پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,920
وێنە 104,267
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,726
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
ئەنجام: 3 تۆمار دۆزرایەوە، لاپەڕە 1 لە 1
















نوێکردنەوە
Export Page to MS Excel
Facebook
Twitter
Telegram
LindedIn
Viber
Whats App
Facebook Messenger
Email
Copy Link

با زانستییانە کێڵگەی نەوتی کۆرمۆر بەکاربهێنین
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

با زانستییانە کێڵگەی نەوتی کۆرمۆر بەکاربهێنین

با زانستییانە کێڵگەی نەوتی کۆرمۆر بەکاربهێنین
ناونیشانی بابەت: با زانستییانە کێڵگەی نەوتی کۆرمۆر بەکاربهێنین
ئامادەکردن: #فەرهاد حەمزە محەمەد#

کێڵگەی کۆرمۆر دەکەوێتە سنووری شارەدێی قادر کەرەمەوە و 35 کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کەرکووکەوەیە، هاوتەریبە لەگەڵ کێڵگەی جەمبور بە دووری 14 کیلۆ مەتر.
ئەم کێڵگەیە 33 کیلۆ مەتر درێژە و 4 کیلۆ مەتریش پانە. یەکێکیشە لەو کێڵگانەی لە بیستەکانی سەدەی ڕابردووەوە دۆزراوەتەوە. لە ساڵی 1926 جیۆلۆجییەکانی کۆمپانیای IPC بۆ یەکەمجار باسیان لێوە کردووە. لە ساڵی 1928 بیری ژمارە1 (KM-I) تاقووڵایی 1990م هەڵکەندرا، بەڵام بەهۆی بوونی غازەوە هەندێ ئاستەنگیان هاتە ڕێ .لە ساڵی 1952 جارێکی تر گەرانەوە سەر هەمان کێڵگەو بیری ژمارە2 (KM-2) یان وتاقووڵایی 1624 مەتر هەڵکەند و لە یەکێک لە چین (formation) ەکان غازیان دۆزییەوە.
لە ساڵی 1980 بیری ژمارە 3 (KM-3) یان تاقووڵایی 2965 مەتر برد و غازیان لە سێ چین (formation) دۆزییەوە.
لە ساڵی 1989 بە پێی پلانی وەزارەتی نەوتی ئێڕاق پێنج بیری تر هەڵکەندرا و ژمارەیان گەیشتە هەشت بیر، ناوی کێڵگەکەشیان نا (ئەنفال) بەهۆی ئەوەی کێڵگەکە کەوتووەتە ناوجەرگەی ئەو ناوچانەی پڕۆسەی بەدناوی ئەنفالی تێدا ئەنجام درا.
ئەوەی لەتوێژینەوەی وەزارەتی نەوتی ئێڕاق هاتووە ئەستوورایی ستوونی غازی (gas colume) ئەو کێڵگەیە خۆی لە 600مەتر دەدات.
کاتێک دەڵێین کێڵگەی کۆرمۆر کێڵگەیەکی غازییە ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە نەوتی تێدانییە چونکە لە ئێڕاقدا جگە لە بیابانی ڕۆژاوا هیچ گێڵگەیەکی هایدرۆکاربۆنی نەدۆزراوەتەوە کە (free gas) بێت بەڵکوو هەمیشە نەوتی تێدابووە.
لە دوای پڕۆسەی ئازادییەوە ئەم بیرانە کەوتنە ژێر قەڵەمرەوی حکومەتی هەرێمی کوردستان. پاش تووندبوونی قەیرانی کارەبا لە هەرێم حکومەت بیری لەوە کردەوە ئەم کێڵگە غازییە بۆ مەبەستی بەرهەم هێنانی کارەبا بخاتە گەڕ. ئەوە بوو لەکەڵ کۆمپانیای (دانا غاز) دا دوو وێستگەی بەرهەم هێنانی کارەبایان لە چەمچەماڵ و پیرداود (هەولێر) دامەزراند، ئێستاش 2009 وا لە قۆناغی ڕاکێشانی لوولەی غازن بۆ ئەم دوو وێستگەیە.
ئەوەی لێرەدا مەبەستی سەرەکیمانە بیڵێین ئەوەیە ئەگەر ئەم کێڵگە هایدرۆکاربۆنییە تەنیا بۆ بەرهەم هێنانی غاز بەکار بهێنری ئەوا زیانێکی گەورە بە گەنجینەی نەوت لە کوردستاندا دەگەیەنرێت چونکە ئەگەر تەنیا غازەکەی لێ دەربهێنرێ ئەوا بۆ ئاییندە ناتوانرێ سوود لەو نەوتەی لە ناویدایە وەربگیرێت چونکە بەنەمانی غازەکە هیچ پاڵەپەستۆ (pressure) یەک لە ئارادا نامێنێ تا نەوتەکە سەرخاتە سەرەوە، بۆیە چاکتر وایە شان بە شانی بەکارهێنانی ئەو غازە چەند بیرە نەوتێکیش هەڵبکەنرێ تا غاز و نەوت بە تەنیشت یەکەوە بەرهەم بهێنرێ و سوودیان لێ ببینرێ، پێچەوانەی ئەمە کارێکی نازانستانەیە و زیان بە کێڵگەکە دەگەیەنێت. [1]
ئەم بابەتە 378 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 25-01-2009 (15 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئابووری
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 07-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 07-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 07-01-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 378 جار بینراوە
هێرشەکانی کۆرمۆر
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هێرشەکانی کۆرمۆر

