🏠 دەستپێک
✚
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست (# 240,009)
Kurmancî - Kurdîy Serû (# 55,937)
English (# 2,259)
کرمانجی - کوردیی سەروو (# 5,089)
هەورامی (# 61,717)
لەکی (# 17)
عربي (# 9,640)
Kurdîy Nawerast - Latînî (# 1,153)
فارسی (# 2,495)
Türkçe (# 749)
עברית (# 10)
Ελληνική (# 13)
Deutsch (# 376)
Française (# 190)
Nederlands (# 126)
Svenska (# 57)
Italiano (# 38)
Español (# 26)
日本人 (# 18)
Norsk (# 13)
Pусский (# 749)
中国的 (# 11)
Fins (# 11)
Հայերեն (# 10)
✉
پەیوەندی
ℹ
دەربارە!
Kurdipedia on Facebook
Kurdipedia on Twitter
Dark Mode
☰
زۆرتر
🔎
🏠
|
📧
|
دەربارە!
|
پەڕتووکخانە
|
📅
فۆڕمی تۆمارکردنی بابەت
|
14-05-2020
ناوی نێرەر:
ئیمێڵی نێرەر:
ناوی بابەت:
🏳️ زمانی بابەت:
🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏳️ Kurmancî - Kurdîy Serû
🇬🇧 English
🏳️ کرمانجی - کوردیی سەروو
🏳️ هەورامی
🏳️ لوڕی
🏳️ لەکی
🏳️ Kurdîy Nawerast - Latînî
🏳️ Zazakî
🇸🇦 عربي
🇮🇷 فارسی
🇹🇷 Türkçe
🇮🇱 עברית
🇫🇷 Française
🇩🇪 Deutsch
🇳🇱 Nederlands
🇸🇪 Svenska
🇪🇸 Español
🇮🇹 Italiano
🇬🇷 Ελληνική
🇷🇺 Pусский
ترکمانی
🇫🇮 Fins
🇳🇴 Norsk
🇯🇵 日本人
🇨🇳 中国的
🇦🇲 Հայերեն
🇦🇿 Azərbaycanca
🏷️ پۆل:
🎥 ئالبومەکان
📊 ئامار و راپرسی
💚 ئەنفالکراوان
📄 بڵاوکراوەکان (گۆڤار، رۆژنامە و ...)
🔧 بەرهەمە کوردستانییەکان
📝 بەڵگەنامەکان
☂️ پارت و رێکخراوەکان
💬 پەند و ئیدیۆم
📕 پەڕتووکخانە
🍛 خواردنی کوردی
👩 دۆزی ژن
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
🔬 زانست
🌳 ژینگەی کوردستان
💎 شوێنەوار و کۆنینە
🏰 شوێنەکان
✌️ شەهیدان
🏢 فەرمانگەکان
😊 گاڵتەوگەپ
💎 مۆزەخانە
🚼 ناوی کوردی
🌏 نەخشەکان
👪 هۆز - تیرە - بنەماڵە
📜 هۆنراوە
🔣 هەمەجۆرە
🔤 وشە و دەستەواژە
📷 وێنە و پێناس
📼 ڤیدیۆ
🎵 کارە هونەرییەکان
📖 کورتەباس
👫 کەسایەتییەکان
💣 کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان
🏆 یارییە کوردەوارییەکان
درێژەی بابەت:
$رۆژهەڵاتی کوردستان$ - سێ هاووڵاتیی دیکەی #پیرانشار# بە ناوەکانی ئەسعەد سوور لاچینی کوڕی سەلاح، رێبوار سەید محەمەدی و خالید سەید محەمەدی لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزران.[5] - بەگوێرەی دوایین ئاماری زانکۆ پزیشکییەکانی هەر پێنج پارێزگای رۆژهەڵاتی کوردستان، تائێستا 10 هەزار و 889 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان تووشی #کۆرۆنا# بوونە و لەو ژمارەیەش 607 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.[3] - هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی محەممەد ساڵحی تەمەن 46 ساڵ خەڵکی گوندی خوریئاوای شاری #بانە#، بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار و لاقی راستی لە قولاپەی پێی لە دەس دا. ئەو هاووڵاتییە کوردە، لە بەرزاییەکانی هەرمێ دوڵ نزیک لە سنووری بەستام لە کاتی کۆکردنەوەی گیای بەهاری تووشی ئەو رووداوە، ببوو.[5] $باشووری کوردستان$ - لە شارۆچکەی #کانی ماسێ# گەریلاکانی #پەکەکە# هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی تورکیا و شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای تورکیا و گەریلاکان روویدا و بەهۆیەوە هێڵی 33 کەیڤیی کارەبای نیشتمانیی نێوان #ئامێدی# و کانی ماسێ پچڕا.[2] هێشتا زیانەکانی داگیرکەری تورک نازانرێت چەندە.