پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
پێناسەی شێرکۆ بێکەس بۆ (زیاد ئەسعەد)
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
#شیرکۆ بێکەس# : (#زیاد ئەسعەد#) نەورەسی سپی ئاواز و گۆرانی #کورد#ییە لە ئەمڕۆدا ئاواز و گۆرانی کوردی بەگشتی ئەوەندەی لە چەند و ژمارەدا زۆ بووە، لە چۆنایەتیدا کزەو مەگەر دەگمەن ئاوازی بەشی زۆری ئەو گۆرانیانەتێک ببیستی لە ئاستێکی موزیکی و هونەری بەرزدابێت. بەشی زۆری ئەو گۆرانیانە تێکەڵیەکی بێ سەر و بەری لەگۆرانی تورکی و فارسی و عەرەبی و بەشی هەرە زۆری گۆرانیبێژەکانیش ئاگایان لە کەللتوری گۆرانی و موزیک نیە. دیارە من لێرەدا مەبەستم ئەو نیە کە ئەبێ گۆرانی کوردی بەدەر بێ لەکاریگەریتی گۆرانی و موزیکی دەورو بەر، بەڵام نابێ مۆرک و تایبەتمەندی گۆرانی کوردی وون بکرێ، واتە ئەو کاریگەریەتیە نابێ بگاتە ئەو شوێنەی کە کەللتوری دەورووبەردا بتوێنێتەوە. لە نێو شەپۆلە تازەکانی گۆرانی مۆزیکی کوردیدا، لەو ساڵانەی دواییدا، (زیاد ئەسعەد) بە گوڕوتین و تۆنێکی تاسە شکێنەوە هاتە نامانەوە و هەندێ سنوری تەقلیدی بەزاندو دڵ و گوێچکەمانی بە ڕیتمی تازەو داهێنەرانە زاخاو دایەوە، چۆن و بۆچی ؟! یەکەم : لەبەر ئەوەی لاسایی کەرەوە و تەقلیدی نەبوو، واتە هەمان سەدای گۆرانییەکانی ڕابردووی نەدایەوە بەگوێچکەماندا فۆلکلۆریشی بۆ خۆی نەکرد بە بەندینخانە. دووەم : هونەرمەند (زیاد ئەسعەد) بە تەنها هەر بەهرە و سەلیقە نییە، بەڵکو لە هەمان کاتدا شارەزایی دنیای موزیک و مەقامات ئەزانێت چی ئەکات و عاشقانە لەگەڵ کارەکەی خۆیدا هەڵس و کەوت ئەکات، یان ئەتوانم بڵێم (مۆسیقاو گۆرانی بووە بەدڵدار و تەنانەت – هاوسەری ئەو). (زیاد ئەسعەد) هەموو ژیانی خۆی داوە بە هونەرەکەی و تەنانەت بۆ چرکە ساتێ لێ دوور نەکوتۆتەوە. بەشی زۆری گۆرانییەکانی تری ئەم سەردەمە، گۆ#ڕانیە#کانیان تەمەنیان کورتە زۆر زوو بیر ئەچنەوە، بەڵام بە شێکی باشی گۆرانییەکانی هونەرمەند (زیاد ئەسعەد) وا لەسەر زاری گەنجەکانەوە و ئەوترێنەوە. کە ئەمەیش بۆ خۆی بەڵگەیەکی زیندووە بۆ زیندوویتی ئەو گۆرانیانە، (زیاد) جگە لەوەی خۆی دەنگی خۆشە، لەهەمان کاتدا ئاواز دانەرێکی بەتوانایە چەندیین گۆرانی بۆ گۆرانیبێژە ناسراوەکانی ئەم سەردەمە داناوە. (زیاد ئەسعەد) بەچاکی ئاگای لەکەللتوری گۆرانی کوردییە، ئاگای لەگۆرانی کۆن و تازەی میللەتەکانی دەورو بەرە تەنانەت هەناسەکانیان لەیەکتری جیا ئەکاتەوە. من لەنزیکەوە کاک (زیاد) ئەناسم و تێکەڵین و لەسەردمێکدا لە سوید ڕۆژانە یەکترمان ئەبینی و بۆ یەکەمجاریش لە ڕێگەی هونەرمەند (پەیوەند جاف)ی زاوامەوە لەماڵی خۆمان ناسیم. هونەرمەند (زیاد ئەسعەد) وەک مرۆڤیش پیاوێکی ناسک و ڕووخۆش و دڵپاکە، ئەو مۆسیقا و گۆرانی کردووەبەنان و ئاو تا سەر ئێسقان عاشقی هەموو گۆرانییەکی جوانە، هەر ئەم عەشقیەش وای لێکردووەکە نەوەستێ و هەمیشە بەخشندە بێ. جارێکیان باسی ئەو هەموو موزیکییە گەورەیەی بۆ کردم کە لە (حەسەن زیرەک)دا هەبووە، ئەیگوت (حەسەن زیرەک لەهەندێ حاڵتدا ئاڵ و گۆڕی هەندێ تۆنی دەنگدا کاری وایکردووە، کە جێگای سەروڕمانە !!) دیارە من ڕووبەروو هەندێ ڕەخنەم لە هونەرمەند (زیاد ئەسعەد) گرتووە، بەتایبەتی کە ئەو لە ژیانی خۆیی دا پەرش و بڵاوەو پەرت پەرتە و دوورە پەرێزیەکەی لەخەڵکەوە تاڕادەیەک کاری کردۆتە سەر قەتیس بوونی چالاکییەکانی، من پێم وایە ئەبوایە تا ئێستا (زیاد) چەندیین جار سەردانی کوردستانی بکردایە، ئەو لە نزیکەوە تێکەڵ بە عاشقانی گۆرانییەکانی خۆی ببوایەوە و لەنزیکەوە گوێ لەخواست و داواکانیان بگرتایە و چەندیین کۆنسێرتی پێش کەش بکردایە، لەم ڕووەوە (زیاد) زۆر تەمبلە و مەگەر هەلیکۆپتەرێ لەماڵەکەی دا بنیشێتەوە بیڕفێنێ و بیهێنێتەوە!! ئێ ئەمەیش چۆن ئەکرێ ؟! لە ڕووی هەڵبژاردنی ئەو تێکستی شیعریانەوە کە بۆ ئاوازەکانی هەڵییان ئەبژێرێت، تێکستەکان ڕوون و بێگرێ و گۆڵن بەتەواوی لەگەڵ ئاوازەکاندا ئەیگونجێنێ، ئەویش بۆتە هۆی ئەوەی کە لەلایەن گوێگرانەوە زوو لەبەر بکرێن. هەڵبەت شیعری گۆرانی ئەبێ سادەو ڕەوان بن و زوو بگەنە ئاستی تێگەیشتنی خەڵکەکە، ئەگەر وانەبێت جۆرە دابڕانێک ئەکەوێتە نێوان وشە و ئاوازەوە، هونەرمەند (زیاد ئەسعەد) لە دنیای گۆرانی و مۆسیقای مندا لە نەورەسێکی سپی ئەچێ کە لەبەر هەتاوی ژیاندا دەبرسیکێتەوە. لەدوایشدا لە دڵەوە سڵاوم بۆ هونەرمەند (زیاد ئەسعەد) و چاوی ماچ ئەکەم. شێرکۆ بێکەس
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0 چرکە!