پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
سایلۆکان ئەمساڵ تەنیا 323 هەزار تۆن گەنم وەردەگرن
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
بەڕێوەبەری بەرهەمهێنانی دانەوێڵە لە وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت، بەهۆی دابەشنەکردنی پارەی ساڵانی پێشتر و سنووردارکردنی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکان، بەناچاری گەنمەکانیان بە کەمتر لە نرخی سایلۆ بە بازرگانان دەفرۆشن، ئەمەش زیانێکی گەورەی بە ئابووریی هەرێمی کوردستان و داهاتی جووتیاران گەیاندووە. کەمتر لە دوو هەفتە ماوە بۆ کردنەوەی دەرگای سایلۆکان بەڕووی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، بەڵام بەهۆی سنووردارکردنی بڕی وەرگرتن و دابەشنەکردنی پارەی گەنمی ساڵانی پێشتر، جووتیاران وەک ساڵانی پێشتر بە گەرموگوڕییەوە چاوەڕێی کردنەوەی دەرگای سایلۆکان نین. فاروق عەلی، بەڕێوەبەری بەرهەمهێنانی دانەوێڵە و پەسندکردنی بنەتۆ لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، دەڵێت :گرفتی جووتیارانی کوردستان لەوەدایە حکومەتی عێراق لە کاتی خۆیدا پارەی گەنمەکەیان ناداتێ، بەهۆی سنووردارکردنی وەرگرتنی گەنمیش، سایلۆکانی کوردستان ناتوانن تەواوی گەنمی جووتیاران وەربگرن، بۆیە جووتیاران ئێستا زۆر گرنگی بە سایلۆکان نادەن. وەزارەتی بازرگانیی عێراق بەپێی ئەو پارەیەی لە بودجەی حاکیمە تەرخان دەکرێ، ساڵانە کاتی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران و نرخەکەی دیاری دەکات. پێشتر وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی کوردستان بەبێ سنوور بوو، بەڵام سێ ساڵە بەبیانووی کەمی بودجە و گومانی تێکەڵکردنی گەنمی هاوردە سنووریان بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی کوردستان داناوە، لەساڵی 2016 تەنیا 70%ی بەرهەمی جووتیارانی کوردستانیان کڕییەوە کە نزیکەی 882 هەزار تۆن بوو، ساڵی ڕابردوو بڕیار بوو 442 هەزار و 705 تۆن گەنم لە جووتیارانی کوردستان بکڕنەوە، بەڵام جووتیاران تەنیا 329 هەزار تۆن گەنمیان بە سایلۆکان فرۆشت. بۆ ئەمساڵ حکومەتی عێراق ترلیۆنێک و 520 ملیار و 758 ملیۆن دیناری لە بودجەی حاکیمە بۆ کڕینەوەی گەنمی جووتیاران و هاوردنی گەنم تەرخانکردووە، 12.6%ی ئەم پارەیە بۆ کڕینەوەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان تەرخانکراوو بڕیارە تەنیا 323 هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی کوردستان بکڕدرێتەوە، ئەمە لەکاتێکدایە بەپێی پێشبینییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ بەرهەمی ئەمساڵ دەگاتە نزیکەی 800 هەزار تۆن گەنم. فاروق عەلی، دەڵێت :پێشبینی دەکەین ئەمساڵیش وەک ساڵی ڕابردوو جووتیاران کەمتر لەبڕی دیاریکراو گەنمەکانیان ڕادەستی سایلۆکان بکەن، زۆرتر بە بازرگانانی عەرەبی بفرۆشن. بەپێی پلانەی وەزارەتی بازرگانیی عێراق دایڕشتووە، سایلۆکانی هەرێمی کوردستان بۆیان هەیە تەنیا 323 هەزار تۆن گەنم لەجووتیاران بکڕنەوە سایلۆکانی هەولێر 100 هەزار تۆن، سایلۆکانی دهۆک 108 هەزار تۆن و سایلۆکانی سلێمانی و هەڵەبجەش 115 هەزار تۆن. ئەمین محەممەد ئەمین، بەڕێوەبەری بازرگانیی دانەوێڵەی سلێمانی دەڵێت :ساڵی ڕابردوو بەهۆی سنوردارکردنی بڕی وەرگرتن، گرفتمان بۆ دروستبوو، بەشێکی زۆر لە جووتیاران گەنمەکانیان نەهێنایە سایلۆ و لە دەرەوە فرۆشتیانەوە، لەو 