پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
حکوومەتی عێراق زیاتر لە 130 ملیار دۆلار قەرزارە و کوردستانیش 17 ملیار دۆلار
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
بەپێی داتا و ئامارەکان، دەردەکەوێت حکوومەتی هەرێمی کوردستان نزیکی 17 ملیار دۆلار قەرزارە. بەرپرسێکیش وردەکاریی قەرزەکان و میکانیزمی دانەوەیان ئاشکرا دەکات. د. ئاراس خۆشناو، سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوە و زانیاریی ستراتیژی کوردستان بە (باس)ی ڕاگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشێک لە قەرزەکانی داوەتەوە و بەشێکیشی لەسەر ماوەتەوە، گوتی: ”حکوومەت نزیکەی 7 ملیار دۆلاری پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران و 2 ملیار و 800 ملیۆن دۆلاری پارەی بانکە ئەهلییەکان قەرزارە، پارەی بەڵێندەرانی ناوخۆش نزیکەی یەک ملیار دۆلارە“. جەختی کردەوە، حکوومەت بە میکانیزمێک دەستی کردووە بە دانەوەی قەرزی بانکە ئەهلییەکان، گوتیشی: ”لەگەڵ ئەوەی حکوومەت 7 ملیار دۆلاری پاشەکەوت قەرزارە، بەڵام حکوومەت 6 ملیار و 700 ملیۆن دۆلاری قەرزی خانووبەرە و پێشینە جیاجیاکانی لای هاووڵاتییان و فەرمانبەرانە“. ئاماژەی بەوەش دا، کە قەرزی کۆمپانیا نەوتییەکان بە گشتی نزیکەی 7 ملیار دۆلاریان لێ وەرگیرابوو، کەمتر لە 6 ملیار دۆلاریان ماوەتەوە و دانەوەی قەرزەکانیشیان بەردەوامە، گوتیشی: ”بە گشتی هەموو قەرزەکان کە لەسەر هەرێمی کوردستان ماوەتەوە، نزیکەی 17 ملیار دۆلارە و پێدانەوەی قەرزەکانیش بەردەوامییان هەیە“. روونی کردەوە، کە ئەو بەدواداچوونی وردی لەسەر بابەتی قەرزەکانی حکوومەت کردووە، گوتیشی: ”وەکو توێژەرێک شیکارییەکی ئابورریی وردم لەسەر قەرزەکان کردووە، بۆیە ئەوەی هەیە حکوومەتی هەرێمی کوردستان تەنیا 17 ملیار دۆلار قەرزارە، ئەوەی تر کە دەگوترێت ڕاستیی تێدا نییە و زۆریی بۆ موزایەدەی سیاسییە“. بەپێی بەدواداچونی (باس)، لە ماوەی ساڵی 2016 و 2017دا حکوومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 3 ملیار دۆلاری قەرزەکاتی داوەتەوە و توانیویەتی قەرزەکای لە 20 ملیار دۆلار داببەزێنێت بۆ 17 ملیار دۆلار. بەشی زۆری قەرزەکان دراونەتەوە بە کۆمپانیا نەوتییەکان و بەڵێندەران. سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوە و زانیاریی ستراتیژیی کوردستان پێی وایە، قەرزەکانی هەرێمی کوردستان جێگەی ترس و نیگەرانی نیین، گوتیشی: ”کۆی قەرزەکانی هەرێمی کوردستان ناکاتە 15%ی قەرزەکانی عێراق، چونکە ئەوەی عێراق لەسەرووی 130 ملیار دۆلارەوەیە“. بەپێی ڕێککەوتنێک، حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە قەرزی یەک ملیار دۆلاری لە مانگی 9 داوەتەوە کۆمپانیای داناغاز، ئەمە وێرای ئەوەی زیاتر لە یەک ملیار و 600 ملیۆن دۆلاری تریشی پێشوو دابوویەوە و مانگانەش 100 بۆ 250 ملیاری دۆلار بە کۆمپانیا نەوتییەکان دەداتەوە“. د. ئامانج ڕەحیم، بەڕێوەبەری فەرمانگەی بەڕێوەبردنی قەرزەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە(باس)ی ڕاگەیاند: ”ئێستا وەک قۆناخی یەکەمی ئیدارەدانی دارایی هەرێم و ئاشکراکردنی قەرزەکانی حکوومەت، فۆرم بەسەر سەرجەم وەزارەتەکاندا دابەش کراوە، بۆ زانینی ئیلتزاماتی دارایی وەزارەتەکان و دواتر سەرجەم ئامارەکان دەکرێتە داتەبەیسێک“. گوتیشی: ”لەرابردوودا حکوومەتی هەرێم بۆ پڕۆژەکان قەرزی لە بەریتانیا کردووە و پێشتریش بڕێک قەرزی لە تورکیا کردووە، ئەوەش جگە لە قەرزەکانی پاشکەوتی مووچەی فەرمانبەران و شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوت و بەڵێندەران و بانکە بازرگانییەکان و ئەوانەش سەرجەمیان کۆ دەکرێتەوە و ئەولەویەت بۆ دانەوەی قەرزەکان دیاری دەکرێت. باسی لەوەش کرد، ئەوەی گرنگە حکوومەت ئامادەکاریی بۆ بکات، قەرزە نێودەوڵەتییەکانە لە بانکەکان و پێویستە لەو وادەی دیاری کراوە ئەو قەرزانە بدرێتەوە، بۆ ئەوەش قۆناخی یەکەم زانیارییەکان لەبارەی قەرزەکان کۆ دەکرێتەوە و دواتر ئەولەویەت لەبارەی دانەوەی قەرزەکان دیاری دەکرێت و هەنگاوەکانی دواتر لەبارەی توانای دارایی بۆ دانەوەی قەرزەکان دەکەوێتە سەر ئەرکی حکوومەت. زۆرینەی قەرزەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2014 وە دەستی پێ کرد، کاتێک بەغدا مووچە و بودجەی کوردستانی بڕی و دواتریش نرخی نەوت دابەزی و شەڕی داعشیشی بەسەردا هات.[1] 10-10-2017
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0 چرکە!