پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
جەمیل ئەحمەد مەحمود - دەرسیم
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
شەهید جەمیل ئەحمەد مەحمود حەمە عارف (#دەرسیم#)، لە ڕێکەوتی (#01-07-1957#)دا لە شارۆچکەی #دیبەگە# له دایک بووە. شەهید، لە ساڵی (1963)دا دەچێتە بەر خوێندن، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە باوکی کادیر و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلول بووە، خانوەکەیان دەسوتێنن و بۆ ماوەیەکی کورت دەچنە شاری #هەولێر#، دواتر هەر لەو ساڵەدا دەگەڕێنەوە دیبەگە و دووبارە دەچێتەوە بەر خوێندن. شەهید دەرسیم، خوێندنی سەرەتایی لە دیبەگە و ناوەندی و ئامادەیی لە ئامادەیی کوردستان لە شاری هەولێر تەواوکردووە و لەدوای (#11-03-1970#)دا ماڵیان دەگوازنەوە بۆ هەولێر. ژیانی سیاسیی شەهید جەمیل لەناو یەکێتیی قووتابیانیی کوردستان دەست پێ دەکات، هەر بەو هۆیەوە و لە ئەنجامی هەستی بەرزی کوردایەتی و دڵسۆزی بۆ نیشتمان و گەلەکەی، کاتێک کە خوێندکاری پۆلی پێنجەمی ئامادەیی دەبێت، لە ڕۆژی (#09-10-1974#)دا، لەلایەن بەڕێوەبەرێتیی ئەمنی هەولێر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەردەچێت، بەڵام بەرلەوەی ئەمنی ڕژێم بتوانن دەستگیری بکەن ئەو هەست دەکات کە کۆمەڵێک ئەمن ڕوودەکەنە پۆلەکەی و نیازی گرتنی ئەویان هەیە، دەستبەجێ لە پۆلەکەی دەردەچێت و خۆی دەرباز دەکات، دواتریش پەیوەندی بە شۆڕشەوە دەکات و بە فەرمانبەر لە #چۆمان# دادەمەزرێ. هەر لەو ساڵەدا لە ڕێکەوتی (29-04-1974)دا برایەکی بەناوی مەجید ئەحمەد مەحمود، کە پێشمەرگەی دژە فڕۆکە بوو لە گەرووی بێشێ/ چۆمان، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەی بەعس و سەدام لەسەر پردی چۆمان لەگەڵ (28) کەسی دیکە شەهید بووە، بەڵام تا ڕۆژی پەیوەندی کردنی شەهید جەمیل بە شۆڕشەوە هەواڵی شەهید بوونی مەجیدی برایان لێ شاردبووەوە. دوای نسکۆی شۆڕش لە ئەنجامی پەیماننامەی جەزائیر لە ڕێکەوتی (#06-03-1975#)دا، جەمیل ئەحمەد مەحمود سەرەتا لەگەڵ خێزانەکەیان دەچنە کوردستانی ئێران (خانە و #شنۆ#)، وەلێ دوای نزیکەی کەمتر لە مانگێک بە دڵێکی پڕ لە غەم و برینەوە وەکو دەیان هەزار کوردی دیکە دەگەڕێنەوە هەولێر و لەناو هەولێر نیشتەجێ دەبن. شەهید هەر لە ساڵی (1975)دا دووبارە دەستی بە خوێندن کردەوە و لە ساڵی (1976)دا ئامادەیی تەواوکرد. دواتریش لەپێناوی درێژەدان بە خوێندن چۆتە #سلێمانی# و لە ساڵانی (1976-1977) قۆناغی یەکەم و ساڵانی (1977-1978)دا قۆناغی دووەمی پەیمانگای کارگێڕی و ئابووری (معهد الإدارة والإقتصاد)ی ئەوێی تەواو کردووە. شەهید جەمیل (دەرسیم)، لە ساڵی (1976)دا هەر لە سلێمانی پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و (#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#)ەوە دەکات و وەکو کادیرێکی هۆشیار و بەتوانا دێتە کۆڕی خەباتی نهێنی و هێڵێک (کەرتێک)ی ڕێکخستن لە هەولێر دروست دەکات. دوای تەواوکردنی خوێندن لە ناوەڕاستی ساڵی (1978)دا دەگەڕێتەوە هەولێر و دەگوازرێتەوە بۆ کۆمیتەی ڕاپەڕین و دەبێتە ئەندامی کۆمیتە، کە ئەوکات شەهید حەسەن کوێستانی سەرپەرشتی ئەو کۆمیتەی دەکرد. شەهید جەمیل دیبەگەیی، ماوەیەک دوای تەواوکردنی خوێندن وەکو فەرمانبەر لە ئەمیندارێتی