پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کوردبوون، ئاوڕدانەوە لە دوێنێ.. هەنگاوێک بۆ سبەی
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,825
وێنە 104,254
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,711
ڤیدیۆ 1,232
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
ئەنجام: 5 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 1
















نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

نامە بۆ (ڕێبوار سەعید)ی هونەرمەند
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کاروان عومەر کاکەسوور، ڕێبوار سەعید

کاروان عومەر کاکەسوور، ڕێبوار سەعید
#کاروان عومەر کاکەسوور#

بیست ساڵ زیاترە لە نزیکەوە دەتناسم. پێشتر بەرهەمەکانتم دیبوون و دەمزانی یەکێکیت لە هونەرمەندە جیاوازەکانمان. لە ناوەڕاستی هەشتاکان لە هەولێر بە هەندێک لە تابلۆکانت ئاشنا بووم. لە ساڵی (1998) کۆمەڵەچیرۆکی (ئەسپیدیلۆن)م لە ڕێگای پۆستەوە بۆ ناردیت. هەر ئەودەم پارچەیەکی ڕۆمانی (ئای لەڤیلیا لەڤیلیا!)مت لەسەر یەکێک لە بەرهەمەکانتدا نووسییەوە، کە هێشتا بۆ چاپم نەناردبوو. ساڵی (2001) لە کۆپینهاگن یەکترمان بینی، کە ئەودەم پیشانگایەکت بۆ بەرهەمەکانت کردبووەوە. لەوێ لەبارەی هونەرەوە گفتوگۆمان دامەزراند. لە هاوینی (2009) جارێکی تر لە کۆپینهاگندا پیشانگات کردەوە، کە لەگەڵ هاوڕێیان (میدیا بێگەرد)، (ئاڤان فەتاح)، (ئەنیتا ئێسپاندەر)، (ساکار جەمال)، (نیاز بەیاتی)، (ئاراس وەهاب)، (گۆران هەڵەبجەیی)، (کامەران ئیبراهیم)، (ئالان پەری) و زۆری تردا کاتێکی خۆشمان بە سەر برد. هەر دەمودەست بابەتێکم لەبارەی پیشانگاکەتەوە نووسی و لە کۆڕێکداپێشکەشم کرد، کە دەبێتە ناوەرۆکی ئەم نامەیەم.

تۆ له و هونەرمەندانەیت، کە چ لە هونەرەکەی خۆیان و چ لە هونەرەکانی دیکەیش ئاگادارن. هەمیشە لەگەڵ تۆدا دەتوانم بەبێ دوودڵی بۆچوونی خۆم دەرببڕم. ئه و هێمنییەت وام لێ دەکات، بەئاسانی سەرنجەکانمت پێ بڵێم، بەتایبەتی کاتێک ئه و سەرنجانە پێوەندییان بە بەرهەمەکانی خۆتەوە هەیە. زیاتر گوێ دەگریت، لەوەی بدوێیت، مەگەر جارجار لەبارەی سەرنجەکانمەوە شتێک ڕوون بکەیتەوە. وەک بڵێی بەچاکی لەوە تێگەیشتبێتی، کە تۆ لە ڕێگای ڕەنگ و هێڵەوە قسەی خۆتت کردووە و ئینجا نۆرەی منە لەبارەیانەوە بدوێم. لە بەرهەمەکانتدا هیچ شتێک نابینم، جیاواز نەبێت. هیچ خاڵێکم بەرچاو ناکەوێت، هیی ئەوە بێت بەئاسانی لێی تێبپەڕم و بەقووڵی بیری لێ نەکەمەوە. ئەم جیاوازییە گەورەیە جۆرێک پارادۆکسی لای هەندێک بینەر دروست کردووە، کە وا بزانن بەرهەمەکانت بە شێوەیەک لە شێوەکان لە یەکتر دەچن. لای تۆ تەکنیکێک هەیە، کە دەتوانم ناوی زۆربوون (Reproduction)ی لێ بنێم.

