🏠 دەستپێک
English
📧
پەیوەندی
ℹ️
دەربارە!
Kurdipedia on Facebook
Kurdipedia on Twitter
Dark Mode
☰
زۆرتر
🏠
|
📧
|
دەربارە!
|
پەڕتووکخانە
|
📅
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
18-09-2017
ناوی نێرەر:
ئیمێڵی نێرەر:
ناوی بابەت:
🏳️ زمانی بابەت:
🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏳️ Kurmancî - Kurdîy Bakûr
🇬🇧 English
🏳️ کرمانجی - کوردیی باکوور
🏳️ هەورامی
🏳️ لوڕی
🏳️ لەکی
🏳️ Kurdîy Nawerast - Latînî
🏳️ Zazakî
🇸🇦 عربي
🇮🇷 فارسی
🇹🇷 Türkçe
🇫🇷 Française
🇩🇪 Deutsch
🇳🇱 Nederlands
🇸🇪 Svenska
🇪🇸 Español
🇮🇹 Italiano
🇮🇱 עברית
🇷🇺 Pусский
ترکمانی
🇫🇮 Fins
🇳🇴 Norsk
🇯🇵 日本人
🇨🇳 中国的
🇦🇲 Հայերեն
🇬🇷 Ελληνική
🏷️ پۆل:
🎥 ئالبومەکان
📊 ئامار و راپرسی
💚 ئەنفالکراوان
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)
🔧 بەرهەمە کوردستانییەکان
📝 بەڵگەنامەکان
☂️ پارت و رێکخراوەکان
💬 پەند و ئیدیۆم
📕 پەڕتووکخانە
🍛 خواردنی کوردی
👩 دۆزی ژن
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
🔬 زانست
🌳 ژینگەی کوردستان
💎 شوێنەوار و کۆنینە
🏰 شوێنەکان
✌️ شەهیدان
🏢 فەرمانگەکان
😊 گاڵتەوگەپ
🚼 ناوی کوردی
🌏 نەخشەکان
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە
💕 هۆنراوە
🔣 هەمەجۆرە
🔤 وشە و دەستەواژە
📷 وێنە و پێناس
📼 ڤیدیۆ
🎵 کارە هونەرییەکان
📖 کورتەباس
👫 کەسایەتییەکان
💣 کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
🏆 یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
$باکووری کوردستان$ - دادگای تورک بڕیاری زیندانیکردنی #ئایهان بیلگەن#، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپەی دەرکرد.[3] - لە نێوان سەربازەکانی سوپای تورک و گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل- #هەپەگە#دا، لە چیای #جودی# شەڕێک ڕوویدا، بەپێی زانیارییەکان، لەو شەڕەدا تانکێک و سێ ئۆتۆمبێلی سەربازی سوپای تورک تێکشکێندراوە.[3] - لەبەیاننامەیەکدا سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا ئاشکرایکرد کە مانۆری سەربازیی سوپا لە ناوچەی #سلۆپی# – #خابوور# دەستپێکردووە کە دەکەوێتە سەر سنوری هەرێمی کوردستان.[1] - دووەمین دانیشتنی دادگایی #فیگەن یوکسەکداغ#، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە، لە هۆڵی زیندانی سینجاندا بەبێ ئامادەبوونی خۆی بەڕێوەچوو، تێید داوای 83 ساڵ سزای زیندانی بۆ کرا.[3] $رۆژهەڵاتی کوردستان$ - #کۆڵبەر#ێکی کورد لە بەرزاییەکانی سەر سنووری شاری #شنۆ#-ی سەربە پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی دەستڕێژیی گوللەی هێزە سەربازییەکانی سەرسنووری حکومەتی ئێرانەوە کوژرا.[3] $باشووری کوردستان$ - #کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی# هەرێم دەڵێت 90%ی ئامادەکارییەکان بۆ ریفراندۆم تەواو بووە و 22 قەوارە فۆڕمی بەشدارییان لە هەڵبژاردن وەرگرتوە و دەنگدانی تایبەت و گشتییش لەیەک رۆژدا ئەنجامدەدرێن.[1] - ئەنجومەنی وەزاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق رایگەیاند کە بەردەوام دەبێت لە پاراستنی یەک پارچەیی خاکی عێراق و سەرجەم هاوڵاتیانی و داواشی کرد کە ئەو رێشوێنانە رابگیرێت کە ئاسایشی عێراق و یەکپارچەییەکەی دەکاتە قوربانی وەک ریفراندۆمی سەربەخۆیی.