پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,830
وێنە 104,281
پەرتووک PDF 18,891
فایلی پەیوەندیدار 94,732
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ئەنجام: 17 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 2
















نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

بەبۆنەی بەخشینی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییەوە بە خاتوو نادیە موراد، نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لێکرد
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بەبۆنەی بەخشینی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییەوە بە خاتوو نادیە موراد، نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی
بەڵگەنامەکان

بەبۆنەی بەخشینی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییەوە بە خاتوو نادیە موراد، نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی
بەڵگەنامەکان

بەبۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییەوە، پڕ بە دڵ پیرۆزبایی لە خاتوو #نادیە موراد# دەکەین. هەر وەک چۆن هەمیشە کار و چالاکییەکانی، مایەی شانازی و خۆشحاڵیی ئێمە بوون، پێدانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیش بە خاتوو نادیا مایەی شانازی و خۆشحاڵیی ئێمە و هەموو خەڵکی کوردستانە.
هیوادارین ئەم خەڵاتە هەندێ دڵنەواییی خاتوو نادیا بداتەوە له و هەموو ئازار و مەینەتیانەی بەسەر خۆی و خانەوادەکەیدا هاتووە، هەروەها دڵنەواییی خوشک و برایانی ئێزدی بداتەوە له و کارەساتەی بەسەریاندا هات، چونکە ئەم خەڵاتە تەنیا بۆ تاقە کەسێک نییە، بەڵکوو بۆ خۆڕاگری و قوربانییەکانی ئێزدییان و تەواوی گەلی کوردستانە.
خاتوو نادیا موراد کە سیمبولی قوربانییەکانی ئێزدییان و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هەڵگری پەیامی ئاشتی و مرۆڤایەتییە لە جیهاندا، هەمیشە لە کار و چالاکییە مرۆییەکانیدا پشتگیریی تەواوی ئێمەی هەبووە و دەبێت. هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین و دووبارە پیرۆزبایی لێدەکەین.
#نێچیرڤان بارزانی#
سەرۆک وەەزیرانی هەرێمی کوردستان
#05-10-2018#
ئەم بابەتە 4,424 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 05-10-2018 (6 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
سەرچاوەی بەڵگەنامە: بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 94%
94%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 09-10-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 10-10-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 10-10-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,424 جار بینراوە
بەشێکی کوورت لە یاداشتەکانی نادیە موراد
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەشێکی کوورت لە یاداشتەکانی نادیە موراد

بەشێکی کوورت لە یاداشتەکانی نادیە موراد
ناونیشانی بابەت: بەشێکی کوورت لە یاداشتەکانی نادیە موراد
وەرگێڕ: #هەورامان وریا قانیع#

....لەناکاو، هەستم کرد دەستێک لەسەر شانی چەپمە، چاوم کردەوە، بینیم ابو بطاطیە. لەبەرانبەرم ڕاوەستاوە، چاوە سەوزەکانی دەدرەوشانەوە، زەردەخەنەیەکی فێڵبازانە لەسەر لێوی بوو، دەموچاوم لە ئاستی دەمانچەکەی بوو کە کردبووی بە کەلەکەیدا. هەستم کرد گاشە بەردێک لەسەر شانمە، نە دەیەڵێت بجووڵێم نە قسە بکەم. سەرلەنوێ هەردوو چاوم نوقاندەوە، لە خوا پاڕامەوە وای لێبکات بڕوات و یەخەم بەردات. پاشان هەستم کرد، وردەوردە دەستی دەهێنێت بەسەر شانمدا، لەوێوە کەوتە دەستهێنان بە گەردنمدا، ئینجا هاتە خوارەوە بۆ بەشی پێشەوەی کراسەکەم و دەستی خستە سەر مەمکی چەپم، لەوێدا دەستی ڕاگرت. لەو کاتەدا هەستم دەکرد تیری ئاگراویم پێوەدەنێن. پێشتر هیچ کەسێک بەم شێوەیە دەستی لێ نەدابووم. هەردوو چاوم کردەوە، بەڵام تەماشای چەکدارەکەم نەکرد، بەڵکوو سەیری پێشەوەی خۆمم کرد. ابو بطاط دەستی گەیاندە ژێر کراسەکەم و بە تووندی کەوتە گرتنی مەمکم، وەک ئەوەی بیەوێت ئازارم بدات، دواتر ڕۆشت و دوورکەوتەوە.
هەموو چرکەیەک لە حوزوری #داعش#دا، وەک مردنێکی بەئازاری لەسەرخۆ بوو- مردنی جەستە و ڕۆح- ئەو چرکەساتەی ناو پاسەکە لەگەڵ ابو بطاط، ئەو چرکەساتە بوو تێیدا سەفەری مردن دەستی پێ کرد. من لە گوندێکی بچووکەوە هاتبووم، لە ئامێزی خێزانێکی موحافیزکاردا گەورە ببووم. هەر کاتێک لە ماڵەوە بهاتمایەتە دەرەوە، بۆ هەر کوێیەک بڕۆشتمایە، دایکم پێش ئەوەی پێم بڵێت: نادیە، قۆپچەکانی کراسەکەت داخە، کچێکی باش و ساڵح بە، جوان جوان دەیپشکنیم.
کەچی ئێستا ئەم کەسە نامۆو غەریبە، بە شێوەیەکی دڕندانە دەستم لێدەدات و ناتوانم هیچ شتێکیش بکەم. ابو بطاط لەناو پاسەکە، لەسەر هاتن و چوونی خۆی، بۆ پێشەوە و بۆ پشتەوەی پاسەکە، بەردەوام بوو. دەستی لەو کچانەدەدا کە لە قەراخی ڕیزەکانەوە دانیشتبوون. بە شێوەیەک دەستی لێدەداین، وەک ئەوەی ئێمە مرۆڤ نەبین. دیار بوو لەوە نەدەترسا، ئێمە لەوانەیە بجووڵێین یان توڕەببین. کاتێک سەرلەنوێ هاتەوە بۆ لای من، دەستیم گرت، هەوڵمدا نەهێڵم دەستی بباتە ژێر کراسەکەمەوە. من ڕۆحم چوو بوو، نەمدەتوانی قسە بکەم. دەستم کرد بە گریان، فرمێسکەکانم بەسەر دەستی ئەودا هاتنەخوارەوە. کەچی لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو ڕانەوەستا. لە دڵی خۆمدا بیرم لەوە دەکردەوە، ئەم جۆرە شتانە لەنێوان دوو خۆشەویست ڕوودەدات، کاتێک هاوسەرگیری دەکەن و دەبن بە ژن و مێردی یەکتر. بە درێژایی ژیانم و لەو کاتەوەی تەمەنم ڕێگەی ئەوەی پێدام لەوە تێبگەم هاوسەرگیری چییە، ئەوە تێڕوانینی من بوو بۆ جیهان و بۆ خۆشەویستی. لە هەموو سەرکێشییەکان و ئاهەنگەکانی کۆجۆ، ئەوە بیرکردنەوەی من بوو، تا گەشتنم بەو چرکەساتەی ابو بطاط دەستدرێژی کردە سەرم و گێچەڵی سێکسی پێکردم، ئەو بیرکردنەوەیەی لەناوبرد.
ئەو کچەی لە کورسی ناوەڕاست دانیشتبوو، چپاندی بە گوێچکەمدا: ئەو لەگەڵ هەموو ئەو کچانەی لە قەراخەوە دانیشتوون، ئەو کارە دەکات. دەست لە هەمووان دەدات.
لێی پاڕامەوە: تکایە کورسییەکەت لەگەڵ من بگۆڕەرەوە، نامەوێت جارێکی دی دەستم لێدات.
وەڵامی دامەوە: ناتوانم، من زۆر دەترسم.
ابو بطاط لە پاسەکەدا بەردەوام بوو لەسەر هاتن و چوون، لای ئەو کچانە ڕادەوەستا کە لە کچەکانی دیکە پێی باشتربوون. کاتێک چاوم لێکنا، دەمتوانی خشەی شەرواڵە پان و پۆڕەکەی و دەنگی پێڵاوەکانی ببیستم. ناو ناوە لە ڕادیۆکەیەوە کە بە دەستێکی هەڵیگرتبوو، گوێم لە دەنگێکی عەرەبی دەبوو، وەلێ نەمتوانی لە یەک وشە تێبگەم کە لە ڕادیۆکەوە پەخشدەکرا.
هەر کە دەگەیشتە لای من، دەستی بەسەر شانم و مەمکی چەپمدا دەهێنا، ئینجا دوور دەکەوتەوە. ئەوەندە ئارەقم کردبووە وە، دەتوت لەژێر دوشی گەرماودا ڕاوەستاوم. سەرنجمدا چەکدارەکە دەست لەو کچانە نادات کە پێشتر ڕشابوونەوە. بۆیە دەستم بردە ناو دەمم، هەوڵمدا بەناچاری بڕشێمەوە، بەو هیوایەی هەموو کراسەکەم لە ڕشانەوە وەربدەم، تاکوو دەستی ئەو لەخۆم دوورخەمەوە. وەلێ هەوڵەکانم بێ کەڵک بوو. هەموو توانای خۆم بۆ ڕشانەەوە خستەگەڕ و ئازاری زۆری خۆممدا، کەچی ڕشانەوەم نەهات و نەهات.
من تەواوی کتیبەکەی نادیە مورادم م کردووە بە کوردی، لە ناوەندی ڕۆشنبیریی ئەندێشەیە، بەو هیوایەی بەم نزیکانە چاپ و بڵاوبکرێتەوە. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا دەستکاری ڕێنووسی نەکردووە=KTML_End=
ئەم بابەتە 358 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 04-08-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 5
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 04-08-2020 (4 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 04-08-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 04-08-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 04-08-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 358 جار بینراوە
پەیامی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان بەبۆنەی دەستنیشانکردنی خاتوو نادیە موراد وەک باڵێوزی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ نیازپاکی
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
پەیامی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان بەبۆنەی دەستنیشانکردنی خاتوو نادیە موراد وەک باڵێوزی نەتەوە ی
بەڵگەنامەکان

