پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
خانەقین
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
#خانەقین# شارێکی کوردستانییە کەوتۆتە باشووری کوردستان، شارۆچکەیە و تا ئێستا سەر بە پارێزگای دیالەیە. سنووری ئیدارەی خانەقین لەنێوان هێڵی پانیی (Latitude 343469 N) وە هێڵی درێژی (Longitude 454006 E) . رووبەری ئیداریی 3915 کم2، و بەرزایی لە ئاستی دەریاوە 201 مەتر. شارۆچکەی خانەقین کەوتۆتە نێوان شارۆچکەی #هەڵەبجە# لە باکوورەوە. شارۆچکەی #مەندەلی# و شاخی #حەمرین# سنووری لە باشووردا دیاری دەکات. رووباری سیروان لە ڕۆژاوا و سنووری ئێراق و ئێران لە ڕۆژهەڵات. لە ساڵانی هەفتاکانی سەدەی ڕابردوو، ژمارەی دانیشتووانی بە 175000 کەس مەزەنە کراوە. بەڵام ڕاستی ژمارەی دانیشتووانی نەزانراوە لە ئەنجامی تەقەلای حکومەتی ئێراق بو گۆڕینی دیمۆگرافییای شارەکە. زۆربەی هەرە زۆری دانیشتووانی خانەقین کوردن و بە زاراوەی کەڵهوڕی و گۆرانی زمانی کوردی قسەدەکەن کە هەندێ جار بە هەڵە بە فەیلی ناویان دەبردرێت. کوردی فەیلی زاڕاوەیەکی دیکەی زمانی کوردییان هەیە، ئەویش زاڕاوەی (لوڕی و لەکی) یه. زۆربەی دانیشتووانی باشووری خانەقین بەرەو شاری مەنەلی و بەدرەوجەسان لە بەشی ئێراق و #ئیلام# و #کرماشان# لە بەشی ئێران، لوڕن یا لەکن و بەو زاڕاوەیە قسەدەکەن. لە ڕووی ئایینییەوە ئیسلامن و بەشێکی زۆری شیعە مەزهەبن بەشەکەی دیکەش سوننە. بەشێکیش کاکەیی و سنجاوی. بێجگە لە کورد، ژمارەیەکی تورکمان، عەرەب، جوولەکە و کریستیان و سائبی و مەندائی لە خانەقین دژین. لەبەر هەمەڕەنگی ئایینی و مەزهەبی پێکهاتەی دانیشتووانەکەی، ژمارەیەکی زۆری حسێنیەی شیعە و مزگەوتی سوننەی تێدایە. کڵێسایەکی کریستیان تییدایە. سیناگوگی جوولەکەکانیش تێدابوو، بەڵام لە ساڵانی دوای دامەزراندنی ئیسرائیل و دەرکردنی جوولەکەکان لە خانەقین، ڕووخێنرا. =KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/1865/0003.JPG=KTML_Photo_Alt=خانەقین=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/1865/0003.JPG=KTML_Photo_End= لە ساڵانی حوکمی ڕژێمی بەعسدا، گۆڕانکارییەکی زۆر بەسەر پێکهاتەی دانیشتووانەکیدا هات کە بە پڕۆسەی (بەعەرەبکردن) ناسراوە. کوردی ڕەسەنی خەڵکی شارەکە بەزۆر دەرکران و دوورخرانەوە بۆ باشووری ئێراق، عەرەبی ئەوێ لە شوێنەکانیان نیشتەجێ کران. دەستکرا بە ڕووخاندنی دیهاتەکان وەکوو بانمیل، مەلا عەزیز، قولە یەهودی و پێوکەونەیکەنە و چەندین دیهاتی دیکە. ڕووخاندنی پاڵاوگەی نەوتی خانەقین کە بەپاڵاوگەی ئەڵوەند ناسرابوو. گواستنەوەی کرێکارەکانی بۆ شارەکانی دیکەی ئێراق. درووستکردنی چەندین گەڕەک بۆ نیشتەجێکردنی عەرەبی بەعەرەبکردن لە خانەقین، بۆ نموونە: گەڕەکی (شعلة) لە ئەرکەوازی، (7 نیسان) لە کارێز، (الاشتراکیة) لە