من ئەگەر (تیۆریی پەرەسەندن)ی (داروین) کۆمەکی نەکردبام، له و پرۆسێسە نەدەگەیشتم و وام دەزانی جۆرێک لەیەکچوون لە کارەکانتدا هەیە. لە (تیۆریی پەرەسەندن)ی (داروین)دا ئەوە تێدەگەین، کە هەر گیاندارێک لە گیاندارێکی دیکە جیاوازە، با ئێمە لە شێوەی دەرەوەدا ئه و جیاوازییە بەڕوونییش هەست پێ نەکەین. هەموو زۆربوونێکیش شێوەیەکی ئەندازەییی هەیە. واتە دوو دەبێتە چوار و چوار دەبێتە هەشت و هەشت دەبێتە شانزدە و… هتد. لێرەدا مەبەستمان ئەوە نییە، کە تۆ لە کاتی بەرهەمهێناندا پشتت به و تیۆرییە بەستووە، بەڵکوو دەمانەوێت بڵێین هونەر ئەگەرچی تا ڕادەیەکی زۆر پرۆسێسێکی ڕوواڵایی (Spontaneous)یانەیە، بەڵام ئەوەی کار دەکاتە سەر قووڵیی ئه و هونەرە، بوونی دیدگای فەلسەفییە. کاتێک بە قووڵی سەرنج لە دنیا دەدەین، سەرنجەکانمان لەگەڵ سەرنجی هەموو ئەوانەدا بەر یەک دەکەون، کە بە قووڵی لە هەمان دنیایان ڕوانیوە. لێرەوەیە سەیر نییە، کاتێک دەبینین شێوەکارێک و شاعیرێک و ڕۆماننووسێک و فەیلەسووفێک بەبێ ئەوەی ئاگایان لە یەکتر بێت، سەرنجیان لە بابەتێکی هاوبەش داوە، بەڵام هەر یەکەیان بۆ گەیشتن بە قووڵاییی ئه و بابەتە، کەرەستە ی خۆی بەکار هێناوە. وەکوو چۆن لەیەکچوون لە سادەییدا هەیە، لە قووڵاییشدا چ لەیەکچوون و چ جیاوازی هەن، بەڵام ئەوەی قووڵایی لە سادەیی جیا دەکاتەوە، بوونی جیاوازییە لەنێوان قووڵایییەک و قووڵایییەکی دیکەدا، لە کاتێکدا ئاسان نییە تۆ جیاوازی لەنێوان سادەییەک و سادەییەکی دیکەدا بدۆزیتەوە. ئەمەیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە سادەیی لە جووڵە و ئاڕاستە بێبەشە. سادەیی لە ئاستی خۆیدا دەمێنێتەوە و کارلێک لەگەڵ شتەکانی دیکەدا دروست ناکات، بەڵام قووڵایی بەرهەمی جووڵە و ئاڕاستە ی شته جیاوازەکانە، کە دیدگای داهێنەر بزوێنەریانە، بۆیە سەرچاوەی هەموو قووڵایییەکیش، هەر سادەییە. بە مانایەکی دیکه، سادەیی لە ڕێگای کۆمەڵێک پڕۆسەسی گۆڕانەوە دەبێتە قووڵایی. ئەگەر داهێنەر دەتوانێت لە سادەیییەوە بەره و قووڵایی هەنگاو بنێت، بەڵام هیچ ڕێگایەک لە قووڵایییەوە نامانباتەوە ناو سادەیی. کاتێک لە ڕێگای هونەری تۆەوە (تیۆریی پەرەسەندن)ی (داروین)مان بیر دەکەوێتەوە، بە تایبەتی لە مامەڵەکردنی لەگەڵ گیانلەبەر و چەمکی زۆربووندا، ئەوە ئەنجامی ڕوانینی قووڵی تۆ یە بۆ ئەم دنیایه، دەنا لە بەرهەمەکانتدا جەستە لەژێر دەستەڵاتی بایۆلۆژیادا نەماوە و وەکوو بوونەوەرێکی سەربەخۆ هەڵدەسووڕێت. (داروین) ئه و زۆربوونە بە (هەڵبژاردنی سروشتی Natural Selection)ەوه دەبەستێتەوە، بەوەی هەر گیاندارێک لەپێناو مانەوەدا لەگەڵ (ئەویدیکه) دا دەکەوێتە شەڕەوە بۆ بەدەستهێنانی شوێن و خۆراک. ئەنجام ئەوانەی هەڵگری جۆرە خەسڵەتێکن، کە لەگەڵ دەوروبەردا گونجاوە، دەمێننەوە. لای تۆ مانەوە بۆ ئەوانەیە، کە زیاترین ڕەگەزی هونەری لە خۆیان دەگرن. لەم تێگەیشتنەوە زیاتر لە گیانلەبەرە هونەرییەکانت نزیک دەبینەوە و جیاوازیی نێوان هەر یەکێکیان لەگەڵ ئەوی دیکەیاندا هەست پێ دەکەین. دەتوانین ئەوە بێنینە بەرچاومان، کە تۆ خۆت زۆر خۆڕسکانە پرۆسێسی (هەڵبژاردنی سروشتی Natural Selection)ت گرتووەتە ئەستۆ و هەر خۆیشت ویستوو تە چ جۆرێکی گیاندار لەناو ببەیت و چ جۆرێک بهێڵیتەوە. بە مانایەکی دیکه، چی پیشانی ئێمە بدەیت و چیمان لێ بشاریتەوە. لای (داروین) گۆڕان خاوە. گیاندارەکان نەوە لە دوای نەوە دەگۆڕێن. کەواتە لەپاڵ شوێندا، کاتیش ڕۆڵێکی گەورە لەم گۆڕانەدا دەبینێت. هەردوو ڕەگەزی کات و شوێن لە بەرهەمەکانتدا کاریگەریی گەورەیان لەسەر پرۆسێسی ئه و گۆڕانەدا هەیە. ئەگەر لە شوێنێک خاڵێک نیشان بکەین و لە شوێنێکی دوورتر خاڵێکی دیکە، ئەوە بێگومان جیاوازیی ئه و دوو خاڵە بەئاشکرا هەست پێ دەکەین، لە کاتێکدا ئه و جیاوازییە لەنێوان خاڵێک و خاڵەکەی تەنیشتی، یان بە مانایەکی دیکە گیاندارێک و گیاندارەکەی تەنیشتیەوە، کەمتر دەدۆزینەوە.

