پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
پێشەوا قازی محەمەد
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
#قازی محەمەد# کوڕی قازی عەلی، کوڕی میرزا قاسم قازییه، لە ساڵی (1893 یا 1900 یا 1901) دا لەدایکبووە. هەر لەسەرەتای لاوییەوە هەستی نیشتمانپەروەریی تێدا بەهێز بووە و گرنگییەکی زۆری بەخوێندنی زانستی کۆن و تازە داوە، و زۆر زوو لەم بارەیەوە پێگەیشتووە و زۆری هەوڵیداوە زمانی بێگانانیش فێربێت، جگە لە عەرەبی و فارسی لەگەڵ زمانی فەڕەنسی و ئینگلیزی، تا ڕادەیەکیش ئاشنایەتی لە زمانی ڕووسیدا هەبووە. بنەماڵەی سابڵاغ نەک بەتەنیا لەلای خەڵک، بەڵکوو لەلایەن دەسەڵاتداران و بەرپرسانی میریش، جێگەی ڕێز بوون. هەر بەبنەماڵە ئازادیخواز و نیشتمانپەروەر بوون. لە شەڕی یەکەمی جیهانیدا پیاوی وەک میرزا فەتتاحی قازییان لە بەرەنگاریی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕووسان لێ شەهید بوو، کوڕەلاوەکانیشی سالار و محەمەد بەدیل گیران و بۆ شوێنە دوورەکانی ڕووسیای ئەو کات، ڕەوانەکران و تا شۆڕشی ئۆکتۆبر هەر لەدیلیدا دابوون. =KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/234/0004.JPG=KTML_Photo_Alt=0004.JPG=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/234/0004.JPG=KTML_Photo_End= قازی عەلی باوکی قازی محەمەد، لە 1930دا لە #مەهاباد# ڕێکخراوێکی کوردیی بەناوی بزووتنەوەی محەمەد پێکهێنا. ناوبراو لەگەڵ جووڵانەوەی شێخ محەمەد خیابانی لە تەورێز پەیوەندییان هەبوو، تا ساڵی 1934یش لەسەر ئەو کارە بەردەوام بووە. قازی محەمەد زۆری حەز بەتێکەڵاوی لەگەڵ خەڵکی ناسراو و زانایانی زەمان و پیاو چاکان و کوردانی نیشتمانپەروەر و سەرۆک خێڵەکان هەبووە. بەدوای فەوتی باوکیدا بووە بە قازیی شار. لەبەر ژیری زۆری بەکاری فەرهەنگی و بەرەو ژوور بردنی زانیاریی خەڵک، لەساڵەکانی بەر لە1941و دواتریش بۆ یەک دوو ساڵ بەرپرسایەتیی بەڕێوبەرایەتی فەرهەنگ و ئەوقافی شاری مەهابادی بەئەستۆوەگرتووە و خزمەتی بەرچاوی فەرهەنگی کردووە و لەکاتی بەرپرسایەتی ئەودا، یەکەم قوتابخانەی کچان لەمەهاباد کراوەتەوە. هەر لەو پەیوەندییەشدا لەگەڵ زۆربەی خوێندکاران، ڕۆشنبیران و مامۆستاکان زۆر نزیک بووە. قازی محەمەد ڕێزی تایبەتیی بۆ دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ژ ک هەبووە. لە چەند ساڵ دەورەی بێ میریشدا، واتا لە ساڵی 1941 وەتا 1945دا، ئەو ساتەی کۆماری کوردستان پێکهاتووە، بەڕێوبەرایەتی ئەو لەبەڕێوەچوونی کاروبارەکان داوه، بەتایبەتی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی خێڵی نەقشی. زۆر لە دامەزرێنەرانی ژ ک گفتوگۆ و ڕاپرسیان لەگەڵ کردووە و زۆریان خۆشویستوەو گەلێکیان هەوڵ لەگەڵ داوه، تا ببێتەئەندامی ژ ک. زۆر لەگرێوگۆڵی کاری ڕۆژانەی خەڵک لەدیوانی ئەودا، ئەوەی مەحکەمەیان ناوبردووە، کراونەوە. قازی لەڕوانگەی نوێنەرانی بێگانەشەوە، ئەوانەی ئەو کات ئێرانیان لەنێو خۆیاندا دابەشکرد بوو، ڕێزی تایبەتیی هەبووە. هەر کەس چووەتە مەهاباد تێکۆشاوەبەر لە هەموو کەس چاوی بەناوبراو بکەوێت. بانگکرانی بۆ سۆڤیەت هەر لەم پەیوەندییەدا بووە، کەلەگەڵ دەستەیەکی گەورەچووەتەباکۆ. قازی