پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
حزبی شیوعی کوردستان: کۆمیتەی ناوەندی بریاریدا بەشداری کابینەی نوێی نەکات و دەنگی پێ نەدات و لەماوەی چوار ساڵی داهاتووش خۆیان وەک حزبێکی بەرهەڵستکار ڕادەگەیەنین
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
لە بەرواری 12ی تشرینی دووەمی 2018، کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و گفتوگۆیەکی چڕو پڕی بە گیانێکی شۆرشگێرانە و هاورێیانە ئەنجامدا لە بارەی هەڵومەرج و گۆرانکاری سیاسی لە ئاستی ناوخۆیی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی و هەڵسەنگاندنی پرۆسەی هەڵبژادنی پەرلەمانی کوردستان بە پاڵپشت بە ڕاپۆرتە ئامادەکراوەکان. ئەمانەی خوارەوە هەڵوێستی حزبی شیوعی کوردستانە : لە بارەی هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی تازەی حکومەتی عێراقدا ئەوەی لەم بوارەدا ڕووبەرووی حزبمان دەبێتەوە جەختکردنە لەسەر ئەوەی کە ئه و حکومەتانەی لە سەر بنەمای بەشبەشێنە و مەرجەکانی مەرجعیەتی ئاینی و دەستێوەردانی ئێران و ئەمریکا پێک دەهێنرێت، توانای چارەسەرکردنی کیشەکانی خەڵک و دابینکردنی سادەترین پێداویستەکانی ژیانی پڕ کەرامەت بۆ خەڵکی زەحمەتکیش نییە. لە هەمان کاتدا کێشەی عێراق قەیرانی بنیات وهیکەلیەتی دەوڵەتە و کێشەکانی #هەولێر# و بەغدا لە بازنەیەکی داخراودا دەسورێتەوە، و پرسیاری گەورەش پەیوەندی بە شوناسی ئەم دەوڵەتە هەیە کە هاوکاتە کە لەگەڵ بنبەستی ئه و پرۆسە سیاسییەی کە لە 2003وە دوای ڕوخاندنی ڕژیمی فاشی بەعس دەستی پێکردوە و دوای زیاتر لە پانزە ساڵ، عێراق نەبۆتە دیموکراسی و نە فدرالیەتی حەقیقی جێبەجێ کراوە، ئەمە جگە لەوەی لەرەوتی دەوڵەتی مەدەنیش لایداوە. لەبارەی وەزعی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی، ناکۆکی نێوان ئێران و ئەمریکا بەردەوامە و چاوەڕی دەکرێ لە داهاتودا گوشاری ئابوری لەسەر ئیران و سزاکان زیاد بکرێت کە پێمان وایە لێکەوتی خراپی لەسەر ژیانی کرێکاران و هاوڵاتیانی دانیشتوی ئێران دەبێت. ئەم سزا ئابورییانەی ئێستا هەڵبەتە قورسترە لە وانەی پێشوو تر و نرخی تومەنی ئێجگار دابەزیەوە بەڵام لە بواری سیاسی هەموو ئەگەرێک لە ئارادایە بە ئەگەری سازشبوونی ئێران و ئەمەریکا. حکومەتی ئۆردوگان قەشە ئەمەریکیەکەی ئازاد کرد بەڵام تا ئێستا پەیوەندییەکانی ئەمریکا و تورکیا لە حالەتێکی باش دا نییە. هەندێ گۆرانکاری لە سر نرخی لیرە دەبێت بەڵام وەکو جاران توانای خۆی بدەس ناهێنێتەوە. ئۆردگان قەیرانە ناوخۆییەکانی ئاراستەی دەرەوە دەکات. مەسەلی کورد لە تورکی لە جێگای چارەسەرکردن زیندان و گرتوخانەکان لە تورکیا پڕ بوونە لە خەڵک. هەرەشەکانی ئۆردۆگان بۆ کوردانی ڕۆژئاوا بەردەوامە و ئەمەریکا بوونی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی فورات سەقامگیر کردوە و بە وێستگەیەکی چارەنوسازی خۆی دادەنێت بۆ ئەوەی بەشداری لە سەر چارەسەری سیاسی وەزعی سوریا بێت. ناکۆکی نێوان تورکیا و پەیەدە زیادیکردوە. تورکیا هەرەشە لە ڕۆژهەڵاتی فورات دەکات. تا ئێستاش ئەمریکا و ڕوسیا نەگەیشتونەتە ڕێکەوتنێک سەبارەت بەم ناوچەیە. پەیەدە بە هۆی هەڕەشەی تورکیا شاڵاوی سەربازی لە دیرالزور ڕاگرت.