پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
بەسەرهاتی ڕزگاربوونی فاتیح سەنگاوی لە پڕۆسەی ئەنفالدا
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
20-04-2024
هومام تاهیر
ڤیدیۆ
چەند دیمەنێک لە پاش پڕۆسەی ئەنفالکردنی دۆڵی جافایەتی
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شێخ حسێنی هەزارکانی ئەو پیاوەی لە ئەنفالدا فەرمانی سەدامی شکاند و وتی نامەوێت ئازاد بکرێم
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 516,589
وێنە 105,243
پەرتووک PDF 19,089
فایلی پەیوەندیدار 95,736
ڤیدیۆ 1,283
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ئەنجام: 14 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 2



نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

بۆ جەلالی مەلەکشا
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بۆ جەلالی مەلەکشا

بۆ جەلالی مەلەکشا
بەرهەمی قەڵەمەکانی کوردستان بۆ مامۆستا جەلالی مەلەکشا
خوێندنەوە / داونلۆدکردنی پەرتووکی: بۆ جەلالی مەلەکشا
ژمارەی داونلۆد: 471 جار
داوا لە نووسەر، وەرگێڕ و دەزگای پەخشەکان دەکەین ئەگەر پێیان باش نییە ئەم پەرتووکە لێرەوە داونلۆدبکرێت! ئەوا پێمانی ڕابگەیەنن.
ئەم بابەتە 1,684 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: پۆلێننەکراو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
شار و شارۆچکەکان: بانە
فایلی PDF: بەڵێ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 19-03-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 19-03-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 19-03-2021 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,684 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1365 KB 19-03-2021 زریان عەلیز.ع.
فایلی PDF 1.0.13 MB 52 19-03-2021 زریان عەلیز.ع.
جەلال مەلەکشا
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کرمانجی - کوردیی سەروو
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
کوردیی ناوەڕاست2
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

جەلال مەلەکشا

جەلال مەلەکشا
ناڤ: جەلال ڕەحیمی مەلەکشان
ناسناڤ: جەلال مەلەکشا
ناڤێ بابێ: ئەحمەد
ناڤێ دایکێ: ئامینە
ڕۆژا ژ دایکبوونێ: #19-03-1951#
ڕۆژا مرنێ: #31-10-2020#
جهێ ژ دایکبوونێ: گوندێ مەلەکشان - باژارێ #سنە#
جهێ مرنێ: سنە - ڕۆژهەڵاتێ کوردستانێ
$ژیاننامە$
جەلال مەلەکشا هەلبەستڤانەکە ناودارێ کوردە، ل 19-03-1951 ل گوندێ #مەلەکشا#یا سەر ب باژارێ سنە یا ڕۆژهەڵاتێ کوردستانێ ژدایکبوویە. هەر ل ڤی باژێری خواندییە و هاتییە پەروەردە کرن. مەلەکشا ل بچویکاتیێ ڤە هۆگرێ دنیایا نڤێسین و هەلبەستێ بوویە. جەلال مەلەکشا؛ نڤێسەر، ڕەخنەگر، چالاکێ سیاسی و جڤاکی وەک مرۆڤەک ڕەوشەنبیر و ئاشتیخواز قەت نەشیا ل هەمبەری زوڵم و زۆرداریێ چاڤێن خوە بگریت، وی هەردەم ب هەست و پێنووسا خوە ل دژی داگیرکاری و نەدادپەروەریێ خەبات کرییە. هەر ژ بەر وێ یەکێ ژی گەلەک جاران تووشی سەر ئێشە و زیندانان بوویە. مەلەکشا یەک ژ بەرچاوترین و کاریگەرترین دەنگێن بزاڤا نویخوازا هەلبەستا ڕۆژهەڵاتێ کوردستانێ یە، وی ب هەردوو زمانێن کوردی و فارسی هەلبەست نڤێسینیە. دەسپێکێدا وی ب زمانێ فارسی هەلبەست، پەخشان و چیرۆک دنڤێسین و هەر ژ بەر هێز و شیانێن وی د نڤێسینێدا، زووی کاری ببیتە ئەندامێ «کانوونا نڤێسەرێن ئیران»ێ، بێی کو هیچ پەڕتووکەکە چاپکری هەبیت. پشتی ساڵا 1978 بڕیار ددەت ب زمانێ کوردی خەباتێ بکەت و د دەمەک گەلەک کێمدا سەرکەفتنەک مەزن ب دەست دئینیت. مەلەکشا بۆ ماوەیێ 14 ساڵان وەک نڤێسەر و ڕۆژنامەوان دبیتە ئەندامێ گۆڤارا «سروە» و ب ڕاستی ژی د وان ساڵاندا خزمەتەک مەزن د قادا پێشڤەبرنا زمان و ئەدەبا کوردی دکەت.
مەلەکشا ل نڤێسینا خوە یا فارسیدا ل بن باندۆر و کاریگەرییا نڤێسەرێن فارس وەک؛ نیما یووشج، ئەخەوان سالس و ئەحمەدێ شاملوو بوو. ئو د وێژەیا کوردیدا ل ژێر کاریگەریا قەلەمێ عەبدوڵڵا گۆران، لەتیف هەڵمەت، عەبدوڵڵا پەشێو و شێرکۆ بێکەسیدا بوو. مەلەکشا د دەسپێکێدا ئەندامێ «کانوونا نڤێسەرێن ئیران»ێ بوو و پاشێ دبیتە ئەندامێ دەستەیا نڤێسەرێن گۆڤارا سروە، کو ب سەرپەرشتیا هێمن موکریانی ل باژارێ ورمیێ دهاتە چاپ کرن. پشتی ڤەگەڕیانا وی بۆ باژارێ سنێ، ل ئەنیستیتۆیا زمانێ کوردی وەک مامۆستایێ زمانێ کوردی دەست ب کار دبیت. هەلبەستێن جەلال مەلەکشای هەتا نها بۆ چەندین زمانان هاتینە وەڕگێران، وەک فارسی، عەرەبی، ئینگلیزی، لیبیایی، سویدی. مەلەکشا د ژیانا خوەدا بەردەوام ڕوویبڕوویێ ئاستەنگی و گوشارێن سیاسی ژ لایێ دەسهەڵاتا ئیرانێ هاتییە، لێ چ جارا شەڕەفا پێنووسا خوە قوربانی نان و ئاو و دەسهەڵاتێ نەکرییە. جەلال مەلەکشا ژ وان هەلبەستڤانانە هەڤدەمی هەمی گوشار و زۆرداریا، حەتا داویا ژیانا خوە ل سەر ڕێبازا خوە یا نەتەوی مکوڕ و کۆک ماییە. ژ مەلەکشای دوو هەلبەست ب ناڤێ «هەتا لووتکە چەندی ماوە؟» و «داستانی دارە پیرە» پتر ناسکرینە کو د پەڕتووکا «زڕەی زەنجیری وشە دیلەکان»دا هاتینە چاپکرن. مەلەکشا ل 31-10-2020 ل باژارێ سنێ کۆچا داوی دکەت.
$بەرهەمێن وی:$
- زڕەی زنجیرەی وشە دیلەکان (کۆمەڵە هەلبەست)
- کارەسات (کۆمەڵە چیرۆک)
- کۆمە بەرهەما هەلبەستێن جەلال مەلەکشای (فارسی و کوردی)
$نمونەیەک ژ هەلبەستا جەلال مەلەکشا:$
«ئاواتێک
ئاخۆ دەبێ
ئەو ڕۆژە بێ
کاوەی کوڕم
جانتای سەفەر کاتە شانی
دەڵاڵانی بەر گاراژی شاری سنە
هاوار بکەن
سلێمانی... سلێمانی» [1]
ئەم بابەتە بەزمانی (کرمانجی - کوردیی سەروو) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەت ب زمانا (کرمانجی - کوردیی سەروو) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە 6,296 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کرمانجی - کوردیی سەروو | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - ئەمیر سیراجەدین
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 8
ڕۆژی لەدایکبوون: 19-03-1951
ڕۆژی کۆچی دوایی: 31-10-2020 (69 ساڵ)
جۆری کەس: چالاکی سیاسی
جۆری کەس: ڕۆژنامەنووس
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): سنە
شار و شارۆچکەکان (کۆچی دوایی): سنە
شوێنی نیشتەنی: هەندەران
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (کۆچی دوایی): ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
تایبەت بۆ کوردیپێدیا ئامادەکراوە!
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئەمیر سیراجەدین )ەوە لە: 09-02-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 09-02-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڤەژەن کشتۆ )ەوە لە: 18-11-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 6,296 جار بینراوە
جەلال مەلەکشا
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook7
Twitter0
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
نرخاندنی بابەت
8 دەنگ 3
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي1
فارسی3
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