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/382131/0007.JPG=KTML_ImageCaption_Title=وێنەی رۆژ: 14-05-2020=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=وێنەی رۆژ: 14-05-2020=KTML_ImageCaption_End= - سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: پەرلەمان کۆنابێتەوە تا ئەوکاتەی نەبێتە شوێنی خواستنی هەموو لایەنەکان و باس لەکێشەکانی خەڵکی کوردستان بکات، ئەوکاتە کۆدەبێتەوە کە بەشکۆیەکی تایبەت و متمانەیەکی تایبەت بچێتەوە ناو پەرلەمان. سەرۆکی پەرلەمان راشیگەیاند: بانگهێشت بۆ کۆبوونەوە ناکەم تا نەگەمە ئەو بڕوایەی کە کۆبوونەوە سودی هەیە بۆ خەڵکی کوردستان.[6] - سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: کێشە لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەیە و هەتا رێکنەکەون و میکانیزمی کارکردن نەگۆڕن بەشداری کۆبونەوەکان ناکەین.[6] - #ئومێد خۆشناو#، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان دووپاتیدەکاتەوە، کە هیچ لایەنێک ناتوانێت کارەکانی پەرلەمان پەکبخات و هیچ هۆکارێکیش بۆ پەکخستنی کارەکانی پەرلەمان نییە. گوتیشی، فراکسیۆنی پارتی پاڵپشتی هەموو دەستپێخشەریەک بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی پەرلەمان و فراکسیۆنەکان دەکات.[3] - لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، کوڕێکی تەمەن 17 ساڵ و سێ ئافرەت تەمەنیان 43، 21 و 19 ساڵ و منداڵێکی تەمەن 6 ساڵ، دانیشتووی شاری سلێمانین، وە خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێی شاری سلێمانیە.[8] - عەمید کەمال مەحموود، فەرماندەی لیوای 5ی سەر بە #وەزارەتی پێشمەرگە# رایگەیاند: شەوی رابردوو رووبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و چەکدارانی #داعش# لە سنووری #کوڵەجۆ# رووینەداوە، بەڵام ئەوەی هەبووە لە باخەکانی کوڵەجۆ لە کامێرای چاودێری تێبینی هەندێک جموجۆڵکراوە، پێشمەرگەکانیش تەقەیان لێکردوون.[2] - پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کەمئەندامانی سنوری شاری #سلێمانی# دژی دواکەوتن و پێنەدانی موچەکانیان لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە، لەبەردەم بینای یەکێتی کەمئەندامانی کورستان، لە سلێمانی بە دروشمی کوا مووچەی کەمئەندامان گردبوونەوە.[7] - ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە بازنەی #کەرکوک# دەڵێت: لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانکاریانەی لە کەرکوک کراون، 119 پۆست کە پێشتر بە دەست کوردەوە بوون دراونەتە پێکهاتەی دیکە.[2] - جارێکی دیکە دادگای کەتن(2) ی #هەولێر# داوا لە رۆژنامەنووس #هێمن مامەند# دەکاتەوە کە رۆژی یەکشەممە 17-05-2020 لەبەر دەم دادگا ئامادەبێت، رۆژنامەنوسەکەش دەڵێت، دەیانەوێت لەجەژندا لە زیندان بم.[6]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/382131/0012.JPG=KTML_ImageCaption_Title=سلێمانی.. گەنجێک خۆی بە تاوەرێکی کارەبادا هەڵواسی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=سلێمانی.. گەنجێک خۆی بە تاوەرێکی کارەبادا هەڵواسی=KTML_ImageCaption_End= - گەنجێک لە نزیک یانەی ئەندازیاران لە شاری سلێمانی خۆی بە تاوەرێکی کارەدا هەڵواسی و خۆی خنکاند. بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو گەنجە کە هێشتا ناسنامەی دیار نییە، بە قایشی پانتۆڵەکەی خۆی بە تاوەرێکی کارەبادا هەڵواسیوەو خۆی خنکاندوە.[4] - پێشانگەکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل کراونەتەوە، بەڵام بازاڕیان هێشتا سارد و سڕە و نەگەڕاوەتەوە بۆ دۆخی پێش کۆرۆنا. بە گوتەی خاوەن پێشانگەکان، بە نزیکەیی لە 80% مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل کەمبووەتەوە و بەراورد بە پێش کۆرۆنا ژمارەی گرێبەستەکانیش زۆر کەمبوونەتەوە.