پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
هێزەکانی ئەمریکا تەنها لەخاڵە سنورییەکان کشاونەتەوە و لەشوێنەکانی تر لەشوێنی خۆیان ماون
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
#ساڵح موسلیم# هاوسەرۆکی پەیوەندییە گشتیەکانی تەڤدەم لەم وتووێژییە تایبەتەی بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا باس لە دەرئەنجامەکانی بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەکات لە باکوری سوریا، هەروەها باس لەچەند پرسێکی تری گرنگ دەکات. دەقی وتووێژەکە: $کەچی ئەمریکا هات گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکرد کە ئەمە بەلای ئێمەوە جێی قبوڵ نیە$ لەسەرەتای وتووێژەکەدا ساڵح موسلیم دەربارەی بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە باکوری سوریا دەڵێت خۆی تورکیا ئەزمونی پێشتری هەیە لەگەڵ کوردەکان ئەویش ئەوەبوو هێرشی کردە سەر عەفرین ئەوەی تورکیا لە عەفرین کردی لە کوشتن و لە سێدارەدان و چەتەیی دەرکردن و دزیکردن هیچ شتێکی پیستر نەماوە کە تورکیا لە ئەرزی واقیعدا بەکردار کەچی سەرەڕای ئەوەش ئەمریکا هات گڵۆپی سەوزی بۆ هێرشی تورکیا هەڵکرد کە ئەمە بەلای کوردەکانی ڕۆژئاواوە جێی قبوڵ نیە، بابەتەکە لێرەدا ئەوەیە کە ئێمە کەوتوینەتە ڕێ و گەڕانەوەمان نیە بەڵام تورکیش ئەوەی دەوێت کە کورد لەماڵ و شوێنی خۆی دەربکات و خەڵکی تر بهێنێتە جێگای، بەڵام کورد ڕاناکات و لەوڵاتی خۆی دەرناچێت و لە بەرخۆدانی خۆی بەردەوامە هەتا ئه و جێگایەی دوژمن بشکێنن، بەڵام پێویستە لەسەر هەموو کوردێک کە یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بن دیارە من بەوانە ناڵێم لەگەڵ ئەوان هەماهەنگ و هاوسۆزن. تا ئێستاش مەترسی #داعش# ماوە بەڵام هێشتا پاش بڕیاری کشانەوەکەش بەیەکەوە لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا بەرگری دەکەین $لەوەڵامی ئه و پرسیارەی ئایا لای ئێوە وەک کوردەکانی سوریا بەدیلی ئەمریکا کێیە بۆ ئەوەی هاوکاریتان بکات؟$ ساڵح موسلیم وتی بەڵێ وەک ئەوەی هەمووان دەیزانن لەهەموو دنیاشدا دیارە ئەمریکا لەچوارچێوەی هاوپەیمانی دژی داعش ماوەی چوارساڵە لێرەیە و هاوکاریمان دەکات و توانیشمان سەرکەوتن بەدەست بهێنین، بۆیە بەشێکی زۆری کورد بەتایبەتی لەناو هێزەکانی سوریای دیموکرات لەنێویاندا نایانەوێت زوو بەزوو ئه و پەیوەندییە توند و تۆڵەی نێوانیان نەمێنێت و هاوکارییەکان ببڕن، بەڵکو بەردەوامی پەیوەندی و هاوکارییەکانیان دەوێت، ڕاستە ئێستا ژمارەیەک لە هێزەکانی ئەمریکا لەسەر سنور کشاونەتەوە بەڵام هێشتا مەترسی داعش ماوە لە حەسەکە و دێرزور و ڕەققه). بەرامبەر