🏠 دەستپێک
English
📧
پەیوەندی
ℹ️
دەربارە!
Kurdipedia on Facebook
Kurdipedia on Twitter
Dark Mode
☰
زۆرتر
🏠
|
📧
|
دەربارە!
|
پەڕتووکخانە
|
📅
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
14-01-2019
ناوی نێرەر:
ئیمێڵی نێرەر:
ناوی بابەت:
🏳️ زمانی بابەت:
🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏳️ Kurmancî - Kurdîy Bakûr
🇬🇧 English
🏳️ کرمانجی - کوردیی باکوور
🏳️ هەورامی
🏳️ لوڕی
🏳️ لەکی
🏳️ Kurdîy Nawerast - Latînî
🏳️ Zazakî
🇸🇦 عربي
🇮🇷 فارسی
🇹🇷 Türkçe
🇫🇷 Française
🇩🇪 Deutsch
🇳🇱 Nederlands
🇸🇪 Svenska
🇪🇸 Español
🇮🇹 Italiano
🇮🇱 עברית
🇷🇺 Pусский
ترکمانی
🇫🇮 Fins
🇳🇴 Norsk
🇯🇵 日本人
🇨🇳 中国的
🇦🇲 Հայերեն
🇬🇷 Ελληνική
🏷️ پۆل:
🎥 ئالبومەکان
📊 ئامار و راپرسی
💚 ئەنفالکراوان
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)
🔧 بەرهەمە کوردستانییەکان
📝 بەڵگەنامەکان
☂️ پارت و رێکخراوەکان
💬 پەند و ئیدیۆم
📕 پەڕتووکخانە
🍛 خواردنی کوردی
👩 دۆزی ژن
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
🔬 زانست
🌳 ژینگەی کوردستان
💎 شوێنەوار و کۆنینە
🏰 شوێنەکان
✌️ شەهیدان
🏢 فەرمانگەکان
😊 گاڵتەوگەپ
🚼 ناوی کوردی
🌏 نەخشەکان
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە
💕 هۆنراوە
🔣 هەمەجۆرە
🔤 وشە و دەستەواژە
📷 وێنە و پێناس
📼 ڤیدیۆ
🎵 کارە هونەرییەکان
📖 کورتەباس
👫 کەسایەتییەکان
💣 کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
🏆 یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
$باکووری کوردستان$ - پارێزگاری دەوڵەتی تورک لە #ئامەد# لە 13 گوند و مەزرای ناوچەی لیجە و لە 9 گوند و مەزرای ناوچەی هەزرۆ و لە گوندێکی ناوچەی کاراز هاتوچۆکردنی لە هاووڵاتییان قەدەغە کرد. قەدەغەکارییەکە لە کاتژمێر 6:00ی ئەم بەیانییەوە دەستیپێکردووە و تاوەکو بڵاوکردنەوەی راگەیاندراوێکی تر لەلایەن پارێزگاری دەوڵەتی تورکەوە لە ئامەد بەردەوامیی دەبێت. هاوکات لەگەڵ راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لەو ناوچانەدا، سەربازانی سوپای تورک دەستیان بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی کردووە.[4] $رۆژهەڵاتی کوردستان$ - هێرش بۆسەر #کۆڵبەر#ان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە بەردەوامە و لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لەسەر سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان چوار کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆ بریندارکراون.[5] - کۆڵبەرێکی کورد به ناوی عوسمان ڕەمەزانی خەڵکی گوندی داوودئابادی سەر به شاری #سەردەشت#، لە ئاوی ڕووباری نۆکاندا خنکا.[6] - دوو سەربازی ئەرتەشی ئێران لە خاڵی سیفری سنووری ناوچەی خان لەیلی شاری #قەسری شیرین# بە هۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینە بە جێماوەکانی شەڕی ئێران و عێراق، بریندار بوون و بە هۆی کاریگەری بوونی برینەکەیانەوە، گیانیان لە دەس دا.[6] - هاووڵاتییەکی کورد به ناوی ئەنوەر سەعیدی، خەڵکی شاری #جوانڕۆ#، به بێ ئیزنی یاسایی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا. به وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەم هاووڵاتییە کوردەیان له بەشی کڵاشی جوانڕۆ دەستبەسەر کردووە و لە کاتی لێپرسینەوەدا، ئەشکەنجەیان داوە.[6] - کۆڵبەرێکی لاو به ناوی ئەمیر تاهیری، تەمەن 20 ساڵە خەڵکی گوندی گرگرە سەر بە شاری چاڵدیران، به هۆی سەرمابردووییەوە گیانی لە دەست دا.[6] $باشووری کوردستان$ - لەو 60 کەسەی کە ڕۆژی هەینی لە سەکۆی ئازادیی سلێمانیی دەسگیرکران، 23 کەسیان کە تاوەکو ئەمڕۆ ئازادنەکراون، ئەمڕۆ گواستراونەتەوە بۆ دادگای سلێمانی و وتەیان لێ وەردەگیرێت. پاشتر 14 کەسیان ئازادکران و بڕیاریشە سبەی ئەوانی تر ئازادبکرێن.[5] - لە گوندیکی سنووری #چەمچەماڵ# چەکداریکی #داعش# بەناوی (مناور ماجد وسنی) ناسراوە بە ئەبوعوبەیدە لەلایەن ئاسایشی رۆژئاوای #سلێمانی#-ەوە دەستگیرکرا کە چەندین لێپرسراوێتی جیاوازی هەبووە.