پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
ئەمساڵ هەورامان گوێزی کەمبوو
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
باخەوانەکانی #هەورامان# ئاماژە بەوە دەکەن، ئەمساڵ بەرهەمی دار#گوێز#ەکانیان وەک ساڵانی پێشوو نییه و بەرهەمی کەمی هەبووە، بۆیە ڕەنگە ئەمساڵ هەرێمی کوردستان پێویستی بەوەبێ لەدەرەوە گوێز هاوردە بکات. ئێستا وەرزی تەکاندنی گوێزە لە هەرێمی کوردستان، بەتایبەت لەناوچەی هەورامان، خاوەنی باخەکان خەریکی چنینەوەی بەرهەمی ئەمساڵیانن، بەڵام دەڵێن: باخەکانیان بەرهەمی کەمترە لەچاو ساڵانی پێشوو. لەناوچەکەدا گوێزی هەورامان بەناوبانگە و کورد لە مێژە وتوویەتی: گوێزی هەورامان بەدەست دەشکێ ئەوەش وەک وەسفکردنی باشی جۆرەکەی و ناسکی گوێزەکە. هەورامان دیوی کوردستانی عیراق لەدامێنی زنجیرە چیای #سورێن#دایە لە باکووری خۆرهەڵاتی شاری #هەڵەبجە#ی شەهید لە پارێزگای #سلێمانی#، سروشت و ژینگەی هەورامان دەوڵەمەندە بەدارستان و بەشی هەرە زۆری بەدەستی دانیشتووانی ناوچەکە نێژراون، داری گوێز بەرچاوترین درەختە له و ناوچەیە. پەیامنێری ئەنادۆڵ بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک لەسەر گوێزی ناوچەکە، سەردانی ناوچەی هەورامانی کردوە، بەشی زۆری باخەوانەکان وتوویانە بەرهەمی ئەمساڵیان کەمە. بەگوێرەی ئاماری فەرمانگەی کشتوکاڵی هەڵەبجەی شەهید، نزیکەی 16 هەزار داری گوێز لەناوچەی هەورامان هەن، بەڵام ئامارێکی تەواو لەبارەی ئاستی بەرهەمی ساڵانەی گوێزی ناوچەکە لەبەردەست نییە. هۆشیار حەمەسەعید، باخەوانێکی گوندی وەزەنێ وتی: هەورامییەکان ناتوانن دەستبەرداری باخداری گوێز ببن، چونکە هەورامان هەڵکەوتەی جوگرافیاکەی وەهایە بۆ گوێز ژینگه و هەوای زۆر لەباره و تێیدا گەشە دەکات هەروەها بەرهەمی چاکی هەیە. بەڵام باخدارەکانی هەورامان بەنیگەرانییەوە دەڵێن: ئەمساڵ دارگوێزەکانیان بەرهەمی کەمە، بێساران هەورامی باخەوانێکی ناوچەی هەورامانە وتی، ساڵانە دارگوێزەکانمان ڕووبەڕوی چەندین گرفت دەبنەوە، لەوانەش خزمەت نەکردنی ئەو دارانەیە لەلایەن فەرمانگەی کشتوکاڵ، بۆیە کرم و نەخۆشیی بوونەتە هۆی وشککردنی دارگوێزەکان، هەروەها هاتنی بەراز بۆ ناو باخەکان کێشەیەکی دیکەی ئێمەیە. بێساران هەروەها وتی: ئەمساڵ ساڵەکەی باش نەبوو بۆ گوێز، بەرهەمی گوێز کەمە بەهۆی ئەوەی بەهارو زستان، تەرزه و باران بەرەکەی بە کۆرپەیی وەراند. هەورامییەکان گوێز لەگەڵ زۆر خواردندا بەکار دەهێنن، بەتایبەتی ژەمی بەیانیانیانه و شەوانی زستانیش وەکو چەرەز لەگەڵ قەزوان، تووی وشککراو و مێوژ لەمیوانداریی و کۆڕی شەوان پێشکەش دەکرێن. ساڵانە لەسەرەتای مانگی 10- تشرینی یەکەم- دا هەورامییەکان دەست بەتەکاندنی گوێز دەکەن و پێی دەڵێن: کاتی شەنێ ئەوەش کارێکی ئاسان نییه و کەسانی تایبەت هەیە بۆ تەکاندنی گوێز، بەگوێز تەکێنەر دەوترێ شەنێر شەنێر دارێکی درێژ کە نزیکەی حەوت مەترە دەگیرێت بەدەستەوه و بەدار گوێزدا هەڵدەزنێ. هەموو کەس ناتوانێ شەنێری بکا، سوهەیب