پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
Formî tomarkirdinî babet
|
نامەکەی نازم حیکمەت بۆ کامەران بەدرخان
Nawy nêrer
Email
Serbas
Ziman
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
Pol
kelupelî serbazîyi bekarhatû le Kurdistan
Albumekan
Amar u Rapirsî
Bellgenamekan
Berheme Kurdistanîyekan
Bilawkirawekan
Dozî Jin
Enfalkirawan
Environment of Kurdistan
Galte u gep
Hemecore
Honrawe
Hoz - Tîre - Binemalle
Kare hunerîyekan
Kesayetîyekan
Kurtebas
Museums
Nawy Kurdî
Nexşekan
Part û Rêkxirawekan
Pend u îdiyom
Pertûkxane
Rêkewt u Rûdaw
Şehîdan
Şiwênekan
Şiwênewar u konîne
Vîdiyo
Wêne u pênas
Wişe u destewaje
Xiwardinî Kurdî
Yarîye Kurdewarîyekan
Zanist
Dirêjey babet:
ئامادەکردن و وەرگێڕان لە تورکییەوە: #بەکر شوانی# شاعیری ناوداری تورک نازم حیکمەت (1902-1963) ساڵێک یان دوو ساڵ بەر لە مردنی، لە ڕێی کەسایەتی و ڕووناکبیری کورد #کامەران بەدرخان#ەوە (1895-1978) نامەیەک ئاڕاستەی گەلی کورد دەکات و تیایدا بۆچوونی خۆی لەمەڕ دۆزی کورد لە تورکیا دەخاتە ڕوو. لە سەرەتای دامەزراندنی کۆماری تورکیادا و لەگەڵ دەرچوونی یاسای تەقریری سکون و زیادبوونی گوشاردا بۆ سەر ڕۆشنبیران، ژمارەیەکی زۆر کەسی دیار و ناسراو دەستگیر کران و هەندێکیان لە دار دران. ئەو ڕەوشە کامەران و جەلادەت بەدرخانی برای کە دەکەنە نەوەی میر بەدرخانی میری جزیرە، ناچار کرد لە ئیستانبوڵ هەڵبێن و ڕوو لە ئەوروپا بکەن. پاش چەند ساڵێک جەلادەت بەدرخان گەڕایەوە بۆ سوریا و لەوێوە لە کاری ڕۆشنبیری و ڕۆژنامەوانی بەردەوام بوو، بەڵام کامەران بەدرخان لە ئەوروپا مایەوە و ژیانی هاوسەرێتی پێکەوە نا. بە ڕێککەوت هاوسەری کامەران بەدرخان و هاوسەری نازم حیکمەت یەکدی دەناسن و هەر ئەوەیش دەبێت بە هۆی بە یەکگەیشتن و یەکترناسینی کامەرانی کورد و نازمی تورک. بە پێی زانیارییەکانی کوردۆلۆگی ناسراو محەمەد بایراک (دانیشتووی ئەڵمانیا)، دیداری لوتکەی نێوان ئەو دوو کەسایەتییە سەرەتای ساڵانی 1950 لە پاریس پێک هاتووە و کامەران بەدرخان لەو دیدارەدا بە دوور و درێژی باسی مێژوو و کولتوور و زمانی کورد بۆ نازم حیکمەت کردووە. هەر لەو سەردەمەدا نازم حیکمەت لە ڕوانگەی سۆسیالیزمەوە زیاتر ئاشنای گەلی کورد و دۆزەکەی بووە و و پاش چەند ساڵێکیش لەو دیدارە نامەیەکی بۆ کامەران بەدرخان ناردووە. ئەو نامەیە کە ساڵی 1980 لە ئەرشیڤی تایبەتیی کامەران بەدرخاندا دۆزرایەوە و ئۆرژیناڵەکەی لە ئەنستیتووی کورد لە پاریس پارێزراوە، مێژووی بە سەرەوە نییە، بەڵام بایراک ڕای وایە ساڵی 1961 یان 1962 نووسرابێت. دەقی ئەم نامەیە بە زمانی تورکی و لە تورکیا بۆ یەکەمجار لە ژمارەی ڕۆژی 31ی تەمووزی ساڵی 1988ی گۆڤاری (ئیکیبینە دۆغرو)دا بڵاو کراوەتەوە. دەقی نامەکەی نازم حیکمەت: نەتەوەی کورد کە ڕەگ و ڕیشەی سەدان ساڵ بە مێژوودا ڕۆچووە، زۆرینەیەکی بەرچاوی بە مێژوو و کولتووری خۆیەوە لە پارچەیەکی ئەنادۆڵ دەژی. نەتەوەی تورک کە لە پارچەکانی تری ئەنادۆڵ دەژی، بە برای نەتەوەی کورد دادەنرێت. هەردوو نەتەوە لە ئیمپراتۆریای عوسمانیدا کە هاوشێوەی هەموو ئیمپراتۆریاکانی تر زیندانی گەلان بوو، زنجیری ئەستووری ئاغا و دەرەبەگەکانی تورک و کورد و ئیدارەی ئیمپراتۆریای عوسمانی لە دەست و پێیان خرابوو. دوای ڕووخاندنی ئیمپراتۆریای عوسمانیش، هەردوو نەتەوە بەرەیەکی هاوبەشیان لە دژی ئیمپریالیزم دامەزراند و خەباتیان