[2] - راگەیاندنی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی فیدراڵ 142 قوتابی و خوێندکار لە وڵاتی قوبرس گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان.[2] $رۆژئاوای کوردستان$ - ئەمڕۆ لە نزیک نەخۆشخانەی جیهان لەسەر رێگای راجۆ لە عەفرین، کە لە ژێر داگیرکەریی تورکیا و گروپە چەکدارەکانیدایە، تەقینەوەیەک روویدا. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تەقینەوەکە کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە، بەڵام زانیارییەکی روون لە بارەی زیانە مرۆیی و مادییەکانی تەقینەوەکە لەبەردەستدا نییە.[4] - دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی لە بەردەوامیی تاوانەکانیاندا گوندی سەموقا و بەنداوی شەهبا لە هەرێمی شەهبا بە چڕی بۆردومان دەکات. هاوکات ئەو دەوڵەتە داگیرکەرە و چەتەکانی گوندەکانی مەرەناز، مالیکییە و شوراخا و قەڵای شوراخا لە ناوچەی شەرای #عەفرین# بۆردومان دەکەن.[1] $دەرەوەی کوردستان$ - رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی - ئەمنستی ئینتەرناشناڵ داوای سۆراخی هیدایەت عەبدوڵڵا پوور، بەندکراوی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات کە بەتۆمەتی ئەندامبوون لە حیزبی دیموکرات سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووە و سێ رۆژە بێ سەروشوێنە.[2] - حکومەتی عێراق رایگەیاندووە، بۆ رێگریکردن لە سووتاندنی بەرووبوومی جووتیاران ژووری ئۆپەراسیۆنیان پێکهێناوە.[2] - فەلاح ئەلخەفاجی، لە لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، رێژەی هەژاری لە عێراق بەجۆرێک بەرزبووەتەوە 70%ی تێپەڕاندووە.[3] - دابەزینی هەناردەی نەوتی ئێران ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد و هۆکاری سەرەکی ئەو دابەزینەش بۆ گوشارەکانی ئەمریکا وبڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا دەگەڕێتەوە. بە گوێرەی ئامارێکی کۆمپانیای وزەی کپلەر، لە مانگی ئاداردا ئێران 287 هەزار بەرمیل نەوتی لە رۆژێکدا هەناردەکردووە، لە نیساندا ئەو ژمارەیە بۆ 70 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا دابەزیوە و ئەوەش نزمترین ئاستی بەرهەمهێنانە لەماوەی چەند دەیەی رابردوو.[2] - جهانپور رایگەیاند: بەپێی ئەنجامی پشکنینەکان لە 24 کاتژمێری رابردوو هەزار و 808 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری ئێران تۆمارکراوە و بەوپێیەش ژمارەی گشتی تووشبووان گەیشتووەتە 114 هەزار و 533 کەس، هەر لەو ماوەیەدا، 71 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی گشتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە شەش هەزار و 854 کەس، تا ئیستاش 90 هەزار و 539 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.[7] - لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 55 کەسی دیکە لە تورکیا بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.[7]
⚠️ چاککردنی بابەت: تکایە گۆڕانکارییەکانت لەم خانەیەدا بنووسە!
سەرچاوە:
Kurdipedia.org (2008 - 2022) version: 14.05
|
📩
contact@kurdipedia.org
|
✔️
CSS3
|
✔️
HTML5
|
کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.421 چرکە!
☎
009647701579153
|
009647503268282
|
☎
0031654710293
Kurdipedia Project is an initiative of
(
Bakhawan Software 1998 - 2022)
🔝