محەمەد کەبوو بەئەندامی کۆمەڵەی ژ ک و ناوی نهێنیی بینایی بۆ دانرا، ئومێدێکی زیاتری بۆ بەرپرسان و خەڵک داهێنانی کرد. لەئاکامی دەرکی بەکاتی و لێهاتووی ڕامیاری ئەو و بەڕەزامەندی گەیشتنی بەرپرسانی کۆمەڵەدا بوو، کەژ ک بوو بە #حزبی دێموکراتی کوردستان# و وەک پارتێکی دیموکرات و پێشکەوتوو دەستی بەتێکۆشان کرد. قازی لەبەر ڕێزی تایبەتی، ئەوەی بۆ ژ کی هەبوو، بناغەی دامەزرانی پارتی دیموکراتیشی هەر بە 25ی گەلاوێژ بنچینەی دامەزرانی ژ ک دانا. پارت زۆر بەتوندی پەلوپۆی هاویشت و تێکۆشانی لە هەموو ناوچەی ئازادی کوردستاندا پەرەی سەند. قەیرانی بەزۆر لکاندنی کوردستانی بەئازەربایجانەوەچارەسەر کرد و ناچاری کردن لێکدانەوەی جیاواز بۆ کوردستان بکەن. بەدوای بەستنی یەکەم کۆنگرەدا، 1946-03-30دا بە بەشداریی نوێنەری پارچەکانی دیکەی کوردستان و مەلا مستەفای بارزانی و سەرۆک خێڵەکان و نوێنەرانی هەموو چین و توێژەکانی کوردستان پێکهاتنی یەکەم کۆماری کوردستانی ڕاگەیاند. ئەگەر تا ئەودەم جارجار لەرۆژنامەی کوردستاندا بەناوی پێشەوا باسی لێدەکرا، لە دوای دامەزرانی کۆمارەوە بەشێوەی ئاشکرا نازناوی پێشەوایی پێ بەخشراو ئەو ناوەتا ئێستاش لەنێو کۆڕوکۆمەڵی خەڵکدا هەر باوە. کاتێک پێشەوا لەلایەن قوام السلطنەبۆ تاران بانگهێشت دەکرێت و لە ڕێکەوتی 28ی کانوونی یەکەمی 1946دا دەچێتەتاران، لەلایەن ژمارەیەک لە شالیاران، نوێنەرانی پەڕڵەمان و نوێنەری کوردەکانی تاران و نوێنەری پارتەکان و یەکێتی کرێکاران لە فڕۆکەخانەپێشوازیی لێدەکرێت. ڕۆژنامەی ایران ما هەر ئەوکات دەنووسێت: ئێستا قازی محەمەد لە تارانە و ئازادیخوازان چاویان پێکەوتووە. دەردەکەوێت، کەبیروڕای ئەو فەرمانڕەوایانی ئازادی و دیموکراسییەت لەتەواوی ئێران دایە و مافی کۆمەڵایەتی و ڕامیاری و مرۆڤایەتی بۆ نەتەوەی کوردیش لەگۆڕێدایە. هەر کارێکی بەسوودی دیموکراسییەت بێلایەن پێشەوای کوردستانەوە بەدڵەوە پێشوازی لێدەکرێت. هیوادارین بەڕێزی قەوام لەو گەشتە مێژووییە کەڵک وەرگرێت. ئەو لەکاتی ماڵاوایی لەگەڵ مەلا مستەفا دەڵێت: من خۆم فیدای خەڵکی دەکەم و هیچ کات وەک پێشەوەری و سەرانی ئازەربایجان ناکەم، تا وڵاتەکەم لەخوێندا شەڵاڵ بێت و هەزاران کەس بەکوشت بچن. پێشەواو هاوڕێیانی ئەوەندەی لە ماوەی یازدەمانگی کۆماردا هەوڵیاندا، هەر ئەوەندەش لەو دادگا فەرمایشییانەی بۆ موحاکەمەکردنیان داندرا بوو، لەخۆبردوویی و ئازایەتییان لەخۆیان نیشان داوە. لەبەرەبەیانی 1947.03.30دا پێشەوا قازی، حەمەحسێن خان #سەیفی قازی# (ئامۆزای پێشەوا) و ئەبولقاسم #سەدری قازی# (برای پێشەوا) بەدوای فەرماندران لەدوو دادگای نایاساییە و فەرمایشیدا بەدەستی چەپەڵی دوژمنانی گەلی کورد لە #چوارچرا#ی شاری مەهاباد، واتا هەر لەو شوێنەی 1946-01-22دا کۆماری کوردستانی لێ ڕاگەیەنرابوو، لە سێدارە دران و شەهیدکران و هەر ئەو ڕۆژەلەسەر شان و پیلی خەڵکی مەهاباد لەگۆرستانی مەلا جامی بەخاک سپێردران. قازی محەمەد لەپای سێدارەدانی ڕێگای نەدا چاوی ببەستن و پەیڤی: حەز دەکەم لە دوایەمین چرکەی ژیانیشمدا بەسەربەرزی و چاوی کراوە وە لە نیشتمانی خۆشەویستم بڕوانم.[1]
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.031 چرکە!