[1] - فەرماندەکانی پێشمەرگە لە شاری هەولێر کۆبوونەوە، وەڵامی #حەشدی شەعبی#ش دەدەنەوە کە هەڕەشە لە هەرێمی کوردستان دەکات لە ئەگەری ئەنجامدانی گشتپرسی و راگەیاندنی سەربەخۆیی.[4] - بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی هاتوچۆی #دهۆک#، ئاشکرای کرد، کە سێ پێشمەرگە، بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە، گیانیان لەدەست داوە.[5] - ئەنتۆنیۆ گوتێرێش، سکرتێری گشتیی #نەتەوە یەکگرتوەکان# رایگەیاند، ئەو ریفراندۆمەی هەرێمی کوردستانی عێراق سورە لەسەر ئەنجامدانی لە 25ی ئەیلولدا سەرنجەکان لەسەر پێویستی لەناوبردنی داعش و ئاوەدانکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکان بەفیڕۆدەبات.[1] - وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم رایگەیاند، تا ئێستا 22 قەوارەی سیاسی خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکان تۆمارکردووە، هەروەها وادەی تۆمارکردنی قەوارەکان بۆ 28-09-2017 درێژکراوەتەوە.[2] - فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی #قەندیل# و #برادۆست# و #خواکورک#-یان کرد.[2] - #رێباز حەملان#، #وەزیری دارایی# و ئابووری لە پشکی #بزووتنەوەی گۆڕان# نامەی دەستلەکارکێشانەوەی لە بزووتنەوەی گۆڕان ئاڕاستەی رێکخەری حزبەکەی کرد.[2] - ئەندامێکی کوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رادەگەیەنێت، دژی بڕیارەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بۆ رێگری لە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای #کەرکوک# سەرجەم فراکسیۆنە کوردەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گەڕاونەتە هەرێم.[1] - وەزیری دەرەوەی فرەنسا ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان بە نەگونجاو ناودەبات.[2] - ژمارەیەک هاووڵاتی لە کەرکوک خۆشحاڵی خۆیان دەردەبڕن بەهۆی ریفراندۆمەوە بەڵام لەلایەن پاسەوانەکانی بارەگایەکی تورکمانییەوە تەقەیان لێدەکرێت و هاووڵاتییەک دەکوژرێت و سیانی دیکەش بریندار دەبێت.[1] - کاتژمێر 3ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە گەڕەکی یەکی حوزەیران، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێی مامۆستایەکی زانکۆدا تەقیەوە، بەڵام تەنها زیانی مادی لێکەوتەوە، ئەوەش لەم هەفتەیەدا دووەم تەقینەوەیە لە شاری کەرکوک ڕووبدات.[3] - بە بەشداری چەندین چالاکوان و پەرلەمانتار و ڕۆژنامەنووس، تۆڕی لیدەر و ڕێکخراوی فیوچەر، کۆنفرانسێک لەژێر ناوی هەڵبژاردن و ئایندەی کوردستان بەڕێوە چوو.[2] $رۆژئاوای کوردستان$ - لە نزیک ناوەندی کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاری منداڵان لە شاری #قامیشلۆ# لە ڕۆژئاوای کوردستان تەقینەوەیەک ڕوویدا و چوار هاوڵاتی بریندار بوون.[3] - ئێوارەی ئەمڕۆ چەکدارانی سەربە تورکیا جارێکی تر دەستیان کردەوە بە تۆپبارانی گوندی ئیسکا لە ناوچەی شێراوا لە کانتۆنی #عەفرین#.[3]
⚠️ چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
|
📩
contact@kurdipedia.org
|
✔️
CSS3
|
✔️
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,141 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
|
☎ +31654710293 +31619975574
🔝