بۆیەیش دەڵێین خاڵێک لە شوێنێکەوە دیاری بکەین و خاڵێکی دیکە لە شوێنێکی دوورتر و ناڵێین سەرەتا و کۆتایی، چونکە لای تۆ سیستەمی کرۆنۆلۆژییانەی مێژوو تێکشکاوە و لە شوێنیدا کاتی بازنەیی دامەزراوە، کە دواتر بۆی دەگەڕێینەوە. لە (تیۆریی پەرەسەندن)ی (داروین)دا شەڕی گیانلەبەر لەگەڵ سروشت لەلایەک و لەگەڵ جۆرەکەی خۆی لەلایەکی دیکەدا، بەندە بەوەی ئه و گیاندارە چ خەسڵەتێکی تایبەتی لە خۆیدا هەڵگرتووە، تا بتوانێت لەم شەڕەدا بەهۆیەوە سەرکەوتن بە دەست بهێنێت. لێرەدا هەڵوێستەیەک دەکەین، بەوەی لەم پڕۆسێسی سەرکەوتنەدا خەسڵەتی جیاوازجیاوازی وەکوو هێز، خێرایی، زیرەکی، ئازایەتی، ڕەقیی ئێسقان، نەرمیی جەستە، جوانی و زۆری دیکە ڕۆڵ دەبینن، کە دەشێت یەکێک له و خەسڵەتانە لە دەوروبەرێکی دیاریکراودا سەرکەوتن بە دەست بهێنێت و مانەوە مسۆگەر بکات. لای تۆ ئەگەرچی وەکوو پێشوو ئاماژەمان پێ کرد، زۆربوون هەیە و بەندە بە خەسڵەتی هونەرەوە، بەڵام شەڕ لەپێناو مانەوەدا نییە، بگرە هەوڵێک هەیە بۆ مانەوەی هەموو جۆر و ڕەگەزەکان.