جەلال مەلەکشا

جەلال مەلەکشا
شاعیرێکی بەناوبانگی کوردە. لە #19-03-1951# لە گوندی #مەلەکشا# سەربە شاری #سنە# لە پارێزگای کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاتووەتە دونیاوە. هەر لە شاری سنە خویندوویەتی و پەروەردە کراوە. لە منداڵییەوە هۆگری هۆنراوە و نووسین بووە.
نووسەر، ڕەخنەگر، چالاکی سیاسی و کۆمەڵایەتی، جەلال مەلەکشا وەکوو مروڤێکی ئاشتیخواز نەیتوانی لە هەمبەر ستەم و زۆردا چاو بنووقێنی و ئەسپی قەڵەمی لە مەیدانی خەبات دژ بە ستەمدا تاو داوە و لە سۆنگەی ئەم گەرناسییەوە تووشی دەردیسەر و ئازاری زیندانی زۆر بووە.
مەلەکشا کە لە دیارترین و کاریگەرترین دەنگەکانی ڕەوتی نوێخوازی هۆنراوەی کوردییە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە هەردوو زمانی فارسی و کوردی هۆنراوەی نووسیوە، لە سەرەتاوە بە فارسی هۆنراوە و پەخشان و چیرۆکی دەنووسی و لەبەر هێز و پێزی لە نووسیندا بە بێ ئەوەی پەرتووکی چاپکراوەی ببێ، دەبێتە ئەندامی (کانوونی نووسەرانی ئێران) .
پاش ساڵی 1357 ک.ە لەغاوی قەڵەمی دەگێڕێتەوە بۆ نێو زمانی کوردی و لە کوردیشدا سەرکەوتنێکی بەرچاوی دەبێ. بۆ ماوەی 14 ساڵ وەکوو نووسەر و ڕۆژنامەوان دەبێتە ئەندامی گۆڤاری سروە و بە ڕاستی پەرە بە زمان و ئەدەبی کوردی دەدات.
مەلەکشا لە نووسینە فارسییەکانی لەژێر کاریگەریی نیما یووشیج، ئەخەوان سالیس و ئەحمەدی شاملوویە، لە نووسینە کوردییەکانیشی کاریگەریی نووسینەکانی عەبدوڵڵا گۆران، لەتیف هەڵمەت، عەبدوڵڵا پەشێو و شێرکۆ بێکەسی بەسەرەوە دیارە.
مەلەکشا لە سەرەتاوە ئەندامی کانوونی نووسەرانی ئێران بووە و دواتر دەبێتە ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری سروە، کە بە سەرپەرشتی هێمنی شاعیر لە ورمێ چاپ دەبوو. پاش گەڕانەوەی بۆ سنە لە ئەنیستیتۆی زمانی کوردی، وەک مامۆستای زمانی کوردی دەستبەکار دەبێت.
هۆنراوەەکانی جەلال تا ئێستا بە زمانەکانی فارسی، عەرەبی، ئینگلیزی، لیبیایی، سویدی و... وەرگێڕدراون.
جەلال (1387 ک.ه) لە شاری سنەبوو و هەرچەند کەوتووەتە بەر نووکەشەقی چارەنووس، بەڵام بێگومان جەلال لەو نووسەرە دەگمەنانەیە کە قەد قەڵەمی نەبردووەتە قوربانگای نان و ناو و دەسەڵات. دوو هۆنراوەی (هەتا لووتکە چەندی ماوە؟) (داستانی دارە پیرە) لە هۆنراوەە بە ناوبانگەکانی جەلالن کە لە پەرتووکەکەی زڕەی زەنجیری وشە دیلەکان چاپ کراوە.
لە ڕۆژی #31-10-2020# کۆچی دوایی کردووە.
$بەرهەمەکانی جەلالی مەلەکشا:$
- زڕەی زنجیرەی وشە دیلەکان (کۆ هۆنراوە) .
- کارەسات (کۆمەڵە چیرۆک) .
- کۆی بەرهەمە هۆنراوەییەکانی جەلال مەلەکشا (کۆهۆنراوەی فارسی و کوردی) .
$نموونەیەک لە هۆنراوەەکانی جەلال مەلەکشا:$
ئاواتێک
ئاخۆ دەبێ
ئەو ڕۆژە بێ
کاوەی کوڕم
جانتای سەفەر کاتە شانی
دەڵاڵانی بەر گاراژی شاری سنە
هاوار بکەن
#سلێمانی#... سلێمانی[1]
ئەم بابەتە 548,613 جار بینراوە
هاشتاگ
فایلی پەیوەندیدار: 34
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 131
بەڵگەنامەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
ژیاننامە
هۆنراوە
36. درۆ
79. کات
وێنە و پێناس
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 19-03-1951
ڕۆژی کۆچی دوایی: 31-10-2020 (69 ساڵ)
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): سنە
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
تایبەت بۆ کوردیپێدیا ئامادەکراوە!
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 19-01-2009 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سارا سەردار )ەوە لە: 03-03-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 548,613 جار بینراوە
بیروڕاکانتان
بە راستی کە شێعرەکانی مامۆستا جەلال زۆر جوانە
ئەرسەلان
26-02-2015 18:07:16

فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.2136 KB 31-10-2022 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی وێنە 1.0.19 KB 19-01-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
جەلال مەلەکشا، شاعیری شەو و تفەنگ و نیشتمان
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

جەلال مەلەکشا، شاعیری شەو و تفەنگ و نیشتمان

جەلال مەلەکشا، شاعیری شەو و تفەنگ و نیشتمان
ناونیشانی پەرتووک: #جەلال مەلەکشا#، شاعیری شەو و تفەنگ و نیشتمان
ناوی نووسەر: #‌عەبدولخالق یەعقوبی#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
بڵاوکار: #ڕێکخراوی کوردستان دیالۆگ#
ساڵی چاپ: 2024
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
[1]

تێبینی: ئەم پەرتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. ناردنی پەرتووک
ئەم بابەتە 85 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
فایلی PDF: نەخێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 94%
94%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 28-02-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 28-02-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 28-02-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 85 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1182 KB 28-02-2024 شادی ئاکۆییش.ئـ.
جەلال مەلەکشا، نەجمەدینی غوڵامی و عەباسی کەمەندی
کوردیپێدیا، زانیارییەکانی هێندە ئاسان کردووە! بەهۆی مۆبایڵەکانتانەوە زۆرتر لە نیو ملیۆن تۆمار لە گیرفانتاندایە!
پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter1
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

جەلال مەلەکشا، نەجمەدینی غوڵامی و عەباسی کەمەندی

جەلال مەلەکشا، نەجمەدینی غوڵامی و عەباسی کەمەندی
وێنەی شاعیر #جەلال مەلەکشا# و گۆرانیبێژان #نەجمەدینی غوڵامی# و کۆچکردوو #عەباسی کەمەندی#، لە شاری #سنە#
ئەم بابەتە 8,043 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سنە
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 70%
70%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 04-03-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 22-05-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 8,043 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.138 KB 04-03-2016 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
جەلال مەلەکشا؛ دوو جیهان و دوو زمان
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

جەلال مەلەکشا؛ دوو جیهان و دوو زمان

جەلال مەلەکشا؛ دوو جیهان و دوو زمان
ناونیشانی بابەت: جەلال مەلەکشا؛ دوو جیهان و دوو زمان
ناوی نووسەر: یوونس ڕەزایی

“وەرز، وەرزی زەردی پاییزە
ئاسمان، دڵتەنگ و بێدەنگ و زەوی سارد و خەفەت‌هێنە
هەر دەڵێی تۆوی مەرگ وەر بووە بەسەر
عومری سەوزی جەنگەلی پیردا
هەر وەکوو ئەسرین، لە گوێنی ئەو کەسەی ژیوان لە کاتی تاڵی گیانەڵڵا.
دادەچۆرێتن لە چاوی جەنگەڵا
ئەسرینی زەرد و سووری بێدەنگی گەڵا.
وا هەتاو بێ هێز، هەر بە چەشنی دوا بزەی سەردار
ئەو دەمەی تێک‌دەشکێ کات و سەردەمی شێوان،
دوای برین و خوێن و
تێکشکانی لەشکری دەیخاتە سەر لێوان و…