پەیامی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان بەبۆنەی دەستنیشانکردنی خاتوو نادیە موراد وەک باڵێوزی نەتەوە ی
بەڵگەنامەکان

خوشکان و دايکانی سەربەرزمان لە کوردانی ئێزیدی
خاتوو نادیە موراد..
جەماوەری خۆڕاگری کوردستان
ئاسوودەو بەختەوەرین بە دەستنیشانکردنی خاتوو نادیە موراد، وەک باڵیۆزی نیازپاکی لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان..
بەم بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە خۆمان و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان دەکەین، بەتایبەتی ژنان و کچانی شەرەفمەندی ئێزیدی و سەرجەم ژنان و کچانی تری قوربانی دەستی داعش..
ئێمە لە ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەردەم پاڵپشتی خۆمان لە خاتوو نادیە موراد و مەینەتی و مەرگەساتی دایکان و خوشکانی ئێزیدیمان کردووە، کە دووچاری دڕندەترین تاوانکاری سەردەم بوونەتەوەو هەموو هەوڵێکمان بۆ ڕزگارکردن و زانینی چارەنووسی ئەوانەی تا ئێستا لە ژێردەستی تیرۆریستان ماون، بەو هیوایەین دەستنیشانکردنی خاتوو نادیە موراد تەکانێکی تر بە هەوڵ و کۆششەکانمان بدات بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی ژنان و کچان لە قوربانیانی دەستی داعش، هەروها هیوای سەرکەوتن بۆ ئەرکی پیرۆزی نادیە خان دەخوازین، بەهەموو شێوەیەک و بەگوێرەی توانا ڕەخساوەکانی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامادەین تەواوی پشتگیریی لەم ئەرکە پیرۆزەی خاتوو نادیە بکەین.
بێگومان دەستنیشانکردنی خاتوو نادیە موراد بە باڵیۆزی نیازپاکی لە گەورەترین ناوەندی نێودەوڵەتی، کە ئەویش بریتییە لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕەنگدانەوەی پاڵپشتی و هاوسۆزی نێونەتەوەییە بۆمەرگەساتی ژنان و کچانی ئێزدی و پێکهاتەکانی تر کە بوونە قوربانی دەستی تیرۆریستانی داعش..
بەو هیوایەین هەموولایەکمان هاوکاری خاتوو نادیە موراد بکەین تا مەرگەساتی ئێزیدییەکان وەک جینۆسایدی سەردەم بناسرێت و هەموو جیهان پاڵپشتی ئەو مەسەلەیە بکات..
بەهیوای سەرکەوتنی خاتوو نادیە موراد لەم ئەرکە نوێیەی داو بەهیوای ئەوەی هەموولایەکمان پالپشتی کارو خەباتی خاتوو نادیە بکەین لەسەر ئاستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان هەردەم هاوکار و پاڵپشت دەبێت بۆ هەر هەوڵ و کۆششێک بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی خوشکان و دایکانی ئێزیدیمان و بەجینۆساید ناساندنی مەرگەساتی خوشک وبرایانی ئێزیدی لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی..
ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان
16-09-2016
ئەم بابەتە 9,734 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 16-09-2016 (8 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 88%
88%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 17-09-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 9,734 جار بینراوە
چاودێری کوردۆساید-چاک پیرۆزبایی لە نادیە موراد دەکات
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
چاودێری کوردۆساید-چاک پیرۆزبایی لە نادیە موراد دەکات
بەڵگەنامەکان

