پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,913
وێنە 104,267
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,726
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
ئەنجام: 2 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 1
















نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

دوو نامەی هەڕەشەئامێزی نێوان لاهور تاڵەبانی و فەرەیدوون عەبدولقادر
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
دوو نامەی هەڕەشەئامێزی نێوان لاهور تاڵەبانی و فەرەیدوون عەبدولقادر
بەڵگەنامەکان

دوو نامەی هەڕەشەئامێزی نێوان لاهور تاڵەبانی و فەرەیدوون عەبدولقادر
بەڵگەنامەکان

دەقی نامەکەی #لاهور تاڵەبانی# بۆ #فەرەیدوون عەبدولقادر#:
”من نازانم چیم لە تۆ کردووە کە وا دەکەیت بەرامبەر من، بەڵام دەزانم کێ و چی لایەنێک ئاراستەت دەکات بۆ تێکدانی دۆخی (YNK)، من لە دەرەوەی کوردستانم و دڵنیابە کە هاتمەوە حیسابی خۆم لەگەڵ جەنابەت تەسفیە دەکەم“.

دەقی نامەکەی فەرەیدوون عەبدولقادر بۆ لاهور تاڵەبانی:
لە زانکۆی ئەمریکی مەشغول بووم، تۆ سنوورت بەزاند، سنووری بەهاکان و گەورە و بچووکی. تۆ شایستەی ئەو پۆستە نیت کە بە خوێنی شەهیدەکان و خەباتی ئێمەمانان وەرت گرتووە کە هەڕەشەی پێ لە تێکۆشەرەکانی بکەیت. لای من تۆ هێشتا هەرزەیت. من خاوەنی YNKم بەڵام تۆ میوانی. تۆ لە کوێ بوویت کە من و هەڤاڵانم لە گەردەلوولی تۆڵەدا بوارمان ڕەخساند ببیتە لێپرسراو. من تەنیا بەرژەوەندیی گەلەکەم ئاراستەم ئەکات بەڵام تۆ!!!!
بڕۆ هەڕەشە لەو دوژمنانە بکە کە مەترسین لەسەر کورد و کوردستان. تۆ لێت تێک چووە من ئەو تێکۆشەرەم نەک لە تۆ، لە دوژمنە بەهێزەکان نەترساوم.
⚠️ تێبینی: کوردیپێدیا لە دروستیی ئەم بەڵگەنامەیە دڵنیا نییە، هۆکاری بڵاوکردنەوەی بۆ ئەوەیە کە لە پاشەڕۆژدا ڕاستی و دروستیی ئەم بەڵگەنامەیە بسەلمێدرێت.
ئەم بابەتە 5,865 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 88%
88%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 29-05-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 5,865 جار بینراوە
فەرەیدوون عەبدولقادر، سیاسەتمەدارێکی جنێوفرۆش
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

فەرەیدوون عەبدولقادر، سیاسەتمەدارێکی جنێوفرۆش

فەرەیدوون عەبدولقادر، سیاسەتمەدارێکی جنێوفرۆش
#فەرەیدون عەبدولقادر#، سیاسەتمەدارێکی جنێوفرۆش
پێناسەی ئەو شۆڕش و پێشمەرگایەتییەی کە کردوومانە، هەر کەسەمان بەپێی ئەزموونی خۆی دەتوانێت دیدێکی جیاوازی لەسەر هەبێت. ناشکرێت هەموو شۆڕش و قوربانیدانەکان بخەینە بەر ڕەخنە و کارە باشەکانیان وەلا بنێین و تەنها خراپەکانیان بخەینە ڕوو، من وەک پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان، بە هەموو کەموکوڕی و سەرکەوتن و شکستیەکانەوە شانازی بە یەکێتیبوونی خۆم دەکەم و هەمیشە خەڵکی گوندنشینەکان بە پێشەوای شۆڕشەکان دەزانم، هەر لە بنەماڵەی شەهیدان و سکرتێری یەکێتی و کۆمەڵەی ڕەنجدەران و