دیسان مەبەستمان ئه و جۆر و ڕەگەزانەن، کە هەڵگری توخمی ئیستاتیکان، چونکە ئەوانەی هەڵگری ئه و توخمە نەبن، لەژێر کۆنترۆڵی هونەردا دەرناچن و ناگەنە لای ئێمە. ئەگەر لای (پلاتۆن) جەستە لەناو دەچێت و ڕۆح دەمێنێتەوه، دەمێنێتەوە و دوای گەیشتنی بە دنیای ئایدیاڵ بۆ جەستەیەکی دیکە دەگەڕێتەوە، ئەوا لە دنیای تۆدا جەستە لەناو ناچێت، کاتێک هەڵگری توخمی ئیستاتیکایە. کەواتە (جەستە گۆڕستانی ڕۆح) نییە وەکوو (پلاتۆن) بە گۆڕستانی ڕۆحی دەزانێت، بەڵکوو جەستە خۆی زمانی ڕۆحە و لەگەڵماندا دەدوێت. یان وەکوو (مێرلۆپۆنتی) پێی وایە جەستە نەک شتێک نییە له خۆمان جیاواز بێت، بگرە هەر خۆمانین و ئه و ڕێگایەمانە، کە تەعبیری پێ لە خۆمان دەکەین. ئەگەر جیاوازی لەنێوان ئێمە و جەستەماندا نییە، بەهەمان شێوە لەنێوان جەستە و شتەکانیشدا نزیکی و لەیەکچوون هەیه و یەکتر تەواو دەکەن. لە ڕێگای تێگەیشتن لە جەستەی خۆمانەوه، لە دەوربەرمان تێدەگەین. هەر دەربڕینێک لە جەستە، هاوکاتە لە دەربڕین لە دەوروبەر، بۆیە هونەر وەکوو شێوازێکی دەربڕین، بەرهەمی ئه و کۆنتاکت و ئەزموونەیە. دەگەینە ئەوەی بڵێین جەسته لای تۆ ڕێگایەک نییە بۆ دەربڕینی خود، بەڵکوو هەر خۆی خودە. لە یەک کاتدا (من) و (ئەویدیکە)یشە. کەواتە جەستە مانایه، بەوەی ڕووبەرێکە بۆ بەرهەمهێنانی زیاترین وێنە. جووڵەی جەستە تەنیا بۆ ئەوە نییە جیاوازییەکانی خۆی نمایش بکات و لە بوونی خۆیمان ئاگادار بکاتەوە، بەڵکوو بۆ ئەوەیشە ڕووبەرێکی نەزانراو لە دەوروبەر ئاشکرا بکات. سەیر نییە ئەگەر تۆ زۆربەی کات جەستە بەڕووتی، یاخود با بڵێین لە دۆخی سروشتیی خۆیدا پیشان دەدەیت، به و مەبەستەی ڕاستەوخۆ جەستەیەک لەگەڵ جەستەیەکی دیکەدا بدوێنیت، بەبێ پەنابردنە بەر هیچ ئامڕازێکی پۆشینی وەکوو قوماش. بەپێی ڕوانینی (مێرلۆپۆنتی) ئەزموونی جەستەیەک لەگەڵ هیی جەستەیەکی دیکەدا هەمان شتە و بۆئەوەیە، که بڵێن هەردووکیان بوونیان هەیە. بە مانایەکی دیکە کۆنتاکتی ئێمە لەگەڵ (ئەویدیکه) دا، کۆنتاکتە لەگەڵ خۆماندا. ڕوانینی تۆ بۆ جەستە زیاتر لە ڕوانینی فینۆمینۆلۆجییانەی (میرلۆپۆنتی)یەوە نزیکه، بەوەی بەردەوامبوونی جەسته لەناو گەردووندا بەردەوامبوونێکی سەبجێکتیڤە، نەوەک ئۆبجێکتیڤ وەکوو ئەوسا لەگەڵ (تیۆریی پەرەسەندن)ی (داروین)دا بەراوردمان کرد، بەتایبەتی لە چەمکی (زۆربوون)دا. ئەگەر ئێمە لای تۆ زۆربەی کات جەستەمان هەیە و پۆشینمان نییە، ئەوە ڕێک لە بەرانبەر ئه و کۆنسێپتەدا خۆمان دەبینینەوە، کە دەڵێت جەستە هەر خۆی زمانە. بەکارهێنانی گەڵا بە مەبەستی پۆشین لەجیاتیی قوماش و هەر مەتێریەڵکی دیکەی کیماوی، لەسەر ئاستی سیمبۆلدا پیشاندانی جەستەیە لە دۆخی سروشتیی خۆیدا، وەکوو پێشتر ئاماژەمان پێ کرد. له و دۆخەی، کە جەسته هێشتا لە سروشت جیا نەبووبووەوه و بەشێکی دانەبڕاو بوو لێی. وەکوو ئەوەی لای (داروین) باس کراوە. دەگەینە ئەوەی بڵێین ناکرێت باس لە بەرهەمی تۆ بکەین و باز بەسەر چەمکی جەستەدا هەڵبدەین.

