پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
ئەجێندای حکوومەتی هەرێم: جیاوازی نێوان حکوومەتی هەولێر و بەغداد
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
لە سەروبەندی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێویستە پارتە سیاسییەکانی کوردستان وانە له و گاڵتەجارییەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق وەربگرن و هەوڵی ڕێکخستن و نووسینەوەی ئەجێندایەکی بەهێز بۆ حکوومەتی هەرێم بدەن. بە ئاوڕدانەوەیەکی خێرا لە کابینەکانی پێشووی حکوومەتەکانی هەولێر و بەغدا، لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس بۆمان دەردەکەوێت کە زۆربەی پارتە سیاسییەکان بەدوای وەزارەت و وەزیر دا دەگەڕێن و شەڕی دانانی شەخسەکان دەکەن و کەس بە ڕستەیەکیش باسی ئەجێندای حکوومەت ناکات. دانانی ئەجێندا ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە ڕۆنان و داڕشتنی نەخشەڕێیەک بۆ بەڕێوەبردن و جێبەجێ کردن. حکوومەت ئەگەر ئەجێندایەکی ڕوونی هەبێت، دەتوانرێت لەسەر بنەمای ئه و ئەجێندایەش چاودێری و هەڵسەنگاندن و ئەگەر پێویستیش بکرێت لێپێچینەوەی لێ بکرێت. زۆربەی حکوومەتەکانی پێشووی هەولێر و بەغدا نەخشەڕێ و ئەجێندایەکی تۆکمەیان نەبووە ئەوەش بەهۆی ململانێی شەخسی و حزبە سیاسییەکانەوە، بۆیە ئێستا دەرفەتە بۆ پارتە سیاسییەکانی هەرێم تۆزێک بە خۆیاندا وەرنەوە و دەرسێک لە حکوومەتە نوێیەکەی عێراق وەربگرن. هەبوون و ڕۆنانی ئەجێندایەکی ڕوون درەفەتێکی لەبار بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی حکوومەت دەرەخسێنێت و هەروەها ئەوەش بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەڵێت کە حکوومەتی هەرێم جیاوازییەکی زۆری لەگەڵ ئەوەی بەغداد هەیە. بەڕای من ئەگەر پارتەکانی هەرێم دەیانەوێت لاسایی ئه و حکوومەتە بکەنەوە کە لە بەغداد پێکهاتووە و هەڵگری نەخشەڕێیەکی ڕوون نییە و پڕە لە پاشەقولگرتن و ململانێی حزبی و شەخسی و مەزهەبی، باشتر وایە کە نەیکەن. ئێستا دەرفەتێکی زێڕینە بۆ ئەوەی ئێمە بە گەلی خۆمان و وڵاتانی دیکە بڵێن ئەوە ڕووئیای ئێمەیە و ئەوە ئامانج و ستراتیژیی و هەروەها پلانی جێبەجێکردمانە. ئەوەش میکانیزمی چاودێری و هەڵسەنگاندنمانە. ئەوەی ئێمە لە حکوومەتی بەغدا جیادەکاتەوە ناوەرۆکی ئەجێندا و پلانەکانمانە. ئێمە ناکرێت هەر چاوەڕوانی هاتنی پۆمپیۆ و مەکگۆرک و...هتد بکەین بۆ ئەوەی بێن و پێمانبڵێن وەها بکەن و وەها مەکەن. یان بەهیوای ئەوە بین کە کۆلکە سیاسی، نووسەر، چاودێر یان ڕۆژنامەنووسێکی ڕۆژئاوایی ڕاپۆرتێکی ئەرێنیمان لەسەر بنووسێت. بۆیە ئێستا دەرفەتە و پێویستە ئه و پارتانەی کە بە جیدی خەمی داهاتووی کوردستان هەڵدەگرن وەرنە سەر خەت و لە نووسینەوەی ئەجیندایەکی تۆکمەدا یارمەتی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو بدەن. بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئێمە بە جاڕی کۆنی حزب حزبێنەدا نەچینەوە و هەنگاوێک بەرەوپێش بچین. لەسەر ئه و بنەمایەش من لێرەوە پێشنیازی چەند خاڵی گرنگ دەکەم کە پێویستە حکوومەتی داهاتووی هەرێم گرنگییان پێبدات و بیانخاتە ناو ئەجێنداکەیەوە: یەکەم، دابینکردنی بودجەی هەرێمی کوردستان لەرێگەی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە: بەهێزکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ حکوومەتی نوێی عێراق، درێژەپێدان بە سیاسەتی نەوتی هەرێم، داڕشتنی بناغەیەک بۆ بەرهەمهێنان و ساغکردنەوەی بەرهەمە نانەوتییەکان، بەهێزکردنی کەرتی کشتوکاڵ و گەشتوگوزار. دووەم، پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان لەرێگەی گرنگیدان بە ڕێگەوبان و بەنداوەکان سێەم، وەگەڕخستنی ڕیفۆرم لە دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان و یەکخستنەوەیان (ئەنجومەنی ئاسایش، وەزارەتی پێشمەرگە...هتد) و بەستنەوەیان بە حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە. بۆ نموونە، بەشێکی زۆری ئه و هێزانە بودجە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەردەگرن، بەڵام کەمترین گوێڕایەڵییان بۆ حکوومەت هەیە و فەرمانی تاکی حزبەکانیان جێبەجێ دەکەن. چوارەم، یەکلاییکردنەوەی نوێنەرایەتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم. وەک دەزانن لەم ناوچانەدا پارتە کوردستانییەکان نوێنەرایەتی کوردستانییەکان دەکەن، بەجێی ئەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نوێنەرایەتی هاووڵاتیان بکات و بچێتە ناو هەر ڕێککەوتنێکەوە لەگەڵ حکوومەتی عێراق سەبارەت به و ناوچانە. پێویستە حکوومەتی هەرێم تاکە نوێنەری ئه و ناوچانە بێت لە ئەگەری هەر جۆرە دانووستاندنێک لەگەڵ حکوومەتی عێراقدا. من نازانم دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم کاری چییە و بۆچی دامەزراوە؟ ئەی ئەگەر بۆ ئەرکێکی دیاریکراو دامەزراوە بۆچی تائێستاش حزبەکان ئه و ڕۆڵە دەبینن؟ ئەزموونی کەرکووک و 16ی ئۆکتۆبەر ئەوەمان پێدەڵێت کە حزبەکان لە کەرکووک ڕێگرن لەوەی حکوومەتی هەرێم ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوە لە چارەسەری و نوێنەرایەتیکردنی کوردستانیانی ئەوە دەڤەرانەدا ببینێت. خاڵێکی دیکەیش ئەوەیە کە پێویستە حکوومەتی هەرێمی کوردستان له و ناوچانە کار بۆ بردنەوەی متمانەی کەمە نەتەوە-ئایینییەکانی ئه و ناوچانە بکات لەرێگەی گەیاندنی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە و بەستنەوەی ئابوورییان بە هەرێمەوە. پێنچەم، پەرەپێدان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەرێگەی هەماهەنگییەکی تەندروست لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی عێراق. هەروەها پێویستە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم بە میکانیزمێکی پرۆفێشناڵانە و گشتگیر بەڕێوەبچێت، بەشێوەیەک کە بتوانێت سیاسەتەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە پەیوەندییەکانی دەرەوە جێبەجێ بکات و نوێنەرەکانیشی نوێنەری حکوومەتی هەرێم بن، نەک نوێنەری پارتە سیاسییەکان. شەشەم، گرنگیدان بە سەرەوەی یاسا و بەدامەزراوەییەکردنی دامەودەزگاکانی دەوڵەت. حەوتەم، گرنگیدان بە ژێرخانی فیکری کۆمەڵگە لەرێگەی پەروەرده و ڕۆشنبیرییەوە. لە کۆتاییدا پێویستە ئەوە دووپات بکەمەوە، ئەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پارتە سیاسییەکانی لە حکوومەتی بەغدا جیا دەکاتەوە ئەوە دەبێت کە گرنگییەکی تایبەت بە ئەجێندای حکوومەت بدەن، نەک شەڕ لەسەر پۆستە وەزارییەکان و هەروەها هەوڵی تۆڵەکردنەوە لە یەکتر و شکاندنی حکوومەت بدەن. پسپۆڕی یاسای دەستووری[1].
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.047 چرکە!