زیندانیانی سیاسی و ئەندامانی ڕێکخستنە نهێنییەکان و بەرپرس و فەرماندەکان و تەواوی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیم خۆش دەوێت و ڕقوکینەم بەرامبەر بە هیچ کەسێکیش نییە و گەر ڕۆژێکیش لە ڕۆژان ئازار و غەدریشم لێ کرابێت، کە غەدرکردن لەنێو شۆڕش و حیزبەکاندا جێی قسەوباس نییە و نەهیی لێ ناکرێت چەندە بێوەفایی و پشتکردنە هاوڕێ و هاوسەنگەران هەیە کە بەبەر چاوی خەڵکییەوە دەکرێت و بێوەفایی ئەو سەرکردانەی کە ڕۆژانێک هاوڕێمان بوون لە شاخ؛ لە ژماردن نایەن و دڵنیاشم تەنها بۆ خولەکێکیش ئاسوودە نین کە بەرامبەر بە تێکۆشەران و هاوڵاتییان ئەنجامی دەدەن. لەنێو شۆڕشەکاندا تەنها هەندێک لە بەرپرسەکان تاوانی غەدر و کوشتن و ئیهانەکردن و شپرزەکردنی تێکۆشەران و خەڵکیان لە ئەستۆدا نییە، بەڵکوو بە خۆشمەوە و هەندێک لە تیکۆشەرانیش بەشداریی هەڵە و کەموکوڕییەکانی ژیانی خەباتی سیاسیی ئەو ڕۆژگارە سەختەین، بەڵام بۆ ئێمە زۆرترین بەرپرسیارێتیی تاوان ناخرێتە ئەستۆمان، گەر هەڵەشمان کردبێت هێشتا بە هەڵەش قبووڵ ناکرێت، چونکە لەو سەردەمەدا هەریەکەمان تەمەنمان شانزە بۆ حەڤدە ساڵان دەبوو. لە سیستمی بەڕێوەبردنی ژیان و گوزەرانی باری ئاسایی هاوڵاتییان، لە هەندێک لە وڵاتانی جیهاندا تەمەنی هەر تاکێکی نێو کۆمەڵگە لە هەژدە ساڵان کەمتر بێت، هێشتا لێی قبووڵ ناکرێت بەئاسانی بتوانێت بڕیار لەسەر داهاتووی ژیانی خۆی بدات. کە ئەو پێناسەیەم بۆ کەسانی خوار هەژدە ساڵان کردووە و کوردوتەنی دەڵێین مێردمنداڵ، کە ئەم وشەیە لە زۆرترین نووسین و یادەوەرییەکاندا ناو دەبرێت، دووبارەکردنەوەی ئەو وشەیەش لە ئەستۆی هیچ نووسەر و بەرپرس و تێکۆشەرێکدا نییە، بەڵکوو هەندێک لە بەرپرسان لە پێناسەی وشەی مێردمنداڵ زیاتر گەیشتوون کە چۆن ئەو منداڵانە بەکار هێنراون بۆ مەبەستی تایبەتی و بەرژەوەندیی هەندێک دەمانچە بە نێوقەد و پاڵەوانی نێو شۆڕش و بە ناو خەباتی کوردایەتییان کە نموونەی فەرەیدوون عەبدولقادری ئەندامی مەکتەبی سیاسی، جنێوفرۆشییان ڕەنگە زۆرتر هەبێت. کەواتە ئێمەی مێردمنداڵی نێو ئەو شۆڕشە، هێشتا لە زۆری ماناکانی ژیان نەگەیشتبووین، بەپێچەوانەوە هەندێک لە سیاسەتمەدارانی نێو شۆڕش زۆری تەمەنیان تیپەڕاندبوو، بڕیاری کوشتن و دیلکردن و دادگاییکردنیان بەسەر تێکۆشەراندا دەدا و سەرزەنشتیان دەکردن و منداڵی بێکەسی ئەو نیشتمانەیان تووشی شەرمەزاری و شکست و پشتکردنە شۆڕش دەکردن، کە یەکێک لە قوربانی و بەرەو هەڵدێر بردنی عومەر عەرەب و دەیان فەرماندە و تێکۆشەری دڵسۆز بوو، کە بە هۆی خراپیی ڕەفتارکردن و مڕومۆچی و تووڕەبوون و غەزەبی دەسەڵاتی بەرپرسی حیزبی بوو، ئەوەش وەک دیاردەیەکی زەق ڕەچاو دەکرا و کاتێکیش بەرپرسێکی دەسەڵاتدار هەڵەیەکی بکردایە، بێگومان بەخێرایی بەردێکی قورس دەخرایە سەر هەڵەکانی و تاوانەکەی دادەپۆشرا. لە ڕاستیدا گەر لە شۆڕشەکاندا تووشی هەر تاوان و شکستییەک بووبن، ئەوە هۆکاری ڕەفتاری پێشمەرگە نەبووە، بەڵکوو پێشمەرگە جگە لە برسێتی و ترس و دڵەڕاوکێ و خۆبەکوشتدان، هیچی تری لە دەسەڵاتدا