پیشاندانی جیاوازیی سەر، یاخود دەموچاو لەگەڵ باقیی جەستەدا، یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی هونەری تۆ، کە دەتوانم بڵێم لەپشت ئەم پرۆسێسەوە ئاگایییەکی فەلسەفی هەیە. ئەمە پرۆسێسی گواستنەوەی دەستەڵاتە لە بایۆلۆژییاوە بۆ وێنە. لێرەوە جەستە بەپێی یاساکانی بایۆلۆژیا بەڕێوە ناچێت، بەڵکوو دەکەوێتە ژێر دەستەڵاتی وێنەوە. لە ڕێگای ئه و پارادۆکسەی نێوان دەموچاو و باقیی جەستەوە خۆمان لە بەردەم ڕاچەنین و تێڕامانێکی قووڵدا دەبینیەوە. ئەگەر ناو لە دەموچاو بنێین (بەشی سەرەوه)، به و مەبەستەی لە (بەشی خوارەوه) ی جیا بکەینەوە، کە لە ملەوە دەست پێ دەکات، ئەوا دەڵێین کاتێک هەوڵ بدەین له ڕێگای بەشی خوارەوەوە بەشی سەرەوە بهێنینە بەرچاو، بێگومان بە لاڕێدا دەچین، بەوەی لە بەشی خوارەوەدا هێز و چالاکی بەدی دەکەین، لە کاتێکدا لە بەشی سەرەوەدا بێهێزی و خەمناکی دەبینین، هەر دەڵێی لەگەڵ دەموچاوێکی دیکەدا جێگۆڕکێی پێ کراوه و وەکوو حاڵەتێکی میتامۆرفۆزی دەرخراوە. ئه و کەرەستانەی لەم پرۆسێسەدا بەکار هاتوون، ڕنگ و هێڵن، کە جیاوازییەکانیان لەسەر جەستەدا پیشان داوە. لە بەشی خوارەوەی جەستەیشدا هەڵوێستەیەک دەکەین، کە تۆ زۆرینەی کات سنوورەکانی جەستە دەسڕیتەوە، بەوەی شتەکان لە ئاستی بینینی فیزیکییەوە بۆ ئاستی خەیاڵ دەگوازیتەوە. بە مانایەکی دیکه، ڕێگا نادەیت جەستە بخەینە ناو چوارچێوەی بینینمانەوە، لە کاتێکدا خۆت نەتخستووەتە ناو هیچ چوارچێوەیەکەوە. ئەمە هەر تایبەت نییە بە جەستەی گیانلەبەرەوە، بەڵکوو جەستەی شتەکانیش دەگرێتەوە، وەکوو پێشتر گوتمان لە ڕوانگەی (مێرلۆپۆنتی)ەوە جیاوازی لەنێوان جەستە و شتەکاندا نییە.

لێرەوەیە مێژوو لای تۆ پێکهاتەیەکی هەمەئاڕاستەی هەیە. واتە ئه و سیستەمی کرۆنۆلۆژییایەی، کە مێژووی فەرمی لەسەری وەستاوە، لەژێر زەبری هێڵ و ڕەنگدا تێک دەشکێت و بێژمار ئاڕاستەی دیکە بەرهەم دێت. بە مانایەکی دیکە، ناکرێت خاڵێک بۆ سەرەتا و یەکێک بۆ کۆتایی دەستنیشان بکەین، بەڵکوو وەکوو پێشتر ئاماژەمان پێ کرد، لەناو ئه و کاتە بازنەیییەدا شتێک نامێنێت بە مانای گەڕانەوە. ئەوەی هەیە ئاڕاستەیە لە وێنەیەکەوە بۆ یەکێکی دیکە، بەبێ ئەوەی بتوانین لە ڕووی مێژوویییەوە یەکێکیان بخەینە پێش ئەوەی دیکەیانەوە. ئه و تەکنیکی (زۆربوون)ە، واتە بوونی ئاڕاستە لە وێنەیەکەوە بۆ هەر وێنەیەک لە وێنەکانی ناو ئه و بازنەیەدا، دەمانخاتە ناو سیستەمی گێڕانەوەوە، وەکوو ئەوەی لە ئەدەبی گێڕانەوەدا دەیبینین. جیاوازییەکە لە ئایکۆندایە، کە لە نووسیندا تیپەکان و لە هونەری شێوەکاریدا هێڵ و ڕەنگ و فیگەرەکانن. سەیر نییە ئەگەر یەکێک لە کارەکانت دووانزدە تابلۆی لە شێوەی لوولەی وەکوو قوماش بێت، کە بە مانای یادەوریی ساڵێک کێشاوتن. هەر ئەم شێوە لوولەیییە خۆی دەلالەتی بێسنووریی کاتە، بەوەی لەسەر ڕووی لوولەکدا ناتوانین شوێنێک بۆ سەرەتا و یەکێک بۆ کۆتایی دەستنیشان بکەین. لێرەدا ئێمه لە بەردەم شێوازی گێڕانەوەی فرەدەنگی (پۆلیفۆنی Polyphony) داین، بەوەی هەر کارەکتەرێک دەنگی سەربەخۆی خۆیی هەیە.

