پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
800 تۆمەتباری داعش لە گرتووخانەکانی دهۆکن
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
بەرپرسی ڕێکخراوێکی #مافی مرۆڤ# لە شاری #دهۆک# ئاشکرای دەکات کە زیاتر لە 800 کەس بە تاوان و تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ #داعش# لە گرتووخانەکانی دهۆکدان. تاوەکوو ئێستاش دۆسیەی 320 کەسیان یەکلایی بووەتەوە و سزا دراون. پارێزەرێکی کورد دەڵێت ئەوانە پارێزەری خۆیان نییە و دادگا پارێزەریان بۆ دەگرێ، بۆیە ناچارن بەرگرییان لێبکەن. بەشێک لەو تۆمەتبارانە لەکاتی شەڕەکاندا دەستگیرکراون، بەڵام زۆربەیان لەگەڵ شەپۆلی ئاوارەکانی مووسڵ و تەلعەفەر ڕوویان لە شارەکانی هەرێمی کوردستان کردووە، تەنیا لەو مانگەدا نزیکەی 100 چەکدار و لایەنگری داعش لەڕێی ئاوارەکانی تەلعەفەرەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون. پێشتریش لە نێو ئاوارەکانی سنووری پارێزگای دهۆک 300 کەس بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ داعش دەستگیرکراون. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆسیەی دەستگیرکردنی ئەندامانی داعش لە سنووری پارێزگای دهۆک بە (رووداو)ی گوت لەسەرەتای ئۆپەراسیۆنی مووسڵەوە ئەو ئاوارانەی دەهاتنە دهۆک، زۆربەیان ئافرەت و منداڵ بوون، چونکە زۆربەی پیاوەکان باوەڕیان بە داعش هەبوو، لەژێر دەستی داعش مابوونەوە، هەندێکیان چەکیشیان بۆ داعش هەڵگرتبوو، بەڵام ئێستا ئەو ئاوارانەی لە تەلعەفەرەوە دێن، پیاوەکان لە ئافرەتەکان زیاترن. ئەوەش گومانی دروستکردووە کە ئەندامانی داعش خۆیان لە نێو ئاوارەکاندا بشارنەوە، هەندێکیان هەرزوو ئیعتراف دەکەن و دەڵێن داعش بوون، بەڵام وازیان هێناوە. ئەو سەرچاوەیە کە بەهۆی ئەوەی ڕێپێدراو نییە قسە بۆ میدیا بکات نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە، زانیاری زۆرتری لەبارەی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانە درکاند و گوتی: تەنیا لەو مانگەدا 100 کەس بە تۆمەتی ئەوەی چەکداری داعشن یان پەیوەندییان لەگەڵ داعش هەبووە، دەستگیرکراون، هەیانە ئەمیری داعش بووە. هەروەها لەو کەسانەی لە دهۆک دەستگیرکراون، پێنج ئافرەتیش هەن کە هەندێکیان ڕاستەوخۆ هاوکاریی داعشیان کردووە. جگە لەوەش 50 هەرزەکاریان تێدایە، هەندێک لەو هەرزەکارانە داعش مێشکی وەها شووشتوونەتەوە لەنێو زیندانیش شانازی بە داعشبوونی خۆیانەوە دەکەن. زیندانی دهۆک پڕبووە لە داعش حەمدی بەرواری، بەرپرسی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان - لقی دهۆک، ژمارەی ئەو کەسانەی ئاشکرا کرد کە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ داعش لە زیندانەکانی دهۆکدان. بەرواری بە (رووداو)ی گوت زیندانەکانی دهۆک پڕبوون لە تۆمەتباری داعش، ئێستا 500 تۆمەتباری داعش لە زیندانەکانی دهۆکن، جگە لەوەش 320 کەسیان دادگایی کراون و سزایان بۆ دەرچووە، دوای دادگایی دەرکەوتووە بەشێکیان چەکداری داعش بوون و بەشێکیشیان هاوکاریی داعشیان کردووە. حەمدی بەرواری ئاشکرای کرد کە لەنێو ئەوانەی دەستگیرکراون کوردیش هەن، بەڵام دەڵێت ئەو کوردانە هیچیان چەکداری داعش