هەندێ دەستەواژە و زاراوە هەن کە بەردەوام دووپات دەبنەوە و جاری وایە بەهۆی دووپات‌بوونەوەوی لە ڕادەبەدەری مەبەست‌مەند و بێ‌مەبەستیان، یا لە واتای سەرەکی خۆیان دوور دەکەونەوە، یان ئەوەی ‌واتایەکیان بۆ دادەتاشرێ کە‌ لە جەوهەری سەرەکی دەستەواژە یان زاراوەکە دووره. نەسلی پێشوو، بەرەی بەر لە ئێستا، ئەدەبی بەرەنگاری و زۆر بابەتی دیکه، ‌ نزیکەی دوو دەیەیە لەلایەن کەسانی جوداواز و بە توانا و تێگەیشتنی جوداوازەوە دووپات بوونەتەوە. نەسلی بەر لە ‌ئێمە و بەرەی بەر لە ئێستا، بە تێگەیشتنی من لە زۆربەی ئەو نووسراوانەی دیتوومن واتایەکی جگە لە و ئاماژەیەیان نییە؛ کۆمەڵێک نووسەر و شاعیر هەبوون، کە ئێمە لە ئەدەبیات‌دا چ پێوەندیمان بە نووسین و شێوازی بیر و ڕوانگەی ئەوانەوە نییە و بە و شێوەیە ئێمە نەسلی نوێ و بەرەی تازەین و ئەوانیش ئەگەر سووکەڵە کارێکیان کردبێ ئەوە ئێمە ئاگادارییەکی وامان لێی نییە. بۆ واتای ئەدەبی بەرەنگاریش کە زۆر دووپات بووەتەوه، ‌ دیسان مەبەستێکی زۆر و کەم نزیک لە و واتایەی پێشوو‌ لە گۆڕێ دایە. واتە ئەدەبیاتێک کە لە قۆناخێکی تایبەت‌دا، بەهۆی بارودۆخێکی سیاسی تایبەتەوە سەری هەڵدا و ئێستا کارکردی خۆی لە دەست داوە و چۆتە ناو لاپەڕەکانی مێژووەوە‌. زۆرتریش واتاکەی بەرەو ئەو بەستێنە بردراوە کە ئەدەبیاتێکە لە دەقەکانیدا، نووسەران بە نووسین بەرەنگاری نەیارانی گەلی خۆیان دەبنەوە و پشتگیری لایەنەکانی پێوەندیدار بە و کێشەیەوە دەکەن. لێرەش‌دا من هەر دوو بۆچوونەکەم پێ ناتەواوە. واتە نە ماوەی ئەو جۆرە لە نووسین بەسەرچووە و نە ئەدەبی بەرەنگاریش تەنیا لە و چوارچێوەیەدا بەرتەسک دەبێتەوە.
لە لایەکی دیکەشەوە پێم وا نییە کەسانی بە تەمەن پیرتر و بە نووسین بەئەزموون‌تر لە ئێمە، کە ئێستاش خەریکی نووسینن، هیچ پێوەندییەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆیان بە کار و بیرکردنەوە و شێوەی ڕوانینی ئێمەوە‌ بۆ ئەدەبیات نەبێ‌. بارێکی دیکەی ئەو وتەیە ئەوەیە؛ نەسلی بەتەمەن‌ و بەئەزموون‌تر کاریگەریی ئەرێنی یان نەرێنییان لەسەر بەرهەمی ئەدەبی و ڕوانگەی ئەدەبی ئێمە هەبووە و کاریگەرییەکەیان بە هەر باردا لێک بدەینەوه، ‌ مانای وایە ئەوان لە دونیای فیکری ئێمەدا حوزوریان هەیە و ناو و نووسینیان لە لاپەڕەکانی مێژوودا بەو‌ واتایەی کە دەبێ وەلا بندرێن؛ تۆمار نەکراوە. چون ناتوانین بڵێین داهێنان لە چاخێک‌دا بوونی هەیە و کە ڕۆڵی خۆی گێڕا پاش سەردەمێک دەسپێردرێتە لاپەڕەکانی مێژوو و بایەگانی دەکرێ و نەسلێکی تازە بێ ئاوڕدانەوە لە بناخەیەکی لەوە پێش داڕێژراو، ‌ کارێکی نوێ دەست پێدەکاتەوە کە ڕابردووی هەر بۆشایییە. داهێنانی نوێ، زمانی بەهێز و فۆڕمی تاقی نەکراوه، ‌ وێڕای ئاگاداری لە توانایی زمانی و فۆڕمی و واتایی، دەقی بەرهەم‌هاتووی بەر لە ئێستا؛ واتای لێک‌گرێدانەوەی ئەزموونەکان و تازەتر کردنەوەی ڕوخسار و ناخ و ناوەرۆکی ئەدەبیاتیشی لە ناخ دایە.
لە شێعری کوردیدا کە تا ئێستا بە هەڵە و هەڵبەت بە ئەنقەست بە سەر‌ دوو ئاقاری شێعری کوردی ڕۆژهەڵاتیکوردستان و شێعری کوردی باشووریکوردستان دابەش‌کراوه، ‌ ئەو بەهەڵەچوون یان بەهەڵەدابردنه، ‌ سیمایەکی زۆر زەق‌تری هەیە. یەکەم ئەو دابەش‌کردنی نەسل و بەرە ئەدەبییانە زیاتر بە و مەبەستە کراوە کە نیشان بدەن گرووپ و تاقمێک لە نووسەران ماوەی بەرهەمەکانیان بەسەرچووە و بوونی ئەو بەرهەمانە لە ئێستا دا پێویستییەکی ئەوتۆی نییە. دووهەمیش ئەوەی؛ کاتێک کوتیان شێعری کوردی باشوور یان ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەر کام لەوانەش ئاماژەی واتایی تایبەتی خۆیان هەیە و بە داخەوە لەلایەن نووسەران و شاعیرانی ڕۆژهەڵاتیشەوە پەرەی پێ‌دراوە. شێعری کوردی لای ئەو تاقمە واتە شێعرێک کە لە باشووری کوردستان و لەلایەن شاعیرانی گەورە و داهێنەری ئەوێوە بەرهەم‌هاتوون و لە دابەشکارییە شێعرییەکانی کوردیدا، پشکی شاعیرانی ڕۆژهەڵاتی ون و نادیارە و یەستا ئەو ئاستەیان بۆ قایل نین کە نێویان بێتە نێو نێوان. واتە ئەو تاقمە کە هەندێکیان دڵسۆزانەش ڕەنگە حەول بدەن مێژوویەک بۆ ئەو بەرهەمانە ساز کەن، دەیانهەوێ بە گشتی هێڵێکی جیاکەرەوە لە مابەین ئەو بەرهەمانەدا بکێشن و … ئەو بابەتە باسێکی یەکجار تەسەل هەڵدەگرێ.
مەبەست لە و نووسینە بە لاڕێ‌دابردنی خوێنەر نییە، ڕاست لێرەوە دەمهەوێ باسی ئەوە بکەم، لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێرانەوه، بەرهەمی تاقمێک شاعیر و نووسەر لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌دا بڵاوبوونەوە کە لە سازکردن و پێکهێنانی ڕوانگەیەکی ئەدەبی لە و جوغڕافیایەدا ڕۆڵی کارایان هەبووە. ئەو تاقمە بەهۆی ئەوەی یەک و دوان نین و هەموو ئەو شاعیر و نووسەرانە دەگرێتەوە کە لە گۆڤارەکانی سروە و ئاوێنە و … بابەتیان بڵاو دەبۆوە، هەر بۆیە تا لێکۆڵینەوەیەکی وردتر لە ناوهێنانی ڕەمەکییان خۆ دەبوێرم و لێرەدا تەنیا ئاماژە بە ناوی کاک جەلالی مەلەکشا، یەکێک لە و شاعیر و نووسەرانە دەکەم.
جەلالی مەلەکشا شاعیرێکی ئاگادار لە ئەزموونە شێعرییەکانی کوردی و فارسی و چیرۆک‌نووسێکی بەتوانایه، ‌ کە ماوەیەکی دوورودرێژە بەرهەمێم لە گۆڤارەکان‌دا خوێندۆتەوە و لە و دواییانەش‌دا پەڕتووکیم دیوە. هەر بەهۆی ئەو بەرهەمانەشییەوە دەزانم کاری ئەدەبی ئەو چەندە ڕەگاژۆی گەیوەتە سەرچاوەکانی ئەدەبی پێش خۆی و چەندەی ئاگا لە ئەدەبی جیهانی بووە و ئاکامی ئەو تێگەیشتنەی لە و دوو بوارەدا، بۆ شاعیرانی لە خۆی کەم‌تەمەن‌تر چ بووە.
بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-کە پێوسیت نییە لە و کوورتە نووسینەدا شی بکرێتەوه، وای کردبوو شەپۆلەکانی نوێ‌کردنەوەی شێعر درەنگ‌تر بگاتە ناو شاعیران و نووسەرانی ئێرە‌ و پەڕتووک و بەرهەمی کوردی بە نەفەسی کەم‌تر تازەگەرانەوە بنووسرێ و بەرهەم بێ. ئەگەرچی شاعیرانی داهێنەری وەک سوارە و هاوڕێکانی کارێکی مەزنیان لە و بوارەدا کردبوو، بەڵام ئەزموونی ئەوانیش تا ماوەیەکی دوورودرێژی دوای خۆیان بڵاو نەبۆوە. سەرچاوەی خوێندنەوەی شاعیران و نووسەرانی ئێرە یەکەم: دەقی شێعری کەسانی وەک گۆران، هەردی، شێرکۆ، پەشێو، لەتیف هەڵمەت، ڕەفیق سابیر، ئەنوەر قادر و بەهۆی بڵاو نەبوونەوەی بەرهەمەکانیان بە شێوەیەکی کەمتر سوارە‌ و چاوە و … بووە و دووهەم بەرهەمی شاعیرانی ناوخۆ کە نە بەشێوەی پەڕتووک، بەڵکوو وەک تاکە شێعر لە گۆڤارەکان‌دا بڵاو دەکرانەوە و کاریگەریی تایبەتی خۆشیان هەبووە. لە و سەردەمەدا جەلالی مەلەکشا ناوێکی دیاری ناو زۆربەی گۆڤارە کوردییەکان بوو و شێعری ئەو وەک شاعیرێکی بەئەزموون کە هەم ئاگای لە ئەدەبی فارسی بوو، هەم لە ڕێگای زمانی فارسییەوە ئاگای لە ئەزموونەکانی شێعری جیهانی بوو، نەفەسێکی تازەگەرانەی لە و ئاقارە وەرگرتبوو، لە لایەکی دیکەشەوە ئاگاداریی ئەو شاعیرە و هاوڕێکانی لە شێعری کوردی، دەلاقەیەکی بچووک بووە بۆ گوێزتنەوەی بەشێک لە ئەزموونی زمانی و مانایی شاعیرانی داهێنەر و خاوەن پەڕتووکی شێعری نوێی کوردی، کە ژینگەیان باشووری کوردستان بووە.