هێرشەکانی کۆرمۆر
$هێرشەکانی کۆرمۆر$
#زریان ڕۆژهەڵاتی#

#26-06-2022#

$بەرایی$
پێچەوانەی هێرشەکانی ڕابردوو کە زیاتر #هەولێر# و دەوروبەرییان دەکردە ئامانج، ئەم جارە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هێرشی مووشەکی کرانە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە سنووری #چەمچەماڵ#. تاوەکوو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی هێرشەکەی نەگرتووەتە ئەستۆ، بەڵام ئەمە پێشهاتێکی تازە و وەرچەرخانێکە لە پەلاماردانی گرووپە چەکدارییەکان بۆسەر هەرێمی کوردستان، چونکە ئامانجی ئەم جارە ناوچەیەکە کە #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# تێیدا نفوزی زۆرترە کە پەیوەندییەکی تووندوتۆڵتریشی لەگەڵ ئێران و گرووپە شیعییەکانیش هەیە؛ بەڵام بۆچی؟

$کێ هێرشەکەی کردووە؟$
هەرچەند سێکوچکەی نێوان باشووری #کەرکووک# - چیای حەمرین و باکووری پارێزگای دیالە هێشتا شوێنی تەراتێنی #داعش#ە و جاروبار لەوێوە هێرش دەکرێتە سەر پێشمەرگە، بەڵام بەو پێیەی کە داعش لانی کەم لە 2020 بەدواوە توانست و کەرەستەی هێرشی مووشەکیی وای لەبەردەستدا نییە، ئەستەمە کاری ئەو بووبێت. بە قسەی ڕایەدارانیش بێت، مووشەکەکان جۆری کاتیۆشا بوون و بە لەبەرچاوگرتنی جۆرە جیاوازەکانی ئەم چەکە کە لە ئێراق هەن، دوور نییە لە شوێنێک لە ناوچەکانی نێوان باشووری کەرکووک تاوەکوو باکووری پارێزگای دیالەوە گیرابێتنە کۆرمۆر کە دوورییەکەیان لە (20 - 40) کیلۆمەتر زیاتر نەبێت! هەڵبەت ئەگەر جۆری کاتیۆشایەکە دیاری بکرێت و لەو جۆرانەش بێت کە تاوەکوو مەودایەکی دوور بڕناکەن و دەوری (8-9) کیلۆمەترێک دەڕۆن، ئەوسا دەبێت لەنێوخۆی هەرێمی کوردستاندا بەدوای شوێنی تەقاندنی مووشەکەکەدا بگەڕێین کە ئەوەش ڕەهەندێکی جیاوازتری پێدەدات. بەو پێیەی کە لە تووندترین ململانێ نێوخۆییەکانی ئەم چەند ساڵەی دواییدا، هێزە کوردییەکان پەنایان بۆ چەک دژی یەکتر نەبردووە، ئەوە بژارەیەکی دوور لە واقیع دێتە پێشچاو کە کەس یان لایەنێکی نێوخۆیی ئەوەی کردبێت.

بەو پێیەی ئەو ناوچانەی نێوان سێکوچکەی باشووری کەرکووک - حەمرین و دیالە، شوێنی گرووپە جیاوازەکانی #حەشدی شەعبی# و سوپای ئێراقیشە و لەوێش ناوچەی بۆشایی ئەمنیی زۆر هەیە، گومان هەر بۆ ئەو گرووپە چەکدارانە دەچێت کە لە پشت هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستانەوەن.