ئەگەر لە (تیۆریی پەرەسەندن)ی (داروین)دا هیچ نەوەیەک لە نەوەی پێش خۆی و هیچ لقێک لە سەرچاوەکەی ناچێت، ئەوا ئه و چەمکە لای تۆ لە شێوەی عیشقدا دەردەکەوێت، کە بە مانا پلاتۆیییەکەی ئه و عیشقە بە جارێ هەڵگری دژایەتی (Contradiction) و ململانێ (Conflict)یە. وەک سەرنج دەدەین لە هەر زۆربوونێکدا دوو توخم لەناو یەکدا دروست دەکەیت، کە له لایەک لە یەکتر دەچن و لە لایەکی دیکە جیاوازن. ئه و دووانە باوەش بە یەکدا دەکەن و لە ڕێگای ئاماژەکانی جەستەوە دایەڵۆگمان لەگەڵ دادەمەزرێنن، کە ئەم دایەڵۆگە وەکوو (میکایل باختین) دەڵێت مەرجی بوونی فرەدەنگییە. ئەگەر لە ئەدەب و هونەری ئێمەدا هەمیشە جەستەی مێیینە لە ڕێگای خەیاڵی نێرینەوە ئامادە کراوە، یاخود هێنراوەتە بەر چاو، ئەوە لای تۆ هەردوو ئاڕاستەکه لەناو ئه و سیستەمی فرەدەنگی و فرەڕەنگییەدا پێکەوە هەن، بەڕادەیەک ئاسان نییە سنووری جەستەی مێیینە و نێرینە لە یەکتر جیا بکەیەتەوە، کە وەکوو گوتمان لەناو گوتاری عیشقدا بوونەتە یەک.

سەرچاوەکان:[1]

Darwin, Charles, Arternes Oprindelse, oversat af J. P. Jacobsen, Jørgen Paludans Forlag, 1990.
Merleau-Ponty, Maurice, Om sprogets fænomenologi, Udvalgte tekster, Oversættelse, forord og indledning ved Per Aage Brandt, København, 1999.
Thøgersen, Ulla, Krop og fænomenologi, En introduktion til Maurice Merleau-Ponty filosofi, Danmark, 2004.3
ئەم بابەتە 456 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | https://jineftin.krd/
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 27-05-2021 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: هونەری
پۆلێنی ناوەڕۆک: وتار و دیمانە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 09-10-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 12-10-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 12-10-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 456 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.166 KB 10-10-2022 هەژار کامەلاهـ.ک.
ڕێبوار سەعید
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕێبوار سەعید

