گەڕان لە کوردیپێدیا
لە کوردیپێدیادا چەندین جۆر گەڕان هەیە کە ئەمانە گرنگترینیانن:
گەڕانی سادە
لە هەموو شوێنێکی ماڵپەڕی کوردیپێدیا، چ کۆمپیوتەر، چ تابلێت و مۆبایڵ، لە سەرەوەی هەموو لاپەڕەکاندا دوگمەی مینووی
هەیە. کاتێک کلیک لەو دوگمەیە دەکرێت، یەکسەر مینووەکان دەکرێتەوە و خانەی گەڕان لەسەرەوە دەردەکەوێت. کلیلە وشەکە لەو خانەیەدا بنووسە و کلیک لە دوگمەی گەڕان
بکە. پاشان ئەنجامی گەڕانەکەت لە خشتەیەکدا دەرکەوێت. ئەگەر ئەنجامەکە زۆر بوو، ئەوا لە چەند لاپەڕەیەکدا دەردەکەوێت. دەتوانرێت بە کلیک کردن لە ژمارەی لاپەڕەکان، لاپەڕەی ئەنجامەکە هەڵبدرێتەوە.
لە گەڕانی سادەدا، دەتوانیت تەنها لە سەرباسی بابەتەکاندا بگەڕێیت!
زۆر گرنگە بە ڕێنووسێکی پوختە و ڕەچاوکردنی بەکارهێنانی تیپی یونیکۆد کلیلە وشەکان بنووسرێت.
گەڕانی ورد
بۆ گەڕانی ورد، کلیک لە هەمان دوگمەی مینووەکان
بکە و کلیک لە پشتێنەی بژاردەی گەڕان بکە. یاخود هەر لە پشتێنەکەی سەرەوە کلیک لە دوگمەی گەڕان
بکە و یەکسەر مینووەکان دەکرێنەوە و بژاردەی گەڕان پیشان دەدرێت. کلیلە وشەکە لە خانەی گەڕاندا بنووسە، لێرەدا دەتوانیت جۆری گەڕان؛ لێکچوون، یەکسان و دەستپێبکات بە.. هەڵبژێریت. هەروەها دەتوانیت لە زمانێکی دیاریکراو یاخود پۆلێکی دیاریکراودا بگەڕێیت. کلیک لە دوگمەی گەڕان
بکە و ئەنجامەکە ببینە.
لە گەڕانی سادەدا، دەتوانیت تەنها لە سەرباسی بابەتەکاندا بگەڕێیت!
جۆری گەڕانەکان بەم شێوەیەیە:
1- لێکچوون؛ ماشێنی گەڕانی کوردیپێدیا دەگەڕێت بەدوای ئەو سەرباسانەی کە کلیلە وشەکە بەشێکن تێیدا. بۆ نموونە لە گەڕان بەدوای کلیلە وشەی "چوار"، ئەم ئەنجامانە لە گەڕانەکەدا دەبینیت: چوار، چوارتا، چوارباخ و هتد..
2- یەکسان؛ ماشێنی گەڕانی کوردیپێدیا دەگەڕێت بەدوای ئەو سەرباسانەی کە یەکسانن بە کلیلە وشەکە. لە نموونەی پێشوودا لە گەڕان بەدوای وشەی "چوار"، تەنها ئەو بابەتانە دەدۆزرێتەوە کە سەرباسەکانیان یەکسانە بە "چوار".
3- دەستپێبکات بە..؛ ماشێنی گەڕانی کوردیپپێدیا دەگەڕێت بەدوای ئەو سەرباسانەی کە بە کلیلە وشەی پێدراو دەستپێدەکەن. لە نموونەی پێشوودا، گەر کلیکە وشەی "چوار" بنووسرێت، ئەوا چوار، چوارتا، چوارباخ و هتد.. دەدۆزرێتەوە. بەڵام ئەگەر سەرباسێک وشەی "چوار"ی تێدابێت و نەکەوتبێتە سەرەتای سەرباسەکەوە ئەوا لە ئەنجامەکەدا دەرناکەوێت. بەم پێودانگە سەرباسی "لە ڕۆژی ڕڕ-مم-سسسس چوار پێشمەرگە لە دەڤەری ... شەهیدبوون" لە ئەنجامەکەدا دەرناکەوێت! چونکە سەرباسەکە بە وشەی "چوار" دەستیپێنەکردووە.
زۆر گرنگە بە ڕێنووسێکی پوختە و ڕەچاوکردنی بەکارهێنانی تیپی یونیکۆد کلیلە وشەکان بنووسرێت.
گەڕانی زۆر ورد!
بۆ گەڕانی زۆر ورد، کلیک لە دوگمەی مینووەکان
بکە و لە بەشی گەڕان کلیک لە
گەڕانی ورد بکە.
لەم بەشەی گەڕان، هەردوو بەشی گەڕانی سادە و گەڕانی ورد کە پێشتر ڕوونکرانەوە پیادەدەکرێت. ئەم بەشەی گەڕانەی کوردیپێدیا زۆر وردە و سەلیقەی زۆری دەوێت. بەجۆرێک دەتوانرێت لەو سەدان هەزار بابەتانەی کوردیپێدیا چیت بوێت بیدۆزیتەوە.
بۆ یارمەتیی زۆرتر لە گەڕانی وردی ماشێنی گەڕانی کوردیپێدیا، بنواڕە یارمەتی بۆ گەڕانی ورد.
Last modified on: 7/20/2023 1:49:26 PM
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا پێویستە لۆگین بکەن تاوەکو تەواوی یارمەتییەکانی تۆمارکردن و باشترکردنی بابەت ببینن!