جەلالی مەلەکشا و هاوڕێکانی جودا لەوەی ئەو پردە دڵنیایە بوون بۆ ڕاگرتن و پەرەپێدانی ڕوانگەیەکی نوێ بۆ شێعر و چیرۆک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، نەشیان‌هێشت کەلەبەرێکی وا بکەوێتە بەینی ئاستی شێعری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کوردستانی ئێراقەوە کە لە زۆر نووسراوەدا ئاگادارانە یان نائاگایانە وەک دوو ئەدەبی جودا، لە شێوەی ناوەند و پەراوێز باسیان لێدەکرێ.
شیعری جەلال مەلەکشا لە زمانی ستانداردی نووسین نزیکە و هەندێک لە تواناییەکانی بن زاراوەی ئەردەڵانیشی کەڵک وەرگرتووە. بۆ وێنە دەتوانین ئاماژە بە هەندی خاڵی وەک شیوەی گۆ کردنی کار لە زاراوەی ئەردەڵانیدا بکەینم، ئەو حەولەشی جودا لەوەی پاراستن و بە هێز کردنی نووسراوەی ئەوی لێکەوتەوە، ڕچەیەکیشە بۆ شێوەی لەباری کەڵک وەرگرتن لەلایەنی بەهێزی زاراوە و بن زاراوە دەوڵەمەندەکانی کوردی و خۆپاراستنیشە لەو لایەنەی کە زمانی سەردەست دزە دەکاتە زمانی کوردییەوە. بە کوورتی لەو یادادشتەدا لەسەر هەندێک شێعری کاک جەلال دەدوێم و نووسینی تەسەلتر هەڵدەگرم بۆ دەرفەتێکی دیکە.
لە شیعری هەڵۆدا شاعیر لە فەزای دوانە لێک‌دژەکانی وەک قەل و هەڵۆ و بە شێوەیەکی مەجازی قەل/شاعیردا ماوەتەوە
لە بەشی یەکەمی ئەو شیعرەدا شاعیر چوارچێوەیەکی واتایی دامەزراندووە. بەشی دووهەم و کۆتاییش ڕاوەستان لەبەرانبەر ئەو چوارچێوەیەیە کە هەڵبەت پێش‌بینی کردنی بەشی دووهەم جودا لە شێوەی دەربڕین و وشەکان چاوەڕوان نەکراو نییە. ئەوە تایبەتمەندی کەشی زاڵە بە سەر شیعری ئەو سەردەمەی باشوور و ڕۆژهەلات‌دا. بۆ وێنە هەر ئەو فۆڕمە لە زۆربەی کارەکانی پەشیو و لەتیف هەڵمەتیش دا دەبیندرێ. شیعری فەرمان لاپەڕەی 23 نموونەی ئەو چەشنە دەربڕین و فۆڕمەیە کە فۆڕمی زاڵ و شێوە دەربڕینی باوی دەیەی شەستی هەتاوی بوو.
ئەوەی لەو سەردەم دا زیاتر بۆ شاعیرانی ئامادەی مەیدانی نووسین جێگای تێڕامان بوو، گرینگی دان بە ڕاگەیاندنی پەیام و مانای شیعر بوو. بۆیە لە زۆر شیعر دا جودا لەوەی کە بە پیی پێکهاتەی باو بەشی دووهەمی شیعر وڵامێکی لۆژیکی یان جاری وایە نەرێنی بە بەشی یەکەم بوو، زۆر جار ناوی شیعر و ئاکام و واتای گشتی شیعرەکەش هەر یەک شت بوون. ئەوەش هەم تایبەتمەندییەکی شیعری ئەو سەردەم بوو هەم لە کارەکانی کاک جەلال‌دا دەبیندرێ. شتێک کە لە دوایین کارەکانی مارف ئاغاییدا کەم‌تر بەرچاو دەکەوێ. شیعری دوایین نامە لاپەڕەی 28 نموونەی ئەو چەشنە کەشە ناسیاوەیە لە شیعردا.
کۆی ئەو بابەتە بەو مانایە ناهێنمە بەرباس کە گۆیا شیعری جەلال مەلەکشا نەیتوانیبێ شتێکی بۆ بەردەنگی کورد پێ بێ و وەک زۆر کەسیش پێم وا نییە تەنیا دووپاتەی زمان و فۆڕمی شاعیرانی باشووری کردبێتەوە، باس لێرەدا ئەوەیە شاعیرێک چۆن لە زەمینەی کۆمەڵایەتی و سیاسی و دەوربەری بیر و هزری پاراو دەکا. دواتر هەر ئەو کاریگەرییە دەبێتەوە هەوێنی کار و نووسینی و تەنانەت زمان و زەینی بەو فەزایە ڕادێ. کاری کاک جەلال لە دوو بواری شیعری کوردی و فارسیدا بە چەندین هۆ شیاوی لێ ورد بوونەوەیە. ئەوەش تا ڕادەیەک هەم دەگەڕێتەوە بۆ کەشی زمانێک کە تێیدا ژیاوە و هەم بۆ فەزایەکی کۆمەڵایەتی کە بیری لێی پاراو بووە. کاک جەلال ئەو کاتەی لە کوردستانە و شیعری کوردی دەنووسێت واتە دەیەی شەستی هەتاوی، سەردەمێکی تایبەت لە مێژوو و ڕووداوە کۆمەڵایەتییەکانی کوردستان بە سەر وڵات دا تێپەڕ دەبێ. ئەو سەردەمە تایبەتە خۆی خوازیاری چەشنێک هەڵوێست بووە کە بتوانێ هەم دۆخی ئەو کاتی مرۆڤی کوردی پێ دەرببڕێ و هەم بە کاریگەریی وەرگرتن لە کۆی شاعیرانی پێش خۆی کە شیعری بەرپرسی کۆمەڵایەتیان نووسیوە، بەرپرسانە لەگەڵ کۆمەڵگە هەڵس‌وکەوت بکا. بەڵام هەموو ئەوانە دەبێ بە زمانێک دەرببڕێ کە کەمترین ئەزموونی بۆ دەربڕینی ئەو فەزایە بە شێوەی نوێ پێکراوە.
لە باشوور ئەزموونی لەتیف هەڵمەت و پەشێو سەرچەشن یان هاوشانی باش بوون بۆوەی کەسانی وەک کاک جەلال خۆیان لەگەڵیان هەڵبسەنگێنن. زمان ئەوەندەی پەل‌وپۆ نەهایشتووەتە باسەکانی جودا لە سروست و لە هەندێک بابەتی سەمبولیک نەترازاوە. بۆیە هەر کام لەوانە هەندێک لەو واتایانەیان بە شێوەی دیکە دەربڕیوە و هەر کامیش بەقەدەر توانایان هەنگاوێک ئەوڵاتر ویستوویانە شتێکی دیکە وەسەر ئەو ئەزموونانە بنێن. بە ڕای من کاک جەلال کەمتر لە شیعرە کوردییەکانیدا حەولی لەو بابەتەی داوە و زیاتر شێوەی واتاسازی بەلایەوە گرینگ بووە. ئەو واتاسازییەش دیارە بە یارمەتیی ئەو توانا زمانییە کراوە کە تا ئەوکات زمانی کوردی هەیبووە.
لە شیعرە فارسییەکانیدا کە وێدەچێ لە شوێنیک جگە لە کوردستانیش نووسرابن، هەرچەند مەرج نییە شوێنی نووسرانی شیعرەکە شوێنێک جگە لە کوردستان بووبێ، بەڵام کاتێک بە فارسی دەنووسێت بە ڕای من کۆمەڵگەی بەردەنگانی ئەو پانتایی زمانێک کە تێیدا بیر دەکاتەوە و ئەو فەزا کۆمەڵایەتی و سیاسییەی تێیدا دەژی، جۆرێک بیری کۆمەڵاتی و سیاسی و ئەدەبی لەو دا ساز دەکا کە جودایە لە کەشی شیعرە کوردییەکانی. ئەوانە ئەگەر بەشێک لە هۆکارەکان بن، کراوەیی زمانی فارسی ئەو کات بە نیسبەت ئەزموونە زمانی و واتاسازییەکان و شێوەی فۆڕمەکانی زمانی فارسی و … وایکردووە کە تەنانەت لەو شیعرانەدا کە هەر بۆ دەربڕین و لەبەر یەک ڕانانی دوانە لێک‌دژەکانی کە پێشتر باسمان کرد دەکاری کردوون، چەشنی تەعبیرە زمانییەکانی نوێ و ڕازاوە و جوانتر بن.
وەرز، وەرزی زەردی پاییزە
ئاسمان، دڵتەنگ و بێدەنگ و زەوی سارد و خەفەت هێنە
هەر دەڵێی تۆوی مەرگ وەر بووە بەسەر
عومری سەوزی جەنگەلی پیردا
هەر وەکوو ئەسرێن لە گوێنی ئەو کەسەی ژیوان لە کاتی تاڵی گیانەڵڵا.
دادەچۆرێتن لە چاوی جەنگەڵا
ئەسرینی زەرد و سووری بێدەنگی گەڵا.
وا هەتاو بێ هێز، هەر بە چەشنی دوا بزەی سەردار
ئەو دەمەی تێک‌دەشکێ کات و سەردەمی شێوان،
دوای برین و خوێن و
تێکشکانی لەشکری دەیخاتە سەر لێوان (و …)

