پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
جووڵەی ژیان و ڕەنگ، مۆرکی تایبەتی جلوبەرگی ژنانی کرماشان
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
ئەگەر فەرهەنگ ئاوێنەی نەتەوە بێت، بێگومان پاش زمان، یەکەم هێما کە دەربڕی ناسنامەی نەتەوەیی بێت، ئەوا جلوبەرگ و پۆشاک، کە دەوری سەرەکی دەگێڕێت، بە یەکێک لە توخم و پێکهاتە سەرەکییەکانی ناسنامە و شوناسی هەر نەتەوەیەکی ڕەسەن دێتە ئەژمار. #کرماشان# وەک گەورەترین پارێزگای #ڕۆژهەڵاتی کوردستان#، خاوەنی گەلێک فەرهەنگ، تایبەتمەندیی ژیاری و کلتوورییە و بەتایبەت لە بواری جلوبەرگ و پۆششی خەڵکەکەیدا، خاوەنی مۆرکی تایبەت بە خۆیەتی و بەپێی وەرزەکان جلوبەرگی تایبەت لەبەر دەکەن. جلوبەرگ و تایبەتمەندییە ناوچەیی و ژیارییەکانی، ڕەنگ و هێما و مۆرکەکانی یەکەم نیشانەیە بۆ جیاکردنەوەی نەتەوەک لە نەتەوە و ئیتنیکەکانی دیکە، لەم بوارەدا پارێزگای کرماشان بەهۆی فرەکلتووری، ئایینی و زمانی و تاییفی کە هەیەتی، هەر ناوچە و دەڤەرێکی ئەم پارێزگایە لە وەرزە جیاجیاکاندا بەپێی ڕەوشی ژیان و کەشوهەوا جۆرێک جلوبەرگ لەبەر دەکەن. تایبەتمەندیی جلوبەرگی ژنانی کرماشان - سادەیی، ڕەنگی شاد و جووڵە - فش و بەرین - گونجاو لەگەڵ هەر چوار وەرزی ساڵ - جۆراوجۆری و ڕەنگی فراوان جۆرکانی جلوبەرگی ژنانی کرماشان جلوبەرگی ژنانی شاری کرماشان و دەوروبەری خاونی سێ تایبەتمەندیی سەرەکییە 1 – تەن پۆش 2 – پاپۆش 3 – سەرپۆش، هەڵبەت هەروەک پێشتر باس لێوە کرا جۆر و شێوازی جلوبەرگەکان و بەتایبەت ژنانی کرماشان بەپێی جوگرافیا، کەشوهەوا و دابونەریتی ناوچە جیاجیاکان دەگۆڕدرێت، بەڵام بەگشتی جلوبەرگی ژنان لە پارێزگای کرماشان ئەم چەند جۆرەن. 1- ژێرپۆش، 2 - کراس، 3 - سەڵتە (کوڵەنجە)، 4 - سوخمە (سیخمە، ئێلەک)، 5 - کەوا، 6- چارۆکە (کۆڵوانە)، 7 – سەروێن (شەدە)، 8 - کڵاو و لەچک 9 - گوڵوەنی 10 - دەرپێ (شرواڵ) - 10 - سۆرانی (فەقێیانە). جلوبەرگی ژنانی کوردی کرماشان درێژ و فش و بەرینە کە لە کۆتاڵی گوڵدار و جۆری کۆتاڵی ژنان هەندێ جار مەخمەڵ و هەندێ جاریش گوڵدار و ڕەنگاڵەیە، جۆری بڕینی زۆر سادەیە، درێژییەکەی هەتا سەر پەنجەی پا دەبێت. ئێخەیەکی خڕی هەیە و قۆڵەکەی ڕاست و سادەیە و لە هەندێ ناوچە سەرمەچەکی پێ زیاد دەکەن و جێگەی قۆپچەی بۆ دەهێڵنەوە کە پێی دەبەسترێت. زۆرینەی ژنانی کوردی ناوچەکانی #هەورامان#، #جوانڕۆ# و #سەلاسی باوەجانی# قۆڵی کراسەکانیان فش و بەرینە و لە ناوچەی ئانیشکەوە لفکەیەکی سێ گۆشی بۆ دەهێڵنەوە کە پێی دەگوترێ سۆرانی (فەقێیانە) کە لە ناوچەکانی #سنە# و ئەردەڵان، #موکریان# و تەنانەت #باشووری کوردستان#یش باوە و لەڕاسستیدا یەکێک لە خاڵە هاوبەشەکانی جلوبەرگی ژنانی کوردە و هەندێ جار قۆڵی پێ دەبەستن، یان لەسەرشان یان لە دەوری کەمەری دەبەستن کە جوانی و فۆرمێکی تایبەت بە جلوبەرگی ژنان دەبەخشێت. -کەوا (زووەن)ی ژنانە: کەوا پاڵاپۆشێکی سەراپایە کە هەتا سەر پەنجای پا دەکشێت و لە پارچەیەکی یەک ڕەنگ و زۆر جار مەخمەڵ و نەختێ ئەستوورتر لە کراسی ژنانە دروست دەکرێت و پێشەوەی ئاوەڵا و کراوەیە و لەسەر ناوک بە قۆپچەیەکی ئاسنی کە پێی دەگوترێ(قازان قوڵفی) هەڵدەپێکرێت، کوا جوانییەکی تایبەت بە ژنان دەبەخشێت و زیاتر لە ناوچە