نەبوو، ئەوە هەندێک لەو بەرپرسانە بوون کە ئاستی بەرپرسیارێتیی مێژووی گەلێکیان لە ئەستۆدا بووە، وەک ئەوانەی دوای پڕۆسەی ئازادیی کوردستان؛ خاوەنی دەیان کۆمپانیا و زۆرترین سەروەت و سامانن، لە ڕابردووشدا تەنها خاوەنی تفەنگێک و جووتێ پێڵاوی لاستیک بوون. بۆ ئەوەی بتوانم هەندێک سەرنج و ڕاستیی هەندێک بەرپرسی قسەخۆشی دووڕووی پارەپەست و هەندێکی تریش جگە لە غەزەب لە ڕووخساریاندا بەدی نەدەکرا، بۆ ئێوەی خوێنەر بخەمە ڕوو، لێرەدا لە چالاکییەکەوە دەست پێ دەکەم کە لەبریی ئەوەی دەستخۆشیمان لێ بکرێت، وەڵامێکی ناشرینمان دەست کەوت، ئەویش ئیهانەکردن و جنێو و وشەی ناشرین بوو کە لە زاری فەرەیدوون عەبدولقادری ئەندامی مەکتەبی سیاسییەوە ئاڕاستەی ئێمەی پێشمەرگە دەکرا.
لە ساڵی 1985دا تێکچوونی دانوستانی یەکێتی هێشتا بە بڕیاری فەرمیی سەرکردایەتیی یەکێتی ئاڕاستەی جەماوەر نەکرابوو، بەڵام لەپێش شەهیدکردنی مامە ڕیشە تەواو بارودۆخی سیاسی و گفتوگۆی نێوان حوکمەت و یەکێتی بەرەو لێکتێنەگەیشتن دەچوو، لەلایەن هێزی پێشمەرگە و جەماوەرەوە شیرازە پچڕابوو، شەڕ لە هەموو تیپەکانەوە دەستی پێ کردبوو، هێزی پێشمەرگە تەواوی ئامادەکاریی خۆی بۆ شەڕکردن کردبوو و ناوشارەکان بە لیژنەی تەنسیقەوە کە ئاوات عەبدولغەفوور سەرپەرشتیی دەکرد، کشابوونەوە بۆ سنوری ئازادکراوی نێو هێزی پێشمەرگە. ڕژێمی بەعس تەواوی بازگەکانی بە سەرباز و هێزی تایبەت (قوات خاسە) پڕ کردبوو، ناو کووچە و کۆڵانەکان و شارەکانی بە چەکدارەکانی خۆی کۆنترۆڵ کردبوو، مەترسییەکی گەورە لەسەر ڕێکخستنە نهێنییەکانی شار و دۆست و لایەنگرانی یەکێتی هەبوو، خەڵکی بەگشتی ترسیان لێ نیشتبوو، بەردەوام هاوڵاتی دەستگیر دەکرا و پێشمەرگە شەهید دەکرا. ئەم کار و کردەوانە تەنها من باسم لێوە نەکردوون، بەڵکوو هەر لە سکرتێری کۆمەڵەی ڕەنجدەران؛ #نەوشیروان مستەفا# و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی؛ فەرەیدوون عەبدولقادر و #مەلا بەختیار# و یادەوەرییەکانی تری تێکۆشەران هەمان بۆچوون و بیرکردنەوە و لێکدانەوە بۆ ئەو مەبەستەش هەیە، هەر کەسێکیش بیەوێت بە ئاڕاستەیەکی جیاواز باس لە گێڕانەوەی مێژووی بزووتنەوەی نیشتمانی و سەرکەوتن و شکست و هەڵە و کەموکوڕییەکان بکات، ئەوا تاکوو تێکۆشەران و خاوەنی قوربانیدانەکان لە ژیاندا مابن، هیچ کەسێک ناتوانێت پەردەپۆشی بۆ ڕاستییەکان بکات، بۆ نموونە ئەو بەسەرهات و چیرۆکی تراژیدیا و تیرۆرکردنی هەندێک لە تێکۆشەران بە ناوی دیل و شەڕی براکوژی و درکاندنی نهێنییەکان و سەرپێچیی پێشمەرگە و فەرماندەکانی نێو شۆڕش بکات، دەرخستنی ڕاستییەکانیش هێز و توانای خۆی لە پشتە، ئەویش تەنها پێنووسی خەباتگێڕان و ماندوونەناسەکانی ڕۆژگاری ستەمی حوکمی دیکتاتۆرەکانی هاوشێوەی ڕژیمی بەعسن کە سەدان نووسەری دڵسۆزی بوێر و نیشتمانپەروەری کردۆتە بەڵگە بۆ ئەو مێژووە و ئاشکراکردنی حەقیقەتی نهێنیی پشتی پەردەی ژوورە تاریکەکان کە لە چەند لاپەرەی پێشوودا ئاماژەم پێ داوە و دەکرێت لە کێشە و ململانێی سیاسیدا ئاماژەکردنیان دووبارە بێتەوە.