$بۆچی ئەو هێرشانە کران؟$
ئەو هێرشانەی سەر کۆرمۆر لە کاتێکدا دێن کە دوای ماوەیەک گرژی و ساردی، دوای دەستپێشخەرییەکانی #نێچیرڤان بارزانی# – پلاسخارت کرانەوەیەک لە پەیوەندییەکانی پارتی و یەکێتی درووستبووە کە پێدەچێت لەدوای کشانەوەی سەدر لە پەڕڵەمان و دەستپێکردنی قۆناخێکی تازە، ئەو دوو هێزە زیاتر لە جاران ناچاری ڕێککەوتن لەگەڵ یەکدی بن. هەروەها هێرشەکان دوای ئەوە هات کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا زۆربەی سەرکردەکانی شیعە پێشوازییەکی گەرموگوڕیان لە #لاهور شێخ جەنگی# کرد کە وەکوو گوشارێکی سیاسی بۆسەر یەکێتیی نوێ هەژمار دەکرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێشتر ئەو گرووپانە لە کاتی ڕووداوەکانی پەیوەست بە لەسەرکارلادانی ئەو، زیاتر بێدەنگییان بە مەسڵەحەت زانیبوو! حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە سەرەتاکانی ئەم مانگەدا ڕایگەیاندبوو کە دوو کۆمپانیا سەبارەت بە نەوت و گاز دادەمەزرێنێت! بێشک ئەستەمە بتوانێت ئەمە بەبێ ڕەزامەندیی یەکێتی بکات و ڕەنگە لەسەر ئەوەش لێکتێگەیشتنێک لەنێوان هەردوولا درووست بووبێت.

کاتێک ئەمانە پێکەوە دەخەیتە پاڵی یەک، هێرشی مووشەکی و گوشاری سیاسی وەکوو دوو ئامرازی کاریگەر سەبارەت بە ڕێگرتن لە ڕێککەوتنێکی گریمانەیی نێوان یەکێتی و پارتی لەسەر بابەتی گازی سرووشتی وەکوو ئەگەرێکی بەهێز دەردەکەوێت.

هەڵبەت دەبێت لە شوێنێکدا ئەوەش یاداشت بکرێت کە هێرشەکان، دەتوانن کاریگەرییان لەسەر بڕیاری کۆمپانیا بیانییەکانیش هەبێت کە لە کەرتی وزەی هەرێمی کوردستان کار دەکەن و هاوکاتیشە لەگەڵ دووەمین نامەی ئاگادارکردنەوەی حکومەتی ئێراق بۆ کۆمپانیا بیانییەکان سەبارەت بە چارەنووسی کارکردنیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان!

فاکتەرێکی دیکە کە باشتروایە لەپێشچاو بگیرێت ئەوەیە کە دوای کشانەوەی سەدر لە پەڕڵەمان، لایەنە سەرەکییەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی وەکوو عامری و مالیکی ناچار دەبن سازش لەگەڵ پارتی و تەقەدووم بکەن بۆ ئەوەی حکومەتەکەی داهاتوویان ڕەواییەکی ڕێژەیی هەبێت. کاتێک ئەمەش بکەن، ئەوسا ناچارن بەرانبەر گوشاری گرووپە چەکدارییەکان لەسەر هەرێمی کوردستان و پارێزگای ئەنبار (حەلبووسی) هەڵوێستێکی جیاوازتر لە جارانیان هەبێت. ئەمە بێجگە لەوەی کە ناچاردەبن هەندێک لە داواکارییەکانی ئەو گرووپانە پشتگوێ بخەن. بە لەبەرچاوگرتنی جیاوازیی پێکهێنەرەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی، ئەمە شتێکە کە ڕێی تێدەچێت. هادی عامری داوای کردبوو مەرجەعیەتی باڵا ڕێ لە تێکچوونی پڕۆسەی سیاسی بگرێت، ئەمەش ناڕاستەوخۆ واتای ئەوەیە کە خەتی سوور بەسەر ناوی مالیکی دا دێنێت، چونکە پێشتر مەرجەعی باڵا گوتبووی ئەوەی تاقیکراوەتەوە تاقی نەکرێتەوە. بەپێی هەواڵەکانیش بێت، نووری مالیکی دەیەوێت هەرچی زووترە چوارچێوەی هاوئاهەنگی بڕیار لەسەر بەربژێری سەرۆکوەزیران بدات. قەیس خەزعەلی، ئەمینداری عەسائیبی ئەهلی حەق گوتوویەتی کارەساتە ئەگەر حکومەت وەکوو جاران پێکبهێندرێت و دەبێت سەرۆکوەزیرانێک بێت کە بتوانێت کێشە ئابوورییەکان چارەسەر بکات. ئەگەریش نا، با هەڵبژاردن بکرێتەوە. ئەمەش شتێکە کە بە دڵی مالیکی نییە. پێدەچێت کەتائیبی حیزبوڵڵاش لە دۆخەکە ناڕازی بێت کە وا مەزەندە دەکرێت لەدوای کشانەوەی سەدر، شەش کەسی نزیکی لەنێو پەڕڵەمان بن و لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: ئێمە بەشێک نەبووین لە حکومەتەکانی جاران و بەشێک نین لە بارودۆخی ئێستاش.