گشتیی ڕۆشنبیری و لاوان لە هەولێر دامەزرا، بەڵام دوای کەمتر لە ساڵێک لەبەر ئیشوکارەکانی ڕێکخستن کە بەرپرسی کەرت و ئەندامی کۆمیتەی ڕاپەڕین بوو وازی لە کارەکەی خۆی هێنا. شەهید دەرسیم، کادیرێکی بەتوانای ڕێکخستن و کەسێکی وشیار و زیرەک بوو، چەندین هەڵبەست و وتاری ئابووری دەستنووسی خۆی هەبوو، کە دوای دەستگیرکردن و لە سێدارەدانی هەمووی لەناوچوون. شەهید جەمیل، زۆر بوێرانە، لەخۆبردوانە و بە گیانێکی خۆنەویستانە ئەرکەکانی ڕێکخستنی ئەنجام دەدا، بێ ئەوەی هیچ هەژمارێک بۆ ڕژێمی بەعس و دەزگاکانی ئەمنی سەدام بکات. شەهید، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ دۆست و ئەندامی بۆ ڕێکخستنەکان و کەسانی دڵسۆزی بۆ شۆڕشی نوێ کۆدەکردەوە. هەر بەهۆی چالاکییەکانی، لە ڕۆژی (#20-06-1979#)دا لەلایەن ئەمنی هەولێر دەستگیر دەکرێت، وەلێ سەرەڕای ئازار و ئەشکەنجەی دڕندانەی جەللادەکان هیچ نهێنییەکی نەدرکاند و نموونەی کەڵەپیاو و هاوڕێی خۆڕاگری کۆمەڵە بوو. جەمیل ئەحمەد، دوای نزیکەی دوو مانگی پڕ لە ئازاردان، لێبووردنی گشتیی هەمان ساڵی سەدام و ڕژێمی بەعس کە بەبۆنەی گرتنە دەستی پۆستی یەکەمی حزب و حکومەت لەلایەن سەدام حوسێن بۆ زیندانە سیاسییەکان، ئەو لە ڕۆژی (#18-08-1979#)دا ئازادکرا. لە کۆتایی ساڵی (1979) یان سەرەتای (1980)دا، لەسەر پێشنیاری شەهید جەمیل و نەخشەیەکی تۆکمەی ئەو بەهاوکاری ئەو چەند هاوڕێیەی کە دواتر بەیەکەوە گیران، توانرا سەرکەوتوانە لە ئەمیندارێتیی گشتیی پەروەردە و خوێندنی باڵا (ألامانة العامة للتربیة والتعلیم العالي)دا ئامێرێکی ڕۆنیۆ و ئامێرێکی چاپکردن بۆ ڕێکخستنی هەولێر و هێزی پێشمەرگەی کوردستان ببەن. بەڵام دوای تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر بەسەر ئەو چالاکییە و بەهۆی دەستنیشان کردنیان لەلایەن سیخوڕێکی ڕژێمەوە، لە ڕۆژی (12-07-1980) و ڕۆژانی دواتر هەریەک لە جەمیل ئەحمەد مەحمود حەمە (دەرسیم)، تەحسین ڕەحمان فەرحان حەوێز (داماو)، دکتۆر سەلیم ڕەشید ساڵح ئەحمەد (مامۆستا سەلیم حاجی ڕەشید/ 14-07-1980)، یوسف عومەر حەکیم مستەفا گڕاوی (زریان/ 12-07-1980)، ئەحمەد ئیبراهیم ئەحمەد مستەفا گڕاوی (##13-07-1980##)، حەکیم عوسمان مستەفا حەکیم (13-07-1980) و عەزیز تۆفیق قادر لەتیف (13-07-1980)، کە هەموویان ئەندامی کۆمەڵە و سەر بە کۆمیتەی ڕاپەڕینی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان بوون، لەلایەن ئەمنی بەلدەی هەولێر دەستگیرکران. ئەو پۆلە هاوڕێیە ڕووبەڕووی ئەشکەنجە و ئازاری دڕندانەی جەللادەکانی بەعس بوونەوە، دواتریش گشتیان لە ڕێکەوتی (20-07-1980)دا بۆ دەزگای هەیئە خاسەی شاری #کەرکووک# گواسترانەوە، وەلێ بەداخەوە هاوڕێ یوسف عومەر حەکیم دوای دوو ڕۆژ لە (22-07-1980)دا بەهۆی ئەشکەنجەی هۆڤییانەی سەدامییەکان گیانی پاکی بە کورد و کوردستان بەخشی. ئەو پۆلە هاوڕێیەی کۆمەڵە لە ڕێکەوتی (29-10-1980)دا لە دادگای هەیئە خاسەی کەرکووک دادگایی دەکرێن و جەمیل ئەحمەد مەحمود و تەحسین ڕەحمان فەرحان سزای سێدارەیان بۆ دەرچوو و لە هەمان ڕۆژدا ڕەوانەی ژووری سێدارەی موسڵ کران، مامۆستا سەلیم ڕەشید سەرەتا سزای لە سێدارە و دواتر بۆی کرا بە هەتا هەتایە (مٶبد) و ئەحمەد ئیبراهیم گڕاوی، حەکیم عوسمان مستەفا و عەزیز تۆفیق قادر بە (5) ساڵ زیندانی