پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,909
وێنە 104,264
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,725
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
ئەنجام: 33 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 4
















نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

پێکهاتن لەگەڵ شیعە
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پێکهاتن لەگەڵ شیعە

پێکهاتن لەگەڵ شیعە
ناونیشانی بابەت: پێکهاتن لەگەڵ شیعە
نووسەر: #هێمن عەبدوڵڵا#
ڕۆژی دەرچوون: #23-10-2018#

ژماردنی پێچەوانە بۆ ڕاگەیاندنی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی دەستی پێ کردووە. لەنێو ئەو گەنگەشە بێهوودە فەلسەفییەی لەسەر جائیزبوون یان جائیزنەبوونی دانانی سەرۆکوەزیرێک کە هیچ فراکسیۆنێکی پەڕڵەمانیی تایبەت بەخۆی نییە و گومان هەیە بەشداریشی کردبێت لە هەڵبژاردندا، دوو پرسیار بۆ ئێمەی کورد گرنگن: یەکەم، بەشداری لە کابینەی عەبدولمەهدیدا بکەین یان نا؟ دووەمیش، ئەگەر کردمان دەبێ بە چی ڕازی بین؟

وەڵامی پرسیاری یەکەم بەلای منەوە ڕوون و بێ پێچ و پەنایە: کورد و بەتایبەتیش پارتی نابێ مەیدانی بەغدا چۆڵ بکەن و دەبێ هاتنی عەبدولمەهدیش وەک چانسێک ببینن بۆ گەڕانەوەیەکی بەهێز بۆ بەغدا . ناشبێ بەو دڕدۆنگی و تووندییەی لەگەڵ مالیکی مامەڵەیان کرد، وابکەن عادل عەبدولمەهدیش لە دۆستەوە ببێتە دوژمن . چونکە بینیمان هەمان ئەو عەبادییەی لەپاش گشتپرسیش کاک مەسعود لە کۆنفرانسە میدیاییەکانییدا دڵی نەدەهات قسەیەکی زبری ڕاستەوخۆی بەرانبەر بکات، ڕووداوەکان وایان لێکرد کە شتێک بکات مالیکی بەو خراپییەی خۆشییەوە بیری لە ئەنجامدانی نەکردبێتەوە.

مادام دەزانین بەشداریکردن باشترە لە نەکردن، دێینە سەر پرسیاری ئەوەی کە کام پۆست گرنگن کورد وەریانگرێت. وەک لە سەرچاوەی بڕواپێکراوی ئێراقییەوە لە بەغدا بیستوومە، شیعە ئەجێندایەکی ڕوونیان داناوە کە چ دەدەنە سوننە وەک یەک پاکێج و چیش دەدەنە کورد وەک حیزبە گەورەکان و بەتایبەتیش پارتی. بۆ سوننەکان هەرچەندە شەش پۆستی گرنگ دانراون، بەڵام بۆ تاقەتکاری هەر کەسێکی سوننە ببێتە وەزیر یان هەر پۆستێکی گرنگی دیکەی پێبدرێت، دۆسیەیەکی هاوشێوەی ئەوەی تارق هاشمی بۆی ئامادەیە و بەڕاشکاویش شیعە بە سوننەکانیان گوتووە کە ئەگەر قاچتان خوار دابنێن ئەو وەزیرانەتان دەنێردرێنە بەردەم دادگا . واتە بەشداریی سوننە لە حکومەتی داهاتووشدا بەشدارییەکی بەترس و زەلیلانە دەبێت.

ئەوەی پەیوەندی بە کوردەوە هەیە، دوای دەستبەکاربوونی #بەرهەم ساڵح# وەک سەرۆککۆمار، یەکەمین چالاکی مێژوویی ئەو پیاوە ئەوە بووە کە هەوڵیداوە لە مەسەلەی ناردنی سووتەمەنیدا هەرێمی کوردستان وەک یەک یەکەی یەکگرتوو سەیر نەکرێ و تەنیا ئەوەی #سلێمانی# بدرێت . وەک دۆستێکی ئاگاداری شیعە بۆی باسکردم، جەنابی سەرۆککۆمار زۆر بەلایەوە گرنگ بووە ئەو جیاوازییە بکرێت.

دەربارەی پشکی پارتی لە حکومەتی داهاتووی ئێراقدا، ئەو دۆستە ئاگادارە شیعەیە باسی ئەوەی کرد کە بەو دواییانە شیعە لە بەغدا بەڕاشکاوی بە پارتییان گوتووە، پۆستی جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی یان جێگری سەرکوەزیرانێک کە هاوکات وەزیری داراییش بێت و دۆسیەی ئابووریی هەموو ئێراقی لەدەستدابێت بۆ کورد و پارتی دانراوە. جگە لەوەی کە جێگری وەزیری نەوت و دارایی و وەزیری کۆچ و کۆچبەرانیش بۆ کورد و پارتی یەکلایی بوونەتەوە. ئەو دۆستە شیعەیە باسی ئەوەی دەکرد کە گوشاری سەرۆک بارزانیش بۆ درووستکردنی ئەنجوومەنی فیدراڵی ئەنجامی هەیە و شیعەش نەک هەر پێی قایلن، بەڵکوو هەوڵدەدەن کاک مەسعوود ڕازی بکەن بەوەی یەکێک لە سەرکردەکانی ئەو ئەنجوومەنە باڵایە بێت و خۆی چاودێری جێبەجێکردنی دەستوور لە قۆناخی داهاتوودا بکات. یەکێتی کە پۆستی سیادیی کورد (سەرۆککۆمار) ی بردووە ، باسی ئەوە دەکات کە وەزارەتی دادیشی لە بەغدا پێدەدرێت .