لە سەروبەندی باسەکانی تایبەت بە ناتۆی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی بایدن و گفتوگۆ چوارقۆڵییەکانی ئەمریکا، هیندستان، ئیمارات و ئیسرائیل، هێرش بۆسەر کۆمپانیایەکی ئیماراتی لە هەرێمی کوردستان، دەتوانێت ڕەهەندێکی ڕکابەریی هێزداریی ناوچەییشی تێدا بێت.

$کۆتایی$
هێرشەکانی سەر کۆرمۆر وەرچەرخانێکە لە هێرشی گرووپە چەکدارییەکان بۆسەر هەرێمی کوردستان. لەوانەیە ڕێگرتن لە ئەگەری نزیکبوونەوە و ڕێککەوتنی زیاتری یەکێتی و پارتی، بەتایبەت لە دۆسیەی وزە، لێرەدا ئامانجە سەرەکییەکە بێت. ئەمە بێجگە لە ناچارکردنی کۆمپانیاکان بۆ کارنەکردن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان.

مشتومڕێک لەنێو چوارچێوەی هاوئاهەنگی بەدیدەکرێت لەسەر ئەوەی کە کێ ببێتە سەرۆکوەزیران. ڕەنگە مستەفا کازمی-یش حەزی لێبێت کە بمێنێتەوە. لەو چوارچێوەیەدا، سەردانەکەی بۆ تاران بە هەر هۆیەکی دیکەش بێت، لەم ساتانەدا بۆنی ئەوەی لێدێت کە دەیەوێت بڵێت: من دەتوانم بەربژێری نەسازانی لایەنەکان بم و بمێنمەوە. هەرچۆنێک بێت، کازمی بیت یان هەر کەسیکی دیکە، گرنگە مژاری هێرشە مووشەکییەکان و ڕێکارە تەکنیکی و سەربازییەکان بۆ ڕێگرتن لەوانە، بابەتی هاوبەشی یەکێتی و پارتی بێت لە دانووستاندنەکانیان بۆ پێکهێنانی حکومەت! [1]
ئەم بابەتە 228 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ڕووداو 26-06-2022
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 26-06-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: سەربازی
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 16-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 16-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 228 جار بینراوە
یەکێتی، سوورە لەسەر ڕادەستنەکردنی گازی کۆرمۆر بە پارتی
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

یەکێتی، سوورە لەسەر ڕادەستنەکردنی گازی کۆرمۆر بە پارتی

یەکێتی، سوورە لەسەر ڕادەستنەکردنی گازی کۆرمۆر بە پارتی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# سووربوونی خۆی دووپاتکردووەتەوە، بەوەی ئامادە نییە گازی سرووشتی کۆرمۆر ڕادەستی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بکات.
بەهۆی ئەو کێشانەی لەنێوان تیمی پارتی بە سەرۆکایەتی #مەسرور بارزانی# و تیمی یەکێتی بە سەرۆکایەتی #قوباد تاڵەبانی# هەیە، یەکێتی سووربوونی خۆی لە ڕادەستنەکردنی گازی سرووشتی کۆرمۆر بە پارتی کردووەتەوە.
ئەم سووربوونەی یەکێتی دوای ئەوە بووە، چەند شاندێکی حکومەتی هەرێم چوونەتە #بەغدا# و دوای گەڕانەوە پەیامیان بۆ بەرپرسانی یەکێتی ناردووە لەسەر بابەتی نەوت و گازی سرووشتی گفتوگۆ بکەن.
بڕیارە بەم نزیکانە لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی شاندێکی پارتی لەگەڵ شاندێکی یەکێتی کۆبوونەوە بکەن، بەتایبەتی ئەگەر گرژییەکانی ئەم دواییەی نێوان هەردوولا بەرەو کەمبوونەوە بچێت. [1]
ئەم بابەتە 347 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] دیارینەکراو | کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن 27-02-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
پارت و ڕێکخراوەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 27-02-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: هەواڵ
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە ئەحمەد )ەوە لە: 28-02-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 28-02-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە ئەحمەد )ەوە لە: 28-02-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 347 جار بینراوە
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,920
وێنە 104,267
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,726
ڤیدیۆ 1,232
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
ژیاننامە
مەیان خاتوون
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.907 چرکە!