کردن سزادران و ڕەوانەی بەشی سزا تایبەتییەکان (قسم الأحکام الخاصة) کران لە زیندانی ئەبوغرێب لە بەغدا، دواتریش بەر لێبووردنی گشتیی ڕێکەوتی (17-07-1982) کەوتن و دوای چەند ڕۆژێک ئازاد کران. شەهید جەمیل (دەرسیم)، یەکێک بووە لە خاوەنی بیرۆکە و نەخشەدانەری پلانی شکاندنی ژووری سێدارەی موسڵ کە لەگەڵ هەریەک لە (بەرزان عومەر عەلی، جەلال مەحمود ئەحمەد سورداشی و دواتریش عومەر میرزا شاسوار) بە هاوکاری دوو کارمەندی زیندان بەناوەکانی (فازڵ یوسف شێخ ئەلیاس و مەردان یوسف شێخ ئەلیاس) کە کوردی ئێزیدی و برابوون، لە سەرەتای ساڵی (1981) بیرۆکەکەیان بەو دوو پاسەوانە گەیاندووە و دواتر پلانی هەوڵەکەیان داڕشتووە. لە سەرەتای مانگی شوبات زیندانییانی ژووری سێدارەی زیندانی موسڵ قسەیان لەگەڵ کەسوکاری خۆیان کردووەو پارەیان بۆ ئەو مەبەستە کۆکردۆتەوە. بەڵام بەداخەوە لەکاتی جێبەجێکردنی پلانەکەدا لە شەوی (02-06-1981)دا تەنیا بەرزان عومەر عەلی لە ژیاندا مابوو، چونکە شەهید جەمیل ئەحمەد مەحمود بەگوێرەی فەرمانی کۆماری ژمارە (652)ی ڕێکەوتی (10-12-1980) لە شەوی (20/21-5-1981)دا لە سێدارە درا، شەهید جەلال مەحمود ئەحمەد سورداشی لە بەرەبەیانی (26-05-1981) لە سەربازگەی غەزلانی لە موسڵ گوللە باران کراو عومەر میرزا شاسوار لە شەوی (27-05-1981) لە سێدارە درا. ئەوکاتەی کە ئەوان لە سێدارە دارن، هێشتاکە کارەکانی بڕینەوەی شیشی دەرگاکان و خۆ ئامادەکردنەکان بۆ ئەنجام دانی پلانەکە تەواو نەببوو. شەهید جەمیل ئەحمەد مەحمود دیبەگەیی، دوای نزیکەی حەوت مانگ مانەوەی لە ژووری سێدارەی موسڵ، لە شەوی (20/21-5-1981)دا لەگەڵ هەریەک لە (جەمال قادر جوامێر ماوەتی - ی. ن. ک) و (عەلی محەمەد ئەمین نەسروڵڵا سەید سادقی - ی. ن. ک) لە سێدارە دران. لێرەدا بەپێویستی دەزانم ئەو هەڵە مێژووییە ڕاست بکەمەوە، کە لە ژمارە (3123)ی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، دووشەممە، ڕێکەوتی (21-07-2003)دا لە لاپەڕە (3)دا، مێژووی لە سێدارە دانی شەهیدان (جەمال قادر جوامێر و عەلی محەمەدئەمین نەسرولڵا) بە ڕۆژی (22-05-1981) نووسراوە، کە ڕاستییەکەی ئەو مێژووەیە کە لەگەڵ شەهید جەمیل ئەحمەد (دەرسیم) لە سێدارە دراوە. دوای لە سێدارە دانی جەمیل ئەحمەد مەحمود، ڕژێمە دڕندەکەی بەعسی ئێراق نە تەرمەکەی دایەوە نە ڕێگای بە بنەماڵەکەی دا پرسەی بۆ دانێن، بەڵکو هەر خۆیان تەرمەکەی بەرەو گۆڕستانی (وادي العگاب) برد و بەنهێنی و دوور لە چاوی خزم و کەسوکارەکەی ناشتیان. دوای پرۆسەی ڕزگاری ئێراق و ڕوخانی ڕژێمی سەدام له (#09-04-2003#)دا، بە هاوکاری و ئامادەبوونی هەریەک لە بەرپرسی مەڵبەندەکانی (7)ی موسڵ و (3)ی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جەماوەرێکی زۆری دیبەگە و هەولێر، ئێسکوپروسکی هەردوو شەهید، هەڵبەستوان و کادیری پێشکەوتووی کۆمەڵە و (ی. ن. ک) شەهید جەمیل ئەحمەد مەحمود (دەرسیم) و شەهید تەحسین ڕەحمان فەرحان (داماو)، لە مەراسیمێکی بەرز و شکۆداردا، لە ڕۆژی (08-07-2003)دا بۆ شوێنی لە دایک بوونیان (شارۆچکەی دیبەگه) گواسترایەوە و لەوێ دووبارە به خاک سپێردرانەوە. دەرسیم دیبەگەیی (ئامۆزای شەهید) دانمارک (پێنجشەممە/ 08-01-2015). darsim2006@hotmail.com
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.032 چرکە!