جا وەک پێشتریش گوتم، ئەگەر دەنگێکیش هەبێت لە کوردستان و بەتایبەتی لەنێو پارتیدا کە دژی بەشداری بێت لە حکومەتەکەی عەبدولمەهدی، دەبێ ئەوەی بۆ ڕوون بێت کە #هەولێر# و کوردستان گرنگە لەگەڵ بەغدا لە ڕێککەوتندا بن و بەغدا چۆڵ نەکەن. دواییش لە ساڵانی داهاتوودا بۆ بەهێزیی کوردستان زۆرتر لە هەر شتێک ، گرنگ ڕەخساندنی سەقامگیری و دڵنیاییە تاوەکوو کوردستان بتوانێ بەهێزترببێتەوە، ئەوەش لە بەرژەوەندی کورد و ئێراق و هەموولایەکە لەوانەش ئێران، بەتایبەتی دوای لێکترازانی ماڵی شیعە لە بەغدا. وەک بەرپرسێکی ئەمریکیش پێیوتم: ئێمە کوردستانێکی ئاراممان دەوێت تاوەکوو بتوانین وەبەرهێنانی تێدابکەین و بەهێزبێت. ئەمەش وەک لە ئەزموونی ساڵانی ڕابردووماندا دەرکەوت، بە ئیحراجکردنی حکومەتی بەغدایەک نابێت، کە وەک توێژەرێکی بەغدایی لە پانێلێکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ڕووداودا گوتی: نە بڕیاری درووستکردنی دەوڵەتی کوردستانی بەدەستە، نە بڕیاری ڕێگەلێگرتن و ڕووخاندنیشی!. [1]
ئەم بابەتە 304 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 23-10-2018
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 23-10-2018 (6 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 16-05-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 16-05-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 16-05-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 304 جار بینراوە
پەیامی مەسعود بارزانی لەبارەی دژایەتی کردنی کورد لەلایەن لایەنە شیعە و سوننەکانەوە
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەیامی مەسعود بارزانی لەبارەی دژایەتی کردنی کورد لەلایەن لایەنە شیعە و سونن...

پەیامی مەسعود بارزانی لەبارەی دژایەتی کردنی کورد لەلایەن لایەنە شیعە و سونن...
دەقی پەیامەکەی #مەسعود بارزانی#:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
زۆر بەداخەوە جارێکی تر لایەنە سیاسییەکانی عێراق بە شیعە و سوننەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خەنجەریان لە پشتی گەلی کوردستان دا و، بودجە و ڕزقی خەڵکی کوردستانیان وەک کارتێک بۆ گوشارهێنان بۆ هەرێمی کوردستان بەکار هێنایەوە.
ئەوە لە حاڵێکدایە کە لە ماوەی ڕابردوو چەندین جار ڕێککەوتن لە نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ ئیمزا کراوە، بەڵام ڕێککەوتنەکان جێبەجێ نەکراون. ئێمە ئەو یاسایەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە بە بێ ڕەچاوکردنی بنەماکانی شەراکەت و ڕێککەوتنەکان دەری کردووە، بە بابەتێکی سیاسی و بۆ گوشارهێنان لەسەر هەرێم و سزادانی خەڵکی کوردستانی دەبینین کە پێچەوانەی بنەماکانی شەراکەت و تەوافوق و هاوسەنگیی نێوان پێکهاتەکانی عێراقە و جۆرێکە لە تەنگپێهەڵچنین و شەڕفرۆشی. دەریشکەوت کە ئەوان پێشوەختە بڕیاری خۆیان لەسەر دژایەتیکردنی هەرێم داوە و هەمیشە بەو لۆژیکە مامەڵە لەگەڵ دەستوور و ڕێککەوتنەکان و ماف و داواکارییەکانی گەلی کوردستان دەکەن.
لێرەدا پێزانینم هەیە بۆ یەکدەنگیی نوێنەرانی کوردستان لە بەغدا کە بە هەڵوێستێکی هاوبەش دژی ئەو یاسایەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وەستانەوە و ئەو هەڵوێستەیان جێگەی سوپاس و دەستخۆشییە. داواش لە سەرۆکایەتیی هەرێم و پارلەمان و حکوومەت دەکەم کە لەگەڵ نوێنەرانی کوردستان لە بەغدا و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم، پێکەوە لەسەر ئەم بابەتە کۆببنەوە و بگەنە بڕیارێکی هاوبەش. بڕیارێک بدەن کە لە ئاست بەرپرسیارێتی بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و لە هەمانکاتیشدا کەرامەتی میللەتەکەمان بپارێزرێت و سنوورێک بۆ ئەو ڕەفتارانە دابنێت کە مەبەست لێی سزادانی گەلی کوردستانە.
مەسعود بارزانی
12ی تشرینی دووەمی 2020[1]

⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەم بابەتە 666 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستان 24 - 12-11-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 12-11-2020 (4 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژ هەژار )ەوە لە: 04-01-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 04-01-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 666 جار بینراوە
پەیوەندی شیعە و کورد لە ڕۆشنایی عروبەت و میللەتگەرایی مەزهەبی
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەیوەندی شیعە و کورد لە ڕۆشنایی عروبەت و میللەتگەرایی مەزهەبی