مەبەستی من لە تێکشاندنی باری کەسایەتیی ڕابردووی خەباتی فەرەیدوون عەبدولقادر نییە، چونکە وەک خۆی باسی دەکات لە بنەماڵەیەکی بۆرژوای مامناوەند بووە، لێ بە بەڵگە و وتەی خۆشی باسی ئەوە دەکات لە کاتی دەستگیرکردنی هەندێک لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری کۆمەڵەی ڕەنجدەران، خاڵە شەهاب و هاوەڵەکانی و بەتایبەت حوکمی لەسێدارەدانیان لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە بەسەردا سەپێنرابوو، فەرەیدوون عەبدولقادریش حوکمی زیندانی بیست ساڵی بەسەردا سەپێنرابوو، خودی خۆی باس لەوە دەکات بە هۆی دروستکردنی پیڵاو چنین و جزدانی دەستی ئافرەتانەوە، حەوت هەزار دیناری لەنێو زیندانی ئەبو غرێب لە ساڵی حەفتاکاندا پەیدا کردووە. چەندە شەرمە بۆ کەسێکی بە ناو سەرکردە و سیاسەتمەدار گەر هاوڵاتییەکی ئاسایی نەبێت و شانازی بە پارە پەیداکردن بکات، لە کاتێکدا هاوەڵەکانی لە ژووری سێدارەدا بن! فەرەیدوون عەبدولقادر چۆن توانیویەتی لە کاتی هەڵواسینی خاڵە شەهاب و دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ڕەنجدەران، بیر لە کۆکردنەوەی پارە بکاتەوە؟ لە کۆتایی ئەم بابەتەمدا باس لە ئیرەیی ئەم بە ناو شۆڕشگێڕ و ڕۆشنبیر و ئەندامی دانوستانی نێوان ڕژێمی بەعس و یەکێتی دەکەم، ئەگەر فەرەیدوون عەبدولقادر ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری ڕێکخراوێکی مارکسی-لینینستی بووایە، نەدەبوو هێندە عەوداڵی حەز و ئارەزووەکانی و پارەکۆکردنەوەی بۆ دواڕۆژ هەبووایە. لەدوای سەرکەوتن و ڕاپەڕینی ئازادیی کوردستاندا، دوای ئەوەی میقداری دوو ملیۆن دیناری بۆ چاککردنەوەی بینای چەند نهۆمیی حەسیب ساڵح و کردنی بە هۆتێل پاڵاس، پارەی لە #مام جەلال# وەرگرت و فەرەیدوون لە کاسبکارێکی نێو زیندانی ئەبو غرێب کە سەرمایەکەی بە هۆی جزدان چنین و پیڵاو چنین بە دەستە ڕەنگینەکانی؛ خاوەنی حەوت هەزار دیناری ئەو کاتە بووە و دوای لەسێدارەدانی هاوەڵەکانی لە زیندان؛ بە لێبوردنی گشتی ئازاد کراوە و چووەتەوە نێو ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و خەڵات و شەرەفی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی پێ سپێردراوە. نووسینی ئەم یادەوەرییەم پەیوەستە بە ڕابردووی شۆڕشێکەوە کە نەوشیروان مستەفا و فەرەیدوون عەبدولقادر و چەندین سەرکردەی تر بڕوایان بە ڕێبازی مارکسی و لینینزم و درووشمی داس و چەکوش و مافی کرێکاران (پرۆلیتاریا) و جووتیاران و زەحمەتکێشان هەبووە، بە نووسینی چەندین نامیلکە بە ناوی خوازراو ئاڕاستەی جەماوەر و سەدان کادری نێو ڕێکخستنە نهێنییەکانی ناوشار دەکرا و لەسەر ئەو درووشمە و وێنەی داس و چەکوش کە بە واتای کرێکار و جووتیار دێت و درووشمی کۆمەنیستییە، دەستگیر دەکران و لەسێدارە دەدران. دواتر سەد مخابن نەوشیروان مستەفا پێش ماڵئاواییکردنی لە ژیان، لەپێش بەرەوچوون و پێشوازیکردنی لە کرێکاران و جووتیاران، پێشوازیی لە مەلایانی ئیسلام و چەند مەلایەکی نەخوێندەوار و... هتد کرد و قورئانی بەرز کردەوە و ماچی کرد و هاوپەیمانیی لەگەڵ حیزبی ئیسلامیدا کرد، ئەو حیزبە ئیسلامییەی زیندوو کردەوە کە دەستیان سوور بوو بە شەهیدکردنی سەڵاحی موهەندیس و سەربڕین و شەهیدکردنی چەندین پێشمەرگەی ئاوایی خێڵی حەمە.