چاودێری کوردۆساید-چاک پیرۆزبایی لە نادیە موراد دەکات
بەڵگەنامەکان

ئەمڕۆ 16-09-2016 نادیە موراد وەک یەکەم قوربانی دەستی داعش، یەکەم کوردیش لە مێژوودا وەک بالوێزی نیازپاکی لەلایەن نەتەوەیەکگرتوەکانەوە دەستنیشان کرا.
دیارە بەخشینی ئەو نازناوە و پۆستە بە نادیە موردا خۆی لە خۆیدا گرنگی و بایەخێکی مێژوویی و سیاسی و یاسایی و دادوەریی گەورەی هەیە، مانا و مەغزایەکی گەورەی هەیە بۆ گەل و گروپ و ئەتنییە کۆمەڵکوژکراوەکان بە گشتی و نەتەوەی کورد بە تایبەتی.
ئێمە لە کاتێکدا پشتگیری تەواوی گەیاندنی دۆسیەی تاوانی گەورەی شەنگال و تەواوی کۆمەڵکوژییەکانی گەلەکەمان دەکەین، پیرۆزباییەکی گەرم لە نادیە خان دەکەین، هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتر و زۆرتری بۆ دەخوازین، بە ئومێدین کە بەخشینی ئەم پۆستە دەرگایەک بێت بۆ بەخشینی خەڵاتی نۆبڵ بە ناوبراو.
هاوکات سوپاس و ڕێزی خۆمان بۆ خاتوو ئەمەل کلۆنی دەنێرین، کە وەک مرۆڤ دۆستێک و داکۆکیکەرێکی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ و پارێزەری مافەکان هەوڵ و ماندووبوونی خۆی ئەنجامدا بۆ ئەم کارە.
هەر لێرەشەوە داوا لە دەستەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە، کە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی کشانەوە و کەمتەرخەمی هێزەکانی شەنگال و دەوروبەری ئاشکرا بکەن و کەمتەرخەم و سەرپێچیکەران سزای خۆیان وەربگرن.
چاودێری کوردۆساید-چاک
16-09-2016
ئەم بابەتە 8,895 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 16-09-2016 (8 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 88%
88%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 17-09-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 8,895 جار بینراوە
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەپەیامێکدا پیرۆزبایی لەژنە چالاکوان نادیە موراد دەکات بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەپەیامێکدا پیرۆزبایی لەژنە چالاکوان نادیە موراد دەکات بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی
بەڵگەنامەکان

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەپەیامێکدا پیرۆزبایی لەژنە چالاکوان نادیە موراد دەکات بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی
بەڵگەنامەکان

نۆبڵی ئاشتیت پیرۆزبێت نادیەی ئازیز
ئازیزەکەم نادیە لەکۆتاییدا هاوار و زریکە و فرمێسکی خوشک و دایک و کیژۆڵەکانمانت گەیاندە گوێچکە کەڕەکانی جیهان، ویژدانە مردووەکانت هەژاند…!!
پیرۆزت بێت ؛ گوڵە سپیەکەی سەرزەمینی نایەکسانی و نا دادپەروەری..!
پیرۆز بێت ؛ لە تۆ و لەگەلە بەشمەینەتەکەمان
پیرۆز بێت ؛ لەگشت ئێزیدیانی جیهان
پیرۆز بێت ؛ لەشەنگالی بریندار
پیرۆز بێت ؛ لەبارین و ئاڤێستا و جیلان و ڕەیحانە و گشت شەرڤانانی #یەپەژە#
پیرۆزت بێت کچە ئازیزەکەم
تۆ لەپەڕەی گوڵ ناسکتر و لە پۆڵا بەهێزتریت
شانازیت پێوە دەکەم نێرگزە چاو پڕ لە فرمێسکەکەی شەنگالم، چڵە گەنمە
سەربەرزەکەی نیشتیمانم…
پیرۆزت بێت
#شاناز ئیبراهیم ئەحمەد#
#05-10-2018#
ئەم بابەتە 4,761 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 05-10-2018 (6 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 06-10-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 06-10-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 06-10-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,761 جار بینراوە
قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە نادیە موراد دەکات
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە نادیە موراد دەکات
بەڵگەنامەکان

قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە نادیە موراد دەکات
بەڵگەنامەکان

بەبۆنەی بەدەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، بۆ ساڵی 2018، بەگەرمی پیرۆزبایی ئاراستەی خاتوو #نادیە موراد#-ی کچە چالاکوانی ئێزدی دەکەم و ئەو خەڵاتەش جێی شانازی هەموو گەلی کورد و ئێزدییەکانە.
نادیە موراد، ئەو کچە بوێرە ڕزگاربووەی دەستی تێرۆریستانی #داعش#ە، کە توانی پەیامی مرۆڤدۆستانەی خۆی و نەهامەتییەکانی ئێزدییەکان بگەیەنێتە هەموو جیهان. ئێستاش بە بەدەستهێنانی ئەو خەڵاتە، نادیە موراد دەبێتە نوێنەری ئاشتەوایی هەموو ئەو کوردانەی بەدرێژایی مێژوو ستەمیان لێکراوە، هاوکات هاواری قوربانیانی جینۆسایدی ئێزدییەکان و تاوانەکانی دژ بەمرۆڤایەتیی دەگەیەنێتە گەلانی ئاشتیخوازی جیهان.
رۆژێک لە ڕۆژان، ژیانی خاتوو نادیە لە ئەوپەڕی مەترسیدا بوو، لە ژێر هەڕەشەی ڕم و ئاگری تێرۆریستاندا بوو، بەڵام ئیرادەی ئەو خاتوونە هەرگیز دانەڕما وپاش دەرباز بوون، هەوڵیدا ئازارەکانی خۆی میللەتەکەی بگەیەنێتە زۆرترین مرۆڤ لە جیهاندا، و سەرکەوتووش بوو بە هەوڵ وهیمەتی هەموو مرۆڤدۆستان.
کاتی هاتووە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە گشتی و ڕێکخراوە جیهانیەکان دان بە کۆمەڵکوژی تاوانەکانی داعش بنێن، و کوردانی ئێزیدیش بەتەواوەتی بگەڕێنەوە ناو ماڵ و حاڵی خۆیان و ژیانی ئاسایی خۆیان بگوزەرێنن، بۆ ئەمەش پێویستمان بە هەوڵی هەموو لایەکە.
لە کۆتاییدا، وێڕای پیرۆزبایی، ئەم بڕیارەی کۆمیتەی نۆبڵ، زۆر دڵخۆشی کردم، کە خەڵاتێکی مەزنی وەها ببەخشێت بە خاتوو نادیە و هەموو خوشک و برا ئێزیدییەکان لەپای ئازار ونەهامەتییەکانیان.
#قوباد تاڵەبانی#
جێگری سەرۆک وەزیران
#05-10-2018#
ئەم بابەتە 4,594 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 05-10-2018 (6 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 05-10-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 05-10-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 05-10-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,594 جار بینراوە
گوتەکانی نادیە موراد لەکاتی بەخشینی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