ڕێبوار سەعید
1962 لە شاری تەوێڵە لەدایک بووە.
-1997 کۆلیژی هونەری لەلەندەن تەواوکردووە.
-1999 بڕوانامەی ماستەری لەدانیشتگای میدل سیکس وەرگرتووە.
ئەندامی دەستەی نوسەرانی گۆڤاری کلتور بووە لە شاخ، سێ دیوانی هۆنراوەو وێنەی بڵاوکردۆتەوە لە ساڵەکانی 1986، 1998، 1998 بەناوی(ئاوا بون، ئاژێر. پالێت)، هەروەها بەشێک لە هۆنراوەو یاداشتەکانی بە فەڕەنسی لە پاریس ساڵی 1996 بڵاوبۆتەوە، ساڵی 1999 کتێبی وشەو ڕەنگی بە ئینگلیزی لە بەریتانیا بڵاوکردۆتەوە.
سەرۆکی ڕێکخراوی هونەری ئارت ئین کۆمۆنە لە لەندەن، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری ڕێکخراوی باڵندە بارانە لە فەڕەنسا، ئەندامی هەمیشەیی ڕێکخراوی کلتوری میلیونیم ئەوەردە.
خاوەنی خەڵاتی باشترین پڕۆژەی هونەری ماستەرە لە دانیشگای میدل سیکس لە لەندەن ساڵی 1999 خاوەنی بڕوانامەی باشترین پڕۆژە سەرکەوتوەکانی میلیۆنیم ئەوەردە ساڵی 2003 لە بەریتانیا.
-1984 – 2009 خاوەنی 21 پیشانگەی تایبەتییە لە #هەولێر#، #سەقز#، وەترلۆ فەرەنسا، وازێم لیل فەرەنسا، مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد لە لەندەن، گەلەری ودگرین لەندەن، دۆڤران فەرەنسا، فیستیڤاڵی جیهانی شیعر بیوڤری فەرەنسا.، گەلەری فیبەیتی ئەمستردام هۆڵندا، گەلەری پیتسانگا لەندەن و گەلەری کویک کویک سلڤەر لەندەن، مۆنەمینتی #هەڵەبجە#، گەلەری هاکس بەربەگن هۆڵندا، گەلەری کۆمپۆیلان هۆڵندا، مەڵبەندی کلتوری بیوڤری فەرەنسا، مەڵبەندی کلتوری میریکورد فەرەنسا، مەڵبەندی کلتوری بیوڤری فەرەنسا، مەڵبەندی کلتوری میریکورد فەرەنسا، مەڵبەندی کلتوری مێری مادلین فەرەنسا، ماڵی شیعر شاری بیوڤری فەرەنسا، کتێبخانەی گشتی دوهینین بیومۆنت فەرەنسا، گەلەری کوفە لەندەن، گەلەری مەدبۆر گەرهاوسیت کۆبنهاگن، هەمەریسمس لەندەن، دولەلین فەرەنسا، گەلەری (ودگرین)لەلەندەن و بەشداری دووەمین فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لەلەندەن، 1983-2010 بەشداری زیاتر لە (50)پیشانگەی هاوبەشدا کردووە لە (#سلێمانی#، هەولێر، تاران، پاریس، ئیسپانیا، لەندەن، کەنەدا، ئەمریکا، تۆکیۆ، پۆڵۆنیا).
پڕۆژەکانی گروپی هونەری:
گروپی ئیدوارد، -1992 گەلەری فاشێ شۆمینسال-لیل-بانکی فەرەنسی ئەلبی فەرەنسا.
-1988 گەلەری ڕوبێ فەرەنسا.
پڕۆژەی باڵندەباران، -1992 پڕۆژەی باڵندەباران، ئەنستویتی کورد لەپاریس، سانت ئەندرێ، فەرەنسا.
-1993 فیستیڤاڵی حیهانی شانۆی لیاگۆرا پۆڵۆنیا، ڤیڤات هۆڵی کلتوری ئارمینتیر فەرەنسا.
-1994 فیستیڤاڵی چوارەمی باڵندەباران لەمۆزەخانەی بڵندی ئەبیڤیل، مەڵبەندی کلتوری شاری ئوبی، فەرەنسا.
-1995 هۆڵی سانت نیکۆڵا، بەلجیکا، گراندەسینسە، فەرەنسا، مەڵبەندی کلتوری لیل، فیستیڤاڵی هوی فەرەنسا، مەڵبەندی کلتوری لیەژ، بەلجیکا فیستیڤاڵی کلتوری کاتوویچ پۆڵۆنیا، فیستیڤاڵی جون، لیل، کتێبخانەی مەرکەزی لۆس ئین گوال، مەڵبەندی کلتوری کۆندی سوخ لەئسکوت، فەرەنسا.
-1996 پۆڵۆنیا ئەلووس ئین گۆهیلا دیاب فەرەنسا، برۆکسل، لۆکسمبۆرگ.
-1997 شارەکانی (لیەش، سۆماگنی، ئارلۆن، مارچە، بەتجیکا، لەڤیلیت، پاریس).
-1998 مەڵبەندی هونەری ڕوبەی فەرەنسا شاری هوی بەلجیکا.
- 1999 مەڵبەندی هونەری برۆکسل.
-2003 گەڕانەوەی پڕۆژەی پێنج هەزار پۆرترێت بۆ پێنج هەزار قوربانی بۆ مۆنەمێنتی هەڵەبجە.
-2004 هەفتەی هونەری نێوان چین و کوردستان لەشاری سلێمانی، پڕۆژەی کۆڕاڵی ڕەنگ.
-2005 پڕۆژەی خۆری ڕەشپۆش بۆ ئەنفال.
-2005 پڕۆژەی باخچەی کوردستان لەئیتاڵیا.
بۆماوەی 4 ساڵە لەگەڵ شانۆی لیریکی هەمەرسمس لە لەندەن پڕۆژەی بەردەوامی هونەری ڕێکدەخات لەگەڵ فیستڤاڵە جیهانییەکانی کاچ و پڕۆژە هاوبەشەکانی ساڵی 2004 و 2005 کۆمپانیای شانۆی تیپۆی ئیتاڵی، کۆرسی هونەری لە وڵاتانی ئێران، فەڕەنسا، بەریتانیا، پۆڵۆنیا، نەمساو ئەمەریکا، بۆ تەمەنە جیاوازەکان کردۆتەوە.
ئەم بابەتە 17,405 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 2
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 9
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ئاستی خوێندن: ماستەر
جۆری خوێندن: هونەر - شێوەکاری
جۆری کەس: شێوەکار
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): سلێمانی
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 04-11-2009 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 12-03-2021 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 17,405 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.19 KB 04-11-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
ڕێبوار سەعید ئەمین تەها
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ڕێبوار سەعید ئەمین تەها
ژیاننامە

