پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
جاسم عیدۆ حەجی عەلی
22-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,203
وێنە 105,522
پەرتووک PDF 19,120
فایلی پەیوەندیدار 96,176
ڤیدیۆ 1,297
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئەنجام: 65 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 7



نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

48 هەزار کوردی فەیلی لە مافی ژیان بێبەشن
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: ئامار و ڕاپرسی | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
48 هەزار کوردی فەیلی لە مافی ژیان بێبەشن
ئامار و ڕاپرسی

48 هەزار کوردی فەیلی لە مافی ژیان بێبەشن
ئامار و ڕاپرسی

ناوەندی هەواڵەکان
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕاپۆرتێکی تایبەتی سەبارەت بە کوردانی فەیلی بڵاو کردوەتەوە، ئەو ڕاپۆرتە باس لە پێشێلکردنی مافە سەرەتاییەکانی ئەو کوردانە لە ژێر دەسەڵاتداری ڕژێمی ئێران دەکات.
هەروەها ڕاپۆرتەکە باس لە کۆمەڵکوژکردنی ئەو کوردانە دەکات، کە لە سەروبەندی شەڕی نێوان عێراق و ئێران بەسەریان هاتووە، هەروەها باس لە بە جینۆسایدناساندنی تاوانەکانی ڕژێمی بەعس دژی ئەو پێکهاتەیە دەکات.
لە ڕاپۆرتی تایبەتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستاندا هاتوە، کە 48 هەزار هاوڵاتی کوردی فەیلی لە پارێزگای ئیلام لە مافی خاوەندارێتی و مافە سەرەتاییەکانی ژیان وەکوو خوێندن، وەگرتنی کۆبوونی خۆراک و بیمەی دەرمان و تەندروستی و تەنانەت دەنگدانیش بێبەشن.
ئەو ڕاپۆرتە ئاماژەی بۆ ئەوەشداوە، کە ئەو هاوڵاتیانە دانیشتووی شارەکانی ئیلام، مەلەکشاهی، سیروان، چرادول، ساڵح ئاوا، موسیان، بەدرە، دێهلۆران، ئابدانان، ئەلشوتور، کوهدەشت، دیلفان و ئەندیمیشکن لە ئێرانن.
ئەو ڕاپۆرتە ئاشکرای دەکات، کە "لە سەردەمی شۆڕشی مەشرووتەی ئێران لە ساڵی 1906دا کوردە فەیلیەکان پشتگیری هێزە ئازادیخوازەکانیان کرد و هەر ئەوەش بوو بە هۆی ڕ‌قهەڵگرتنی دەسەڵات لەو پێکهاتەیە، یەکێک لە دەرئەنجامەکانی ئەو ڕقهەڵگرتنەش کۆمەڵکوژکردنی ئەو پێکهاتەیە لەلایەن سوپاسالار ڕەزم ئاراوە بووە، کە لە ساڵی 1932 و بە فەرمانی ڕەزاشای پەهلەوەی ئەنجامدراوە، پاش شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی 1979شدا، ڕژێمی ئێران لەبەرامبەر ئەو پێکهاتەیەدا سیاسەتی سەرکوتی گرتوەتە بەر و سەدان هەزار کوردی فەیلی ناچار بە کۆچبەری بۆ ئەو دیوی سنوورەکان کردوە."
لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا هاتوە، کە لە شەڕی نێوان دەوڵەتانی ئێران و عێراق لە 80کاندا، کوردانی فەیلی وەکوو قوربانیانی سەرەکی تاوانەکانی شەڕی ئەو دوو ڕژێمە دەناسرێن.
هەروەها پاش ڕووخانی ڕژێمی بەعس، داداگای تاوانی عێراق تاوانەکانی حکومەتی بەعس دژی ئەو پێکهاتەیەی بە " جینۆساید" بەناو کرد، ڕاپۆرتەکە ڕاشیگەیاندوە، کە لە سەروبەندی شەڕی نێوان ئێران و عێراقدا زیاتر لە نیو ملیۆن کوردی فەیلی بوونە قوربانی.
08-10-2016
ئەم بابەتە 7,600 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رۆژنیوز -
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 08-10-2016 (8 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : تاوانی جەنگ
شار و شارۆچکەکان: ئیلام
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 88%
88%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-10-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-10-2016 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 7,600 جار بینراوە
ئاوڕدانەوەیەک لە ئەدەبیاتی (بەختیار عەلی) و چەند سەرنجێک لەمەڕ ڕۆمانی بەندەر فەیلی
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئاوڕدانەوەیەک لە ئەدەبیاتی (بەختیار عەلی) و چەند سەرنجێک لەمەڕ ڕۆمانی بەندە...

ئاوڕدانەوەیەک لە ئەدەبیاتی (بەختیار عەلی) و چەند سەرنجێک لەمەڕ ڕۆمانی بەندە...
ئاوڕدانەوەیەک لە ئەدەبیاتی (#بەختیار عەلی#) و چەند سەرنجێک لەمەڕ ڕۆمانی #بەندەر فەیلی#
ئیسماعیل سابیر

$دەروازەیەک$
سەبارەت بە سروشتیی ئەدەبیات دەبێت بزانین ئێمە لەبەردەم لێکچواندنی فۆڕمە جیاوازەکانی دەربڕین و چێژی لەبن نەهاتووی میتافۆڕ و خەیاڵ داین. بە دیوێکی تریشدا وەک ئۆرهان پاموک لە کتێبی ڕەش دەنووسێت: (نووسین تاکە دڵنەوایییە لە بەرانبەر هێزی سەرسووڕهێنەری ژیاندا) بۆیە کاتێک بە یارمەتیی هەندێک تیۆر و میتۆد بمانەوێت بە تەواویی لەم هێزە سەرسووڕهێنەرە نزیک ببینەوە، لەوسەرەوە مەتەڵئاسا ئەم هەوڵەمان هەندێک درز و کەلێن دروست دەکات، چونکە دەبێت ئەوە بزانین ئێمە کاتێک کارێکی ئەدەبیی وەک ژانری گێڕانەوە دەگرین بە دەستەوە و دەمانەوێت بیخوێنینەوە، باشتر وایە کەمێک پشووفراوان بین و ئەوەمان لەبەرچاو بێت چ تایبەتمەندییەکی گەورەی خەیاڵ لەبەردەمماندا ئامادەیی هەیە. هەر بۆیەش بە پێی ئەو تایبەتمەندییە؛ وا گونجاوە مامەڵە لەگەڵ هەڵکشان و شفرەکانی دەق بکەین، نەک وەک ئەوەی خۆمان لە ڕێی هەندێک تیۆر و تێگەیشتنی ئامادەوە چیمان دەوێت بە زۆر لەسەر دەقێک باری بکەین. لە خاڵێکدا ئەگەر پایەکانی گێڕانەوە پۆلێنبەندی بکرێت بۆ چەند بنەما و ڕەگەزێک، ئەوانیش خۆیان دەبیننەوە لە (پڵۆت، ناوەڕۆک، کارەکتەر، گۆشەنیگای گێڕانەوە، گرێچن، شوێن و کات، دیالۆگ، فەزا و ئەتمۆسفێر، زمان، شێواز، تەکنیک) ئەم کەرەستە تیۆرییانە لە بەردەستن بۆ هەموو ڕۆماننووس و چیرۆکنووسێک وەک کۆمەڵێک خام تاوەکوو لە خزمەت دەقەکەیدا وەگەڕی بخات. بەڵام بە وردبوونەوە لە زۆرێک لە کارە ئەدەبییەکان ئەوە ڕوون دەبێتەوە کەمجار هەبووە ڕۆماننووسێک ببینرێت کەوا توانیبێتی هەر یەک لەم ڕەگەزانە وەکوو یەک بە هەمان ئاست و هێز و توانا لە گێڕانەوەکانیدا سەرپێ بخات و وەکیەک تێیاندا قووڵ بێتەوە. بە پێچەوانەوە ئەوەی من بینیومە زۆرجار لە بەشێکی بەرچاو لە چیرۆک و ڕۆمانە کوردییەکاندا ڕەگەزێک لە ڕەگەزەکانی گێڕانەوە بەسەر ڕەگەزەکانی تردا زاڵبووە و ئەوانی تریش فەرامۆش. ڕاستی بە شێوە تیۆرییەکەیش ئەگەر بمانەوێت هەموو ئەو ڕەگەزانە لە دەقدا وەکیەک جێیان بکەینەوە؛ نایشارمەوە کەوا کارێکی ئەستەم نییە بەڵام دەکرێت بڵێین نزیکیەکی هەیە لەگەڵ مەحاڵ، چونکە ئەم ئارگیۆمێنتەی کەوا ئێمە پێشکەشی دەکەین خاڵی نییە لە ئیشکالیەتی هونەریی و هێنانەپێشەوەی خورافەی موتەکامیلی دەق.