ناوی شیعرەکە ناوێکی ئاشنایە. هەڵۆ؛ کە پیش ئەو مامۆستایان هەژار و سوارە کردوویانەتە کوردی. بە پێی سەردەم و توانستەکانی زمانی کوردی و ئەو ڕادەیەی ئەو زمانە تا ئەوکات کاری پێکراوە و هەڵبەت فەزای کایە زمانی و جوانیناسییەکانی باوی ئەو کات هەر دوو هەڵۆی پێشتر نووسراو بوونە دوو دەقی ناسراو و بە پێز لە زمانی کوردی دا. بەڵام جیلی جەلال مەلەکشا کەمیان بوونە درێژەدەری ڕێگای سوارە و ڕێگایەکی دیکەیان هەڵبژارد؛ ئەویش نزیک بوونەوە لە شیعرێکە کە لەسەر بناخەی بڕگە بەندی شێعری پێشووی کوردی دامەزاروە، ئەو میراتەش لە کەسانی وەک گۆرانەوە بۆ شاعیرانی پاش ئەو بە جێما. بەڵام لەو شیعرە فارسییە دا کە لەسەر شێوەی بڕگەبەندی نیمایی دامەزاروە، زۆر تەرکیب و تەسویر هەن کە تا دەیەیەک دواتریش نایەتە نێو شیعری شاعیرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە.
جودا لەو ئەزموونانە هەر دەیەی پەنجای هەتاوی، جەلال مەلەکشا شیعری فارسی وای هەیە کە لەگەڵ دەقە شیعرییەکانی ئەو کاتی کوردی مەودایەکی زۆریان هەیە. لە لایەکی دیکەشەوە لەگەڵ دەقەکانی ئەو دەمی زمانی فارسی یەکجار لێک نزیکن. ئەو شیعرانەی کە ئەگەر لەگەڵ ڕەوتەکانی شیعری فارسی بەراوەردی بکەین ئەزموونێکە لە مابەین ئەزموونەکانی شیعری شەپۆلی نوێ و شیعری سپیدا.