ڕێبوار سەعید ئەمین تەها
ژیاننامە

ناوی دایک: عەتیفە محەمەد غەریب
ساڵی 1972 لەدابیکبووە. ماوەی 123 ڕۆژ زیندانی بووە.
ئەم بابەتە 1,166 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری کەس: زیندانی سیاسی
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): کەرکووک
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 78%
78%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 06-07-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 07-07-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 07-07-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 1,166 جار بینراوە
ڕێبوار سەعید حسێن
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: کۆمەڵکوژی | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ناو: ڕێبوار
ناوی باوک: سەعید
ڕۆژی ئەنفالکردن: (03-05-1988/ 08-05-1988)
شوێنی ئەنفالکردن: #جەلەمۆرد#‌‌‌‌‌‌
ڕێبوار سەعید حسێن، یەکێکە لە ئەنفالکراوانی گوندی (جەلەمۆرد)ی شارەدێی (#ئاغجەلەر‌#)ی شارۆچکەی (#چەمچەماڵ#)ی شاری (#سلێمانی#)، لە قۆناغی ئەنفالی(چوارەم) دا لەنێوان ڕێکەوتی (03-05-1988/ 08-05-1988) لە ئاوایی گوندی (جەلەمۆرد‌‌‌) لەلایەن هێزەکانی سوپای ئێراق، بەر شاڵاوی ئەنفال کەوت و بێ سەر و شوێن کرا.[1]
ئەم بابەتە 138 جار بینراوە
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
شوێنەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری کەس: ئەنفالکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): چەمچەماڵ
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
وڵات - هەرێم (کۆچی دوایی): ئێڕاق
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 09-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە )ەوە لە: 09-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێبوار جەمال سەگرمە )ەوە لە: 09-03-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 138 جار بینراوە
ڕێبوار سەعید نوری
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕێبوار سەعید نوری

ڕێبوار سەعید نوری
- 1969 لەشاری سلێمانی لەدایک بووە.
- 1989 بەشی پەیکەرسازی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی تەواوکردووە.
- (1986- 1989) بەشداری لەسەرجەم پێشانگەکانی ساڵانەی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی سلێمانی کردووە.
-1987 لەگەڵ هونەرمەند (دارا حەمە سەعی)دا بەشداری لەدروستکردنی پەیکەری (پیرەمێرد)دا کردووە.
- 1991 لەگەڵ هونەرمەند (شێرکۆ عومەر)دا بەشداری کردووە لە دروستکردنی پەیکەری (ئاسۆی دەلاک).
- 1992 بەشداری کردووە لە داڕشتنی پەیکەری (مامە ڕیشە).
- 1995 لەگەڵ هونەرمەند (دارا حەمە سەعی)دا بەشداریکردووە لەهەردوو پەیکەری (مام هەژار)و (مەدام میتران)لە شاری هەڵەبجە.
-1995 لەپیشانگەی لاوان لەهۆڵی مۆزەخانەی سلێمانی خەڵاتی باشترین کاری هونەری پێبەخشراووە.
- ساڵانی (1996-1998) لەگەڵ هونەرمەند (دارا حەمە سەعی)دا بەشداری لەدروستکردنی ئەم پەیکەرانەدا کردووە (عیزەدین فەیزی)لە شاری هەولێر، (خەیروڵا عەبدولکەریم) لەشاری هەولێر.
- 1999 گەلەری زاموا پیشانگەی تایبەتی بۆ کارەکانی کردەوە لە هۆڵی گەلەری زاموا.
-1998 بەکارەساتی خنکاندن لە ئاوی ئیجە گیانی لەدەست داوە.
ئەم بابەتە 5,560 جار بینراوە
هاشتاگ
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری کەس: شێوەکار
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): سلێمانی
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 12-08-2012 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 02-09-2012 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 5,560 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.127 KB 12-08-2012 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
25-03-2024
زریان سەرچناری
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کوردبوون، ئاوڕدانەوە لە دوێنێ.. هەنگاوێک بۆ سبەی
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 514,825
وێنە 104,254
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,711
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.234 چرکە!