کرد. بزووتنەوەی میللیی ڕزگارکردنی ئەنادۆڵ تەنیا بۆ تورکەکان نا، بۆ کوردەکانیش بە یەکێک لە لاپەڕە هەرە بەشکۆکانی مێژوویان دادەنرێت. یەکێک لە گۆرانییە هەرە لە بیر نەکراوەکانی ئەو سەردەمە کە لە ساڵانی دوای شەڕدا لەلایەن دەسەڵاتی تورکەوە قەدەغە کرا، بەم دێڕە دەستی پێ دەکرد: لێدەن کوڕانی کورد، ڕۆژی نامووسە! لە دوای دامەزراندنی کۆماری تورکیا، دەسەڵاتداران و ناوەندە باڵادەستەکانی تورک نکۆڵیان لەو مافە نەتەوەیی و مرۆییانە کرد کە لە سەروبەندی پەسەندکردنی بزووتنەوەی کورددا بەڵێنی بەدیهێنانیان دابوو، تەنانەت کاریان گەیاندە سنووری نکۆڵیکردن لە هەبوونی نەتەوەی کورد. ئەو سەردەمە قۆناغی سازشی نێوان دەسەڵاتداران و چینە باڵادەستەکانی تورک و ئیمپریالیزم بوو. دەرکەوتنی ئەو نکۆڵیکردن و سازشە لە هەمان قۆناغدا ڕێککەوت نەبوو. سیاسەتمەدارانی تورک کە ئەمڕۆ تورکیایان کردووە بە یەکێک لە قەڵاکانی ئیمپریالیزم لە ڕۆژهەڵاتی نزیک و ناوەڕاستدا، بە پێداگرتنەوە بەردەوامن لە نکۆڵیکردن لە هەبوونی نەتەوەی کورد و تەنانەت ئەو مافانەی کە لە ناو سنوورەکانی کۆماری تورکیادا بۆ کەمینەکانی تر دابین کراوە، ئەمان لە نەتەوەی کوردیان زەوت کردووە. ئەو ئومێد و خواستانەی کە گەلانی تورک و کوردی ناو سنوورەکانی تورکیا لە سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوە چاوەڕێی دەکەن، دەسەڵاتدارانی ئەمڕۆی تورکیای تووشی ترس و دڵەڕاوکێ کردووە. هەردوو نەتەوە خوازیارن کولتووری میللیی برایانە و ئابووریی میللی پێش بخەن و بگەن بە مافەکانی خاوەندارێتیی زەوی و کەرەستەکانی کشتوکاڵ و ئازادی و مافە دیموکراتییەکان. گەلانی تورک و کورد بە تاسەی ئەوەوەن کۆماری تورکیا لە دەرەوە سیاسەتێکی بێلایەن پەیڕەو بکات و خۆی لە دۆخی بوون بە بنکەی ئیمپریالیزم ڕزگار بکات. هەر وەک چۆن نیشتمانپەروەرانی ڕاستەقینەی تورک بە گیان و دڵ پشتیوانی لە خوشک و برایانی کوردیان دەکەن لە تێکۆشانیاندا بۆ گەیشتن بە مافە نەتەوایەتییەکانی خۆیان لە چوارچێوەی سنووری تورکیادا، نیشتمانپەروەرانی ڕاستەقینەی کوردیش بە هەمان شێوە پشتیوانی لە گەلی تورک دەکەن لە تێکۆشانیاندا بۆ دیموکراسی و سەربەخۆییی نەتەوەیی. ئەو هێزە کۆنەپەرست و کۆلۆنیال و تاریکانەی کە خوازیارن دووبەرەکی بخەنە نێوان تورک و کوردەکانی دانیشتووی ئەنادۆڵەوە دەستیان خستووەتە دەستی ئیمپریالیزمەوە و دەیانەوێت گەلانی خۆیان زیاتر بچەوسێننەوە. تێکۆشانی میللیی نوێی گەلانی کورد و تورک لە دژی دەرەبەگ، هێزە ڕەشەکان، ئاغاکانی شار و گوند، پاشڤەڕۆیان، ڕەگەزپەرستان، ئەوانەی نکۆڵی لە هەبوونی میللەتان و مافە نەتەوایەتییەکانیان دەکەن، ئەوانەی گەلان دەکەن بە گژی یەکدیدا و بە ساناهی سواری کۆڵیان دەبن و لە دژی نۆکەرانی ئیمپریالیزم بە دەست خستنە ناو دەستی هەردوو نەتەوەی کورد و تورک سەرکەوتن بە دەست دەهێنێت و ئەم دوو نەتەوەیە دەگەیەنێتە بەختیاری و ئاستی ژیانێکی مرۆیییانە. ئەم دوو نەتەوە برایە تەنیا بە هاوکارییەکی لەو جۆرە دەتوانن بگەن بە ئازادی و مافە نەتەوەیی و مرۆیییەکانی خۆیان. بەکر شوانی: بەکالۆریۆسی ڕۆژهەڵاتناسی-بازنەی تورکیاناسی، زانکۆی بۆن، 2016 بەکالۆریۆسی زانستی نەوت و کانەکان، زانکۆی بەغدا، 1991
Çakkirdinî babet: Tikaye gorranikarîyekant lem xaneyeda binûse.
Serçawe:
Parastin - Nardin
Çûnejûrewe
Rêsakanî bekarhênan
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
Peywendî
|
CSS3
|
HTML5
|
Katî afrandinî lapere: 0.016 çirke!