“پادگانی وەرز”

وتیان بنوو
کات کاتی بێدەنگییە!
یەستاش لە گۆشەی دڵی ئەمن‌دا
نوورێک هەیە
کە چاوەکانم بۆ زیت مانەوە هان دەدەن.

یەستاش دەنگی ناسیاوێکی کەون
وشەی هیوا
وەک ترپەی دوورودرێژی دڵم
وە لەرین دەخا.

ئەوە کەڵەشێرێکە
لە سەر لقێکی داری شەو
لە بێدەنگێکی سووردا… دەیهەوێ بخوێنێ

وتیان بنوو
کات کاتی بێدەنگییە
بەڵام من چاوەکانم هەر زیتن
تا نەشتەر لەسەر بارستای شەو دانێم.

ئەو جیاواز بوونە، ئاکامی ئەزموون کردنی کەشی بیر و فۆڕم و زمانی شیعری فارسی سەردەمی خۆیەتی و لەو کەشەدا و هاوشانی ساعیرانی ئەو کاتی فارس ئەویش بە زمانی ئەوان و تەنانەت هاوئاست لەگەڵ ئەوان دەقی بەرهەم هێناوە. ئەوە تواناییەکە خوێندنەوەی ئەو بۆ سەرچاوەیەکی جودا، بە شیعری ئەوی بەخشیوە. بۆ وێنە لە شیعری “شاری بێ‌ناسنامەم دیت” دا، ئەگەرچی ئەو شیعرە لە دەیەی پەنجای هەتاوی دا نووسراوە و لە باری فۆڕم و زمانەوە شیعرێکی نوێیە، بەڵام لە بەندی کۆتایی دا بە شێوەیەکی کاڵ، کاریگەریی دەربڕینی سوهرابی سپێهری دەبینین، ئەگەرچی جۆری نیگای جەلال و سوهراب بۆ جیهان و شیعر زۆر لێک جودایە، لێرەدا مەبەست نزیکایەتی لە دەربڕین بۆ دۆزینەوەی زمانێکی تازەیە.

“شارێکی بێ ناسنامەم دیت”

شارێکی بێ ناسنامەم دیت
بۆنی توندی ئاسن دەشنییەوە
خەڵک،
شەپۆلی بێدەنگی خەڵک
لە بەستێنی دوورودرێژی بێهۆدەییدا دەخوشین
دەمی هەر کەسێک قوفڵێکی پێوە
کلیلەکانیش
بە قولاپی باتوونی پاسەوانەکانەوە هەڵواسراو.

لە ڕاستەڕێی شەقامی زۆر گەورەی شاردا
لە سەر سینگی پڕ یاوی قیرەتاو
ڕەنگی سوورم دیت
وەک سوورە گوڵێک
دەستی تاوانباری وەرز لێی کردبۆوە.

لە کەسێکم پرسی
لە زەنا زەنای ڕەنگە زەردەکان‌دا
ئەو سووراییە مانای چییە؟
شەپۆلێکی ڕوون
تاڵاوی بێدەنگی چاوەکانی شلوێ کرد
بێدەنگ وتی:
ئەوە خوێنی باڵندەیەکە
کە دەیوست لە سنووری قایمی وەرزەکان تێپەڕێ.
***
هاوار مردبوو!
تەنیا دەنگ،
دەنگی دوایین زیندووەکانی ساڵی شەڕ بوو
کە ئێستا مەستانە
لە سووچە تاریکەکانی مەیخانەی شاردا
بە گوێی ترساوی خەراباتیان‌دا دەچرپێنن
دەستە گەورە و سادەکان
کە سەردەمیک
دەستی شەڕ بوون
ئێستا کوورت دەبنەوە لە ڕستەکانی بەنگ و وافووردا

مێشکە ڕوونەکانی سبەی
لەگەڵ قوڵپەی ئەلکۆڵ دەکوڵین!

نامۆیانە دەگەڕام
ڕێبواران وشەی ئاسنییان لە مابەین‌دا لە هات‌وچۆدا
ئەو کاتەی من
شیعری سەوزی خۆم خوێندەوە
هەموویان قا قا پێکەنین!

ئەو کاتەی من
باسی پێدەشت و شنە و ساکاریم کرد
هەموییان قا قا پێکەنین

ئەکاتەی من
گەشاوەیی ساکاری دێهاتییانەی خۆم لێکدەداوە
گشت پێکەنین.

کۆمەڵناسێک
لە دەفتەری بیرەوەرییەکانیدا نووسی؛
ساویلکەیەک لە شاردایە.

نامۆیانە دەگەڕام
کەس کەسی نەدەناسییەوە
هەر کەسیک نوشتاباوە
نەشتەرێک لە ئیسقانیدا دەشکا.

بۆنی ئاسن دەشنییەوە
بۆنی توندی ئاسن لە لای ڕۆژاواوە دەشنییەوە.

شاعیرێکم دیت
لە جۆگەیەکی پڕ قەوزە
لە وشە دەگەڕا

پیاوێکم دیت
دارێکی وشکەڵاتووی دەناشت و
لە سەر لاپەڕەی خولیاکانی
وێنەی فێنکی سێبەرێکی دەکێشاوە.

ڕووناک‌بیرێکم دیت
بە پەڕتووکیکی مێژووی فەلسەفەوە
لە بەر هەیوانی مەیخانەیەک نزای دەکرد.

لەشی ئەوینیشم دیت
لە کۆڵانەکانی پودر و ماتیک‌دا
بۆگەن ببوو و
لە ناخەوە هەڵدەپرووکا
***
سەرەڕای هەموو ئەوانە
جاری وابوو قیژەیەک
چنڕووکی لە پێستی ئەستووری شەو دەگرت

دەنگی سەوزی کوێستان و
حیلەی سەرکێشی ئەسپەکەم
ئۆقرەی لە ڕووحم هەڵگرتبوو.