، هاوکات کۆمیتەی ناوەندی حزب، بەهەستیارییەوە دەڕوانێتە گۆڕانکاریی لە دۆسیەکانی بەرژەوەندی ئەمریکا لەناوچەکەداو یەکێک لەنیشانەکانی ئەم گۆڕانکارییانەش، چاوپۆشیە لەدەستێوەردان و تۆپبارانی تورکیایە بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان و هەورەها بریاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە بەدانانی بەخششی پارە بۆ سیخوڕیکردن لەسەر سەرکردەکانی #پەکەکە#یە واتای ئەوەیە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا جیاوازی ناکات لە نێوان تێکۆشان بۆ ڕزگاری و سەربەخۆیی لەگەڵ کاری تیرۆری ئیسلامی سیاسی توندرەو، کۆمیتەی ناوەندی بەتوندی ئیدانەی ئه و سیاسەتەی ئەمریکا دەکات. لە بارەی بارودۆخی سیاسی و هەڵبژادنی پەرلەمانی کوردستاندا سەبارت بە دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا دوای دواکەواتێکی زۆر کە بەپێچەوانەی یاسا و ڕێنماییەکانی هەڵبژاردنە، کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی، ئەنجامە گشتییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند، و ئەمەی خوارەوە هەڵوێستی حزبی شیوعی کوردستانە: حزبی شیوعی کوردستان لەم هەڵبژاردنەدا یەک کورسی بەدەست هێناوە. هەڵبەتە ئەم دەرئەنجامەش بە بەراوورد کردن لەگەڵ تێکۆشانی شیوعییەکان و قوربانیدانیان، ئێجگار کەمە. لێرەدا سەڕەڕای هۆکاری بابەتی پەیوەست بە توانا و یەکسانی فرسەتەکان لە نێو کۆمەڵدا، و ئه و بابەتانەی پەیوەندی بە بەرێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردنەوە هەیە کە تێکرای ئەم حاڵەتانە ڕێگرە لە بەردەم کاراکردنی وزە و توانای حزبمان، هۆکاری سەرەکی کەمی دەنگەکانمان بۆ کەمەکوڕی خودی کارو چالاکی حزبیمان و ئەدای سەرکردایەتی و پەیوەندی ڕۆژانەی بە جەماوەر دەگەرێتەوە. بۆیە یەکەمین کار کە وەکو ئەرکێک ڕووبەرووی حزب دەبێتەوە کاراکردنی چالاکی حزبی و سەرجەم ئۆرگانەکانی حزبە و چارەسەرکردنی کەموکورییەکانی ژیانی حزبیمانە، و گەیاندنی ڕوون و ڕاستەوخۆی گوتاری سیاسی حزبە و له و بارەیەشەوە بریاری پێویست وەرگیرا. لیستی ئازادی لەم هەڵبژاردنە یەک کورسی بەدەست هێناوە، و ئەمەش بە هەوڵ و کۆششی ئەندام و ڕێکخراوەکانی حزب و سەرجەم کاندیدەکانی لیستەکەیە کە بە کۆ، و بەگیانی لە خۆبردووییان توانرا ئەم کورسییە مسۆگەر بکرێ. لە هەمان کاتدا دۆست و لایەنگرانی حزب و چەندین لایەن و کەسایەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی لەم هەڵبژاردنە پشتگیری لیستی ئازادی