گوتەکانی نادیە موراد لەکاتی بەخشینی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی

گوتەکانی نادیە موراد لەکاتی بەخشینی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی
سوپاس بۆ لیژنەی نۆبڵ بۆ پێدانی ئەو شەرەفە، شەرەفێکی گەورەیە بۆ من کە ئەو خەڵاتەم لەگەڵ هاوڕێم دکتۆر مەکویگی پێدەدرێت، کە کارێکی زۆر ئاستەمی ئەنجامداوە لەپێناو پێشکەشکردنی هاوکاری بۆ قوربانیانی تووندوتیژی سێکسی، بووە بە دەنگێکیش بۆ ئەو ئافرەتانەی تووندووتیژی سێکسیان بەرانبەر کراوە.
من ئەمڕۆ دەمەوێت لە کانگای دڵمەوە قسە بکەم کە چۆن ژیانی من و کۆمەڵگەی ئێزدی بەهۆی جینۆسایدەوە گۆڕا، چۆن #داعش# هەوڵیدا کۆتایی بە پێکهاتەیەک لە پێکهاتەکانی ئێراق بهێنێت، لە ڕێگەی بە سەبیکردنی ئافرەتەکان و کوشتنی پیاوەکان و لەنێوبردنی مەزارگە و پەرستگەکانی.
ئەمڕۆ ڕۆژێکی تایبەتە بۆ من، ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کە چاکە بەسەر خراپەدا سەرکەوت، ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کە مرۆڤایەتی بەسەر تیرۆر سەرکەوت، ئەمڕۆ ڕۆژی سەرکەوتنی ئەو ژن و منداڵانەیە بەسەر ئەوانەی ئەو تاوانانەیان ئەنجامداوە. هیوادارم بوونم لێرە ئەمڕۆ ببێتە هۆی درووستبوونی قۆناخێکی نوێ، کە ئاشتی تێیدا یەکەمینە، لەسەر جیهان پێویستە بەشداربن لەوەی نەخشەڕێگەیەکی تازە بکێشن بۆ پاراستنی ژنان و منداڵان و کەمینەکان، بەتایبەت قوربانیانی تووندووتیژی سێکسی.
ژیانی منداڵیم، وەکوو منداڵێکی گوندنشین بووە، لە گوندی کۆچۆ لە باشووری #شنگال#، هیچ زانیارییەکم لەسەر شتێک نەبوو کە پێیدەڵێن خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، هیچ زانیارییەکم لەسەر ناکۆکی و ململانێ و کوشتن نەبوو کە هەموو ڕۆژێک لە جیهانی ئێمە ڕوودەدات، نەمدەزانی کە مرۆڤ دەتوانێت ئەو تاوانە قێزەونە دژی بە یەکدی ئەنجامبدەن.
وەکو هەر کچێکی بچووک خەونم بەوە دەبینی خوێندنی دوا ناوەندی تەواوبکەم، خەونی گەورەشم ئەوەبوو ئارایشتگەیەکم بۆ جوانکاری هەبێت لە گوندەکەمان و لەگەڵ خێزانەکەمان بژیم لە شنگال، بەڵام ئەو خەونەم بووە کابووس، شتێک ڕوویدا کە هیچ ڕۆژێک پێشبینیم نەکردبوو، کۆمەڵکوژی ڕوویدا، لە ئەنجامی ئەو کۆمەڵکوژیەش دایکم و 6 برا و دوو خوشکم لەدەستدان، هەموو خانەوادەیەکی ئێزدی هەمان چیرۆکی منی هەیە بەهۆی ئەو کۆمەڵکوژییەوە. بەڵێ، ژیانمان لەنێوانی شەو و ڕۆژێکدا گۆڕانکاری بەسەرداهات، بەشێوەیەک کە ئەستەم بوو قبووڵی بکەی، چۆن ئەو خانەوادە ئێزدیانە لە یەکدی دابڕان، چۆن نەسیجی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەیەتی ئاشتیخواز لەبەریەک هەڵوەشا، چۆن کۆمەڵگەیەکی تەواو کە ئاڵاهەڵگری ئاشتی پێکەوەژیانی ئاشتیانە بوو بوونە سووتەمەنی جەنگ. لە مێژووماندا ڕووبەڕووی چەندی هەڵمەتی کۆمەڵکوژی بووینەتەوە بەهۆی بیروباوەڕ و ئایینمانەوە، لە ئەنجامی ئەو کۆمەڵکوژیانە ژمارەیەکی کەم نەبێت لە ئێزدییەکان لە تورکیا ماون، لە سووریا ژمارەی ئێزدییەکان دەگەیشتە 80 هەزار کەس، بەڵام ئەمڕۆ ژمارەکەیان لە 5 هەزار کەس تێپەڕناکات، ئێزدییەکان لە ئێراق ڕووبەڕووی هەمان چارەنووس بوونەتەوە، ژمارەیان زۆر کەمبووەتەوە، ئامانجی داعش سڕینەوەی ئەو ئایینە بوو، ئەو ئامانجەش بەدیدەهات ئەگەر پارێزگاریان لێنەکرابا، ئەمەش هەمان حاڵی کەمینە لاوازەکانی دیکەیە لە ئێراق و سووریا.
دوای شکستی حکومەتی ئێراق و حکومەتی باشووری کوردستان لە پارێزگاریکردنیان و شکستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ڕزگارکردنمان لە داعش و ڕێگریکردن لەو کۆمەڵکوژیەی لە دژمان کرا، دەستەوەستان بوون لەبەرانبەر کۆمەڵکوژی کۆمەڵگەیەک بە تەواوەتی بەبێ ئەوەی هیچ بکەن، خانووەکانمان و خانەوادەکانمان و دابوونەریتمان، گەل و خەونەکانمان و کەرامەتمان هەمووی لەنێوچوو، دوای کۆمەڵکوژی هاوسۆزیەکمان لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە بەدەستهێنا، زۆرێک لە وڵاتانیش دانیان بەو کۆمەڵکوژییە دانا، بەڵام ئەو کۆمەڵکوژیە هێشتا کۆتایی نەهاتووە، هەڕەشەی لەنێوبردنمان بەردەوامە، حاڵی ئێزدییەکان لە بەندیخانەکانی داعش نەگۆڕاوە، هێشتا لە کەمپەکان دەرنەچوون، ئەو شوێنانەیان بوونیادنەناوەتەوە کە داعش وێرانیکردوون، تاوەکوو ئێستاش سزای ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە نەدراوە ئەوانەی سەرکردایەتی ئەو کۆمەڵکوژییەیان کردووە، هاوسۆزی زیاترمان ناوێت، دەمەوێت ئەو هاوسۆزییەتان تەرجومە بکەن بۆ کارکردن لەسەر ئەرزی واقیع.
ئەگەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی جیدییە بۆ پێشکەشکردنی یارمەتی بە قوربانیانی ئەو کۆمەڵکوژییە، ئەگەر دەمانەوێت ئێزدییەکان بگەڕێنەوە ناوچەکانیان لە کەمپەکان و جارێکی دیکە دڵنیاییان پێبدرێتەوە، ئەوا لەسەر کۆمەڵگەوی نێودەوڵەتی پێویستە پارێزگاری بۆ ئێزدییەکان لەژێر چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان دەستەبەر بکات، بەبێ ئەو پارێزگارییە نێودەوڵەتییە هیچ گەرەنتییەک نییە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژییەکی دیکە و گرووپێکی دیکەی تیرۆریستی ببینینەوە.
پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پابەندبوونی خۆی زیاتر بەدیاربخات بۆ دەستەبەرکردنی هەلی مافی پەنابەرێتی و کۆچبەری بۆ ئەوانەی بوونە قوربانی ئەو کۆمەڵکوژییە.
ئەمڕۆ ڕۆژێکی تایبەتە بۆ هەموو ئێراقییەکان، نەک تەنها بۆ یەکەمین ئێراقی کە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێدەبەخشرێت، ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کە ئاهەنگی سەرکەوتن و ڕزگاکردنی خاکی ئێراقە لەدەست ڕێکخراوی داعشی تیرۆریستی، بەشێوەیەک ئێراقییەکان لە باشوورەوە بۆ باکوور یەکیانگرت و جەنگێکیان لەبری هەموو جیهان دژی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستی و تووندڕۆیە ئەنجامدا، یەکبوونی ئێراقییەکان لە بەرەنگاربوونەوەی داعش و هزری داعش، بووە هێزێک بۆ هەموومان و توانیمان ئابڕی تاوانەکانیان ببەین، پێویستە یەکبین و بە ەکەوەش کاربکەین بۆ ئەوەی سزای داعش و ئەوانە بدەین کە پێشوازی و خۆشحاڵی و یارمەتی داعشیاندا بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی ناوچەیەکی زۆری ئێراق بکات. پێویستە لە ئێراق شوێنێک نەهێڵدرێتەوە بۆ تیرۆر و هزری تیرۆ لەدوای داعش، پێویستە یەکدەستبین لە بوونیادنانەوەی وڵاتمان، پێویستە پشکداربین لە بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری بۆ سەرجەم پێکهاتەکانی ئێراق.
پێویستە لەسەرمان هەموو ڕۆژێک ئەوە بەبیر خۆمان بهێنینەوە کە چۆن ڕێکخراوی داعش و هەڵگرانی ئەو بیرە لە ساڵی 2014 هێرشیانکردە سەر ئێزدییەکان، بە ئامانجی کۆتاییپێهێنانی یەکێک لە پێکهاتە ڕەسەنەکانی کۆمەڵگەای ئێراقی. داعش ئەو تاوانە و ئەو کۆمەڵکوژییەی لەبەرانبەر ئێمە ئەنجامدا، تەنیا لەبەرئەوەی ئێزدی بووین، خاوەن بڕوای دابوونەریتێکی جیاواز بووین، کە بڕوای بە کوشتن و بە سەبیکردن و عەبدکردن نەبووە.
لە سەدەی 21 لە سەردەمی جیهانگیری و مافی مرۆڤ، زیاتر 6 هەزار 500 منداڵ و ژنی ئێزدی کرانە سەبایە، ڕووبەڕووی کڕین و فرۆشتن و تووندوتیژی سێکسی و دەروونی کرانەوە، سەرەڕای هاوارمان لە ساڵی 2014وە تاوەکوو ئێستا، هێشتا چارەنووسی زیاتر لە 3 هەزار منداڵ و ژنی ئێزدی نادیارە لەژێر دەستی داعش. کچان کڕین و فرۆشتنیان پێدەکرێت و بە سەبی دەکرێن و دەستدرێژی سێکسیان دەکرێتە سەر، بە ئەقڵی کێدا دەچێت ویژاندی سەرکردەی 195 دەوڵەت لە جیهاندا نەجوڵابێت بۆ کارکردن بۆ ڕزگارکردنی ئەو کچانە، ئەگەر ئەمە ڕێککەوتنێکی بازرگانی یان نەوتی یانیش چەک بووایە، بە دڵنیاییەوە دەمانبینی هەوڵەکانیان دوو هێندە دەخستەگەڕ لەپێناو ڕزگارکردنیان.
هەموو ڕۆژێک گوێمان لە چەندین چیرۆکی کارەساتبار دەبێت و فرمێسک لە چاوان دەهێنێت، سەتان هەزار و بگرە ملیۆنان ئافرەت و منداڵ لە جیهان ڕووبەڕووی تووندوتیژی دەبنەوە، هەموو ڕۆژێک گوێمان لە هاواری منداڵان دەبێت لە ئێراق و سووریا و یەمەن، هەموو ڕۆژێک سەدان ژن و منداڵ لە ئەفریقا و وڵاتانی دیکە دەبینین دەکوژرێن و دەکرێنە سووتەمەنی شەڕ بەبێ ئەوەی ببینین کەسێک یارمەتیان بدات یان سزای ئەوانە بدات ئەو تاوانانە لە دژیان ئەنجامدەدات.
ماوەی چوار ساڵە بە دەوری ئەو جیهانەدا دەسوڕێم و دەگەڕێم، چیرۆکی خۆم و کۆمەڵگەکەم و کۆمەڵگە لاوازەکانی دیکە دەگێڕمەوە، بەبێ ئەوەی بەشێکی بچووک لە دادپەروەری بەدیبێت، بەبێ ئەوەی سزای تاوانکارانی تووندوتیژی سێکسی دژی ژنان و کچانی ئێزدی و ئەوانی دیکە بدرێت، ئەگەر دادپەروەری نەیەتەدی، ئەوا بە دڵنیاییەوە ئەو کۆمەڵکوژییە دژی ئێمە و دژی کۆمەڵگە لاوازەکانی دیکە دووبارە دەبێتەوە. دادپەروەری تاکە ڕێگەیە بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و پێکەوەژیان لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکان، ئەگەر بمانەوێت حاڵەتەکانی دەستدرێژی سێکسی و بە سەبیکردن لەبەرانبەر ئافرەتان دووبارەنەبێتەوە، ئەوا لەسەر پێویستە سزای ئەو کەسانە بدەین کە تووندوتیژی وەکوو چەکێک بەکاردەهێنێت دژی ژنان و کچان.
زۆر سوپاستان دەکەم بۆ ئەو ڕێزلێنانە، بەڵام لەڕاستیدا هیچ خەڵاتێک لەو دونیایە ناتوانێت کەرامەتمان بۆ بگەڕێنێتەوە. بەبێ بەدیهاتنی دادپەروەری و سزای تاوانکاران، هیچ ڕێزلێنانێک ناتوانێت قەرەبووی لەدەستدانی کەسوکار و خۆشەویستانمان بۆ بکاتەوە، کە بەبێ ئەوەی هیچ تاوانێکیان هەبێت کوژران و بەسەبی بران، تەنیا لەبەر ئەوەی ئێزدی بوون. هیچ خەڵاتێک ناتوانێت ئەو ژیانە سادەیەمان لەنێو کەسوکار و خۆشەویستانمان بۆ بگەڕێنێتەوە، بەبێ بەدیهاتنی دادپەروەری و پارێزگاری ئەوانەی لە کۆمەڵگەکەمان ماون.
لەم ڕۆژانەدا یادی 70 ساڵەی ڕێککەوتننامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ڕوونەدانی کۆمەڵکوژی و سزادانی ئەنجامدەران دەکەینەوە، کۆمەڵگەکەی من ماوەی چوار ساڵە بە بەردەوام لەژێر کۆمەڵکوژیدایە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تەنانەت ڕێگری لەو کۆمەڵکوژییەش نەکرد، بەڵکو شکستیهێناوە لە ڕاگرتنی ئەو کۆمەڵکوژیە لە دژمان دەکرێت و ڕووبەڕووکردنەوەی ئەو تاوانکارانە بە دادگا.
