پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
چنار و هێمن
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
ژنێکی ڕەشپۆش لەکاتی ئیش و کاری ناوماڵدا هەمیشە گوێ قوڵاخە بۆ دەنگی مێردەکەی، لە پەنجەرەی کابینەکەوە جارجار تەماشای جادەی شانەدەری دەکرد، بەهیوای ئەوەی پیاوەکەی مابێت و لە سۆراغی دۆزینەوەی ژن و منداڵەکانیدا بێت. هەرکە ناوی ناسیح بهاتابە ئەم دادەچڵەکی، وا نزیکەی چوار ساڵە ناسیح ڕاپێچی بیابان کراوە و سۆراغی نییە، ئای چاوەڕوانی چۆن مرۆڤ پیر دەکەیت و دای دەڕزێنیت. دایک بۆ نیوەڕۆ لەسەر زۆپای تەحالوف دوو هێلکەی کردە تاوەیەک و بۆی کردن بە هێلکەوڕۆن، منداڵەکان بەچای گەرمەوە هیڵکەکەیان خوارد و هەستانەوە، دواتر دەموچاویان شت و جانتا لە گونیە درووستکراوەکەیان هێنا کە پەرتووکەکانیانی تێدابوو، کردیانە شانیان و هەر بەجلە پینەپیناوییەکانی ماڵەوە و یەکی بە جوتێک جزمەی لاستیکەوە بەبێ گۆرەوی ڕوویان لە قوتابخانە کرد. پێش دەرچوونیان دایک سەروماچی کردن و بۆ ساتێک لە ئامێزی گرتن. دڵی ترسا و خورپەیەکی کرد، دنیا سارد و کەشوهەوا نالەبار بوو، هەوری سپی داویەتی بە یەکدا و هاکا ڕەشایی خاک بشارێتەوە. هەتا لە چاو ون بوون دایک نەیتوای بچێتەوە کابینەکە، هەر چاوی لە دوایان بوو بەردەوام دڵە خورپەی بوو، هەستی پێش وەختەی دایک هەرگیز هەڵە ناکات و وەکوو تەلی تەلەگراف هەواڵی داهاتوو دەگەیەنێت بە دڵ. کاتێک ئەوان لە چاو ون بوون دایک ڕۆشتەوە ناو کابینەکەی، قاپ و قاچاخەکەی هەڵگرت بیانشوات هەردوو پیاڵەی چاکە کەوتنە خوارەوە و شکان، دایک داچڵەکی، هەستایەوە لە پەنجەرە تەماوییەکەی کابینەکەوە تەماشایەکی جادەی کردەوە، بەڵام هیچی نەبینی، دڵی هەر لای پەپولەکانی بوو، خوایە بەخێری بگێریت. چنار و هێمن بە هەڵبەز و دابەز و بەزمی منداڵانە گەشتنە قوتابخانەکەیان، وانەیەک و دوان و سیان خوێنرا، بۆ وانەی چوارەم لە ژوورەوە بوون، بەفر دەستی کرد بە بارین، منداڵەکان لەپەنجەرەکەوە تەماشای دەریان دەکرد و دڵیان لای بەفرەکەبوو، چنار و هێمنیش هەرکامیان لە پۆلی خۆیانەوە خەمی ڕێگای ڕۆشتنەوەیان کەوتە بەر، بەڵام هەر وەکوو هەستی منداڵانە حەزیشیان لە بارینی بوو. بەڕێوەبەری قوتابخانە پەیامی نارد بۆ مامۆستایان کە کۆتایی بە وانە بهێنن و منداڵەکان ڕەوانە بکەنەوە بۆ ماڵەوە. وردەوردە بەفر دنیای سپی دەکرد و ڕەشایی خاکی دەشاردەوە، منداڵەکان لە دەرەوەی حەوشی قوتابخانەوە دەستیان کرد بەشەڕە بەفر، چنار پەلی هێمنی گرت و کەوتنەڕێ، ڕێگای ئەوان وەکوو ڕێگای منداڵەکانی تر نییە، ئەوان دەبێت بەپێ لە سەیدسادقەوە بڕۆنەوە بۆ شانەدەری. کاتێک بەفر دای کرد دایک لە شانەدەرییەوە کەوتە چرپ و چاپ، دەهات و دەچو، چاوی دەبڕییە جادەکە دڵی لای چنار و هێمن بوو، جارجار ژنە دراوسێکانی دڵخۆشییان دەدایەوە و کەمێ هێمنیان دەکردەوە: تێنۆ... خوشکم تێنۆ... هاونەڕێوە، هیچ مەترسێ، خوا وەڕەحمە هیچ نییە ئیشەڵا مەترسێ خۆیشکم، ئەوە منداڵ بەرەتای گەیی دایک:نا بەخوا دڵم ئێژێ چتێکیان وەسەرتێ بەفرەکە دەیدا لە دەموچاو و ڕومەتی و بەرەو منداڵەکان کەوتەڕێ کوا ڕۆڵە ئەی چنار و هێمن کوان؟ ئەوانتان نەبینی؟ ناوەڵا پورێ ئەوان لەدواتر بوون تا سەر جادە قیرەکە دەڕۆشت و دەگەڕایەوە، ئارامی لێ بڕابوو، وا دنیا تاریکی کرد چنار و هێمن دیاریان نییە. ئەو ئێوارەیە نان و ئاوی لێ حەرام بوو، دراوسێکانی هاتن بۆ لای بۆ دڵخۆشکردنی: خۆیشکم دڵی خۆت ناڕەحەت مەکە، وەخوا لە ماڵێ لایانداوە ئا ئا خۆ کافرسانی نییە کەسێ ئەوێ بیانواتە ماڵۆ نان و ئاوێکیان بداتێ ئیشەڵا هیچیان وەسەر نایەت دایک تا نیوەشەو چاوی نەچووە خەو، لە کۆتاییدا ماندوو شەکەت بوو لەپاڵ زۆپاکەدا هەڵتروشکابوو بۆ ساتێک چووە دنیای خەوەوە. لەخەویدا ناسیح بەجلی کەتافییەوە قژە ڕەشەکانی شانە کردووە و تفەنگ لە شانیدایەو بەزەوق و شەوقەوە بەرەو کابینەکە دێت، سڵاوێک لە دایکی منداڵەکان دەکات و دەڵێت: ژنەکە کوانێ چنار و هێمن لە کوێن؟ پیاوەکە ئەوان خەوتوون خەوی چی هەڵیان سێنە ئەیان وەم بۆ ماڵەکەی خۆم ماڵی چی پیاوەکە، بۆ ئەمە ماڵی ئێمە نییە؟ نا ماڵە تازەکەمان لەناو باخچە و سەیرانگایەکی خۆشدایە، ئەوەندە خۆشە دڵ تیایدا حەیران ئەوێ ناسیح منداڵەکانی لەخەو هەڵساند و دەستی هەردوکیانی گرت و وەکوو تیشک لەچاوان ون بوون دایک لەخەو ڕاپەڕی، تەماشای کرد دنیا ڕووناکە و ئاسۆ ڕوون بوەتەوە، بەپەلە هاتە دەرەوە، بەفر تا دەمی دەرگای کابینەکە هاتبوو، پاتە لاستیکەکانی لەپێ کرد و گوێی هەڵخست بزانێت چ باسە، ماشێنێک پەیدا بوو، ئاوارەکان لەدەوری ماشێنەکە خڕ بوون، ژنە ڕەشپۆشە ئەنفالکراوەکان کێشایان بە ڕوومەتی خۆیاندا، دایک لێرەوە ڕاچڵەکی، ئەژنۆی شکا، بڕستی لێ بڕا توانای نەبوو هەنگاوێکی تر بنێت. لەسەر ئەژنۆ لەسەر بەفرەکە دانیشت، ژنەکان هاتن چواردەوریان گرت، هەڵیان ساندەوە و بەرەو ماشێنەکە بردیان. شۆفێر: خوشکم دوو منداڵ لە نەخۆشخانەن و بەفر بردوونی، ناردومیان بە دوای ئێوەدا، بەڵام خەمت نەبێت ماون و نەمردوون. دایک قەڵەمی ئەژنۆی شکابوو، زمانی گۆی نەدەکرد، وەک بی ناو ئاو دەلەرزی، ترس و سەرما پێکەوە جەستەیان ماندوو شەکەت کرد، لەگەڵ ژنە ڕەشپۆشەکانی تر خۆی هەڵدایە ناو ماشێن و بەرەو سەیدسادق ڕۆشتن. کاتێک چوونە نەخۆشخانەکە دکتۆر شێخ فاتح کارمەندی نەخۆشخانەی (MSF) بەچاوی پڕ لە فرمێسکەوە لەگەڵ دکتۆر جەباری هاوڕێیدا بەرەو ڕووی ژنە دڵ بریندارەکە ڕۆشتن و سەرەخۆشییان لێ کرد: خوشکم خۆتان خۆش بن منداڵەکانی ترتان خۆش بن (إنا لله وإنا إلیە راجعون) . دایک چەرچەفی سپی بەسەر دوو پەپولەوە لادا، هەر دەڵێی لەخەودا بوون، خۆی دا بەسەریاندا دەمی خستە سەر ڕوومەتی ئاڵیان کە تازە شەختە بەری دابوون، تێرتێر بۆنی کردن، هاواری کرد چنار، هێمن کۆترەکان دایان لە شەقەی باڵ، زەوی لە ماتەمدا هەرچی بەفر بوو کردی بە فرمێسک، دارو دەوەن شیوەن و ماتەمیان گێڕا، تەپ و تۆز لە عەرعەر و نوگرە سەلمان هەستا، پەپولەکان لە بیابان لەژێر خاکەوە هاتنە دەر و پێشوازییان لە چنار و هێمن کرد. بەڵی چنار و هێمن ئەو ئێوارەیە لەژێر کلوی بەفردا ڕێگا دەبڕن، بەڵام تەمومژ و تاریکی شەو ڕێگایان لێ ون دەکات و لە چۆڵەوانی نێوان سەیدسادق و شانەدەریدا سەر دەنێن بەسەری یەکەوە و بەفر جەستەی ناسک و پەپولە ئاسایان سارد دەکاتەوە و دڵیان لە لێدان دەخات. سەرحەد یونس [1]
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.047 چرکە!