پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
بەیاننامەی مەکتەبی سیاسی یەکیێتی نیشتمانی کوردستان بە بۆنەی دواماڵئاوایی شاعیری گەورە و پێشمەرگەی دڵسۆزی کوردایەتی مامۆستا شێرکۆ بێکەس
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
وا کەسەرێکی تر و خەمێکی تری گەورە ڕووی کردە کوردستانەکەمان، خەمێک گەورە بەقەد گەورەیی لە دەستدانی نووسەری گەورەی گەلەکەمان، و پێشمەرگەی ماندوو نەناس و دڵسۆزی کوردایەتی، کاکە شێرکۆ بێکەس. بە داخ و پەژارەیەکی قووڵەوە دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە وڵاتی سوێد، دڵی گەورەی شاعیر و پێشمەرگە و مرۆڤ دۆست مامۆستا شێرکۆ بێکەس لە لێدان کەوت و بۆ دواجار ماڵئاوایی لە کوردستان و پێشمەرگه و سلێمانی و شیعر و ژیان کرد، کە بەڕاستی ئەمەش کۆستێکی گەورەیە بۆ کوردستان و گەلەکەمان لە سەرتاسەری کوردستان و دنیا، بۆئەدەبی کوردی، بۆ شیعر وشاعیران، بۆپێشمەرگە. کاکە شێرکۆ، بۆ دنیای شیعر و نووسین و بۆ کوردایەتی، هێشتا پڕاوپڕ بوو لە توانای داهێنان، گەنجینەکەی هێشتا پڕاوپڕ بوولە وشه و وێنەی دانسقه و پەی پێنەبراو، هێشتا پڕاوپڕ بوو لە توانای گەنجێتی داهێنان، پڕاوپڕ بوو لە ئەزموونی شیعر و نووسین و پڕاوپڕبوو لە پڕۆژەی ئەدەبی مەزن و نایاب، بۆیە ڕاستیمان وتوە گەر بڵێین، مامۆستا شێرکۆ جوانەمەرگی شیعر و ئەدەبیاتی کوردە. چ کەسەرێکی گەورەیە نازناوی نەمر ببەخشینە مامۆستا شێرکۆ بێکەس، چونکە دەمێکی درێژە نەوەکانی ئەم گەلە، لەسەرزاری هەڤاڵ مام جەلالەوە نازناوی، شاعیری گەورەی گەلەکەمانیان پێ بەخشیوه و لە دڵ و دەروون و یادەوەریاندا تۆمار بووە، بۆیە کاکە شێرکۆ لە مەرگیشیدا شایستەی ئەوەیە پێی بووترێ شاعیری گەوره و نەمری گەلەکەمان. کاکە شێرکۆی نەمر، هەر لەزووەوە شوێن پەنجەی بەسەر نوێبوونەوەی شیعری کوردیدا دیارو بەرچاو بووه و لەمێژە بۆتە خوێندنگایەکی هەمیشە لە نوێ بوونەوەی شیعر و پەخشانی کوردی. خاوەنی بە پێزترین و دەوڵەمەندترین بەرهەمی شیعری شۆڕشگێڕانه و پێشمەرگانەیە، وەک چۆن خەرمانی گوڵە شیعرە ڕۆمانسیەکانیشی، نەک هەر ئێستا، بەڵکو تا داهاتووێکی دوورو درێژیش کانیاوی هەمیشە هەڵقوڵاوی وێنه و وشه و شیعری ناسکی دڵدارانەیه و کچان و کوڕانی عاشقی کوردستان لێی ئەخۆنەوه و دەفتەری یادگاری و یادداشتەکانیان بە شیعری ئەو و بەوێنە ناسکەکانی ئەو ئەنەخشێنن و نامەکانیان بەناونیشانی شیعرە ناسکەکانی ئەوەوە بۆ یەکتر پۆست ئەکەن و نهێنییەکانیان بە تارای شیعری ئەوەوە ئەڕازێننەوە. وەک چۆن جارانی تێکۆشانی سەخت (کەشکۆڵی پێشمەرگە) توێشووی ورەبەرزی و کۆڵنەدان و بڕوا بەخۆبوون و بەسەرکەوتن بوو، ئێستاش شیعرەکانی، وەک ئەوسا، هەوێنی دەیان سروود و سەدان گۆرانین. کاکە شێرکۆی نەمر، کاتێ شیعری مەشخەڵانی بۆ شۆڕش و یەکێتی و پێشمەرگە نووسی، لە ڕاستیدا سروودێکی نەمری پێشکەش بە کوردایەتی کرد، کە بووە مارشی هەڵمەتی هەڵۆ بەرزەفرەکانی کوردستان، بووە مارشی ورە بەرزی زیندانیان، بووە مارشی شکۆداری بەرخۆدانی گەلەمان و بووە مەشخەڵانێکی ڕووناک و گەرم و بەتینی هەرگیز نەکوژاوەی کوردایەتی. مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بە ناوی سەرجەم هەڤاڵان و هەوادارانی یەکێتی و بە ناوی هەموو خەڵکی کوردستانەوە خەمباری و پرسەداری ڕائەگەیەنێ و بڕواشی وایە کە بە لەدەستدانی کاکە شێرکۆ کوردایەتی زیانی گەورەی بەرکەوت، بەڵام دڵنیایە ئەو کاروانی کوردایەتییەی ئەو شۆرە سوارێکی دیارو هەنیە بەرزی بوو، وەک هەڵقوڵانی وشه و وێنە شیعرییەکانی ئەو بە جۆش وخرۆشەوە قووڵپ ئەداو مل ئەنێ و تا دوا مەنزڵ، تا سەرکەوتن ناسرەوێ. سڵاو لە تۆ، لە گیانی تۆ، لەبەرهەمە نەمرەکانی تۆ کاکە شێرکۆ، تۆ بە شیعرەکانتەوە، بە هەڵوێستی کوردایەتیتەوە، بە ژیان دۆستییتەوە، بە ژن دۆستیتەوە، بە تێکۆشەر و شەهید دۆستیتەوە، لێرە بەدواش لەگەڵمانای و پشکی تۆ لە سەرکەوتنەکانی ئایندەی گەلەکەشماندا پشکی شێر ئەبێ. تۆ نەمری، تۆ ئاڵایەکی هەمیشە شەکاوەی گەلەکەمانی و نەوە دوای نەوە لە ئاسمانی شکۆمەندی کوردایەتییدا، لە ئاسمانی شیعر و ئەدەبیاتی کوردیدا، بەبەرزی و لەبەرزیدا ئەتهێڵنەوە. کاکە شێرکۆ. مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشمانی کوردستان 04-08-2013
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.015 چرکە!