چەندین کۆمەڵگەی لاوازی دیکە هەن لەو جیهانە کە لەبەرانبەر چاوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕووبەڕووی لەنێوبردنی نەژادی و گۆڕینی ناسنامە دەبنەوە، پاراستنی ئێزدییەکان و کۆمەڵگە لاوازەکانی دیکە لە بەرپرسیاریێتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانە لە بوارەی مافەکانی مرۆڤ و پاراستنی کەمایەتییەکان. پاراستنی مافی ژنان و منداڵ، بەتایبەت ئافرەتان لە تووندوتیژی سێکسی لەو ناوچانەی کە ململانێ و شەڕی نێوخۆی تێدایە.
شەرەفی ئەوەم پ بەخشرا لە کۆنگرەی پاریس بۆ ئاشتی بەشداریبکەم، ئەم کۆنگرەیە لە ساڵڕۆژی 100 ساڵەی کۆتاییهاتنی یەکەم جەنگی جیهانی بوو، بەڵام لەو کاتەوەی کۆتایی بە یەکەم جەنگی جیهانی هاتووە، چەند کۆمەڵکوژی و چەند شەڕ ڕوویانداوە؟ قوربانییەکانی شەڕ و کۆمەڵکوژی لە ژماردن نایێن، بەتایبەت شەڕە نێوخۆییەکان. ئێمە وەکوو جیهان ئیدانەی ئەو شەڕانە و دانمان ناوە بە کۆمەڵکوژییەکان، بەڵام شکستمانهێناوە لەوەی سنوورێک لەبەردەم دووبارەبوونەوەیان دابنێین. ڕاستە زۆر کێشە و ناکۆکی و ململانێ هەن لە جیهاندا، بەڵام دەستپێشخەری و هەوڵی زۆریش هەن بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و یارمەتیدانی قوربانییەکان، ئەگەر دەستپێشخەری ویلایەتی بادن ڤۆرن بێرگک و بەڕێز کریشمان و یارمەتییەکانی نەبووایە نەمدەتوانی تاوانەکانی داعش ئاشکرابکەم و قسە لەسەر ئەو تاوانە بکەم کە ڕووبەڕووی ئێزدییەکان ببووەوە، بۆیە دەڵێم سەرجەم قوربانییەکان شایەنی دابینیکردنی شوێنێکی ئارامن تاوەکوو دادپەروەریان بۆ بەدیدێت.
پەروەردە و فێرکردن ڕۆڵێکی بنەڕەتی هەیە لە گەشەی کۆمەڵگە شارستانییەکاندا، کە بڕوای بە پێکەوەژیان و ئاشتی هەیە. بۆیە لەسەرمان پێویستە ئەمە لە منداڵەکانیان وەبەربهێنین، چونکە منداڵ وەکوو پەڕەیەکی سپی وایە، دەتوانین فێری ئاشتی و و لێبووردەیی و پێکەوەژیانی هاوبەشی نێوان کۆمەڵگەیەکانیان بکەین، لەبری ڕق لێبوونەوەو تائیفییەت.، هاوکات پێویستە ئافرەت کلیلی چارەسەری زۆربەی کێشەکان بێت، پێویستیشە بەشداری پیبکرێت لە پرۆسەی بوونیادنانی ئاشتی هەمیشەیی لەنێوان کۆمەڵگەکان، بە دەنگ و بەشداری ئافرەت دەتوانین گۆڕانکاری جەوهەری لەنێوان کۆمەڵگەکان و جیهان بکەین. من شانازی بە ئێزدییەکان دەکەم لەسەر ئەو هێز و ئارامییەی هەیانە، ئەگەرچی چەندین جار کۆمەڵگەکەمان کراوەتە ئامانج بۆ کۆتاییهێنان بە بوونیان، لەگەڵ ئەوەش ئێمە بەردەوامین لە خەبات لە پێناو مافی هەبوونمان، کۆمەڵگەی ئێزدی پەیوەستی ئاشتی و لێبووردەییە و پێویستە ببێتە نموونەیەک بۆ جیهان.
لە کۆتاییدا دەمەوێت سوود لەو هەلە وەربگرم و دەڵێم، سوپاسی هەر کەسێک دەکەم کە پاڵپشتم بووە لە گەیاندنی پەیامەکەم هەر لە ڕۆژی یەکەمەوە، سوپاس بۆ تیمەکەم، سوپاس بۆ تێربی و سێندی و عابد، کە هیچ ڕۆژێک جێینەهێشتم. سوپاس بۆ هەموو ئەو دەوڵەتانەی دانیان نا بە کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان و یارمەتیان پێشکەش بە کۆمەڵگە لاوازەکان کردووە، سوپاس بۆ کەنەدا و ئوسترالیا، کەبوونەتە ئارامگەیەک بۆ قوربانیانی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان. سوپاس بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئەو یارمەتی و ئەو دەستپێشخەریانەی کردوویانە بۆ پێکهێنانی تیمێکی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی داعش، سوپاس بۆ فەرەنسا و سەرۆک ماکرۆن لەسەر هەڵوێستە مرۆڤایەتیەکانیان لەبەرانبەر کەیسی ئێمە. سوپاس بۆ باشووری کوردستان لەبەرانبەر یارمەتیدانی ئاوارەکان لە ماوەی ئەو چوار ساڵەدا، سوپاس بۆ ئەمیری کوێت و حکومەتی نەرویج بۆ دەستپێشخەریان بۆ بەستنی کۆنگرەی دووبارە بوونیادنانەوەی ئێراق. سوپاس بۆ هاوڕێم پارێزەر ئەمەل کلۆنی و تیمەکەی کە هەموو توانایەکیان خستەگەڕ بۆ سزادانی داعش، سوپاس بۆ دەوڵەتی یۆنان، کە زۆری پێشکەش بە ئاوارەکان کردووە، با یەکبگرین دژی زوڵم و پێشێلکارییەکان و بە یەکەوە دەنگمان بەرزبکەینەوە و بڵێین نا بۆ تووندوتیژی و بەڵێ بۆ ئاشتی، نا بۆ بەکرێگیراوی بەڵێ بۆ ئازادی، نا بۆ نەژداپەرستی بەڵێ بۆ مافی و مرۆڤ بۆ هەمووان، نا بۆ بەکار‌هێنانی ژن و منداڵ، بەڵێ بۆ دەستبەرکردنی ژیانێکی ئازاد بۆیان، نا بۆ دەربازبوونی تاوانکاران لە سزا، بەڵێ بۆ سزادانی تاوانکاران و ئەنجامدەران و بەدیهێنانی دادپەروەری.
#10-12-2018#
ئەم بابەتە 3,711 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 10-12-2018 (6 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: دەرەوە
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( نالیا ئیبراهیم )ەوە لە: 10-12-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 10-12-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڤەژەن کشتۆ )ەوە لە: 29-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,711 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.236 KB 10-12-2018 نالیا ئیبراهیمن.ئـ.
فایلی وێنە 1.0.111 KB 10-12-2018 نالیا ئیبراهیمن.ئـ.
لاهور شێخ جەنگی پیرۆزبایی لە نادیە موراد دەکات
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
لاهور شێخ جەنگی پیرۆزبایی لە نادیە موراد دەکات
بەڵگەنامەکان