نەبوون، تەنیا هاوکاریی داعشیان کردووە. جگە لەوەش 50 هەرزەکار بەو تۆمەتە دەستگیرکراون کە هەندێکیان ئێستا شانازی بە داعشەوە دەکەن. سەبارەت بە سزای ئەو کەسانەش، حەمدی بەرواری گوتی سزاکان بەپێی تاوانەکانیانە، ئەوانەی بەشداریی ڕاستەوخۆیان لە تاوانەکانی داعشدا کردبێ، زۆربەیان سزای لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە، کەمترین سزا پێنج ساڵ بەندکردنە. ئەوەش زۆرتر بۆ ئەوانەیە کە بە ناڕاستەوخۆ هاوکاریی داعشیان کردووە، یان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پشتگیرییان لە داعش کردووە. پارێزەرانی کورد بەرگرییان لێدەکەن بەپێی یاسا، هەر تۆمەتبارێک لە ڕۆژی دادگاییەکەی پارێزەری نەبێت، دەبێ دادگا پارێزەری بۆ دابین بکات، کرێی پارێزەرەکەش لە خەزێنەی دەوڵەت دەدرێ. ئەو تۆمەتبارانەی داعش هیچیان پارێزەریان نییە، بۆیە پارێزەرانی کورد ناچارن لە دادگا ببنە پارێزەریان و بەرگرییان لێ بکەن. پارێزەر هەژار سوبحی کە تاوەکوو ئێستا لە دادگاییکردنی پێنج تۆمەتباری داعشدا پارێزەر بووە، دەڵێت زۆر قورسە بتوانی لە دادگا بەرگری لە تۆمەتبارێکی داعش بکەی، بەڵام ئەوە یاسایە و ئێمەش وەکو پارێزەرێک تەنیا ئەرکە یاساییەکەی خۆمان جێبەجێ دەکەین. هەژار باسی هەستی خۆی دەکات کاتێک بەرگری لە چەکدارێکی داعش دەکات و دەڵێت: بەڕاستی کاتێک لە دادگا بیر لە تاوانەکانی داعش دەکەمەوە، ناخۆشترین هەستم هەیە کە بەرگری لە تۆمەتبارێکی داعش دەکەم. لە کاتی ئامادەکردنی ئەو ڕاپۆرتە، پیاوێکی عەرەبی تەمەن 44 ساڵ دەبرایە هۆڵی دادگا، ئەو دەیگوت من داعش نیم، کوڕە تەمەن 12 ساڵانەکەم داعش بوو، منیش بەبۆنەی کوڕەکەمەوە دەستگیرکراوم. ئەو پیاوە عەرەبە باسی چیرۆکی چوونی کوڕەکەی دەکات بۆ ڕیزەکانی داعش و دەڵێت ماڵمان لە گوندێکی دەوروبەری تەلعەفەرە، کوڕە تەمەن 12 ساڵانەکەم هاتوچۆی مزگەوتی دەکرد، چەکدارانی داعش لە مزگەوت باسی شەڕ و جیهادیان بۆ کردبوو، ڕۆژێکیان چەکدارێکی داعش پێیگوتم کوڕەکەت لەگەڵ ئێمەیە، ئێستا ڕاهێنانی پێدەکەین، ئامادەی دەکەین بۆ جیهاد. بە گوتەی ئەو پیاوە، کوڕەکەی چوار مانگ لە ڕیزەکانی داعشدا بووە، دواتر وازی هێناوە. کوڕەکەشی ئێستا دەستگیر کراوە. خۆیشی لەسەر ئەوە دەستگیرکراوە کە چۆن ڕێگەی داوە کوڕە هەرزەکارەکەی بچێتە ڕیزەکانی داعشەوە. بە چ یاسایەک دادگایی دەکرێن؟ ساڵی 2006 پەرلەمانی کوردستان یاسای بەرەنگاربوونەوی تۆقاندن (تیرۆر)ی دەرکرد، لە ماددە 17ی یاساکەدا هاتووە ئەو یاسایە بۆ دوو ساڵە، بۆیە دوو ساڵ جارێک یاساکە درێژکراوەتەوە. دوایینجاریش یاساکە بۆ ماوەی دوو ساڵ تاوەکوو 16-07-2016 درێژکرابووەوە. دادوەر سدقی کەریم خان، دادوەری لێکوڵینەوە لە تاوانەکانی تیرۆر لە دادگای دهۆک دەڵێت لە 16-07-2016 بەدواوە کار بەو یاسایە ناکرێ، چونکە پێویستە لەلایەن پەرلەمانەوە یاساکە درێژ بکرێتەوە، ئێستاش پەرلەمان نییە، بۆیە ئەوانەی بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیر دەکرێن، بەپێی ماددە 111 لە یاسای سزادانی عێراق مامەڵە لەگەڵ دۆسیەکەیاندا دەکرێ و بەو یاسایە دادگایی دەکرێن. رووداو 20-06-2017
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0 چرکە!