من لەگەڵ ڕێزمدا بۆ هەموو پیرۆزییەکانی مرۆڤ و ڕێزیشم بۆ نەوشیروان مستەفا کە سکرتێری کۆمەڵەی ڕێکخراوێکی مارکسی و لیلینزم و لە سەردەمی سکرتێریی ئەم زاتەدا، تێکۆشەری دێرین مام ئاراسی #حسک# لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا پێش ئەوەی گوللەباران بکرێت، لەلایەن خەڵکی ئاوایی و چەند کەسایەتییەکی ناودارەوە قورئانیان ڕووبەڕووی ئەو فەرماندانە کردەوە کە مام ئاراسی حسک شەهید نەکرێت. ئەمە جێی پرسیار نییە نەوشیروان مستەفا پێش ماڵئاواییکردنی لە ژیان، قورئانی بەرز کردەوە و ماچی کرد و چوار ڕکات نوێژی هەینییشی لە مزگەوتی گەورەی #سلێمانی# کرد؟ ئەمە گەمەیەکی سیاسییە بەدەم شۆڕشێکەوە کە بڕوات پێی نەبووبێت و لەبەر خاتری مام جەلال، سکرتێریی ڕێکخراوێکی مارکسی و لینینزمت قبووڵ کردبێت. دەبوو پێش ئەوەی بە بنەماڵەی ئەو کوڕە تازەپێگەیشتووانەت بوتایە من بڕوام بە قورئان و خودا و پێغەمبەر و ئیسلام هەیە، تکایە ئێوەش بڕواتان بە نامیلکە و کۆڕ و سمینار و وشەی من نەبێت و لەسەر درووشمی داس و چەکوشێک کە من بڕوام پێی نەبووە، ئیوە ژیانی خۆتان مەخەنە مەترسییەوە و با لەسەر بڕیار و یەکەم ئاستی بەرپرسیارێتیم وەک سکرتێرتان، لەسێدارە نەدرێن...
لێرەدا پرسیارێکی نەوشیروان مستەفا لە سەرەتای دروستکردنی #بزووتنەوەی گۆڕان# سەبارەت بە گەندەڵی و بازرگانیکردنی فەرەیدوون عەبدولقادر دەخەمە ڕوو، کاتێک فەرەیدوون عەبدولقادر بە نەوشیروان مستەفا دەڵێت: کاک نەوشیروان، دەڵێن بزووتنەوەی گۆڕانت دروست کردووە؟ نەوشیروان مستەفاش وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت: فەرەیدوون گەر لەگەڵمانیت؛ باشە، گەر لەگەڵیشمان نیت؛ دژایەتیمان مەکە. فەرەیدوون، بیستوومە و دەڵێن دیسکۆ و قومارخانەت هەیە! ئەو باسە لە زۆربەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کرایەوە و بوو بە قسەی سەر زاری ڕۆژانەی خەڵکی. ئەمە ڕاستییەکی نەوشیروان مستەفایە، کە فەرەیدوون عەبدولقادر نهێنییەکانی نەوشیروان مستەفای وەک ئەرشیف لەبەر دەستایە، ئەوەشیان گەڕانەوەیە بۆ ڕابردوو و مێژووی خۆیان لە شاخ، کە فەرەیدوون عەبدولقادر ڕاستە ئەندامی مەکتەبی سیاسی بووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هاوڕێی دێرینی خاڵە شەهابی ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان بووە و لە دوور و نزیکەوە ئاگاداری گەڕانەوەی نەوشیروان مستەفا بووە لە ڤییەنا و هۆکاری گەڕانەوەی لە وڵاتێکی بەسیستم و دادپەروەری بۆ نێو ژیانی جەنجاڵی و ململانێی حیزبی و ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ ڕژێمی بەعسدا.
