پەرتووکخانە
پەرتووکخانە
گەڕان
دەربارە
دەربارە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
بژاردەی گەڕان
جۆری گەڕان: ≈ لێکچوون
جۆری گەڕان: = یەکسان
جۆری گەڕان: ≕ دەستپێبکات بە...
گەڕانی لێڵ (فەزی)
هەموو پۆلەکان
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
هەموو زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لەکی
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Deutsch
Française
Italiano
Español
Svenska
Nederlands
Ελληνική
Azərbaycanca
Հայերեն
中国的
日本人
Norsk
Pусский
گەڕان
گەڕانی ورد
کیبۆرد
گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
کوردیی ناوەندی (سۆرانی)
Kurdî Bakûr (Kurmancî)
کوردیی باکوور (بادینی)
کوردیی (هەورامی)
کوردیی خواروو (کەڵهوڕی، لەکی و لوڕی)
kurdipedia.org 2008 - 2024
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
یەک ملیۆن زۆپای کارەبایی لە کوردستان فرۆشراون
ناوی نێرەر
ئیمێڵ
سەرباس
زمان
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Serû
English
کرمانجی - کوردیی سەروو
هەورامی
لوڕی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
Zazakî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Ελληνική
Pусский
ترکمانی
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Azərbaycanca
پۆل
ئامار و ڕاپرسی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
بەرهەمە کوردستانییەکان
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
خواردنی کوردی
دۆزی ژن
زانستە سروشتییەکان
ژیاننامە
ژینگەی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
شوێنەکان
شەهیدان
فەرمانگەکان
گیانلەبەرانی کوردستان
گەشتوگوزار
مۆزەخانە
ناوی کوردی
نووسراوە ئایینییەکان
نەخشەکان
نەریت
هۆز - تیرە - بنەماڵە
هۆنراوە
وشە و دەستەواژە
وێنە و پێناس
ڕووهكی كوردهواری (گژوگیا و دار)
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کارە هونەرییەکان
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کلتوور - مەتەڵ
کورتەباس
کۆمەڵکوژی
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
#وەزارەتی بازرگانی# و پیشەسازی هیچ داتایەکی نییە لەبارەی ئەوەی ساڵانە چەند زۆپا هاوردە دەکرێ، بەڵام زیاتر لە 50 بازرگان و کۆمپانیای بازرگانی زۆپای کارەبایی هاوردە دەکەن، ئەمەش کێبڕکێی زۆری خستووەتە نێوان بازرگانان و بەردەوام بە دیزاین و جۆری تازە زۆپا دەخەنە بازاڕەوە. کۆمپانیای نەوال کە بنکەی سەرەکی لە شاری #هەولێر#ە، یەکێکە لەو کۆمپانیایانەی زۆرترین زۆپای کارەبایی لە چین هاوردە دەکات. بە گوتەی بەڕێوەبەری ژمێریاری کۆمپانیاکە، ساڵانە 700 تاوەکو 800 هەزار زۆپای کارەبایی هاوردە دەکەن. =KTML_Bold=موحسین یەڵماز، بەڕێوەبەری ژمێریاری و بەبازاڕکردن لە کۆمپانیای نەوال=KTML_End= گوتی: ئەمساڵ خواستێکی یەکجار زۆر لەسەر زۆپای کارەبایی هەبوو، بۆیە لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگدا زیاتر لە 400 هەزار زۆپای کارەباییمان فرۆشت، نزیکەی 350 هەزار زۆپای دیکەشمان لە شارەکانی بەغدا و بەسرا و نەجەف فرۆشتووە. موحسین گوتیشی: بۆمان دەرکەوتووە ئەمساڵ نزیکەی یەک ملیۆن زۆپای کارەبایی لە هەرێمی کوردستان فرۆشراوە. هێشتاش خواستی لەسەر ماوە، بەڵام بەهۆی تێپەڕبوونی کات و ترسی نەفرۆشران، کۆمپانیاکەمان نایەوێت ئەمساڵ چیدی زۆپا هاوردە بکات. ئەو زۆپا کارەباییانەی ئەمساڵ کۆمپانیای نەوال لە چین هاوردەی کردوون، زیاتر لە 20 جۆر بوون، نرخیشیان لە نێوان 7 تاوەکو 52 دۆلاردا بووە. موحسین دەڵێت: زۆپای کارەبایی نرخی هەرزانە، بۆیە ژمارەیەکی زۆر لە بازرگان و کۆمپانیا بازرگانییەکان بەناو و لۆگۆ و دیزاینی جیاواز ساڵانە لە چین و تورکیاوە زۆپای کارەبای دێنن، بەڵام هیچیەک لەو کۆمپانیایانە نەیانتوانیوە کاریگەری لەسەر قەبارەی فرۆشمان دانێن، چونکە ئێمە پێش فێڵی بازرگانان کەوتووین. سەرەتا هەندێکیان تەقلیدی دیزاینەکانی ئێمەیان دەکردەوە، بۆ ئەوەی زۆپاکانمان لە تەقلید دووربن، هەموو ساڵێک گۆڕانکاری لە ڕەنگ و دیزاینی زۆپاکانمان دەکەین، کڕیارەکانیشمان لە دیزاین و نرخەکان ڕازین. زۆرترین فرۆشی کۆمپانیای نەوال لەو جۆرە زۆپاانەیە کە نرخیان لە نێوان 7 بۆ 22 دۆلارە. جگە لە کۆمپانیای نەوال، کۆمپانیای گۆسۆنیکیش فرۆشی لە زۆپای کارەبایی باشە، ئەوانیش ڕازین لە بازاڕی ئەمساڵیان. =KTML_Bold=کاروان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری فرۆشتن لە کۆمپانیای گۆسۆنیک=KTML_End=، دەڵێت: ئێمە سۆبە لە چین و تورکیا دروست دەکەین، سۆبەکان کواڵیتییان باشە و نرخیشیان گونجاوە، هەرچەند هێشتا وەرزی فرۆشتن ماوە، بەڵام ئەو زۆپای ئەمساڵ هاوردەمان کردوون، فرۆشتوومانن، تا ئێستاش خواست هەر ماوە، بریکارەکانمان بەردەوام داوای دەکەن. کۆمپانیای گۆسۆنیک بۆ وەرزی سەرمای ئەمساڵ حەوت مۆدیلی تازەی زۆپای خستبووە بازاڕەوە کە چواریان چینی بوون و سێیەکەی دیکە تورکی. نرخیشیان لە نێوان 6.5 تاوەکو 43 دۆلار بووە. وەرزی فرۆشتنی زۆپای کارەبایی کەمە، بۆیە سەرجەم کۆمپانیاکان بەگوێرەی قەبارەی فرۆشی خۆیان، ساڵانە زۆپا هاوردە دەکەن. کاروان عەبدوڵڵا دەڵێت: ئەگەر تا کۆتایی ئەم مانگە زۆپاکان نەفرۆشرێن، دەبێت تا ساڵی داهاتوو لە کۆگا بکەوێت و پارەکەی دەمرێت، ساڵی داهاتووش مۆدیلی تازە دەکەوێتە بازاڕەوە، بۆیە هەر کۆمپانیایەک بەگوێرەی قەبارە و توانای دارایی خۆی ساڵانە زۆپا هاوردە دەکات، ساڵی وا هەیە فرۆش باش نییە و دەمێنێتەوە و ساڵی واش هەیە خواست هێندە زۆرە زۆپا بەرناکەوێت. کاروان عەبدوڵڵا و بازرگانەکانی دیکە دەزانن ئەو زۆپایەی ئەوان هاوردەی دەکەن باری کارەبای کوردستان هێندەی دیکە قورس دەکات، بەڵام کاروان دەڵێت: بازرگان بەدوای قازانجدا دەگەڕێت، کاتێک خواست لە بازاڕ هەبێت، حکومەتیش ڕێگری نەکات، ئیدی بازرگان بۆ نەیکات. هەرێمی کوردستان خاوەنی 14 وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای هەیە، ئەگەر سەرجەمیان