پەرتوکخانە
پەرتوکخانە
لێ گەڕیان
دەربارێ مە
دەربارێ مە
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
گەریانا دەست نیشانکری
جورێ لێ گەڕیانێ: ≈ وەك
جورێ لێ گەڕیانێ: = وەکهەڤ
جورێ لێ گەڕیانێ: ≕ دەست پێ بکەت ب ...
گەریانا نەدیار
هەمی پۆل
ئامار و راپرسیا
ئەنفالکری
بەرهەمێت کوردستانی
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...)
بەلگەنامە
پارت و رێکخراو
پەند و ئیدیۆم
پەڕتووکخانە
جهـ
دۆزا ژن
رێکەوت و رووداو
زانست
ژینگەها کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شەهیدان
فەرهەنگ
كلتوور - پێکەنین
گیانلبەرێن کوردستانێ
لێنانگەها کوردی
موزەخانە
ناڤێن کوردی
نڤیسێن ئایینی
نەخشە
نەریت
هوز - تیرە - بنەماڵ
هۆزان
هەمەجۆرە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكێ كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڤیدیۆ
کارا هونەری
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کەسایەتی
کەلوپەلێن سەربازیێن ل کوردستانێ بکارهاتی
یارییە کوردەوارییەکان
هەمی زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
کیبورد
لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان
ڤڕێکرن
ئامراز
زمان
هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فورمێ تومارکرنا نوی
|
سەنتەری میترۆ ئاماری پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنانووسان ڕادەگەیەنێت
ناڤێ ڤڕێکەری
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پول
ئامار و راپرسیا
ئەنفالکری
بەرهەمێت کوردستانی
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...)
بەلگەنامە
پارت و رێکخراو
پەند و ئیدیۆم
پەڕتووکخانە
جهـ
دۆزا ژن
رێکەوت و رووداو
زانست
ژینگەها کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شەهیدان
فەرهەنگ
كلتوور - پێکەنین
گیانلبەرێن کوردستانێ
لێنانگەها کوردی
موزەخانە
ناڤێن کوردی
نڤیسێن ئایینی
نەخشە
نەریت
هوز - تیرە - بنەماڵ
هۆزان
هەمەجۆرە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكێ كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڤیدیۆ
کارا هونەری
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کەسایەتی
کەلوپەلێن سەربازیێن ل کوردستانێ بکارهاتی
یارییە کوردەوارییەکان
درێژاهیا بابەتی:
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنوسان، لە یادی سەدو شازدە ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردیدا، وێڕای پیرۆزبایی لە ڕۆژنامەنوسانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەزگا بەرپرسەکانی حکومەتی هەرێم هەنگاوی جدییان نەناوە بۆ سەروەری یاسا، دیاردەی دەربازبوون لە سزا باڵی بەسەر ژینگەی ئازادی ڕۆژنامەگەریدا کێشاوە. لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە، تیایدا سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسان ڕایدەگەیەنێت: "ئەمڕۆ بەڕێزەوە لەبەردەم کاروانی شەهیدانی ڕۆژنامەگەری کوردیدا، دەوەستین و سەر ڕێزو نەوازش دادەنوێنین بۆ ئەوانەی لە پێناوی ڕاگەیاندنی ڕاستیدا، گیانیان لەدەستدا. دەپرسین کێ سۆرانی مامە حەمەی تیرۆر کرد؟. کوا بکوژانی سەردەشت عوسمان؟. بۆ بەرژەوەندی کێ (ئامەد)ی کوڕی ڕۆژنامەنووس کاوە گەرمیانی بێ باوک کرا؟. وەڵامی ئەم پرسیارانەش تا هەنوکە بە هەڵواسراوی ماونەتەوە، بکوژانی ڕۆژنامەنووس یان دیار نین، یان دیارن و دەستی یاسا نایانگاتێ". هەروەها هاتووە: "سبەینێ یادی 116 ساڵەی دەرچوونی یەکەمین ڕۆژنامەی کوردی دەکەینەوە، سەنتەرەکەمان سەرنجی سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی کوردستان، بەلای ئه و ژینگەدا ڕادەکێشێت کە ڕۆژنامەنوسان کاری تێدا دەکەن، ژینگەیەک کە توندوتیژی و ڕێگرییەکانی ڕۆژانەی بەردەم کارەکان، پێنەدانی زانیاری و جیاوازیکردن لە پێدانی زانیاری، دەربازبوون