دیارە فەرەیدوون کە دژایەتیی نەوشیروان مستەفای دەکرد و نەوشیروان مستەفاش فەرەیدوون عەبدولقادری بە بازرگان و خاوەن قومارخانە و باڵەخانەکانی لوبنان و... هتد پێناسە دەکرد، ئەم بەربەرەکانییە هۆکارێکی نهێنیی پشت ژوورە تاریکەکان و سڵکردنەوە و درکاندنی نهێنییەکانی یەکتر بووە!
ئەنجامی پاشگەزبوونەوەی فەرەیدوون عەبدولقادر وەک هێزێکی پاڵپشت و خاوەنی سەرمایەکانی، داوای لێبوردنی لە ئازاردانی مەلا بەختیاری سەرکردەی ئاڵای شۆڕش و هاوەڵەکانی کردووە لە کاتێکدا مەلا بەختیار لە شاخ لەسەر بیروڕای جیاواز دووچاری کێشە و گرفتی سیاسی بووبوو و فەرەیدوون عەبدولقادریش کە لە سەردەمی شاخدا وەک ئەندامی مەکتەبی سیاسی دەستڕۆشتوو بوو، دژایەتیی پارتیی دەکرد و بە بنەماڵە و خێڵ و عەشیرەتی تاوانکاری ناو دەبردن و دژایەتیی دەکردن، کەچی ئێستە بەپێچەوانەوە، لەم بارودۆخە هەستیارەدا فەرەیدوون عەبدولقادر دەڵێت: هیچ کەسێک سەرۆکایەتیی کورد و کوردستانی پێ ناکرێت و ناتوانێت دەوڵەتی کوردی دروست بکات، جگە لە مەسعوود بارزانی. فەرەیدوون عەبدولقادر دوو ڕووخساری هەیە، یەکەمیان لەنێو کۆمەڵە و یەکێتیدا ئاستی بەرپرسیارێتیی ئەندام مەکتەبی سیاسی بوو، کەچی بەبێ ئاگاداری نەوشیروان مستەفا هیچ کارێکی سیاسیی ئەنجام نەدەدا. دوای ئەوەی سیستمی حوکمڕانیی نەوشیروان مستەفا بەرەو کۆتایی دەچوو، دژایەتیی دەکرد دواتریش دەیگوت: بەداخەوە ڕۆژانێک بوو لە شاخ غەدرمان لە مەلا بەختیار دەکرد، لەسەرووی هەمووانەوە من ئازارم دەدا. دواتریش مێژوویەکی جوان و ڕاست و دروستی بۆ سەرۆکی پارتی؛ مەسعوود بارزانی لە تەواوی میدیا و ڕاگەیاندنەکان بە شێوەیەکی گشتی لە چاوپێکەوتنەکانیدا باس دەکرد. ئەم کار و کردەوانەی فەرەیدوون تەنها لە بەرژەوەندیی موڵک و سامانەکانی بووە و لە ژیانی تایبەتیی خۆیدا هەمیشە کەسێکی هەستناسک بووە بەرامبەر بە ڕووخساری ئافرەتان، من هەمیشە لە چاوپێکەوتن و چەند جارێکیش ئەم زاتەم لە تەمەنی پێشمەرگایەتی و دوای پێشمەرگایەتییشدا بینیوە، هیچ کاتێک خاوەنی بڕیاری ڕاستەقینەی خۆی نەبووە، بەتایبەت دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس و پڕۆسەی ئازادیی کوردستان کە ڕەفتاری جیاوازی لە خەباتی شاخدا هەبووە. زیاتر دوورتان ناخەمەوە لە باسەکەم، هاوسەنگەرێکی دێرینی شاخ و شۆڕش ئاگاداری کردم و پێی ڕاگەیاندم لە کاتی نووسین و گێڕانەوەی یادەوەرییەکانی مێژوی سەردەمی پێشمەرگایەتی و ڕۆژگارە سەختەکانی شاخدا: ئاگات لە خۆت بێت، ئێمە هەمووان ئاگاداری چاکە و خراپی و هەڵەکانین، بەڵام بەداخەوە کە ناتوانین هەڵوێستی تایبەتیمان هەبێت و بۆ خەڵکی ڕوون بکەینەوە، لە ڕابردوودا حیزبەکان بە ئەقڵیەتی شاخ؛ بە زۆر یاسایان