کاربکەن، توانای بەرهەمهێنانی 6.737 میگاوات کارەبایان هەیە، ئێستا بەهۆی گرفتی دابیننەکردنی سووتەمەنی کارناکەن، بۆیە بڕی کارەبای بەرهەمهێنراو لەنێوان 3.200 تاوەکو 3.500 مێگاواتە. =KTML_Bold=ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا، =KTML_End= ڕێگەدان بە هاوردەکردنی ئەم ژمارە زۆرەی زۆپای کارەبایی بە کفر دەزانێ و دەڵێت: لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرما، ئامێرەکانی گەرمکردنەوە گوشارێکی بێ ئەندازە دەخەنە سەر تۆڕی کارەبا، ئەو زۆپانە نرخیان زۆر هەرزانە، بۆیە هەر ماڵێک چەند دانەیەک دەکڕێ، سیستمی کارکردنیشیان زۆر خراپە، بۆ نموونە کە شوێنەکە گەرم بوو، ئۆتۆماتیک ناکەن، بۆیە لۆدەکە لەسەر سیستەمی کارەبا بەردەوام دەبێت. ئومێد گوتیشی: بەدەیان جار داوامان لە هەردوو وەزارەتی بارزگانی و پیشەسازی و دارایی و ئابووری کردووە سنوورێک بۆ هاوردنی ئامێری گەرمکەرەوە دابنێن، چونکە ڕێگەدان بەهاوردەکردنی ئەو ئامێرانە بەو قەبارە گەورەیە کفرە. هاوشێوەی فرۆشی زۆپای کارەبایی، زۆپای نەوتیش ئەمساڵ فرۆشی باش بووە، بەڵام بەهۆی داخستنی بەندەری ئوم قەسر لەلایەن خۆپیشاندەرانی بەسرەوە، بازرگانان نەیانتوانیوە بارەکانیان لەکاتی خۆی بگەیەنن. =KTML_Bold=یوسف محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سیتا=KTML_End= بۆ بازرگانی گشتی و هاوردەکردنی زۆپای نەوت کە بریکاری گشتی کۆمپانیای تۆربۆی یابانییە لە عێراق و هەرێمی کوردستان، دەڵێت: هەرچەندە ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو پلەکانی گەرما زۆر دانەبەزیوە، بەڵام ئەمساڵیش خواست لەسەر فرۆشی زۆپای نەوت باش بوو، هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو نزیکەی 100 هەزار زۆپای نەوتی فرۆشراوە. یوسف محەممەد، نموونەی بە کۆمپانیاکەی خۆی هێنایەوە گوتی: ساڵانە بەپێی خواستی بازاڕ 25 تاوەکو 30 هەزار زۆپای نەوتی لە 10 تاوەکو 12 جۆر دەفرۆشین، ئەمساڵ تا ئێستا نزیکەی 25 هەزار دانەمان فرۆشتووە، خواستیش زۆرە، بۆیە ئەگەر زۆپاکانمان بگات، دڵنیاین ئەوانیش دەفرۆشرێن. تێچوویان لە نەوت زیاترە =KTML_Bold=ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا دەڵێت:=KTML_End= خەڵک وا هەست دەکەن بەکارهێنانی زۆپای کارەبایی تێچووی کەمترە، بەڵام تێچووی گەرمکردنەوەی ژوورێکی سێ بە چوار بەم گەرمکەرەوانە 8 بەرامبەری تێچووی گەرمکردنی هەمان ژوورە بە نەوت. گوتیشی: ئەو گوشارەی گەرمکەرەوەکان لەسەر سیستەمی کارەبا دروستیان کردووە نزیکەی 9 کاژێر کارەبای نیشتمانی کەمکردووەتەوە، چونکە پێش 15-11-2019 لە شەو و ڕۆژێکدا 21 سەعات کارەبامان دەدا، ئێستا دەتوانین تەنیا 10 بۆ 12 سەعات کارەبا بدەین.[1]
چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
پاراستن - ناردن
چوونەژوورەوە
ڕێساکانی بەکارهێنان
Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
|
پەیوەندی
|
CSS3
|
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.016 چرکە!