$مەبەستی نووسین$
لە پاڵ ڕستەسازی و گۆشەنیگای گێڕانەوە و فەزا و کارەکتەرسازی، زۆربەی جار شەڕی گەورە لەنێوان ڕێکخستنی فۆڕم و زماندا بووە، یان لەنێوان مانا و تەکنیکدا بووە. زۆربەی ئەو نووسەرانەی کەوا کار لە تەکنیک و دروستکردنی فۆڕمێکی دیاریکراو لە گێڕانەوە دەکەن، مانا لایان زۆر سادە و سەرەتایی دەبێتەوە تا حاڵەتی فەرامۆشکردن و برەو نەدان بە چی گوتن. ئەوانەیشی لەسەر مانا دەوەستن، هێندە لە خەمی کوشینی ئایدیا و گەیاندنی مانادان، هێندە لە خستنەڕووی شێوەکانی مانا قووڵ نابنەوە.
ئەمڕۆ دوای خوێندنەوەی دوایین ڕۆمانی بەختیار عەلی بە گەڕانەوە بۆ کۆی کارە تیۆریی و ئەدەبییەکانی دەتوانم بڵێم بەختیار عەلی لەم جۆرە ئەدیبانەیە کەوا مانا لای ئەو پانتاییەکی فراوانی داگیر کردووە. هەرێمێکی لە مانا پێکهێناوە کەوا بە جۆرێک هەموو ڕەگەزەکانی گێڕانەوەی لە خزمەت گەیاندنی ئەو فیکرە ئایدیالییەدا زین کردووە کە ئەمەش خۆی دەبینێتەوە لە ڕۆحێکی بەرەنگاری و ڕامنەکراو دژ بە ستەمکاری و کۆتوبەندی ئایدۆلۆژیادا. بە شێوەیەکی تر دەتوانم بڵێم یاخیبوون لای ئەو ڕۆماننووسەی ئێمەدا یاخیبوونێکی مەعریفیی و ئینجا تیۆرییە بە ڕووی تێگەیشتن و ڕاوکردنی ئایدیادا، تەنانەت ئەمە وای کردووە هەندێکجار ئەم تیۆریزەکردنە لە یۆتۆپیا نزیک بێتەوە. بەوەی نەقدی سەرتاپا و گشتگیر دەکات بەبێ خستنەڕووی چاوساغی یان ئەلتەرناتیڤێکی دیاریکراو. ئەمەش بۆ هەندێک کەس قەبوڵکردنی ئاسان نابێت کە لەپێناو گەیاندنی تێزێکی لەم جۆرەدا میتۆدی واقیع بکرێت بە قوربانی. بۆیە وای لێهاتووە لە زۆرێک لە ڕۆمانەکانیدا بە هۆی ئەو پاشخانە دوور و قووڵەی بۆ ئاراستەکردنی ئەدەب و فیکر سەری خستووە، کەشێک بڕەخسێنێت بۆ کۆمەکیکردن بە کارەکتەر لە هەندێک حاڵەتی ناپێویستدا وەک جۆزیف کارۆل مامۆستای زانکۆ دەڵێت: (مرۆڤ هەرچەندە زیاتر چیرۆک بخوێنێتەوە، ئاسانتر دەتوانێت خۆی بخاتە شوێنی کەسانی تر.) تا لە هەندێک دۆخ و ساتدا ئاگایانە یان نائاگایانە سەرکوتکاری لە تۆن بەجێ دەهێنێت، بەوەی ڕێ بەم کارەکتەرانە نادرێت بە ئازادانە وەک خۆیان کە هەن؛ بدوێن و دەربکەون. لەم بارەیەوە نووسەری ئەفغانی عزیز حکیمی دەربارەی تۆنی دەنگ لە گێڕانەوەدا دەنووسێت: (دەقی باشی چیرۆک دەبێت بتوانێت دەنگی گێڕەڕەوە لە زیهنی خوێنەردا بخوڵقێنێ) واتا لە کاتی خوێندنەوەی ڕۆمانێکدا ئەگەر گێڕەڕەوە منداڵێک بێت ئەوا لە مێشکی خۆماندا دەنگ و ڕووخساری ئەو منداڵە گێڕەڕەوەمان بۆ وێنا بکرێ، یان ئەگەر گێڕەڕەوە لە گۆشەنیگای بکوژێکەوە بێت دەبێت بتوانرێت بیرکردنەوە و شێوازی گوفتاری ئەو کەسە لە مێشکی خوێنەردا زیندوو ڕا بگرێت و لەگەڵ دەقەکەدا ئاوێزانی بکات. چونکە ئەو پێی وایە (نووسەر گێڕەڕەوە نییە، بەڵکو نووسەری ئەو شتانەیە کە کارەکتەری چیرۆک دەیانڵێت، بەم پێیە ڕیتمی نووسین دەبێت ڕەنگدانەوەی تایبەتمەندییەکانی کارەکتەرەکان بێت نەک نووسەر).

$خستنەڕووی وێنەیەک لە (بەندەر فەیلی)$
لە یەکەم نیگای تایتڵی ڕۆمانەکەدا خوێنەر تووشی جۆرێک لە بەهەڵەداچوون دەبێتەوە، چونکە لە ڕێی ئەم تایتڵەوە وا دەزانرێ ڕۆمانەکە تایبەتە بە ناسنامە و مێژوویەکی کورد لە تۆپۆگرافیایەکی دیاری کراودا وەک لە ڕۆمانی (داگیرکردنی تاریکی)دا ئەمە هەیە. ئەگەرچی لە جوزئێکی بچووکدا خاڵی نییە لەم تێگەیشتنە بەڵام خواستنی پاشناوی فەیلی دوای خوێندنەوی تەواوی ئەم کارە دەردەکەوێت تەنیا خوازە و بەهانەیەکی ئەدەبییە بۆ نیشاندانی ستەمکاریی و دڕەندەیی بەعس لە سەردەمێکی دیاریکراودا نەک ڕۆچوونی تەواوبێت بەناو مێژووی ڕاگواستن و کێشەی فەیلییەکاندا. ئەگەرچی خۆی لە کتێبی (وەک باڵندەی ناو جەنگەڵە ترسناکەکان) دەنووسێت: (من مێژوو ناگێڕمەوە بەڵکو ژیانی هەندێک پاڵەوان لە سەردەمێکی دیاریکراو دەگێڕمەوە) ئەمەش وەک کاری بنەڕەتیی ئەدەب جێی بایەخە بەوەی لە پرسە پەراوێزەکانی ژیاندا بچێتە ناو نەست و دونیای ترس و ئارەزوو و کێشە ڕۆژانەییەکانی تاکەوە. وەک محموود فلکی لەسەر ڕۆمانی مێژوویی دەنووسێت: (لە ڕۆمانێکدا تەنانەت ئەگەر لایەنی مێژووییش تیایدا بەهێز بێت، یاسای ئیستاتیکا بە شێوازێک ئیش دەکات کە ملکەچی پەیوەندی نێوان نەست و لۆجیکی زمانی ئەدەبییە.)

