پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
Formî tomarkirdinî babet
|
ئەڤین ئیبراهیم فەتاح
Nawy nêrer
Email
Serbas
Ziman
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
Pol
kelupelî serbazîyi bekarhatû le Kurdistan
Albumekan
Amar u Rapirsî
Bellgenamekan
Berheme Kurdistanîyekan
Bilawkirawekan
Dozî Jin
Enfalkirawan
Environment of Kurdistan
Galte u gep
Hemecore
Honrawe
Hoz - Tîre - Binemalle
Kare hunerîyekan
Kesayetîyekan
Kurtebas
Museums
Nawy Kurdî
Nexşekan
Part û Rêkxirawekan
Pend u îdiyom
Pertûkxane
Rêkewt u Rûdaw
Şehîdan
Şiwênekan
Şiwênewar u konîne
Vîdiyo
Wêne u pênas
Wişe u destewaje
Xiwardinî Kurdî
Yarîye Kurdewarîyekan
Zanist
Dirêjey babet:
$ژیاننامە$ من لە #جەلەولا# لەدایک بووم و گەورەش بووم لەخێزانێکی #گەرمیان#ی. باوکم کەسایەتیەک بووە لەکەسایەتیە بەناوبانگەکانی هۆزی #زەنگنە# لە ناوچەکە. دایکم لەدایکبووی #خانەقین#ە، کچی مەلاسەعد حەکیمی خانەقینییە کەیەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی #پارتی هیوا#ی ئەوکات. باوکم، (#ئیبراهیم فەتاح قادر زەنگەنە#) #شیوعی# بووە و لەسەر سیاسەت 5 ساڵ زیندانی بووە. ئیدی بیری نەتەوەیی و چەپ لەگەڵ پەروەردەکردماندا هەمیشە بوونی هەبووە. بۆ نموونە، ئێمە کە لە ناوچەی #تەعریب# بووین، دوو جار ڕاگوێزراوین بۆ ناوچە عەرەبییەکان، سەرباری ئەوەش 11 خوشک و براین هەر هەموومان ناومان کوردییە و بەدەست عەرەبەوە کە گاڵتەیان پێ دەکردین ناڵە ناڵمان بوو، کەچی شانازیمان دەکرد بەوەی ناومان کوردییە. واتا، ڕەگی هزری چەپ و ناسیوناڵیزم لە دایک و باوکمەوە بۆهاتووە. لە 1986-1987 ناوم لە#هەولێر# دەرچوو لە #زانکۆی سەڵاحەدین# کولیژی پەروەردە بەشی بایۆلۆژی. نەمزانیبوو، ئەو ساڵە سەرەتای وەرچەرخانێکی مێژوویی دەبێت لەژیاندا و تاکو ئیمڕۆ شوێنم دەبێت بە هەولێر و گەرمیانی ئازیز بەجێ دێڵم. لە سەرەتای ساڵی 1986 باوکم گیانی لەدەستدا و ئیدی گەورەترین پشتیوان و نزیکترین کەسم لەدەستدا. ئەم ڕووداوە کاریگەریی زۆری هەبوو لەسەر دوارۆژ و کەسایەتیی من. چونکە ئەو پشتیوانییەی باوکم دەیکردم چیتر نەما و وەک هەر کچێکی ئەم کۆمەڵگەیە، زۆر دەرفەت و دەرگام لێداخرا، بۆ نموونە، دووجار دەرفەتی خوێندنم لە ئەورپا بۆ ڕێککەوت نەیانهێشت بچم و گوتیان عەیبە و حەیامان دەچێت.=KTML_Shape_Begin=shape_201821422483661=KTML_Shape_Style=color:@@ff0000;background-color:@@9dceff;font-size:14px;font-weight:bold;text-align:auto;box-shadow:5px 0px @@0080ff;float:right;width:30%;height:30%;=KTML_Shape_Text=لە جەلەولا، لەبەرئەوەی ناوەکانمان کوردی بوو، عەرەبەکان گاڵتەیان پێدەکردین!