لاهور شێخ جەنگی پیرۆزبایی لە نادیە موراد دەکات
بەڵگەنامەکان

خاتوو #نادیە موراد#، سێمبولی خۆڕاگریی مرۆڤایەتییە بەرامبەر تیرۆر و ئازار و جینۆساید.
نادییە موراد، تەوارێکی بەرزە فڕی کوردستانه،‌ کە بە درێژایی شەڕی دژ بە تیرۆر و، شان بە شانی خوشک و براکانی لەناو هێزەکانی دژە تیرۆر و پێشمەرگە و ئاسایش و یەکینەکانی بەرخۆداندا لەبەرکانی جەنگ، لەگەڵ هەموو ئازادیخوازانی جیهان دژ بە تیرۆر و توندڕەوی، خەباتی کرد وکۆڵی نەدا، سڵی نەکردەوە لە سەختی ڕێگە و، هەوڵیدا بە هەڵدانەوەی ئازاری خۆی و، گێڕانەوەی تراژیدیاکانی، دنیا ڕابچڵەکێنێت و ڕێگە بگرێت لەوەی جارێکی تر گەلەکەی و هاوجۆرەکانی، ڕوبەڕووی ئازار و چەوساندنەوە و جینۆساید بکرێنەوە.
ئەم خاتوونە سەربڵندە، سەرباریی کەمیی تەمەنی، وەکو سەرکردەیەکی بە ئەزموون، ڕێگرییەکانی ناوخۆی ڕاماڵی و، بەهۆی ڕاستگۆیی ناخی و، ڕەوایەتیی ئامانجەکەی، بە خێرایی ناسرا و پەیامەکەی،‌ ئاشتی و ئارامی و ژیانێکی ئاسودە‌ بۆ کۆمەڵگەی ئێزدییان و کوردستان و مرۆڤایەتی، بە دنیادا بڵاو بۆوە و کردی بە سێمبولێکی جیهانیی.
بەخشینی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بەم کیژەی کوردستان، نەک تەنها دەبێتە سەربەرزی بۆ ئێمە و خۆی و خانەوادە و گەلەکەی و مرۆڤایەتی، بەڵکو دەبێتە هۆی سەرکەوتنی بەرەی شەڕی دژ بە تیرۆر بەرامبەر تیرۆر و توندڕەوی و، بەهایەکی زیاتریش بە خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی دەبەخشێت.
وێڕای پیرۆزبایی گەرممان لەم جەنگاوەرەی ڕێی ئاشتی، دڵنیاین بۆ لەمەولاش نادییە موراد، بەردەوام دەبێت لە بەرگریکردن لە بەها بەرزەکانی مرۆڤایەتی، پارێزەر و پشتیوان دەبێت بۆ هەموو قوربانیانی جەنگ، و دەنگێکی پیرۆز دەبێت‌ دژ بە کۆیلایەتی و، لە پێناو ئاشتیی و ئارامیی لە سەرتاسەری جیهاندا، خەبات دەکات.
#لاهور شێخ جەنگی#
#05-10-2018#
ئەم بابەتە 4,480 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 05-10-2018 (6 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 05-10-2018 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 05-10-2018 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 05-10-2018 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,480 جار بینراوە
مەکتەبی سیاسی YNDK: خاتوو نادیە موراد سیمبۆلی ئازایەتی کچی کوردە
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
مەکتەبی سیاسی YNDK: خاتوو نادیە موراد سیمبۆلی ئازایەتی کچی کوردە
بەڵگەنامەکان