شانە نوستووەکانی داعش تا ئێستا پێکەوە بەرگری دەکەین، ئێمە هیوادارین ئه و بڕیارە تورکیا دەستکراوە نەکات لەشەڕ و ڕێگری لێبکەن لە هێرش کردن چونکە هیچ لایەک نایەوێت شەڕ بکات. هێزەکانی ئەمریکا تەنها لە خاڵە سنورییەکان کشاونەتەوە و لەشوێنەکانی تر لەشوێنی خۆیانن $هاوسەرۆکی پەیوەندییە گشتیەکانی پەیەدە سەبارەت بەوەی بەتەواوی هێزەکانی ئەمریکا لەکوێ کشاونەتەوە؟$ ساڵح موسلیم وتی ئەوەی کەباس دەکرێت هێزەکانی ئەمریکا کشاونەتەوە بەتەواوی لەسەر سنورە له و خاڵانەی کە وەک خاڵی پاراستن بەکارییان دەهێنان و تەنها پێیان وتین ڕێنمایی هاتووە و دەکشێینەوە بەڵام لە شوێنەکانی تر لەشوێنی خۆیانن وەکو خۆیان ماونەتەوە، وەک لە حەسەکە، نزیکی کۆبانی، هەروەها لە ڕەققە) لە شوێنی خۆیانن و هیچ گۆڕانکارییەک ڕوینەداوە سەبارەت بەوەی هێزەکانی ئەمریکا له و شوێنانە کشابێتنەوە بەڵکو لە ئەرکی خۆیان بەردەوامن. ساڵح موسلیم ئاماژەی بەوەشکرد ئێمە ئەوە نازانین کە چ گفتوگۆیەک لەنێوان ئەمریکا و تورکەکاندا ڕویانداوە؟ بەڵام ئەوەی ئێستا بۆ ئێمە دیارە ئەوەیە کە ئه و خاڵانەی لەسەر سنور چاودێرییان دەکرد ئەوانە چۆڵکرابوون پاشەکشەیان پێکراوە واتە بە تورکەکانیان وتووە فەرموون ئێوە دەتوانن بێن، جا ئیتر تورکیا هەتا کوێ دێت؟ ئێمەش ئەوە نازانین، بەڵام هێزەکانی ئێمە لەوێن هەرکات تورکیا بیەوێت هێرش بکات هێزەکانی سوریای دیموکرات بەرپەرچیان دەداتەوە. هێزەکانی سوریای دیموکرات هەموو حساباتێکی خۆیان کردووە تا بتوانن بەگری بکەن $بەڵام ئایا ئێوە دەتوانن بەرپەرچی هێرشی تورکیا بدەنەوە؟$ ساڵح موسلیم وتی ئێمە بتوانین یاخود نەتوانین ئەوە کاری سەربازییە، ناتوانم قسەی زیاتر لەوبارەوە بکەم، ئەوەی ئێمە دەزانین هێزەکانی سوریای دیموکرات هەموو حساباتێکی خۆی کردووە، ئامادەکاری خۆی کردووە هەتا بتوانن بەرگری بکەن و گەل بپارێزن، بەڵام ئەوەش ناشاردرێتەوە کە ئێمە کەوتوینەتە شەڕێک لەگەڵ هێزێکی ئەندامی ناتۆ کە خاوەنی چەکی بەهێز و جبەخانەی بەهێزی هەیە، بەڵکو ناتۆ پێی بڵێت کە چەک و تەقەمەنی ناتۆ بەکارمەهێنە یاخود پێی بڵێ تۆ مافی هێرش کردنت نیە، یا نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێگری هێرشکردنی لێ بکات، بەڵام لەسەر و هەمووشیەوە هیچ شتێک ئێمە لەبەرگری کردن ناوەستێنێت. ئەمریکا بەرگری بکات یاخود نا ئێمە هەربەردەوامین لەبەرگریکردن $من بیرمە ساڵی ڕابردوو چاوپێکەوتنم لەگەڵ تۆ و بەرپرسانی تری کوردی سوریا ئەنجامدا، لەسەروبەندی هێرشکردنە سەر عەفرین، ڕووسیا-تان بە خیانەتکار لەکورد ناوبرد، ئەی ئێستا ئەم بڕیارەی ئەمریکا و ئەمریکا چۆن دەبینن؟