🏠 دەستپێک
English
📧
پەیوەندی
ℹ️
دەربارە!
Kurdipedia on Facebook
Kurdipedia on Twitter
Dark Mode
☰
زۆرتر
🏠
|
📧
|
دەربارە!
|
پەڕتووکخانە
|
📅
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
بەبۆنەی 32 هەمین ساڵیادی کیمیاباران کردنی هەڵەبجەی شەهید یەکێتیی پەیامێک بڵاودەکاتەوە
ناوی نێرەر:
ئیمێڵی نێرەر:
ناوی بابەت:
🏳️ زمانی بابەت:
🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏳️ Kurmancî - Kurdîy Bakûr
🇬🇧 English
🏳️ کرمانجی - کوردیی باکوور
🏳️ هەورامی
🏳️ لوڕی
🏳️ لەکی
🏳️ Kurdîy Nawerast - Latînî
🏳️ Zazakî
🇸🇦 عربي
🇮🇷 فارسی
🇹🇷 Türkçe
🇫🇷 Française
🇩🇪 Deutsch
🇳🇱 Nederlands
🇸🇪 Svenska
🇪🇸 Español
🇮🇹 Italiano
🇮🇱 עברית
🇷🇺 Pусский
ترکمانی
🇫🇮 Fins
🇳🇴 Norsk
🇯🇵 日本人
🇨🇳 中国的
🇦🇲 Հայերեն
🇬🇷 Ελληνική
🏷️ پۆل:
🎥 ئالبومەکان
📊 ئامار و راپرسی
💚 ئەنفالکراوان
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)
🔧 بەرهەمە کوردستانییەکان
📝 بەڵگەنامەکان
☂️ پارت و رێکخراوەکان
💬 پەند و ئیدیۆم
📕 پەڕتووکخانە
🍛 خواردنی کوردی
👩 دۆزی ژن
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
🔬 زانست
🌳 ژینگەی کوردستان
💎 شوێنەوار و کۆنینە
🏰 شوێنەکان
✌️ شەهیدان
🏢 فەرمانگەکان
😊 گاڵتەوگەپ
🚼 ناوی کوردی
🌏 نەخشەکان
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە
💕 هۆنراوە
🔣 هەمەجۆرە
🔤 وشە و دەستەواژە
📷 وێنە و پێناس
📼 ڤیدیۆ
🎵 کارە هونەرییەکان
📖 کورتەباس
👫 کەسایەتییەکان
💣 کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
🏆 یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی کیمیاران بریندارانی چەکی کیمیاوی خەڵکی شاری شەهیدپەروەری #هەڵەبجە# کۆمەڵانی بەشەرەفی خەڵکی کوردستان وا جارێکی تر، هەموومان لەبەردەم کۆست و کارەساتی کیمیاباران و یادی شەهیدکردنی شاری هەڵەبجە دا، دڵ پڕ لە سوێ و چاو بە گریان راوەستاوین و برینەکەمان گەورەیە. 16ی 3ی 1988، بەبەرچاوی دنیاوە، رژێمی دڕندەی بەعسی فاشیست، (5000) مناڵ و پیر، ژن و پیاوی خنکاندین. له و کاتەوە، هاوارێکی گەورە بۆ سزادانی بەرپرسان و تاوانبارانی ئەم جینۆسایدە، لە گەرومان دا تاساوە. و هێشتا نیگەرانین له و بێدەنگییەی کە دەسەڵاتدارانی دنیا بەرامبەر کارەساتی هەڵەبجە، هەڵیانبژارد. ئێمە لە #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، هەڵەبجە بە قیبلەی فیداکاریی گەلی کوردستان دەزانین و، باوەڕمانوایە کە پاش هەرەس، ناساندنەوەی مەسەلەی کوردستانی باشور بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و، پاراستنی راپەڕین و، ئەزموونی حوکمڕانیی کوردی لە هەرێمی کوردستان، قەرزاری هەڵەبجە و شەهید و بریندارەکانییەتی. هەروەک چۆن قەرزاری ئەنفالکراوان و تەواوی شەهید و تێکۆشەرانی کوردستانە. سەرباری بێ دەنگییە سیاسییە کورتخایەنەکەی دنیا بەرامبەر ئەم تاوانە دڕندانەیە، وا (32) ساڵە و هەموو رۆژێکی (16ی 3)، لە هەر کوێیەکی ئەم جیهانە کوردێک، ئاشتیخوازێک و مرۆڤ دۆستێک هەبووبێت، یادی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجەی بەرز راگرتووە و، یەکێتییش، ئەم یادەی وەکو بەشێک لە ناسنامەی خەباتی گەلی کوردستان، لە ئەدەبیاتی سیاسی خۆی دا، بەرز پاراستووە. ئەم باوەڕە نەگۆڕەمان بە پێگەی هەڵەبجە لە بوونی نەتەوەییماندا و، ئەم هاوخەمییە قووڵە بۆ قوربانییەکانی، رێنیشاندەرمانە لە کارکردنی زیاتر، وردتر و دڵسۆزانەتر بۆ هەڵەبجەی شەهیدان، کە هەر بە دەستپێشخەری و هەوڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئێستا بووە بە پارێزگا و پایتەختی ئاشتی و، ئامانجمانە کە بە پشتیوانیی دڵسۆزانی گەلەکەمان، بکرێت بە پایتەختی بوژاندنەوە و ئاوەدانیی نیشتمان و، بۆ ئەم مەبەستەش، پلان و کاری نوێی وردمان دەبێت. داواش له کادر و ئۆرگانە پەیوەندارەکانی یەکێتی، حکومەتی هەرێمی کوردستان، حکومەتی فیدراڵی عێراق، و رێکخراوە نێودەوڵەتییە چالاکەکانی ناو هەرێم و عێراق دەکەین، خزمەتی زیاتری کەسوکاری شەهیدان و بریندارانی چەکی کیمیاوی بکەن و، توانایەکی دارایی و مرۆیی زیاتر بۆ بوژاندنەوەی پارێزگای هەڵەبجە تەرخانبکەن، کە پێویستیانە. لە پێناو پاراستنی تەندروستی و سەلامەتیی بریندارانی چەکی کیمیاوی و کەسوکاریان، و لەژێر کاریگەریی هەڕەشەی پەتای جیهانیی کۆرۆنا، لایەنە پەیوەندارەکانی پارێزگای هەڵەبجه، بڕیاریاندا، ئەمساڵ بۆ بەرز راگرتنی یادی (32) ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە مەراسیم رێکنەخەن. بەڵام ئێمە وەک ساڵانی تر، ئەمساڵیش یادی کیمیاباران کردنی هەڵەبجە بەرز رادەگرین و لە دڵماندا یادی شەهیدان دەکەینەوه. داواشدەکەین دۆست و لایەنگر و ئەندامانی یەکێتی و تەواوی خەڵکی کوردستان، یادی کارەساتی هەڵەبجە، لە دڵ و دەرونیان دا بە زیندویی و بەرز رابگرن و، ئەمساڵیش لە ساتەوەختی بۆردومانە شوومەکەی رژێمی فاشیستی بەعس دا، لە کاتژمێر (11:35) خولەکی سەرلەبەیانی، لە هەرجێیەک بن، بۆ گیانی پاکی شەهیدان ساتێک بە بێ دەنگی راوەستن. دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کیمیاباران کردنی هەڵەبجە و تەواوی شەهیدانی رێگەی رزگاریی کوردستان سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان #16-03-2020#
⚠️ چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
|
📩
contact@kurdipedia.org
|
✔️
CSS3
|
✔️
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,047 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
|
☎ +31654710293 +31619975574
🔝