لە پنتێکدا ئەگەرچی پڵۆت و ناوەڕۆکی ئەم کارە درێژکردنەوە و دووپاتکردنەوەی ئەزموونەکانی پێشووترە، چونکە لە زۆرێک لە کارەکانی تریدا ئەو پانتاییەمان بینیوە کەوا بۆ فاشیزم و دڕندەیی بەعس تەرخانی کردووە. وەک (چێژی مەرگدۆستی) و (دوا خەندەی دیکتاتۆر) و (جەمشیدخانی مامم) و (شاری مۆسیقارە سپییەکان) و (ڕەخنە لە عەقڵی فاشیستی) و بەشێکی زۆر لە وتار و کارە تیۆرییەکانی تریدا. لەم کارەدا گێڕانەوە تەنانەت هەندێک ڕاستەوخۆتر دەبێتەوە بەهۆی نزیکی ڕۆمانەکە لە بایۆگرافیا. بەڵام لەبەر ئەوەی لە خۆرهەڵات ئایدۆلۆژیای ستەمکاریی و دیکتاتۆرییەت کۆتایی نەهاتووە یان بە فۆڕمی تر هەمیشە بیری بەعسیزم بەرانبەر بە گەلانی ناوچەکە لە هەوڵی سەردەرهێنان و خۆ نوێکردنەوە دایە. بۆیە فاشیزم هێشتا پرسێکی نوێ و تازەیە بە نیسبەت خەڵکی ناوچەکەوە، لەمەشدا هەموو هەوڵێکی بەختیارعەلی ئەوەیە لە ڕێی ئەم خوێندنەوانەوە زیاتر ڕۆبچێت بەناو ترسناکیی و کاریگەریی ئەو ئایدۆلۆژیا دژە ژیانەدا. یان وەک کروگەر دەڵێت: (دەرس و پەندی ئەم چیرۆکانە ئەوەیە لە بەرانبەر دیکتاتۆرییەت ڕابوەستین و خۆشمان نەبین بە دیکتاتۆر)٭ بە تایبەت ئێستا کە زۆرێک لە ڕۆمانەکانی وەردەگڕدرێن بۆ سەر زمانەکانی تر، ئەویش ئەمە بە دەرفەت دەزانێت بۆ ئەوەی ئەم پرسە تەنیا لە کڕوزانەوە و زارەکیی میللییەوە نەمێنێتەوە بەڵکو ئەم پرسە ناوچەییە گشتگیر بکرێ و بگوازێتەوە ناو دونیای ڕۆشنبیری وڵاتانی تردا. تا لە ڕێی ئەم کتێبانەوە نیشانی بدات کەوا ئێمە لە چ سەردەم و ڕۆژگارێکی تاریک ژیاوین و بە چ قۆناغێکی ماڵوێرانکاری کۆڵۆنیالیزمیدا تێپەڕیوین. ئەگەرچی عزیز حکیمی نووسەرانی ئەفغانی ڕای وایە (هەرچەند ڕۆمانێک پەیوەندیی زیاتری بە ژیان و کۆمەڵگەی خوێنەرەوە هەبێت، ئەو خوێنەرە زیاتر دەتوانێت لە پێچوپەنا شاراوەکان یان نەنووسراوەکانی ڕۆمانەکە تێ بگات و چێژی لێ ببینێ) بەڵام هەر خۆی دواتر ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت ئەمە بەو مانایە نییە کە خوێنەرێک ئەگەر ئاشنای ناوەڕۆکی جوگرافیی ڕۆمانێک نەبێت چێژ لە خوێندنەوەی نابینێ بەڵکو ئەوەی ئەو ڕۆمانە وا دەکات بۆ ماوەیەکی زۆر بمێنێتەوە بریتییە لە کارەکتەری بەهێز، گێڕانەوەی جوان، بینای پتەوی ڕۆمان و فەزای لەیادنەچوو. وەک لە دیالۆگی یەک لە پەڕەگرافەکانی ئەم ڕۆمانەدا هاتووە: (ئەو ڕۆژانە هەر کەس دەهات شتێکی لەو چەشنەی دەخوێندەوە، گەر کورد نەبایە وای بەسەر نەدەهات، گەر فەیلی نەبایە وای بەسەر نەدەهات، گەر لە سەردەمی بەعس نەبایە وای بەسەر نەدەهات.) ڕۆچوون بەناو ژیانی منداڵێکی فەیلی کە قەدەری وایە لە زیندان لە دایک بێت، جۆرێک لە خۆخستنە شوێن دەسازێت بۆ ڕاهێنان و بەرزکردنەوەی هۆشیاریی یان کەشێکی دڵنەوایی کە ڕەنگە بەندەر تەنیا خوازراوێک بێت بۆ کۆی هاوڵاتیانی عێراق وەک لە پەڕەگرافێکدا هاتووە: (بەندەر فەیلی ڕەمزی گەورەی هەموو گیراو و سزادراوە بێگوناهەکانی عێراق)ه.

لە کۆتاییدا ئەم ڕۆمانە تێڕمانە لە ئامادەییی مەرگ لەم ناوچەیەی ئێمە. پرسیارکردن دەربارەی زیندان و دووبارە پێناسەکردنەوەی ئازادی و گەشەکردنی منداڵ لەژێر سایەی زوڵم؛ تیشکی خراوەتەسەر. بە دیوێکی تریشدا لە ڕێی دڕەندەیی بەعسەوە، ترسناکی هەموو هێزێکی ستەمکاریمان بە جۆرێک لە جۆرەکان بۆ پێناسە دەکات.[1]
ئەم بابەتە 615 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی گەلاوێژ - 01-10-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 7
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 90%
90%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 03-10-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 03-10-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 03-10-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 615 جار بینراوە
ئەنجامنامەی سێیەمین کۆنفرانسی کوردی فەیلی لە پەرلەمانی ئەروپا، 12ی ئاپریلی 2018
وێنە مێژووییەکان موڵکی نەتەوەییمانە! تکایە بە لۆگۆ و تێکستەکانتان و ڕەنگکردنیان بەهاکانیان مەشکێنن!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئەنجامنامەی سێیەمین کۆنفرانسی کوردی فەیلی لە پەرلەمانی ئەروپا، 12ی ئاپریلی 2018
بەڵگەنامەکان

ئەنجامنامەی سێیەمین کۆنفرانسی کوردی فەیلی لە پەرلەمانی ئەروپا، 12ی ئاپریلی 2018
بەڵگەنامەکان