مەڵکشای، (آبو عبیدة ابن الجراح) لە عالیاوەی کوێخا زۆراب، (التأمیم) لە تۆڵەفرۆش، (الشیبانی) لە یوسف بەگ کە هەر گەڕەکێکی لە (100-150) خانوو بێکهاتبوو. شاری خانەقین زۆر دێرینە، بەدرێژایی مێژوو شوێنی نیشتەجێی مرۆڤ بووە. هەبوونی ڕووباری ئەڵوەن کە بەم ناوچەیەدا دەروات، ڕۆڵێکی دیاری هەبووە لە ئاوەدانیبوونی و بەپیتکردنی خاکەکەی. زەویوزاری دەوروبەری ڕووباری ئەڵوەن بۆ کشتوکاڵ و بەکارهێنراوە هەر بۆیە مرۆڤ لێی نیشتەجێ بووە و بووەتە خاڵیکی گرنگی ڕێگای هاتووجۆ لەنێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا کە ئەوسا بە ڕێگای خراسان ناسراوە، لە سەردەمی مەملەکەتی کۆتییەکان (8 سەدە پ. ز.) ، ناوی خانەقین وەکوو (ئاوارتیوم) هاتووە. لە کاتی تێپەربوونی ئەسکەندی گەورە بەو ناوچەیەدا (3 سەدە پ.ز.) ناوی وەکوو (ئارتیمیتا) لە مێژووی یونانی کۆن هاتووە. ناوی مەرکەزی ویلایەتی سابینا لە نووسراوەکانی سەردەمی ئاشورییەکان بە (خودون) هاتووە کە دەکاتە شوینی ئێستای خانەقین. لە کتابی (المسالک و الممالک، أبو القاسم عبد اللە بن أحمد، بن خرداذابه/ ساڵی 300 هجری – 912ی میلادی مردووە) لاپەڕەی 3 و 7 ناوی خانەقین هاتووە وەک (طسوج-ناحیه) کە حەوت فەرسەخ لە #جەلەولا#و و شەش فەرسەخ لە قەسری شیسرینەوە دوورە. لە کتابی (معجم البلدان، یاقوت الحموی ساڵی 621ی هجری 1227ی میلادی، لاپەڕەی 340 بەشی دووەم) ناوی خانەقین بەم شێوەیە هاتووە (خانقین: بلدة من نواحی السواد فی طریق همذان من بەغداد، بینها وبین قصر شیرین ستة فراسخ لمن یرید الجبال، ومن قصر شیرین إلی حلوان ستة فراسخ؛ قال مسهر بن مهلهل: وبخانقین عین للنفط عظیمة کثیرة الدخل، وبها قنطرة عظیمة علی وادیها تکون أربعة وعشرین طاقاً، کل طاق یکون عشرین ذراعاً) لەکتابی (صبح الاعشی، ساڵی 821ی هجری نووسراوە لە لایەن الشیخ ابی العباس أحمد القلقشندی (756-827ی هجری) ، بەشی چوارەم لاپەڕەی 403 ناوی خانەقین هاتووە بە هەمان شێوە کە حەوت فەرسەخ لە #جەلەولا# وە شەش لە #قەسری شیرین# ەوە دوورە. ئاشکەرایە کە هاتنی هێزی ئیسلام بۆ خانەقین پاش شەڕی جەلەولا بووە لەنێوان موسڵمانان و ساسانییەکان لە ساڵی (16 هجری - 637 میلادی) ، شەڕەکە 8 مانگی خایاند و موسڵمان سەرکەوتن و بەردەوام بوون لەداگیرکردنی ناوچەکە بەرەو خانەقین و حەلوان (سەرپێڵ زەهاو) . کەواتە هەر لەو سەردەمەدا ناوی خانقین بووە بەهەمان شێوەی ئێستا. لەکاتی هاتنی مەغول بۆ داگیرکردنی بەغدا لە ساڵی (635 هجری) خانەقین بەتەواەی ڕووخێنراوە، لە تۆڵەی شکاندنی هێڕشی پێشتریان لە ساڵی (634 هجری) . خانەقین ناوی وەکوو (کاروانسەرا و حەلوان) یش هاتووە، حەلوان یان ئەلوان، ئەلوەن ناوی ناوەندی چەند شاریک بووە کە دەکاتە ئێستای سەرپێڵ زەهاو.[1]
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.016 چرکە!