بوون. حزبمان سوپاسی ئه و دەنگانە دەکات کە بوونە هۆی بوونی لیستی ئازادی لە پەرلەماندا. هەر بۆیە پەرلەمانتاری لیستی ئازادی لە پەرلەماندا دەنگی ڕەسن و ڕاستەقینەی خەڵکی زەحمەتکێشی کوردستان، دەنگی هێزە چەپەکانی کوردستان دەبێت، و حزب تێکۆشانی پەرلەمانی بە تێکۆشانی جەماوەری و تێکۆشانی شەقام گرێ دەدات، و سەرجەم هەڵوێستە سیاسییەکانی لە چوارچێوەی ئیلتزامکردن بە بەرنامەی لیستی ئازادییەوە دەبێت. پێش ئەنجامدانی پرۆسەی هەلبژاردن و لە کاتی پرۆسەکەشدا کۆمەلێک پێشلکاری گەورە ڕوویان دا کە سەرجەمیان پیشێلکردنی دیموکراسییە و بەشێکە له و گزی و تەزویرە کە بەداخەوە لە سەرجەم هەڵبژاردنەکاندا ئەنجام دەدرێن. هەر لەسەرەتاوە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە سەر بنەمای بەشبەشێنە حزبی نێوان پێنچ لایەنی حزبی دابەشکرا، و خولیای حزبی لەسەرجەم کارەکان و هەڵوێست و بریارەرەکانی ڕەنگی دایەوە. هەرچەندە کۆمسیۆن دەنگەکانی 98 بنکەی دەنگدان کە دەگاتە 119 هەزار دەنگ پووچەڵکردەوە، بەڵام دیاردەکانی تزویر کە پێشوەخت ئامادەکاری بۆ کرابوو، دیاردەیەکی زەقی ئەم هەڵبژاردنە بوو، و لە کۆتاییشدا ئەنجومەنی کۆمسیاران بە زۆربەی پێنج بەرامبەر چوار دەنگ ئەنجامەکانیان ڕاگەیاند. بۆ چوارساڵی داهاتووی کارمان، کۆمیتەی ناوەندی بریاری دا بەشداری کابینەی تازەی نەکاتن و دەنگی پێ نەدات بەهۆی جیاوازی دیدمان دژ بە پەیرەوکردنی سیاسەتی نیولیبرالیزمی سەرمایەداری هێزە براوەکان، پێمان وایە توانای چارەسەرکردنی کێشەکانی هەژاری وبێکاری و بەشداری سیاسی و چین و توێژە پەراوێزخراوەکانی نابێت. بەشدارینەکردن لە حکومەتی هەرێم مانای ئەوەیە کە خۆمان وەک حزبێکی بەرهەڵستکار ڕادەگەیەنین، بەڵام بەرهەڵستکارێک لە ڕوانگەی بەرنامەیەکی چەپی نیشتمانی دیمەکراتیخواز. حزبمان تێکۆشانی پەرلەمانی وەک ئامرازێک بەکاردەهێنێت بۆ جەختکردنەوە لەسەر هەڵویستی خۆی سەبارەت بە داکۆکیکردن لە مەسەلە نیشتمانییەکوردستانییەکان، و مەسەلەی داواکاری ڕەوای جەماوەر لە دابینکردنی بژێوییەکی پڕ کەرامەت، دەکاتەوە، و سەرلەنوێ جەخت لەسەر هەڵوێستی خۆی بۆ دژایەتیکردنی سیاسەتی ئابوری، و ئاراستەی بەتایبەتکردنی چالاکی ئابوری دەکاتەوە، لە هۆڵی پەرلەماندا دژ و به و جۆرە سیاسەتانە دەبێت کە خزمەتی بۆرژوای بیروکرات و مشەخۆر دەکات. لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا چەندین بریاری پێویست بۆ چاککردنی دۆخی ناوەخۆیی و حزب وەرگیرا لە ئاستە جیاجاکانی ژیانی حزبی لە بەستنی کۆنفرانسی تایبەت و هەڵبژاردنەوە و گۆرانکاریکردن لە دەستە باڵاکانی حزبی لە چوار چێوەی خۆ ئامادەکردن بۆ ڕۆڵبینینی کاریگەر وەک هێزێکی ئۆپۆزسیۆنی چەپی دیموکرات. کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان #12-11-2018#
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0 چرکە!