سەرەتا سوپاسی پەرلەمانی ئەوروپا ئەکەین بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی بەستنی ئەم کۆنفەرانسە، هەروەها سوپاسی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و ئینستیتوتی کوردی لە بروکسل ئەکەین بۆ هاوکارییان.
سێیەمین کۆنفرانسی کودی فەیلی لە کاتێکدا بەسترا کە ڕۆژهەڵاتی ناوین وعێراق بە ڕەوشێکی ئاڵۆز وگوڕانکاریی گەورەدا تێپەڕ ئەبێت.
لەکاتی بەرێوەچوونی دوەمین کۆنفرانسدا تا ئێستا لە عراق ڕووداو و گۆرانکاری گەورە ڕوویانداوە، گرنگترینیان کۆتایی هێنان بە دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش، پەیوەندیەکانی نێوان حکومەتی مەرکەزی عیراق و حکومەتی هەرێمی باشووری کورستان، هەر وەها ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
سەرباری ئەوەی کە ئەم گوڕانکاریانە ئەرێنی بوون بە گشتی، بەڵام ڕەوشی ئاسایش بە تەواویی بەر قەرار نەبووە و مەترسیەکی زۆر لە سەر کەمایەتیەکان لە وانە کوردانی فەیلی هەیە، کە تا ئێستا کوردانی بەغدا و شارەکانی دیکە و ناوجەکانی کورردانی فەیلی وەکو خانەقین، مەنەلی، بەدرە و کوت ڕووبەڕووی هەرەشە توندوتیژی و کردەوەی تێرورستی دەبنەوە. ئەو ناوچانە لە ڕووی سیاسی وگەشەپێدان پشتگوێ خراون، بە شێوەیەک کە بناخەی مێژویی ئەم ناوچانە ڕووبەرووی تواندنەوە ولە ناوچوون بونەتەوە و لە خزمەتگوزاری بێ بەشن و سکاڵایان پشت گوێ دەخرێت. پڕوژەی سیاسی وفکری وگەشپیدان کە لە لایەن خەڵکی ئەم ناوچانە پێشکەش دەکرێن، ناهێڵرێن بگەنە ناوەندەکانی بڕیار لە بەغدا و هەولێر.
لە بەرامبەر ئەم تەحەدیانە ئێمە جەخت لە سەر ئەم خاڵانە دەکەینەوە:
یەک/جەختکردن لە سەر جێ بەجیکردنی ناوەرۆک و داخوازیەکانی هەردوو کۆنفرانسی ڕابردوو. هەروەها پێداگری لە سەر پێداچونەوە و جێبەجێکردنیان.
دوو/ جەختکردن لە سەر پرۆسەی دیموکراتی،گوڕانی کۆمەڵایەتی، ئابوری، سیاسی و یاسایی، بۆ ئاواکردنی کۆمەڵگایەکی یەکسان وهاوڵاتیبوون و جەسپاندنی کەلتوری پێکەوەژیان ودانپێدانانی سیاسی وکۆمەڵایەتی بە مافی کێمایەتیکان ودابین کردنی پێداویستی گەشەپێدانی لە سەر بنەمای ئاشتی و پێکەوە ژیان و بەشداربوونی ئەکتیف لە هەموو بوارەکاندا.
سێ/ ژن وەکو گرنگترین پێگەی بناخەی کۆمەڵگا پیویستی بە زەمینەی فەرهەنگی وسیاسی هەیە بۆ دابین کردنی بەشداربونی یەکسان لە سەرجەم کایەکانی کۆمەڵگا وچالاکیە سیاسی وئابوری وکۆمەلایەتییەکان.
چوار/ پێویستە هاوکاری گەنجان و مناڵان بکرێت تا بتوانن ڕوانینی پاشەڕۆژی خۆیان دوور لە توندوتیژی و تاوان گۆشەگیریی مسۆگەر بکەن.
پینج/ داواکاریی لە یەکتی ئەروپا لە ڕوی مادی و مەعنەوی بۆ بەدەستهێنانی ئەم ئامانجانەی خوارەوە:
1/ ڕێگەپیدان بە کۆمەڵگای کوردی فەیلی لە بەغدا و شارەکانی دیکە و هەر وەها لە جوگرافیای کوردی فەیلی بۆ خۆئاواکردن، بەگەڕخستنی خۆبەرێوەبەریی لە چوارچێوەی سیستەمی لامەرکەزی بۆ بەرەو پێشبردنی کۆمەڵگا و گەشەپێدانی. هەر وەها دابین کردنی هیزی خۆ پاراستن.
2/ بەرقەرابوونی ئاشتی بە شێوەیەک کە بتوانێ بوار بدات بە پەرەپێدانی ئەزموونی مێژوویی پێکەوەژیان، تاکو ڕۆڵێکی مەزن لە درووستکردنی بەربەستێک لەبەر دەم پێکدادانەکان لە باکورو باشوورو ڕۆژاواو ڕۆژهەڵات پێکبێنێ.
3- داوا لە حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت کە چالاکانە کار بۆ بوژانەوە و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکان بکات. بودجەی تایبەتی لە لایەن حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێمەوە بۆ تەرخان بکرێت.
4-گرنگی دان بە ژێرخانی ناوچەکانی کوردانی فەیلی و ئاواکردنی دامەزراوەی پەروەردەیی وتەندروستی. هەروەها دابینکردنی ئاوی ئاودێری ودامەزراندی پروژەی بجوک وگەورە بۆ گەشەپێدان.
5-رەخساندنی دەرفەتی پەروەردە وراهێنان بۆ کەرتی فەرمانبەران وپۆلیسی مەحەلی، هەروەها بۆ ژنان و جەوانان و منداڵان بۆ ئەوەی بتوانن پروژەی تایبەتی خۆیان بەرێوە ببەن و ڕۆلیان هەبێ لە بەرێوەبەریە مەحلیەکان.
ئێمە ئەم داواکاریانە دەکەین لە هەمان کاتدا پێداگری لە سەر پابەندبوون بە پەیمانە ئەخلاقیەکان دەکەین بۆ ئاشتی وژیانی هاوبەش لە گەل سەرجەم پێکهاتە ئایینی وئیتنیەکان، و هێزە سیاسیەکان. لە سەر ئەو بنەمایەداوا لە حکومەتی بەغدا و هەولێر هەر وەها سەرجەم هێزە سیاسیەکان دەکەین بۆبەدیهێنانی ئەم دیدە و جێبەجێکردنی وەکو پروژەیەک بۆ دابین کردنی ئاسایش و ئاشتی لە ناوچەکە، هەروەها ڕەخساندنی زمینەیەک بۆ ژیانی هاوبەشی گەلان لە عیراق و دەوروبەری. هەروەها داوا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان دەکەین لە سەروویانەوە نەتەوەیەکگرتوەکان، یەکێیتی ئەوروپا و دەوڵەتە هەرێمیەکان پێشتیوانی ئەم پروژە مرۆڤایەتییە بکەن کە بتوانێت ببێتە هەنگاوێک لە ئاواکردنی ئارامی و ئاسایش لە ڕوژهەڵاتی ناوین.
سێیەمین کۆنفرانسی کوردانی فەیلی لە پەرلەمانی ئەوروپا
برۆکسل
#12-04-2018#
ئەم بابەتە 3,051 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 12-04-2018 (6 ساڵ)
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: دەرەوە
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 88%
88%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 18-04-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 18-04-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 18-04-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,051 جار بینراوە
بەندەر فەیلی
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link2
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English3
عربي1
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەندەر فەیلی

بەندەر فەیلی
ناونیشانی پەرتووک: بەندەر فەیلی
ناوی نووسەر: #بەختیار عەلی#
دەزگای پەخش: #ناوەندی ڕۆشنبیری ڕەهەند#
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم. [1]