=KTML_Shape_End= لە ساڵی 1993 ژیانی هاوسەرگیریم پێکهێنا لەگەڵ کوڕێکی هەولێری خەڵکی گوندێکی لای #قوشتەپە# بەناوی (#خالید عەبدوڵڵا ئیسماعیل#). ئەو کۆلیژی زانستی هەمان زانکۆی خوێندبوو، هەر لەزانکۆش یەکترمان ناسی و یەکترمان خۆشویست. سەرەتای 1994 کوردییەکەم زۆر خراپ بوو بەهۆی تەعریبەوە بەڵام کە هاتمە هەولێر، وردە وردە تێکەڵاوی سیاسەت و چالاکی کۆمەڵایەتی دەبووم و کوردییەکەشم باشتر بوو. هاوسەرم زۆر هانی دەدام و لەباوکم زیاتر پشتیوانی دەکردم. ئەو کات #پارتی کاری سەربەخۆیی کوردستان# لە #حیزبی شیوعی کوردستان# جودابوونەوە. خالید لەگەڵ ئەوان بوو منیشی هاندەدا تا بچمە ڕیزەکانیانەوە و هەر لەوێوە بزاوتێکی ژنانیشمان دەمەزراند. $خوێندن و کار$ 1994 وەک مامۆستای زیندەوەرزانی لە دارەتوو دامەزرام و ماوەی 5 ساڵ مامۆستا بووم. بەڵام لە1998 ئیدی نەمدەتوانی وەک مامۆستا بەردەوام بم و هەستم دەکرد شوێنی من لەو سیستمەدا نییە بۆیە وازم هێنا و دوو ساڵ لەماڵەوە دانیشتم، خزمەتی کوڕەکەم هاوسەر و خۆمم دەکرد و ڕۆژانە 5-7 کاتژمێرم بۆ خوێندنەوە هەبوو. لەو ساڵانە هاوسەرەکەم کۆلیژی یاسای ئێوارانی تەواو کرد و منیش جگە لەوەی لەمنداڵیەوە حەزم بەخوێندنەوە بوو، باگراوندی مەعریفیم خراپ نەبوو، بەڵام لەو دووساڵەدا، بنەماکانی #کۆمەڵناسی# و مێژووی ئیسلام و فکر و فەلسەفە و ئیسلامی سیاسیم خوێندەوە. هەر لەوکاتەوە دەستم بە نووسینی وتار کرد. وردە وردە لە نووسیدا سەرکەوتوو بووم، و شوێنی خۆمم (وەک ناو نەک پلەو پایە) لەراگەیاندنی کوردی بەتایبەت لە هەولێر کردەوە. دوای 2000 ئیتر وازم لەکاری سیاسی و حیزبی هێنا و پتر تێگەیشتم کەمن ناتوانم لەسنووری حیزبێکدا قەتیس بم. ئەوکات زانیم من کەسێکی ئازادیخوازی لیبراڵم و کارم بەحیزب نیە، بەڵام تادەهات ژیان سەختتر دەبوو. ژیانی تەعریب و توانا و سەلیقەی خۆم وایکرد عەرەبییەکی باش بزانم، سەرەتای نووسینم بە عەرەبی بوو و بۆیان دەکردم بە کوردی، پاشان ماوەی چەند مانگێک لە ڕۆژنامەی #خەبات# (ئەوکات عەرەبی بوو) ستوونێکم دەنووسی. هەر لە 2002دا کۆلیژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەڵاحەدین / ئێواران، بەشی کۆمەڵناسیی کردەوە. لە ساڵی 2010 بڕوانامەی ماستەرم لە زانکۆی کوردستان-هەولێر بەشی کۆمەڵناسی وەرگرت. ئێستا لە زانکۆی سەلاحەدین بەناونیشانی مامۆستای یاریدەدەر کار دەکەم و لە ڕۆژنامەی باس هەفتانە ستونێک دەنووسم. $کاری ڕاگەیاندن$ لە ناوەڕاستی نەوەدەکانەوە تا ئێستا کاری ڕاگەیاندن وەکو پیشەی دوەم دەکەم. لە ڕۆژنامەکانی خەبات (کوردی و عەرەبی)، کوردستانی نوێ، هەواڵ، چاودێر، باس، ستونم نووسیوە. هەروەها لە تیڤی و ڕادیۆش بەرنامەم ئامادەو پێشکەش کردوە. $پسپۆڕییەکان$ - جێندەر و #فێمینیزم# - بزووتنەوە کۆمەڵایەتیەکان - سۆسیۆلۆژیای ئاین. - ئەندامی کارای #ڕێکخراوی کوردیپێدیا#م. - ناونیشانی لێکۆڵینەوەکەم: بەشداریکردنی ژنان لە بزووتنەوە ئیسلامییەکانی هەرێمی کوردستان. دیراسەیەکی نەقدی بۆ ڕێکخراوەکانی ژنانی سەربە حیزبە ئیسلامیەکان.
Çakkirdinî babet: Tikaye gorranikarîyekant lem xaneyeda binûse.
Serçawe:
Parastin - Nardin
Çûnejûrewe
Rêsakanî bekarhênan
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
|
Peywendî
|
CSS3
|
HTML5
|
Katî afrandinî lapere: 0 çirke!