پەیوەندی شیعە و کورد لە ڕۆشنایی عروبەت و میللەتگەرایی مەزهەبی
نووسینی: #محەمەد هەریری#
بابەت: توێژینەوە
بەرگ: ئەبوبەکر مەلا
چاپ: چاپی ئیلکترۆنی یەکەم 2017‏
کورتەیەک: #کورد# و شیعە بۆ سەدان ساڵ دەبێت پەیوەندیەکی پڕ کێشمە کێش کۆیان دەکاتەوە، بە تایبەت ‏لە یەکەم ڕۆژی سەرهەڵدانی دەوڵەتی سەفەوی لە کودەتا خوێناویەکەی ساڵی 1502 ‏زاینییەوە تا ئەمڕۆ! لەو سەروبەندەدا خوێنی سەدان هەزار کورد بە دەستی سەفەویەکان ‏ڕژێنرا لە پرۆسەی بە شیعەکردنی زۆرەملێیی گەلانی ئێران و کوردستان، سەدان هەزار ‏کوردیش دەربەدەر کرا و ڕاگوێزرا بۆ خوراسان و ناوچەی تر لە ئێران...‏
ئەو سیاسەتە چەپەڵەی سەفەویەکان بوو بەزۆر کوردی پاڵ پێوەنا بۆ هاتنە ناوەوەی ‏کێشمەکێشی سەفەوی و عوسمانی، کە کۆتایی هات بە گەورەترین دۆڕان بۆ سەفەویەکان ‏بە سەرکردایەتی شا ئیسماعیلی سەفەوی لە شەڕی چاڵدێران لە ساڵی 1514 بە ‏سەرۆکایەتی سوڵتان سەلیم بایەزید و لە سایەی پشتگیری کورد بۆ عوسمانیەکان!‏
ئەمڕۆ شیعە بە گشتی و ئێران بە تایبەتی دەیەوێت هەمان هەڵەی سەفەویەکان دووبارە ‏کاتەوە، چونکە میراتگرێکی فەرهەنگی سەفەویەکانە، و بەزۆر هەوڵ دەدات هەستی ‏مەزهەبی لای کورد زیندووکاتەوە! هاندانی تەشەنەکردنی سەلەفیەت لە ئێران یەکێکە لەو ‏هەوڵانەی شیعەی دەسەڵات بۆ زیندووکردنەوەی گیانی مەزهەبی سوونی لە کورددا، تا ‏ڕادەیەکی زۆریش تیایدا سەرکەوتوو بووە!‏
شیعەی ئۆپۆزسیۆن ساڵانێک لەسەر و گوێلاکی داڵدەدانی کوردی دەژیان، بەڵام لەبەر ‏ئەوەی دەست وهێزی خۆیان بینی، ئەمڕۆ زۆر لە هەوڵی ئەوەدان، وەک ڕژێمەکانی ‏پێشووی #عێڕاق# نکوڵی لە هەموو مافە کێشە لەسەربووەکانی کورد بکەن، وەک کەرکووک و ‏سنوری کوردستان و هەماهەنگی کردن لەگەڵ وڵاتانی داگیرکەری کوردستان، و هەڕەشەی ‏حەشدی شەعبی و بڕینی هەموو یارمەتیەک وهتد...‏
وەنەبێت سەرکردایەتی کوردیش هێندە بەرئ و بێ تاوان بن لە گەیشتنی کێشەکان بەو ‏ئاستە! نوێنەرانی کورد لەوپەڕی دووفاقی دان، کاتێ داوای مافەکانیان دەکەن لە #بەغداد# و ‏خۆشیان هەموو مافێکیان لە هاوڵاتی خۆیان زەوت کردوە! کاتێ نەوت دەفرۆشن و ‏دەیانەوێت بودجەش لە بەغداوە بدرێت!‏
کێشەی شیعەی دەسەڵات ئەوەیە دەیەوێت بە هەمان عەقلیەتی ئەمنی وعەسکەری ‏حوکمەتەکانی پێشوو مامەڵە بکات لەگەڵ کورد، نەیتوانیوە کەمترین مەیلی مرۆڤی کورد بۆ ‏خۆی ڕاکێشێت، وەک حکومەتی هەموو عێڕاقیەکان مامەڵە بکات، مرۆڤی سادەی کوردی ‏خستۆتە نێو بەرداشی خۆیی و دەسەڵاتی کوردی، و لەو نێوە خەڵکە ئاساییەکەیان هاڕیوە ‏بە دووان!‏
ئەو کتێبە کۆی ئەو بیروڕایانەی بەندەیە لەسەر چەندین لایەنی مێژوویی و مەزهەبی و ‏سیاسی شیعە و هەڵوێستی کورد لە هەمبەریاندا، چاکترین وەڵامێکە بۆ ئەو دەبەنگە ‏ساویلکانەی کە دەیان جار لەبەر ڕەخنەی سەلەفیەت تۆمەتبارمان دەکەن بە کارکردن بۆ ‏شیعەگەرێتی!‏
هاشتاگ
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: سکێنکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فایلی PDF: بەڵێ
وڵات - هەرێم: ئێڕاق
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 15-10-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 16-10-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 6,700 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1129 KB 15-10-2017 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
فایلی PDF 1.0.16 MB 208 15-10-2017 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
تەنگژەی سیاسیی شیعە؛ شەقام بەرانبەر شەقام
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تەنگژەی سیاسیی شیعە؛ شەقام بەرانبەر شەقام

تەنگژەی سیاسیی شیعە؛ شەقام بەرانبەر شەقام
$تەنگژەی سیاسیی شیعە؛ شەقام بەرانبەر شەقام$
#یاسین تەها محەمەد#

#15-08-2022#

یەک ڕۆژ دوای ئەوەی کادیران و بنکەی جەماوەریی لایەنەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە (12ی ئاب) ، لەبەرانبەر مانگرتووان و خۆپێشاندەرانی سەدر لە ناوچەی سەوز و دەوروبەری تەلاری پەڕڵەمان، هاتنە سەر شەقام، جارێکی دیکە موقتەدا سەدر بڕیاریدا بەشێوەیەکی فراوانتر پەنا بۆ شەقام و ڕێکخستنی خۆپێشاندانی ملیۆنی ببات. ئەمەش بەهیوای ئەوەی کە گومانی هاوتایی و هاوئاستی هەردوو جەمسەرە شیعییەکە لە کارتی بەکارهێنانی شەقامدا بەلایەکدا بخات. ئەم پەنابردنەی هەردوو جەمسەرە ناکۆکەش بۆ شەقام، دەرەنجام و دەرهاوێشتەی بنبەستی سیاسی و دەوروبەری 10 مانگ کێشمەکێش و ململانێیە بۆ یەکلاییکردنەوەی هاوکێشەی حکومەتی نوێی ئێراق. هەروەها لە کاتێکیشدایە کە مەترسییەکانی پێکدادانی چەکداری بەڕادەیەکی بەرچاو پاشەکشەی کردووە، ئەویش پاش ئەوەی لە سەرەتای قەیرانەکەوە زۆرجار وەک مەترسییەکی گەورەی گریمانەیی دەردەکەوت.