بەندەر فەیلی لە ساڵی 1980دا لە یەکێک لە زیندانەکانی #بەغدا# لەدایک دەبێت. لەبەر چەند هۆیەکی نادیار و بە فەرمانی بەرپرسە باڵاکانی دەوڵەت، دەبێت منداڵەکە لە زیندان بمێنێتەوە و لەوێ گەورە ببێت. چیرۆکی ئەم پەرتووکە بەسەرهاتی ژیانی بەندەر و وردبوونەوەیە لە ڕۆژبەڕۆژ گەورەبوونی، باسکردنی ئەو شتە بچوکانەیە کە هەنگاوبەهەنگاو و پلەبەپلە بەندەر بەسەر پەیژەی ژیانێکی سەختدا سەردەخەن. پەرتووکەکە لەسەرخۆ و بە ڕەوتێک کە خێراتر نییە لە ڕەوتی ژیانی بەندەر خۆی، چیرۆکی ساتە گرنگەکان و هەڵچوونە دەروونییە کتوپڕەکانی کەسێک دەگێڕێتەوە کە لە زیندانە هەمیشەییەکەی خۆیدا کەمترین دەرفەتی هەیە دونیا ببینێت و تێیبگات. بەندەر لە جیهانێکدا دەژی بەسەر دوو بەرەدا دابەشبووە، بەرەی فەرمانبەرانی زیندان لەگەڵ بەرەی زیندانییان و مەحکومەکان، بەرەی ئەوانەی کاروباری مەرگ ڕێکدەخەن لەگەڵ بەرەی ئەوانەی بەرەو مەرگ بەڕێدەکرێن. بەندەر لە سەرەتاوە بۆ کۆتایی قوربانیی ئەو هێزە گەورانەیە کە بە مێژووی وڵاتەکەدا تێدەپەڕن، بێئەوەی ئەو هیچیان دەربارە بزانێت یاخود بیانناسێت یان تێیانبگات، ئەو منداڵێکە دەرکراوەتە دەرەوەی ژیان و مێژوو، لەگەڵ ئەوەشدا هەست بە تێپەڕینی هەموو گەردەلول و ڕەشەبا توند و وێرانکەرەکان دەکات لەسەر جەستەی خۆی. ڕۆمانەکە نیشاندانی ئەو فشارە ترسناکەیە کە ژینگەی سیاسی لەسەر مرۆڤەکان درووستیدەکات تا بیانکات بە بەشێک لە خۆی، بەڵام ئەوە تەنیا دیوێکی ئەم کارەیە، وەک گێڕەرەوەی پەرتووکەکە لە سەرەتادا دەڵێت: ئیشەکە تێڕامان و قووڵبوونەوەیە لە دەروونی سادە و ساکاری مەخلوقێک کە جیهانی بە جۆرێک بۆ بچوککراوەتەوە، دواتر هەموو شتێکی بێبایەخ، لای ئەو بەرتەقای دابەزین لەسەر ڕووی ئەستێرەیەکی نامۆ، گەورە و گرنگ دەردەکەوێت. گواستنەوەی ئەو ناکۆکییە بۆ خوێنەر، بەشێکە لە خواستی ئەم تێکستە، چۆن کەسێک هەموو ئەو شتانە سەیر دەبینێت کە چاو و نیگا و ئیدراکی ئێمە ئاسایی و بێبایەخ تەماشایاندەکات. جیهانی بەندەر جیهانێکە تا دوا ئەندازە بچوککراوەتەوە، بەڵام لە خودی ئەو بچوککردنەوە و بەرتەسککردنەوەیەدا چییەتی و چۆنێتی ئەم جیهانە ڕوونتر لە هەر ڕوانینێکی فراوانبیندا پانۆرامایی دەردەکەوێت. ڕۆمانەکە بیرهێنانەوە و ئاوڕدانەوەیەکیشە لە تراژیدیایەکی گەورە و ترسناک و فەرامۆشکراوی میللەتەکەمان کە تراژیدیای کوردانی فەیلییە... بەندەر فەیلی تەنیا ناوێک نییە، بەڵکوو میتافۆرێکە بۆ میللەتێک هەمیشە دۆخی زیندان و نامۆبوون دەژی.

تێبینی: ئەم پەرتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. ناردنی پەرتووک
ئەم بابەتە 2,333 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | فەیسبووکی بەختیار عەلی
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 10
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ساڵی چاپکردن: 01-01-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕۆمان
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فایلی PDF: نەخێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 89%
89%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 05-08-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-08-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 30-03-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 2,333 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.246 KB 08-03-2024 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
فایلی وێنە 1.0.143 KB 05-08-2022 زریان عەلیز.ع.
بەندەر فەیلی وەک ئەدەبێکی باڵا
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەندەر فەیلی وەک ئەدەبێکی باڵا

بەندەر فەیلی وەک ئەدەبێکی باڵا
ناونیشان: بەندەر فەیلی وەک ئەدەبێکی باڵا
ئامادەکردن: نەهرۆ ئیبراهیم