حەمەفارس دەڵێت، ماوەی 16 ساڵە خەریکی ئەو کارەیە، دوای هاتنە خوارەوەی لەسەر یەکێ لەدارگوێزە بەرزەکان وتی: هەموو کەسێ ناتوانێ ئەم کارە بکات، چونکە تایبەتمەندی خۆی هەیه و ڕاهاتنە لەسەر کارەکە، مەرجی یەکەمی ئەو کەسەش پێویستە لەبەررزایی نەترسێ و کێشی لاشەی سوکبێ تا بتوانێت بچێتە سەر داران و نەبێتە هۆی شکاندنەوەی چڵ و چێوی دار گوێزەکان. بەپێی قسەی باخدارو شارەزایانی گوێز، ئەو دارە هەندێجار بەرزیەکەی دەگاتە زیاتر لە 30 مەتر و تەمەنیشی تا 200 ساڵ دەڕوات، ڕەگەکەشی مێخییه و بۆ ناخی زەوی دەچێ، داری گوێز لە دارو درەختەکانی دیکە جیاوازە، تاکە درەختە گازی ئۆکسجین هەڵدەمژێ و گازی دوائۆکسیدی کاربۆن دەداتەوە، بۆیە لە کوردەواریدا خەوتن لەژێر دارگوێزدا بەباش نازانرێت. بە شێوە زاری هەورامی بەگوێز دەگوترێ (وەزی) کاکڵەکەشی پێی دەگوترێ (مەژگە) بەمانای مێشکی مرۆڤ دێ، کاکڵەی گوێز لەشێوەی مێشکی مرۆڤدایە، بۆیە لەسەردەمی ئیغریقییەکانەوە تائێستا گوێز نیشانەی زیرەکی بووە و زۆر سودمەندە بۆ خانەکانی مێشک و لەشساغی. شارەزایانی تەندروستی وتوویانە گوێز دەوڵەمەندە بە چەندین ماددەی بەسود وەکو مەگنیسیۆم، ڤیتامین E، پرۆتین، پۆتاسیۆم، شەکر و چەوری بەسودی هەیە، ڕێژەی مادەی فسفۆر لە ناو گوێزدا وەک ڕێژەی فسفۆرە لە ماسی و برنج و هێلکەدا، خواردنی ڕۆژانەی گوێز پەستان و ڕێژەی چەوری لەخوێندا کەمدەکاتەوە، کێش و ڕێژەی شەکریش لەخوێندا ڕادەگرێت. گوێز بەچەند قۆناغێک لێدەکرێتەوە، سەرەتا لەدارەکەوە دەتەکێنرێت، دواتر لە ژێر دارگوێزەکەدا کۆدەکرێتەوە، هەڵخستن و وشککردنەوە، بژاردن و جیاکردنەوەی، قۆناغی کۆتایش فرۆشتنیەتی. گوێز چەند جۆرێکی هەیە (کاکڵە، کوێر، خەیارە، کەلەکە) باشترین جۆریان کاکڵەیە. ناوچەی هەورامان لەسەردەمی حوکمڕانی سەدام حسێن، وەک بەشی هەر زۆری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان گیرۆدەی شەڕە ماڵکاولکەرەکان بوو، ساڵی 1978 سوپای عیراق ئۆپەراسیۆنی چۆڵکردنی گوندو شارەکانی سەرسنووری دەست پێکرد و سەرچاوە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان دەڵێن، زیاتر لە چوار هەزار گوندو شارۆچکە ڕاگوێزران، بەوەش زیانێکی زۆر بەدارو درەخت و ژینگەی ئەو ناوچانە گەیشت. بەهۆی چۆڵکردنی گوندەکان تەواوی ڕەزو باخ و کانیاوەکانی ئەو ناوچانە کوێر بوونەوە، جوتیاران و باخداران ساڵی 1991 لەدوای دەرپەڕاندنی سوپای عیراق لە هەرێمی کوردستان دەستیانکردەوە بەچاندنەوەی ڕەزو باخی خۆیان. بەهۆی کەمی گوێزی هەورامان ناتوانرێت پێویستی ناوخۆیی پێدابین بکرێت، بۆیە لە دەرەوە گوێز هاوردە دەکرێت، فرۆشتنی گوێز بەدانەیە، پێچەوانەی بەرهەمی باخ ورەزە لە کوردستان، ئێستا نرخی 1000 گوێز 60 هەزار دینارە (50 دۆلار) ماوەی چەند ساڵێکە گوێزی هەورامانی (دیوی ئێران) هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، بەهۆی هەرزانی نرخەکەی داواکاری زیاتری لەسەرە. 09-10-2013
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.031 چرکە!