ڕەوتی سەدر و ڕێکخستنە سیاسییەکەی (البنیان المرصوص) تەوژمێکی عەقیدەیی سیاسی هەرەمییە. خاوەن بنکەیەکی جەماوەریی بەرفراوانی گوێڕایەڵیشە و، بنکەیەکی گەورەی جەماوەر و خۆپێشاندەری خوێنگەرمیشی لە پایتەختدا هەیە کە خەڵکی شارۆچکەی سەدری بەغدان. لەبەرانبەریشدا لایەنەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی زیاتر نوێنەرایەتیی ئەو هێزە شیعانە دەکەن کە ئەزموونیان لەسەر هاتنە شەقام (جگە لە حەکیم) کەمە. هەروەها زیاتر ئەوانەن کە لە ناو دامودەزگاکانی دەوڵەتدان و دەچنەوە سەر چینی نێوەڕاست. ئەم جیاوازییەش بەڕوونی لە چالاکییەکانی سەر شەقامی هەردوو بەرەکەدا دیارە. بۆ نموونە لە کاتێکدا سەدرییەکان گەلەری بوون و سادەیی و خاکیبوونی زیاتریان پێوە دیارە، هەروەها خۆپێشاندان وەک تایبەتمەندیی خۆیان دەبینن، کەچی خۆپێشاندانەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی زیاتر لە ڕاهێنان و مەشقی گرووپە چەکدارەکان دەچێت، چونکە زۆرینەیان ئەو کارمەندانەی #حەشدی شەعبی#ن کە لە نۆرەی بەجێهێنانی ئەرکی سەربازی لیواکانیان لە مۆڵەت و پشووی ماڵەوەدان. ئەم چەکدارە گەنجانە کە جلوبەرگ و تەمەن و جموجووڵیان زۆر هاوشێوەیە، لە کاتی هوتاف کێشان و لە بەردەم زوومی کامێراکانیشدا خاوەن درووشمی هاوبەش و یەکگرتوو نین. هەریەکەشیان دەچنەوە سەر ستایشکردنی سەرکردەی گرووپەکەی خۆی. هەشیانە هێندە بە زۆرەملێ هاتووە لێی تێکچووە و هاواردەکات نەخێر بۆ ئێراق یان بەڵێ بەڵێ بۆ کازمی!

ناکرێت ئەو دابەشبوونە سیاسییەی ئێستای ناوماڵی شیعە و ئەو جەمسەرگیرییە لەسەر دەسەڵات درووست بووە و پاشان پەڕیوەتەوە بۆ شەقام، بەدەر لە پێکهاتە و سرووشتە کۆمەڵایەتییەکەی لایەنگران و بنکە جەماوەرییەکەی هەردوو جەمسەرەکە تەماشا بکرێت؛ شوێنکەوتەکانی سەدر زیاتر شیعە هەژارەکان و چینە پەراوێزخراوەکانی پارێزگاکانی باشوور و شاری بەغدان. ئەم کوتلە مرۆییە شیعییە لە سەردەمی باوکی سەدریشدا، ژمارەیەکی کەمیان پارە و داهاتیان دەگەیشتە ڕادەی خومس و زەکاتدان، هەر لەبەر ئەوە هەندێکجار وەک تانە و تەشەر، ڕکابەرەکانی محەمەد سادق سەدر پێیان گوتووە مەرجەعی هەژارەکان. لە کاتێکدا ئەمە بۆ ڕەوتەکە گرەنتی کۆکردنەوەی جەماوەرێکی گوێڕایەڵ و بزێو و پڕخرۆشە کە تەنیا چاوەڕێی فەرمان دەکات. لەبەرانبەریشدا حیزبی دەعوەی مالیکی بۆ نموونە، نوێنەرایەتیی نوخبەی شیعەی قات لەبەر دەکات یان ئەو سوودمەندانەی لە هەردوو ویلایەتەکەی ناوبراودا (2006_2014) بوونەتە خاوەن پێگە و بەرژەوەندی لە دەزگاکانی دەوڵەت. بنەماڵەی حەکیمیش دەچنەوە سەر شیعەی ئەریستۆکرات، ئەم دوو لایەنەش ئەوەی هەیانە وەبەرهێنانی لەسەر بکەن بۆ خرۆشانی سەرشەقام، گەنجە چەکدارەکانی حەشد و کارمەندانی گرووپەکانن کە هەر دەجووڵێنەوە ئاشکرا دەبن. ئەو دوو جارەشی کە هەوڵیان داوە جموجووڵی جەماوەری درووست بکەن، زیاتر بەلای نمایشدا شکاوەتەوە تا خۆپێشاندان.

هەردوو بەرە شیعییەکە پێیانوایە دەتوانن جەماوەری خۆیان کۆ بکەنەوە و ئێستاش لە هەوڵی ئەوەدان، بەڵام لەدەرەوەی ئەوان زۆرینەیەکی بێدەنگ هەن کە یان بەشداریی هەڵبژاردنیان نەکردووە، یان تشرینییە خۆپێشاندەرەکانی پارن و بەشداری و بۆچوونی ئەمانەش بە گرنگ تەماشا دەکرێت بۆ ئەوەی تای تەرازووی هێز لەنێوان هەردوو جەمسەرەکەدا بە لایەکدا بخات. هەڵبەت لەبەر ئەوەی موقتەدا سەدر بانگەشەکانی یاخیگەرانەیە و جاروبار باسی گۆڕینی سیستەم دەکات و ڕەخنەی تووندی لە دەسەڵات هەیە کە خۆی بەشێکی سەرەکی بووە تێیدا، چانسی زیاتری هەیە لەدەرەوەی بازنەی خۆی هاوسۆز کۆ بکاتەوە، بە بەراورد بە ڕکابەرەکانی کە هەڵگری درووشمی پارێزگاری لە دەستوور و دەوڵەتن. چونکە ئەوە ڕوونە کە بێزاری و تووڕەیی جەماوەریی لەم سیستەم و دەوڵەت لە بەرزترین ئاستیدایە، هەر بەم هۆیەشەوە بەردەوام ڕێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکان بەرەو پاشەکشە دەڕوات و دوو ساڵ بەر لە ئێستاش ڕاپەڕین و یاخیبوون لە دژی سیستەم و کۆماری 2003 بە کوشتارێکی گەورە سەرکوت کرا.