ڕەنگە هەرکەسێ دەست بداتە خوێندنەوەی ڕۆمانی بەندەر فەیلی ، بگەرێ بەدوای هەوڵ و تاقیکردنەوەیەکی جیاوازی نووسیندا . تاقیکردنەوەیەکی نوێ لە ڕووی ئەدەبی و شێوازی نووسین و فۆرمدا .هەر کەسە و پێشبینییەکی هەیە و چاوەروانی یەکی هەیە. هەندێک لە نووسەر و هەندێک لەدەقی نووسینەکە . هەندێک پاڵپشت بە ناونیشانی ڕۆمانەکە و هەندێکیش پاڵپشت بەناسینی هێڵی گشتی جۆری نووسینی پێشتری نووسەر واتا ، ئەزموونی پێشووی نووسەر لە نووسیندا . جێی خۆیەتی ، لەسەرەتای نووسینەکەوە دان بەوەدا بنێین کە ئەم ڕۆمانە سحرێکی نوێی لە خۆدا هەڵگرتووە وبە تەلیسمی گەورەتر و قوورستر لەوانی دی ڕازاوەتەوە . بەندەر ئەو کاتەی وەک جەستەیەکی مادی سێری بکەین دەبێت بە مێژوویەک ، لەسەردەمانێک ڕوویداوە و لە تاوانێک زیاتر تێپەرنابێت ، کە ڕژێمێک لە سەروەختێک هەڵساوەپێی ، بەڵام کاتێ بە شێوەیەکی مەجازی سەیری بکەین ، کۆمەڵێ هێما دەبینین وزیاتر لێی تێدەگەین . خۆ ئەگەر لە بۆتەی تاکێکدا بچوکی بکەینەوە ، هەر ئەوەندە دەنگی دەگات ، تا گوێی دەورووبەری خۆی هەراسان بکات ، یان دەبێت بە کلپەیەک ولە سنووری تەسکی یەک کەسیدا ون دەبێت یان لە سنووری خودی تاکی . بەڵام کاتێ وەک ناسنامەی کۆمەڵگەیەک یان گرووپێک خەمڵاندنمان بۆی کرد ، چەمکی مرۆڤایەتی وپەیوەندییە مرۆڤایەتییەکان دەخاتە ژێر پرسیارەوەو ڕەونەقی ئازارێکی قولی کۆمەڵگەیەک لە خۆ دەگرێ . ئای چەند زۆرن ئەو تاوانانەی هەر دەانەیەکیان دەبن بە دەیان ڕۆمان . بە گوزارشتم لە پێشدا کە ئاماژەم بۆ پێشبینی خوێنەر کردووە لەم ڕۆمانە ، من بە باشی دەزانم هەر لە دەستپێکەوە ، بێ ئەوەی باسێکی کوورتی ڕۆمانە کە بکەم خۆم وەسوی ڕێبازێکی ڕەخنەیی دوای هاوچەرخ بخشێنم و بیکەمە ڕێرۆشنکەرەوەی سەرەتای باسکردن و چونە ناوەوەی ئەم دونیایە .بەو هیوایەی لە نووسینەکانی داهاتودا لەژێر ڕۆشنایی چەند ڕێبازێکی تری ڕەخنەیی خوێندنەوەو ڕاڤەکانمان بەردەوامی هەبێت .پڕۆسەی مانابەخشین و پێشبینی من و دەیان خوێنەری تر بۆ ئەم ڕۆمانە بە مەبەستی زیاتر تێگەیشتن و دیاریکردنی بەهای ئەدەبی دەقەکە ولایەنە جوانی و پرشینگدرەکانی و لە هەمان کاتیشدا لایەنی کەمووکوڕیشی . دەبێ سکێج و هێڵکاری پتەوی هەبێ ، نەک سەوڵ لێدان بێ بە بێ هیچ ئاڕاستەیەکی دیاری کراوو . بە پێی ئەزموونی هەر یەک لە هانز یاوس و ڤۆڵڤگانگ ئیزەر کە دوو هزرەوانی ئەڵمانین و لە بواری ڕەخنەی ئەدەبی و شیکاری دەقدا ناوو نیشانیان هەیە . پەیوەندییەکی تووند هەیە لەنێوان خوێنەر و دەقێکی ئەدەبی . هەر لەو ڕوانگەیەشەوە ، ڕێبازێکیان پەرەپێدا ، بەسوود وەرگرتن لە چەند ڕێباز و نەهجێکی تر وەک قوتابخانەی شێوازی ودیاردەگەرایی . تیوری وەرگر تیورێکە ، چۆن ڕێژەیەک لە داهێنان دەداتە نووسەری دەق ، ئاوهاش برێک داهێنان دەداتە خوێنەر یان وەرگر . بەواتایەکی تر ئەم تیوری یە ، مافی بەشداریکردنی داهێنان وباڵابوونی کارێکی ئەدەبی یان هونەری دەبەخشێتە خوێنەر وەک ئەوەی خوێنەر بەشێک بێت لە پڕۆسەی کامڵ بوون و پێگەیاندنی کارە ئەدەبێکە و بەشێکی نەپساوەبێت لە نووسینەکە بۆ خۆی بە لێکدانەوە جۆراوجۆرەکان وبە تێگەیشتنە جیاوازەکانیان . ئەم تیورە ڕەخنەیی یە ی ئەدەب کە لە سەرەتای حەفتاکان لە زانکۆی کۆنستانسی ئەلمانی پەرەی پێدرا هەوڵێک بوو بەرانبەر بوونیاتگەرایی و بە ڕێبازێک ئەژمارکراوە کە ئەلتەرناتیڤی هەندێ نەهجی پێش بوونیاتگەرایی یان بۆ بەرانبەری هاتۆتە کیەوەو کاری نێوەند گەری گرتۆتە ئەستۆ لەنێوان بوونیاتگەری و ڕێبازە نوێکانیی پێش ئەو وەک دەروونی وکۆمەڵایەتی و مێژووی .چونکە خوێندنەوەی کاری ئەدەبی وهونەری بەگشتی لە دووروانگەوە ئەنجام ئەدرا ، ڕیزبەندی و چوارچێوەیی واتا لە سیاقی کام ئەدەبیدا یان لە ڕێی ڕیزبەند و نەسەقی چ جۆرە ئەدەبی یەکدا ، هەر کارێکی ئەدەبی نامەیەکە لە نووسەرەوە بۆ وەرگر کەواتە ، وەرگر دەبێ دەورو ڕەنگ و خوێندنەوەی خۆی هەبێ و هەر خوێندەوەیەکیش لە خوێندنەوەیەکی تر جیاواز ، . ئەم ڕێبازە چوار چەمکی سەرەکی هەیە ، بۆ ئەوەی لە ڕێگایانەوە لە کارێکی ئەدەبی بگەین و لەژێر چەتری ئەو تێگەیشتنانەدا وردکاری بکەین ، یەکەمیان تێگەیشتن لە ، ئاسۆی پێشبینییەکان ، مەودای جوانی ، پرکردنەوەی بۆشاییەکان ، خوێنەری ناوخنی یان خوێنەری شاراوە . ئەم چوار تێگەیشتنە و هەندێ تێگەیشتنی تر ، دەبنە پایەی جۆرێک لە ڕێبازی ڕەخنەیی ، کە دەتوانین لە ڕێیانەوە ڕاڤە یان خوێندنەوە بۆ دەقێکی ئەدەبی بکەین ، بەڵام مەرج نی یە ، ڕەخنەگر یان ئەوەی خوێندنەوە بۆ دەقێک دەکات سەرجەم ، کۆنتێستەکان بەکار بهێنێ ، ئەو ئازادە کامیان هەڵدەبژێرێ یان سەرجەمیان تێکرا . ئاسۆی پێشبینی ، ئەم کۆنتسێبتە بەواتای ئەوە دێت ، کە خوێنەر پێش ئەوەی کارێکی ئەدەبێ بخوێنێتەوە ، لە خەیاڵی خۆیدا ئاسۆیەکی بۆ پێشبینی هەبووە ، کەواتە ئاسۆی پێشبینی ، بریتی یە لە کۆمەڵێ پێشبینی و بیرۆکە و زانیاری ئەدەبی و ڕۆشنبیری پێش ئەوەی کارێکی ئەدەبی بخوێنێتەوە .بەواتایەکی تر، خوێنەر کاتێ دەس دەداتە خوێندنەوەی کارێکی ئەدەبی ئاسۆیەکی پێشبینی لەگەڵ خۆی دەبات و لە ئەنجامی خوێندنەوەشدا بەرانبەر ئاسۆیەکی تر دەبێتەوە ، ئەویش ئاسۆی دەقەکەیە کە نووسەر لە کاتی نووسیندا دایناوە . بەرکەوتنی ئەم دوو ئاسۆیە شێوەیەک لە ئیبداع و داهێنان لەگەڵ خۆی دەهێنێت و دەمان بات بۆ چەمکی دووەم ئەویش مەودای جوانی کارەکەیە . بەڵام پێش ئەوەی بچینە سەر ئەو چەمکە ، دەبێ جارێ لە قۆناغی یەکەم هەڵوەستە بکەین چونکە لە کاتی بەرکەوتنی ئەو دوو ئاسۆیە ئاسۆی پێشبینیەکانی خۆێنەر و ئاسۆی دەقەکە ، دوو گریمانەمان هەیە ، یەکەم ئەوەیە کە ئاسۆی پێشبینیەکان و ئاسۆی کارە ئەدەبی یەکە وەک یەک دەردەچن ، لەو کاتەدا نووسەر هیچ شتێکی نوێی لە نووسینەکەدا نەهێناوە بە واتایەکی تر ئەو کارە ئەدەبی یە ، کارێکی ئاسایی و باوە. بەڵام کاتێ ئاسۆی کارەکە لەگەڵ ئاسۆیی پێشبینیەکانت یەک ناگرێتەوە ، لێخشان و بەریەکتە ڕوودەدات ، مەودایەک درووست دەبێت ئەو مەودایە، مەودای جوانی ئەدەبێکی باڵا پیشان دەدات ، ئەدەبێکی جوان و نەمر . ئەگەر تێکەڵی بکەم لەگەڵ بەندەر فەیلیدا ، ئاسۆی پێشبینی خوێنەری هەمیشە تێپەراندوە ، نەک لەبەر ئەوەی وێنەیەکی نامۆ پێشکەش دەکات یان زمانێکی نامۆ دێنێتە زمان، بەڵکوو لەبەر ئەوەی وێنەیەکی ئاسایی بە جۆرێکی سحری پێشکەش دەکات ، گێڕانەوەیەکی ئاسایی بە وشەگەلێکی جاویدانە دەگۆرێتەوە . تەنانەت ئەو وێنەیە دەتوانی لە ناوی کەسایەتییەکانی ناو ڕۆمانەکانی بیبینی تەوە . ناوگەلێک بە بیستنی هەر کامێکیان ، ئاسۆیەکی پێشبینی ترت لا درووست دەبێت و هێندە دەزانی کارەکە بەتەنیا یەو لەلای تۆ بووەتە کۆمەڵێکی بێ پسانەوە لە ئاسۆی پێشبینی کە هەردەم لەگەڵ دوو ئاسۆی تردا بەرانبەریان دەبێت ئاسۆی کارەکە بەگشتی و ئاسۆی هەر ڕووداوێک یان هەر کرداور و گوزارشتێکی کرداری بەلایەک . بۆ نموونە بەندەر وەک جەستە لە زیندانە ، وەک ناوو لە زیندانە وەک ڕوحیش لە زیندانە تۆ چاوەروانی ئەوە دەکەی هەوڵ بدات بۆ ئازادی ، پڕۆسەیەکی گەورە