$ ساڵح موسلیم لەوەڵامدا دەڵێت ڕاستە ئەوە کاتێک بوو کە ڕوسیا شارەکەی چۆڵکرد، بەڵام ئێمەش له و باوەڕەدا بوین کە دەمانپارێزن و کەس ناتوانێت شتی وابکات، بەڵام دواتر وا دەرنەچوو بەڵکو چوون دانوستانیان لەگەڵ تورکەکان کرد و بوونە هاوکارییان لە داگیرکردنی عەفرین، ئەوەی کە لەعەفرین ڕویدا شتێک بوو کە بەڕێککەوتن و گەلەکۆمەکێ کرا، کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش قسەی لەسەر نەکرد و ڕوسیا-ش پاڵیدایە لایەک و ئه و داگیرکارییە ڕویدا بەڵام ئه و دەرفەتانە ئێستا نین، ئەمریکا بەرگری بکات یاخود نا ئێمە هەربەردەوامین لەبەرگریکردن، بەڵام ئەوکارەی ئێمە بەیەکەوە کردومانە پوچەڵ دەبێتەوە مەسەلەکە لێرەدایە. ئێمە داوا لەکەس ناکەین کە هاوکاریمان بکەن و چەکی خۆیان بەکاربهێنن بۆ پاراستنی خۆیان $ئایا لەدوای ئه و بڕیارەی تورکیا داوای هاوکاریتان لەهیچ وڵاتێکی تر کردووە؟$ ساڵح موسلیم دەڵێت پەیوەندی و تێکەڵی ئێمە هەتا ئێستاش هەیە، بۆ نمونە لەگەڵ ڕوسیا و ئینگلتەرا، هەروەها لەگەڵ فەرەنسا-ش پەیوەندیمان هەیە کە دانیشتین بکەین بۆ چارەسەری بەڵام ئێمە داوا لەکەس ناکەین کە هاوکاریمان بکەن و چەکی خۆیان بەکاربهێنن بۆ پاراستنی خۆیان، ئێمە خۆمانین و باوەڕمان بەخۆمان هەیە داوای هاوکاریمان لە ئەمریکا نەکردووە و نایکەین چونکە ئەمریکا ئێمەی دروستنەکردووە بەڵکو خۆمان خۆمانمان دروست کردووە لەسەر پشتی ئەمریکا دروست نەبوین، وەهەموو کەس دەزانێت ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ کێ هەیه وە ئازادیشین له و پەیوەندییانە، ئێمە نازانین و دیار نیە کە ڕەنگە لەماوەکانی داهاتوو دانوستانەکانمان لەگەڵ ڕژێمی سوریا-دا دەست پێبکاتەوە بۆ دەستەبەرکردن و ناساندنی مافی دیموکراسی ئێمە لەدەستوری نوێی سوریا بۆ ئەمەش کەسێک بیەوێت ڕێگری بکات و دەستمان ببەستێت شتی لەوجۆرە نیە. باشە لەدوای بڕیارەکەی ئەمریکا ئایا هیچ کۆبونەوەوەیەکتان لەگەڵ ئەمریکیەکان کردووە؟ ساڵح موسلیم دەڵێت کۆبونەوە و دانیشتن دروست دەبن بەڵام زیاتر لەسەر ئاستی سەربازی لەگەڵ هێزی سوریا و دیموکراتی بەڵام وەک هێڵی سیاسی پەیەدە هیچ دانوستان و ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئەمریکیەکان دروست نەبووە. جدی بێت یاخود نا ئێمە مەجبورین بە جدی هێرشی تورکا وەربگرین $لەوەڵامی ئه و پرسیارەی پێتان وایە تورکیا جدی بێت لەهێرشکردن یا وەک کارتی فشار یاخود بۆ مەبەستی خۆی وادەڵێت؟