یاسین کەریمی لەگەل دوو چالاکوانی ژینگەپارێز کە یەکێکیان #موختار خەندانی#، بەرپرسی پەیوەندییەکانی ڕێکخراوی ژیوای #پاوە# بوو، ئەویتریان #بیلال ئەمینی#
لەئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە #28-06-2020# لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگر لە ناوچەی مەڕەخێڵ لە پاوە گیانیان لەدەستدا، هەروەها دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی جەمیل عەبدی تەمەن 36 ساڵ، خەڵکی سەلاسی باوەجان و عارف خودادادی 48 ساڵ کە خەڵکی جوانڕۆ بووە، برینداربوون.[1]