پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
سیانزە جۆر کانزا لە پێنجوێن هەیە
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
دواڕۆژ، سامان قوبادی قایمقامی قەزای پێنجوێن ڕایدەگەیەنێت، تەنها لە شاخی ئاسن کوڵێن و میشیاو 135 ملیۆن تەن کانزای ئاسنمان هەیە جگە لە کانزاکانی یۆرانیۆم و مەنگەنزیز و ئەلەمنیۆم و مس و ئاسن و نیکڵ، زانا عبدولڕەحمان قایمقامی پێنجوێن لە چاوپێکەوتنێکی دواڕۆژدا، باس لە دەرهێنانی ماددە کانزاییەکانی ناوچەکە و داهاتی دەروازە سنورییەکان دەکات. دواڕۆژ: لە سنوری قەزای پێنجوێن چەندین کانزای سروشتی بەنرخ هەیە، تاچەند توانراوە سوودیان لێوەربگیرێت و لە پیشەسازیی گەورەدا بەکاربهێنرێن؟ زانا عبدولڕەحمان: لە قەزای پێنجوێن سیانزە جۆر "کانزا" هەیە، لەئێستاشدا لەلایەن چەند کۆمپانیایەکەوە سەرمایەگوزاریی لە بەردی ئاسندا دەکرێت، کە لە سێ شوێنی ناوچەکەدا هەیە ئەوانیش، گوندی (میشیاو) ناحیەی (گەرمک) و شاخی (ئاسن کوڵێن) لەناو قەزای پێنجوێن، کە لەلایەن چەند کۆمپانیایەکەوە کاریان تێدا دەکرێت، لەئێستادا دەستکراوە بەدەرهێنانی ئاسن، بەڵام هێشتا بازاڕ بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکە نەدۆزراوەتەوە، هەندێک بەردی دیکەشمان هەیە وەک مەڕمەڕ و بەردی تر کە بۆ کارگەی قیر بەکاردێت، بەردەوام کاریان تێدا دەکرێت. دواڕۆژ: دەکرێت ئاماژە بە بڕ و جۆری ئەو مادە کانزاییانە بدەیت کە لە سنوری قەزاکەدا هەیە؟ زانا عبدولڕەحمان: کانزاکانی یۆرانیۆم و مەنگەنزیز و ئەلەمنیۆم و مس و ئاسن و هەندێک مادەی وەک نیکڵ، ئەو مادانەن کە مەسح کراون و لە ڕاپۆرتی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکاندا خراونەتەڕوو، زانیاریی وردمان نی یە لەسەر بڕی مادەکان، بەڵام لە شاخی ئاسن کوڵێن 125 ملیۆن تەن کانزای ئاسنمان هەیە، هەروەها لە گوندی میشیاو نزیکەی 10 ملیۆن تەن هەیە. دواڕۆژ: لە دەرهێنان و فرۆشتنی کانزاکاندا کێ سوودمەندە لە داهاتەکەی و چی لێ دێت؟ ئایا هاوڵاتیانی ناوچەکە توانیویانە سوودمەندبن لە داهاتەکەی؟ زانا عبدولڕەحمان: هاوڵاتیانی پێنجوێن بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ سوودمەندن، بۆ نموونە بارهەڵگر و زۆربەی کرێکارەکان خەڵکی پێنجوێنن، بەڵام تائێستا هیچ داهاتێکی فرۆشتنی ئەم کانزایانە ناگەڕێتەوە بۆ پێنجوێن، بەڵکو دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتەکانی سامانە سروشتیەکان و دارایی و ئەو کەسانەی وەبەرهێنانی تێدادەکەن. دواڕۆژ: باس لەوە دەکرێت چەند بەرپرسێک لەپشت دەرهێنانی ئەم کانزایانەوەن، ئایا لێکۆڵینەوە لەم بارەیەوە کراوە؟ یان هیچ کەسێک بەتۆمەتی بازرگانی پێوەکردنی بەشێوەیەکی نایاسایی دەستگیرکراوە؟ زانا عبدولڕەحمان: نەخێر، کۆمپانیاکان بە شێوەیەکی ڕەسمی لە ڕێگەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکانەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە، وەکو قایمقامیەتی پێنجوێن لەڕێگەی لیژنەیەک بەناوی "مەسحی جیۆلۆجی" کە نوێنەری چەند فەرمانگەیەکی حکومی تێدایە، بەپێی مۆڵەتی سامانە سروشتیەکان ناوچەکەیان بۆ دیاری دەکەین، ئەمە شتێک نییە بەرپرس ڕووی تێبکات، چونکە دەرهێنانی ئاسان نییە و پێویستی بەبڕێکی زۆر سەرمایە هەیە، بۆنمونە دەرهێنانی ئاسن نزیکەی 2 ملیۆن دۆلاری دەوێت کە هێشتا بەرچاو ڕوونی نی یە ئایا سوودی ئابوری هەیە بۆ کۆمپانیاکە یان نا، لەبەر ئەوە بەرپرس کار لەشتێکدا ناکات کە دڵنیانەبێت، بەڵام دەکرێت کۆمپانیاکان سەر بە گروپێکی دیاریکراو بن ئەمەش تەنها گومانە. دواڕۆژ: تاچەند کوالێتی کانزاکان بەرزە و لەئاستی وڵاتانی دراوسێدایە بۆ ئەوەی بتوانرێت لە پیشەسازی گەورەدا بەکاربهێنرێت؟ زانا عبدولڕەحمان: جۆرێک بەردمان هەیە دەگمەنە لە جیهاندا، تەنها لە ئیتالیا هەیە ئەویش بەردی مەڕمەڕی گرانێتییە، بەردی ئاسنیش دەرهێنانی قورسە و خەرجی زۆری دەوێت بۆ کارگەی چیمەنتۆکان، بەڵام لەڕووی کوالێتیەوە بەرزترە لە بەردی وڵاتانی دراوسێ. دواڕۆژ: ڕێژەیەکی زۆر کانزای خاوو لە قەزای پێنجوێندا هەیە، ئایا داواتان لە وەبەرهێنەران کردووە بۆ کردنەوەی چەند کارگەیەکی پیشەسازی؟ زانا عبدولڕەحمان: پێویستمان بە کارگەی چیمەنتۆ و ئاسن و دروستکردنی کاشی و بەردی مەڕمەڕ هەیە، هەروەها کارگەی لە قتونان و دۆشاو، داوا لە سەرمایەدار و وەبەرهێنەران دەکەین لە قەزای پێنجوێن سەرمایەکانیان بخەنەگەڕوو چەند کارگەیەک بکەنەوە، هەمیشە لە خەمی ئەوەداین کارگەیەک بکرێتەوە بۆ جوتیارەکان، چونکە ساڵانە بەرهەمێکی زۆرمان هەیە بۆ ئەوەی هەڕاج نەکرێت و بەخەسار نەچێت. دواڕۆژ: چەندین دەروازەی سنوری لە پێنجوێندا هەیە بەتایبەت دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ، داهاتی ئەم دەروازانە چەندە و چی لێبەسەر دێت؟ زانا عبدولڕەحمان: بە حوکمی ئەوەی پێشتر بەڕێوەبەری بانکی باشماخ بووم، سەرجەم ئەو داهاتانەی دەهاتە بانکی باشماخ دەنێردرا بۆ بانکی پێنجوێن دواتر دەخرایە سەر ژمارە حسابی وەزارەتی دارایی، بەڵام یەک دینار لەم داهاتە بۆ پرۆژەی خزمەتگوزاری پێنجوێن تەرخان نەکراوە، داهاتی مانگانەی سەرجەم دەروازەکان بەردەوام کەم و زیاد دەکات، مانگانە نزیکەی 20 ملیار دینار داهاتی دەروازەکان بووە، ساڵانە هەبووە گەیشتووەتە نزیکەی 200 ملیار دینار، لەو داهاتە یەک دیناری بۆ پێنجوێن خەرج ناکرێت، سەرجەمی دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان. دواڕۆژ: چەند پرۆژەی خزمەتگوزاری لە قەزای پێنجوێن ڕاگیراوە؟ زانا عبدولڕەحمان: چەندین پرۆژەمان لە هەموو بوارەکاندا ڕاگیراوە، بەڵام لەئێستادا ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە ڕێگاوبانی گوندەکانە، 22 گوندمان هەیە کارەبای بۆ نەگەیندراوە، لەهەمانکاتدا بودجەمان پێویستە بۆ پاککردنەوەی ناوچەکە لە مین، نزیکەی 53 ملیۆن مەتر دووجای ناوچەکە لەمین پاک نەکراوەتەوە، زۆر گرنگە و پێویستە بۆ ئەو مەبەستە بودجەیەکی باش دابینبکرێت، هەروەها پێویستمان بەوەیە بەڕێوەبەرایەتی مین لە پێنجوێن بکرێتەوە، چونکە ڕێژەیەکی زۆر مین لەم سنورەدا هەیە، جگەلەوە پێشتر بڕیاردرا بە کردنەوەی پەیمانگایەک لە پێنجوێن بەڵام لەبەر بێ بودجەیی ڕاگیراوە، ئەگەرنا بینایەکی باشمان هەیە بۆ پەیمانگاکە و نزیکەی 40 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی دابینکراوە، دەمەوێت ئاماژە بەوەبدەم تائێستا لەم سنورە یەک بەرمیل نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشکراوە، نوسراومان کردووە بۆ پارێزگای سلێمانی ئەگەر بەم نزیکانە بەرمیلی دووەم دابەش نەکرێت، مەترسی لەسەر دارستانە گەورەکانی پێنجوێن دروست دەبێت، نرخی دارەکان زۆر گرانە و بەهیچ شتێک قەرەبوو ناکرێتەوە واتە بەپارە ناخەمڵێنرێت، چونکە باشترین دارن و تەمەنیان زۆرە. - 26-10-2016
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.031 چرکە!