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/165064/0014.JPG=KTML_ImageCaption_Title=کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لە ماڵی نێچیرڤان بارزانی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لە ماڵی نێچیرڤان بارزانی=KTML_ImageCaption_End= - کۆبوونەوەی باڵای شاندی یەکێتی و پارتی لە ماڵی #نێچیرڤان بارزانی# لە #هەولێر# دەستپێکرد کە لەلایەن نێچیرڤان بارزانی لەپارتی و #کۆسرەت رەسول عەلی# لەیەکێتی سەرپەرشتی دەکرێت. لەکۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تەواوکردنی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و بارودۆخی #کەرکوک# و دانانی پارێزگارێک له و شارە دەکرێت، لەکۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا، رێگە بە میدیاکاران نادرێت کۆبوونەوەکە روماڵ بکەن.[2] - هونەرمەندی شانۆکار #تەڵعەت سامان# بە رووداوی هاتوچۆ لەنێوان #پیرمام# و هەولێر کۆچی دوایی کرد.[1] - ژان ئیڤ لودریان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا گەیشتە هەولێر.[1] - بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و تورکیا وەفدێکی هێڵی ئاسمانی تورکیا سەردانی فڕۆکەخانەی سلێمانیان کردو بڕیاردراوە رۆژی 24ی ئەم مانگە یەکەم گەشت دەستپێبکاتەوە.[3] - ئەحمەد عەسکەری سەرۆکی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە چاوپێکەوتنێکی دواڕۆژدا باس لەوەدەکات: رۆژانە نزیکەی 100 هەزار بەرمیل نەوتی کەرکوک لەرێگەی بۆری هەرێمەوە هەناردە دەکرێت، دەڵێت: 51 ملیۆن دۆلاری کەرکوک لای هەرێمی کوردستانه و سکاڵاش تۆمارکراوە.[2] - پۆلیسی هەولێر دوو تۆمەتباری کێشەی کۆترەکەی هەولێری دەستگیرکرد، کەبەهۆیەوە کوڕ و باوکێک کوژران.[3] $دەرەوەی کوردستان$=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/165064/0006.JPG=KTML_Photo_Alt=لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 14-01-2019=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/165064/0006.JPG=KTML_Photo_End= - دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا رایگەیاند: ئەگەر تورکیا هێرش بکاتە سەر کورد، ئەوا لە رووی ئابوورییەوە تێکی دەشکێنین و باسیش لە ناوچەیەکی پارێزراو دەکات بۆ رۆژاوای کوردستان بە قوڵایی 20 میل. ئەم تویتەی تڕەمپ بەشێوەیەکی زۆر بەرفراوان بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووە و خۆشحاڵی کورد و تووڕەییەکی زۆری تورکەکانی لێکەوتەوە.[1] - دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی لە تورکیا کرد کە ئەگەر هێرش بکاتە سەر کوردانی رۆژئاوای کوردستان رووبەڕووی قەیرانی ئابوری دەکاتەوە، وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا وەڵامی دەداتەوە و دەڵێت: بەردەوام دەبین لە شەڕکردن دژی #پەکەکە#، #یەپەگە# و پەیەدە.[2] - هونەرمەند #فەرهاد تونچ# لە کاتی گەڕانەوەیدا بۆ ئەڵمانیا لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە ئیستەنبول دەستگیرکرا.[4] - وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، رەزامەندی لەسەر پێشنیارێکی جۆن بۆڵتن، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی دەربڕیوە سەبارەت بە ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران ئەوەش بەپێی راپۆرتێک کە رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە.[2] - کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا داوای لە ئەنقەرە کردووە مامەڵەی خراپ لەگەڵ کوردەکانی رۆژئاوای کوردستان نەکات.[2]
⚠️ چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
|
📩
contact@kurdipedia.org
|
✔️
CSS3
|
✔️
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,188 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
|
☎ +31654710293 +31619975574
🔝