مەکتەبی سیاسی YNDK: خاتوو نادیە موراد سیمبۆلی ئازایەتی کچی کوردە
بەڵگەنامەکان

دوای ئەو زولم و ستەمەی لەلایەن تاقمی تیرۆریستی داعش دەرهەق بە یەزیدییەکان و خاتوو نادیە موراد کرا، کەدوور بوو لەهەموو بەهاکانی ئایینی و یاسایی و ئەوپەڕی دڕەندەییان لەبەرامبەردا ئەنجامدرا، نەتەوە یەکگرتووەکان خاتوو (نادیە موراد)ی وەک باڵیۆزی نیازپاکی UN و نوێنەری قوربانیانی ئافرەت و گەلە ستەمدیدەکەی دەستنیشانکرد و بەمەش ئەم خاتوونە بووە یەکەم کچی کورد ئەم پلە شایستەیەی پێببەخشرێت.
خاتوو نادیە موراد و کچانی یەزیدی بەقەد ئەوەی لەلایەن تاقمی تیرۆریستی داعش بەوپەڕی دڕەندەیی لاقەکران و غەدریان لێکرا، هەزاران جار لەوە زیاتر لەناخی تاکی کورد و سەرجەم مرۆڤایەتی پایە بەرزبوون و ئازایەتی و خۆڕاگرییان بووە سیمبۆلی بەرخودان و خەباتی گەلی کوردستان و، ئەم خاتوونە ئێستا نوێنەرايەتی سەرجەم چەوساوە و ئافرەتە ژێردەستەکان دەکات که ‌لەلایەن عەقلی دۆگماو کۆنەپەرستی جەستەیان کڕین و فرۆشتنی لەسەر دەکرێت.
ئێمە لە یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK پیرۆزبایی لەخاتوو نادیە و گشت کچانی کورد لەهەموو بەشەکانی کوردستان دەکەین، کە ئەمڕۆ کچێکی کورد ئەم پلەیەی لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان پێبەخشرا، ئافرەتی کورد هەمیشە وابووە لەسەنگەری پێشەوەی تێکۆشان و خەباتی گەلی کوردستان بووەو، شۆڕش و ڕاپەڕینەکانی کورد بێ ئافرەت نەبوونە و هەر ئەوان داینەمۆ و بلیسەی شۆڕشگێڕی و ئازایەتی و خۆڕاگری نەتەوەیی کورد بوونه، نمونەتان زۆر بێ و پاڵپشتتانین بۆ گەیاندنی دەنگی کچانی یەزیدی و کورد بەگشتی بۆ نێوەندە نێونەتەوەییەکان بۆ فەراهەمکردنی پاڵپشتی زیاتر بۆ دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان و هەنگاونان بەرەو ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان، خوازیارین لەئاییندەیەکی نزیکدا نوێنەرایەتیتان ببێتە هۆکارێک بۆ ڕزگاربوونی سەرجەم کچان و ئافرەت و منداڵان لە چنگ و چڕنووکی تیرۆریستانی داعش و پاکبوونەوەی کوردستان لەو دڕندانە‌.
ئێمە و خەڵکی کوردستان سەربەرزین و شانازی بەتۆو سەرجەم پێشمەرگە و شەڕڤانان دەکەین که ‌لەئیستادا ئاخ و وڵات دەپارێزن و کوردستانیان کردۆتە گۆڕستان بۆ داعش و دوژمنانی کورد و کوردستان.
- نەمری و سەربەرزی بۆ شەهیدانی کوردستان.
- سەرشۆڕی و نەمان بۆ داعش و داگیرکەرانی کوردستان.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK
17-09-2016
هەولێر - باشووری کوردستان
ئەم بابەتە 5,837 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 17-09-2016 (8 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 90%
90%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 19-09-2016 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 5,837 جار بینراوە
نادیە موراد
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نادیە موراد

نادیە موراد
یەکێک بوو لەو کچە #شەنگال#ییانەی کە لەلایەن #داعش#ەوە ڕفێنرا و پاشان ئازادکرا. نێوبراو لەلایەن دەیان چەتەی داعشەوە لاقەکرابوو. تەواوی ئەندامانی بنەماڵەکەی لە گوندی #کۆجۆ# لەلایەن داعشەوە کوژران.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2015/93161/0012.JPG=KTML_Photo_Alt=نادیە موراد=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2015/93161/0012.JPG=KTML_Photo_End=
نادیە داعشەکان لە #موسڵ# چەند جارێک کڕین و فرۆشتنیان پێوەکردووە، ئازارێکی دەروونی و جەستەیی زۆری بینیوە. سەرئەنجام لە دەست داعشەکان ڕادەکات و خۆی دەگەیەنێتە #هەولێر#.
پاشتر وەک باڵێوزی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نیازپاکی هەڵبژێردرا. نادیە، لەناو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکاندا هەوڵی زۆری داوە بۆ باشترکردنی ژیانی ئاوارەکانی کوردە ئێزدییەکان.
پەڕتووکێکیشی لەسەر ژیانی خۆی و نەهامەتییەکانی دەستی داعش نووسیوە.
ڕۆژی #05-10-2018# خەڵاتی نۆبڵێ ئاشتیی وەرگرت. [1]
ئەم بابەتە 20,748 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 31
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 51
ئامار و ڕاپرسی
بەڵگەنامەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
دۆزی ژن
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری کەس: چالاکی مەدەنی
زمان - شێوەزار: کرمانجیی سەروو
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): شنگال
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: مێ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 19-12-2015 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 04-08-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 20,748 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.158 KB 19-12-2015 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
ژیان عەلادین
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
29-05-2022
شەنە ئەحمەد
مونیرە ساڵح عەبدولڕەحمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
قەڵای حەسەن ئاباد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ناسر ئیسماعیل حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەشوان نایف عەزیز سلێمان
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
نەواف ئیسماعیل حەسەن سەعید
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هاڤین خێرۆ حەسەن
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هەزار موراد معکۆ عەنۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
هوەیدە ئیلیاس خرمش شێخۆ
28-03-2024
سروشت بەکر
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,830
وێنە 104,281
پەرتووک PDF 18,891
فایلی پەیوەندیدار 94,732
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.593 چرکە!