115 هەزار تۆنەی بۆمان دیاریکرابوو تەنیا 46 هەزار تۆنمان وەرگرت، جووتیار هەبوو 100 تۆن بەرهەمی هەبوو، ئێمە ناچاربووین 10 تۆنی لێوەربگرین، بۆیە ترسمان هەیە ئەمساڵیش جووتیاران کەمکردنەوەی بڕی وەرگرتن لە سایلۆ، گەنمەکانیان بەبازرگانانی عەرەب بفرۆشن، کە ئەمەش بە قازانجی جووتیاران و بازرگانانی عەرەب و زیانی جووتیارانی کورد تەواو دەبێت. حکومەتی عێراق ئەمساڵ یەک تۆن گەنمی پلە یەک بە 560 هەزار دینار وەردەگرێ، گەنمی پلە دوو بە 480 هەزار دینار و پلە سێش بە 420 هەزار دیتار وەردەگرێ، بەڵام جووتیاران ناچارن گەنمەکەیان بە کەمتر لەو نرخە لە دەرەوە بفرۆشنەوە. رۆستەم سلێمان، خاوەنی نووسینگەی کڕین و فرۆشتنی دانەوێڵە دەڵێت پێشبینی دەکەین ئەمساڵیش وەک ساڵی ڕابردوو بەشێکی زۆر لە جووتیاران گەنمەکانیان نەدەنە سایلۆ و لە بازاڕ بیفرۆشنەوە، بۆیە لە ئێستاوە ئامادەکاریمان کردووە بۆ کڕینەوەی گەنمی جووتیاران. ئەم بازرگانە ساڵی ڕابردوو نزیکەی 7 هەزار تۆن گەنمی لە جووتیاران کڕییەوە و بە کارگەکانی ئالیک و بازرگانانی عەرەبی فرۆشتەوە دەڵێت :بەهۆی وەرنەگرتنی پارەی گەنمی ساڵانی ڕابردوو، جووتیارانی هەرێمی کوردستان توانای داراییان لاواز بوو، بۆیە بۆ دانەوەی قەرز و خەرجی چاندن، گەنمەکانیان بەکەمتر لەنرخی سایلۆ بەپارەی کاش دەفرۆشنە بازرگانانی عەرەب یان بازرگانی ناوخۆ، ئەوانیش گەنمەکە بە پسولەی جووتیاران ڕادەستی سایلۆکانان دەکەن و بێ ماندووبوون لەهەر تۆنێک نزیکەی لە 150 هەزار دینار قازانج دەکەن. لە 10 ساڵی ڕابردوودا بەرزترین بڕی گەنمی وەرگیراو لەسایلۆکانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2015 بوو کە 912 هەزار و 626 تۆن بووە، بەڵام بەبیانووی کەمی بودجە و گومان لەزیادبوونی بەرهەمی گەنمی کوردستان، بەغدا ساڵی لەدوای ساڵ بری وەرگرتنی کەمکردووەتەوە، ئەمساڵ ڕەزامەندی لەسەر وەرگرتنی تەنیا 323 هەزار تۆن داوە. نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، دەڵێت دوای ئاڵۆزبوونی پەیوەندی هەرێمی کوردستان و عێراق، وەرگرتنی گەنمی جووتیاران بە سیاسی کراوە، بۆ ئەمەش فێڵێکی یاساییان کرد، بڕی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانیان کەمکردووە، بۆ نمونە ساڵی ڕابردوو تەنیا 17%ی بوجەی گشتی تەرخانکراویان بۆ کڕینەوەی گەنمی جووتیارانی کوردستان تەرخانکرد. ئەمساڵ 12.6%ی بودجە تەرخانکراوەکەی گەنمیان بۆ کوردستان دیاریکردووە کە سایلۆکانی کوردستان دەتوانن تەنیا 323 هەزار تۆن گەنم لە جووتیاران وەربگرن، بەڵام وەرگرتنی گەنم لە پارێزگاکانی عێراق بێسنوورە، تەنانەت ساڵی ڕابردوو دوای تەواوبوونی گەنمیش سایلۆکانیان دانەخست بەئامانجی ئەوەی جووتیارانی عەرەب گەنمی جووتیارانی کورد بکڕنەوە و زیاتر سوودمەندبن لە پاڵپشتی حکومەت. حکومەتی عێراق تەنیا بە سنووردارکردنی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی کوردستان نەوەستاوە، بەڵکو پارەی کڕینی گەنمی ساڵانی ڕابردووشی بە تەواوی نەداوە. نەوزاد ئەدەه گوتی بەغدا بۆ زیان گەیاندن بە ئابووریی کوردستان و داهاتی جووتیاران، بەبیانوی نەبوونی پارە تا ئێستا 554 ملیار و 885 ملیۆن دیناری پارەی گەنمی ساڵانی 2014 و 2015 و 2016 ی جووتیارانی کوردستانی نەداوە، بەڵام سەرجەم جوتیارانی عەرەب پارەکەی خۆیان وەرگرتووە.[1] #23-05-2018#
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.047 چرکە!