆم بۆ دەستەی هێرشبردن نووسی و شەڕ دەستی پێکرد. هەر لە یەکەم هێرشمان بۆ سەر سەنگەرەکانی سوپا سەرکەوتوو بووین، چونکە ئه و هاوەنانەی کە هەمان بوو، پێش هێرشەکە بە سەرپەرشتیی ڕەئیس کەمال نەعمان و ملازم خدر جێگەکانی خۆیان زۆر باش پێکا. کاک فاخر مێرگەسووری و هەموو پێشمەرگەکان لەگەڵ هێزەکانی دەرگەڵەییەکان بە سەرپەرشتیی عزەت سلێمان بەگ و زراری برای دەورێکی یەکجار مەردانەیان نواند. لە ماوەی چەند سەعاتێکدا ئه و هێزە گەورەیەی لیوای چوار شکا و هەڵاتنی سەربازەکان دەستی پێکرد. ڕەبیە به ڕەبیە دەگیرا و ئێمەش دەچووینە پێشەوە، بە دواوەیان بووین. من خۆم لە ناوەڕاستی شاخی هەندرێن لە هێرشبردندا بریندار بووم، گوللەیەک بەر سەرم لای گوێچکەم کەوت، ئیتر کەوتم و خوێن لە لووت و دەموچاوم دەهات. ئێستاش ئه و گوێچکەیەم هیچی پێنابیستم؛ لە جێگەیەکی تردا دێمەوە سەر ئەم باسە. سەفەری بەغدا و ئێران کرد و عەمەلیاتم کرد، بەڵام سوودی نەبوو، ئەمەش خۆی چیرۆکێکە لە ژیانی مرۆڤدا.

له و شەڕ و هێرشە مەردانەیەدا سێ کەسمان لێ شەهید بوو 1- عەریف یونس کە سەرلق بوو، پیاوێکی مەرد و ئازا بوو. 2- ساڵح مام ئەلیاس، خەڵکی ڕواندز بوو، باوکیشی هەر پێشمەرگەیەکی ئازا بوو. لەگەڵ عەریف یونس سەرپەل بوو. 3 خدری عەبدوڵلا بەگی دەرگەڵەیی کە لەگەڵ هێزەکەی کاک عیزەت و دەرگەڵەییەکاندا بوو.

ئەوەندەی لەبیرم بێت ئەم کەسانەش بریندار بوون: 1- مستەفا چاوڕەش. 2- ڕەئوف ئەڵڵاکەرەمی هەڵەبجەیی 3- حەسەن خەڵکی سلێمانی بوو، تۆزێک ئەشەلی 4- عومەر قەرەچەتانی 5- ئیسماعیل نەسروڵڵا 6- زراری سلێمان بەگ 7- سەعید خەڵکی ڕەواندز بوو. من لە تەنیشت شەهید ساڵح مام ئەلیاسەوە بریندار بووم. ئیتر ئیمان و بڕوامان ئەوەندە بەهێز بوو بە حیزب و چینی کرێکار، له و کاتەی خوێن لە دەموچاوم و سەرم دەهات، وامدەزانی ئەمرم، چونکی گوللە له سەری ئینسان بدات و نەزیف هەبێ، ئەگەری مانەوەی لە ژیاندا کەمە. هوتافم دەکێشا بە ژیانی حیزبی شیوعی و چینی کرێکار. کوڕێکی هاوڕێم لەگەڵمان بوو و ناوی بەکرەڕەش بوو، خەڵکی کەرکووک بوو، له و کاتەی من هاوارم دەکرد بژی حیزب و چینی کرێکار، وتی هەتیو فڵقەفڵقی چیتە؟ کەی کاتی ئەوەیه؟ تۆ خەریکی دەمریت. ئیتر ئاگام لە شەڕەکە نەما. دنیاش بەره و تاریکی دەڕوات.

