شانۆگەری "ماندوکراو" لە دەرهێنانی ماجد شکاک و وەرگیراو لە چیرۆکی چیرۆکنووسی ڕووسی "ئەنتوان چیخۆف"، لە هەولێر نمایشکرا.
ئەم بەرهەمە شانۆییە کە باسی لە ژیانی پیاوێکی نەخۆش دەکات، بەهۆی مامەڵەی خراپی هاوسەرەکەی ژیانێکی ناخۆش بەسەر دەبات، کاتێک پەنای بۆ نزیکترین هاورِێی دەبات، ئەویش قروسایی زیاتری دەخاتە سەر ژیانی.
لەم بەرهەمە شانۆییەدا هەریەک لە شانۆکاران تەها ئاغا جان و ماجد شکاک ڕۆڵیان دەبینی.
شانۆگەری "ماندوکراو" ئێوارە ئەمرِۆ لە هۆڵی بەرِێوەبەرایەتی شانۆی هەولێر نمایشکرا. ئەو بەرهەمە شانۆییە وەک یەکێک لە بەرهەمەکانی وەرزی شانۆی هەولێر نمایشکرا کە بەرِێوەبەرایەتی شانۆی هەولێر لە 15 ئەیلول تا کۆتایی 2010 بەرِێوەی دەبات.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 6,217 times