لە سزا لە تاوانەکانی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنوسان، گرنگترین ناونیشانەکانییەتی". سەنتەری متیرۆ ئەوەشدەڵێت: "یاساکانی کاری ڕۆژنامەنووسی و پێدانی زانیاری، لەمپەری زۆری لەبەردەمدایە زانیارییە ڕەسمیی و گرنگەکان ڕوناکی ناگاتێ پیشێلکارییەکان بەرامبەر ئازادی ڕۆژنامەگەری، لە لایەن هێزی ئەمنی و عەسکەری بە بەرگی ڕەسمییەوە، یان هێزی بێ کۆنتڕۆڵی حزبەکان بەبەرگی مەدەنییەوە، ئەنجام دەدرێن". لێکۆڵینەوەکان لە کەیسی توندوتیژی و ڕوداوی کوشتن، یان ئەنجامیان نابێت، یاخود ئه و دەرئەنجامانە قایلکەرو مونسیف نین بۆ قوربانییەکان. ژینگەیەک کە لە ڕاپۆرتی پێشوماندا ناومان نا بوو "تاوانەکان بە بێ سزا"، تێدەپەڕن. لەماوەی چوار مانگی ڕابردوودا سەنتەری میترۆ 60 کەیسی بۆ ڕۆژنامەنووسان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی کردوەتەوە، لەناو ئەم کەیسانەدا، 72 پێشێلکاری تۆمار کراون، لێدان و دەستبەسەرکردن و کامێرا شکاندن، ڕێگری و پێنەدانی زانیاری، دەسبەسەرکردن و هەڕەشەی تێدایە، سەرباری سەرهەڵدانەوەی هەوڵەکانی تەشویش لەسەر کەناڵی ئۆپۆزسیۆن و هاککردنی وێب سایتە ئەهلی و سەربەخۆکان. پێشێلکاریەکانیش بەم شێوەیە بوون: لێدان: 22 زوتکرکردنی کەلەپەلی ڕۆژنامەوانی: 12 رێگری لە ڕوماڵکردن : 12 دەسبەسەرکردن: 9 هەڕەشەکردن: 6 شکاندنی کامێرا : 5 هەوڵی تەشویش لەسەر کەناڵ و هاکردنی پێگەکان: 6 دەربازبوونی کارمەندانی یاساشکێن لەناو هێزە ئەمنییەکان، پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگه و پاسەوانی کۆمپانیاکان کۆتایی نەهاتووە. بەردەوامبونیشی متمانەی هاوڵاتیان بە سەرەوەریی یاسا لاواز دەکات و شکۆی یاساکانی پەرلەمانی کوردستانیش، دەشکێنێت. سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنووسان ڕایدەگەینێت، هەرێمی کوردستان ژینگەیەکی لەبارە بۆ دەربازبوون لە سزا، تاوانەکانی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنوسان بە بێ سزا تێدەپەڕن. ئەم دیاردەیەش ئەزمونی حوکڕانی کوردستانی خستۆتە بەردەم پرسیاری دەیان ڕێکخراوی بەناوبانگی جیهانی و ناوخۆیی. میترۆ لەم ڕۆژەدا داوادەکات، " توندوتیژی و هەڕەشە و بەربەست دانان بەرامبەر بە کاری ڕۆژنامەنووسی کۆتایی پێبێت. تۆمەتبارانی کەیسیەکانی کوشتن و هێرشکردنە سەر ڕۆژنامەنووسان وەک تاوان تەماشا بکرێت وبەبێ سزا تێنەپەڕێن". میترۆ ئەمساڵ، وەک هاوبەشێک بەشدارە لە پرۆژەی کۆتایی هێنان بە دیاردەی (دەربازبون لە سزا)، کە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەروەرده و زانست و ڕۆشنبیری (UNESCO) ڕایگەیاندوە. ئەم پرۆژەیەی (METRO) بە هاوکاری ڕێکخراوی پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی(IMS)، جێبەجێی دەکات. داوای هاوکاری هەموتان دەکەین. سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان، ڕێکخراوێکی سەربەخۆی قازانج نەویستە لە ناوەراستی ئابی ساڵی 2009 لە شاری سلێمانی لە لایەن، کۆمەڵێک ڕۆژنامەنوس و پارێزەر(رازاو شەریف، هیوا عوسمان، عمار الشابندر، توانا عوسمان، ڕەحمان غەریب) دامەزراوە، مۆڵەتی ڕەسمی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتوە. تا کۆتایی ساڵی 2010 لەلایەن پەیمانگای ڕۆژنامەوانی جەنگ و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی کراوە. لە تەموزی ساڵی 2010 لە کۆنفرانسێکدا لە شاری هەولێر ئەندامانی بۆردی ڕێکخراوەکە هەڵبژێردران. سڵانی 2011 و 2012 و 2013 ڕاپۆرتی ساڵانەی لەسر ڕەوشی ئازادی ڕۆژنامەنوسی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردۆتەوە. - 21-04-2014
ڕاستڤەکرنا بابەتی: هێڤییە گهوڕینکاریێن خو ڤێ خانەیێ دا بنڤێسە.
ژێدەر:
پاراستن - ڤرێکرن
چوونا ژوور
رێسایێن بکار ئینانێ
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
دروستکرنا لاپەری 0.047 چرکە!