شاخی هەندرێن زۆر گەورە بوو. له و شوێنەی بەجێیان هێشتبوو، چادرێکمان بینی، وتیان ئەم چادرە هی ئامرلیواکەیە و ڕای کردو وه، لەوە دەچوو وابێت، لە هی سەرباز نەدەچوو. هەموو پێویستییەکی تێدا بوو، بۆ نموونە لێفەی تێدا بوو بە بەرگەوه، کە لە سەربازی هەر بەتانی هەیه. من بە لێفەکەی ئامرلیواکە دایانپۆشیم، کە گەورە بوو و دوو کەسی بوو. ئه و شەوە بەبێ دەرمانکردن مامەوه، بەڵام هاوڕێکانم برینەکەیان توند بۆ بەستم بۆ ئەوەی خوێنی زیاترم لێ نەڕوات. ڕێگەش ئەوەندە دوور بوو، هی ئەوه نەبوو به کوڵ هەڵمگرن. به و شەوە هەر نەدەکرا. بەیانی تۆزێک بە کوڵ هەڵیانگرتم و وڵاخیان بۆ پەیدا کردم، سواریان کردم بۆ خوارەوە بۆ بارەگاکانی پشتەوە لەسەر جادەی هاملتۆن. لەوێشەوە سواری سەیارەیان کردم بۆ خەستەخانەی شۆڕش له ناوپردان، کە خانویەکی گڵ بوو و دوو ژوور بوو، نزیک جادەکە بوو لەمبەرەوە. دکتۆرێکی عەرەبی لێبوو و بە ناوی دکتۆر حەسەن، لێپرسراوی خەستەخانەکە بوو، خۆشی شیوعی بوو. ئەنجا بێمەوە سەر دۆخی تەندروستیی خۆم. لەبەر ئەوەی خوێنێکی زۆرم لەبەر ڕۆیشتبوو، چووبووە ناو گوێچکەمەوه و خوێنەکە وشک بووبووەوە. تا گەیشتمە ناوپردان، بیست و چوار سەعاتی خایاند. لەوەش سەیرتر ئەوەبوو دەمم نەدەکرایەوە؛ دیار بوو گوللەکەی کە بەرم کەوتووە، دەماری مفسەلی لای گوێچکەمی گرتووه، ئەمەش شتێکی زۆر زەحمەت بوو. بێجگە لە ئازار و برینداری ئەمەشی هاتە سەر. دەمم نەدەکرایەوە خواردنی پێبخۆم، لە کاتی قسەکردندا دەمم دەیگرت، پسکیتم دەکردە چاوە و بە پەنجە ئەمخستە دەممەوە، پاش دوو ڕۆژ لە خەستەخانەی شۆڕش لە ناوپردان تۆزێک کرایەوە.

هەر له و ماوەیەدا بە حوکمی گەورەیی شەڕی هەندرێن شۆڕش و حکومەت سووکەگفتوگۆیەکیان کرد به ناوی ڕێککەوتنی حوزەیران. گفتوگۆکەش لەگەڵ عەبدولڕەحمان بەزازی سەرۆک وەزیر کرا. شەڕی هەندرێن وای کرد حکومەتی بەزاز بکەوێتە گفتوگۆ.

داستانی شەڕی هەندرێن

شەڕە گەورەکەی هەندرێن بووە داستانێکی بێوێنە لە ژیانی شۆڕشی ئەیلوولدا و دەیان هۆنراوە و پەخشانی بەسەردا هەڵدرا. بەڕاستیش هەقی خۆیەتی، لەبەر ئەوەی گۆڕانێکی بەرچاوی هێنایە کایەوە. له و شەڕەدا دەیان پارچە چەکی قورس گیران لە تۆپ و جۆرەکانی جیهازی زۆر پێویست، کە بۆ کاری سەربازی بەکار دەهێنرێ. بێجگە لە سەدان پارچە چەکی سووک و کوژرانی سەربازێکی زۆر لە مەیدانی شەڕەکەدا. لەبەر ئەوەی من لەوێ نەبووم و لە خەستەخانە بووم، لە هەموو جێگەیەکەوە لە سنوورەی باڵەکایەتی و ڕواندز خەڵکی دەچوون بۆ تەماشاکردنی شاخی هەندرێن. هەندێک کەسیش چووبوون شتە بەجێماوەکان ببەن بۆ خۆیان. خەڵکی دێهاتەکانیش هەقی خۆیان بوو.
ئەم بابەتە 4,194 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] پەرتووک | کوردیی ناوەڕاست | یادەوەرییەکان؛ مستەفا چاوڕەش
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاداشت
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 17-10-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 17-10-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 31-07-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 4,194 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.144 KB 17-10-2018 زریان سەرچناریز.س.
ململانێی چەکداری هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق 1976 (یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ) بەنمونه
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ململانێی چەکداری هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق 1976 (یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ) بەنمونه
کورتەباس

ململانێی چەکداری هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق 1976 (یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ) بەنمونه
کورتەباس

ململانێی چەکداری هێزی پێشمەرگە و سوپای ئێراق 1976 (#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ) بەنمونه
لێکۆڵەران: 1. زانا فەقێ محەمەد، 2. ئاکۆ عەبدولکەریم شوانی
#گۆڤاری زانکۆی گەرمیان# ، ساڵی: 10، ژ: 4، 2023