(1353 تاران)

ئەو کۆمەڵە ئەزموونە نیشان‌دەری ئەوەن جەلالی مەلەکشا هەم ئاگای لە ئاڵ و گۆڕەکانی شێعری فارسی سەردەمی خۆی بووە و هەنگاوبەهەنگاو لەگەڵیان هاتووە، هەم دەلاقەیەکیش بووە بۆ شێوە دەربڕینێکی جیاوازی دەروەست لە زمانی کوردی لەو بەشەی نیشتماندا. لە درێژەی ئەو نووسینەدا ئاوڕ لە کاریگەریی کەشی سیاسی و کەڵکەڵە کۆمەڵایەتییەکان لە شێعری کاک جەلال دەدەمەوە … [1]
ئەم بابەتە 610 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی هاوچەرخ - 20-02-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سنە
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئەمیر سیراجەدین )ەوە لە: 20-02-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 20-02-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 20-02-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 610 جار بینراوە
جەلالی مەلەکشا هاوژین و دایک و باوکی
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

جەلالی مەلەکشا هاوژین و دایک و باوکی

جەلالی مەلەکشا هاوژین و دایک و باوکی
لە ڕاستەوە: #جەلال مەلەکشا#، بەهیە ئەژدەر نەژاد و دایک و باوکی.
#مەریوان#
[1]
ئەم بابەتە 1,072 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | فەیسبووک بەڕێز (موحیب مەهاباد)
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: مەریوان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 84%
84%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 10-12-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 10-12-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 10-12-2021 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,072 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1115 KB 10-12-2021 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
جەلالی مەلەکشا و زارا محەمەدی
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: وێنە و پێناس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

جەلالی مەلەکشا و زارا محەمەدی

جەلالی مەلەکشا و زارا محەمەدی
شوێن: شاری #سنە#
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: (نەزانراو)
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە لە ڕاستەوە: (1- #جەلال مەلەکشا#، 2- #زارا محەمەدی#)
ناوی وێنەگر: (نەناسراو)
[1]
ئەم بابەتە 1,401 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | سەرچاوەی وێنە: نەزانراو!
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: مەریوان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 84%
84%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 13-01-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 13-01-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 13-01-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,401 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.129 KB 13-01-2022 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
سەروای چی بکەم؟ جەلال مەلەکشا
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: هۆنراوە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سەروای چی بکەم؟ جەلال مەلەکشا

سەروای چی بکەم؟ جەلال مەلەکشا
#زڕەی زنجیری وشە دیلەکان#
#جەلال مەلەکشا#

پەریزادی ئەوین

لە تاریکی ژیانا دڵ بە وێنەی شەم نەکەم چی بکەم
گوڵاڵەی خوێن بە ئاڵا و بەیرەق و پەرچەم نەکەم چی بکەم
ئەگەر شەرتی ئەوینداری پەژارە و ماتەم و دەردە
دڵی خۆم نوقمی گێژاوی خەم و ماتەم نەکەم چی بکەم
ئەویندارانی دنیا گشت بە وەسڵی یار نایل بوون
بە خوێنی جەرگی خۆم ڕەفعی خەم و ئەستەم نەکەم چی بکەم
وەکوو دێوانە وەیلانی هەواری چۆڵی مەحبووبم
بەسەردا خاکی هیجران و فیراقی شەم نەکەم چی بکەم
لە عەشقی ئاورینی زین هەزاران کاکە مەم مردن
ئەمن شۆڕش لەسەر ڕێبازی خوێنی مەم نەکەم چی بکەم
لە چاوی مێژووا خوێنم وەکوو ئەسرین قەتیس ماوە
ئەگەر هێرش بە سەر مێژوودزی عالەم نەکەم چی بکەم
هەتا زوڵمەت بسووتێنم هەتاوی کۆیلە دەربێنم
گڕ و کڵپە و بڵێسەی ئاوری دڵ جەم نەکەم چی بکەم
پەریزادی ئەوینم دیل و یەخسیری قەڵای دێوە
لەسەر ئەو، سێبەری ئەم دێڵەدێوە کەم نەکەم چی بکەم [1]
ئەم بابەتە 404 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڤەژینبوکس
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 00-00-1986 (38 ساڵ)
پۆلێنی هەڵبەست: دڵداری
جۆری هەڵبەست: کلاسیک
کێشی هەڵبەست: پەنجە
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 88%
88%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 26-09-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 26-09-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 26-09-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 404 جار بینراوە
شیعرەکانی جەلال مەلەکشا
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
پۆل: پەرتووکخانە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی1
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شیعرەکانی جەلال مەلەکشا

شیعرەکانی جەلال مەلەکشا
ناونیشانی پەرتووک: شیعرەکانی جەلال مەلەکشا
ناوی شاعیر: #جەلال مەلەکشا#
کۆکردنەوە: شەماڵ ئەحمەددووژن [1]
خوێندنەوە / داونلۆدکردنی پەرتووکی: شیعرەکانی جەلال مەلەکشا
ژمارەی داونلۆد: 73 جار
ئەم بابەتە 391 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | کتێبخانەی PDF
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: هەڵبەست
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فایلی PDF: بەڵێ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 20-08-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 20-08-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 20-08-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 391 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.139 KB 20-08-2023 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
فایلی PDF 1.0.1693 KB 160 20-08-2023 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
گرنگترین ڕێبازەکانی مۆسیقا کە تازە دەرکەووتون
کورتەباس
سەرەتای خوڵقان لە دەقەکانی کوردی دا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
ئافرەت و داب و نەریتی کوردەواری
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
تەمسیلی (سەرفترە)
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
چۆن منداڵەکەت پەروەردە دەکەیت؟

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
بەسەرهاتی ڕزگاربوونی فاتیح سەنگاوی لە پڕۆسەی ئەنفالدا
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
20-04-2024
هومام تاهیر
ڤیدیۆ
چەند دیمەنێک لە پاش پڕۆسەی ئەنفالکردنی دۆڵی جافایەتی
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شێخ حسێنی هەزارکانی ئەو پیاوەی لە ئەنفالدا فەرمانی سەدامی شکاند و وتی نامەوێت ئازاد بکرێم
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 516,589
وێنە 105,243
پەرتووک PDF 19,089
فایلی پەیوەندیدار 95,736
ڤیدیۆ 1,283
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورتەباس
گرنگترین ڕێبازەکانی مۆسیقا کە تازە دەرکەووتون
کورتەباس
سەرەتای خوڵقان لە دەقەکانی کوردی دا
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
ئافرەت و داب و نەریتی کوردەواری
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
بەناز عەلی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
تەمسیلی (سەرفترە)
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
چۆن منداڵەکەت پەروەردە دەکەیت؟

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.235 چرکە!