سەروەر کردووە و ئێستەش ئەقڵیەتی بنەماڵەیی و عەشیرەتگەری؛ هەموو سەروەرییەکانی شۆڕشی وەلا خستووە! گفتوگۆی نێوان من و هاوسەنگەرەکەم و گێڕانەوە بۆ زەمەنی دوای کیمیاباران و بارەگای حەوانەوەی پێشمەرگە لە گوندی قاسمەڕەش، کاتێک دەنگۆی ئەوە بڵاو بووەوە گوایە فەرەیدوون عەبدولقادر لەناو ئۆتۆمبێلێکی ئیتلاعاتی ئێراندا پەرتووکێکی مارکسی فڕێ داوە و وتوویەتی: ئیتر تەواو، لێرەوە بە دوا هیچ کەسێک بڕوای بەم پەرتووکانە نەبێت و شۆڕش کۆتایی هات. بەڵام بۆ وەڵامدانەوەی ئەو ڕەفتارەی فەرەیدوون عەبدولقادر، وێنەی کاریکاتێرێکی زەکەر (کێر) بڵاو کرایەوە و وێنەی ڕووخساری فەرەیدوون عەبدولقادر لەسەر کێرەکە دروست کرابوو، هێشتا وێنەی ڕووخساری فەرەیدوون لە شێوەی کێردا نەبووە وەڵامێکی ڕاستەقینە لەناو هێزی پێشمەرگەدا، بەڵکوو هێزی پێشمەرگە هەمیشە ڕەفتاری لەو جۆرەیان بە ناشایستەترین و ناجوامێریی تێکۆشەرێک دەزانی، کە لەناو ئۆتۆمبێلێکی ئیتلاعاتی عەمامەبەسەرەکانی بەناو جمهوریی ئیسلامیدا کە هاوڵاتییانی بە شۆڤڵ و عامودی شەقامەکاندا هەڵدەواسی و فەرەیدوونیش پەرتووکێکی ڕێکخراوە پیرۆزەکەی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی بەبەر چاویانەوە تووڕ دا و هاوخەمی و هاوسۆزیی خۆی بۆ خومەینی سەلماند و پێی ڕاگەیاندن: ئەوەی ئێوە دەتانەوێت، بۆتان جێبەجێی دەکەم.
ئەگەرچی فەرەیدوون نابێت دڵگران بێت لە وێناکردنی ڕووخساری بە کاریکاتێرێکی زەکەر (کێر)، چونکە ئەو جۆرە دەربڕینە مانایاک بە ئازادیی ڕادەربڕین دەبەخشێ و مافی هەموو تاکێکە بتوانێت مانای مرۆڤایەتیبوون و ئازادبوون و هەڵوێستی خۆی دەربڕێت، هیچ یاسایەکیش نییە بتوانێت مافەکانی تاک زەوت بکات جگە لە یاسای بیابان و شاخ.
تێگەیشتن و بڕوابوون بە فەرەیدوون زەحمەت بوو، بەئاسانی لە ناخی ئەم زاتە تێناگەیت، تەنانەت خودی سکرتێری گشتیی یەکێتی لە کار و کردەوەکانی ڕازی نەبووە و بڕواشی پێی نەبووە. تازە کۆمەڵەی مارکسی-لینینی ئەندێشەی ماوتسی تونگ دروست دەبێ، بۆ ئەو مەبەستەش پەیوەندی لەگەڵ پارتی کۆمۆنیستی چینیدا دروست دەکەن، مام جەلال و شەهابی شێخ نووری پەیوەندی بە سەفارەتی چینی میللییەوە لە عێراق دەکەن و باسی بیرۆکەی دروستبوونی کۆمەڵەیان بۆ دەکەن، ئەوانیش بیرۆکەی دروستبوونی ڕێکخراوێکی ماوییان لە عێراقدا زۆر پێخۆشە، بەڵام ئەو ترسەیان دەبێت گەر پەیوەندی لەگەڵ ئەو ڕێکخراوەدا ببەستن و حکومەتی عێراقی پێی بزانێ، زیان بە پەیوەندییە دیپلۆماسی و سیاسی و ئابوورییەکان بگەیەنێت، بۆیە مەرجی دروستبوونی ئەو پەیوەندییە دەبەستنەوە بەوەی جگە لەو دوو کەسە، واتە مام جەلال و شەهید خاڵە شەهاب، هیچ کەسێکی تر لەناو سەرکردایەتیی کۆمەڵەدا نەزانێت.