گومان زۆرە، کارتی شەقام کە ئێستا کار و کاردانەوەیە، بتوانێت ململانێکە بەلایەکدا بخات، چونکە ڕاستە شەقام و خۆپێشاندەری سەدری پڕۆسەی چوارچێوەی هاوئاهەنگییان بۆ دانانی محەمەد شیاع سوودانی لە سەرۆکایەتیی وەزیران پەکخست، بەڵام جگە لە شەقام، کارتەکانی؛ چەک، پارە، قەزا، لەدەرەوەی ئەوانیش ڕای مەرجەعییەت و کاریگەریی و نفوزی ئێران، ڕۆڵی گرنگیان هەیە لە هاوکێشەی حوکمڕانی ئێراقدا و لە دوو ساڵی ڕابردووشدا هەر ئەوەی حکومەتی عەبدولمەهدی کۆتایی پێ هێنا، هەر ئەوەش نەیهیشت بەدەستهێنانی زۆرینەی لەلایەن سەدرەوە یەکسان ببێت بە کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی دەسەڵات!

سەدرییەکان لە پاش کشاندنەوەی فراکسیۆنەکەیان (73 کورسی) لە پەڕڵەمان و سووتاندنی کارتەکەیان لە دەسەڵاتی یاسادانان، بژارەی ئەوتۆ نەماوە جگە لە شەقام، بۆ ئەم ڕەوتە شیعییە ئێستا هەموو کارت و گوشارەکان هەر دەچنەوە سەر شەقام، تا ئەوکاتەی چارەسەرێکی مامناوەند لە دانووستانەکاندا دەردەکەوێت، بەڵام بۆ چوارچێوەی هاوئاهەنگی ئاڵنگاریی گەورە ئەوەیە بیسەلمێنن شەقام تەنیا موڵکی سەدر نییە، هیچ نەبێت هەردوولا لەڕووی جەماوەرییەوە هاوتان. سەلماندنی ئەمەش دەوەستێتە سەر گێمەکانی دیکەی یاری جووڵاندنی بنکە جەماوەرییەکانیان. [1]
ئەم بابەتە 204 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 15-08-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 15-08-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 96%
96%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 26-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 26-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 204 جار بینراوە
جیۆپۆلەتیکی‌ شیعە
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

جیۆپۆلەتیکی‌ شیعە

جیۆپۆلەتیکی‌ شیعە
فڕانسوا توال
بەختیار ئەحمەد ساڵح
2014

تێبینی: ئەم پەرتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. ناردنی پەرتووک
ئەم بابەتە 5,581 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 64%
64%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 30-10-2014 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 30-10-2014 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 5,581 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.117 KB 30-10-2014 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
حسێن وەک قوربانی نێوان شیعە و سوننە!
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

حسێن وەک قوربانی نێوان شیعە و سوننە!

حسێن وەک قوربانی نێوان شیعە و سوننە!
$حسێن وەک قوربانی نێوان شیعە و سوننە!$
#ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#

(غیر المغضوب علیهم ولا الضالین)

شتێک هەیە دەبێت ڕوون بێت، موئامەرەی بەنی ئومەیە تا ئەمڕۆش لەسەر خانەوادەی پێغەمبەر و ویلایەتەکەیان بەردەوامە. ئەم موئامەرەیە لە حسێنەوە دەستپێناکات، بەڵکوو ڕیشەیەکی کۆنتری هەیە. لە جەنگی سەفیندا کاتێک معاویە دەستی بەسەر بیرە ئاوەکاندا گرت ئاوی لە عەلی و سوپاکەی گرتەوە و تینووی کردن، بەڵام بۆ ڕۆژی دوایی کە عەلی بیرەکانی وەرگرتەوە ئاوی لە سوپاکەی معاویە نەبڕی. یەزیدیش هەمان کاری کرد ئاوی لەسەر 51 ژن و منداڵ و ساوای لەو بیابانە لەسەر بنەماڵەکەی پێغەمبەر بڕی. غەزالی دەڵێت ڕۆژی کوشتنی حسێن ڕۆژی توڕەیی خودایە بۆ سەر زەوی.

ئەمڕۆ حسێن و خانەوادەی پێغەمبەر لە دوسەرەوە لێیان دەدرێت. سەرێکی سەلەفیی وەهابی و سەرێکی شیعەی ڕافیزی. ئەم چەقۆ دووسەرە ناهێڵێت ئەو زوڵمە ببینین کە لە مێژوودا لە خۆشەویستترین کەسی پێغەمبەری دینێک کراوە.

سەرە وەهابییەکە پێی وایە یەزید سەحابییە، کارێکی چاکی کردووە، گەر بە زوبانیش نەیڵێت دڵی بە سەربڕین و تینوکردنی 51 ژن و منداڵ داناچڵەکێت، خیلافەتە چڕنوکگرەکەی معاویە ملک عضوض بە شەرعی دەبینێت، ڕقەکەیان ئەوەندە ئەستوورە تەنانەت ئەو فەرموودانەی کە ڕاوییەکانیان عەلی و حەسەن و حسێنە لە پەڕتووکە موعتەبەرەکانی ئەماندا ناگەنە پەنجا حەدیس، لەکاتێکدا 3870 حەدیس لە کەسێکی وەک ئەبوهورەیرەوە ڕیوایەت دەکرێت کە دەکاتە 2.78% ی هەموو حەدیسەکانی پێغەمبەر. لەکاتێکدا پێغەمبەر بە ئەبوهورەیرەی گوتووە زر غبا تزدد حبا کەمتر وەرە با خۆشەویستیمان بۆیەک زیاد بکات و تینووی یەکتر بین، بەڵام هەرگیز شتێکی وای بە حەسەن و حسێن نەگووتووە هەرگیز تینویەتی لێیان نەشکاوە.

سەرە شیعەکەش تەواوی هێزی شیعری و بەیانی و عاتیفەیی و میوزیکی و لەخۆدانی خۆی بەکاردەهێنێت بۆ لەکارخستنی ژیری و ئاڕاستەکردنی ئەو خوێنە و مەزڵومیەتەکەی بۆ ئەژێندای جەهەننمی مەبەستدار، بێ خەبەر لەوەی هیچ شارستانییەت و ئەژێندایەک بەبێ ژیری سەرناگرێت. و لە باشترین دۆخدا ئێران و موقتەدایەک درووستدەکات.