لە مێشکی منی خوێنەر درووست دەبێت ، دەیان پلانی ئازاد بوون ، دەیان ڕێگای تێکەڵ بە پەرچوو کە مرۆڤ تێیدا بێ توانا چاوەروانی دەستێکی غەیبی دەکات سەقەتی و نارێکی کاری مرۆڤەکان چاکبکاتەوە . وردترین بیرۆکە بۆ پرسیارێکی گەورە چۆن لەوێ ڕزگاری بکەم ، کەچی کە بەندەر ئەدوێ ، گۆمانت لادورست دەبێت کام لەم دوولایەنە ئازادن یان زیاتر ئازادن و کام لەم دوو لایەنە زیندانین یان زیاتر زیندانین . ئەوانەی لە کونجی ژورێکی تاریکدان یان ئەوانەی لە دەرئەنجامی لۆکەیشنی پەیوەندییەک ناتوانن لە دیواری ئەو پەیوەندی یە دەرچنە دەرەوە. ئەم تەنیا دێوارەکان بەربەستیان گرتووە تا ئازاد بێت . ئەوەی بەرانبەری چەندین دیوار ، دیواری ترس ، دیواری ئینتما ، دیواری ئینسانییەت ، دیواری کارە قێزەوەندەکانی، دیواری بژێوی ماڵومنداڵی ، دیواری دادپەروەری ناخی خۆی . ئەم دوو دنیایە دوو وێنەی جیاواز نیشان ئەدەن ، یەکێکیان هەرچەند زیندانە بەڵام ئازادە لە بنەڕەتدا و ئەوانی ترهەرچەند ئازادن بە کڵێشە ، زیندان لە بنەڕەتدا . لەوەوە ئاسۆی پێشبینی ڕووداوەکان دەگۆرێن بۆ ئەوەی بگەرێی بەدوای ئەگەری ئازادی بۆ ئەوانەی تر . لەوەبەدوا ئەرکت دەبێ بە کۆمەڵناسێک یان بە دەروونناسێک . ئاسۆیەکی تری خوێندەوە لەگەڵ گەورە بوونی بەندەر درووست دەبێ ئاخۆ کەی گەورە دەبێت و دەبێت بەچی ، ، ­­­­لێرە ئاسۆیەکی تری کارەکە دێتە پێشمان بەرانبەر تەواوی ئەو گریمانانەی لە مێشکماندا بوونی هەیە بۆ گەورەبوونی بەندەر، دوارۆژی بەندەر و چارەنووسی بەندەر . دەکەوین بەسەر ویستی بەڕێوەبەری زیندان بۆ گۆرینی بەندەر بە جەلادێک ، ویستێکە لەگەڵ نائیب تائی گەورە بووە لەو کاتەوە کە ترسی کوشتن و دورکەوتنەوە لە گرووپێک دەیهەژێنێ ، ویستێک پێش ئەوە هێناوێتە زمان مرۆڤ مەخلوقێکی بکوژە وهیچ شتێک تینوێتی ئێمە بۆ کوشتن ڕاناگرێت . هەر یەک لە ئێمە جگە لە هەندێک کەسی نزیکی خۆمان ، لامان گرنگ نییە کێ دەمرێت و کێ دەژی، ژیانی ئادەمیزادەکانی دی لە دیدی مرۆڤدا شتێکی لابەلایی و بێبایەخە ئەم ئاسۆیەی نووسەر ڕێک هەندێ تیوری دەروونناسی فرۆید دەهێنێتە زمان کە هەوڵی دۆزینەوەی غەریزەی ژیان و مردن لە ناخی مرۆڤدا دیاری دەکات . دەبێ بەختیار بەدووی میتۆدێکی تری دەروون زانی بگەرێ و بنەما وهێلکاری گۆرینی هەڵسوکەوتی مرۆڤ نیشانبدات لە ڕێگای ویستی بەجەلاد کردنی ، خودی بەندەر خۆی . بەندەر کە منداڵێکە وادانێ لێرە جەستە نی یە تەنیا کۆمەڵێ هەستە، کۆمەڵێ دەرئەنجامە ، کۆمەڵێ داتایە . پڕۆسەی گۆرانکاری لە پاکی یەکی تەواو ، بۆ ناپاکی یەکی تەواو ، لە فریشتەیەکەوە بۆ جەلادێک دەبێ پڕۆسەیەکی حەتمی بێت چونکە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو داتایانە بکەیت ئەو دەرئەنجامەت دەدەنێ کە تۆ ئەتەوێ . بەڵام ئاسۆیەکی تری ڕووداوەکان دیسان بەرلێککەوتن درووست دەکات لەگەڵ ئەم ئاسۆی پێشبینییە کە بەهیچ جۆرێ یەکناگرنەوە . بەندەر نەک نابێتە جەلاد بەڵکوو لە شێوەیەک لە قوربانی بوون ، خۆی درێژدەکاتەوە بۆ شێوەیەکی تری قوربانی بوون . ئازادی نووسەر لە درووست کردنی ئاسۆی هەر ڕووداوێک لە ناو دەقەکەی خۆی ، چەند بەند بێت بە خەیاڵی خۆی ڕیشاڵێکیش هەیە پابەندی دەکات بەخۆیەوە ، ئەویش خوێنەرێکی شاراوەیە لە مێشک وهزری نووسەر خۆی ، ، ئەو کە بیرۆکەیەک لە مێشکیدا دەزرینگێتەوە ، دەینووسێ کاتێکیش دەینووسێ ، لەپر خوێنەرە شاراوەکە دێت و ڕاوبۆونی خۆی دەردەبرێ . هەر لە هەمان کاتی نووسینەوەکەدا ، کەسێکی شاراوە ، خوێنەرێکی شاراوە ، ڕاڤەی خۆی دەست پێ دەکات ، شیتاڵی هەستی و نەستی خۆی دادەرێژێتەوە . لێرەوە دەتوانین بڵێین ، من وەک خوێنەر دەبمە دووەم کەسی خوێنەر . من وەک کۆی خوێنەران کە دەقێک دەخوێنینەوە مەبەستمە . کەواتە ئەو دەقەی لەبەردەستمە ، خوێنەرێک پێش من گەراوە بەدوای بینییەوەی ماناو ڕێگە چارەی لۆژییکی بۆ ڕووداواکانی یان هەڵوێست و گوزارشتەکانی . ئەم کۆنتسێبتە گەر لێرە تەوزیفی کەم دەتوانم لە ناوی ڕۆمانەکەوە دەست پێبکەم کە بۆخۆی ، دەلالەتێکی سیمالاتسیۆنی هەیە و فرە خوێندنەوە هەڵدەگرێ . یەکێ لەوانە کەسایەتی ئەو منداڵە دەبێتە بەندەری ڕەوانەی ڕوحەکان بۆ دنیایەکی نادیار ، وێستگەی سەدان و هەزاران هەستی ئالۆزی مرۆڤەکان ، لەنگەرگەری هەزاران ویستی ناوەکی ئینسانەکان . لەگەڵ ئەوەش پنتێکی ناوەندی بۆ دوودنیا جیاواز لەیەکدی سەربەست و ژێردەست ، ئازاد وزیندان ، خراپ و چاک ، مرۆڤدۆست و درندە ، ، ، ، هتد ئەم هارمۆنی یەتە من لە ناوەکەیدا یان لەو ڕووداوانەدا کە لەخۆی دەگرێ ، بەشێوەیەک دەیبینم بەهیچ شێوەیەک لایەنگیری ناکات ، واتا ئەم نووسینە گەرانێکی هەمیشەیییە بۆ ڕێگایەکی سێیەم بەدەر لە دوولایەن ، بەدەر لەوەی ڕەش بێت یان سپی بێت . زادەی ئەم هارمۆنێتە ، وڵامی ورد بەکەس ناداتەوە ، ، بەکەس ناڵێ ئاخۆ بەندەر زیندانە یان ئازادە ، ئەو وڵامێکی تر دەداتەوە ، بەکەس ناڵێ ئاخۆ بەندەر چەند قوربانی یە یان چەند قوربانی نییە ، ئەو هێلکاری یەکی تر دەداتە دەستەوە ، ، ئەو تەنانەت سەید هاشم کە بەڕێوەبەری بەشی لەسێدارەدانیشە ، وەک تاوانبار ئەژمارد ناکات . ئەوەی من لەم دەقەدا وەک خوێنەر هەستی پێدەکەم کە ڕەنگە لای من خالێکی پۆزەتیڤ نەبێت ئەوەیە ، کە نووسەر زۆر کەم بۆشایی هێشتۆتەوە تا خوێنەر خۆی پریکاتەوە . هەندێک دەڵێن ئەو کارە بەرەو کامڵ بوون دەروات کەواتە لایەنێکی نەگەتیڤ نی یە لە نووسین دا . من دەڵێم کار نابێت کامڵ بێت ، یان نزیک لە کامڵ بوونیش بێتەوە ، بوونی بۆشایی نەک هەر تەندورستە ، بەڵکوو پێویستی یەکی هەر کارێکی ئەدەبیشە ، ئەمە ئەگەر لە بواری شیعر زیاتر هەستی پێ ئەکرێ ، بەڵام ڕاستیشە بۆ هەموو بابەتە ئەدەبێکان . کاتێ بەختیار ورد کاری لەدایک بوون و گەورە بوونی بەندەر دەهێنێتە زمان ، بەجارسی یەکی بێ سنوورەوە ، بە هەوڵێکی پروکێنەری وەستان لەسەر خاڵ بەخاڵی لۆژیکدۆزینەوەی ڕووداوگەلێک ، منی خوێنەر تووشی بێزاربوون دەکەی . چونکە هەمیشە بەرلێکەوتنێک دەبینم لەگەڵ مێشکی خۆمدا بۆ بوونی حاڵەتێکی ئاسایی لە شوێنێکی نائاسایی ، ، هەمیشە هێلکاری کۆمەڵایەتی یان ڕۆشنبیری یان زانستی دەبینم لەگەڵ لۆژیکی حەبکەی دەقەکە ، پەرتەوازە دەبێت و هارمۆنییەت درووست ناکات. [1]
ئەم بابەتە 263 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 08-07-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
پەرتووکخانە
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 29-12-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 08-07-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 08-07-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 08-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 263 جار بینراوە
پرسەنامەی بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی یەدوڵڵا فەیلی
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پرسەنامەی بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی یەدوڵڵا فەیلی