پاشان مام جەلال و شەهابی شێخ نووری داوا دەکەن بۆ بینینی سەرۆک ماو، سەفەرێکی چین بکەن. دوای ئەوەی لایەنی چینی دڵنیا دەکەنەوە لەوەی ئەمان ڕێکخراوێکی تازەدروستبووی نهێنین و نهێنی پاراستن و دیسپلین لە ناویاندا لە باڵاترین ئاستدایە، یەک دوو هەفتە دواتر سەفارەتی چین داوا لە مام جەلال و شەهابی شێخ نووری دەکات سەردانیان بکەن و جگە لەو دوو کەسە هیچ کەسێک لەنێو سەرکردایەتیی کۆمەڵەدا نەزانێت، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەمانیش بڕوایان بە ڕابەرایەتیی کۆمەڵە هەیە و ناتوانن هیچ شتێک لە سەرکردایەتییەکەی خۆیان بشارنەوە، لە سەرەتاوە هەر هەنگاوێکیان ناوە، ئەندامەکانی تری سەرکردایەتییەکەی خۆیان ئاگادار کردۆتەوە. مام جەلال و شەهید خاڵە شەهاب چاوەڕێی ڤیزە و سەفەری چین دەکەن، بەڵام بەرپرسی سەفارەت داواکارییەکانیان ڕەت دەکاتەوە بەوەی کەسێکی نێو سەرکردایەتیی ئێوە بە ناوی فەرەیدوون هاتووە و خۆی بە ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵە ناساندووە و داوای ڤیزەی کردووە بۆی بخرێتە سەر پاسپۆرتەکەی. بەم شێوەیە بە هۆی فەرەیدوون عەبدولقادرەوە، پەیوەندییەکەی مام جەلال و شەهابی شێخ نووری هەڵدەوەشێتەوە. مام جەلال ڕووداوێکی تری هاوشێوەی لەسەر هەوڵی دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ میسردا گێڕاوەتەوە، کە هەمان کاراکتەر فەرەیدون عەبدولقادر ئەویشی بە هەڵوەشاندنەوە داوە. دەمەوێت جارێکی تر بگەڕێمەوە سەر ئەو هۆکارانەی کە تێکۆشەرانیان بەرەو هەڵدێر و لەخشتەبردن دەبرد و کەسایەتی و دووڕووخساریی فەرەیدوون و دەمپیس و جنێوفرۆشانیش کاتێک هێزی پێشمەرگە لە قوڕ و لیتەی نێو وەردەکان و بەر لێزمەی باران و خەباتی سەخت لە چیا بەرزەکان ژیانی خۆیان بەخت دەکرد، ئەویش بەبێ پشتێن و هەندێک جاریش شەوان سەری گەرم دەکرد و هەندێک پێشمەرگەش پاسەوانییان دەکرد، ڕۆژگارێکی قێزەونە و نەتوانیت ڕای خۆت دەربڕیت کە هەموو تەمەنی خۆت کردۆتە قوربانیی ئەو ڕێگایە و کەسانی وەک فەرەیدوونیش بوون بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی، بۆیە لێرەوە دەست پێ دەکەم...


#شەهاب کەریم#
#مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە؛ ڕۆژگارە سەختەکانی شاخ 1979-1991# [1]
ئەم بابەتە 1,022 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] پەرتووک | کوردیی ناوەڕاست | مێژوویەک لە لوولەی تفەنگەوە
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 54
پەرتووکخانە
ژیاننامە
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-07-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 23-07-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 22-07-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,022 جار بینراوە
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,913
وێنە 104,267
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,726
ڤیدیۆ 1,232
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.39 چرکە!