ئەمڕۆ جارێکی دیکە خوێنی حسێن لەنێوان زۆرزانی و ساختەچێتی سونیزمی وەهابی و عاتیفەی مەبەستداری ناعەقڵانی شیعیزمدا دەبێتەوە بە قوربانی، ئەم دووبەرەیە بوونەتە مەزهەری تەجەللی ئایەتی غیر المغضوب علیهم ولا الضالین بۆ نوێژخوێنانی ئەمڕۆ. ئەم ڕووداوە دەبێت لە چوارچێوە مێژووییەکەیدا تەماش بکرێت، نەگوازرێتەوە بۆ ئێستا، ئەوەی لە ئێستادا موسوڵمانی بێ ئایدۆلۆژیا و پێویستی پێیەتی لەم حیکایەتە مێژووییە ئەوەیە:

یەکەم/مل نەدات بۆ زوڵم و ستەمی زاڵم هەرچەندە زاڵمەکە بەهێز بێت.
دووەم/ هیچ شتێک وای لێنەکات لایەنی مەزڵوم بەردات و بچێتە بەرە زاڵمەکەوە، بە بێ چاوەڕوانی ئەوەی ئنجامەکەی چی دەبێت.

سێیەم/خوێندنەوەی ڕووداوی مێژوویی لە سیاقی مێژوویی خۆیدا، نەپێوانی مەنی مێژوویەکی هەزار ساڵە بە گەزی ئەمڕۆ. [1]
ئەم بابەتە 598 جار بینراوە
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 08-08-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 21-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 21-01-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 598 جار بینراوە
دامودەزگاکانی سوپای نوێی ئێراق (سوپای مالیکی، شیعە و بەعس)
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
دامودەزگاکانی سوپای نوێی ئێراق (سوپای مالیکی، شیعە و بەعس)
پەرتووکخانە

دامودەزگاکانی سوپای نوێی ئێراق (سوپای مالیکی، شیعە و بەعس)
پەرتووکخانە

دەرسیم دیبەگەیی
2012[1]

بەداخەوە، خاوەنی ئەم پەرتووکە مافی بڵاوکردنەوەیی لە کوردیپێدیا سەندەوە!
ئەم بابەتە 15,725 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: سەربازی
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فایلی PDF: نەخێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 80%
80%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 20-11-2012 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 26-03-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 15,725 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی PDF 1.0.1435 KB 42 20-11-2012 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
سەدر لە لایەک و هێزەکانی دیکەی شیعە لە لایەکەی دیکە
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سەدر لە لایەک و هێزەکانی دیکەی شیعە لە لایەکەی دیکە

سەدر لە لایەک و هێزەکانی دیکەی شیعە لە لایەکەی دیکە
$سەدر لە لایەک و هێزەکانی دیکەی شیعە لە لایەکەی دیکە$
#یاسین تەها محەمەد#

#17-11-2021#

چوار هاوپەیمانێتی سەرەکی شیعە لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی 10ی تشرینی 2021 بەشداربوون، سەدر و مالیکی، حەکیم _ عەبادی و عامری و خەزعەلی، سەرۆکایەتی ئەم جەمسەرە جیاوازانەی هەڵبژاردنیان دەکرد کە هەریەک هەڵگری دروشمێکی تایبەت و خاوەن وتارێکی جیابوون، بەڵام لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان 24 کاژێر پاش پڕۆسەکە، لە گۆڕەپانی شیعیدا سەدر بەتەنیا کەوتە لایەک و سێ جەمسەرەکەی دیکە و هەندێک وردە هێز لەلاکەی دیکە لەژێر ناوی چوارچێوەی هاوئاهەنگی گردبوونەوە. ئەم دەستەگەرییە نوێیە بەکۆمەڵەی شیعە لە ماڵی مالیکی دەستیان بەچالاکی کرد دژی ئەنجامە ڕاگەیەنراوەکان، چونکە 73 کورسی بەخشی بە سەدر، لەبەرانبەریشدا کورسییەکانی ئەوانی بەڕێژەیەکی بەرچاو پاشەکشە پێکرد، جگە لە هاوپەیمانییەکەی نووری مالیکی. ڕکابەرەکانی سەدر باس لەوە دەکەن چوارچێوەکەی ئەوان دەرهاویشتەی هەڵبژاردن نییە و پێشتر بناخەی دانراوە و سەدرییەکان خۆیان لێی کشاونەتەوە، بەڵام لێدوان و چالاکییەکانیان ئەوە دەردەخات خاڵی کۆکەرەوەی ئەو بەرە شیعە لە ناواخندا ناکۆکە، تەنیا کۆت و بەندکردنی سەدر و بەتاڵکردنەوەی یەکەم بوونەکەیەتی، ئەگەرنا لیستەکەی مالیکی براوەیە و دووەم بووە (35 کورسی) ، مانای چییە لەبری ئاهەنگ لەگەڵ ئەواندا شینی کورسی دەکات؟!

چوارچێوەی هاوئاهەنگی دروشمی ڕاستکردنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی هەڵگرتووە، بەڵام زۆرجار باس لەوەش کراوە بکرێتە هاوپەیمانییەکی سیاسی، هەندێک جاریش هەڕەشەی ئەوەیان پێکردووە، کورسییە کۆکراوەکانی لایەنەکانی زیاتر یان هاوتا یاخود شتێک کەمترە لە کورسییەکانی سەدر، بەم هۆیەشەوە دەتوانن زۆرینە درووست بکەن، ئەمەش هەڵگری پەیامێکە کە بەگوێرەی تەفسیری دادگای فیدراڵی بۆ گەورەترین لیست، دەتوانن هەمان سیناریۆی لادانی عەلاوی براوەی یەکەمی هەڵبژاردنی 2010 بەسەر سەدریشدا دووبارە بکەنەوە، بەڵام بە وردبوونەوە لە بارودۆخی سەر زەوی، سەدر عەلاوی نییە، وەک ئەویش پشتی چۆڵ و دەست و پێی سپی نییە، جگە لەوەی خاوەن جەماوەریترین ڕەوتی سیاسی و عەقیدەیی شیعەیە، مێزەری ڕەشیشی لەسەرە و کوڕی سەدری دووەم و لەمانەش کاریگەرتر و ترسناکتر خاوەن هەزاران چەکدارە، چ ئەوانەی سرایا السلام بن یان ئەوانەی سوپای مەهدی و لیوای الیوم الموعود. لێکدانەوە و بەڵگەی زۆریشی ناوێت کە لادانی سەدر بە زۆرینەیەکی درووستکراوی فرەچەشن، هاوتایە لەگەڵ یاریکردن بەئاگر و دەرگاکردنەوەیە بۆ بشێوییەکی گەورە لە شەقامی شیعی کە جگە لەخرۆشانی جەماوەری ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی چەک و چەکداریشی لە ناواخندایە.