پرسەنامەی بارەگای بارزانی بۆ کۆچی دوایی یەدوڵڵا فەیلی
دەقی پرسەنامەکەی بارەگای بارزانی:
بارەگای بارزانی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی یەدوڵڵا فەیلی دەکات
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان، لە خانەوادەی کۆچکردوو یەدوڵڵا فەیلی،
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆزی شۆڕشی ئەیلوول و وەزیر لە کابینەی چوارەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کەسایەتی دیاری خوشک و برایانی فەیلی کاک (عەبدولکەریم موراد) ناسراو بە (یەدوڵڵا فەیلی)مان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە، سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێز و نیشتیمان پەروەرەکەتان و کەسوکار و خزم و خوشک و برایانی فەیلی دەکەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمی هەموو لایەک دەزانین.
لە خودای گەورە داواکارین دڵنەوایی و ئارامی بە خانەوادەکەتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو کاک یەدوڵڵا فەیلی بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شادبکات.
إنا لله وإنا اليه ڕاجعون
بارەگای بارزانی
22ی ئەیلوولی 2022[1]

تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەم بابەتە 704 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستان24 - 22-09-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پارت و ڕێکخراوەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 22-09-2022 (2 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژ هەژار )ەوە لە: 31-10-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە )ەوە لە: 31-10-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە )ەوە لە: 31-10-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 704 جار بینراوە
پرسەنامەی مەسرور بارزانی بۆ کۆچی دوایی حەیدەر فەیلی 04-05-2023
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پرسەنامەی مەسرور بارزانی بۆ کۆچی دوایی حەیدەر فەیلی 04-05-2023

پرسەنامەی مەسرور بارزانی بۆ کۆچی دوایی حەیدەر فەیلی 04-05-2023
ئەمڕۆ پێنجشەممە (4ی ئایاری 2023) ، #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پرسەنامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری ناسراوی کوردستان و وەزیری پێشووتری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان خوالێخۆشبوو حەیدەر فەیلیم بیست.
لە پرسەنامەکەدا هاتووە، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و کەس و کار و هاوڕێیانی دەکەم و هاوخەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری ناسراوی کوردستان و وەزیری پێشووتری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان خوالێخۆشبوو حەیدەر فەیلیم بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و کەس و کار و هاوڕێیانی دەکەم و هاوخەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت. [1]

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
ئەم بابەتە 474 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] بەیان و ڕاگەیاندننامە | کوردیی ناوەڕاست | ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان 04-05-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 04-05-2023 (1 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: دیجیتاڵ
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 05-05-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-05-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-05-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 474 جار بینراوە
پەیامی هاوخەمی بەرهەم ساڵح بۆ خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو حەیدەر فەیلی 05-05-2023
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەیامی هاوخەمی بەرهەم ساڵح بۆ خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو حەی...

پەیامی هاوخەمی بەرهەم ساڵح بۆ خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو حەی...
بەرێزان / خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو حەیدەر فەیلی
بەرێزان / هاوڕێیانی حزبی شیوعی کوردستان و عێراق

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (حەیدەر فەیلی) پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەری بەئەمەک و کەسایەتی نیشتمانپەروەر و ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان و وەزیری پێشووتری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستانمان بیست.
کاک حەیدەر فەیلی خەباتکارێکی خۆڕاگر و هاوڕێ و دۆستێکی ڕاستگۆ بوو، کەسایەتییەکی دڵسۆز و بەئەمەک و نموونەیەکی بەرزی تێکۆشان بوو، بۆیە کۆچی دوایی جێگای داخ و کەسەرێکی زۆرە، یاد و یادەوەری ھەمیشە بەزیندووی دەمێنێتەوە.
بەم بۆنە خەمبارەوە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆم ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە و هاوڕێ و هاوسەنگەران و حزبی شیوعی کوردستان و عێراق دەکەم و داواکارم لە خودای گەورە بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و سەبووری و دڵنەوایی هەموو لایەک بداتەوە. [1]

انا لله و انا الیه ڕاجعون
#بەرهەم ئەحمەد ساڵح#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
ئەم بابەتە 511 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] بەیان و ڕاگەیاندننامە | کوردیی ناوەڕاست | ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 05-05-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 05-05-2023 (1 ساڵ)
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: دیجیتاڵ
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 05-05-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە )ەوە لە: 05-05-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە )ەوە لە: 05-05-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 511 جار بینراوە
پەیوەندیی مێژوویی کوردانی فەیلی و سومێرییەکان
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
پۆل: ڤیدیۆ | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
پەیوەندیی مێژوویی کوردانی فەیلی و سومێرییەکان. کوردانی فەیلی سەدان ساڵە جامانە‌ی کوردی و فەرهەنگی ڕەسەنییان پاراستووه. [1]

کلیک بکە بۆ بینینی ڤیدیۆ
ئەم بابەتە 281 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
پۆل: ڤیدیۆ
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 08-04-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 08-04-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 08-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 281 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
ڤیدیۆ 1.0.119 MB 1 08-04-2024 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
تاریخ کورد فەیلی لە عیراق
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تاریخ کورد فەیلی لە عیراق

تاریخ کورد فەیلی لە عیراق
عەباس سلێمان سمایل
خوێندنەوە / داونلۆدکردنی پەرتووکی: تاریخ کورد فەیلی لە عیراق
ژمارەی داونلۆد: 965 جار
ئەم بابەتە 4,103 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
فایلی PDF: بەڵێ
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 29-04-2015 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 10-08-2019 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,103 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.148 KB 29-04-2015 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی PDF 1.0.1551 KB 36 29-04-2015 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
هەندێ وێنە لە فۆلکلۆر و کەلەپووری کوردی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
دێوو ئەفسانەو سەربردەی مرۆڤ
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
کورتە باسێک لە بابەت ئەدەبی میللی (فۆلکلۆری) کوردی یەوە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
بنیاتەکانی چیرۆکی گیانداران لە ئەدەبی فۆلکلۆری ی کوردی دا

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
جاسم عیدۆ حەجی عەلی
22-04-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 517,203
وێنە 105,522
پەرتووک PDF 19,120
فایلی پەیوەندیدار 96,176
ڤیدیۆ 1,297
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
هەندێ وێنە لە فۆلکلۆر و کەلەپووری کوردی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
کورتەباس
دێوو ئەفسانەو سەربردەی مرۆڤ
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
کورتە باسێک لە بابەت ئەدەبی میللی (فۆلکلۆری) کوردی یەوە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
بنیاتەکانی چیرۆکی گیانداران لە ئەدەبی فۆلکلۆری ی کوردی دا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.625 چرکە!