$ ساڵح موسلیم دەڵێت تورکیا جدی بێت یا جدی نەبێت ئەوە سەرۆک کۆمار بڕیار دەدات، چونکە سەرۆک کۆمار ڕۆژانە لە میدیاکانەوە باسی ئەوە دەکات وە ئامادەکاریش هەیە، بەڵام ئەگەر بیانەوێت یاخود نا ئێمە بەجدی وەریدەگرین، چونکە بەهەزاران لە جەندرمەی تورکی و چەک و تەقەمەنیان لەسەر سنور کۆکردۆتەوە، بۆیە ڕاست بێت یاخود نا ئێمە مەجبورین بە جدی وەربگرین. موسلیم جەختی لەسەر بەردەوامی پەیوەندییەکانی سوپای ئەمریکا و سوپای ئازادکردەوە و وتی بەڵێ پەیوەندی ئێمەو ئەمریکا هەیەو بەیەکەوە کار دەکەین هەتا ئێستە ئەمریکیەکان نەڕۆشتوون و هێشتا لێرەن پەیوەندی هێزی سوریای دیموکرات زیاترە لەگەڵیان و ڕۆژانە بەیەکەوە کار ئەکەن چالاکی بەیەکەوە ئەنجامدەدەن بەتایبەتی دژی داعش لە لای دێرەزور لای ڕەقە شتێکیش کە بووە هەندێکیان لە بنکەکانی چاودێری لە سەر سنورەکا کشاندوەتەوە لەوە زیاتر هیچی تر نیە. $با بەڕێز ترامپ بەراوردەکان ببینێت ئنجا باسی چەک و پارەبکات$ ساڵح موسلیم سەبارەت بە تویتێ-ی سەۆک ترامپ کە کوردەکان لەبەرامبەر چەک و پارە شەڕییان کردووە وتی ڕاستە ئەمڕۆ دوژمنێکی هاوبەش هەبێت بێگومان پێویستە هاوکاریش هەبێت و چەکیش بدەن بەڵام بەڕێز ترامپ باسی یازدە هەزار شەهیدی ئێمەی نەکردووە بەڕێز ترامپ دەیتوانی بڵێت چەند سەربازی ئەمریکی لێرە شەهیدبون؟ ئەوەی شەڕی ئەکرد ئێمە بوین ئەوەی لەپێشەوە بوو ئێمە بوین ئەوەی چالاکی ئەنجامدەدا ئێمە بوین لەو پێناوەشدا یانزە هەزار شەهید-مان داوە بەڵام سوپای ئەمریکا سەلامەتبوون هیچ زیانێکیان بەر نەکەوت بۆیە دەبێت قوڵتر سەیری بابەتەکە بکەین ئەو شەڕەی لەسوریا هەبوو شەڕێکی زۆر گەورە بوو ئەمە لەلایەک لەلایەکیتر بڕوانێت لەشەڕی عێراق چەند سەربازی ئەمریکی تیاچوون؟ لەشەڕی ئەفغانستان چەند تیاچوون؟ لەو شەڕانە-شی لەگەڵ ئێمە کردی چەند سەربازی تیاچون؟ با ئەو بەراوردانە ببینێت ئنجا باسی چەک و پارە بکەن. $پەیامەکەی #مەسعود بارزانی# جێی سوپاسە و چاوەڕوانی زیاترمان لێی هەیە$ لەدواین بەشی وتووێژەکەی ژیار محەمەد لە دەنگی ئەمریکا، ساڵح موسلیم لەبارەی پەیامەکەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستانی عیراق لەبارەی پەیامەکەی لەسەر کوردانی سوریا، ساڵح موسلیم بەهەڵوێستی باش وەسفی کرد و وتی بێگومان ئەو هەڵوێستە بەشتێکی باش ئەزانین جێی سوپاسە پێویستە لەسەر هەر کوردێک کەبەو شێوەیە بێت ئومێدی ئێمە لەسەر کاک مەسعود زیاترە لەوەی کە دەتوانێت دیالۆگ و یەکێتی کوردان دروستبکات دەتوانێت پەیوەندی خۆی لەگەڵ هەمولایەنەکان باش بکات و لەگەڵ ئێمە-شدا پەیوەندی باشی هەبێت، بەبڕوای ئێمە یەکێتی کوردان لە ئێستادا لەهەرکاتێکی تر زیاتر پێویستە نەک تەنها بۆ ڕۆژئاوا بەتەنها بۆ تەواوی کوردستان بە گشتی لەبەر ئەوەی ئەو مەترسیەی کەهەیە بۆ تەواوی کوردانە.[1] #09-10-2019#
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.015 چرکە!