ڕکابەرەکانی سەدر ناتوانن براوەی یەکەم پاڵ بنێن بۆ سەر کورسی یەدەگ و ئۆپۆزسیۆن، بەڵام لە توانایاندا هەیە نەهێڵن قۆناغی داهاتوو سەدریی پەتی بێت، وەک ئەوەی موقتەدا بانگەشەی بۆ دەکرد، لەدوای ئەوەش دەرگای ناکۆکییە ناوخۆییەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەکەوێتە سەرپشت چونکە لەم تێکەڵە سەیرەدا هێزەکانی دەوڵەت کە حەکیم و عەبادین لەگەڵ هێزەکانی لادولة کە خەزعەلی و حیزبوڵڵا و عامرین بەشێوەی کاتی پێکەوەن، لەلایەکیترەوە مالیکی تەنیا بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆی بەرانبەر سەدر چووەتە ئەو بەرەی هەڵبژاردنیان پێ تەزویرە، هیچ لەو هێزانەشی لەگەڵیدان ئەویان بەسەرکردە و ڕێبەری بێ ڕکابەر پێ قبووڵ نییە بەتایبەت عەبادی و حەکیم و پەیوەندییەکانیشی زۆر لەگەڵ خەزعەلی زۆرباش نییە.

نەیارانی سەدر بیرۆکەی سەیر سەیریان دزەپێکردووە بۆ تەمومژ درووستکردن لەسەر پێشەنگ بوونی لیستەکەی، لەوانەش زیادکردنی کورسی بۆ دۆڕاوەکان و قەرەبووکردنەوەیان کە ئەمە هەنگاوێکی بێ پێشینەیە لە مێژووی دیموکراسی، یان پێشنیارکردنی دابەشکردنی پۆستە حکومییەکان بەپێی هاوکێشەی چەک و ئامادەیی لە شەقامی شیعە و ئێراقدا. هەروەها، ئەژمارکردنی ژمارەی دەنگی بەدەستهاتوو نەک ئەوانەی بوونەتە کورسی پەڕڵەمانی، لەدەرەوەی ئەم سێ بژاردەیەش زاراوەی تەوافوق و حکومەتی یەکێتی نیشتمانی ئامادەییەکی بەهێزی هەیە کە دژی حکومەتی زۆرینەی سیاسییە کە سەدر بەخۆی دووجار جەختی لێکردووەتەوە، جارێکیش لە ڕێگای وتاربێژەکانی نوێژی جومعەوە لە مزگەوتەکانی بانگەشەی بۆ کردووە.

تاکبوونەوەی سەدر برینێکی قووڵ هەڵدەداتەوە کە چیرۆک و بەسەرهاتی باوکییەتی، ئەویش تا کۆتایی ژیانی لەلایەن ڕێبەرە ئایینییەکانی شیعەی ئێراق و ئێرانەوە هەوڵی کەنارخستن و گۆشەگیرکردنی دەدرا، کاتێکیش ئەبو قاسمی خوئی مەرجەعی باڵای پێشووی شیعە کۆچی دوایی کرد (1992) ، سەدری باوک زۆر داوای کرد بچێتە جێگاکەی بەڵام کەس بەقسەی نەکرد لە کاتێکدا جێگرەوەی بەهێز لە گۆڕەپاندا نەبوو، ناچار هاوتەرتیب لەگەڵ جێگرەوەکانی خوئیدا کە سەبزەواری و سیستانی بوون، ئەمیش بناخەی مەرجەعیەتی جەماوەرییانەی خۆی بەناوی الحوزة الناطقة دانا و هەتا لەگەڵ هەردوو کوڕەکەی (مستەفا و موئەمەل) تیرۆر کرا (1999) لەگەڵ حەوزەی تەقلیدیی نەجەف و لەگەڵ ڕێبەرایەتی خامنەیی و بنەماڵەی حەکیم و سەرجەم بنەماڵە ئایینییە ناسراوە موعتەبەرەکانی دیکەدا لە کێبەرکێ و ناکۆکی و هەوڵی خۆ سەلماندندا بوو، ئەم گرێ و توڕەییەشی بۆ کوڕەکەی موقتەدا بەمیرات بەجێهێشت.

لەو مانگ و چەند ڕۆژەی بەسەر هەڵبژاردنی 10ی تشریندا گوزەری کردووە، موقتەدا سەدر دانی زۆری بەخۆیدا گرتووە، وەڵامی توند و زبری گەلەکۆمەی شیعەکانی نەداوەتەوە، سەردانی حەکیمی کرد کە لە ناڕازییەکانە، هەینی ڕابردووتر کاتێک لەبەغدابوو، لایەنگرانی حەشد پەلاماری ناوچەی سەوزیان دا و خوێنڕشتنی تێکەوت، بەڵام سەدر بەتوڕەیی گەڕایەوە بۆ نەجەف و پەنای بۆ چەکی شەقامی خۆی نەبرد کە باشتر لە هێزەکانی ڕکابەری دەتوانێت ئاڕاستەیان بکات، بەڵام سەرجەم پێدراوەکان ئاماژە بەوە دەکەن لەپاش ڕاگەیاندنی ئەنجامە کۆتاییەکان و نەمانی هیچ مەترسییەک لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، چی دیکە نۆرەی ئەوە کارتی خۆی فڕێ بدات و لەم میانەیەشدا هەر لە ئێستاوە بە ڕاگەیاندنی دەرگا کردنەوە بۆ دامەزراندنی شوێنکەوتەکانی ڕکابەرەکانی تووشی دڵەخورتێ و چاوەڕوانی کردووە لە هەنگاوەکانی داهاتووی.
[1]
ئەم بابەتە 376 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 17-11-2021
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 17-11-2021 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 06-05-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 09-05-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 09-05-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 376 جار بینراوە
شیعە
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: وشە و دەستەواژە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شیعە

شیعە
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!

تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە 1,780 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئی-فەرهەنگ
فایلی پەیوەندیدار: 5
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 82%
82%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 10-01-2011 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 18-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,780 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.254 KB 18-07-2023 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی وێنە 1.0.165 KB 22-06-2019 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
شیعە باشترە یان سوننە؟
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شیعە باشترە یان سوننە؟

شیعە باشترە یان سوننە؟
ناونیشان: شیعە باشترە یان سوننە؟
نووسەر: #هێمن عەبدوڵڵا 2#
ڕۆژی دەرچوون: #01-06-2015#

ئەو مەرگەساتانەی لە سەت ساڵی ڕابردوودا لە ئێراق بەسەر کورد هاتوون، هەموویان لەسایەی حوکمڕانیی عەرەبی سوننەدا بوون. ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەسایەی دەیەیەک فەرمانڕەوایی عەرەبی شیعەدا مەرگەساتمان بەسەر نەهاتن، تەنیا برسی کراین و فێڵ و بێبەڵێنیی سیاسیمان بەرانبەر کرا. تەنانەت ئەو هەڵانەی مالیکیی شیعەش، وەک سەرۆکوەزیران کردی، دەرهاویشتەکەی ئەوەبوو کە #داعش#- بە سەرکردایەتی خەلیفەیەکی عەرەبی سوننە- کۆمەڵکوژی کردین و کچەکانمانی کردە کەنیزەک.

هەرواش بۆ ئاییندە هێندەی پێویستمان بە نێوانخۆشی لەگەڵ عەرەبی سوننە هەیە، هێندە پێویستمان بە عەرەبی شیعە نابێت.
دەزانم قسەیەکی دووبارە دەکەم کە بڵێم: ئێراق تازە گوزەشت و جارێکی دیکە نایەتەوە. مادام واشە ئەمڕۆ یان سبەی دەبێ پێکهاتەکانی ئێراق پەنا بۆ بژارە واقیعیەکە ببەن کە جیابوونەوەیە. ئەوکات لە کوردستان بەفەرمی دەکەوینە بەردەم ئەو واقیعەوە کە نزیکەی ساڵێکە بەنافەرمی هەیە: زۆرتر لە هەزار کیلۆمەتر سنوورمان لەگەڵ دەوڵەتێکی نوێدا دەبێت کە عەرەبی سوننە حوکمی دەکەن. دەوڵەتێک کە قووڵایی ستراتیژیی دەبێ و هاوسنوورە لەگەڵ سعودیە و ئوردن. هەروەها تورکیاش، کە لەوسەرەوە هاوسنوورمانە، لە کێبڕکێی ڕێبەریکردنی جیهانی سوننەدا پێویستی پێیەتی و پشتیووانیی دەکات.
لەو واقیعە نوێیەدا #هەولێر# دەتوانێ بەئاسانی ڕەچاوی مافی ئەو شیعانە بکات کە لە ناوچە تازە گەڕاوەکاندا نیشتەجێن. ئەوان نزیکەی ساڵێکە لە ناوچەکانیاندا لەژێر فەرمانڕەوایی دیفاکتۆی کوردستاندا دەژین و دەزانن ئەزموونێکی سەرکەوتووە. بۆیەش لەگەڵ ئەو دەوڵەتە شیعەیەی لە قۆناخی پۆست- ئێراقدا درووست دەبێت، کوردستان کێشەیەکی وای نابێت. لە هەمووشی گرنگتر کێشەی بودجەبڕین و نەوتفرۆشتنی نامێنێ! هەژموونی ئێرانیش بەسەر کوردستانەوە لەجیاتی ئەوەی زۆرتر بێت کەمدەبێتەوە و ئەم جارە دەوڵەتی کوردستان هەژموونی بەسەر ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەبێت.
هەر لەو واقیعە نوێیەدا کە دەبێتە قۆناخی پووکانەوە و نەمانی داعش بە پێناسەکەی ئێستایەوە، کورد لەگەڵ سوننە لە ناوچە تازە گەڕاوەکاندا هەندێک حیساب و کیتابی یەکلایینەکراوەی دەمێنن. گرنگترینیشیان کێشەی خاکە. بۆ نموونە حەویجە کە خاکی باشووری کوردستانە، تازە لەدەست دەرچووە و ناکرێت بە دانووستاندن لە دەوڵەتە سوننەکە داببڕێندرێت و بگەڕێندرێتەوە سەر کوردستان. بۆیە ناچار دەبین سازشی لەسەر بکەین. لەگەڵ ئەوەشدا دەبێ ئارامیی سنوورەکانمان بەدرێژایی زۆرتر لە هەزار کیلۆمەتر دابین بکەین.
لەو واقیعە نوێیەدا تورکیا هەژموونی دەمێنێ و هەولێر دڵی بەوە خۆشە کە فەرمانڕەوایانی ئێستای ئەو دەوڵەتە دژی پڕۆژەی دەوڵەتی کوردستان نین، بەڵام بەبێ ڕازیکردنی سعودیە و ئوردن، دەوڵەتی کوردستان ناتوانێ ئاییندەیەکی بێ شەڕی لەگەڵ هاوسێ سوننە نوێیەکەی هەبێت. بۆیە لە قۆناخی داهاتوودا یەکێک لەو تەحەدایانەی بۆمان دێتە پێشەوە، ئەوەیە کە چۆن بتوانین ئەو مێژووە خوێناوییەی لەگەڵ عەرەبی سوننەدا هەمانە، لەبیربکەین و هاوسێی چاک بین. بەتایبەتیش کە ئێستا نزیکەی ملیۆنێک عەرەب-ی زۆرینە سوننە لە کوردستان پەنادراون، ئایا لە واقیعە نوێیەکەدا دەبنە فاکتەری نێوانخۆشیی دوو دەوڵەتەکە یان سەرئێشەیەک دەبن کە پێویست دەکات بەهۆیانەوە کوردستان پەڕۆی گەورە لەسەری ببەستێ؟
[1]
ئەم بابەتە 55 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 01-06-2015
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 01-06-2015 (9 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 26-05-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 26-05-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 55 جار بینراوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,909
وێنە 104,264
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,725
ڤیدیۆ 1,232
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.172 چرکە!