کوێستانییەکان و بەتایبەت لە وەرزەکانی بەهار، پاییز و زستاندا زیاتر بەکار دەهێنرێت. لە زۆر ناوچەی کوردستان هەر ناوی کەوایە، بەڵام لە ناوچەی #قەسری شیرین# بە زووەن، یان زبوون ناسراوە. -کەمەرچین و سوخمە (سیخمە): جۆرێک کراسی کورت ئەستوورە، کە لە کرماشان لە ڕابردوودا پێی گوتراوە (کەمەرچین) کە دەوراندەوریان لە کەمەرەوە چینی تێدەخەن. لەسەری تەنپۆشێکی دیکەیان لەبەر کردووە کە چەشنی قەمسەڵە بووە. -سوخمە (ئێلەک، کوڵەنجە)ش یەکێکی دیکەیە، لە جلی ژنانی کرماشان، کە لە زۆر ناوچەی دیکەش لەبەر دەکرێت، سوخمە نیو تەنەیەکی چەشنی جلیسقەیە، کە لە کۆتاڵی زەڕی یان مەخمەڵی دەیدروون، کە چەند ڕەنگی جیاوازە و زۆر جار لە دیوی ناوەوە چەشنی کەوای ژنانە ئاستەری هەیە. سوخمە زۆر ژنان بۆ ڕازاندنەوەی خۆیان بە زێڕ و زیو و خشڵ و کەڵک لە سوخمە و سەڵتە و کەوا وەردەگرن. -سەڵتە و ماشتە: نیوپۆشێکی قۆڵدارە، کە پێی دەگوترێ سەڵتە و لە #ناوچەی ئەردەڵان#یش هەر بە سەڵتە ناسراوە، سەڵتە چەشنی سوخمە کورتە، بەڵام جیاوازییەکەی لەگەڵ سوخمە ئەوەیە کە قۆڵدارە، جۆری پارچەکەی چەشنی سوخمەیە، واتە مەخمەڵی و ڕەنگییە کە زیاتر لە وەرزی پاییزاندا لەبەری دەکەن. -ماشتەش جۆرێکی دیکەیە جلوبەرگی ڕەسەنی ناوچەی کرماشانە لە پارچەیەکی هەورێشم دروست دەکرێت. کە درێژییەکی دوو مەترە و پانییەکەشی یەک مەترە، دوو قەد دەکرێت و بە باری درێژیدا دەیخەنە پشتە سەر و دوو گۆشەکەی دیکەشی لە هەر دوولاوە دەخەنە سەر سینگ و وەک چارشێو بەکاری دەهێنن. -سەروێن (شەدە): سەروێنیش بەشێکی دیکەیە لە جلوبەرگی ژنانی کوردی کرماشان. لە چەند دەسماڵێکی گوڵدار و ڕەنگیی تایبەت دروست دەکرێت، وەکوو ڕەشتی و جامەدانەی پیاوان کەنارەکانی ڕیشاڵی هەیە و بە جوانی هەڵبەستراوە، ئەم شەدەیە بە شێویەکی جوان و ڕازاوە، هەر ناوچە و بە شێوازی خۆیان دەیبەستن کە بە جوانی بە پێش و لا تەنیشتی سەردا شۆڕ دەبێتەوە و گۆشە، لۆ و ڕیشاڵەکانی هەتا سەرشان و لامل شۆڕ دەبێتەوە و زۆر جار ڕیشاڵەکانی بەسەر نێوچەواندا بەر دەدەنەوە کە ئەمە تایبەتی کچانی #کەلهوڕ#ە. -کڵاو و لەچک: ژنانی کەلهوڕ لە کرماشان، قەسر و گێلانی ڕۆژئاوا لەناو ئێڵی ناوداری کەلهوڕ هەوری و کێشێکی تایبەت بەناوی سەرروێن دەبەستن، کە هەڵگری تایبەتمەندیی خۆیەتی و لە هەندێ ناوچەی وەک هەورامان، سەلاسی باوەجانی و جوانڕۆ بە کڵاو و لەچک ناسراوە و لە ناوچەکانی سنە و ئەردەڵان بە کڵاو و شەوبەن بەناوبانگە. -لەچک: پارچەیەکی نەرم و شلە کە سێگۆشەیە و کە سەرێکی بە دەرزی بەسەر کڵاوەکەوە دەبەسترێت، دوو لۆکەی دیکەی لە چەپ و ڕاستەوە بەسەر شان و ملدا بڵاو دەبن و لۆیەکی دەخرێتە سەر سینە و لۆکەی دیکەشی دەخرێتە پشتە مل. -ڕەنگ: یەکێک لە بەرچاوترین تایبەتمەندییەکانی جلوبەرگی ژنانی کوردی کرماشان، فراوانی، جۆراوجۆریی ڕەنگ و لەخۆگری هێماکانی ژیان و سروشتی کوردستانە، ڕەنگی شاد و جووڵە و سەرنجڕاکێشیی جلوبەرگی ژنانی کوردی کرماشان، لە هەمان حاڵدا کە فۆرمێکی سادە و ساکاریان هەیە، بەڵام تەژین لە واتا و هەوێنی ژیان و هەڵگری گەلێک واتای قوووڵی ژیان و شارستانیەت و تایبەتمەندی ڕەسەنی کوردەوارین کە هیچکات کۆن نابن کە مۆرکی تایبەت بە نەتەوەی کوردیان پێوەیە.
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.016 چرکە!