دامەزراندنى یەکێتى نیشتمانى کوردستان، لەپێناو ئەوەدابوو دووبارە دەست بە خەباتى چەکدارى بکاتەوە لە دژى حکوومەتى ئێراقى، سەنگەرەکان دووبارە ئاوەدان بکرێنەوە، یەک لەشکرى ڕزگارى نیشتمانى پێکبهێنرێت، خەباتى سیاسىی ببوژێتەوە، لەم پێناوەیشدا سەرکردایەتی (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان)، لەناوخۆ و دەرەوە ئامادەکاری بۆ کرد، هەر دوو پڕۆژەی (نەخشەی ڕزگاری)و (پەیڕەوی دەستە چەکدارەکان)ی ئامادە کرد، 1ی حوزەیرانی 1976 وەک ڕۆژی دەستپێکردنەوەی خەباتی چەکداری لە باشووری کوردستان دیاریکرد لە دژی حکومەتی ئێراق، پێکهاتەی توێژینەوەکەمان لە پێشەکییەک و دوو باسی سەرەکی و ئەنجام و لیستی سەرچاوەکان پێکهاتووە، باسی یەکەم بە ناونیشانی (درووستکردنی مەفرەزە سەرەتاییەکان) و هەرچی باسی دووەم تەرخانکراوە بۆ خستنەڕووی ململانێ چەکداریەکانی نێوان هێزی پێشمەرگەی (ی.ن.ک) و هێزەکانی سوپای ئێراق لە ساڵی 1976، ئەنجام تەرخانکراوە بۆ هەڵهێنجانی گرنگترین بیروبۆچوونەکان سەبارەت بە درووستکردنی مەفرەزە سەرەتاییەکان و دەستپێکردنەوەی خەباتی چەکداری لە باشووری کوردستان ، هەوڵمانداوە بە پشتبەستن بەسەر چاوەکان زۆرترین زانیاری دەربارەی ناونیشانی توێژینەوەکەمان بخەینە ڕوو. [1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=557889&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی ململانێی چەکداری هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق 1976 (یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ) بەنمونه=KTML_Link_External_End=
ئەم بابەتە 20 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | https://jgu.garmian.edu.krd/ 10-03-2024
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پارت و ڕێکخراوەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 01-09-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 10-03-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 11-03-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 11-03-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 20 جار بینراوە
وێنەیەکی دێرینی چەند پێشمەرگەیەک لە ناوچە شاخاوییەکانی دەربەندیخان لە سەردەمی ڕوو بە ڕوو بووونەوە لەگەڵ سوپای عێراق ساڵی 1963
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

وێنەیەکی دێرینی چەند پێشمەرگەیەک لە ناوچە شاخاوییەکانی دەربەندیخان لە سەردە...

وێنەیەکی دێرینی چەند پێشمەرگەیەک لە ناوچە شاخاوییەکانی دەربەندیخان لە سەردە...
شوێن: #دەربەندیخان#
رۆژی گیرانی وێنەکە: #16-03-1963#
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: نەناسراو
ناوی وێنەگر: نەناسراو. [1]
ئەم بابەتە 538 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | Yaseen Taha
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
شوێنەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 16-03-1963 (61 ساڵ)
شار و شارۆچکەکان: دەربەندیخان
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 89%
89%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 02-09-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 02-09-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 02-09-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 538 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.141 KB 02-09-2022 شەنە بەکرش.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
کورتەباس
دادگایی تاوانبارانی ئەنفال
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
کورتەباس
هەنگاوێک بۆ دوا ساڵەکانی پەنجاو وەبەرچاوهێنانەوەیەکی رۆژانی رەشی کرێکارانی قوڕ لە هەولێر لەپێش شۆڕشی تەمووزی 1958دا
کورتەباس
گۆرانیەکی هەڵپەڕکێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
بەبۆنەی تێپەڕبوونی دوو سەد ساڵەی سلێمانی یەوە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
چەردەیەک لە ژیانی قەرەج لەناو ئەوروپا و لەناو کورددا

ڕۆژەڤ
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی کۆیە
16-12-2008
هاوڕێ باخەوان
قشڵەی کۆیە
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
ژین
25-06-2012
هاوڕێ باخەوان
ژین
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
05-05-2013
هاوڕێ باخەوان
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,149
وێنە 105,406
پەرتووک PDF 19,104
فایلی پەیوەندیدار 95,972
ڤیدیۆ 1,285
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
کورتەباس
دادگایی تاوانبارانی ئەنفال
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
کورتەباس
هەنگاوێک بۆ دوا ساڵەکانی پەنجاو وەبەرچاوهێنانەوەیەکی رۆژانی رەشی کرێکارانی قوڕ لە هەولێر لەپێش شۆڕشی تەمووزی 1958دا
کورتەباس
گۆرانیەکی هەڵپەڕکێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
بەبۆنەی تێپەڕبوونی دوو سەد ساڵەی سلێمانی یەوە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
چەردەیەک لە ژیانی قەرەج لەناو ئەوروپا و لەناو کورددا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.75 چرکە!